ویداد
- موضوع برنامە:رژیم جمهوری اسلامی؛ از جنگ با آمریکا تا آتشزدن منطقە
مھمانان
برنامە:
شاھو حسینی ، فعال و
تحلیلگر سیاسی
آگری
اسماعیل نژاد، فعال و تحلیلگر سیاسی
ویداد
- موضوع برنامە:رژیم جمهوری اسلامی؛ از جنگ با آمریکا تا آتشزدن منطقە
مھمانان
برنامە:
شاھو حسینی ، فعال و
تحلیلگر سیاسی
آگری
اسماعیل نژاد، فعال و تحلیلگر سیاسی
شاهۆ
حوسێنی
لە
مێژووی هاوچەرخی بزووتنەوەگەلی ڕزگاریخوازانەی گەلانی ژێردەستدا، شۆڕش زۆرجار وەک
پرۆژەیەکی تەواو میکانیکی و تەکنیکی سەیری کراوە و پێناسەکراوە؛ پرۆژەیەک کە تێیدا
چەک وەک ئامرازی سەرەکیی گۆڕانکاری، و ئایدۆلۆژیا وەک نەخشەڕێگەیەکی دۆگماتیک و
پیرۆز سەیر کراون. لەم هاوکێشە کلاسیکەدا، هێزی چەکدار ( پاڕتیزان، گەریلا و
پێشمەرگە) لەبری ئەوەی وەک سوژەیەکی سەربەخۆ و خاوەن ئیرادە دەربکەوێت، دابەزێندراوەتە
ئاستی ئۆبژەیەکی گوێڕایەڵ،ملکەچ و بێدەنگ لە خزمەت جێبەجێکردنی ویستە
داهێنراوەکان، داڕێژڕاوەکانو پێشوەختەکانی حزب یان دۆگماتیسمی ئایدۆلۆژیەکاندا.
ئەو شێوازە لە تێڕوانین کە مرۆڤ دەکاتە قوربانیی دوگماتیسمی ئایدۆلۆژیە هێژمۆنەکان،
زۆرجار بزووتنەوە ڕادیکاڵەکانی بەرەو داخران، فاشیزمی ناوخۆیی و زۆرجار شەڕی
ناوخۆییش بردوە، چونکە چەک کاتێک لە بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و فیلتەری وشیاری
دادەماڵرێت، دەبێتە کەرەسەیەکی مەترسیدار بۆ توندوتیژیی ڕووت. بەڵام لە ناو جەرگەی
ئەم دۆخە دۆگماتیکەدا، ئەندێشەی سیاسی و فەلسەفیی دکتۆر عەبدولڕحمان قاسملوو وەرچەرخانێکی
بنەمایی و فینۆمینۆلۆژیک لە چەمکی شۆڕش و ناسنامەی پێشمەرگەدا دروست دەکات.
قاسملوو
بە تێڕوانین
و خوێندنەوەیەکی قووڵ بۆ واقیعی کوردستان و بە پشتبەستن بە ڕوانگەی سۆسیالیسمی دیموکراتیک(
واتە هەم باوەڕ بە عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و هەم سوژەڤانی مرۆڤ)، تەحەدای ئەو تێڕوانینە
باوە دەکات کە پێی وایە چەک بە تەنیا دەتوانێت ڕزگاری وەدیبهێنێت. ئەو بە
هێنانەناوەوەی چەمکی "ئاگایی" بۆ ناو کایەی خەباتی چەکداری،
"کۆدیکسێکی ئەخلاقی" بۆ چەک دادەڕێژێت. لای قاسملوو، چەک شەرعیەتی خۆی
لە دۆگمای ئایدۆلۆژیو حزبییەوە وەرناگرێت، بەڵکو لەو بەرپرسیارێتییە ئەخلاقیی،
نیشتمانی و مرۆییەوە وەردەگرێت کە لە وشیارییو ئاگایی پێشمەرگەوە سەرچاوە دەگرێت.
کاتێک ئەو ڕادەگەیەنێت کە پێشمەرگەی چەکداری بێ زانست مەترسییە بۆ سەر کۆمەڵگە،
دەقیقەن ئاماژە بەوە دەکات کە چەکی بێ ئاگایی، دیسپۆتیزم (ستەمکاری) بەرهەم
دەهێنێتەوە. ئەم
گۆشەنیگایە دەشێ بگوترێ کە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی "دێلوژنی ئایدۆلۆژیا"دەبێتەوە.
دێلوژنی ئایدۆلۆژیا ئەو وەهمە فیکرێیە کە پێی وایە ڕزگاریی مرۆڤ لە ڕێگەی فۆرمۆلی
ئایدۆلۆژیکەکان و فۆڕماسیونە حزبییە چەقبەستووەکانەوە وەدی دێت، نەک لە ڕێگەی
گەشەی وشیاریی و ئاگایی تاک بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە. قاسملوو ئەم تەڵە ئایدۆلۆژییە
تێکدەشێنێت و فۆرمی شۆڕش لە "دەسەڵاتخوازییو هێژمۆنیخوازیی
سەربازییەوە" دەگۆڕێت بۆ "پرۆژەیەکی ڕووناکبیری و مرۆیی". لەم
ڕوانگەیەوە، "تراسێندێنسی ئاگایی"دێتە
ئاراوە؛ ئاگایی لای ئەو تەنیا ئامرازێکی سەرکەوتن نییە، بەڵکو چەمکێکی باڵا و
تێپەڕبووە کە بەسەر چەک و ئایدۆلۆژیادا سەردەکەوێت. کتێب، قەڵەم و زانست دەبنە
جەوهەری ڕزگاریی ڕاستەقینە، چونکە چەک ڕەنگە بتوانێت خاک بپارێزێت، بەڵام قەڵەم
دەتوانێت مرۆڤی ئازاد و نەتەوەی خاوەن سەروەریی فیکری بونیاد بنێت.
ئەم
وتارە لە ژێر تیشکی ئەم تایتڵەدا، هەوڵ دەدات بە شێوازێکی فینۆمینۆلۆژیک دەور و
نەقشی ئاگایی لە ئەندێشەی دکتۆر قاسملوودا شی بکاتەوە. لێرەدا دەپڕژێینە سەر ئەو
پرسیارە گەوهەرییەی کە چلۆن قاسملوو پێشمەرگەی لە ئۆبژەیەکی ملکەچ، کەرەسە و گوێڕایەڵی
ناو مەکینەی شەڕ، دەگۆڕێت بۆ سوژەیەکی وشیار، ئەخلاقی و مێژوویی؟. هەروەها
دەکۆڵینەوە لەوەی کە چۆن ئەم جیاوازییە فیکرییە، ئەندێشەی ئەو لە فۆرم گەلی دوگم و
تۆتالیتاریستانەی شۆڕش جیا دەکاتەوە و دەیگەیەنێتە ئاستی مانیفێستۆیەکی مۆدێرن بۆ ڕەسەنایەتیی
ناسنامەی کوردی کە تێیدا خەباتی نەتەوەیی، بەها نەتەویی و مرۆییەکانی خۆی دەردەخات؟.
پێش
ئەوەی بچینە ناو خوێندنەوەی فکریی دکتۆر
قاسملوو، پێویستە دوو چەمکی سەرەکیی ئەم وتارە شیبکرێنەوە
واتای
دێلوژنی ئایدۆلۆژیا
یەکەمیان
"دێلوژنی ئایدۆلۆژیا"یە. ئەم چەمکە لەم وتارەدا وەک چەمکێکی فەلسەفی و ئێپیستمۆلۆژیک
بەکاردێت. ئەم چەمکە بۆ وەسفکردنی ئەو دۆخە بەکار دێت کە تێیدا ئایدیا لەگوێن
ئامرازێک بۆ تێگەیشتن لە واقیع، دەگۆڕدرێت بۆ ڕاستییەکی ڕەها و بێهەڵە، واتە فام
و ئاگاییەکی پێشداڕێژراوی ڕەها و پیرۆز. لەم دۆخەدا، مرۆڤ چیتر حەقیقەت بە هۆی ئەزموون،
بیرکردنەوەی ڕەخنەیی یان دیالۆگ نادۆزێتەوە، بەڵکو بەردەوام ئەو لە ناو چوارچێوەیەکی
دۆگماتیکی ئامادەکراودا دەخوێنێتەوە. دێلوژنی ئایدۆلۆژیا لە بنەڕەتدا
واتای ئەو وەهمەیە کە تێیدا حزب، ئایدۆلۆژیا یان ڕێبەر لە شوێن حەقیقەت دادەنیشێت،
دادەنرێت و پێناسەدەکرێت. لەبەرامبەریشدا مرۆڤ توانای ڕەخنە، گومان و هەڵسەنگاندنی
ئەخلاقی لەدەست دەدات. لەو ساتەڕا، مرۆڤ لە سوژەڤانی نامۆ دەبێت، بەرپرسیارێتی کەسی
لەناودەچێت و تاک دەگۆڕدرێت بۆ ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی ویستی سیستەمێکی ئایدۆلۆژیکی
داخراو. بۆیە دێلوژنی ئایدۆلۆژیا تەنیا کێشەیەکی سیاسی نییە، بەڵکو قەیرانێکی مەعریفی
و ئەخلاقییە کە تیایدا ئایدۆلۆژیا جێگەی ئاگایی و عەقڵی ڕەخنەگر دەگرێتەوە. لە ڕوانگەی
ئەم وتارەوە، گرنگترین بەش لە فیکری دکتۆر قاسملوودا بریتییە لە شکاندنی ئەم دێلوژنە
و گەڕاندنەوەی بەرپرسیاریی ئەخلاقی بۆ خودی مرۆڤ[1].
