۱۴۰۲ آذر ۱۷, جمعه

هونەری‌کوردی، هونەری‌کوردانە


 





(ئانتۆلۆژی هونەری کوردی)

شاهۆ حوسێنی

هونەر هەرجۆرە بزاڤ و جمووجۆڵێکی مرۆیی لەخۆدەگرێ کە زایەڵەی فام، تێگەیشتن، خەیاڵ‌و شهود بێت. لەڕاستی‌دا هونەر بەرهەمێکی کلتووری مرۆڤانەیە کە لێکەوتەی ڕەوتێکی داهێنەرانەیە. لێرە دەشێ لەسەر چەمک‌گەلێکی وەک بزاڤ، داهێنان، کلتوور و مرۆڤانە پێ‌داگرێکی تایبەت‌بکرێ، بەهۆی ئەوەکە هەمووی ئەم چەمک و دەستەواژانە هەڵقوڵاوی پێوەندی نێوان ژینگەی ژیان و مرۆڤە و لەهەمان کاتیشا لێک‌گرێدەرەوی ژینگەی ژیان و مرۆڤە. ژینگە سەرەتا هەستی مرۆڤ دەخرۆشێنێت‌ و سەرگەردانی دەکات، مرۆڤی خرۆشاو و سەرگەردان ئەم خرۆش و سەرگەردانیە لە قالبی مێشک وزەین ئەدات و ئەوەی لەم ڕەوتەدا بەرهەم دێت، دەبێتە هونەر. بێ‌گومان دەوری ژینگەی ژیانی مرۆڤ، دەور و نەخشێکی بنەماییە، مرۆڤ سیگناڵەکان لە ژینگەی ژیانی وەردەگرێت، هارمۆنی ژینگە دەخاتە ناو چوارچیوەی هارموونی دەنگ، ڕەنگ و وشە و بەم شێوەیە هونەرمەند بەرهەم دێت، هونەرمەند دەبێتە ڕایەڵی لێك‌گرێدەرەوەی هارمۆنی ژینگە و هارمۆنی دەنگ، ڕەنگ و وشەکان. هونەر هەرچەند سەرەتا بەرهەمی تێکهاڵانی مرۆڤ و ژینگەیە بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی هونەر مرۆڤ ڕادیکاڵ‌تر، تێگەویشتوانەتر و ژیرانەتر لەگەڵ ژینگەی ژیانی تێکەڵ دەبێتەوە، واتە ژینگەی ژیانی مرۆڤ بەر لەدەرکەوتنی مرۆڤ وێنایەکی کرچ و کاڵە لەناو زەین و ژیانی مرۆڤ‌دا، بەڵام هونەر توخمەکانی وریای، ژیری و وشیاری دەخاتە ناو شێوازی وێناکردنی ژینگە لەلایەن زەینی مرۆڤ و بەم شێوەیە ژینگەیەکی‌تر بەرهەم دێنێت. ئەم ژینگەیە بە پێچەوانەی ژینگەی پێش هونەر کە ژینگەیەکی گشتیە و ڕەنگدانەوەی لەناو هەموو مرۆڤەکان‌دا وەک یەکە، دەبێتە ژینگەیەکی تایبەت و سنووربەندیەکی کلتووری و وێنایی جیاواز لەناو مرۆڤەکان‌دا دەردەخات.

 

 

هونەری‌کوردی

کوردی لەناو دەستەواژەی "هونەری کوردی"دا بەر لەوکە ئاماژە و هێمایەکی لەخۆگری دیاردە ڕواڵەتێکان ‌بێت، دیاردەیەکی زەینی و شووناسخوازانەیە، بە مانای ئەو نۆڕم، بەها و کلتوورەی کە وەک دەرکەوتە بەرهەمی تێکەڵاوی مرۆڤ و ژینگەی ژیانی لۆکاڵی خۆیەتی لەلایەک و لەلایەکی‌تر بەرهەمی فام، تێگەیشتن و شرۆڤەی سەربەخۆیانەی خۆیەتی لە دیاردە و دەرکەوتەکانی ژینگەی ژیانی. دەشێ بگوترێ لێرە "خود" هەم بۆ مرۆڤ ڕەچاو دەکرێت هەم بۆ ژینگە، واتە ئاماژە هەم بە سەربەخۆبوونی مرۆڤە و هەم تایبەت‌بوونی ژینگەی مرۆڤی سووژە، ئەمە ئاماژەیەکە بە تێکهاڵاوێکی زەینی و ڕواڵەتی مرۆڤ و ژینگە، بەجۆرێ کە مرۆڤ وەک دەرکەوتە بەرهەمی ئەم ژینەگەیە بێت و ئەم ژینگەیەش لەلایەن ئەم مرۆڤەوە سەرلەنوێ بکرێتەوە، فام بکرێتەوە و شووناسی پێ‌ببەخشرێتەوە. کوردی لێرە چەمک و دەستەواژەیەکی ڕادیکاڵە. لەڕواڵەت، فۆڕم و پێکهاتە دەرەکێکان ڕەخساوە، ڕەها و ڕزگار بوە، بۆتە خاوەنی جیهانێکی زەینی و مەعریفی سەربەخۆ، خاوەنی سنووربەندی زەینی و گوتاری لەگەڵ ئەوی‌تری بێگانە. هونەری کوردی زایەڵەی هەموو دیاردە ڕواڵەتێکانی ژینگەی کوردستانە کە هەستی مرۆڤی کوردستانی خرۆشاندوە و لەهێڵەگی زەین و ڕوحی تاکی کورد دراوە، فۆڕم، نۆڕم، هارمۆنی و مێلۆدی پێ‌بەخشراوە و بۆتە نەخشە و جوغرافیای شووناسی تاکی کورد. دەشێ بگوترێ کە چما سەرەتا تێکەڵاوی هەستی مرۆڤی‌کورد لەگەڵ ژینگە بەرهەم‌هێنی هونەری کوردیە، لە ئاستێکی‌تردا و لە درێژەدا هونەری کوردی داڕێژەری فۆڕمێکی پوختە‌تری مرۆڤی کوردیە، واتە سەیروورەت و بەردەوامی بەرهەم‌هاتنەوەی مرۆڤی کوردی دەڕەخسێنێت. کەواتە دەشێ بگوترێ کە هونەری کوردی خوڵقێنەرە، داهێنەرە، داڕێژەرە و ڕێکخەڕە. تاکی کورد دەخوڵقێنێت، زەینی کوردی دادەهێنێت، کلتووری کوردی دادەڕێژێت و تاکی کورد و ژینگەی کوردی ڕێکدەخات.

