شاهۆ
حوسێنی
ئانتۆلۆژی ناسیۆنالیزمی کوردی، بەر لەوەی پرسی داواکاریی دەوڵەت و حاکمییەت بخاتە بەرباس، لە مەرجەکانی ئەگەری دەرکەوتنی کورد وەک سوژەیەکی نەتەوەییو مێژوویی دەکۆڵێتەوە. پرسەکە تێگەیشتنە لەوەی کوردبوون چۆن لەناو ئەزموونی مێژوویی، پەیوەندییەکانی دەسەڵات و خۆئاگایی بەکۆمەڵەوە، دەبێتە پرسی خۆپێناسەکردن و چارەنووسی خۆ دیاریکردن. ئەگەر ناسیۆنالیزمی مۆدێرن لە ڕۆژئاوادا لەناو گۆڕانکارییە زەینی و پێکهاتەڕواڵەتێکانی کۆمەڵگەدا سەری هەڵدا و ناسیۆنالیزمی ئێرانی لە وەڵامی قەیرانی سەرشۆڕی شەکەست و سووکایەتیی مێژووییدا بیچمی گرت، ئەوا ناسیۆنالیزمی کوردی ڕووبەڕووی پرسێکی بنەڕەتییدەبێتەوە: مەجالەکانی دەرکەوتنی سوژەیەکی نەتەوەیی لە بارودۆخی نەبوونی حاکمییەتی سەربەخۆ و حەول بۆ ئاسمیلەکردنیدا.
لە
ڕەچەڵەکناسیی ناسیۆنالیزمی کوردیدا دەتوانین چوار شێوەی جیاواز، بەڵام پێکەوەگرێدراو،
دەستنیشان بکەین:
یەکەم،
ئیرادەی حاکمییەت؛ داواکردنی مافی بڕیاردان لەسەر چارەنووسی خۆ.
دووەم،
خۆئاگایی کولتووری؛ گۆڕینی زمان، مێژوو و یادەوەریی بەکۆمەڵ بۆ بابەتی خۆناسین.
سێیەم،
ناسنامەی سەلبی؛ خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەو پێناسانەی ئەوی دی حەول دەدات بە سەرماندا بسەپێنێت.
چوارەم،
خۆبنیادنانی ئانتۆلۆژیک؛ تێپەڕبوون لە نەفیکردنی ئەوی دی بەرەو بەرهەمهێنانی ئیجابیی
مانا و خۆتێگەیشتن.
لەم ئاسۆیەدا، ناسیۆنالیزمی کوردی چیتر تەنیا کەرەسەی سیاسەتی داواکردنی دەسەڵات نییە؛ بەڵکو دەبێتە پرسێک لەسەر ئەگەری دەرکەوتنی دازاینێک لە جیهانی نەکۆڵی و کلۆنیالیزمدا.چونکە ڕادیکاڵترین شێوەی ڕزگاری، تەنیا کۆتاییهێنان بە حاکمییەتی ئەوی دی بەسەر مندا نییە؛ بەڵکو کۆتاییهێنانە بە مۆنۆپۆڵی ئەوی دی لەسەر پێناسەکردنی ئەوەی من چیم.