۱۴۰۴ مهر ۱۱, جمعه

کوردی چوارپارچە لە رۆژهەڵات

 








✍:شاهۆ حوسێنی

 کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوارپارچە بوە:

پارچەی یەکەم: نەتەوەخوازن، شوێن شووناس و بوونێکی سەربەخۆ لەگوێن سوژەیەک و بوونێکی خۆبنیادنەر کەوتوون، ئەوان لەسەر ئەم باوەڕەن کە وەک هەموو سوبژەکانی‌تر ماف و شەرعییەتی بنیادنانی بوونێکی سەربەخۆیانە و بڕیاردانێکی سەربەخۆیانەیان لەمەر شێوازی بوون و شووناسی بوونیان هەیە

پارچەی دووهەم: چەپی ئۆڕتۆدۆکسین، ئەوان بەشێکیان لەژێرکارتێکەری لێنینیسم هەر باوەڕیان بە کوردبوون، کوردایەتی و نەتەوەخوازی نیە، بەشێکی‌تریان لەژێر کارتێکەری ئەندێشەکانی دوایی ئۆجەلان باوەڕیان بە نەتەوەخوازی نەبوو، ئەوان باسیان لە کۆنفدێرالیزمی دیمۆکراتیک دەکرد و ئیستاش باسی برایەتی تورک و عەڕەب دەکەن، بەشێکی‌تریشیان ئەگەریش باسی نەتەوەخوازی دەکەن، لەدەلاقەی هەمان کلتووری ئۆڕتۆدۆکسێوە خوێندنەوەی بۆ دەکەن، سەرچاوەی شرۆڤە و خوێندنەوەیان بۆ کورد، کوردایەتی و کوردستان، دەقەکانی ئۆرتۆدۆکسیە.

پارچەی سێهەم: ئیسلامخوازەکانن کە لە دەلاقەی ئایدۆلۆژی ئیسلامیوە خوێندنەوە بۆ کورد و کوردایەتی دەکەن، سەرچاوی فام، شرۆڤەو ئاگاییان، دەقەکانی ئایینی و ئیسلامیە.

پارچەی چوارەم: ئێرانچێکانن، ئەوان خۆیان لەناو چوارچێوەی ئایدۆلۆژی ئێرانیستیدا دەبیینەوە، سەردەمی پەهلەوی ئەندامی پان ئێرانیسم بوون و سەردەمی کۆماری ئیسلامی لەناو حەساری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دەور دەگێڕن، خوێندنەوە بۆ کورد و کوردایەتی دەکەن.

پارچەی یەکەم و دووهم لە دیازپۆرا بە ڕواڵەت و لەڕێی کۆنفرانس و دانیشتنی فۆڕمالیتەو ڕواڵەتی حەول بۆ یەکگرتوویی دەنوێنن، بەڵام لە دەرەوەی دەرگای کۆنفرانسەکان تێ‌ناپەڕێت.

پارچەی سێهەم‌و چوارەم هەرچەند بە دژ پارچەی یەکەم و دووهەمن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناتوانن ڕیککەون، تاقمێکان لەبەرەی بناژوێخوازەکاندا کایە دەکەن و تاقمێکیان لە بەرەی بەناو رێفۆڕمخوازیدا

ئاکام:

یەکگرتوویی کورد لە نامحاڵەکانی مێژووی هاوچەرخ و بگرە سەد ساڵی داهاتووشە، دابڕاوی کورد لەهەناوی ئایدۆلۆژی و دابڕاوی زەینیدا ڕوویداوە و بە کۆنفڕانس و سمیناریش چارەسەر نابێت، ئەوەی دەبێ بگۆڕدرێت، ئایدۆلۆژی، فام، زەین و کلتوورە.


۱۴۰۴ مهر ۸, سه‌شنبه

ڕەچەڵەکناسی دابڕاوی کورد: پاڕادۆکسی سوژەگێکان و بەرگیراوی«obstruction» لێک‌تێگەیشتنی دوولایەنە

 








(هۆکارناسی یەکنەگرتوویی کورد)

شاهۆ حوسێنی

لەفامی عورفی و باودا "یەکگرتوویی" زۆربەی کات بە مانای چاوپۆشی لە جیاوازێکان، توانەوە لە چوارچێوەیەکی گشتیدا و یەکدەست بوون پیناسە دەکرێت؛ شێوازێک وێکچوون، کە لەودا سوژەکان، دەست لەخواست و سەربەخۆیی خۆیان هەڵدەگرن، تا لەچوارچێوەی خواستێکی گشتی و زاڵدا تێکهەڵکێشک بن. وەها ڕوانگەیەک کە لەناو گوتارگەلی سیاسی و کۆمەڵایەتی زاڵدا باوە، یەکگرتویی نەلەگوێن بەستێنێک بۆ دەرکەوتنی جیاوازێکان، بەڵکە لەگوێن سڕینەوەو سەرکوتی جیاوازێکاندا پێناسەدەکرێت. لەم ڕوانگەیەوە، ئەوەی وەک "یەکگرتویی" باسی لیوەدەکرێت، ڕەوتێک نیە جگە لە خۆبەدەستەوەدانی گشتی لەبەرامبەر زاڵێتێکی هێژمۆندا؛ دۆخێک کە لەودا پلۆرالیزمی سوژەگەل لەخزمەت بەناو یەکپارچەیی لەبەرچاو ناگیرێت‌و خۆبنیادنەری تاک وەک هەڕەشەیەک بۆسەر یەکڕیزی و یەکپارچەیی سەرکوت دەکرێت.

بەڵام لەفەلسەفەدا و بەتایبەتی لە دەلاقەی سوبژەکتیڤیسمدا، یەکگرتووی پێناسەیەکی تەواو جیاوازی هەیە، یەکگرتوویی لێرەدا نەبەمانای سڕینەوەو لەناو بردنی جیاوازێکان، بەڵکە بەمانای بەرهەم‌هێنانی مەجال‌گەل و کەش‌گەلێکە کە لەواندا سوژەگەلی سەربەخۆ بتوانن هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی سەربەخۆیی و خۆبنیادی خۆیان، هاوبەش لەگەڵ سوژەگەلی‌تر ئامانج‌گەلێکی هاوبەش و بەرژەوەندیەگەلێکی هاوبەش دەستەبەر بکەن. لەم دەلاقەیەڕا، یەکگرتوویی و یەکڕیزی نە گوێ‌ڕایەڵی و ملکەچی لەبەرامبەر خواستێکی دەرەکی، کە بەستێنێکە بۆ دەرکەوتنی ئینتێرسۆبژەکتیڤیتە: فۆرمێک پێوەندی کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە، دانپێدانان بە جیاوازێکان و مەجالی دیالۆگی بەرابەر لەنێوان سوژەگەل دەردەکەوێت.

لەم ڕوانگەیەڕا، یەکگرتوویی هاوژیانی ئەکتیڤی جیاوازێکانە، بەستێنێک کە لەودا پلۆرالیزمی ڕادیکاڵ مەجالی دەرکەوتنی پێ‌دەدرێت و خۆبنیادنەری گشتی لەهەناوی خۆبنیادنەری تاک‌ڕا دەردەکەوێت. لەم ڕوانگەیەدا ناشی دابڕاوی بەتەنیا تا ئاستی ناکۆکی‌گەلی سیاسی یان کۆمەڵایەتی دابەزێندرێت، بەڵکە پێویستە دابڕاوی لەگوێن بەرگیراوی بەمەجالەکانی سوبژەکتیڤیتە و کەشی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە فام بکرێت. لە دۆخێکدا کە بەڕواڵەت سوژەگەل سەربەخۆن، بەڵام مەجال و بەستێنی دیالۆگی ڕاستەقینە، ئازاد و سەربەخۆیانە بوونی نیە، ویکهەڵکردنەکان ناسک و چڕژ هەڵگر و ئامادەی زاڵێتی هێژمۆنیکن، کۆمەڵگەکان خاوەن بەهرەیەکی درەوونی بەهێزن بۆ دابڕاوی، تێکهەڵچوون و لێکترازانن. ئەوان بەکردوە تووشی پاڕادۆکسی سوژەگەل و بەرگیراوی لێکتێگەیشتن هاتوون، ئەوەی لەم ڕەوتەدا دەرکەوتوە، یەکگرتوویەکی کازب و لەرزۆکە.