 

هونەری‌کوردانە

هونەری کوردی ژێرخانە و بەرهەم‌هێنی تاکی کوردە، واتە فۆڕماسیونی وێنایی، فامی و تێگەیشتووی تاکی کوردی دادەڕێژێت، لەئاستێکی بان‌تر تاکی کورد کە دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و مەترسی داگیرکران، داپڵۆسان، تواندنەوە و لەناوچوون، پێویستی بە چەکێکی ناوەرۆکی هەیە بۆ بەربەرەکانی، بۆ پشکواندنی هەستی دەروەست بوون بە جیهانێک و بەرپرسیار بوون لەحاند ئەم جیهانە، ڕێک لێرەدایە کە ئەم هونەرەی تاکی کوردی خوڵقاندوە دەبێتە ئەم پاڵنەرە بۆ بەرخۆدان. لێرەدایە هونەر ڕەنگی نەتەوەیی بەخۆوە دەگرێت، ڕەنگی شۆڕش‌و ڕاسان بەخۆوە دەگرێت، دەبێتە پاڵنەر و بەرهەم‌هێنی شۆڕش. هەستی شۆڕش دەخرۆشێنێت، هەستی شۆڕش دەپشکوێنێت و ئەم هەست و خرۆشە لە هێلەگی عەقڵ و زەینی کوردی دەدات و زەینی شۆڕشی کوردانە دەخوڵقێنێت. شۆڕشەکان بەر لە گوتار و ئەندێشە پێویستیان بە هونەری شۆڕشگێرانە هەیە، هونەرێکی ڕەسەن و لۆکاڵی، وەک هاندەر و پاڵنەر، ڕێکخەڕ و گرداری تاک، ئینجا ئەندێشە و گوتاری شۆڕش دەخوڵقێت، گوتار و ئەندێشەیەکی ڕەسەن و ڵۆکاڵی. هونەری کوردانە زایەڵەی زەروورەتی قەیرانی نەتەوەیی کۆمەڵگای کوردیە، هەر ئەو چەمک و دەستەواژانەی لەبەستێنی تایبەتی خۆی‌دا مانا و وێنای نوێ بەخۆوە دەگرن.  عەشق، گوڵ، دڕک، کوێستان، شاخ، بەندەن، لالە، مێلاقە، ڕۆباڕ، نازدارحەیران، هەتیو حەیران لە چەمک و دەستەواژە عاشقانەکانی ناو هوونەری کوردی‌ڕا هەڵدەفڕن بۆ ناو عەشقی نیشتمان لەناو هونەری کوردانەڕا، نازادرحەیران ئەو کیژە ڕەزا سووکەیە کە هەتیو حەیرانەکەی دڵێکی لەگرەوی عەشقی نیشتمان دایەو دڵێکی لەگروی خەج‌و خاتووزین‌دا، لالە و مێلاقە هەم هێمای عەشقێکی کوردانە، شەڕافەتمەندانە، وەفادارانە‌و پاکە، هەمیش هێمای شەهیدێکی لەخوێن‌گەوزاو و بەمراد نەگیشتوو.

 

