۱۴۰۴ دی ۱۲, جمعه

نەزمی هیبریدی: لۆژیکی بەقا و خۆپەریزی ئێران لە دیمۆکراسی

 








 

 (ڕەچەڵەکناسی ڕووخانی ڕژێم دوور لە ئازادی وەک لێکەوتە)

شاهۆ حوسێنی

لە شرۆڤەی دۆخی سیاسی ئێران بەردەوام گریمانیەکی هەڵە لەئارادایە: ڕووخانی ڕژیمێکی پاوانخواز، لێکەوتەکەی دێمۆکراسی و ئازادیە. ئەم باوەڕە تایبەتی‌مەندی ئۆبژەکتیڤی، دزەکردووی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیە کە سرنجی ئەوتۆ ناداتە دیاردە زەینی و کلتوورێکانی کۆمەڵگا بۆ ئاڵوگۆڕی. بەڵام سرنجێکی ورد بۆسەر ئاڵوگۆڕێکانی سەد ساڵی ڕابڕدووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەریدەخات، کە ئەم چاوەڕوانیە نەتەنیا ساویلکانە کە ڕێک دژە شرۆڤەیە. ئەزموونی مێژوویی لەئێران دەرخەری ئەم ڕاستێیە کە هەر جۆرە ئاڵوگۆڕیەک لە فۆڕمی ڕواڵەتی حکوومەتدا( ڕووخانی پاشایەتی و دەرکەوتنی کۆماری یان بەپێچەوانە ڕووخانی کۆماری و دەرکەوتنی پاشایەتی)، بەبێ ئاڵوگۆڕی رادیکاڵ لە لۆژیکی دەسەڵات، سوژەی کۆمەڵایەتی، کلتووری سیاسی نەریتی و پەرەنەگرتنی سوژەڤانی، بەهیچ شێوەیەک لێکەوتەکەی نەزمێکی دێمۆکراتیک، دیمۆکراتیزاسیون و ڕووخانی دیۆکاتۆڕییەت و کلتووری پاوانخوازێتی لە ئاسۆی سیاسیدا نیە، بەڵکە لە خۆش‌بینانەترین حاڵەتدا، ئەمەی وەک لێکەوتە دەتوانێ دەربکەوێت: نەزمی "هیبریدیە".

 

نەزمی هیبریدی

نەزمی هیبریدی چەمکێکە بۆ شرۆڤەی نەزم‌گەلێکی سیاسی کە لەواندا توخمە ڕواڵەتێکانی دێمۆکراتیک لەگوێن هەڵبژاردن، حیزبی سیاسی و دابەشکاری هێزی دەسەڵات دەرکەوتوە، بەڵام لۆژیکی حاکم، بەڕێوەبەری پاوانخوازانەیە کە هەڵچنراو لەسەر بنەمای بەقا و پاراستنی دەوام، هێژمۆنی و دەسەڵاتی خۆیە، نە بۆ بەشینەوەی دەسەڵات و وڵامدەری ڕاستەقینە. ئەم نەزمە نە قۆناغێک بۆ تێپەڕینە بەرەو دێمۆکراسی و نەگەڕانەوەیە بۆ پاوانخوازێتی کلاسیک، بەڵکە تێکەڵاوێکە لە شەرعییەتی هەڵبژاردن و سانترالیزمی دەسەڵات. مێکانیزمەکانی دەرکەوتنی نەزمی هیبریدی لەڕاستیدا دەشێ بە چوار تایبەت‌مەدنی دەستنیشان بکرێت:

1-        هەڵبژاردنی فیلتێرکراو: ڕەوتی هەڵبژاردن بوونی هەیە، بەڵام هەڵکەوتەکان، پاڵێوراوەکان و لۆژیکی ڕکابەرێتی لەژێر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵ دایە و هەڕەشەیەک بۆ دەوامی دەسەڵات نیە.

2-        گەڕیانی کۆنتڕۆڵ‌کراوی هەڵکەوتەکان: ئاڵوگۆڕی لە سیمای ڕواڵەتی پاڵێوراوەکان و کاربەدەستان هەیە، بەڵام پێکهاتەی دەسەڵات، ڕەوتی گەڕیانی دەسەڵات و لۆژیکی دەسەڵات نەگۆڕە.

3-        بەکەرەسەکردنی مێکانیزمەکانی یاسایی و پێکهاتەکان: یاساگەل و پێکهاتەکان تەنیا لەگوێن کەرەسەی دەستەبەرکردنی شەرعییەتی دەوامی دەسەڵات کەڵکیان لێ‌وەردەگیرێت، نە لەگوێن ڕەوتێک بۆ گارانتی مافی گشتی و لغاوکردنی سەرڕۆیی دەسەڵات.

4-        هەڵکردنی سنووردار لەگەڵ دژایەتی و ڕەخنە: ناڕزایەتی و ڕەخنە سنووردارە و تا مەجالێک ئیزن پێدراوە کە هەڕەشەیەک بۆ بەقای دەوامی دەسەڵات و حکوومەت نەبێت، دەنا سەرکووت دەکرێ.

ئەم چوار مێکانیزمە نیشان دەدا کە نەزمی هیبریدی، نەهەڵکەوتە و بەرهەمی داڕێژراوی دەسەڵات و دەوامی کۆمەڵایەتی، کلتووری و سیاسی دەسەڵاتە.

 

لۆژیکی بەقا

لۆژیکی حاکم بەسەر لۆژیکی بەقادا مسۆگەر کردنی دەوامی حکوومەتە، بەپێچەوانەی لۆژیکی نەزمی دێمۆکراتیک کە ئامانجی ئەو گەڕیانی دەسەڵات، وڵامدەری و چاوەدێری بەرامبەرە، لۆژیکی بەقا دژبەری هەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسی ڕادیکاڵ و راستەقینەیە. کەوابێ لۆژیکی بەقا نەتەنیا لەئاستی حکوومەتدا، کە لەئاستی کۆمەڵگاشدا بەرهەمهێنەرەوە، گەڕانتی و دەوامی نەزمی هیبریدیە.