شرۆڤەی قەیرانی کوردستان: دابڕاوی و بەرگیراوی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە

چما یەکگرتووی لە فەلسەفەدا بەمانای پاراستنی سەربەخۆیی سوژەگەل، هاوتەریب لەگەڵ هاوبەشی لە ئامانج‌گەلی هاوبەشدا و پێوەندی بەشێوازی ئینتێرسۆبژەک بێت، ئەوا دابڕاوی لەکوردستان بەتەنیا بەرهەمی کێشە و قەیرانی سیاسی، جیاوازی ڕوانگەو ئایدۆلۆژی سیاسی نیە، بەڵکە بەرهەمی بەرگیراوی بەستێنی هزری و فەلسەفیە، مێژووی هاوچەرخی کوردستان نیشانی داوە، کە هەر کات حەولێک بۆ یەکگرتویی دەرکەوتوە، یان بەشێوەی یەکدەست‌کردنی ئیجباری لەسایەی هیژمۆنی لایەنیک و ڕیکخراوەیەکدا بوە یان لەناو پاڕادۆکسی سوژەگەلدا ڕووخاوە ئەم یەکگرتویە. کوردستان بەهۆی چوارپارچەیی لەگەڵ دۆخێکی دووقات بەڕووڕوویە، لەلایەک هێژمۆنی دەوڵەتە داگیرکەرەکان، کە مەجالی هەرجۆرە دەرکەوتنی سوژەی کوردی سەرکووت دەکەن و پێش‌دەگرن بەهەر جۆرە مەجالێک بۆ دیالۆگ، لەلایەکی‌تر لەناوخۆی کۆمەڵگای کوردیدا، بەرگیراوی ئینتێرسۆبژەکتیڤیتە و ڕکابەرێتی سیاسی لەنێوان حیزب و رێکخراوە سیاسێکاندا، بەربەستە بۆ دەرکەوتنی بەستێنێکی هاوبەشی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە. واتە پاڕادۆکسی سوژەگەل و بەرگیراوی مەجالەکانی دیالۆگ هەم لەدەرەوە و هەم لەناوخۆ بەکردەوە پێشی‌گرتوە بە یەکگرتوویی. لەئاکامدا هەرجۆرە یەکگرتوویەک لە زۆربەی کاتدا، بەشێوازێکی فۆرمالیتە، کاتی و تاکتیکی دەردەکەوێت. یەکگرتوویی بەشێوەی ڕیکەوتنی کاتی، بەرتەسک، ناسک و لەسەر بەرژەوەندی ڕیکخراوەیی لەغیابی قبوڵی جیاوازی و ڕێز لە خۆبنیادنەری. ئەم دۆخە دەشی وەک دەرکەوتنی یەکگرتووی ڕواڵەتی کە لەهەناوی خۆیدا هەڵگری پاڕادۆکسی سوژەگەل‌و سەرکووتی جیاوازیکانە.

هەربۆیە گریگنە کە دابڕان وغیابی یەکگرتوویی لەکوردستان لە چوارچێوەی ڕەچەڵەکناسی فەلسەفی‌ڕا شرۆڤە بکرێت.  مێژوویی لێکدابڕانە بەردەوامەکان لەڕەوتی لێکتێنەگەیشتنی دوولایەنە، مێژووی سەرکووتی سوژەگەلی سەربەخۆ و مێژووی بەرهەم‌هێنانەوەی هێژمۆنی‌گەلیک کە یەکگرتووییان هاوتەریبی ملکەچی پێناسەکردوە. بێ‌گومان تەنیا لەئەگەری پێداچوونەوەی ڕادیکاڵ و بنەڕەتی بەم دۆخەدایە کە دەتوانێ بەستێنی یەکگرتوویی ڕادیکاڵ بڕەخسێت.

ئەکام

یەکگرتوویی، ئازادی و ئاستی، کاتێ لە دەلاقەی سۆبژەکتیڤیسمدا فام بکرێن و خوێندنەوەیان بۆبکرێت، ئیتر بەمانای حەول بۆ یەکدەست‌کردن، ڕێکخستنی زۆرەملی و سڕینەوەی جیاوازێکان، کە بەمانای دەرکەوتنی خۆبنیادنەری سەربەخۆیانە و سوژەی سەربەخۆیە. یەکگرتوویی لەم دەلاقەیەڕا، مەجالی وێکهەڵکردنی ئەکتیڤی جیاوازێکان لە بەستێنی سۆبژەکتیڤیتەیە. ئەوەی لەکوردستان  لەگوێننەبوونی یەکگرتوویی ئەزموون دەکرێت، ڕیشەی لە دژوازەییەکان و داخراوێکانی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە دایە؛ دۆخێکی کە یەکگرتووی دادەبەزێنێتە ئاستی ڕواڵەتی و تاکتیکی و لەگەڵ ملکەچی لەئاستێکا دەردەکەوێت. لەم ڕوانگەیەوە نەبوونی یەکگرتوویی نە تەنیا کێشەیەکی سیاسی کە قەیرانێکی قوڵی فەلسەفیە؛ قەیرانێک لە غیابی کەشێک کە لەودا جیاوازیکان بتوانن بەبێ سەرکوت، سەربەخۆیانە و هاوبەش، خۆبنیادنەری پەرە پێ‌بدەن.

لەم ئاسۆیەڕا، مانیفێستی فەلسەفی بۆ سیاسەت گرینگی پەیدا دەکات؛ سیاسەت چما لە دەلاقەی سوبژەکتیڤیسم‌ڕا فام بکرێت، پرۆسەی زا و زێی خۆبنیادنەری سوژەکانە و لەگوێن حەقیقەتێکی دروونی و زیندوو، بەرهەمی تەکاموڵی ئۆرگانیکی سوژەکانە. ئەوە لەکاتێک‌دایە کە بەپێچەوانە لە ڕوانگەی ئۆبژەکتیڤیسم‌دا، پرۆژەیەکی دەستووری و لێکەوتەی زاڵەێتی و بەرهەمی سەپاندنی میکانیکیە.

دەشێ بگوترێ کە ڕوانینی فەلسەفی و سۆبژەکتیڤیستی بۆ یەکگرتوویی، ئاشتی و سیاسەت، ڕێ‌نیشاندەرێکە بۆ سەرلەنوێ پێداچوونەوەی بنەڕەتی بە پێکهاتەی دەسەڵات‌و کلتووری سیاسی، تا بەر بگیرێت بە داخراوێکان و دژوازەییەکان و بەم شێوەیە مەجالەکانی دەرکەوتنی یەکگرتوویی، ئاشتی‌و ئازادی بڕەخسێت.

 


۱۴۰۴ مهر ۶, یکشنبه

Die Illusion des Friedens im Nahen Osten: Blockade der Intersubjektivität, Unterdrückung der Subjektivität





                                                                                                                                                                      Shahoo Hosseini

Frieden wird in der gängigen Auffassung immer im Schatten des Krieges definiert: Wenn der Krieg aufhört und das Blutvergießen endet, gilt Frieden als hergestellt. Diese negative und minimalistische Auffassung ist das, was man als „allgemeines Verständnis von Frieden“ bezeichnen kann; ein Verständnis, das auf der Ebene internationaler Institutionen, politischer Abkommen und sogar im öffentlichen Diskurs vorherrscht. Aber die philosophische Frage lautet: Bedeutet Frieden wirklich nur das Schweigen der Waffen und das Unterzeichnen von Verträgen?

Die Philosophie sieht Frieden, im Gegensatz zur politischen Norm, nicht als einen negativen Zustand, sondern im Horizont einer ontologisch und subjektiv begründeten Bedingung. Frieden in diesem Sinne ist nicht das Ende des Krieges, sondern die Möglichkeit eines Neuanfangs: eine Möglichkeit für das Erscheinen von Subjektivitäten, ein Raum für Intersubjektivität, also die Beziehung zwischen Ich und Anderem im Horizont gegenseitiger Anerkennung, ein Fundament für Vielfalt und Pluralismus von Subjektivitäten, wo keine Wahrheit oder Macht alle Unterschiede gleichschaltet. Anders gesagt: Philosophischer Frieden bedeutet Bedingungen, unter denen „Sein-mit-dem-Anderen“ nicht aus Zwang oder Hegemonie, sondern auf Grundlage von Freiheit, Gleichheit und gemeinsamer kreativer Entfaltung verwirklicht wird. Wenn Freiheit im philosophischen Sinne Selbstständigkeit und Autonomie des Subjekts bedeutet, dann ist Frieden im philosophischen Horizont die Bedingung für die Verwirklichung dieser Selbstständigkeit im gemeinsamen, intersubjektiven Feld.