هونەری تێگەیەنەر و بەرگر

هونەری کوردی هونەری تێگەیەنەرە، تێگەیشتن بەمەبەستی بەرگرتن بە بێگانە بوونی مرۆڤ. بەباوەڕی هێگل بێگانە بوون بە مانای تێنەگەیشتن لەو واقعیەتەیە کە هیچ‌شتێک جگە لە زەین بوونی نیە، واتە کە تۆ لەزەین نەگەیشتی خاوەنی زەین نی و کە نەبویە خاوەن زەین تۆ لەخۆبێگانەی و بوونێکی سەربەخۆ و کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ و نەتەوەیەکی سەربەخۆ نی و دەبی بە کۆیلەی ئەو زەینانەی کە دات‌دەڕێژن. کەوابێ هونەر کوردی و کوردانە تێگەیەنەرن لە سوژە بوون وەک تاک و سووژە بوون وەک نەتەوە، هێگل لەنێوان تێگەیشتن و زەین پێوەندێکی نزیک دەبینێت، لەڕێی تێگەیشتن مرۆڤ لەبوونی زەین ئاگا دەبێت. کەوابێ هونەری کوردی و کوردانە سەرەتا لە مرۆڤ بوونت وەک کورد ئاگا دەکات لەڕێی ئاگا بوون بە بوونی زەینێکی کوردی و لە ئاستێکی بان‌تر لە نەتەوە بوونت و شووناسی کوردانەت ئاگا دەکات دەکات لەڕێی ئاگا بوون بە بوونی زەینێکی نەتەوەیی بەرهەم هاتوو لە ئاگایی ئەو تاکانەی کە خۆیان لە کورد بوون هاوتەریب و هاوشێوەی تۆ دەزانن و دەبینن. لێرەدا هەم ئەرکی گرداری دەگێڕێت، واتە تاکی کورد وەک سوژە لێک کۆدەکاتەوە و نەتەوەی کورد بنیاد دەنێت، هەمیش بەرگرە، بەرگرە لە کۆیلە بوون و بە کۆیلەگرتنی کورد وەک نەتەوە لەڕێی ئاگا بوون بە زەینی نەتەوەیی کوردی.

سەرچاوە: هونەری ‌کوردی، هونەری‌ کوردانە (ئانتۆلۆژی هونەری کوردی) – ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ (mamle.net)

 

 

 


۱۴۰۲ آذر ۱۴, سه‌شنبه

ژئوپلیتیک فلسفە، ژئوپلیتیک مذهب

 

 



(چرایی خشونت، ترور و توتالیتاریسم در خاورمیانە)

شاهو حسینی

مارتین هایدگر معتقد است که: پرسش، فضیلت فلسفه است، زیرا پرسشگری ساحت اندیشه را بارور و شکوفا می‌گرداند. در واقع پرسش مرحله آغازین و جرقه اندیشیدن، فلسفیدن و تفرک است، به عبارتی‌دیگر اندیشە، فلسفە و تفکر با پرسش آغاز، نشو و نما می‌یابند. در حوزە علوم خواه انسانی و خواه تجربی پرسش ستون فقرات یک تحقیق و کانال دستیابی به یک جوابی منطقی برای چالشها و بحرانهای فراروی بشری است. در واقع هر جا کە انسان به پروبلم، چالش و یا شکی می‌رسد دو راە فراروی او قرار گرفتە، یا بەکندوکاو ذهنی و علمی پرداختە و تلاش کردە از طریق تعمق و اندیشە برای آنها جوابی پیدا کند، یا تسلیم شرایط شدە و دست بە دامان طبیعت، فراطبیعت و یا قدرتی ماورایی شدە تا در غیاب هرگونە تعمق، تفکر و تلاشی وجودی وهمی حلال مشکلات، پروبلمها و چالشهای فراروی او باشد.

 

نقش فلسفه

بزرگترین نقش فلسفه شاید باطل‌کردن پرسشهای موجود و بەچالش کشیدن پرسشها باشد، اگر مذهب برای هر چالش و پروبلمی جوابی دارد، دقیقا فلسفە با تشکیک در پاسخهای موجود و بەچالش کشیدن آنها سعی در بەچالش کشیدن جزمیات، یقینیات و توهمات یقینی برآمدە از مذهب دارد. بدین ترتیب فلسفه بزرگرتین نقش را در گسترانیدن اخلاق، اصلاح رفتارهای فردی و اجتماعی دارد. از سوی دیگر فلسفه بستر و پایە آگاهی مستقل، برآمدن انسان بە مثابە سوژە و درنتیجە استقلال و آزادی انسان است. فلسفه زمینە نظری فرم دادن بە هویت مستقل فردی و اجتماعی و در نتیجە رهایی فرد و جامعە می‌باشد. جان کلام دربارە نقش فلسفە می‌تواند رهایی‌و رستگاری باشد، رهایی فرد از آگاهیها، هویت و سازەهای تحمیلی و بیرونی است. نگاهی بە ژئوپلتیکی کە در آنجا فلسفە برآمدە، گسترش‌یافتە و تکامل پیداکردە بیانگر این واقعیت است، که در حوزەهای سیاسی، اجتماعی، فرهنگی، شاهد دمکراسی، آزادیهای سیاسی، فرد اعتلا یافتە، تحمل، مدارا و پیشرفت‌ در همە حوزەها هستیم.