واتای
تراسێندێنسی ئاگایی
دووەم
چەمکی بنەڕەتیی ئەم خوێندنەوەیە "تراسێندێنسی ئاگایی"یە. ئەم دەستەواژەیە
هەروەها چەمکێک بەمەبەستی شیکاری و شرۆڤەیە و مەبەست لەو بە هیچ شێوەیەک
دیاردەگەلی میتافیزیکی یان ئایینی نییە. تراسێندێنس لێرەدا بە مانای گەیشتن بە
وشیاریو ئاگایی لەڕێی تێپەڕاندنی سنووری کاردانەوەی ڕووت، دۆگمایتیسمی ئایدۆلۆژیک
و میلیتاریزمی کوێرانەیە. واتە مرۆڤ بتوانێت پێش هەر کردە و کردەوەیەک، کردارەکەی
بە پێوەری عەقڵ، ئەخلاق و کەرامەتی مرۆڤ هەڵبسەنگێنێت. لە ڕوانگەی ئەم وتارەوە، تراسێندێنسی ئاگایی
واتای دەرچوون لە جیهانی ماددی بەمەبەستی گەیشتن بە جیهانێکی ڕووحی نییە، بەڵکو
واتای باڵادەستیی ئاگاییو وشیاری سەربەخۆیانە بەسەر چەک، دەسەڵات و ئایدۆلۆژیادایە.
کاتێک ئاگایی بەم پێگەیە بگات، چەک لە ئامانج دەگۆڕدرێت بۆ ئامراز، حزب لە پیرۆزی
دەگۆڕدرێت بۆ دامەزراوە، و سەرکەوتن تەنیا بە مانای بردنەوەی شەڕ فام ناکرێت، بەڵکو
بە مانای پاراستنی ئازادی، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤیش دەبێت. لەم سوێنگەیەوە،
تراسێندێنسی ئاگایی ئەو ئاستە لە گەشەی سوژەڤانیە، کە تێیدا تاک لە ژێر دەسەڵاتی دۆگماتیسمی
ئایدۆلۆژیک و کاردانەوەی ساتی دەردەچێت و دەبێتە خاوەن ئیرادە، بەرپرسیارێتی ئەخلاقی
و پرۆژەیەکی مێژوویی بۆ خۆی و بۆ کۆمەڵگەکەی[2].
فینۆمینۆلۆژیی
پێشمەرگە؛ لە ئۆبژەی دۆگماتیسمی ئایدۆلۆژیەوە بۆ سوژەی مێژوویی
بۆ
تێگەیشتن لەو شۆڕشە فیکرییەی دکتۆر قاسملوو لە چەمکی خەباتی چەکداریدا بەرپایدەکات،
پێویستە سەرەتا جیاوازیی نێوان "ئۆبژە" و "سوژە" لە چوارچێوەی
فەلسەفەی سییاسیدا دەستنیشان بکەین. لە زۆربەی بزووتنەوە ڕادیکاڵەکانی سەدەی
بیستەمدا، مرۆڤی چەکدار (پێشمەرگە، گەریلا یان پارتیزان) وەک کەرەسەیەکی تەکنیکی
دەبینرا. ئەرکی ئەم کەرەسەیە تەنیا جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانە بوو کە لە سەرەوەڕا،
لە لایەن "کۆمیتەی ناوەندی" یان "ڕێبەری کارێزماتیکەوە"
دەردەچوون. لەم مۆدێلەدا, چەکدارەکە دەبێتە ئۆبژە؛ واتە شتێک کە بڕیاری لەسەر
دەدرێت، بەکاردێت، و لە پێناو ئایدۆلۆژیەکدا کە خۆی تێیدا بێبەشە لە تفەسیرکردنی،
دەکوژرێت یان دەکوژێت. ئایدۆلۆژیا لێرەدا دەبێتە بەستێن و ئامرازێکی
"نامۆبوون"؛
بەهۆی ئەوەکە سەربەخۆیی لەمرۆڤ دەستێنێت، مرۆڤەکە لە مرۆڤایەتیی خۆی دادەماڵێت و
دەیکاتە مەکینەیەکی توندوتیژی.
قاسملوو
بە گوتنی "پێشمەرگەیەک کە چەکی پێیە بەڵام ئاگایی و وشیاریی نییە، مەترسییە
بۆ سەر کۆمەڵگە"، ڕێک ئەم هاوکێشە باوە تێکدەشێنێت. ئەو پێشمەرگە لە
ئۆبژەبوون ڕزگار دەکات و کەرامەتی سوژەبوونیپێدەبەخشێتەوە. سوژە لێرەدا بەواتای
مرۆڤێکی خاوەن ئیرادە، خاوەن بیرکردنەوەی ڕەخنەیی، و لە هەمووشیان گرنگتر، خاوەن
بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی کەسی. کاتێک پێشمەرگە دەبێتە سوژە، ئیتر ناتوانێت لە پشت
فەرمانی حزبەوە خۆی بشارێتەوە بۆ پاساودانی توندوتیژی؛ ئەو خۆی بەرپرسە لەو چەکەی
کە بەدەستییەوەیەتی.
ئەم
گۆڕانکارییە فینۆمینۆلۆژییە چەند ڕەهەندێکی هەیە:
دیالێکتیکی
چەک و ئەخلاق: چەک بە سروشتی خۆی هێزێکی
ڕووخێنەرە. ئەگەر ئەم هێزە لە لایەن سیستمێکی ناوەکیی ئەخلاقییەوە (کە تەنیا لە
ڕێگەی ئاگاییەوە دروست دەبێت) لغاو نەکرێت، دەبێتە هۆی ستەمکاری. قاسملوو دەیزانی
کە دیکتاتۆرە گەورەکانی مێژوو خۆشیان ڕۆژێک چەکداری شۆڕشگێڕ بوون، بەڵام بەهۆی
نەبوونی ئاگایی ئەخلاقی و فیکرییەوە، دوای سەرکەوتن بوونە جەلادی گەلەکەی خۆیان.
ڕەتکردنەوەی
کوێرانەیی حزبی: لای قاسملوو، پێشمەرگە پێش
ئەوەی ئەندامی حزب بێت، مرۆڤێکی پارێزەری بەها مرۆیی و نیشتمانییەکانە. ئاگایی وای
لێدەکات کە جیاوازی بکات لە نێوان "بەرگری لە نیشتمان" و "بەرگری
لە بەرژەوەندیی حزب".
دیموکراتیزەکردنی
ناوەوەی شۆڕش: کاتێک هێزی چەکدار خاوەن زانست
و هۆشیاری بوو، پێوەرەکانی ناو حزبی شۆڕشگێڕیش دەگۆڕدرێن. پێوەرەکان چیتر تەنیا
"گوێڕایەڵی" نییە، بەڵکو "دیالۆگ و تێگەیشتن دەبێت".
ئێپیستۆمۆلۆژیی
قەڵەم؛ شۆڕش وەک پرۆژەیەکی مەعریفی
لە
گوتاری سیاسیی کلاسیکدا، چەک نیشانەی هێز و قەڵەم نیشانەی لاوازی یان بێدەرەتانی دیارەکان
بوو. زۆرجار ڕووناکبیران وەک تاقمێکی قسەکەر و بێکردار سەیر دەکران کە دەبێت لە
دوای چەکدارەکانەوە بڕۆن. بەڵام تێزی دووەمی قاسملوو هاوسەنگییەکە پێچەوانە
دەکاتەوە: "کورد پێویستی بە تفەنگ هەیە بۆ بەرگری لە خۆی، بەڵام زیاتر لە
تفەنگ، پێویستی بە قەڵەم و کتێب و زانست هەیە." ئەمە تەنیا دروشمێکی جوان نییە، بەڵکو
تێزێکی ئێپیستۆمۆلۆژیکی (مەعریفەناسی) قووڵە لەمەر چەمکی سەروەری، قاسملوو لێرەدا
سنوورەکانی ڕزگاری دیاری دەکات. ڕزگاریی ڕاستەقینە لای ئەو تەنیا ڕزگارکردنی
جوگرافیای خاک نییە لە دەستی داگیرکەر، بەڵکو ڕزگارکردنی ناخ و عەقڵی مرۆڤی
کوردییە لە داگیرکاریی فیکری و پاشکۆیەتی.
لەم
تێڕوانینەدا، چەک هەمیشە وەک "ناچارییەکی مێژوویی" دەبینرێت، نەک وەک
شوناسێکی پیرۆز. ئەگەرچی چەک وەک پاساوێکی کاتی و پارێزەری سنوورەکان، وەڵامی
هەڕەشەی فیزیکی دەداتەوە، بەڵام توانای بونیادنانی هەمیشەیی شارستانییەتی نییە.
کورد پێویستی بە چەک هەیە چونکە مێژوو ڕێگەی تری بۆ نەهێشتووەتەوە بۆ بەرگری لە
بوونی فیزیکیی خۆی، بەڵام چەک بە تەنیا ناتوانێت داهاتوو بونیاد بنێت. چەک
ناتوانێت عەداڵەت، بەرابەری، ئازادی، پەرەئەستاندوویی، زانکۆ، سیستمێکی دادی
یەکسان، و ئابوورییەکی سەربەخۆ بەرهەم بهێنێت. ئەوەی کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و ئازاد
بەڕێوە دەبات، "لوگۆس" (عەقڵ و زانست)ە نەک "پۆلیمۆس" (جەنگ و
توندوتیژی). بۆیە، کێشانی هێڵی باڵادەستیی قەڵەم بەسەر چەکدا، ڕێگری دەکات لەوەی
کۆمەڵگەی کوردی ببێتە کۆمەڵگەیەکی چەکدار و میلیتاریزەکراو کە تێیدا توندوتیژی لەگوێن
زمانی ڕۆژانەی هێژمۆن دەردەکەوێت.