Aus dieser Perspektive bedeutet „kein Krieg“ nicht zwangsläufig „Frieden haben“. Es kann Zustände geben, in denen der Krieg verstummt ist, aber Subjektivitäten unterdrückt werden, Intersubjektivität blockiert ist und Pluralismus in den Hintergrund gedrängt wird. Was in solchen Zuständen vorherrscht, ist nichts anderes als Friedensillusion; ein falscher Frieden, der eher der Aufrechterhaltung von Herrschaft und Unterwerfung dient als der Freiheit und der Möglichkeit des Erscheinens von Differenzen.

Daher besteht die zentrale philosophische Frage nicht im Krieg, sondern in der Möglichkeit oder Unmöglichkeit von philosophischem Frieden; einem Frieden, der gleichzeitig befreiend und kreativ ist und den Raum für das Zusammenleben von Subjektivitäten im Horizont von Vielfalt und Differenz bereitet. Überleitung zur Problematik des Nahen Ostens: Friedensillusion und Blockade von Subjektivität.

Wenn Frieden, wie zuvor diskutiert, die Bedingung für das Erscheinen von Subjektivitäten und intersubjektivem Pluralismus ist, zeigt die Situation im Nahen Osten deutlich das Fehlen dieses Friedens. In dieser Region wird „kein Krieg“ oder das Vorhandensein relativer Abkommen oft als Maßstab für Frieden gesehen, obwohl dieses Maß nur oberflächlich und hegemonial ist.

 

Tatsächlich herrscht im Nahen Osten:

Blockade der Intersubjektivität: Die Möglichkeit eines echten Dialogs zwischen Subjektivitäten ist eingeschränkt oder systematisch unterdrückt. Politische und soziale Diskurse verlaufen oft einseitig und hegemonial.

Unterdrückung von Subjektivität: Die Möglichkeit, kollektive oder individuelle Selbstständigkeit und Kreativität zu entfalten, wird durch dominierende Mächte oder ungleiche Strukturen blockiert. Unterschiede werden entweder erzwungen gleichgeschaltet oder an den Rand gedrängt.

 

Friedensillusion: Was als Frieden präsentiert wird, ist weder Pluralismus noch Freiheit, sondern die Aufrechterhaltung der Hegemonie und Herrschaft. Menschen und Subjekte leben scheinbar „friedlich“, doch dieser Frieden ist kein philosophischer Frieden; er erkennt die Möglichkeit von Selbstständigkeit und das Auftreten von Differenzen nicht an.

Daher müssen wir, wenn wir vom Nahen Osten sprechen, unser Verständnis von Frieden überdenken: Frieden ist nicht nur ein politischer oder vertraglicher Zustand, sondern ein praktischer und philosophischer Raum für Selbstentfaltung und freie Interaktion von Subjektivitäten. Das Fehlen eines solchen Raums ist nicht nur eine politische oder soziale Krise, sondern eine philosophische Krise, die wir als Friedensillusion erleben.

 

Philosophisch-politische Analyse: Blockade des Friedens im Nahen Osten

Im Nahen Osten wird Frieden nicht nur aufgrund offener Kriege verhindert, sondern durch verborgene Mechanismen von Herrschaft und Unterwerfung von Subjektivitäten. Diese Blockade lässt sich in mehreren Schlüsselbereichen analysieren: Hegemonie und Reproduktion von Herrschaft: Dominierende Mächte, sowohl auf staatlicher als auch auf überregionaler Ebene, beschränken den Raum für Subjektivitäten durch autoritäre Politik und Kontrollsysteme. Diese Hegemonie formt nicht nur den politischen, sondern auch den sozialen und kulturellen Raum und drängt Unterschiede an den Rand. Ergebnis: ein falscher Frieden, der äußerlich Ordnung und Stabilität zeigt, aber in Wirklichkeit Kreativität und Selbstständigkeit unterdrückt.

Blockade der Intersubjektivität: Dialog und Interaktion zwischen Subjektivitäten, die Voraussetzung für philosophischen Frieden sind, stoßen auf strukturelle und kulturelle Hindernisse. Dominante Narrative sind meist monologisch und unterdrückend und begrenzen die Anerkennung abweichender Stimmen. Ohne gleichberechtigten und kreativen Austausch kann echter Frieden nicht entstehen.

Unterdrückung von Subjektivität und Selbstständigkeit: Menschen und Gemeinschaften im Nahen Osten sehen sich häufig politischen, wirtschaftlichen und kulturellen Beschränkungen ausgesetzt, die die Autonomie und die Entfaltung der Subjektivität verhindern. Dies hindert die Entfaltung von Vielfalt und Pluralismus.

Friedensillusion: Kombination aus Hegemonie, Blockade der Intersubjektivität und Unterdrückung von Subjektivität erzeugt eine Situation, die als Friedensillusion bezeichnet werden kann: eine Gesellschaft, die äußerlich ohne Krieg ist und auf dem Papier Abkommen hat, in der Praxis aber keine Selbstständigkeit, Dialog oder Differenz zulässt, erlebt keinen philosophischen Frieden. Ausbeutung und Blockade der Subjektivität der Kurden in den vier Staaten des Nahen Ostens.

Wenn Frieden als Raum für das Erscheinen von Subjektivitäten und Intersubjektivität verstanden wird, ist die Situation der Kurden in der Region ein greifbares Beispiel für das Nichtvorhandensein dieses Friedens. In den vier Staaten: Türkei, Iran, Irak und Syrien, sind Kurden mit systematischen Mechanismen von Hegemonie und Unterdrückung konfrontiert, die sowohl Freiheit als auch die Möglichkeit zur Selbstentfaltung begrenzen.

Hegemonie der Nationalstaaten und Reproduktion von Herrschaft: In jedem dieser Länder verfolgen zentrale Regierungen durch unterdrückende Politiken und die Umgestaltung von Geschichte und Identität die Kontrolle und Unterwerfung der Kurden. Diese Hegemonie verhindert die Bildung kollektiver kurdischer Subjektivität und schafft eine Friedensillusion, die in Wirklichkeit die Fortsetzung der Herrschaft bedeutet.

Blockade der Intersubjektivität: Die Möglichkeit eines gleichberechtigten Dialogs zwischen Kurden und anderen Subjektivitäten oder Regierungen, besonders in politischen und sozialen Bereichen, ist stark eingeschränkt. Kurdische Narrative werden oft an den Rand gedrängt und ihre Stimmen nicht anerkannt. Diese Blockade verhindert sowohl philosophischen Frieden als auch die Entfaltung eines Pluralismus der Subjektivitäten in der weiteren Gesellschaft.

Unterdrückung von Subjektivität und Einschränkung der Selbstständigkeit: Kurden sehen sich in allen vier Ländern mit erheblichen Beschränkungen in Bildung, Sprache, Kultur und politischer Partizipation konfrontiert. Diese Einschränkungen verhindern nicht nur individuelle Subjektivität, sondern blockieren auch die kollektive Subjektivität der Kurden. Eine Gesellschaft, die äußerlich „friedlich“ erscheint, ist in Wirklichkeit ein Ort der Unterdrückung von Kreativität und Selbstentfaltung.

Friedensillusion und Fortsetzung der Ausbeutung: Die Situation der Kurden ist ein deutliches Beispiel für Friedensillusion: ein Frieden, der nicht auf Pluralismus und echter Freiheit basiert, sondern auf Hegemonie und Herrschaft. Frieden ohne Freiheit und Selbstständigkeit ist kein Frieden, sondern die Fortsetzung von Ausbeutung und Blockade der Subjektivität.