 

 

کلتوری سیاسی‌و کۆمەڵگای ئەتۆمیزە

یەکێک لەگرینگ‌ترین بەربەستەکانی دێمۆکراتیزاسیون، کۆمەڵگای ئەتۆمیزەیە، کۆمەڵگایەک کە لەودا پێوەندی هاوتەریب و متمانەی کۆمەڵایەتی لاوازن و پێکهاتەمەدەنێکانی کە بتوانن دەسەڵات لغاو بکەن یان بونیان نیە یان زۆر لاوازن. کلتووری سیاسی زاڵ لەوەها کۆمەڵگایەکدا "پاوانخوازگری و ڕزگاریکەرخوازیە، واتە شاروومەندان چاوەڕێن ڕزگاریکەرێک سیاسی لەدەرەوەی هێزی کۆمەڵگا و بان کۆمەڵگادا دەربکەوێت و ڕزگاریان بکات، سوژەڤانی دەرنەکوتوە و ڕیکخراوەکان لەدەرەوەی عەقڵیەتی سوژەڤانێوە دەرکەوتوون. ئەم دۆخە بەستێنێکی لەبار بۆ دەرکەوتنی نەزمی دێمۆکراتیک نیە، هەر بۆیەش لە باشترین و بان‌ترین ئاستا دەتوانێ هەڵگری نەزمێکی هیبریدی بێت.

 

ناڕزایەتێکان: دژ بە حکوومەت نەک دژ بە دەسەڵات

ناڕزایەتی لە ئیران دەریخستوە کە بەشی هەرە زۆریان دژ بە حکوومەتن، بەڵام بەهیچ شیوەیەک کلتووری باوی دەسەڵات و زاڵێتیان نەکردۆتە ئامانج، ئەوان هێشتا حەولیان نەداوە بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی شیوازی گەریانی دەسەڵات و داڕشتنەوەی سەرلەنوێی سەرچاوەی شەرعییەتی دەسەڵات. بەکورتی دەسێ بگوترێ کە لە ئێران ناڕزایەتێکان لەجیات ڕەخنە لە پێکهاتەی نەزمی دەسەڵات، تەنیا ئامانجیان گوڕینێ ڕواڵەت و سیمای حاکمەکانە. هەر بۆیەش ئەگەر حکوومەتەکانیش بڕوخێن، چونکە سوژەی کۆمەڵایەتی و کلتووری سیاسی نەگۆڕ ماوەتەوە، ئاکامێکی بانتر لە سەرلەنوێ بەرهەم‌هێنانەوەی پاوانخوازێتی و نەزمی هیبریدی نابێت.

ئەم دۆخە نیشان‌دەری ئەم ڕاستێیە کە لەئێران ڕووخانی حکوومەتێکی پاوانخواز بەم سێ هۆکارە ئتوماتیک گەڕانتی ئازادی و دێمۆکراسی نیە:

یەکەم؛ لۆژیکی بەقا: کە ئامانجی مسۆگەر بوونی دەوامی حکوومەت، دەسەڵات و زاڵێتیە، واتە هەر ڕەوت و هاوپەیمانەتیەک بگاتە دەسەڵات، دەسەڵات چۆڵ ناکات و نەگۆڕ دەمێنێتەوە.

دووهەم؛ کۆمەڵگای ئەتۆمیزە: غیابی سوژەڤانی وەک بنەمای پێکهاتەمەدەنێکان و کۆمەڵگای مەدەنی و لەئاکامدا غیابی پێکهاتەگەلی مەدەنی و کۆمەڵگای مەدەنی

 

سێهەم؛ خۆبواردن لە دیمۆکراسی: ناڕزایەتێکان و ئاڵوگۆڕیە سیاسێکان لە ئێران، بۆشن لە زەین و مێنتالیتەی دیمۆکراتیک و لێهاتوویی کلتووری و مەعریفی دیمۆکراتیک.

بەو پێیە دەشێ بگوترێ کە نەزمی هیبریدی نە لێکەوتەیەکی سوتفەیی، کە ئاکامی لۆژیکی دۆخی کلتووری، کۆمەڵایەتی و مێژوویی کۆمەڵگای ئێرانە. هەر جۆرە حەول و کۆششێک بۆ دیمۆکراسی و دێمۆکراتیزاسیون لە ئێران وەک بنەما و بەستێن، پێویستی بە ئاڵوگۆری لە سوژە، کلتوور، زەین، مێنتالیتە و پێکهاتە زەینی و مەعریفێکان هەیە.

 

 

 


۱۴۰۴ دی ۹, سه‌شنبه

از حکمرانی تا بقا: جمهوری اسلامی در آستانه فروپاشی

 








 شاهو حسینی

دولت‌ها صرفا ماشین‌های قدرت نیستند؛ آن‌ها سازوکارهایی‌ برای تولید نظم، پیش‌بینی‌پذیری و امکان زیست جمعی هستند. آن‌جا که دولت بتواند امور روزمره جامعه را در افق اهداف عمومی سامان دهد، هنوز می‌توان از «حکمرانی» سخن گفت. اما لحظه‌ای که سیاست از سازمان‌دهی جامعه به حفظ خویشتن تقلیل می‌یابد، دولت از وضعیت حکمرانی خارج و وارد وضعیت بقا می‌شود. این گذار نه صرفا یک تغییر تاکتیکی، بلکه دگردیسی در منطق وجودی دولت است. در وضعیت بقا، دولت دیگر با جامعه به‌مثابه افق مشروعیت مواجه نمی‌شود، بلکه آن را به‌منزله منبع بالقوه تهدید می‌بیند. قانون کارکرد تنظیمی خود را از دست می‌دهد و به ابزار تعلیق بدل می‌شود؛ سیاست خارجی از پیگیری منافع عمومی به میدان بازتولید اضطرار منتقل می‌گردد؛ و امنیت، نه به‌عنوان یکی از کارکردهای دولت، بلکه به منطق مسلط بر تمامی عرصه‌ها مسلط می‌شود. آنچه باقی می‌ماند، نظمی است که نه برای زندگی، بلکه برای جلوگیری از فروپاشی فوری طراحی شده است.

