۱۴۰۴ شهریور ۲۹, شنبه

ئازادی چیە؟


 







شاهۆ حوسێنی

بەردەوام ڕۆژانە و لەژیانی ئاسایی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووریدا چەمکی ئازادی دەبیسین و دەیڵێن: توانایی دەرخستنی خواستەکان، دەرچوون لە کۆت‌وبەند، ئازادی هات و چۆ، ئازادی ڕادەڕبڕین، ئازادی هەڵبژاردن و هەڵبژێردارن، ئازادی بیر و ڕا و..... هتد. ئەمانە هەمووی دەربڕ و دەرخەری مافێک و مەجالێکن لەدەرەوەی مرۆڤ. بەڵام ئازادی بان‌تر لە دیاردەیەکی دەرەکی لەگوێن ماف و مەجال، چەمکێکی بنەمایی ئانتۆلۆژی بوون و وجودە.

بەباوەڕی من بەڵام ئازادی دۆخێکی زەینی و دەروونیە بەمانای مەجالی بوون، خۆبنیادنان، دەرکەوتنی سەربەخۆیانە و سەربەستانە .

بەگشتی من لەسەر ئەو باوەڕەم کە ئازادی بەشێکی لەپێوەندی لەگەڵ "خود" دایە و بەشێکی لەپێوەندی لەگەڵ "ئەوی‌تر"دایە.

--- ئازادی لە پێوەندی لەگەڵ "خود"دا، بەمانای دەرکەوتن و وەدیهاتنی خۆدئاگاییە، واتە بوونێک دەتوانێ هەست بەئازادی بکات کە بەخۆدئاگایی گەیشتوە، واتە سەرچاوەی فام، ئاگایی و تێگەیشتوویی لە زەین و دەرونی "خود"دا بێت، شووێن‌کەوتووی هیچ ئایدۆلۆژیەک نەبێت، واتە هیچ ئاگاییەک، فام و تێگەیشتوویەک بەسەر مرۆڤدا نەسەپێندرێت.

--- ئازادی لەپێوەندی لەگەڵ "ئەوی‌تر"دا، بەمانای مەجال و شەرعییەتی بوونی ئەوی‌تر، واتە ئەوی‌تری بەرامبەری "خود"یش، هەر وەک خۆد، سەربەخۆیانە و سەربەستانە مەجالی بوون، دەرکەوتن، خۆبنیادنان و خۆ بەرهەم‌هێنانی هەبێت، واتە ئەوی‌تریش هەر وەک "خود" مەجالی وەدێهێنانی سەربەخۆیانەی ئاگایی هەبێت.

بەکورتی من دەڵێم ئازادی یانی:

توانایی بوون‌و سەیروورەتی مرۆڤ، بەشەرتێک کە هەم خۆی بنیاد بنێت و هەم مەجالی خۆبنیادنان بە ئەوی‌تر بدات.


توافق تعلیقی؛ صلحی که قرار نیست اتفاق بیفتد

  شاهو حسینی در ادبیات رسمی دیپلماسی، هر مذاکره‌ای به‌طور پیش‌فرض با هدف رسیدن به توافقی تعریف می‌شود؛ اما تجربه‌ی روابط پرتنش میان ایران ...