دێلوژنی
ئایدۆلۆژیا؛ ڕەخنە لە مەکینەی تۆتالتاریزم
یەکێک
لە گەورەترین قەیرانە فکری و سیاسییەکانی ناو بزووتنەوە شۆڕشگێڕییە ئۆرتۆدۆکسەکانی
سەدەی بیستەم، ئەو دۆخە بوو کە دەتوانرێت بە "دێلوژنی ئایدۆلۆژیا"
ناوببرێت. مەبەست لەم چەمکە تەنها پابەندبوون بە ئایدیا نییە، بەڵکو ئەو دۆخەیە کە
ئایدۆلۆژیا خۆی لە هەموو ڕاستییەک بەرزتر دەبینێت و حەولی مۆنۆپۆڵکردنی واتا، ڕاستی
و شەرعیەت دەدات. لەم دۆخەدا، ئایدۆلۆژیا لە ئاستی ئامرازێکی فکری دەگوازرێتەوە بۆ
ئاستی سیستەمێکی داخراوی مەعریفی کە هەموو دیاردەیەک تەنها لە ناو چوارچێوەی خۆیدا
لێکدەداتەوە و هیچ جۆرە ڕەخنە، گومان یان بیرکردنەوەی جیاواز قبوڵ ناکات. بەم شێوەیە،
بیرکردنەوە لە جیات ئەوەکە بەردەوام بێت لە داهێنان و پرسیارکردن، دەبێتە دووبارەکردنەوەی
دۆگماتیسم و پاراستنی دەقی پیرۆزکراوی ئایدۆلۆژی. لە ژێر کاریگەریی ئەم
دێلوژنەدا، مرۆڤ و نەتەوە چیتر لەگوێن ئامانجی سیاسەت سەیر ناکرێن، بەڵکو دەبنە
ئامراز بۆ سەلماندنی ڕاستیی ئایدۆلۆژیا. لێرەدا ژیانی تاک، کەرامەتی مرۆڤ و پێویستییە
واقعییەکانی کۆمەڵگە، هەموویان دەخرێنە پلەی دووهەم و گرینگی دەدرێت بە پاراستنی
پاکیی ئایدۆلۆژیا. بۆ وێنە، لای زۆرێک لە ڕێبەرانی چەپ لە سەدەی ڕابردوو، ئەوە
گرنگ نەبوو کۆمەڵگە چەندە زیانی پێدەگات یان چەند تاکێکی شۆڕشگێر دەبێتە قوربانیی
بەرژەوەندیی هێزە ئایدۆلۆژیک و باڵادەستەکان؛ ئەوەی سەرەکی بوو ئەوە بوو کە دروشمە
دۆگماتیکەکان و یاسا ناوخۆییەکانی ئایدۆلۆژیا بپارێزرێن. لەو دۆخەدا، ئایدۆلۆژیا بەرپرسیارێتیی
ئەخلاقی بەرامبەر مرۆڤ لەدەست دەدات و دەبێتە مەکینەیەک بۆ بەرهەمهێنانی دڵسۆزیی
کوێرانە.
قاسملوو
لە گوتەی سێهەمیدا دەڵێت: "هیچ
شتێک لەوە جوانتر نییە کە مرۆڤ لە پێناو بیروباوەڕی خۆیدا بژی و خەبات بکات، بەو مەرجەی
بیروباوەڕەکەی خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات." ئەم ڕستەیە تەنها بانگەوازێکی ئەخلاقی
نییە، بەڵکو بناغەیەکی فەلسەفی بۆ سنووردارکردنی هەر جۆرە ئایدۆلۆژیەکە. لە ڕوانگەی
قاسملوودا، هیچ ئایدۆلۆژیەک، هیچ حیزبێک و هیچ ئامانجێکی سیاسی ناتوانێت لە کەرامەتی
مرۆڤ بەرزتر بێت. بۆیە بیروباوەڕ کاتێک شەرعیەتی هەیە کە بەرەو ئازادی، دادپەروەری
و گەشەپێدانی مرۆڤایەتی بڕوات، نەک ئەوەی مرۆڤ بکاتە قوربانیی پاراستنی خۆی. ئەم "بەو مەرجەی..."ە،
خاڵی جیابوونەوەی ڕادیکاڵی قاسملووە لەگەڵ هەموو شێوازەکانی فاشیزم،لێنینیزم، ستالینیزم،
مائۆئیسم و بەگشتی تۆتالتاریزمی ئایدۆلۆژیک. لە هەموو ئەو سیستەمانەدا، ڕاستی لە پێش
مرۆڤ دانراوە؛ مرۆڤ بە مەرجێک هەبوو کە خزمەتی بیرۆکەی سەرەکی بکات. بەڵام لای
قاسملوو، ئەم هاوکێشەیە بە تەواوی هەڵدەگەڕێتەوە؛ ئایدۆلۆژیا دەبێت خزمەتگوزاری مرۆڤ
بێت، نەک مرۆڤ ببێتە خزمەتگوزاری ئایدۆلۆژیا. تەنانەت ناسیۆنالیزمی کوردیش، ئەگەر
لە کەرامەتی مرۆڤ، ئازادی و بەها هاوبەشە مرۆییەکان دوور بکەوێتەوە، لە ڕوانگەی ئەوەوە
شەرعیەتی ئەخلاقیی خۆی لەدەست دەدات. بەم مانایە، قاسملوو ناسیۆنالیزمیش دەخاتە ژێر
ڕەخنەی ئەخلاقی، نەک ئەوەی وەک ڕاستییەکی ڕەها مامەڵەی لەگەڵ بکات.
تێکشکاندنی
دێلوژنی ئایدۆلۆژیا لای قاسملوو، لە ڕاستیدا پرۆژەیەکی گەورەتری ڕزگارکردنی ئاگاییە.
ئەو هەوڵ دەدات سوژەی کوردی لە ژێر دەسەڵاتی دۆگما، هاوکێشە جیهانییەکان و ململانێ
ئایدۆلۆژیکەکان دەربهێنێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بە هۆی عەقڵ و بەرپرسیاریی ئەخلاقی خۆی
بڕیار بدات. لەم ڕوانگەیەدا، تێکشکاندنی دێلوژنی ئایدۆلۆژیا تەنها ڕەتکردنەوەی چەپ
یان ڕاست نییە، بەڵکو پاراستنی سەربەخۆیی ئاگایییە لە هەر هێزێک کە هەوڵ دەدات بیرکردنەوەی
مرۆڤ بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی. ئەم پرۆژەیە لە کردەوەدا بە
دوو شێوەی بنەڕەتی بەرجەستە دەبێت:
یەکەم،
مرۆڤدۆستی بەر لە حزبایەتی: لای قاسملوو، مرۆڤ تەوەرەی بنەڕەتیی هەموو بیرکردنەوەیەکی
سیاسییە. شەرعیەتیی هەر شۆڕش و بزووتنەوەیەک بەوە دەپێورێت کە تا چەند دەتوانێت ژیانی
مرۆڤەکان ئازادتر، دادپەروەرانەتر و باشتر بکات. ئەگەر شۆڕشێک تەنها بەرهەمهێنەری
قوربانی بێت و مرۆڤ بکاتە ئامرازێک بۆ هێژمۆنکردن و باڵادەستکردنی حیزب یان ئایدۆلۆژیا،
ئەوا لە ڕووی ئەخلاقییەوە شەرعیەتیی خۆی لەدەست دەدات، هەرچەندە خاوەنی جوانترین
دروشم و بانگەشەش بێت.
دووهەم،
ڕەتکردنەوەی شەڕی بریکاری : کاتێک ئاگایی بەسەر ئایدۆلۆژیادا زاڵ دەبێت، نەتەوەکە
خۆی ناکاتە ئامرازێکی ئەندێشە و ئایدە دەرەکییەکان. ئەو دەزانێت کە شەڕی بریکاری زۆرجار
نەتەوە بچووکەکان لە سوژەی مێژوو دەگۆڕێت بۆ ئۆبژەی ململانێی هێزە گەورەکان. لەبەر
ئەوە، سەربەخۆیی بڕیار، پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و ڕەتکردنەوەی پاشکۆبوونی
ئایدۆلۆژیک، دەبنە بەشێکی گرنگ لە ئەخلاقی سیاسەت. لێرەدا قاسملوو وەک "پزیشکێکی
فکری" دەردەکەوێت؛ پزیشکێک کە نەخۆشییەکانی ئاگایی دەستنیشان دەکات و هەوڵ دەدات
جەستەی بزووتنەوەی کوردی لە ژەهری نامۆبوونی ئایدۆلۆژی، پاشکۆیەتیی سیاسی و دۆگماتیسمی
فکری بپارێزێت. بەم شێوەیە، ڕزگاریی نەتەوە تەنها بە ڕزگاریی خاک ناپێودرێت، بەڵکو
بە ڕزگاریی ئاگایی لە هەر جۆرە بوتپەرستییەکی ئایدۆلۆژیکیش دەپێودرێت[3].