این وضعیت را نباید با فروپاشی یکی دانست. فروپاشی زمانی رخ می‌دهد که دولت دیگر قادر به اعمال قدرت نباشد؛ اما در وضعیت بقا، قدرت غالبا به‌صورت فشرده، متمرکز و پرهزینه اعمال می‌شود. بااین‌حال، همین تمرکز قدرت نشانه‌ای از ورود دولت به آستانه فروپاشی است: آستانه‌ای که در آن، تداوم نظم تنها با تعلیق آینده ممکن می‌شود. مسئله اصلی نه این است که آیا دولت فرو می‌پاشد یا نه، بلکه این است که تا چه زمانی می‌تواند در این تعلیق پایدار بماند، بی‌آنکه منطق حکمرانی را بازسازی کند.

 

وضعیت بقا: تعریف مفهومی

برای پرهیز از تقلیل وضعیت بقا به یک استعاره سیاسی، باید آن را به‌مثابه یک وضعیت مفهومی دقیق صورت‌بندی کرد. «بقا» در اینجا به معنای ادامه‌ی زیست بیولوژیک نظام سیاسی نیست، بلکه دلالت دارد بر لحظه‌ای که دولت تداوم خود را بر تمامی کارکردهای دیگر مقدم می‌دارد. در چنین وضعیتی، دولت همچنان اعمال قدرت می‌کند، قانون وضع می‌کند، و سیاست‌گذاری دارد؛ اما منطق درونی این کنش‌ها دیگر معطوف به سازمان‌دهی جامعه نیست، بلکه به تعویق انداختن لحظه‌ی فروپاشی است. وضعیت بقا را می‌توان به‌منزله‌ی تعلیق حکمرانی فهمید. نه به این دلیل که دولت از حکمرانی ناتوان شده، بلکه از آن رو که حکمرانی دیگر مسئله‌ی اصلی نیست. سیاست از افق آینده تهی می‌شود و در اکنونی فشرده و اضطراری منجمد می‌گردد. این اکنون ممتد، زمان‌مندی خاصی می‌سازد که در آن، تصمیم‌ها نه برای حل مسائل، بلکه برای جلوگیری از انباشت بحران‌ها اتخاذ می‌شوند[1].

 

جامعه و نظم در وضعیت بقا

یکی از نشانه‌های اساسی ورود دولت به وضعیت بقا، استحاله‌ی امر عمومی به مسئله‌ای امنیتی است. آنچه پیش‌تر موضوع گفت‌وگوی اجتماعی، چانه‌زنی سیاسی یا سیاست‌گذاری عمومی بود، اکنون در قالب تهدید بازتعریف می‌شود. نتیجه، گسترش منطق انتظامی در مواجهه با امر اجتماعی است؛ منطقی که در آن، پیشگیری جای پاسخ‌گویی را می‌گیرد و کنترل جای مشارکت را. این تغییر صرفا در سطح ابزارها رخ نمی‌دهد، بلکه در سطح تصور دولت از جامعه عمل می‌کند. جامعه دیگر حامل مشروعیت نیست، بلکه حامل ریسک و تهدید است. از این منظر، افزایش نظارت، محدودسازی فضاهای عمومی، و تقلیل سیاست به مدیریت جمعیت، نه واکنش‌های افراطی، بلکه پیامدهای منطقی وضعیت بقا هستند. دولت با جامعه همان‌گونه رفتار می‌کند که با مسئله‌ای امنیتی رفتار می‌شود: حداقل اعتماد، حداکثر کنترلهم‌زمان با امنیتی‌شدن امر اجتماعی، قانون نیز کارکرد دوگانه‌ای می‌یابد. از یک‌سو، قانون برای تثبیت قدرت و مشروعیت‌بخشی به مداخلات دولت به‌کار گرفته می‌شود؛ از سوی دیگر، همان قانون به‌سادگی قابل تعلیق، تفسیرپذیر یا بی‌اثر می‌گردد. این دوگانگی نه تناقض، بلکه ویژگی ذاتی وضعیت بقاست: قانون تا جایی معتبر است که مانع بقا نشود. در نتیجه، نظم حقوقی به‌جای آنکه چارچوبی پایدار برای کنش سیاسی فراهم آورد، به ابزاری انعطاف‌پذیر بدل می‌شود که با منطق اضطرار تنظیم می‌گردد. این فرسایش تدریجی قانون، بدون اعلام رسمی وضعیت استثنایی رخ می‌دهد؛ استثنا به‌صورت عادی‌شده در دل نظم حقوقی نفوذ می‌کند[2].

 

سیاست خارجی و بازتولید انسداد داخلی

وضعیت بقا خود را در سیاست خارجی نیز نشان می‌دهد. کنش‌های بین‌المللی دولت نه لزوما برای افزایش امنیت یا رفاه جامعه، بلکه برای بازتولید موازنه‌ای انجام می‌شوند که بقای درونی نظام را تضمین کند. تنش‌های بیرونی امکان بسیج، تعلیق مطالبات داخلی و بازتعریف نارضایتی به‌مثابه تهدید داخلی را فراهم می‌آورند .از این منظر، سیاست خارجی نه عرصه‌ای مستقل، بلکه امتداد مستقیم مدیریت وضعیت بقا در داخل است. این تنش‌ها، اگرچه ممکن است در کوتاه‌مدت انسجامی مصنوعی ایجاد کنند، اما در بلندمدت به فرسایش منابع، انزوای فزاینده، و تقویت چرخه‌ی اضطرار می‌انجامند. دولت بیش‌ازپیش ناگزیر می‌شود برای حفظ تعادل موجود، هزینه‌های بیشتری بپردازد؛ هزینه‌هایی که خود، نشانه‌ای از ناپایداری نظم هستند.

