۱۴۰۵ آذر ۲, دوشنبه

"استعمار فاکتیسیتە کوردبودن" (The Colonization of the Facticity of Being Kurdish)


عنوان تازه‌ترین اثر فلسفی و سیاسی شاهو حسینی (پژوهشگر علوم سیاسی و فلسفه)

این کتاب به بررسی مسئله "کوردبودن" در فاصله میان جبر تاریخی و امکان خودفهمی می‌پردازد؛ فاصله‌ای میان آنچه یک جامعه هست و شرایطی که به‌واسطه آن‌ها می‌تواند بودن خویش را بفهمد، بیان کند و دگرگون سازد. شاهو حسینی در این اثر با بهره‌گیری از مفاهیم فلسفه اگزیستانسیالیسم، پدیدارشناسی قدرت و مطالعات پسااستعماری، نشان می‌دهد که سلطه پیش از تصرف جغرافیا، شرایط عینی زیست (فاکتیسیته) و ابزارهای فهم واقعیت را هدف قرار می‌دهد. در این چارچوب، آزادی نه بازگشت به گذشته‌ای ناب و پیشاتاریخی است، نه رسیدن به هویتی نهایی و ایستا و نه صرفا جایگزینی صاحبان قدرت؛ بلکه عبارت است از گشودن امکان تاریخی بازاندیشی انتقادی در میراث به‌ارث‌رسیده و به پرسش کشیدن معیارهایی که واقعیت کوردبودن را از بیرون تعریف و محدود می‌کنند.

مشخصات کتاب‌شناختی:

• عنوان کتاب: استعمار فاکتیسیتە کوردبودن

• عنوان انگلیسی: The Colonization of the Facticity of Being Kurdish

• نویسنده: شاهو حسینی (Shahoo Hosseini)

• موضوع: فلسفه سیاسی، هستی‌شناسی، مطالعات پسااستعماری، مسئله کورد

• شابک (ISBN): 978-6398-665061

 



"استعمار فاکتیسیتە کوردبودن" (داگیرکاریی فاکتیسیتەی کوردبوون) نوێترین بەرهەمی فەلسەفی و سیاسیی شاهۆ حوسێنی (توێژەری زانستە سیاسییەکان و فەلسەفە)یە.

ئەم کتێبە تیشک دەخاتە سەر پرسی "کوردبوون" لە مەودای نێوان زەبری مێژوو و ئیمکانی خۆتێگەیشتندا؛ واتە مەودای نێوان ئەوەی کۆمەڵگایەک هەیە و ئەو مەرجانەی کە لە ڕێگەی ئەوانەوە دەتوانێت لە بوونی خۆی تێبگات، دەریببڕێت و بیگۆڕێت. نووسەر لەم بەرهەمەدا ئەوە شرۆڤەدەکات کە باڵادەستی و داگیرکاری بەر لە داگیرکردنی جوگرافیا، مەرجە بنەڕەتییەکانی ژیان (فاکتیسیتە) و ئامرازەکانی تێگەیشتن لە واقیع دەکاتە ئامانج. بە پێی تێڕوانینی شاهۆ حوسێنی لەم کتێبەدا، ئازادی نە گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوویەکی پەتی و پێش-مێژوویی، نە گەیشتنە بە شوناسێکی کۆتایی و چەقبەستوو، و نە تەنیا جێگۆڕکێی خاوەن دەسەڵاتەکانە؛ بەڵکوو ئازادی بریتییە لە کردنەوەی دەرگای ئیمکانی مێژوویی بۆ بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەوەی بە میرات ماوەتەوە و خستنەژێر پرسیاری ئەو پێوەرانەی کە واقیع پێناسە دەکەن.

 

زانیارییەکانی کتێب:

• ناوی کتێب: استعمار فاکتیسیتە کوردبودن (داگیرکاریی فاکتیسیتەی کوردبوون)

• نووسەر: شاهۆ حوسێنی (Shahoo Hosseini)

• بوار: فەلسەفەی سیاسی، بوونناسی (ئۆنتۆلۆژی)، پۆست-کۆلۆنیالیزم، پرسی کورد

• ژمارەی ستانداردی نێودەوڵەتی (ISBN): 978-6398-665061

 

 

The Colonization of the Facticity of Being Kurdish by Shahoo Hosseini

The Colonization of the Facticity of Being Kurdish (استعمار فاکتیسیتە کوردبودن) is the latest philosophical and political work by Shahoo Hosseini, a researcher in political science and philosophy.

The book examines the ontological and political condition of "being Kurdish" within the tension between historical determinism and the possibility of self-understanding—the space between what a society is and the conditions through which it comprehends, articulates, and transforms its own existence. Drawing on existential philosophy, the phenomenology of power, and postcolonial theory, Hosseini argues that domination targets the foundational conditions of life (facticity) and the very criteria through which reality is defined.

Within this framework, freedom is neither a nostalgic return to a pre-historical, pure essence, nor the attainment of a final, static identity, nor merely replacing those in power. Rather, freedom lies in opening the historical possibility to critically rethink inherited conditions, rejecting criteria that present domination as a priori, and actively participating in shaping future meanings and possibilities.

 

Bibliographic Details:

 

• Book Title: The Colonization of the Facticity of Being Kurdish (استعمار فاکتیسیتە کوردبودن)

• Author: Shahoo Hosseini (شاهو حسینی / شاهۆ حوسێنی)

• Subjects: Political Philosophy, Existential Ontology, Postcolonial Studies, Kurdish Studies

• ISBN: 978-6398-665061