 

Schlusswort

Frieden, wie er in der gängigen Auffassung verstanden wird, wird oft einfach mit Abwesenheit von Krieg oder oberflächlichen Vereinbarungen gleichgesetzt. Die Philosophie lehrt uns jedoch, dass Frieden mehr ist als das Schweigen der Waffen; Frieden ist der Raum für das Erscheinen von Subjektivitäten und intersubjektivem Pluralismus. Freiheit und Frieden sind zwei Seiten derselben Medaille: Ohne die Möglichkeit zur Selbstständigkeit und Autonomie der Subjektivitäten ist Frieden lediglich eine hegemoniale Illusion.

 

Die Erfahrung der Kurden in den vier Staaten des Nahen Ostens ist ein deutliches Beispiel für diese Blockade: Hegemonie, Unterdrückung von Subjektivität und Blockade der Intersubjektivität reduzieren Frieden auf eine oberflächliche und falsche Erscheinung. Was als „Frieden“ erscheint, ist in Wirklichkeit die Fortsetzung von Ausbeutung und die Verweigerung der Möglichkeit zur Selbstentfaltung. Echter, philosophischer und existenzieller Frieden entsteht nicht durch Machtvereinbarungen, sondern durch Freiheit, Selbstständigkeit und kreative Interaktion von Subjektivitäten. Wenn diese Möglichkeit gegeben ist, ist Frieden nicht ein statischer Zustand, sondern ein Feld der Entfaltung und des Pluralismus von Subjektivitäten, wo Differenzen anerkannt werden und jedes Subjekt seine Existenz in der Welt verwirklichen kann.

 

Kurz und bündig: Philosophischer Frieden ist kollektive Selbstentfaltung im Horizont der Differenzen; überall dort, wo Subjektivitäten unterdrückt werden und Intersubjektivität blockiert ist, ist Frieden nur eine Illusion.


۱۴۰۴ مهر ۳, پنجشنبه

لە قەیرانی حکوومەتەوە بەرەوە قەیرانی شووناس؛ داڕمانی شەرعییەتی "ئێران" لە "کوردستان"

 








شاهۆ حوسێنی

لەسەرەتای هەر قەیرانێکی سیاسیدا، یەکەم دیاردەیەک کە تووشی داڕمان دەبێت، شەرعییەتە. شەرعییەت ئەم تاڵە نادیارەیە کە پردی نێوان دەسەڵات و وەرگیرانی گشتی و کۆمەڵایەتیە، تاڵێک کە چما بپسێت، ئەمەی دەمێنێتەوە تووندوتیژێکی ڕووتە. نیزامە سیاسێکان ڕەنگە بتوانن چەند دەیە لەڕێی زۆر و هەڕەشە و تووندوتیژێەوە دەوام بێنن، بەڵام ئەوەی دەسەڵاتێکی سیاسی لە ڕوانگەی کۆمەڵگادا شیاو دەکات، فۆڕمێک ڕێکەوتنی نەنووسراوە لەناو چوارچێوە ژیانی هاوبەشی گشتیە.

ئێران(مەبەست نە ئێرانی ژێئۆپۆلەتیکی و نە حکوومەتی ئێران، بەڵکە مەبەست ئێرانی ئایدۆلۆژیک، زەینی و مەعریفی) لەسەرەتای دەرکەوتنێوە، شەرعییەتی خۆی نەلەسەر ڕێکەوتنێکی کۆمەڵایەتی مۆدێڕن، کە لەسەر بنەمای دوو ڕوانگەی فاشیستی: پان ئیرانیسم و تەفسیرێکی تایبەت و بناژوێخوازانە لە شەریعەت بنیادناوە. بەڵام هەڵچنراوی قەیرانەکانی پێکهاتەیی، سیاسی، ئابووری، کلتووری و کۆمەڵایەتی، بەربەرەکانی درێژخایەن و دژایەتی بەردەوامی لە کوردستان لێکەوتۆتەوە، کە دوایین  خەبات، شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی بوو.

شرۆڤەی قەیران، کێشە و تێکهەڵچوونەکانی ناو ئێران، لەلایەن بەشێکی زۆر لە شرۆڤەکارانەوە، بەداخەوە بەردەوام ئاستێکی دابەزیو و موبتەزەلی بەخۆیەوە گرتوە، واتە خەبات و تێکهەڵچوونێکی ئۆبژەکتیڤ، ڕووبەڕوو بوونە لەگەڵ حکوومەتی پەهلەوی یان کۆماری ئیسلامی و نە لزوومەن لەگەڵ دیاردە سوبژەکتیڤەکانی بەرهەم‌هێنی پەهلەوی و کۆماری ئیسلامی. لەم چەند ساڵەی دواییدا بەتایبەتی لەناوخۆی ڕۆژهەڵات ئاڕاستەی خەبات و بەربەرەکانی ئیتر لە ئاستی حاکمییەت و حکوومەت تێپۆەڕێوە، بانتر و گەیوەتە ئاستی "شووناسی بەناو نەتەوەیی" و فۆڕماسیون و پێکهاتەی گشتی بەناو "دەوڵەت-میللەت" لەئێراندا. لە کوردستان ئیتر ئەمەی ڕۆژەڤە، نە ناکارامەیی یان دیکتاتۆڕی کۆماری ئیسلامی کە کلۆنیالیزمی ئێرانیە، ئێران لەگوێن ئایدۆلۆژێکی هێژمۆن و پاوانخواز، کە پێشگر وسڕێنەری سوژە بوونی کورد و کوردستانە. ئەم تێپەڕینە لە قەیرانی حکوومەت بەرەو قەیرانی شووناس، چرکەساتێکی فەلسەفیە کە شیاوی لێ‌وردبوونەوەیە.

بێ‌گومان ئیران لەگوێن دەسەڵاتێکی سیاسی، فۆڕم و پێکهاتەیەکی حکوومی لەسەر بنەمای بڕیارێکی تاک‌لایەنەی ناوەندخواز بەرهەم هاتوە، بڕێارێک کە لەودا ناوەندێک(فارس) و پەراوێزگەلێک وەک کورد نەتەنیا شیاوی وتوووێژ و دیالۆگ نەبوە کە بەکەرەسەکانی سەرکووت، سڕینەوە و کلۆنیالیسمی کلتووری حەولی تەبعیدکردنی دراوە بەناو شووناسێکی ناکوردانە.

 

ئاوابوونی چەمکی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی

پێکهاتەی دەوڵەت لەئێران بەردەوام لەسەر ئەساسی ناوەندخوازێتی، تاک ئیتنیکی و تاک زمانی بنیادنراوە، لەم پێکهاتەیەدا کوردەکان نەتەنیا هیچ بەشدارێکیان نیە، بگرە حەتتا بوونیان لە ژێر هەڕەشەدایە و وەک هەڕەشە دەبیندرێت. سەرکووتی نەتەوەیی، کلتووری و زمانی ڕەوت گەلێک بوون کە کوردەکانی ڕووبەرووی پێکهاتەی ئێرانی کردۆتەوە.

نەتەوەخوازی کوردی لە ئێران ئەمرۆکە ئیتر دژکردەوەیەکی سیاسی و خواستێکی بەشخوازانە بۆ بەشداری لەدەسەڵات،حوکمڕانی و بەڕێوبەڕیدا نیە، بەڵکە پرۆسەیەکی زەینی و هزریە، ڕەوتێکی ڕادیکاڵ کە حەول دەدات لەهەناوی حافزەی برینداری خۆی‌ڕا، فۆڕمێکی نوێ و سەربەخۆیانەی ئاگایی نەتەوەیی لەرێی سڕینەوەی شووناسی داسەپاو، سەرکووتی سیاستماتیک و ڕاونراو لە جیهانی ئەندێشە و فەلسەفەدا بنیادبنێتەوە و بگرە بانتر لەمانەش لەفکری بنیادنانەوەی ئانتۆلۆژیکی کوردبوون لە دەرەوەی چوارچێوەی دیسکۆرسی ناوەندخوازی ئێرانی‌دایە.

کوردەکان بانتر لە دیمۆکراسیخوازی لەئێران و فێدرالیزمخوازی لەناو پێکهاتەی شووناسی و بوونی ئێراندا، حەولی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانن لە دەرەوەی جیهانی زەینی و مانایی ئێراندا، بەهۆی ئەوەکە ئێران زۆر زیاتر لەوەکە بۆکوردەکان مانابەخش و شووناس‌ساز بێت، دیاری هێنی برین، زام و سەرکووتە.