تراسێندێنسی
ئاگایی؛ ڕەسەنایەتیی سۆبژەکتیڤیتێی کوردی
کاتێک باس لە "تراسێندێنسی ئاگایی" دەکەین، مەبەستمان
ئەو دۆخە بانچووەیە کە تێیدا ئاگایی لە ئاستی کاردانەوەی ساتی و وەڵامدانەوەی غەریزیدا
ناوەستێت، بەڵکو دەبێتە هێزی ڕێکخەر و ئاراستەکەری کردار لەڕیی ئاگای،فام و وشیاری
سەربەخۆیانە، بەرپرسانە و ئەخلاقی. لەم ئاستەدا، بیرکردنەوە و وشیاری هاوتەریب لەگەڵ
کردار دەبن و مرۆڤ بەرلەوەی دەست بە چالاکی بکات، ، کردە و هەڵسووکەوتەکانی لە
ترازووی عەقڵ و کەرامەتی مرۆڤدا هەڵدەسەنگێنێت. بەم پێیە، تراسێندێنسی ئاگایی واتای
هەڵهاتن لە واقیع نییە، بەڵکو واتای تێپەڕبوونە لە کۆیلایەتیی کاردانەوە بەرەو گەیشتن
بە ئاستێک، کە ئاگایی بتوانێت خۆی سەرچاوەی بڕیار و ئامانج بێت. ئەم جۆرە ئاگاییە،
مێژوو لەگوێن بەرهەمی زەبر و زۆر نابینێت، بەڵکو لەگوێن بەرهەمی بڕیاردان، هەڵبژاردن و بەرپرسیارێتی سوژەڤانی
مرۆڤ پێناسەدەکات. زۆرجار شۆڕشەکان لە ئەنجامی
"دژکردەوەی توندوتیژیانە بە توندوتیژی" سەرهەڵدەدەن. داگیرکەر دەچەوسێنێتەوە
و ژێردەستیش بۆ پاراستنی بوونی خۆی چەک هەڵدەگرێت. ئەم خەباتە، ئەگەرچی لە ڕووی
مافی بەرگریی خۆوە ڕەوایە، بەڵام هێشتا لە ڕووی فیکرییەوە لە ژێر کاریگەریی داگیرکەردایە،
چونکە شێوازی کاردانەوەی شۆڕشگێڕ لەلایەن ئەو هێزەوە دیاری دەکرێت کە دژی دەوەستێت.
بە واتایەکی تر، داگیرکەر تەنیا سنووری جوگرافی و سیاسی دیاری ناکات، بەڵکو زۆرجار
سنووری وشیاری و شێوازی وەڵامدانەوەش دیاری دەکات. لەم دۆخەدا، شۆڕش هێشتا لە ناو
دیالێکتیکی زۆر و توندوتیژیدا قەتیسماوەتەوە و نەیتوانیوە لە ڕووی مەعریفییەوە لە
بەندەکانی دەربچێت. بەڵام کاتێک شۆڕش پشت
بە ئاگایی سەربەخۆیانە دەبەستێت، لە دۆخی کاردانەوە دەگوازرێتەوە بۆ دۆخی کردار. لێرەدا
خەبات تەنیا وەڵامێکی فیزیکی نییە بۆ ستەم، بەڵکو پرۆژەیەکی مەعریفی و شارستانیانەیە
بۆ دروستکردنی داهاتوو. ئاگایی دەبێتە ئەو بنەمایەی کە ئامانجی خەبات، سنووری بەکارهێنانی
هێز و پێوەری ئەخلاقیی کردار دیاری دەکات. لەم مانایەدا، شۆڕش چیتر بەرهەمی هەلومەرجەکان
نییە، بەڵکو بەرهەمی سوژەیەکی وشیارە، کە دەتوانێت لەنێوان ڕق و دادپەروەریدا، لەنێوان
تۆڵە و بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیدا، و لەنێوان سەرکەوتن لەشەڕدا و بونیادنانی ئاشتیدا
پردێک لێ بدات.
لە خوێندنەوەی فکریی قاسملوودا، تراسێندێنسی ئاگایی واتای
ئەوەیە کە نەتەوەی کورد لە پێناسەی خۆی وەک قوربانیی مێژوو تێپەڕبێت و ببێتە سوژەی
مێژوو. ئەو دەیەوێت کە کورد بە تەنیا وەک نەتەوەیەکی ستەملێکراو نەناسرێت، کە
ناچارە بەرگری لە خۆی بکات، بەڵکو وەک کۆمەڵگەیەک کە خاوەنی ویژدانی ئەخلاقی، پرۆژەی
فیکری و بینینی مۆدێرنە بۆ داهاتووی خۆی و کوردستان پێناسەبکرێت. بەم شێوەیە،
ناسنامەی کوردی لە سنووری ناسنامەی بەرگریکار دەردەچێت و دەگاتە ئاستی ناسنامەی
داهێنەر؛ ناسنامەیەک کە خۆی ئامانجەکانی خۆی دیاری دەکات، نەک ئەوەی تەنیا وەڵامی
هەڕەشەکانی دەرەوە بداتەوە. ئەم ئاستە لە ئاگایی
کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر ئەخلاقی خەباتیش دادەنێت. پێشمەرگەی وشیار لە ناو گەرمەی
شەڕیشدا خۆی بە یاسایەکی ئەخلاقی پابەند دەزانێت. ئەو دەزانێت کە ئامانجی ڕزگاری
ناتوانێت هەر ئامرازێک ڕەوا بکات، بۆیە دیل ناکوژێت، تۆڵە لە جیاتی دادپەروەری دانانێت،
و کەرامەتی مرۆڤ تەنانەت لە بەرامبەر دوژمنیشدا لەبیر ناکات. ئەم هەڵوێستە نیشانەی
لاوازی نییە، بەڵکو نیشانەی باڵادەستیی ئاگایی بەسەر غەریزە و میلیتاریزمدایە. لێرەدا
چەک لە ئامانج دەگۆڕدرێت بۆ ئامراز و هێز لە ژێر چاودێریی ئەخلاق و عەقڵدا دەوەستێت. بۆیە تراسێندێنسی ئاگایی لای قاسملوو نە تەنیا چەمکێکی فەلسەفی، بەڵکو
پرۆگرامێکی مێژووییە بۆ گۆڕینی شێوازی بوونی کورد. ئەم پرۆگرامە لەسەر ئەو بنەمایە
دامەزراوە کە نەتەوە بە چەک پارێزراو دەبێت، بەڵام تەنیا بە ئاگایی، زانست و قەڵەم
دەتوانێت خۆی وەک سوژەیەکی سەربەخۆ و خاوەن شارستانیی لە جیهانی هاوچەرخدا بسەلمێنێت.
لەم ڕوانگەیەوە، مۆدێرنیتە و ڕەسەنایەتی، ئەخلاق و سیاسەت، قەڵەم و چەک، نەک دوو هێزی
دژ بە یەکتر، بەڵکو ژانووسێکن، ژانووسی پرۆژەی ڕزگاریین؛ پرۆژەیەک کە لە ئاکامدا دەیەوێت
مرۆڤی کورد لە ژێر دەسەڵاتی دۆگما، توندوتیژی و پاشکۆیەتیی فیکری دەربهێنێت و بیگەیەنێتە
ئاستی سوژەیەکی ئازاد، بەرپرسیار و خاوەن ئاگایی[4].
ئاکام:
لە
کۆتاییدا، لە ڕێگەی گەشتێکی فینۆمینۆلۆژیک بە ناو ئەندێشەی سیاسیی دکتۆر
قاسملوودا، دەگەینە دەرئەنجامێکی قووڵ و ڕادیکاڵ لەسەر چەمکی شۆڕش و ڕزگاری.
داکۆکیکردنی قاسملوو لەسەر ئاگایی پێشمەرگە، بونیادنانی کۆدیکسێکی ئەخلاقی بۆ چەک،
و هێنانەپێشەوەی پێگەی قەڵەم بەسەر تفەنگدا، تەنیا چاکسازییەکی سیاسی نەبوو لە ناو
حیزبێکی شۆڕشگێڕدا، بەڵکو ڕەخنەیەکی ڕادیکاڵ و تێپەڕبوو بوو بەسەر تەواوی مێژووی
میلیتاریزمی ئایدۆلۆژیدا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
قاسملوو
پێمان دەڵێت کە سەروەریی ڕاستەقینە، پێش ئەوەی دامەزراندنی دەوڵەت یان قەوارەیەکی
یاسایی بێت لەسەر خاکێک، پێویستە "سەروەریی فیکری و ئەخلاقی" بێت لە ناو
ناخی تاکەکاندا. ئەگەر نەتەوەیەک خاکەکەی ڕزگار بکات بەڵام عەقڵی هێشتا کۆیلەی
دۆگماتیسم، دێلووژنی ئایدۆلۆژی، و پاشکۆیەتیی مەعریفی بێت، ئەوا تەنیا فۆرمی
ستەمکارییەکەی گۆڕیوە لە داگیرکەرێکی دەرەکییەوە بۆ دیکتاتۆرێکی ناوخۆیی.
پەیامی
فەلسەفیی قاسملوو بۆ ئێستا و داهاتووی کوردستان لێرەدا کورت دەبێتەوە: "چەک
دەتوانێت کۆتایی بە مێژووی کۆیلایەتی بهێنێت، بەڵام تەنیا قەڵەم و ئاگایی دەتوانن
مێژووی ئازادی دەستپێبکەن" لای ئەو، پێشمەرگە تەنیا چەکدارێک نییە
کە لە شاخەکاندا شەڕی مردن دەکات، بەڵکو "سوژەیەکی مێژوویی" ئاگایە کە
بە چەکەکەی سنووری فیزیکی دەپارێزێت و بە عەقڵ و ئەندێشەکەشی ڕێگە خۆش دەکات بۆ
گەڕانەوەی کورد بۆ ناو جیهانی ڕەسەنایەتیی فیکری و مرۆڤدۆستیی گەردوونی. ئەم
تێڕوانینە، مانیفێستۆیەکی هەمیشە زیندووە بۆ هەر نەتەوەیەک کە دەیەوێت لە داوی
شۆڕشە فۆڕماڵیتەکان دەرباز بێت و بەرەو ئاسۆی ڕزگاریی ڕاستەقینە هەنگاو بنێت.
[1] - Arendt, Hannah : Elemente und Ursprünge totaler Herrschaft. München:
PiperTaschenbuch .1991
[2] - Jaspers, : Philosophie II: Existenzerhellung. 4. Auflage. Berlin:
Springer.1973
[3] -
Mannheim, Karl : Ideologie und Utopie. Frankfurt am Main: Vittorio Klostermann.2001
[4] - Edmund Husserl,
Die Krisis der europäischen Wissenschaften und die transzendentale
Phänomenologie, Hamburg: Felix Meiner Verlag, 2012.