 

کلام پایانی

دولت در وضعیت بقا هنوز نفس می‌کشد، اما نفس‌هایش دیگر برای زندگی جامعه نیست؛ برای تمدید لحظه‌ای است که فروپاشی را عقب می‌راند. نظم وجودی‌اش، نه به‌مثابه تولید امکان زیست، بلکه به‌مثابه تعلیق آینده معنا می‌یابد. هر تصمیم، هر قانون، هر سیاست، تلاشی است برای خرید زمان، نه ساخت آینده. در این آستانه، قدرت خود را حفظ می‌کند، اما قیمت آن، از دست رفتن منطق حکمرانی و تهی شدن افق اجتماعی است. وضعیت بقا، نه پایان، بلکه تجربه‌ای بی‌رحمانه از تعلیق است: دولتی که زنده است، اما زندگی را رها کرده است.

در واقع آستانه فروپاشی را نباید به‌عنوان نقطه‌ای قطعی یا لحظه‌ای انفجاری فهمید. آستانه، وضعیتی است که در آن دولت همچنان قادر به اعمال قدرت است، اما این قدرت دیگر قادر به تولید نظم پایدار نیست. نظم موجود به‌جای آنکه بازتولید شود، دائما نیازمند مداخله، سرکوب و هزینه‌های فزاینده است. هرچه این هزینه‌ها افزایش یابد، فاصله دولت از حکمرانی عمیق‌تر می‌شود. در این معنا، فروپاشی نه یک رویداد، بلکه امکان دائمی درون وضعیت بقاست. پرسش اساسی این نیست که فروپاشی چه زمانی رخ می‌دهد، بلکه این است که آیا دولت می‌تواند از این وضعیت عبور کند و منطق حکمرانی را بازسازی نماید، یا آنکه در تعلیقی فرساینده باقی خواهد ماند که آینده را قربانی حال می‌کند.



سەرچاوەی وتار

 

 



[1] - Agamben, Giorgio: Ausnahmezustand. Frankfurt am Main: Suhrkamp, 2004.

[2] - Lemke, Thomas: Eine Kritik der politischen Vernunft – Foucaults Analyse der modernen Gouvernementalität,Hamburg: Argument Verlag, 5. Auflage 2010


۱۴۰۴ دی ۷, یکشنبه

غیابی سوژەڤانی لە ئیسلامدا

 









 (ناتەبایی ئانتۆلۆژیکی ئیسلام لەگەڵ دیمۆکراسی)

شاهۆ حوسێنی

سوژەڤانی ڕێک لەم خاڵەوە دەست پێدەکات کە ئیسلام کۆتایی پێدێت. بوونێکی "خۆبنیادنەر"، "سەربەخۆ" و "داڕێژەر". لە ئەندێشەی مۆدێڕندا کە لەسەر بنەمای سوژەڤانی بنیادنراوە، مرۆڤ بوونێک و مەرجەعێکە کە هیچ بوون و مەرجەعێکی بانتر لەو بوونی نیە، ئەمە هێڵی سووری سوژەڤانیە. ئیسلام بەڵام ڕێک بەپێچەوانەوە دەست پێدەکات : مرۆڤ لەگوێن بوونێکی "بەندە"، "عەبد"، "بەرهەم‌هێنراو"، "دارێژڕاو" و "ملکەچ". لەڕاستیدا  "بەندە"بوون پێوەندێکی ئانتۆلۆژیکە لەگەڵ بەرهەمهێنەرێکی بان مرۆیی وەک خالەق، واتە بەندەبوون پێگەیەکی ئانتۆلۆژیکی مرۆڤە. مرۆڤ لەپێشدا دیاریکراو، داڕێژڕاو و لەناو چوارچێوەیەکی ماناییدا جێگیر کراوە، کە هیچ دەور و نەخشێکی لەودا نیە، لێرەدا مرۆڤ نەلەگوێن سوژە، بنیادنەر و خالەقی مانا، کە ڕەچاوکەر و دەکارکەری مانایە. واتە مرۆڤ بکەر نیە و بەرکارە.

بی‌گومان لە ئەندێشەی سوژەڤانیدا مرۆڤ سەرچاوەی بڕیار و ناوەندی بڕیار، فام و تێگەیشتنە، هەر بۆیەش هەم لەبەرامبەر "خۆ"دا و هەم لەبەرامبەر "کۆمەڵگا"دا بەرپرسیارە، بەڵام بەپێچەوانەوە لە ئەندێشەی ئیسلامیدا مرۆڤ نە لەبەرامبەر خۆ و کۆمەڵگادا کە لەبەرامبەر خالەق و بەرهەم‌هێنەریدا، واتە "خودا" بەرپرسە و وڵامدەرە.

دێمۆکراسی زایەڵەی سیاسی سوژەڤانی مۆدێڕنە کە بەبێ مرۆڤی سەربەخۆ، خۆبنیادنەر، خۆداڕێژەر و خۆشووناس‌بەخش هیچ مانایەکی نیە، واتە لەدێمۆکراسیدا یاسا، فام، مانا و دەرک لە خۆارێ‌ڕا بەرەو سەرێ هەڵدەگەڕێن، ئەمە لەکاتێک‌دایە کە لە ئیسلامدا فام، مانا و دەرک لە دەرەوەی مرۆڤ لەبان مرۆڤەوە بەرەو خوارێ دادەگەڕێت. ئەمە لەڕاستیدا جیاوازی لە دەرەجەدا نیە، بەڵکە جیاوازی لە گەوهەردایە، واتە جیاوازێکی ئانتۆلۆژیکە.