 

نقش مذهب

برخلاف فلسفە، نقش مذهب تثبیت و تحمیل جوابهایی است که بە پرسشهای فراروی بشری دادە، جوابهایی کە عموما پوپولیستی، فاقد وجاهت علمی و منطقی است، بنابراین اساسی‌ترین نقش مذهب انقیاد، مطیع و منقاد کردن بشری است. مذهب از طریق ارائە و تحمیل نقشي راە یکپارچگی برخلاف فلسفە کە بر پلورالیسم تاکید داشتە، بر استحالە هویتها و انسان در هویت یکپارچە ارائە شدە در صدد فرم‌دادن بە جامعەای یکدست از انسانهای یکدست و شبیەهم شدە است. مذهب از طریق انکار عقل و ذهن انسانی با تحمیل آگاهی و درکی بیرونی بر انسان، راە را بر هرگونە تلاش مستقل جهت پرورش آگاهی مستقل بە مدد عقل و در نتیجە هویت مستقل می‌بندد. در نتیجە مد‌ب بزرگترین بانی خشونت، خشم، پاکسازی و هویت‌زدایی می‌باشد. نگاهی بە خاورمیانە بەعنوان متروپل و خاستگاه تمامی ادیان آسمانی و منشاء ظهور پیامبران و درنتیجە تکثر پیروان ادیان گوناگون، در خلاء باور بە تکثر و پلورالیزم، تبدیل بە مترپل خشونت، ترور و وحشت شدە است.

۱۴۰۲ آذر ۱۲, یکشنبه

زیاتر لە پاڕادایمێک بۆ شۆڕش، پاڕادایمێک بۆ ئەخلاق

 






شاهۆ حوسێنی

ئەخلاق بەمانای شرۆڤەی داب، نەریت‌و عاداتەکان مێژوویەکی کۆنی هەیە، شرۆڤەی ئەخلاق وەک دیاردەیەکی زەینی و زانستی ڕەچەیەکی فەلسەفی لەخۆدەگرێت‌. ڕەچەی فەلسەفی نێوان ڕەچەی‌ئانتۆلۆژی و دەرکەوتنی تێئۆلۆژی مەسیحی کە جیهانی هزری سوقڕات، ئەفلاتوون، ئەڕەستوو و...هتد لەخۆ دەگرێ وەک فەلسەفەی ئەخلاق پێناسە دەکرێت، گرینگ‌ترین دیاردە لە ڕەچەی فەلسەفەی ئەخلاق‌دا بارهێنان‌و ڕاهێنانی بەرپرسانە، بەکەڵک و وڵامدەرانەی مرۆڤە. لەڕاستی‌دا دەشێ بگوترێ کە گرینگ‌ترین پایەو بنەمای دێمۆکراسی یۆنانی کۆن، پشکووتنی پارادایم‌گەلێک بۆ ئەخلاق بوون، کە لەسەر ئەساسی ئەوان جیهانی دێمۆکراسی یۆنانی و دەوڵەت_شارە شاروومەندتەورەکان بنیادنرابوون. لەڕاستی‌دا دێمۆکراسی بەرلەوەکە پاڕادایمێک بێت بۆ سیاسەت، شێوازی گەڕیانی دەسەڵات، دەوری کۆمەڵگای‌مەدەنی، پاڕادایمێکە بۆ ئەخلاق بە مانای پرەنسیپەکان، شێوازەکان و چووارچێوەکانی پاراستنی کەرامەت، پێگە و شانی مرۆڤ، بەربەستێک‌و سنوورێکە بۆ پێشگترن لە پێشێل‌کردنی مرۆڤایەتی.


مۆدێڕنیتە‌ و ئەخلاق

گەڕاندنەوەی مرۆڤ و تاک وەک تەوەرە بۆ جیهانی ئەندێشە و پێناسەکردنی وەک تاکە سەرچاوەی جێگای متمانە بۆ فام و شووناس بەخشین بە دیاردەکان، بەرلەوەکە حەولێک بێت بۆ پەرەی هێژمۆنی عەقڵی مرۆڤ، کۆششێک بوو بۆ گەڕاندنەوەی پێگە، شان و کەرامەتی دابەزیوی مرۆڤ لە بەرکارێکی بێ دەسەڵات بەرەو بکەرێکی خاوەن دەسەڵات و پێگە. لەڕاستیا سنووری نێوان بەرکاری و بکەری مرۆڤ، کەرامەت و پێگەیەکی داکشاوە بەرەو کەرامەت و پێگەیەکی پارێزراو و هەڵکشاو، لەمرۆڤێکی گوێ‌ڕایەڵ بەرەو مرۆڤێکی سەربزێو، لەمرۆڤێکی بێ دەسەڵات و نابەرپرس بەرەو مرۆڤێکی خاوەن دەسەڵات و بەرپرس. لەمۆدێڕنیتەدا "من" وەک داب، نەریت و عادەت‌گەلێک دەبمە پێوانە و چما هەڵسەنگاندنێک لەئارادەابێت، لەگەڵ 'من" دەبێت واتە کێشەی نێوان "من" و "ئەو"، "خود" و "ئەوی‌تر". ئەوە لەکاتێک‌دایە کە جیهانی بەر مۆدێڕنیتە "ئەوی‌تر" وەک داب، نەریت و عادەت دەبێتە پێوانە و چما هەڵسەنگاندنێک لە ئارادابێت لەگەڵ "ئەوی‌تر" دەبێت، واتە کێشەی نێوان "ئەوی‌تر" و "ئەوی‌تر"، ئا ڕێک لێرەدایە کە ئەخلاق ون دەبێت و بێ ئەخلاقی بە مانای بەرپرسیارەتیەک لەمەر پارستنی شکۆ، کەرامەت و پێگەی مرۆڤ و مرۆڤایەتی پەرە دەستێنێت.

