۱۴۰۴ آذر ۱۷, دوشنبه

شاهۆ حوسێنی: بەربەستێکی دەروونیی ناسیۆنالیزمی کوردی کێشەی هزری و گوتارییە، نەک بەتەنیا سیاسی

 









دیمانە: حەسەن شێخانی

ئاماژە:

پرسی نەتەوە بۆ ئەو نەتەوانەی خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیانن و ناسنامەی نەتەوەییان جێگیر بووە و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەماوە، لە ڕۆژەڤ کەوتووە. ئەم نەتەوانە بە شێوەیەکی دەزگامەند و دامەزراوەیی، لەپێناو نەتەوە و بەرژەوەندیی نەتەوەیی خۆیان کار دەکەن و وێڕای ئەوەی کە بەردەوام خەریکی نوێکردنەوەی نەتەوە و گونجاندنی لەگەڵ سەردەمدان، بەڵام لە کاتی ئاساییدا لە ڕاگەیەنەکاندا ڕیتۆریکی نەتەوە و نەتەوەخوازی بەرچاو ناکەوێت. کە دەڵێین لە ڕۆژەڤ کەوتووە، بەو مانایەیە کە بۆ نەتەوە بندەست و داگیرکراوەکان لە ئارادایە، ئەگینا تا ئەم نەزمە وێستفالییە هەبێت و تا نەتەوەکان لە چوارچێوەی دەوڵەت-نەتەوەدا خۆیان ڕێک بخەن و نوێنەرایەتی بکەن، چەمکی نەتەوە و نەتەوایەتی هەروا زیندوو و بەرۆژە.


 پرسی نەتەوە بۆ کورد وەک نەتەوەیەکی بندەست کە خاکی داگیر کراوە، لە ڕۆژەڤدایە و تا ئەو کاتەی پرۆسەی نەتەوەسازیی کورد کامڵ دەبێت و لە دەوڵەت-نەتەوەدا جێگیر دەبێت، پرسی هەرە گرنگی کورد دەبێت. لەم دیمانەیەدا کە لەگەڵ شاهۆ حوسێنی، نووسەر و توێژەری فەلسەفە، پێکمان هێناوە، دەپڕژێینە سەر پرسی نەتەوە و بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد؛ پەیوەندیی نێوان گوتار و پڕاکتیکی کورد لەم بیاڤەدا؛ باسی پڕاکتیکی بزووتنەوەی کورد، گرێدراو لەگەڵ گوتار و هزری نەتەوەیی دەکەین؛ چۆنیەتیی خۆپێناسەکردن و ڕوانین بۆ خۆمان و ئەویتر و کاریگەرییەکانی لەسەر بزووتنەوەی کورد لە ڕەهەندە پڕاکتیکییەکەیدا لێک دەدەینەوە و ڕیشەی فکری و گوتاریی کەمایەسییەکانی بزووتنەوەی کورد شرۆڤە دەکەین.


درێژەی بابەت


قووڵایی ستراتیژی لە دەرەوەی سنوورەکان؛ پێگەی حیزبوڵڵا لە مێعماری ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیدا

  شاهۆ حوسێنی لە گوتاری فەرمیی کۆماری ئیسلامیدا، چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی لە تێگەیشتنێکی کلاسیکیی سنووردارەوە بۆ تێگەیشتنێکی تۆڕیی(شبکەای) و...