کاتێ عەبدوڵڵا ئۆجەلان باس لە ئیسلامی دیمۆکراتیک دەکات، ڕێک بەسەر ئەم قەڵشە ئانتۆلۆژیکەدا باز دەدات، ئەو بەم شێوەیە حەول ئەدات کە چەمکێکی مۆدێڕن لەسەر بەستێنێکی نەریتی و دژەمۆدێڕندا پەروەردە بکات. واتە دیمۆکراسی وەک چەمکێکی مۆدێڕنی باوەڕمەند بە ڕیژەیی بوون و پلۆرالیزم، بڕیارە لەناو بەستێنێکی باوەڕمەند بە حەقیقەتێکی ڕەها و دژە پلۆرالیزم کە حەقیقەتی شەریعەت و دژە ئاوزەخوازیە پەروەردە بکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە جیاوازیکی ڕادیکاڵی ئانتۆلۆژیک لەنێوان ئەم دوو دیاردەیەدا هەیە. لەڕاستیدا ئێمە لەگەڵ پاڕادۆکسێکی ڕادیکاڵ ڕووبەڕووین : لەهەر شوێنێک خوا هەبێت، مرۆڤی ئازاد بوونی نیە و مانا نادات و لەهەر شوێنێک مرۆڤی ئازاد و سوژە هەبێت، خوا بوونی نیە و مانا نادات. ئەمەش بەم هۆکارەیە کە نە ئیسلام دەتوانێ دەست لەلۆژیکی بەندەڤانی هەڵگرێت و نە دێمۆکراسی دەتوانێ دەست لە ئازادی و سوژەڤانی هەڵگرێت.

کەوابێ باسی سەرەکی ئەمەیە: ئیسلامێکی دیمۆکراتیک بێت، ئاخۆ هێشتا ئیسلامە؟ بێگومان نەخێر

 


۱۴۰۴ دی ۱, دوشنبه

جیهان وەتەنی یان خۆ نەکۆڵی؟ سیاسەتی زمان و خۆپاراستن لە سوژەڤانی کوردی

 








 (ڕەچەڵەکناسی دوورەپەرێزی کۆمۆنیست و ئیسلامخوازەبناژوێخوازەکان لە کوردبوون)

 

شاهۆ حوسێنی

ئەم کورتە نوسراوەیە بەم پارادۆکسەوە دەست پێدەکات: بۆچی بەشێکی بەرچاو لە چالاکوانانی کوردی کۆمۆنیست و ئیسلامخواز کەخۆیان لەناو جەغزی جیهان‌وەتەنی کۆمۆنیستی و ئوومەتی ئیسلامیدا پێناسە دەکەن، بۆ نیشانی‌دان و مسۆگەرکردنی "بان‌نەتەوەیی"بوونیان نەکۆڵی لەزمان و شووناسی کوردانەیان دەکەن؟ کێشەکە نە بە ساکاری لەگەڵ نەتەوەخوازی کوردی، کە زۆر قوڵتر لە خۆبواردنی ئاگایانە دایە لە سوژەڤانی کوردی.

سیاسەتی زمان لێرەدا دەورێکی بنەڕەتی هەیە، نووسین و ئاخافتنی ئەم چالاکوانانە بە زمانە هێژمۆن و سەپاوەکانی: فارسی، تورکی و عەڕەبی، بەتەنیا هەڵبژاردەیەکی ساکار بۆ پێوەەندی نیە، بەڵکە قەیرانێکی ئانتۆلۆژیکە بۆ بێ‌خەتەری و نازەرەرمەند بوون، بەهۆی ئەوەکە زمانی کوردی و کورد بوون بەدرێژایی مێژوی سەرکووتی لەلایەن داگیرکەرانەوە و تایبەت‌مەندی تاوانبارانەی کە بەسەریدا سەپاوە، هەڵگری باجە. بۆیەش ئەم چالاکوانانە بۆ هاتنە ناو مەیدانی بەناو مەشروعی سیاسی و ڕووناک‌بیری، ئەم باجە دەسڕنەوە و ئەم خۆ سڕینەوەیەش بە پاساوی چەمک‌گەلێکی لەگوێن: جیهان‌وەتەنی، ئەنترناسیونالیسم و ئوومەت‌خوازی دیزە بەدەرخۆنە دەکەن.

بەڵام سەیرەکەی لەمە دایە کە ئەم جیهان‌وەتەنیە زۆر ناموتەقارنە، واتە هیچ‌کات تورکێکی کۆمۆنیست، عەڕەبێکی کۆمۆنیست و فارسێکی کۆمۆنیست یان موسوڵمان بۆ مسۆگەرکردنی جیهان‌وەتەنی و دەروەست‌بوونی بە ئوومەی ئیسلامی، نەکۆڵی لەشووناسی ئیتنیکی و زمانی نەتەوەیی خۆی ناکات، تەنیا ئەمە سوژەی کوردە لەگوێن سوژەی ژێردەست کە بۆ تەئیید لەلایەن کۆمۆنیست و ئایین‌خوازی باڵادەستی فارس، تورک و عەڕەب خۆ نەکۆڵی دەکات. بۆیەش ئەمەی بەناوی جیهان‌و  ئومەی ئیسلامی لەلایەن ئەم چالاکە کوردانەوە ڕەچاو دەکرێت، بە کامی نەتەوەی باڵادەستی فارس، تورک و عەڕەب لەلایەک و لەلایەکی‌تر سەرلەنوێ بەرهەم‌ێناوەی دەوامی نەزمی دەسەڵاتی ئەم نەتەوە هێژمۆنانەیە.

لەڕاستیدا زمان تەنیا کەرەسەیەکی پێوەندی نیە، بەڵکە مەجالی بوونی سوژەیە لەجیهاندا، زمان ناوەندی لێکهاڵانی بوون و بەستێنە؛ بەستێنێک کە سوژە، خۆی لەگوێن "ئێرەیی"و 'ئێستایی" مسۆگەر دەکات، هەر بۆیەش لایەنگرانی جیهان‌وەتەنی بێ‌لایەن، ئاگایانە هەڵپەسێنەری دۆخی ژیاوی خۆیانن. کەوابێ دەشێ بگوترێ کە جیهان‌وەتەنی بەبێ "ئێرەیی"بوون، دەگاتە نەفی بوون. سوژەیەکی کە لەدۆخی ڕاستەقینە و تایبەتی خۆی ڕادەکات، نە تەنیا جیهانی نابێت، بەڵکە لە ناو جەغزی ئەمنی بێ‌بڕیاریدا، بوونی خۆی هەڵدەپەسێرێت.