ئەویکە مۆدێڕنیتە بەرهەم‌هێنی پێشکەوت، گەشە و سەرکەوتن هات، هۆکارەکەی دەرکەوتنی مرۆڤ و تاک وەک داب، نەریت و عادەت‌گەلێکی بەرپرسانە بوو، ئەو بەرپرسیارەتێانەی کە مەجالی لێک‌گرێدانەوە جیاوازێکان لەناو پێکەرەی مرۆڤ و تاکی‌دا ڕەخساندبوو، هیچ تاک و مرۆڤێکی حەولی وەک "خود" لێ‌کردنی "ئەوی‌تری" نەدا، بەڵکە ڕێک هەر بەو شەرعییەتەی کە بە "خودی" بەخشی بوو، مەجالی دەرکەوتن و پشکووتنی "ئەوی‌تری" ڕەخساندبوو و ئەوە نەتەنیا حەولێک بۆ دەرکەوتنی ئەوی‌تر بوو کە حەولێکیش بوو بۆ بەفەرمی ناسینی ئەو دەرکەوتنە جیاواز و دژبەرە. چما ئێمەی کورد نەتوانین پاڕادایمێکی مۆدێڕن بۆ ئەخلاق ڕەچاو بکەین، مەجالەکانی دەرکەوتن وەک نەتەوە و بان‌تر لەو دەستەبەر کردنی مەجالەکانی سەربەخۆیی لەخۆمان زەوت دەکەین.


۱۴۰۲ آذر ۱۰, جمعه

کامە بڵاڤۆک کۆڵەکەی چوارەمی دێمۆکراسیە؟

 




شاهۆ حوسێنی

دیمۆکراسی بەرلەوەکە دیاردەیەکی ڕواڵەتی بێت بەمانای چالاکی چەند حیزبی سیاسی، هەڵبژاردن و مەجالی بەشداری کۆمەڵانی خەڵک وەک دەنگ‌دەر، دیاردەیەکی مەعریفی و زەینیە کە لەسەر بنەمای فەلەسەفەی‌سوبژێکتیڤیسم واتە باوەڕ و شەرعییەتی‌تاکی‌سوبژە بنیادنراوە، بەوپێیە دەشێ ‌بگوترێ کۆڵەکە زەینی و مەعریفێکانی دێمۆکراسی بریتین لە:

ئەلف: تەوەر بوونی تاک، بەمانای سەرچاوە بوونی مرۆڤ بۆ پێناسەکردن، شووناس بەخشین، ئاسۆ و خواست دیاریکردن لە دەرەوەی هەرجۆرە هێزیکی بان مرۆیی. تەوەرە بوونی تاک لەڕاستی‌دا لەهەناوی شەرعییەتی سەربەخۆبوونی تاک و متمانە بە عەقڵی مرۆڤە، وەک تاکە سەرچاوەی جێگای متمانە.

ب: بەرابەری، بەمانای شەرعییەتی مەجال و بەستێنی دەرکەوتنی تاکی جیاواز لە "من" بەپێی شەرعییەتی سەرچاوە بوونی مرۆڤ، واتە مەجالی بەرابەر بۆ دەرکەوتنی ئەوی‌تری "من" وەک تاک و مرۆڤ.

پ: ئازادی، بە مانای مەجالی دیاریکردنی خواست، دەرکەوتنی سەربەخۆیانەی تاک و خۆ پێناسەکردنی سەربەخۆیانەی تاک کە لە تەنیشت دوو کۆڵەکەکەی‌تر سێ‌کووچکەی نەزەری دیمۆکراسی بەرهەم دێنێت.

گرینگی ئەم سێ کۆڵەکەیە لەوەدایە کە سنووربەندێکی ڕوون و ئاشکرا دەردەخات لەنێوان ڕەوتە شێوە دێمۆکراتەکان کە لەڕێی دەرخستنی حیزبی دەسکرد، هەڵبژاردنی مۆهەندیسی‌کراو و پاوان‌کردنی دەرگا دیار و نادیارەکانی دەسەڵات و دەرخستنی ئاکامی دڵخوازی دەسەڵاتی حاکم لەگەڵ دێمۆکراسیە ڕاستەقینەکان کە تاک و کۆمەڵگا کۆڕگێڕی سەرەکی بەستێنی سیاسین.

 

 