(تبارشناسی طولانی بودن کاروان شهیدان حزب دمکرات کوردستان)
شاهو
حسینی
در تبارشناسی جنبشهای آزادیبخش و تحولات ساختاری معطوف
به رهایی، "جغرافیا" همواره به مثابه رحم تکوین، بستر مادی و قوامدهندهی
اصلی امر سیاسی پنداشتە میشود. در سنت کلاسیک و ارتدوکسی فلسفه سیاسی، زمین صرفا
یک پدیدە هندسی یا فضایی خنثی نیست، بلکه فضایی عینی، انضمامی و استراتژیک است که
سوژهی مبارز در شریانهای آن تعین مییابد، مرزهای خودآگاهی و غشای حیاتی خود را
ترسیم میکند و امکان اعمال ارادهی معطوف به قدرت را به دست میآورد. دولت-ملتها
و جنبشهای کلاسیک، اصالت، حقانیت و بازنمایی حقیقت وجودی خود را از طریق تصرف،
تثبیت و بازنمایی خاک اعلام میدارند؛ چرا
که در این چارچوب سنتی، "مرز" نهفقط یک خط لرزان، انتزاعی و قراردادی
روی نقشههای جغرافیایی، بلکه غشای حیاتی، ارگانیک و نمادین سوژه است که درون خودی
را از بیرون بیگانه، و فضای مقاومت را از اتمسفر سرکوب جدا میسازد.با این حال، در
جغرافیای سیاسی پرآشوب خاورمیانه و بهویژه در تاریخ معاصر کردستان، زمین و مادیت جغرافیا
غالبا نه یک پناهگاه امن و افق گشودگی، بلکه به ابزاری قهرآمیز برای اعمال
هژمونی، منکوبسازی، بازداشت آگاهی و منفعلکردن جریانهای اصیل تاریخی بدل شده
است. از این منظر، عقبنشینی ساختاری و اجباری حزب دموکرات کردستان ایران از
نوارهای مرزی متصل و استقرار بعدی آن در عمق خاک اقلیم کردستان (شهرستان کویسنجاق)
تحت نظارت و منگنهی ساختارهای قدرت منطقهای، نقطهی عطفی بنیادین، دراماتیک و
هولناک در این پویایی نابرابر قدرت به شمار میرود.زمانی که "ژئوپلیتیک
اجبار" به مثابه بازوی عینی و مادی
ساختار سرکوب نظامهای حاکم وارد عمل میشود،
نخستین و کلیدیترین هدف استراتژیکش، فرآیند "قلمروزدایی اجباری" است. این جابهجایی تحمیلی و ترومای مکانشناختی،
فراتر از یک تغییر مکان تاکتیکی، لجستیکی یا نظامی، در واقع یک پروژهی بازسازی
ساختاری، وجودی و استراتژیک از سوی جمهوری اسلامی برای تحمیل سیستماتیک
"وضعیت ابژهگی" و قطع شریانهای حسی و حیاتی میان سر تشکیلاتی جنبش و
بدنهی اجتماعی-تودهای آن در داخل کردستان ایران بود. در ساحت پدیدارشناسی قدرت،
این تبعید تحمیلی یک "پروژهی منفعلسازی وجودی" به حساب میآمد که حاکمیت مسلط در تهران با
همکاری کارگزاران و پروکسیهای منطقهای پیش میبرد. هدف غایی این بود که جریان
مبارزه دچار "مرگ سوژه"شده، پویایی تاریخیاش اخته گردد و در نهایت به
یک "ابژهی پناهندە مهارشده"، یک جریان "کمپنشین بیخطر" یا
یک "امر نوستالژیک منجمد در گذشته" تقلیل یابد تا مفاهیمی همچون "حق
حاکمیت ملی" از حافظهی جمعی خیابان و تودهها پاک شود.اما درست در میانهی
این انسداد مادی، تجربهی زیستهی حزب دموکرات کردستان ایران در این برزخ مکانی و
موقعیت تبعید، پدیدارکنندهی پاردوکسی شگرف، عمیق و زایا در فلسفه سیاسی مقاومت شد
که میتوان آن را "تعلیق مکانی و اصالت سوژه" نامید. زمانی که ساختارهای
مسلط قدرت با اتکا به ماشین جنگی و دیپلماسی اجبار مدعی شدند جغرافیا را تسخیر
کرده، مرزها را بستهاند و سوژهی کرد را در تنگنای ژئوپلیتیکی محصور ساختهاند،
ارادهی تشکیلاتی و آگاهی ملی علیه این جبر هندسی و مکانی شورش کرد. حزب با امتناع
آگاهانه از ادغام در پازل منفعلی که ساختار قدرت برایش ترسیم کرده بود، نشان داد
که اگرچه میتوان مکان مادی را اشغال و تحت کنترل درآورد، اما "سوژگی ملی"
و اراده معطوف به خودفرمانی را نمیتوان مصادره، بازداشت یا منجمد کرد. این
ایستادگی هستیشناختی، راهبرد مقاومت را از سطح یک نبرد سنتی مبتنی بر حفظ مادی
خاک، به سطح فراروندهتر و پیچیدهتری از "مرزبانی گفتمانی" ارتقا داد؛
فرآیندی که در آن، مرزها از سیمهای خاردار و صخرههای کوهستانی، به پهنهی سیال
آگاهی، زبان، روایت تاریخی، نمادسازی و شبکههای مویرگی و زیرزمینی ارتباط با تودهها
منتقل شدند. در غیاب سنگرهای عینی، این "روایت اصالت" بود که به غشای
حافظ هویت مبدل گشت.بخش لاینفک، تبارشناختی و بنیادین این مرزبانی گفتمانی و صیانت
از اصالت سوژه، در طولانی بودن کاروان شهیدان حزب دموکرات کردستان تجلی مییابد.
در فلسفه سیاسی این جنبش، مفهوم "شهید" و طولانی شدن کاروان سرخ
پیشمرگان، نه یک پیامد تصادفی ناشی از جنگ، بلکه یک گزارهی پدیدارشناختی و
تبارشناختی در راستای اثبات تداوم سوژگی است. پیشمرگان و کادرهای این حزب با پذیرش
هزینههای جانی، امنیتی و از جملە حملات
موشکی و پهپادی مکرر و بیرحمانه به مقراتشان در کویسنجاق گرفته تا ترورهای
زنجیرهای و هدفمند فرماندهان در عمق خاک تبعید بهای گزاف و خونین "سوژه ماندن" را
پیشکش کردند. آنها با خون خود امضا کردند که تن به تقلیل یافتن به یک ابژهی بیاراده،
تسلیمشده و مرعوب در بازی قدرتهای منطقهای نخواهند داد. هر قطره خون در این
کاروان طولانی، در واقع تبارشناسی یک امتناع است؛ امتناع از مرگ سیاسی و تن دادن
به حیات صرفا بیولوژیک کمپنشینی.رفتوآمدهای مداوم و مویرگی تشکیلاتی، حضور بیوقفهی
تیمهای سیاسی-نظامی در عمق جامعه و صیانت نمادین و ارگانیک از پیوند میان کویسنجاق
و خیابانهای کردستان ایران، گواهی تجربی و متقن بر این مدعاست که آگاهی فرارونده،
مرزهای تحمیلی ژئوپلیتیک را درمینوردد. نوشتار حاضر با اتکا به چنین رویکرد
پدیدارشناختی عمیقی و با وامگیری از مفاهیم بنیادین سوژگی، قلمروزدایی و استقلال
هویتی، به دنبال واکاوی تبارشناختی این مسئله است که چگونه حزب دموکرات کردستان
توانست در چنبرهی ژئوپلیتیک اجبار، اصالت تاریخی کرد بودن را حفظ کند، معنای
مقاومت را در عصر تعلیق مکانی بازتعریف نماید و با کاروان طولانی شهیدانش، مرزهای
گفتمانی هویت را در برابر استراتژی انفعال و مرگ سوژه، تا به امروز زنده و استوار
نگاه دارد.
۱. دیالکتیک
مکان و آگاهی: پدیدارشناسی بیجاشدگی
هایدگر در تحلیل مفهوم "سکونت"، مکان
را صرفا یک مختصات نمیداند، بلکه آن را
فضای گشودگی هستی و امکان تحقق دازاین تلقی میکند. وقتی ژئوپلیتیک قدرت، سوژه را
از "مکان اصیل خود" (خاک کردستان ایران) جدا کرده و در "مکان تعلیق"
(کویسنجاق) مستقر میکند، در واقع او را در یک "برزخ وجودی"قرار میدهد.
حاکمیت
مسلط، روی این گزینهی شرطبندی کرده بود؛
یعنی تبدیل پیشمرگه به یک "موجود ساکن منفعل" که مکان جدید (کمپ) افق
دید او را محدود کند. اما مکانیسم آگاهانە حزب، پناه بردن از "مکان مادی"
به "مکان آگاهی" بود. در این بازخوانی، اصالت سوژه دقیقا در لحظهی
امتناع از پذیرش این جابهجایی معنایی شکل میگیرد. سوژه اعلام میکند که جغرافیا
اگرچه بستر مادی مبارزه است، اما منشأ مشروعیت و اصالت آن نیست. اصالت در "آگاهی
معطوف به خودفرمانی" نهفته است که ترانسندنتال (فرارونده) است و در مرزهای
تحمیلی محصور نمیشود.
۲. مرزبانی
گفتمانی: بازتولید غشا در غیاب خاک
وقتی
مرزهای مادی توسط توافقات امنیتی بیندولتی بسته میشوند، سوژه برای بقا ناچار است
دست به خلق "مرزهای گفتمانی"بزند. این مفهوم، بدیل پدیدارشناختی مرزهای
کوهستانی است. در غیاب صخرهها و سنگرها، این "روایت"، "زبان"
و "نماد" است که نقش غشای حافظ هویت را بازی میکند. مرزبانی گفتمانی در این
وضعیت تعلیق، از سه طریق بازتولید میشود:
امتناع
از کدهای ساختار مسلط: حزب با رد کردن زبان تحمیلی حاکمیت (که او را تجزیهطلب یا
پناهنده میخواند)، بر کدهای اصیل خود (پیشمرگه، حاکمیت ذاتی، دموکراسی) پافشاری
میکند. این پافشاری، صیانت از مرز معنایی است.