 چما نەتەوەخوازی لەسەر بنەمای سوژەڤانی تاک بنیادنراوە، ئەمە نە لەبەر "نەتەوە"، کە بەهۆی مسۆگەر بوونی دۆخی هاوپێچی(ئینزمامی) تاک وەک سوژە بوە، واتە تاکی مۆدێڕن(سوژە) دەڵێ: من لە شوێنکەوە دەدوێم، بە مێژوویەک، بە زمانێک و جەستیەکی سەربەخۆ.

کەوابێ دەشێ بگوترێ کە ئەم "لەشوێنک بوونە" لە هەنگاو نانێکە لە هەناوی بوونێکی سەربەخۆوە بەرەو مەجالی سیاسی‌بوونێکی سەربەخۆ.

چما جیهان‌وەتەنەکان بخوازن سەرلەنوێ زایەڵی ڕزگاریخوازی دابڕێژڕنەوە، ناتوانن لەرێی سڕینەوەی ئەم "لەشوێنێک بوونەوە" دەست پێبکەن. جیهان‌وەتەنی ناکرێ لەرێی نەکۆڵی لەنەتەوە، شووناس و زمانەوە دەربکەوێت، بەڵکە دەبێ لەڕێی مسۆگەرکردن و قبوڵی پلۆرالیزمی دۆخ‌گەلێکی جیاوازی نەتەوەیی، لەگوێن شێوازەکان و فۆرم‌گەلی جیاوازی بوون لە جیهاندا دەربکەوێت. واتە جیهان نەلەگوێن کەشی بۆش و وەک‌یەک، کە لەگوێن بەستێنی ڕێژەکان و ڕێژەییەکان پێناسە بکرێت.

 


۱۴۰۴ آذر ۲۹, شنبه

شێوە موزاکەرە؛ ڕەچەڵەکناسی دانووستانەکانی ئێران لەگەڵ رۆژئاواییەکان

شاهۆ حوسێنی

ئەگەر قەبوڵ بکەین کە دانووستان بریتیە لە هاتنەناو جەغز و کۆبوونەوەی دوو یا چەند سووژەی سیاسی، خاوەن و هەڵگری ئایدەی هاوبەش، جیاواز یان دژبەیەک، بۆ دیالۆگ لەسەر کێشە یان پرۆبلمێک و بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ئەم کێشە و پرۆبلمە، بۆ کەم کردنەوە لە قەیرانەکانی ئەم کێشە یان پرۆبلمە، ئەوە لەنێوان ئێران و ڕۆژئاوییەکان بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی، شتێک بەناوی دانووستان و موزاکرە لەئاراد نیە. بەهۆی ئەوەکە ئەساسەن ئەمریکێکان و رۆژئاوایەکان ئەساسەن ئێران وەک سوژەی سیاسی بەفەرمی ناناسن، کە ڕیک وەک پرۆبلمی سەرەکی پێناسەی دەکەن کە پێویستە لە چەک و کەرەسەکانی توندئاژۆیی دابماڵدرێت. لەبەرامبەردا ئەساسەن ئێران بەهیچ شیوەیەک گەڵاڵەی ناوەکی، مووشەکی، پەهپادی و پشتیوانی لەڕیکخراوە تێرۆریستی نیابەتێکانی بە پرۆبلم و کێشە نازانیت و بەمافی خۆی دەزانێت.

درێژەی بابەتەکە لە دیمانەکەدا دەتوانن ببیستن:




انسداد دانایی و بحران بازنمایی در پروژه‌ی دولت-ملت ایرانی

 








( تبارشناسی فروپاشی اپیستمه‌ی ایرانی)

شاهو حسینی

 

پروژه‌ی دولت-‌ملت ایرانی، از دوران مشروطه تا شکل‌گیری جمهوری اسلامی، در نگاه نخست تصویرگر مدرنیته، عقلانیت و توسعه‌ی سیاسی است. با این حال، این تصویر، تنها سطح ظاهری واقعیت را می‌پوشاند؛ زیرا بنیاد این پروژه بر اپیستمه‌ای استوار بود که به جای فهم جامعه‌ی متکثر، «وحدت» را به‌عنوان شرط پیش‌فرض عقلانیت سیاسی تحمیل می‌کرد.

اپیستمه نه صرفا مجموعه‌ای از باورها، بلکه شبکه‌ای از دانایی است که امکان تولید دانش، حقیقت و مشروعیت را شکل می‌دهد. از این منظر، مقاومت‌ ملتها ، بحران فهم دولت نسبت به جامعه و فروپاشی مشروعیت، پیامدهای درونی همان اپیستمه‌اند که از ابتدا تفاوت را طرد کرده بود.

این نوشتار مدعی است که شکست پروژه‌ی دولت‌-ملت ایرانی نه معلول ضعف‌های اجرایی یا فشار عوامل خارجی، بلکه نتیجه‌ی ساختار درونی اپیستمه است. اپیستمه‌ای که وحدت را بنیادین می‌داند، از طریق منطق طرد، انسداد و بحران بازنمایی، زمینه‌ی فروپاشی خود را فراهم می‌کند. این تحلیل نشان می‌دهد که هر سیستم دانایی که تفاوت را حذف کند، خود را در معرض نابودی قرار می‌دهد.

اپیستمه و دانایی ایرانی

برای درک اپیستمه‌ی ایرانی، سه محور بنیادین قابل شناسایی است:

1.     فرض وحدت به‌مثابه ضرورت عقلانی : در این اپیستمه، کثرت به‌عنوان تهدید فهمیده می‌شود و وحدت تحمیلی شرط عقلانیت سیاسی و مشروعیت حکمرانی تلقی می‌شود. در واقع چنانچه شناخت نیروهای فعال در طبیعت و جامعه شرط فهم واقعیت باشد، در اپیستمه‌ی ایرانی، کثرت اساسا دیده نمی‌شود یا تنها به‌عنوان تهدیدی برای وحدت تلقی می‌گردد.