دەسەڵاتە شێوە دێمۆکراتەکان

دێمۆکراسی تا ئەو ڕادەیە گرینگ‌و شوێن‌دانەرە کە حەتتا دەسەڵاتە دیکتاتۆر و پاوانخوازەکانیش حەول دەدەن خۆیان وەک دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک پێناسەبکەن و دەربخەن، ئەوان حەول دەدەن لەڕێی دەرخستنی حیزب و پێکاهتەی دەسکرد و بە ڕواڵەت جیاواز، هەڵبژرادنی شانۆیی و کۆنتڕۆڵ‌کراو کە پێش‌تر ئامانجەکەی و لێکەوتەکەی لەپشتی پەردەوە دیاری کراوە، کۆمەڵانی خەڵک بکێشنە ناو بەستێنی سیاسی داڕێژراو و بەمشێوەیە شەرعییەتی نەتەوەیی بۆخۆیان مسۆگەر بکەن، تا بەم شێوەیە نرخی پاوان‌کردنی دەسەڵات و دەرکەوتنی ناڕزایەتی کەم دابەزێنن. جگە لە حیزب و نیزامی حیزبی وەک یەکێک لە کۆڵەکە ڕواڵەتێکانی دێمۆکراسی لە سیستمە شیوە دێمۆکراتیکەکان‌دا یاسای بنەڕەتی وەک کۆڵەکەیەکی‌تر بەرهەمی ئیرادە، خواست و ئامانجی دەسەڵاتی حاکمە و لەڕێی هێزی حکوومەتی بەسەر کۆمەڵگادا سپێندراوە، یاسای بنەڕەتی لەوەها دەسەڵات گەلێك‌دا بەرلەوەکە نوێنەرەی ئیرادەسی سەربەخۆیانەی تاک و کۆمەڵگا، لەخۆگری خواست و بەرژەوەندێکانی تاک و کۆمەڵگا بێت، نوێنەری ئیرادەی دەسەڵاتی حاکم و زایەڵەی خواست و بەرژەوەندێکانی دەسەڵاتی حاکمە، دیارە هەڵبژاردنیش وەک ڕەوتێک بۆ دیاریکردنی پاڕلمان وەک کۆڵەکەیەکی‌تری دیمۆکراسی لە نیزامە شێوە دیمۆکراتیکەکان‌دا بەهۆی جەعلی بوون و دەسکرد بوونی کۆڵەکەکانی‌تر دەرکەوتەیەکی‌ سەربەخۆ نیە و لەژێر کارتێکەری دەسەڵاتی حاکم دایە. لەوەها دەسەڵات‌گەلێك‌دا بڵاڤۆک وەک کۆڵەکەی چوارەم بە هۆی غیابی کۆڵەکە نەزەرێکانی دێمۆکراسی(تاک‌تەوەرەیی، بەرابەری و ئازادی) تەنیا ئاوێنەی باڵانوێنی دەسەڵاتی حاکم و شێوە کۆڵەکەیەکە بۆ سەپاندنی ڕوانگە مەعریفێکانی دەسەڵاتی حاکم.

 

دەسەڵاتە دێمۆکراتیکەکان

ساکارترین مانای دێمۆکراسی بریتیە لە دەسەڵاتی گەلی، بەڵام ئەم ڕوانگەیە لەهەناوی خۆێ‌دا ئاڵۆزی و ڵێڵی زۆری هەڵگرتوە، بەهۆی ئەوەکە دەسەڵاتە شیوە دێمۆکراتیکەکانیش خۆیان وەک دەسەڵاتی گەلی، نوێنەری زۆرینەی گەل و هەڵقوڵاوی ناخی کۆمەڵگا پێناسە دەکەن. ئا ڕێک‌لێرەدا پرسیار دێتەگۆڕێ کە چلۆن دەکرێ دەسەڵاتی گەلی و ناگەلی لێك جیابکرێتەوە؟ ئاخۆ لەنێوان ئەم دوو دەسەڵاتە هیچ جیاوازیەک هەیە؟

وڵام ئەرێنیە، بێ‌گومان لەڕێی دیاردە نەزەری و زەینێکان‌ڕا دەکرێت دەسەڵاتی گەلی و ناگەلی لێک جیا بکرێتەوە و جیاوازێکانیان دەربخرێت. دەسەڵاتی گەلی لەڕاستی‌دا بەرهەمی ئیرادە، خواست‌و ئامانجەکانی تاکە، واتە تاکی سوبژە لە سوبژێکتیسم‌دا وەک ژێرخان‌و تەوەرەی جیهان، بەرهەم هێنی ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، کۆمەڵگا، کلتوور و...هتدە وەک ڕووخان. ئاسۆی دەسەڵات، شێوازی دەسەڵات، ئامانجی دەسەڵات و بەرژەوەندی دەسەڵات لەناو دەسەڵاتی گەل‌سالار و گەلی‌دا هەمووی لەخزمەت پەرەی بەرژەوەندی و خواستی تاک و کۆمەڵگای مرۆیی‌دایە، ئەوە لەکاتێک‌دایە کە لەدەسەڵات ناگەلێکان‌دا ئەوە دەسەڵاتی حاکم و مسۆگەر کە داڕێژەر، بەرهەم‌هێن و پێشبەری هەموو دیاردەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و کلتووریە و تاک و کۆمەڵگا ناچار و بە زۆرە ملی ملکەچ و گوێێ‌ڕایەڵی دیاردە حکوومێکانن. 

لە دەسەڵاتە دێمۆکراتیکەکان‌دا حیزبی سیاسی بەر لەوەکە سیاسی بێت، مەدەنیە بەهۆی ئەوەکە زایەڵی کۆمەڵگای مەدەنیە، هەڵبژاردن بەرلەوەکە سیاسی بێت بەمەبەستی دیاری‌کردنی کۆڕگێڕانی سیاسی، مەدەنیە بەهۆی ئەوەکە لە ئاکامەکەی زایەڵەی خواستی کۆمەڵگای مەدەنیە.