پیشمرگه
به مثابه دال سیار: رفتوآمدهای مداوم و مخفیانهی تیمهای تشکیلاتی-سیاسی به داخل
خاک کردستان ایران، عمل "نفوذ به مرز" نیست؛ بلکه عمل "نفی مرز
تحمیلی" است. پیشمرگه در این وضعیت، یک "دال سیار" است که با حضورش
در میان تودهها، پیوستگی وجودی سر و بدنه را اعلام میکند.
مقاومت
نمادین در برابر ترور و موشک: موشکبارانهای مکرر مقرات حزب در کویسنجاق، اعتراف
عینی جمهوری اسلامی به شکست پروژهی منفعلسازی بود. این حملات نشان دادند که کویسنجاق،
برخلاف خواست ساختار، تبدیل به کمپ نشده، بلکه همچنان به عنوان یک "موقعیت
استراتژیک آگاهی" عمل میکند.
۳. بهای
سوژگی: شهادت به مثابه تصدیق اصالت
در
فلسفه سارتر، سوژه بودن با "مسئولیت" و "اضطراب انتخاب" همراه
است. ابژه بودن راحت است؛ چرا که ابژه هیچ مسئولیتی تاریخی را بر عهده ندارد و
هزینهای نمیپردازد. سنگ، صندلی یا یک جریان سیاسی اختهشده و تسلیمشده، هیچگاه
موشکباران نمیشوند، چون خطری برای نظم موجود ندارند. پرداخت هزینههای هولناک از جمله تقدیم شهدای فراوان و کادرهای ترور شده
در عمق خاک اقلیم دقیقا "بهای سنگین
سوژه ماندن" است. در ساحت فلسفه سیاسی، این
خونها و هزینهها، "امضاهای خونین پای برگه استقلال هویتی" هستند. هر
شهادت در بدنە حزب، ضربهای به توهم حاکمیت مسلط بود که گمان میکرد با دور کردن
حزب از مرز، امر سیاسی را در کردستان دفن کرده است. این هزینهها ثابت کردند که
حزب دموکرات، تن به "استحاله در ژئوپلیتیک اجبار" نداده و استقلال ارادهی
خود را با هیچ امنیت کاذبی معامله نکرده است.
فرجام
سخن
تحلیل
پدیدارشناختی وضعیت حزب دموکرات کردستان ایران در کویسنجاق نشان میدهد که امر
سیاسی را نمیتوان به هندسهی جغرافیا تقلیل داد. ژئوپلیتیک اجبار توانست با
ابزارهای مادی و توافقات بیندولتی، یک تعلیق مکانی را بر حزب تحمیل کند و آن را
از مرزهای مادی دور سازد، اما در تبدیل کردن این سوژهی تاریخی به یک ابژهی منفعل
ناکام ماند. حزب از طریق مرزبانی
گفتمانی و حفظ پیوند ارگانیک با بدنه جامعه، مرز را از یک واقعیت جغرافیایی به یک حقیقت
گفتمانی و آگاهی ملی تغییر داد. هزینههای گزاف و شهدایی که در این مسیر تقدیم
شدند، نه نشانهی ضعف، بلکه والاترین تجلی اصالت سوژهای است که مرگ بیولوژیک را
میپذیرد، اما تن به مرگ وجودی و سیاسی نمیدهد. در نهایت، تجربهی کویسنجاق
اثبات این گزارهی فلسفی است: در نبرد میان جبر جغرافیا و اصالت سوژه، این آگاهی
فرارونده و ارادهی معطوف به آزادی است که افق تاریخ را ترسیم میکند، نه سیمهای خاردار
قدرتهای مسلط.
شاهۆ حوسێنی
شرۆڤە
و شێکردنەوەی ئەم ڕووداوە، پێویستی بە ئاناتومی دوو توێی لێک ئاڵاو هەیە: یەکەم،
"دۆکتۆرینی دژە-عەمەلیات" لەگوێن ئانوومی فکری و ستراتیژی، و دووەم،
"ئەندازیاریی کاتسازی" لەگوێن میکانیزمی قۆستنەوەی هەڵەکانی ڕکابەر لەلایەن
دەسەڵاتەوە.
١. دۆکتۆرینی دژە-عەمەلیات
(دکترین ضدعملیات) لە ئاستی تیۆریدا، باس لە دۆخێک دەکات کە تێیدا کردە و چالاکیی
چەکداری، بەهۆی پشتبەستنی ئۆرگانیک بە ناوەندەکانی بڕیاردانی دەرەوەی کۆمەڵگەی
ئامانج، لە لۆژیک و سوبژێکتڤیتەی لۆکاڵی (خۆماڵی) دوور دەکەوێتەوە. لە دۆخێکی
ئاوادا، چەک چیتر درێژکراوەی وشیاری و ئیرادەی گشتی نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆکارێک کە
لە ڕێی گۆڕینی ئەولەویەتە سیاسییەکان و سەپاندنی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەپەلە و
کتوپڕ، پرۆسەی گەشەکردنی خواستە نەتەوەییەکان، توانای فکری و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی
تووشی شڵەژان و پەککەوتن دەکات. دەرئەنجامی ئەم دابڕانەش ئەوەیە کە سەرمایەی ڕەمزیی
بزووتنەوەکە، پێش گەیشتن بە پێگەیشتنی ستراتیژیک، دەکەوێتە ناو خولگەی داڕمان و بەفیڕۆچوونەوە.
٢. ئەندازیاریی
کاتسازی (مهندسی زمانبندی) ڕێک ئەم شڵەژانە کارکردییەی کەپێشتر باسمان لێوەکرد،
دەرفەتی دەرکەوتنی ئەو چەمکە دەڕەخسێنێت کە دەکرێ وەک "ئەندازیاریی کاتسازی"
ناوی بەرین؛ واتە دۆخێک کە تێیدا دەسەڵاتی ناوەندی، کردەوە کاتنەهاتووەکان (نابەهنگام)
یان ئەو کردانەی کە بێپشتوانی ستراتژیک و نەتەوەیین، بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی مەیدانی
سیاسی و ئەمنی بە قازانجی خۆی دەقۆزێتەوە.
لهم
چوارچێوەیەدا، دەکرێ ئۆپەراسیۆنە چەکدارییەکانی بانە و مەهاباد، وەک ڕووداوگەلێک شیکارییان
بۆ بکرێت کە بەستێنیان بۆ چڕکردنەوەی کەشی ئەمنیی ناوچەکە، بەهێزکردنی گێڕانەوەی فەرمی
(روایت رسمی) سەبارەت بە "هەڕەشەی ئەمنی"، بەرتەسککردنەوەی فەزا مەدەنییەکان
و قووڵکردنەوەی دابڕانی نێوان جەستەی کۆمەڵگە و هێزە فکرییە ڕەخنەگرەکان خۆش کرد.
بەم
شێوەیە، بەگریمانەیەکی مەحاڵیش ئەگەر ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە مهبەستی لاوازکردنی دەسەڵاتیش
ئەنجام درابێتن، لە ئاستی دەرئەنجامە عەینییەکاندا دەکرێ بگوترێ کە بەشێک لە
تواناکانی ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتی و پوتانسیێلی گۆڕانکاریخوازیی کۆمەڵگەیان لاواز
کردووە و یارمەتیدەری سەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی دەسەڵاتی ئەمنی ناوەند بوون.
گتووبێژێک لەتەک کوردکاناڵ لەسەر دامەزراوە و گرینگایەتی دامەزراوە
شاهۆ حوسێنی
شاهو
حسینی
شاید
واکاوی هویت کوردی و جستجوی امکان تحقق "هستی اصیلو یکپارچە" کوردی
مغفولترین بخش پژوهشها در مورد "کورد" باشد. پرسش بنیادین اینجا، نه
تنها بررسی پیامدهای تقسیم جغرافیایی و چندپارگی کوردستان، بلکه تحلیل چندپارگی
درون"هستی" خود کوردهاست؛ وضعیتی که در آن، بخشهای مختلف کوردستان
فاقد افق معنایی، اداراکی، آگاهی و گشودگی مشترک هستند. بحران کورد، پیش از آنکه
صرفا سیاسی یا تاریخی باشد، وجودی و ادراکی است: استعمار ادراکی، چندپارگی وجودی و
فقدان زبان و فرهنگ مشترک، تجربه زیسته کورد و بەتبع آن هستی کورد را تکهتکه کرده
و مانع شکلگیری وحدت ایجابی شدە. این نوشتە با رویکرد پدیدارشناختی مسیر عبور از
این وضعیت گسیختگی درونی و بیرونی را بررسی میکند؛ وحدتی که نه بازگشت به گذشته،
بلکه گشودن افقی برای آینده مشترک است. تمرکز اصلی بر بازپسگیری حق دیدن و فهمیدن،
ایجاد همآوایی در عین تکثر، و تبدیل هویت به پروژهای آگاهانه و آیندهمحور است.
این نوشتار دعوتی است برای کوردها تا قبلاز مرزهای بیرونی، شکافهای درونی و هستیشناختی
خود را پشت سر بگذارند و افق گشودگی خویش را به دست خود ترسیم کنند.
- هستی در تبعید
هستی،
پیش از آنکه در مرزها و نقشهها منجمد شود، در افق گشودگی·
معنا مییابد؛ در فضایی که موجود در آن نهفقط "هست"، بلکه امکان
"شدن" و "خود را نمودن" را نیز تجربه میکند. اما این افق برای همه
به یکسان گشوده نشده است. برای برخی، تاریخ میدان تحقق امکانات بوده، و برای برخی
دیگر، عرصهی محدود شدن، فروبسته شدن و به تعویق افتادن.