لەڕاستیدا کوردەکان لەسەر بنەمای ئەزموونی ژیاوی کۆمەڵایەتی،کلتووری و زەینی خۆیانەوە، ئەزموونی سیاسی دادەڕێژنەوە و لەم ڕەوتەدا کورد‌بوون نە دۆخێکی سیاسی کە دۆخێکی وجوودی و ئانتۆلۆژیکە.

لەم سۆنگەیەوە ئیتر مەسەلە خواستی بەشداری لەناو چوارچێوەی پڕۆژەی ئێراندا نیە، بەڵکە مەسەلە ئەمەیە: کە ئیتر پڕۆژەی ئێران وەک چوارچێوە، توانایی وەرگرتن و دانپێدانانی ئەوی‌تری غەیرە فارسی تیا نیە. بۆیە ئەمەی ئێستاکە لەگەڵی ڕووبەڕووین تێپەڕین نەک لە حکوومەت و نیزامی کۆماری ئیسلامی کە تێپەڕین لە جیهانی ئێرانیە. کوردبوون و کوردیەتی ئەمرۆکە لەکوردستان حەولێکە بۆ دەرخستنەوەی سوژەبوونی کورد و زیندووکردنەوەی نەزمێکی ئەخلاقیە کە لەودا سوژەی کوردی دەسکردی کەس نیە و سەربەخۆ و خۆبنیادنەرە.

 


۱۴۰۴ مهر ۱, سه‌شنبه

زمان ماڵی بوون و خانەخوێی نەتەوە

 








(پڕۆژەی زمانی نەتەوەیی و کلۆنیالیسمی ئیرانی(

شاهۆ حوسێنی

لەبەشێکی بەربڵاوی مێژووی هزر و ئەندێشەدا، زمان لەگوێن کەرەسەی پێوەندی پێناسە کراوە، واتە دابەزێندراوەتە پلەی کەرەسە، کەرەسەیەک لەخزمەت سیاست، کلتوور، زانست و پردێکی پێوەندی بۆ گەیاندنی مەبەست، بەڵام ئاخۆ دەشێ زمان تەنیا لەگوێن کەرەسە پێناسە بکرێت، بەبێ ئەوەیکە هەستی و بوون پەراوێز نەخرابن؟ ئاخۆ ڕاست‌تر نیە ئەگەر بگوترێ زمان بەر لەوەکە کەرەسەیک بۆ پەیڤ بێت، بەستێنێکە بۆ بوون؟

مارتین هایدگر لەسەر ئەو باوەڕەیە کە : زمان ماڵی بوونە. ئەمە ڕوانینێکی نوێیە بۆ سەر زمان نە لە دەلاقەی کۆمەڵناسی، سیاسەت یان ئایدۆلۆژی‌ڕا، کە ڕوانینێکی ئانتۆلۆژیکە، لەم ڕوانگەیەدا زمان نە کەرەسەی شووناس کە بنەمای بوون و هەستیە. بۆیەش دەکرێ پرسیار بکرێت: کاتێ زمان دەمرێ، دەقیقەن چی لەناو دەچێت؟ یان کاتێ پێش بەدەرکەوتنی زمان دەگیرێت، دەقیقەن پێش‌بە دەرکەوتنی چی دەگیرێت؟

چما ئەم ڕەستەیەی هایدگر بکەینە بنەما کە: زمان ماڵ و مەکۆی بوونە، ئەوا دەشێ بگوترێ کە نەتەوە نیشتەجێی زمانە و زمانیش خانەخوێی نەتەوەیە، ئەم ڕوانگەیە ڕێک دژ بە ڕوانگەی کەرەسە تەوەرەیە لەمەر زمان، بەجۆرێ کە زمان نەک وەک کەرەسەی پێوەندی نێوان مرۆڤەکان، کە سەرچاوەی سوژەکانە و مەکۆی دەرکەوتنی بوونە.

-      زمان لەگوێن مەکۆی دەرکەوتنی بوون

لە ئەندێشە هایدگردا، زمان بەر لەوەکە کەرەسە بێت، مەکۆی دەرکەوتنە، واتە بوون بەهۆی زمانەوە خۆی دەردەخات. بەجۆرێ کە نەتەنیا بە زمان لەمەر تەنەکان و دەرکەوتەکان دەدوێن، کە تەنەکان و دەرکەوتەکان لەئاسۆی زماندا دەردەکەون و لە زماندا خۆیان دەنوێنن. کەوابێ دەشێ بگوترێ کە زمان بەستێنی دەرکەوتنە، مەکۆیەک کە تەنەکان لە شاراوەیی بەرەو حزوور هەنگاو دەنێنن. لەم ڕوانگەیەدا زمان نوورێکە کە بەبێ ئەو، هیچ شتێک نابیندرێت و بنیراو نابێت.

ئەمە سنووردار لە ئانتۆلۆژی تاکدا نیە، بەڵکە لەئاستی کۆمەڵ و کۆشدا ڕاستە. نەتەوە، ئەو کاتە نەتەوەیە کە دیاردەگەلێک لە ئاسۆی زمانی خۆیدا ببینێت، مانایان بکاتەوە و ناویان لێبنێت. هەر زمانێک، جیهان بەشێوەیەکی تایبەتی خۆی دەردەخات و هەر نەتەوەیەکش جیهان لە هەناوی زمانی خۆی‌ڕا ئەزموون دەکات.

-      زمان مەکۆی ڕووداو و شاردنەوەی حەقیقەت

زمان تەنیا مەکۆی دەرخستنی حەقیقەت نیە، بەڵکە مەکۆی شاردنەوە و حاشاردانی حەقیقەتیشە، واتە هەر بەم جۆرەی دەرکەوتن لەزماندا ڕوودەدا، شاردنەوە، حاشاردانیش لەزماندا ڕوودەدا. واتە کاتێ زمانێک وەک زمانی نەتەوەیی دەردەکەوێت، دەبێتە مەکۆ و بەستێنی دەرکەوتنی بوون و هەستیەکی نەتەوەیی، بەڵام لە وڵاتە فرەنەتەوەکان و یەک لەوان ئێران، زمانی نەتەوەیی لەگەڵ ئەوەدا مەکۆی دەرکەوتنی بوون و هێژمۆنی بوونی فارسە، بەڵام مەکۆی حاشاردان و شاردنەوەی مەجالەکانی دەرکەوتن و بوونی نەتەوەکانی تر و یەک لەوان کوردە. لەوەها دۆخێکدا نەتەوەیەک( بۆوینە فارسەکان) لەماڵدا دەژین و نەتەوەیەک(بۆ وێنە کورد) لە تەبعیددا دەژیت.

-      تەبعیدی زمانی؛ لێک‌بڵاوکردنی بوونی نەتەوە

بێ‌گومان سەرکووتی زمان، بەتەنیا سەرکووتی پێوەندی نیە، بەڵکە سەرکووتی مەجال و بەستێنی بوونە. کاتێک زمان ، لەساحەی گشتی، ڕاهێنان و بارهێنان و کلتووردا دەسڕدرێتەوە، بەتەنیا نەتەوەیەک لەمافی پەیڤ بێ‌بەش نەکراوە، بەڵکە لەمافی بوون بێ‌بەش کراوە.

بێ‌گومان مرۆڤ پارێزەری بوونە و ئەم پارێزەریەش تەنیا لەڕێی زمانەوە مسۆگەر دەبێت، سڕینەوەی زمان لەڕاستیدا پساندنی پێوەندی مرۆڤ لەگەڵ بوونە. لەئاستی نەتوەدا، سڕینەوەی زمان بەمانای پساندنی پێوەندی کۆمەڵ و کۆیەک لەگەڵ شێوازێکی سەربەخۆیانەی دیتن، هەست‌کردن و بوونە.