بڵاڤۆکەکان وەک گرنیگ‌ترین کەرەسەی مەدەنی و کۆڵەکەی چوارەم، لە خزمەت بەرژەوەندی تاک‌و کۆمەڵگای مەدەنی‌دایە، بڵاڤۆک زایەڵەی تاک‌تەوەرەیی، بەرابەری و ئازادیە لەلایەک و لەلایەکی‌تر بەستێن و کەرەسەی سیروورەتی بەردەوامی تاک‌تەوەرەیی، بەرابەری و ئازادیە، لەڕاستی‌دا دەشێ بگوترێ کەگرینگ‌ترین جیاوازی دەسەڵاتی گەلی و ناگەلی لە غیابی کۆڵەکە زەینی و مەعریفێکانی دێمۆکراسی‌دایە، واتە بوونی سوبژتکیڤیسم، بەرابەری و ئازادی لە دەسەڵاتە گەلێکان پێش دەگرێت بە سەرەڕۆیی، پاوانخوازێتی و پۆپۆلیسم، لەوەها کۆمەڵگایەک‌دا بڵاڤۆک وەک کۆڵەکەی چوارەمی دیمۆکراسی لە ڕاستی‌دا بەر لەوەکە لەتەنیشت حیزب، نیزامی حیزبی و پەڕڵمانیسم دابنیشێت، لەپاڵ سوبژێکتیڤیسم، بەرابەری و ئازادی دادەنیشێت و بەرهەم هێنی کۆڵەکەی چوارمی زەینی دێموکراسیە.

۱۴۰۲ آذر ۷, سه‌شنبه

هوونەرمەند لەگوێن ڕووحی‌نەتەوە

 




(بەبیانووی‌کۆچی‌دوایی هوونەرمەند تاهیرخەلیلی)

شاهۆ حوسینی

ڕووح لە جیهانی ئەندێشە و فەلسەفەدا جیاواز لە جیهانی تێئۆلۆژی بە مانای هزر، عەقڵ، هەست‌و.... هتد بەکار دەبرێت. لەڕاستی‌دا ڕووح وەک چەمک و فۆڕماسیونێکی مانایی لەخۆگری ڕەوتی هەڵگێڕانەوەی گیان، ڕواڵەت و بوونی مرۆڤە بە مەبەستی پەرە و پێشکەوتی مرۆڤ، کۆمەڵگا و نەتەوە لە ئەندێشەی هێگل‌دا. ڕووح خوڵقێنەر، بزوێنەر، پاڵنەر و داڕێژەرە لەجیهانی فەلەسەفەدا، مانابەخش بە ژیانی تاک و کۆمەڵگا، دەرخەری وێنایەکی زەینی و لەمەر مرۆڤگەلێکی جیاواز و لێک‌گرێدراوی جیهانی نەتەوەیە. ئەگەر بیرمەند، فەیلەسووف و ژیرمەندەکان جیهانی زەینی هەڵدەگێڕنەوە و فۆنداسیونی جیهانێکی زەینی نوێ دادەڕێژن، ئەوا هوونەرمەندیش داڕێژەر و خوڵقێنەری جیهانێکی لێک‌گرێدراو لە تاکی کۆمەڵگا بە ڕایەڵی هوونەرێکە کە زایەڵە و ڕەنگدانەوەی کۆلکەزێڕینەی بەها، نۆڕم و کلتووری کۆمەڵگایە.

 

ئەو هوونەرمەندانەی خوڵقاندیانم:

لە کوردستان بەدەر وەک جیهانێکی‌کلتووری، زمانی‌و زەینی هیچ‌شوێنێکی‌ترم نەدیبوو، هەتا ساڵی پەنجاو هەشت وەک بنەماڵە تەبعیدکراین و ڕوومان لە عەجەمووستان کرد وەک جیهانێکی کلتووری، زمانی و زەینی نەتەنیا جیاواز کە دژبە. جیهانێک‌کە هەم بە ئەشکەنجەی‌جەستەیی لەڕێی لێدان حەولی سڕینەوە و پەراوێز خستنیان دەداین، و هەم به ئەشکەنجەی ڕووحی لەڕیی داسەپاندنی بەها، نۆڕم‌و کلتوووری‌خۆیان نەتەنیا حەولی سڕینەوەیان دەداین کە حەولی داڕشتنەوەی سەرلەنوێی بوونیکی ئۆبژ و دەسکردیان لەمە دەدا، بووکەڵەیەک کە جەستیەکی ئاخندراوی بە جیهانێکی زەینی جیاواز هەیە.