 

2.     تاریخ‌سازی خطی و مرکزگرا: تاریخ در اپیستمه‌ی ایرانی به‌مثابه روندی خطی و یکپارچه بازنمایی می‌شود. تفاوت‌ها یا جذب می‌شوند یا حاشیه‌ای می‌شوند. این بازنمایی خطی، سازوکار تولید تضادهای نهفته است؛ تضادهایی که در نهایت با فروپاشی مشروعیت و ظهور مقاومت‌های اتنیکی بازتاب می‌یابند. این نشان می‌دهد که تاریخ‌نگاری نه صرفا روایت گذشته، بلکه ابزاری برای نظم‌بخشی به گفتمان قدرت است.

 

3.     زبان فارسی به‌مثابه زبان حقیقت: زبان فارسی تنها وسیله‌ی ارتباط نیست؛ بلکه زبان حقیقت و عقلانیت سیاسی است. دیگر زبان‌ها و گفتمان‌های اتنیکی از این منظر، به حاشیه رانده می‌شوند و بازنمایی واقعی و مشروعیت سیاسی برای آن‌ها امکان‌پذیر نیست. این مسئله، بە این دلیل اهمیت دارد، کە بیانگر محدودیت ادراک و زبان است: زیرا زبان، نه فقط ابزار، بلکه سازنده‌ی امکان دانایی و حقیقت است.

نتیجه آنکه، اپیستمه‌ی ایرانی جامعه‌ی متکثر را پیشاپیش به دو حوزه تقسیم می‌کند: حوزه‌ی مشروع، شامل سوژه‌های فارسی و مرکزیت‌دار، و حوزه‌ی نامشروع، شامل تمامی تفاوت‌ها و کثرت‌های اتنیکی و زبانی.

تبارشناسی اپیستمه‌ی ایرانی

1.     اپیستمه‌ی وحدت‌محور: تفاوت را به‌مثابه تهدید تعریف می‌کند و از طریق طرد آن، مقاومت‌هایی ایجاد می‌کند که بازتاب همان کثرت سرکوب‌شده‌اند. ناسیونالیسم‌های کوردی، ترکی و عربی، نه عوامل بیرونی بلکه محصولات درونی اپیستمه‌اند. از این منظر، هر اقدام سرکوبگرانه خود نیروهای مقاومت تولید می‌کند. این بازگشت، مشابه تجربه‌ی اگزیستانسیالیستی بیگانگی است؛ سوژه‌ای که انکار شده، با ظهور خود، ساختار سرکوبگر را به چالش می‌کشد.

 

 

2.     انسداد دانایی: به معنای ناتوانی دولت در فهم جامعه‌ی متکثر است. اپیستمه، تنها با «واحد» سر و کار دارد و بنابراین توانایی فهم تفاوت‌ها را ندارد. هر بحران اجتماعی، نه از نظر ماهوی بلکه از منظر دانایی، تهدید یا آشوب تعبیر می‌شود. این محدودیت دانایی در واقع بیانگر این واقعیت است: شناخت ناقص نیروهای فعال، تصمیمات سیاسی ناقص تولید می‌کند و فروپاشی مشروعیت اجتناب‌ناپذیر می‌شود.

 

3.      بحران بازنمایی و حقیقت: زبان فارسی به‌مثابه زبان حقیقت، گفتمان‌های اتنیکی را به حاشیه می‌راند. ملت‌های غیر فارس در بازنمایی حقیقت سیاسی و اجتماعی غایب‌اند. این فاصله بین دولت دانا و جامعه‌ی خاموش، بحران مشروعیت ایجاد می‌کند. این روند بەخوبی نشان می‌دهد کە قدرت و دانش همواره با هم پیوند دارند: آنچه دیده نمی‌شود، مشروع نیست و آنچه مشروع نیست، نمی‌تواند واقعیت را تغییر دهد یا واقعیتی بنا نهد.

اپیستمه و مقاومت‌های ملی

ارتباط اپیستمه و مقاومت‌های ملی نشان می‌دهد که این مقاومت‌ها محصول طبیعی و درونی نظام دانایی‌اند. برخلاف تحلیل‌های رایج که عوامل اقتصادی، ژئوپلیتیک یا ملی‌گرایی را عامل شکست می‌دانند، تحلیل اپیستمی نشان می‌دهد که مقاومت‌ها پیشاپیش در منطق اپیستمه شکل گرفته‌اند. بدون تردید هر گفتمانی که تفاوت را طرد کند، خود زمینه‌ی ظهور نیروهایی را فراهم می‌کند که در نهایت موجب فروپاشی آن گفتمان می‌شوند. این همان چرخه‌ای است که می‌شود آن را در بحث نیروها و روابط علت و معلولی دریافت: محدود کردن و حذف نیروهای فعال، خود موجب ظهور بحران‌های بزرگ‌تر می‌شود.

فروپاشی مشروعیت و بحران سیاست

منطق طرد، انسداد دانایی و بحران بازنمایی، فروپاشی مشروعیت را به دنبال دارد. جامعه‌ای که حضورش در سطح حقیقت مورد انکار است، نه به دولت اعتماد می‌کند و نه خود را در نظم سیاسی می‌یابد. این فرآیند، مشابه تجربه‌ی اگزیستانسیالیستی بیگانگی است: سوژه‌ای که در تجربه‌ی وجود خود نادیده گرفته می‌شود، قادر به مشارکت معنادار در زندگی جمعی نیست. نتیجه، بحران مشروعیت، فروپاشی عقلانیت سیاسی و ظهور مقاومت‌های غیرقابل مهار است.