-      گەڕانەوە بۆ زمان؛ گەڕانەوە بۆ مەجالی بوون

بووژانەوەی زمان، نەک پڕۆژەیەکی کلتووری، کە پرۆسەیەکی ئانتۆلۆژیکە، هەر بەم جۆرەی گەڕانەوە بۆ زمان، گەڕانەوەی ڕواڵەتی بۆ نەریت و بەتەنیا نۆستالۆژی وشەکان نیە، بەڵکە "گەڕانەوە بۆ ژیان و ئاسۆی حەقیقەتی خۆیانەیە". کاتێ نەتەوەیەک زمانی خۆی سەرلەنوێ دەدۆزێتەوە، لەڕاستیدا "خۆی" سەرلەنوێ دەدۆزێتەوە.

لەزمانی دایکیدا، مرۆڤ تەنیا نادوێت و قسە ناکات، بەڵکە لەویدا نیشتەجێیە، لەودا هزر و ئەندێشە بەرهەم دێنێت و مانا دەخوڵقێنێت، بۆیەش گەڕانەوە بۆ زمانی دایک، گەڕانەوە بۆ خۆدێتی و خۆبوونە، واتە  نەک لەگوێن خودێتێکی بێ‌کات و شوێن، کە خودێتێکی زیندووی خاوەن کات و شوێن.

-      کۆتا وتە

بێ‌گومان ئەوەی وەک پڕۆژەی زمانی نەتەوەیی لەئێراندا داهێندراوە، تەنیا سیاسەت‌دانانێکی زمانی نیە، بەڵکە دەستێوەردانە لە ئاسۆی بوونی گەڵان و بوونەکانی‌تر و یەک لەوان کورد. سەپاندنی زمان، بە قیمەتی سڕینەوەی زمانەکانی‌تر، تەنیا یەکدەست‌کردنی پێوەندی نیە، بەڵکە یەک‌دەست کردنی بوون و سڕینەوەی ئازادی و سەربەخۆیی بوونە.

لەوەها ڕەوتێکدا، زمان کەرەسەیەکی ئایدۆلۆژیکە، کەرەسەیک نەک بۆ دیالۆگ و پێوەندی و خوڵقاندنی بوون، کە بۆ سڕینەوە و حاشاردانی بوون و پێش‌گرتن بە دەرکەوتنی ئاسۆ‌گەلێکی‌تری بوون. ڕێک ئا لێرەش‌ڕایە کە سڕینەوەی زمانی کوردی، تەنیا سڕینەوەی وشە و پچڕاندنی پێوەندی نیە، بەڵکە سڕینەوەی سوژەی کوردی، بوونی کوردی و سەربەخۆیی کوردیە بۆ دەرکەوتن، چوونکە کاتێ زمان خامۆش دەکرێت، ئەوەی لەو زمانەدا دەژیاش دەکووژێتەوە، دەخرێتە پەراوێزەوە و تەبعید دەکرێت لە بوونێکی‌تردا.

هەر بۆیەش پڕۆژەی زمانی نەتەوەیی لەئێران، ڕەوتێکی ئایدۆلۆژیکە و بەشێکە لە سیاسەتی ئایدۆلۆژیکی پاکاوتەکردنی بوونەکانی‌تر لەخزمەت هێژمۆنیی بوون و یەکدەست‌کردنی بوون لە خزمەت پەرەی بوونی فارسە.

 


۱۴۰۴ شهریور ۲۹, شنبه

ئازادی چیە؟


 







شاهۆ حوسێنی

بەردەوام ڕۆژانە و لەژیانی ئاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووریدا چەمکی ئازادی دەبیسین و دەیڵێن: توانایی دەرخستنی خواستەکان، دەرچوون لە کۆت‌وبەند، ئازادی هات و چۆ، ئازادی ڕادەڕبڕین، ئازادی هەڵبژاردن و هەڵبژێردارن، ئازادی بیر و ڕا و..... هتد. ئەمانە هەمووی دەربڕ و دەرخەری مافێک و مەجالێکن لەدەرەوەی مرۆڤ. بەڵام ئازادی بان‌تر لە دیاردەیەکی دەرەکی لەگوێن ماف و مەجال، چەمکێکی بنەمایی ئانتۆلۆژی بوون و وجودە.

بەباوەڕی من بەڵام ئازادی دۆخێکی زەینی و دەروونیە بەمانای مەجالی بوون، خۆبنیادنان، دەرکەوتنی سەربەخۆیانە و سەربەستانە .

بەگشتی من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئازادی بەشێکی لەپێوەندی لەگەڵ "خود" دایە و بەشێکی لەپێوەندی لەگەڵ "ئەوی‌تر"دایە.

--- ئازادی لە پێوەندی لەگەڵ "خود"دا، بەمانای دەرکەوتن و وەدیهاتنی خۆدئاگاییە، واتە بوونێک دەتوانێ هەست بەئازادی بکات کە بەخۆدئاگایی گەیشتوە، واتە سەرچاوەی فام، ئاگایی و تێگەیشتوویی لە زەین و دەرونی "خود"دا بێت، شووێن‌کەوتووی هیچ ئایدۆلۆژیەک نەبێت، واتە هیچ ئاگاییەک، فام و تێگەیشتوویەک بەسەر مرۆڤدا نەسەپێندرێت.

--- ئازادی لەپێوەندی لەگەڵ "ئەوی‌تر"دا، بەمانای مەجال و شەرعییەتی بوونی ئەوی‌تر، واتە ئەوی‌تری بەرامبەری "خود"یش، هەر وەک خۆد، سەربەخۆیانە و سەربەستانە مەجالی بوون، دەرکەوتن، خۆبنیادنان و خۆ بەرهەم‌هێنانی هەبێت، واتە ئەوی‌تریش هەر وەک "خود" مەجالی وەدێهێنانی سەربەخۆیانەی ئاگایی هەبێت.

بەکورتی من دەڵێم ئازادی یانی:

توانایی بوون‌و سەیروورەتی مرۆڤ، بەشەرتێک کە هەم خۆی بنیاد بنێت و هەم مەجالی خۆبنیادنان بە ئەوی‌تر بدات.


۱۴۰۴ شهریور ۲۵, سه‌شنبه

تێرۆری کاریزما؛ ڕەچەڵەکناسی تێرۆری میکۆنۆس

 









شاهۆ حوسێنی

بوون‌ناسەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە مەرگی ڕێبەڕەکان بەتەنیا مەرگی جەرستە نیە، بەڵکە کارتێکەریان لەسەر دیاردەکانی وەک بوون، مانا و وجوود هەیە، شەهیدکرانی دکتۆر قاسملوو لە ویەن نموونەیەک بوو کەکارتێکەرێکی قوڵی لەسەر ئەزموونی کۆیی کورد هەبوە، ئەمە دەکرێ پێش‌بەستێنیک بێت بۆ تێگەیشتن و فامی ڕادیکاڵی تێرۆری دکتۆر شەڕەفکەندی، چوونکە بوونی دکتۆر شەڕەفکەندی تا ڕادەیەک قوڵی بۆشایی دکتۆر قاسملووی پڕ کردبۆوە و ڕێگای و شوێنی گونجاو و تازەی نەتەوەخوازانەی خستبوە بەردەم نەتەوەخوازی کوردی، دکتۆر شەڕەفکەندی چەند ئاڵوگۆڕی گرینگی جیهانی ئەزموون کردبوو، یەکەم ڕووخانی سۆڤییەت و ئایدۆلۆژی لێنینسم لە جیهاندا وەک ئایدۆلۆژێکی گشتگیر لەبەشێکی بەربڵاوی جیهان، هەر ئەمەش بوو کە ئەو لەوە بەدرووستی تێگەیشتبوو کە سۆسیالیزمی مەوجود ئیتر وڵام دەر نیە، دووهەم هەڵوەشانەوەی شەڕی سارد و سێهەم ڕوووخانی دیواری بێرلین و یەکگرتنەوەی دوو ئاڵمان، دکتۆر شەڕفکەندی لە سەر قوڵترین و تیژترین کەلێنی ئاڵوگۆڕی جیهان و ئەندێشە ڕاوەستابوو، بۆیەش تێرۆری ئەو کارەساتباری تایبەتی خۆی هەبوو.

