۱۴۰۴ آذر ۲۹, شنبه

شێوە موزاکەرە؛ ڕەچەڵەکناسی دانووستانەکانی ئێران لەگەڵ رۆژئاواییەکان

شاهۆ حوسێنی

ئەگەر قەبوڵ بکەین کە دانووستان بریتیە لە هاتنەناو جەغز و کۆبوونەوەی دوو یا چەند سووژەی سیاسی، خاوەن و هەڵگری ئایدەی هاوبەش، جیاواز یان دژبەیەک، بۆ دیالۆگ لەسەر کێشە یان پرۆبلمێک و بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ئەم کێشە و پرۆبلمە، بۆ کەم کردنەوە لە قەیرانەکانی ئەم کێشە یان پرۆبلمە، ئەوە لەنێوان ئێران و ڕۆژئاوییەکان بەگشتی و ئەمریکا بەتایبەتی، شتێک بەناوی دانووستان و موزاکرە لەئاراد نیە. بەهۆی ئەوەکە ئەساسەن ئەمریکێکان و رۆژئاوایەکان ئەساسەن ئێران وەک سوژەی سیاسی بەفەرمی ناناسن، کە ڕیک وەک پرۆبلمی سەرەکی پێناسەی دەکەن کە پێویستە لە چەک و کەرەسەکانی توندئاژۆیی دابماڵدرێت. لەبەرامبەردا ئەساسەن ئێران بەهیچ شیوەیەک گەڵاڵەی ناوەکی، مووشەکی، پەهپادی و پشتیوانی لەڕیکخراوە تێرۆریستی نیابەتێکانی بە پرۆبلم و کێشە نازانیت و بەمافی خۆی دەزانێت.

درێژەی بابەتەکە لە دیمانەکەدا دەتوانن ببیستن:




قووڵایی ستراتیژی لە دەرەوەی سنوورەکان؛ پێگەی حیزبوڵڵا لە مێعماری ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیدا

  شاهۆ حوسێنی لە گوتاری فەرمیی کۆماری ئیسلامیدا، چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی لە تێگەیشتنێکی کلاسیکیی سنووردارەوە بۆ تێگەیشتنێکی تۆڕیی(شبکەای) و...