 

کلام پایانی

اپیستمه نه صرفا مجموعه‌ای از باورهای مسلط، بلکه میدان نیروهایی است که تعیین می‌کند چه چیزی قابل گفتن است، چه چیزی قابل اندیشیدن، و چه چیزی اساسا نامرئی می‌ماند. اپیستمه پیش از آن‌که پاسخ بدهد، پرسش‌ها را مهندسی می‌کند؛ پیش از آن‌که حقیقتی را تثبیت کند، مرزهای امکان حقیقت را ترسیم می‌کند. از این رو، دانش، قدرت و مشروعیت نه بیرون از اپیستمه، بلکه درون آن و به‌مثابه‌ی کارکردهای آن شکل می‌گیرند. در چنین چارچوبی، دولت صرفا یک نهاد سیاسی نیست، بلکه تجسد نهادی یک اپیستمه‌ی خاص است؛ اپیستمه‌ای که نظم، وحدت، هویت و عقلانیت را تنها از خلال همسان‌سازی و حذف تفاوت می‌فهمد. «جامعه» در این منطق، نه کثرتی زنده و متکثر، بلکه ابژه‌ای است که باید خوانده، طبقه‌بندی و نرمال‌سازی شود. هر آنچه از این خوانش سر باز زند، نه به‌عنوان امکان دیگر فهم، بلکه به‌مثابه‌ی اختلال، تهدید یا انحراف ظاهر می‌شود.

از این منظر، مقاومت ملت‌ها یا سوژه‌های به‌حاشیه‌رانده‌شده را نباید صرفا واکنشی بیرونی به سرکوب دانست؛ مقاومت، شکاف درونی اپیستمه است، جایی که آنچه طرد شده بود، بازمی‌گردد و منطق دانایی مسلط را از درون بی‌ثبات می‌کند. بحران فهم دولت نسبت به جامعه، نه ناشی از ناآگاهی یا سوءمدیریت، بلکه حاصل وفاداری رادیکال دولت به همان اپیستمه‌ای است که تفاوت را از ابتدا غیرقابل فهم ساخته است.

در نهایت، فروپاشی مشروعیت نیز نه حادثه‌ای ناگهانی، بلکه پیامد اجتناب‌ناپذیر اپیستمه‌ای است که میان خود و واقعیت اجتماعی شکافی ساختاری ایجاد کرده است. وقتی اپیستمه تنها یک صورت از بودن را مشروع می‌داند، هر صورت دیگر ناگزیر به صورت مقاومت بازمی‌گردد؛ و هنگامی که مقاومت تکثیر می‌شود، آنچه فرو می‌ریزد صرفا یک دولت نیست، بلکه نظام دانایی‌ای است که دیگر قادر به توضیح جهان خود نیست.

بدون تردید پروژه‌ی دولت-ملت ایرانی نمونه‌ای از «خودویرانگری دانایی» است. اپیستمه‌ای که وحدت تحمیلی را بنیادین می‌داند، از طریق منطق طرد، انسداد و بحران بازنمایی، کثرت را بازمی‌گرداند و مشروعیت و عقلانیت سیاسی را نابود می‌کند. عبور از اپیستمه‌ی وحدت‌محور و حرکت به سمت سیاست شهروندمدار و بازنمایی‌کننده‌ی کثرت‌ها، نه تنها ضرورتی اخلاقی بلکه پیش‌شرط بقا و عقلانیت سیاسی است. این مسیر، به سوژه‌های ملی امکان می‌دهد که حضور واقعی خود را تجربه کنند و دولت، مشروعیت خود را از طریق فهم و مشارکت جامعه احیا کند.


منبع مقالە:


۱۴۰۴ آذر ۱۷, دوشنبه

شاهۆ حوسێنی: بەربەستێکی دەروونیی ناسیۆنالیزمی کوردی کێشەی هزری و گوتارییە، نەک بەتەنیا سیاسی

 









دیمانە: حەسەن شێخانی

ئاماژە:

پرسی نەتەوە بۆ ئەو نەتەوانەی خاوەنی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیانن و ناسنامەی نەتەوەییان جێگیر بووە و هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەماوە، لە ڕۆژەڤ کەوتووە. ئەم نەتەوانە بە شێوەیەکی دەزگامەند و دامەزراوەیی، لەپێناو نەتەوە و بەرژەوەندیی نەتەوەیی خۆیان کار دەکەن و وێڕای ئەوەی کە بەردەوام خەریکی نوێکردنەوەی نەتەوە و گونجاندنی لەگەڵ سەردەمدان، بەڵام لە کاتی ئاساییدا لە ڕاگەیەنەکاندا ڕیتۆریکی نەتەوە و نەتەوەخوازی بەرچاو ناکەوێت. کە دەڵێین لە ڕۆژەڤ کەوتووە، بەو مانایەیە کە بۆ نەتەوە بندەست و داگیرکراوەکان لە ئارادایە، ئەگینا تا ئەم نەزمە وێستفالییە هەبێت و تا نەتەوەکان لە چوارچێوەی دەوڵەت-نەتەوەدا خۆیان ڕێک بخەن و نوێنەرایەتی بکەن، چەمکی نەتەوە و نەتەوایەتی هەروا زیندوو و بەرۆژە.


 پرسی نەتەوە بۆ کورد وەک نەتەوەیەکی بندەست کە خاکی داگیر کراوە، لە ڕۆژەڤدایە و تا ئەو کاتەی پرۆسەی نەتەوەسازیی کورد کامڵ دەبێت و لە دەوڵەت-نەتەوەدا جێگیر دەبێت، پرسی هەرە گرنگی کورد دەبێت. لەم دیمانەیەدا کە لەگەڵ شاهۆ حوسێنی، نووسەر و توێژەری فەلسەفە، پێکمان هێناوە، دەپڕژێینە سەر پرسی نەتەوە و بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد؛ پەیوەندیی نێوان گوتار و پڕاکتیکی کورد لەم بیاڤەدا؛ باسی پڕاکتیکی بزووتنەوەی کورد، گرێدراو لەگەڵ گوتار و هزری نەتەوەیی دەکەین؛ چۆنیەتیی خۆپێناسەکردن و ڕوانین بۆ خۆمان و ئەویتر و کاریگەرییەکانی لەسەر بزووتنەوەی کورد لە ڕەهەندە پڕاکتیکییەکەیدا لێک دەدەینەوە و ڕیشەی فکری و گوتاریی کەمایەسییەکانی بزووتنەوەی کورد شرۆڤە دەکەین.


درێژەی بابەت