شەڕەفکەندی نوێنەرو سکرتێری حیزبێکی سیاسی بەتەنیا نەبوو، ئەو نوێنەری بەرەیەکی هزری و ڕەوتێکی نەتەوەخوازنەی گشتی بوو لە کوردستان، وەک زایەڵەی ئەم ئاڵوگۆڕیەی کە لە کۆتایی دەیەی هەشتا و سەرەتای دەیەی نەود لە جیهاندا ڕووی دابوو. ئەمانە بنەماکانی کاریزمایی دکتۆر شەڕەفکەنی بوون، شەڕەفکەنی بوونێکی رادیکاڵ لە جیهاندا بوو، بوون بەمانای حزوور لە هەناوی ڕووداو، تێگەیشتن لە بنەمانەزەرێکانی ڕووداوەکان و ئەندازیاری پلان‌داڕشتن بۆ ئاوێتەبوون لەگەڵ ڕووداوەکان. ئەو لە سەردەمی تۆفانی گوزار لە جیهانی دوو جەمسەری و ئایدۆلۆژیکی پاش شەڕی دووهەمی جیهانی بەرەو جیهانێکی تەک-فرە جەمسەری پاش ڕووخانی سۆڤییەت، ئەندازیاری پڕۆژەی کۆیی بەرخۆدان بەدژ دیکتاتۆڕییەتی کۆماری ئیسلامی بوو کە لەپاش مەرگی خومەینی، هەم بێ‌کاریزما ببوو، هەم لەناوخۆ تووشی قەیرانی قوڵ ببوو. هەر بۆیەش دەشی بگوترێ کە تێرۆری میکۆنۆس بەجۆری هێرش بۆسەر کاریزمایی کورد لە بێ‌کاریزمایی و بێ‌مانایی کۆماری ئیسلامیدا بوو، کە حەولی‌دەدا، مەجالەکانی ئەزموونی کۆیی بەرخۆدان لە کوردستان بێ‌مانا بکات. تێرۆری دکتۆر شەڕەفکەندی ئەو شەڕە بوو لەگەڵ کورد و کوردستان کە ئامانجەکەی پێکانی سوژە تەوەرەیی و هێمای ناوەندی بزاڤی کورد واتە "کاریزما" بوو.

 

تێرۆری میکۆنۆس

دکتۆر شەڕەفکەندی لەمیکۆنۆس بەتەنیا ڕێبەڕی حیزبێکی سیاسی نەبوو، ئەو هێمایەک لە مەجالەکانی بەرخۆدان و خەبات و بەشداری زەینی کۆیی کوردستان بوو. کاریزمایی ئەو لەسەر بنەماکانی داهێنەری سیاسی، دەرکی سەردەم، تێگەیشتوویی بەڕۆژ و تەوەرەبوونی کوردستان و کورد دامەزرابوو، ئەو نە بەشێوەی دەستووری و لەڕیی هێز و زۆرەوە ببو بەکاریزما، تا بشێ لەڕیی زۆریش بسردرێتەوە و لەناو بچێت.

کاریزما فۆڕمێک بوون و بەشداریە، ئەزموونێکە لە بوونە کەدەتوانێ کۆ و گشت لەگەڵ خۆی هاوڕێ بکات، مەجالەکانی خۆناسین و بەشداری بۆ کۆ دەڕەخسێنێت. کۆماری ئیسلامی بەتێڕۆری دکتۆر شەڕەفکەندی حەولی دەدا کە ئەو مەجالە لەناو ببات، بەڵام نەتەنیا ئەو مەجالە لەناو نەچوو، بەڵکە کاریزما بوو بەو ڕایەڵێک کە کۆ گشتگیرتر، شێلگیرتر و یەکگرتووتر دەرکەوت. لەڕاستیدا کاریزما لەهەناوی بیرەوەرێکان، گێڕانەوەکان و نومادەکاندا بەردەوام دەبێتەوە.

کەوابێ دەشێ بگوترێ کە تێرۆری میکۆنۆس کردەوەیەک بوو دژ بە مانای گشتی بەرخۆدانی کوردستان، کە لەڕێی کاریزماوە و دکتۆر شەڕەفکەندی وەک کاریزما ئەو مانایە بەرهەم هاتبوو. ئەوەی لەمیکۆنۆس پێکراوە جەستە نەبوو، بەڵکە کاریزمایی کورد و کوردستانی بوو، کۆماری ئیسلامی دوای مەرگی خومەینی خۆی لەبۆشایی کاریزمادا دەدیتەوە، هەر بۆیەش لەکوردستان توانای تەحەمولی کاریزمای نەبوو، چوون تای تەرازووی بوون و بەرخۆدان لەبەرژەوەندی تەواوی کوردستاندا بوو، هەر بۆیەش حەولی دا کوردستان بخاتە بۆشایی کاریزما، بەڵام بەپێجەوانەی مەرگی خومەینی کە لێکەوتەکەی مەرگی کاریزمای لێکەوتەوە لەناو بازنەی کۆماری ئیسلامیدا، شەهیدبوونی دکتۆر شەڕەفکەندی مەرگی کاریزمای لێنەکەوتوە لە کوردستان، بەهۆی ئەوەکە ڕێچکەی هزری دکتۆر شەڕەفکەندی، پەروەردەی سوژەیەکی کوردی و کوردانە بوو لەکوردستان لەهەناوی بەرخۆدان بەدژ ئۆبژەکتیڤیسمی داسەپاوی کۆماری ئیسلامیدا.

ئەم ئەزموونە هەم لە ئاستی سیاسی و هەم لەئاستی فەلسەفی دەریخست، کە تووندوتیژی دژ بە کاریزما، تووند و تیژی دژ بە بوونی کۆ و مەجالەکانی دەرخستنی سوبژەکتیڤانەی مانایە، لەم چوارچیوەیەدا نە کەرەسەکانی ئۆبژەکتیڤی دەسەڵات کە کەش و مەجالەکانی بوونی سوبژەکتیڤە کە ئەوانی‌تر لەگەڵ "خۆ" کۆدەکاتەوە، و مەجالی کردەوەی بەکۆ دەخوڵقێنێت. تێرۆری دکتۆر شەڕەفکەندی نموونەیەکی ئاشکرا لە شەڕی بەردەوامی دەسەڵاتی نامەشرووع و بێ‌کاریزمایە لەگەڵ هەر سوژەیەکی کاریزماتیک کە لەگەڵی ڕووبەروو دەبێتەوە.

لەئاکامدا، شرۆڤەی تێرۆری کاریزماکانی کورد هەر لە ویەنەوە تا میکۆنۆس، ئێمە لەگەڵ حەقیقەتێکی بنەڕەتی ڕوبەروو دەکاتەوە: تووندوتیژی سیاسی لە بەستێنی بزاڤ‌گەلی ئازادیخوازانە و بوون‌خوازانەدا، تەنیا حەولێک بۆ سڕینەوەی جەستە نیە، بەڵکە حەولێکە بۆ لەناو بردنی مەجالەکانی بوونی بەکۆ، بەڵام مەرگی کاریزما ئەم حەولە پووچەڵ دەکاتەوە.

 

تێرۆری میکۆنۆس: لە جەستەی سڕاوە بۆ شەهیدبوونی سیمبۆلیک

تێرۆری میکۆنۆس، تەنیا ڕووداوێکی خوێنین نەبوو، بەڵکە بەخێرایی بوو پەروەندەیەکی یاسایی و سیاسی لە ئاستی نێونەتەوەییدا، دادگای میکۆنۆس ماوەیەکی دوور و درێژ کار و چالاکی هەبوو، نەتەنیا بۆ مەحکووم‌کردنی بکووژانی فیزیکی، کە بۆ گەڵاڵە دارێژەرانی پشتی پەردە لەتاران. لەم دادگایەدا جەستەی خامۆشی شەهیدانی میکۆنۆس کەوتنە پەیڤ و بوونە ناسنامەی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی و بەڵگەی سەلمێنەری تێرۆریسمی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، دیارەدیەکی نومادین کە کاریزمایی دکتۆر شەڕەفکەندی خوڵقاندی.

