١- لێکەوتەی لاچوونی ئابلۆقەی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی لەسەر ئێران.
٢- کارکردی فاشێڵی بەڕیوبەرایەتی لە
پارێزگای سنە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هۆکار و لێکەوتەکانی
١- لێکەوتەی لاچوونی ئابلۆقەی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی لەسەر ئێران.
٢- کارکردی فاشێڵی بەڕیوبەرایەتی لە
پارێزگای سنە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هۆکار و لێکەوتەکانی
لەقسە و باسێکی کوورت لەگەڵ کاناڵی ئاسمانی ڕوودا دوو خاڵی
گرینگم لەسەر دەور و نەخشی هزری قاسملوو لەسەر
خەباتی نەتەوەخوازی کورد و خەسارەکانی غیابی ئەو باس کرد:
١- گرینگترین ڕەهەندی کەسایەتی دکتۆر قاسملووی شەهید، ڕەهەندی
هزری و مەعریفی بوو، دکتۆر قەسملوو مێعماری ئەندێشەی سیاسی لەناو بزاڤی نەتەوەخوازی
کورد دا بوو، ئەو مێعماری گوتاری ناسیونالیستی کورد لەسەردەمێک دا بوو کە ئایدۆلۆژی
لێنینیستی و کلتووری ئۆرتۆدوکسی لە ئێران و ڕۆژهەڵات هێژمۆن بوو، دکتۆر قاسملوو مێعماری
فۆرمێک لە گوتاری ناسیونالیستی لەسەر سێ بنەمای عداڵەت، دێمۆکراسی و خودموختاری
بوو.
٢- لەلایەک چۆار مانگ پاش تێرۆری دکتۆر قاسملوو دیواری بێرلین
دەڕووخێت و دوو ساڵ پاش تێرۆری ئەو یەکێتی سۆڤییەت و جیهانی دوو جەمسەری لەناو دەچن
و شەڕی سارد کۆتایی پێ دێت، لەلایەکی تر شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق کۆتایی
پێ دێت، کورد لەباشوور لە درێژەدا دەبێتە
خاوەنی هەرێمێکی دۆفاکتۆ، غیابی دکتۆر قەسملوو وەک بیرمەندێک و داهێنەری فۆرمێک ئەندێشە
لەناو بزاڤی نەتەوەخوازی کوردی دا لەوەها دۆخێک دا بێ گومان خەسارێکی گەورە بوو.
شاهۆ حوسێنی
ئەگەر شەڕاب هێما و سێمبولی لەزەت و سەرخۆشی کاتی و گوزەرابێت، سێمبۆل و هێمای خۆشی و لەزەتتێکی فۆڕمالیتە، کاتی و ڕواڵەتی، ئەوا کتێب هێما و سێمبولی سەیروورەت، نوێ بوونەوە و ئەندێشەیە، هێمای داهێنانێکی بیرمەندانە، ژیرانە و تێگەیشتوانەی ناوەرۆک تەوەرە. ئەو کەسەی کە لە سەرخۆشی و لەزەتی کاتی، ڕواڵەتی، نێو و کەسایەتی فۆڕمالیتە، بۆ ئەندێشە و سەیروورەت و نوێ بوونەوە دەگوزەرێت. بیرمەند، داهێنەرێکی تێگەیشتوو و بوونێکی کەلەسەیروورەتی بەردەوامی مەعریفی دایە دەتوانێ گونجاوترین پێناسە و شووناسی ڕیبازی بێت، دیارە هەر بەو پێیەش بۆ کەسایەتی دکتۆر قاسملوو. کتێب وە ک سەرچاوە، کانگای ئەندێشە و سەیرورەت، ئەو بەستێنەیە کە لە دکتۆرقاسملوو داهێنەرێکی مەعریفی و کردەوەیی بەرهەم هێناوە، قاسملوویەکی بەر لەوە کە بە ئەکت و کردەوەی ڕواڵەتی بناسرێت، بەر لەوە کە پێناسەیەک لە بوونی ڕواڵەتی ئەو بخرێتە ڕوو ، سەر لە ئاسمانی ئەندێشە دەسوێت(دیاردەیەکی کە لەپاش تێرۆری قاسملوو لە شەقامی سیاسی کوردی دا کوێر بۆتەوە). بێ گومان ئەو توانایە مەعریفیەی کە بەرهەمی گوزەران لە شەڕاب( لەفۆڕم، ڕواڵەت و سەرمەستی خۆشی کاتی و پۆپۆلیستانە) بۆ کتێب( ناوەرۆک، ئەندێشە و جیهانێک لە لۆژیک و زانست) و هاونشینی لەگەڵ کتێب بوو، سەییالییەت و سەیروورەت دەبەخشێتە ئەندێشە و ڕوانگەکانی دکتۆر قاسملوو، قاسملوویەکی ئەندامی حیزبی تودە، حیزبێکی پەسیڤی کۆنسێروات کە هیچی لەخەبات و بەربەرەکانی جگە لەگوێ ڕایەڵی سۆڤییەت لەباران دا نەبوو، دەگوازێتەوە بەرەو سۆسیالیسمیدێمۆکراتیک لەئەندێشەدا، خەباتگێڕ و تێکۆشەر لە کردەوەدا وە بەرەو دێمۆکراسیخوازیەک کە بە درووستی دەگاتە ئەو باوەڕە کە ڕێگای عداڵەت( لەهەموو بوارەکانی کلتووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری) لە کاناڵی دێمۆکراسی و پلۆرالیزمرا دەگوزەرێت. باوەڕ بە عەداڵەت وەک بەستێنک بۆ دەرکەوتنی سوژەیەکی مۆدێڕنی کوردی، خودێکی سەربەخۆ لەدەروەی گوشاری ئایدۆلۆژی پانئێرانی وەک سەرەتا و دەسپێکی هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی هەڵێنانەوە.
زێدە
لەسی ساڵ لەپاش تێرۆری قاسملوو ئەو ڕێچکە و ڕێبازە( ڕێبازی نوێ بوونەوە، سەیروورەت
و داهێنان لە ئەندێشەدا) کە تەنیا میراتی ڕاستەقینەی قاسملوویە وەک ڕێباز، وەجاخێکی
ساردەوەبوویە.
قسە و باسێکی کورت لەگەڵ کاناڵی
ئاسمانی ڕووداو لەمەر هۆکارەکانی زیاتر میلیتاریزەکردنی سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات
و باشووری کوردستان. وەک هۆکار بەکوورتی من لام وایە دەتوانێ ئەو هۆکارانەی هەبێ:
١- حەولی کۆماری ئێسلامی بۆ پچڕاندنی
پێوەندی نێوان بزاڤی نەتەوەیی کورد و کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات.
٢- قەیران خوڵقاندن بۆ بەلاڕێ دا بردنی
بزاڤی مەدەنی و مافخوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی وەزاڵە هاتوو لە دەسەڵاتی دیکتاتۆر و
پاوانخوازی ئیسلامی
٣- حەول بۆ زیاتر میلیتاریزە کردنی
کوردستان بۆ پێش گرتن لەگەشە و پەرەی بزاڤی مەدەنی و پەیوەست بوونی بەبزاڤی سەراسەری.
٤- گوشار خستنە سەر هەرێمی
کوردستان بۆ لاواز کردن، تووشی چالش کردن و پێش گرتن بە سەرکەوتوو بوونی ئەزموونی
حوکمڕانی کوردی.