۱۳۹۹ تیر ۴, چهارشنبه

قسەوباسێک لەتەک ڕووداو

 






قسە و باسێکی کورت لەگەڵ کاناڵی ئاسمانی ڕووداو لەمەر هۆکارەکانی زیاتر میلیتاریزەکردنی سنوورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان. وەک هۆکار بەکوورتی من لام وایە دەتوانێ ئەو هۆکارانەی هەبێ:

١- حەولی کۆماری ئێسلامی بۆ پچڕاندنی پێوەندی نێوان بزاڤی نەتەوەیی کورد و کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات.

٢- قەیران خوڵقاندن بۆ بەلاڕێ دا بردنی بزاڤی مەدەنی و مافخوازانەی کۆمەڵانی خەڵکی وەزاڵە هاتوو لە دەسەڵاتی دیکتاتۆر و پاوانخوازی ئیسلامی

٣-  حەول بۆ زیاتر میلیتاریزە کردنی کوردستان بۆ پێش گرتن لەگەشە و پەرەی بزاڤی مەدەنی و پەیوەست بوونی بەبزاڤی سەراسەری.

٤- گوشار خستنە سەر هەرێمی کوردستان بۆ لاواز کردن، تووشی چالش کردن و پێش گرتن بە سەرکەوتوو بوونی ئەزموونی حوکمڕانی کوردی.


قووڵایی ستراتیژی لە دەرەوەی سنوورەکان؛ پێگەی حیزبوڵڵا لە مێعماری ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیدا

  شاهۆ حوسێنی لە گوتاری فەرمیی کۆماری ئیسلامیدا، چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی لە تێگەیشتنێکی کلاسیکیی سنووردارەوە بۆ تێگەیشتنێکی تۆڕیی(شبکەای) و...