کورد،
در این میان، نهتنها با "پرتابشدگی" به معنای عام انسانی روبروست،
بلکه با نوعی "پرتابشدگی مضاعف" مواجه است: پرتابشدن به جهانی که خود،
پیشاپیش دچار گسیختگی، تکهتکهشدن و بازتعریف از بیرون بوده است.[1] اگر
دازاین انسانی در جهان افکنده میشود، دازاین کورد در جهانی افکنده میشود که پیش
از او تعریف شده، نامگذاری شده و مرزگذاری شده است بیآنکه او در این تعریف و ترسیم
سهمی داشته باشد.
به
زبان سادهتر، کورد بودن یعنی بیدار شدن در خانهای که دیوارهایش را دیگران ساختهاند،
اتاقهایش را تقسیم کردهاند، و حتی نام اشیای درونش را تعیین کردهاند. در چنین
خانهای، زیستن ممکن است، اما "خود بودن" به امری مسئلهدار تبدیل میشود.
این وضعیت را نمیتوان صرفا به تقسیم جغرافیایی فروکاست. آنچه رخ داده، شکافی در
خود تجربهی زیسته است: شکافی در زبان، در حافظه، در روایت، و در شیوهی نگریستن
به جهان.[2] مرزها
فقط زمین را تقسیم نکردهاند؛ بلکه افقهای معنا را نیز از هم گسستهاند. از اینرو،
مسئلهی کورد، پیش از آنکه مسئلهای سیاسی یا صرفا تاریخی باشد، مسئلهای وجودی
است. مسئلهای که به "چگونه بودن" و "چگونه فهمیدن" بازمیگردد.
این نوشتار بر آن است تا با رویکردی پدیدارشناختی، از دل این وضعیت گسیخته، امکان
نوعی "وحدت ایجابی" را جستجو کند وحدتی که نه بازگشت به گذشتهای اسطورهای،
بلکه گشودن افقی برای آیندهای مشترک است.
- استعمار ادراکی: دیدن با چشم دیگری
اگرچه تقسیم جغرافیایی کوردستان نقطهی عطفی در
تاریخ معاصر کورد به شمار میرود، اما تقلیل بحران به این واقعه، نوعی سادهسازی
مسئله است. آنچه در لایهای عمیقتر رخ داده، چیزی است که میتوان آن را
"استعمار ادراکی" نامید؛ نوعی تسلط که نه بر زمین، بلکه بر ذهن، فهم و شیوهی
ادراک اعمال میشود.[3] استعمار
ادراکی، فرآیندی تدریجی و اغلب نامرئی است. این استعمار از طریق نهادهایی چون
آموزش رسمی، رسانههای جمعی، نظامهای زبانی و گفتمانهای مسلط عمل میکند. کودک
کورد، پیش از آنکه خود را بشناسد، خودی برساختە شناختەشدە از پیش بە مثابە چارچوب
بر او تحمیل میشود، یعنی در معرض تعاریفی قرار میگیرد که از بیرون بر او تحمیل
شدهاند.[4] او
میآموزد جهان را در قالب مفاهیمی بفهمد که از تجربهی زیستهی خودش برنخاستهاند.
در این وضعیت، "دیگری" صرفا یک عامل بیرونی نیست، بلکه به درون سوژه
نفوذ میکند. نگاه دیگری، به نگاه غالب بدل میشود؛ تا جایی که فرد، خود را نیز از
همان منظر میبیند. این همان لحظهای است که بیگانگی به اوج میرسد: وقتی انسان نهفقط
از دیگری، بلکه از خود خویش نیز فاصله میگیرد.[5] برای کورد، این بیگانگی
شکل پیچیدهتری به خود میگیرد. او در چهارچوبهایی متفاوت و گاه متضاد اجتماعی-سیاسی
زیست میکند، اما در همهی آنها، با نوعی روایت غالب روبروست که میکوشد او را در
حاشیه تعریف کند. در نتیجه، هویت کوردی نهفقط سرکوب، بلکه بازتعریف میشود؛ آنهم
از منظری که الزاما از درون این هویت برنخاسته است. این وضعیت، خطر سقوط به
"آن همگانی" را تشدید میکند؛[6] جایی
که فرد، بهجای زیستن بر اساس امکانهای اصیل خود، در قالبهای از پیشساخته حل میشود.
هویتی که در این سطح شکل میگیرد، هویتی است عاریهای، تودهوار و فاقد ریشه در
تجربهی زیسته. از اینرو، نخستین گام در مسیر بازیابی، نه لزوما مبارزه با مرزهای
فیزیکی، بلکه مواجههی انتقادی با این ساختارهای ادراکی است. باید پرسید: آنچه ما
دربارهی خود میدانیم، تا چه حد برآمده از تجربهی خود ماست، و تا چه حد محصول
روایتهایی است که بر ما تحمیل شدهاند؟ بنابراین رهایی واقعی و اصیل، به معنای
بازپسگیری "حقبودن"، "حقنمودن" و "حق دیدن" است؛
دیدن جهان و خویشتن، نه از دریچهی دیگری، بلکه از افق تجربهی خود.
- دوزبانگی وجودی: بیخانمانی در زبان
زبان، صرفا ابزاری برای انتقال معنا نیست؛ بلکه
خود، بستر شکلگیری معناست. انسان در زبان، نهفقط سخن میگوید،
بلکه میاندیشد، احساس میکند و جهان را تجربه میکند. از اینرو، هرگونه گسست در
زبان، بهمعنای گسست در خود تجربهی بودن است. برای کورد، تقسیم تاریخی به وضعیتی
انجامیده که میتوان آن را "دوزبانگی وجودی" نامید. این دوزبانگی، فراتر
از توانایی سخن گفتن به دو زبان است. مسئله، شکافی است میان "زبان زیستن"
و "زبان اندیشیدن". زبان مادری، حامل حافظه، عاطفه و تجربهی زیسته است؛
در حالی که زبان رسمی، اغلب به زبان تفکر، آموزش و قدرت بدل میشود. در چنین شرایطی، فرد
کورد ممکن است احساس کند که در زبان مادریاش زندگی میکند، اما در زبانی دیگر میاندیشد.
این دوگانگی، بهتدریج نوعی بیخانمانی درونی ایجاد میکند: گویی انسان در خانهی
خود حضور دارد، اما مالک آن نیست.
این
وضعیت، پیامدهای عمیقی دارد. مفاهیمی که در زبان رسمی آموخته میشوند، الزاما با
تجربهی زیستهی فرد همخوان نیستند. در نتیجه، شکافی میان "فهم نظری" و
"زیست عملی" شکل میگیرد. فرد، واژههایی برای بیان دارد، اما این واژهها
لزوما از دل تجربهی او برنخاستهاند. عبور از این وضعیت، نه با حذف یکی از زبانها،
بلکه با ایجاد پلی میان آنها ممکن است. آنچه ضروری است، شکلدادن به یک
"سپهر معنایی مشترک" است؛ فضایی که در آن، مفاهیم بنیادین بتوانند در
بستر زبان و تجربهی کوردی بازتولید شوند. این امر، مستلزم پروژهای فرهنگی است:
ترجمهی درونکوردی مفاهیم، تولید ادبیات و هنر مستقل، و بازاندیشی در مفاهیمی چون
آزادی، حق، هویت و سوژگی از دریچە زبان کوردی. تنها در این صورت است که زبان میتواند
دوباره به "خانهی هستی" بدل شود، خانهای که در آن، کورد نهفقط سخن میگوید،
بلکه خود را میفهمد.
- ارادهی ایجابی: از تقدیر به طرح
اگر "استعمار ادراکی" نشاندهندهی
نحوهی ازخودبیگانگی باشد و "دوزبانگی وجودی" بیانگر شکاف در بستر فهم
است، آنگاه پرسش اساسی این است: چگونه میتوان از این وضعیت عبور کرد؟ پاسخ این
نوشتار در مفهومی متمرکز میشود که میتوان آن را "ارادهی ایجابی" نامید. ارادهی ایجابی،
در سادهترین بیان، به معنای توانایی تبدیل وضعیت تحمیلی به پروژهای آگاهانه است.
این اراده، در برابر نوعی جبر تاریخی قد علم میکند که همواره کورد را در موقعیت
واکنش نگه داشته است.[7] در
این وضعیت، کنش کوردی اغلب در پاسخ به تهدید، سرکوب یا حذف شکل گرفته است؛ نوعی
"وحدت سلبی" که بر پایهی نفی دیگری یا ترس از نابودی استوار است. اما
وحدت سلبی، هرچند در کوتاهمدت میتواند انسجام ایجاد کند، در بلندمدت قادر به تولید
معنا نیست. چنین وحدتی، افق ندارد؛ صرفا واکنشی است به یک وضعیت بیرونی. در مقابل،
"وحدت ایجابی" بر پایهی یک "طرح" شکل میگیرد طرحی برای آینده،
نه صرفا واکنشی به گذشته. در اینجا، با یک
پارادوکس بنیادین روبرو هستیم: کورد، در شرایطی که بسیاری از انتخابهای بنیادین
از او سلب شده، باید دست به یک انتخاب بزند؛ انتخابی که نه از سر اجبار، بلکه از
سر آگاهی و تصمیم است. این انتخاب، انتخاب "سوژه شدن" است. سوژه شدن، به
معنای خروج از وضعیت ابژهبودن در تاریخ است. ابژه، چیزی است که بر آن عمل میشود؛
اما سوژه، کسی است که عمل میکند، طرح میریزد و معنا میآفریند. برای کورد، این
گذار، به معنای فاصله گرفتن از روایتهایی است که او را صرفا بهعنوان قربانی تعریف
میکنند، و حرکت به سوی موقعیتی که در آن، خود به روایتگر و طراح بدل میشود.
