۱۴۰۴ مهر ۱۱, جمعه

کوردی چوارپارچە لە رۆژهەڵات

 








:شاهۆ حوسێنی

 کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوارپارچە بوە:

پارچەی یەکەم: نەتەوەخوازن، شوێن شووناس و بوونێکی سەربەخۆ لەگوێن سوژەیەک و بوونێکی خۆبنیادنەر کەوتوون، ئەوان لەسەر ئەم باوەڕەن کە وەک هەموو سوبژەکانی‌تر ماف و شەرعییەتی بنیادنانی بوونێکی سەربەخۆیانە و بڕیاردانێکی سەربەخۆیانەیان لەمەر شێوازی بوون و شووناسی بوونیان هەیە

پارچەی دووهەم: چەپی ئۆڕتۆدۆکسین، ئەوان بەشێکیان لەژێرکارتێکەری لێنینیسم هەر باوەڕیان بە کوردبوون، کوردایەتی و نەتەوەخوازی نیە، بەشێکی‌تریان لەژێر کارتێکەری ئەندێشەکانی دوایی ئۆجەلان باوەڕیان بە نەتەوەخوازی نەبوو، ئەوان باسیان لە کۆنفدێرالیزمی دیمۆکراتیک دەکرد و ئیستاش باسی برایەتی تورک و عەڕەب دەکەن، بەشێکی‌تریشیان ئەگەریش باسی نەتەوەخوازی دەکەن، لەدەلاقەی هەمان کلتووری ئۆڕتۆدۆکسێوە خوێندنەوەی بۆ دەکەن، سەرچاوەی شرۆڤە و خوێندنەوەیان بۆ کورد، کوردایەتی و کوردستان، دەقەکانی ئۆرتۆدۆکسیە.

پارچەی سێهەم: ئیسلامخوازەکانن کە لە دەلاقەی ئایدۆلۆژی ئیسلامیوە خوێندنەوە بۆ کورد و کوردایەتی دەکەن، سەرچاوی فام، شرۆڤەو ئاگاییان، دەقەکانی ئایینی و ئیسلامیە.

پارچەی چوارەم: ئێرانچێکانن، ئەوان خۆیان لەناو چوارچێوەی ئایدۆلۆژی ئێرانیستیدا دەبیینەوە، سەردەمی پەهلەوی ئەندامی پان ئێرانیسم بوون و سەردەمی کۆماری ئیسلامی لەناو حەساری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دەور دەگێڕن، خوێندنەوە بۆ کورد و کوردایەتی دەکەن.

پارچەی یەکەم و دووهم لە دیازپۆرا بە ڕواڵەت و لەڕێی کۆنفرانس و دانیشتنی فۆڕمالیتەو ڕواڵەتی حەول بۆ یەکگرتوویی دەنوێنن، بەڵام لە دەرەوەی دەرگای کۆنفرانسەکان تێ‌ناپەڕێت.

پارچەی سێهەم‌و چوارەم هەرچەند بە دژ پارچەی یەکەم و دووهەمن، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناتوانن ڕیککەون، تاقمێکان لەبەرەی بناژوێخوازەکاندا کایە دەکەن و تاقمێکیان لە بەرەی بەناو رێفۆڕمخوازیدا

ئاکام:

یەکگرتوویی کورد لە نامحاڵەکانی مێژووی هاوچەرخ و بگرە سەد ساڵی داهاتووشە، دابڕاوی کورد لەهەناوی ئایدۆلۆژی و دابڕاوی زەینیدا ڕوویداوە و بە کۆنفڕانس و سمیناریش چارەسەر نابێت، ئەوەی دەبێ بگۆڕدرێت، ئایدۆلۆژی، فام، زەین و کلتوورە.


توافق تعلیقی؛ صلحی که قرار نیست اتفاق بیفتد

  شاهو حسینی در ادبیات رسمی دیپلماسی، هر مذاکره‌ای به‌طور پیش‌فرض با هدف رسیدن به توافقی تعریف می‌شود؛ اما تجربه‌ی روابط پرتنش میان ایران ...