لەدەلاقەی بوون‌ناسانەوە چما تیشک بخەینە سەر دادگای میکۆنۆس، دەردەکەوێت کە ئەم دادگایە فۆڕمێک بەرهەم‌هاتنەوەی 'حزوور"بوو، شەڕەفکەندی بە جەستە نەمابوو، بەڵام لە ڕەوتی دادخوازی و دادگایی‌کردنی بکووژان و شاهیدی‌دانی شاهیدان، شەڕەفکەندی لەناو دەمارەکانی دادگادا و لەهەناوی بیرورای گستی و مەدەنی ئەوڕووپادا دەدرەوشایەوە. ئەمە ڕێک ئەم ساتەیە، کە نیشانی‌دا، بوونی کاریزما تەنیا بەستراوە و قەتیس لەناو جوگرافیایەکی تایبەتا نیە، ئەو دەتوانێ سنوورەکان ببڕێت و کەشەکان و فەزاکان تێپەڕێنێت، خۆی ببێتە کەش و فەزایەکی گشتگیر و نومادین. بەکورتی دەشی بگوترێ کە دادگای میکۆنۆس کاریزمایی شەڕەفکەندی لەسنوورەکانی کوردستان بردە دەر و لە حافزەی سیاسی و گشتی ئەوڕووپادا مسۆگەری کرد. بێ‌گومان مەرگی کاریزمای میکۆنۆس نیشانی‌دا کە مەرگی کاریزما مەجالی دەوامی بوون دەڕەخسێنێت.

 

کاریزما لەگوێن بەرخۆدان دژ بە ئۆبژەخوڵقێنی

یەکێک لەئامانجە سەرەکێکانی تووندوتیژی سیاسی، بەرهەم‌هێنانی ئۆبژە لەبوونەکانە، بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ ڕێبەڕانی کاریزما لە سوژەی زیندۆوە بۆ جەستەیەکی کوژاوە دابەزێندرێن، ئەمە هەمان لۆژیکی کەرەسەیی دەسەڵاتە، کە جەستە بەناوەندی هەست پێناسە دەکات. بەڵام بەپێچەوانەی ئەم لۆژیکە کاریزما ئەساسەن لە جەستە بانتر دەڕوات، کاریزما پێوەندێکە لەنێوان ڕێبەڕان و کۆ، فۆڕمێک بەستێنی هێز کە نە بە گوللە لەناو دەچێت و نە لەزیندا خامۆش دەکرێت.

لە تێرۆری میکۆنۆسدا، کۆماری ئیسلامی حەولی‌دا، دکتۆرشەڕەفکەندی لە سوژەیەکی زینۆوە بۆ ئۆبژەیەکی سڕاوە دابەزێنێت، بەڵام ڕێک لەم کاتەدا، شەهیدبوونی دکتۆر شەڕەفکەندی ڕوانگەیەکی‌تری لە کوردستان و لەجیهاندا لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی و کوردستاندا ئەکتیڤ کرد. ئەو لە ئۆبژەیەکی کوژاوە بەرەو هێمایەکی بوژاوە گوازرایەوە و لەفۆڕمی مانایەکی نیشتیمانیدا بەرهەم هاتەوە. بەکورتی لە میکۆنۆسدا دکتۆر شەڕەفکەندی بوو بە رۆژەڤ.

هەڵەی بنەمایی کۆماری ئیسلامی لەتێرۆری دکتۆر شەڕەفکەنیدا ئەوە بوو کە "بوون" دادەبەزێنێتە "بوونەوەر" واتە بەهەڵە "بوونەوەر" لەجیات "بوون" دەبینێت و لای وایە کە بە سڕینەوەی بوونەوەر، بوون دەسڕدرێتەوە، بەڵام ڕێک هەڵەکە لێرەدایە کە کاریزما جگە لە بوونەوەر تایبەت‌مەندێکی گریینگ و بنەڕەتی هەیە، ئەویش "بوون"ە. بۆیەش کاریزما لەبەرامبەر ئەم دابەزاندنەدا دەوەستێتەوە.

دکتۆر شەڕەفکەندی لەکاتی شەهیدبووندا ئیتر بوونەوەر نەبوو، بەڵکە بوونێکی ئاسۆیی بوو کە کوردستان و کورد بەڕوونی دەیان دیت. بۆیەش میکۆنۆس تەوەرەی شکەستی پڕۆژەی سڕینەوەی دکتۆر شەڕەفکەندی بوو.

 

فەلسەفەی تووندوتیژی و سنوورەکانی شەرعییەت

تووندوتیژی بەردەوام حەولێکە بۆ پچڕاندنی پێوەندی نێوان کاریزما و لایەنگرانی، بەهۆی ئەوەکە هێزی کاریزما بەرهەمی پیوەندی زیندووی کاریزما لەگەڵ لایەنگرانێتی، کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەوەدا کاریزمایی لەناو بەشێکی لایەنگرانیدا هەبوو، بەڵام بەرەبەرە زیندووی پێوەندی لەگەڵ کۆمەڵگا لەدەست‌دا، ئەو هەڵبەت هەر لەسەرەتاوە لەڕێی تووندوتیژی حەولی لایەنگر خوڵقێنی ئەدا، ئەمەش خاڵی بچووکی زاڵێتی کۆماری ئیسلامی بوو، لەکاتێکا دکتۆر قاسملوو و شەڕفکەندی نە لەڕیی زاڵێتی، دەسەڵات و هێز کە لەڕیی کاریزماییەوە بوونە ئاسۆی کورد و کوردستان و ئەم حەقارەتەش بۆ کۆماری ئیسلامی تۆقێنەر بوو، بۆیەش دەبا لەناو چوو بایەن بە جەستە، تا کورد و کوردستان لە بێ ئاسۆیی و بێ‌کاریزماییدا لەئاکام گوێ‌ڕایەڵ و ملکەچی زاڵێتی کۆماری ئیسلامی بن. 

لەڕاستیدا هێزی کاریزما، هێزی ڕاستەقینەی ئێسپینۆزاییە و هێزی کۆماری ئیسلامی هێزی ئۆبژەکتیڤ و ناڕاستەقینەی ئێسپینۆزایی. هێزی ڕاستەقینەی ئیسپێنۆزایی ئەو هێزەیە کە لە هەناوی کۆ را و لەهێز و توانای بوون‌ڕا هەڵدەقوڵێت، لەبەرامبەردا هێزی ناڕاستەقینەی ئێسپینۆزایی هەمان تووندوتیژی پێکهاتەیەە کە حەولی لغاوکردنی هێزی ڕاستەقینە دەدات، تێرۆری میکۆنۆس حەولی هێزی ناڕاستەقینەی کۆماری ئیسلامی بۆ لەناو بردنی هێزی ڕاستەقینەی کاریزمای کورد بوو، بە مەبەستی هێز و توانا سڕینەوە لە بەرخۆدانی بوونخوازانەی کورد.

هەربۆیەش تێرۆرۆی میکۆنۆس نە بەتەنیا وەک جینایەتێکی سیاسی کە پێویستە لەگوێن گۆڕەپانێکی فەلسەفی ببیندرێت، گۆڕەپانێک کەلەودا تووندوتیژی حەول ئەدات کە بەسەر حزووردا زاڵ بێت، بەڵام لەئاکامدا شکەست‌دەخوات و لێکەوتەکەی بەپێچەوانەی خواستی ئەو بانتر بوون و بەربڵاوتر بوونی کاریزمایە.

کۆتا وتە

تێرۆری دکتۆر شەڕەفکەندی، دەریخست، کە تێڕۆر هێرشێکە بۆ لەمەیدان بەدەر کردنی رکابەری بەهێز، کە مەترسی و هەڕەشەیە بۆ بوون و حزووری نامەشڕووعی زاڵێتی. تێرۆر هێرشێکە بۆسەر هەموو رەهەندەکانی بوونی کاریزما، بەمەبەستی پێش‌گرتن بە ڕێکخستن و بەڕێکخراو کردنی لایەنگرانێک کە ئیرادی و دڵخواز شوێن کاریزما کەوتوون. لێرەدا فەلسەفە دەریدەخات کە مەرگ کۆتایی نیە، بەڵکە بۆ کاریزما دەست‌پێک و سەرەتایەکی نوێیە بۆ بوون و حزوور. بوون‌ناسی پێمان دەڵێت بوونی سوبژەکتیڤانەی کاریزما سنووردار لە بوونی جەستەییدا نیە، حزووری کاریزما لە حافزەی‌گشتی، مێژویی و نابەئاگایی کۆمەڵگا و لایەنگرانی دایە.