ارادهی
ایجابی، همچنین مستلزم بازتعریف "اصالت" است. اصالت، در اینجا، به معنای
بازگشت به یک ذات ثابت و ازلی نیست؛ بلکه به معنای توانایی در "در راه
بودن" است.[8] هویت
اصیل، هویتی است که خود را در فرآیند مداوم تفسیر و بازسازی میکند. این نگاه،
کورد را از جستجوی گذشتهای ناب و دستنخورده رها میکند و توجه او را به امکانهای
آینده معطوف میسازد.
در
این چارچوب، تاریخ دیگر صرفا مجموعهای از وقایع نیست، بلکه به مادهی خامی تبدیل
میشود برای ساختن معنا. گذشته، نه برای ماندن در آن، بلکه برای فهمیدن و عبور
کردن است. ارادهی ایجابی، این امکان را فراهم میکند که کورد، بهجای آنکه تاریخش
را همچون باری بر دوش حمل کند، آن را به منبعی برای خلق آینده بدل سازد. اما این
اراده، صرفا یک مفهوم انتزاعی نیست. تحقق آن نیازمند بسترهای عینی است: نهادهای
فرهنگی، شبکههای فکری، تولید دانش، و شکلگیری گفتمانهایی که بتوانند این افق را
نمایندگی کنند. بدون این بسترها، اراده در سطح شعار باقی میماند. بنابراین، ارادهی
ایجابی را باید در پیوند با عمل فهمید: عمل نوشتن، آموزش دادن، خلق کردن، و بازتعریف
کردن. هر کنشی که بتواند کورد را یک گام از موقعیت واکنشی به موقعیت خلاق نزدیکتر
کند، بخشی از این اراده است.
-
از تکثر به همافقی: امکان وحدت در عین تفاوت
یکی از موانع مهم در مسیر هرگونه وحدت، تکثر
درونی است. کوردها در بسترهای سیاسی، زبانی و فرهنگی متفاوتی زیست میکنند. این
تفاوتها، اگرچه میتوانند بهعنوان منبعی از غنا در نظر گرفته شوند، اما در عمل،
اغلب به عامل واگرایی تبدیل شدهاند. مسئله اینجاست
که وحدت، اغلب با یکسانسازی اشتباه گرفته میشود. در حالی که هرگونه تلاش برای
حذف تفاوتها، نهتنها ناممکن، بلکه مخرب است. آنچه مورد نیاز است، نه حذف تکثر،
بلکه ایجاد نوعی "همافقی" است: وضعیتی که در آن، تفاوتها حفظ میشوند،
اما در افقی مشترک با یکدیگر قرار میگیرند.[9] همافقی،
مستلزم وجود نوعی "قطبنمای معنایی" است؛ مجموعهای از مفاهیم و ارزشهای
مشترک که بتوانند نقش مرجع را ایفا کنند. این قطبنما، نه از بیرون تحمیل میشود و
نه از طریق اجبار شکل میگیرد؛ بلکه در فرآیندی تدریجی و از طریق گفتوگو، ترجمه و
تعامل به وجود میآید. در اینجا، نقش
روشنفکران، هنرمندان و کنشگران فرهنگی برجسته میشود. آنان میتوانند بهعنوان
واسطههایی عمل کنند که میان بخشهای مختلف این پیکرهی پراکنده، ارتباط برقرار میکنند.
ترجمهی درونکوردی مفاهیم، نهفقط یک فعالیت زبانی، بلکه عملی سیاسی-فرهنگی است
که به ایجاد این همافقی کمک میکند. همچنین، باید از منطق رقابتهای فرسایشی
فاصله گرفت. تا زمانی که هر بخش، دیگری را بهعنوان رقیب یا تهدید ببیند، امکان
شکلگیری افق مشترک محدود خواهد بود. وحدت ایجابی، نیازمند نوعی "اعتماد افقی"
است؛ اعتمادی که از پایین و در میان خود افراد و گروهها شکل میگیرد، نه صرفا از
طریق ساختارهای رسمی. در این چارچوب، تکثر نه مانع، بلکه شرط امکان وحدت است. چرا
که وحدتی که از دل تفاوتها عبور نکرده باشد، وحدتی سطحی و ناپایدار خواهد بود.
- تأسیس آینده: هویت بهمثابه پروسە
اگر بپذیریم که هویت، امری ثابت و از پیشدادهشده
نیست، آنگاه باید آن را بهمثابه "پروسە" در نظر بگیریم. پروسەای که در
آن، آینده نقشی تعیینکننده دارد. در این نگاه، پرسش اصلی این نیست که "ما که
بودیم؟" بلکه این است که "میخواهیم چه باشیم؟" این تغییر زاویه،
اهمیت بنیادینی دارد. تمرکز صرف بر گذشته، اگرچه میتواند به بازیابی حافظه کمک
کند، اما در صورت افراط، به نوعی نوستالژی فلجکننده منجر میشود. در مقابل، نگاه
پروژهمحور، انرژی را به سمت ساختن آینده هدایت میکند. تأسیس آینده، نیازمند "توانایی
تصور" است. ملتی که نتواند آیندهای برای خود تصور کند، ناگزیر در چارچوبهایی
که دیگران برایش ترسیم کردهاند باقی میماند. بنابراین، یکی از مهمترین وظایف،
گسترش افق تخیل جمعی است: خلق روایتهایی از آینده که بتوانند الهامبخش و جهتدهنده
باشند. این امر، بار دیگر اهمیت فرهنگ، هنر و ادبیات را برجسته میکند. آینده، پیش
از آنکه در سیاست محقق شود، در تخیل ساخته میشود. داستانها، شعرها، فیلمها و
گفتمانها، همگی در شکلدادن به این افق نقش دارند. اما تأسیس آینده، تنها به سطح
نمادین محدود نمیشود. این پروژه باید در سطوح عینی نیز پیگیری شود: در آموزش، در
تولید دانش، در سازماندهی اجتماعی، و در ایجاد نهادهایی که بتوانند این افق را پشتیبانی
کنند. در این میان،
نسلهای جدید نقشی کلیدی دارند. کوردها، اگر بتوانند از بار سنگین روایتهای صرفا
تراژیک فاصله بگیرند و در عین حفظ حافظهی تاریخی، به سوی آیندهای ممکن بیندیشند،
میتوانند حاملان اصلی این پروژه باشند.
- فرجام سخن
آنچه در این نوشتار بهعنوان "بازیابی
شعور کوردی" مطرح شد، تلاشی است برای نامگذاری یک فرایند: فرایندی که در آن،
کورد از وضعیت گسیختگی به سوی نوعی انسجام آگاهانه حرکت میکند. این بازیابی، نه
بازگشت به گذشته، بلکه بازسازی پیوندهای گسسته در سطح ادراک، زبان و کنش است. این
فرایند را میتوان در سه ساحت بهصورت یک سنتز نهایی صورتبندی کرد:
رهایی: گسستن از استعمار ادراکی و بازپسگیری حق دیدن
و فهمیدن از منظر خویش.
همآوایی:
شکلدادن به افق مشترک در عین پذیرش تکثر درونی.
تأسیس:
تبدیل هویت به پروسەای آیندهمحور و توانایی در ساختن افقهای نو.
وحدت
ایجابی، در این میان، نه یک نقطهی پایان، بلکه آغاز یک مسیر است. مسیری که در آن،
کورد میتواند بهعنوان سوژهای آزاد در ساحت تاریخ بایستد؛ نه صرفا برای بقا،
بلکه برای معنا بخشیدن به هستی خویش. لحظهای که کورد، خود را نهفقط در نسبت با
گذشته و نه صرفا در واکنش به دیگری، بلکه در افق آینده تعریف کند، میتوان گفت که
این بازیابی به ثمر نشسته است. در آن لحظه، "هستی کوردی" دیگر امری تحمیلی
یا تدافعی نخواهد بود، بلکه به امری ایجابی، خلاق و گشوده بدل میشود. شاید بتوان
گفت: آغاز این مسیر، همان لحظهای است که دازاین کورد، افق گشودگی خویش را، نه در
نقشههای دیگران، بلکه به دست خود ترسیم میکند.
· منظور فضایی از
فهم است که هنوز منجمد و قطعی نشده، فضایی
کە در آن پدیدەها میتوانند خودشان را نشان بدهند، بدون اینکه از قبل در قالبهای
سخت مثل مرزهای سیاسی یا نقشه جغرافیایی فشرده شده باشند.
[1] - هایدگر، مارتین.
(۱٤٠٤). هستی و زمان. ترجمهی عبدالکریم رشیدیان. تهران: نشر نی.
[2] - فانون،
فرانتس. (۱۳٥٣). پوست سیاه، نقاب سفید.
ترجمهی محمدامین کاردان. تهران: انتشارات خوارزمی.
[3] -
سعید، ادوارد.
(۱٤٠۲). شرقشناسی. ترجمهی محمدغلامی.
تهران: انتشارات علم.
[4] -
آلتوسر، لویی.
(۱۳٨٧). ایدئولوژی و ساز و برگهای ایدئولوژیک دولت.
ترجمهی روزبەصدرآرا. تهران: نشر چشمه.
[5] -
فانون، فرانتس. همان
[6] -
هایدگر،مارتین. همان
[7] -
فانون،فرانتس. همان
[8] -
هایدگر،مارتن.همان
[9] - وارنکە، جورجیا.
(۱٤٠٢).گادامر-هرمنوتیک،سنت و
عقل. ترجمهی اصغر واعظی. تهران: نشر نی.
منبع مقالە: پرتابشدگی، گسیختگی و افق وحدت ایجابی: تأملی در هستی اصیل کوردی – مرکز مطالعات کوردستان – تیشک
ویداد - موضوع برنامە:رژیم جمهوری اسلامی؛ از جنگ با آمریکا تا آتشزدن منطقە مھمانان برنامە : شاھو حسینی ، فعال و تحلیلگر سیاسی آگری...