ڕێک لەوەها دۆخێك‌دا کە ئێمە ئیزن و مەجالی گەڕانەوەمان نەبوو، و ژیان و جیهانێکی بێگانەمان بەسەردا سەپابوو، لەڕێی هوونەری گۆرانی و موزیکی کوردی من خوڵقام، سەرەتا وەک بوونێکی فیزیکی و جەستەیی لە دایک و باوکێکی بایولۆژیکی خوڵقابووم، بەڵام ئەم جارە لەڕێی هوونەر و موزیک وەک بوونێکی زەینی، نەتەوەیی و کوردانە خوڵقامەوە، موزیک بۆ من بوو بە ڕووحی بەرنگاری دژ بە هەموو هێرش و هەڕەشەکانی ئەو جیهانە داگیرکەرە کە حەولی بەکلۆنی‌کردن و داگیرکردنی منی دەدا، موزیکی کوردی و دەنگی مامۆستایان ماملێ، زیرەک، خالەقی، هۆمەر دزەیی، ساڵح دیلان و شارووخ و شێعرەکانی مامۆستایان هێمن، هەژار، گۆران و ....هتد منیان وەک بوونێکی کورد خوڵقاند، منیان گرێ‌داوە بەو جوغرافیایەی کە لێی تاراندرابووم، من ئەو نەیە بووم کە لە نەیستان دابڕابووم و ناڵەم تێکەڵی نەی موزیکی کوردی کردبوو و ئەم لێك‌گێردانەوە زەینیە، بەربەستێکی قایم و پۆڵایین بوو لە بەتاڵ بوون و توانەوەم لە ناو شووناس و بوونی ئەوی‌ترێکی‌کە بێگانە بۆ منی داڕشتبوو. ئەم سەردەمە لە هەناوم‌دا سنووربەندیەک لەنێوان من و ئەوی‌تردا دەرکەوتبوو، ئەم کەلێن و قەڵشە لەنێوان من و ئەوی‌تردا ئەکتیڤ ببو، بەڵام هێشتا نەکەوتبوومە بەرەی بەربەرەکانی، بەرخۆدان و دژکردوە بە دژ ئەوی‌تری داگیرکەر، ساڵی شەست‌ویەک گەڕاینەوە مەهاباد، ئەمجارە منی زەینی و ڕووحی تێکەڵ دەگەڵ ئەم ژینگەیە بوومەوە کە بە شێعر و گۆرانی خوڵقاندبویانم، دیارە گەڕانەوەم تەنیا تێکەڵ بوونەوەیەک نەبوو، بەڵکە سەیروورەتی خوڵقاندنی لە هەناوی منه‌دا پەرە پێ‌دا، من نەگەڕامەوە ئەو کوردستانەی کە بەجێم هێشتبوو، کوردستانی ئێستا مەیدانی خەبات، پێشمەرگە، چەک و فیشەک بوو بە دژ داگیرکەر، تێگەیشتن لەو فەزا و کەشەش بۆ من هەر لەڕێی موزیک و هوونەری گۆرانێوە بوو، دەنگەکانی شۆڕشی کوردستان: ڕەزازی، جەزا، نەجمەی غوڵامی و دواتریش تاهیر خەلیلی ئەم بوونە کوردانە داڕێژراوەری لە هەناوی منا لەگەڵ شۆڕشی کوردستان گرێ داوە. هوونەر بوو بە ئامرازی خوڵقاندنی من و جیهانێک پڕ لەشۆڕش و نەتەوە، بوو بە ڕایەڵی تێگەیشتن و فامی جیهانێک کە وەک جیهانی شۆڕش، خەبات‌و کوردایەتی پێناسەدەکرا و دەکرێت. لەڕاستی‌دا هوونەری گۆرانی و مۆزیک ببوونە ڕوحی‌نەتەوەیی، خوڵقینەری دێمۆگرافیەکی کۆمەڵایەتی بوون لە هەناوی تاکی کوردا کە سنووربەندێکی پۆڵایین و قایمی هەبوو لەگەڵ ئەم فۆڕماسیونە جەعلی‌و دەسکردەی‌کە ئەوی‌تری دژەکورد دایڕشتبوو، مۆزیک و گۆرانی کوردی ڕێک بەرگێڕەوە، هەڵگێڕەوە، ڕاپەڕێنەر بوو، بەری‌گرتبوو بە پەرە و سنووربەزاندن و داگیرکارێکانی ئەویهتری دژەکورد و تاکی کوردی هەڵگێڕابوە لە فۆڕمێکی دەسکرد بەرەو فۆڕمێکی لۆکاڵی و ڕاپەڕینەر بوو بە دژ ئەو داگیرکەرەی حەولی پێش‌گرتن بە دەرکەوتنی خودێکی سەربەخۆی کوردانەی دەدا.

بێ‌گومان هوونەری کوردانە و هوونەرمەندی کورد لەوەها کەش و هەوایەک‌دا بەمانای بوونێکی ناو ژینگەیەکی ڕواڵەتی کە بە زمانی کوردی وەک دیاردەیەکی ڕواڵەتی گۆرانی دەکووت نیە، بەڵکە هوونەری کوردانە یانی نەخشاندنی جەوهەر و ڕوحی ژینگەیەک کە وەک کوردستان سنووربەندی دەکرا و چڕینی مێلۆدی و شێعرگەلێک کە جوغرافیای وینا و ڕووحی کوردانەی تیا نەخشاوە. ئا ڕێک لەو کات و بەستێنە دایە کە هوونەر و هوونەرمەند دەبنە ڕووحی نەتەوە و لەگوێن ڕووحی نەتەوە دەردەکەون.

سەرچاوە: هونەرمەند لەگوێن ڕووحی نەتەوە (بەبیانووی کۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر خەلیلی) – ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ (mamle.net)

۱۴۰۲ آذر ۳, جمعه

مۆدێڕنیتەی‌سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان







 

(دەس‌پێک، تایبەت‌مەندی و ڕەوت‌ناسی)

شاهۆ حوسێنی

هاتنە ناو کایەی‌سیاسی بەشێوەیەکی ڕێکخراوەیی‌و بکەڵک وەرگرتن لە فۆڕماسیونی ڕێکخراوە مۆدێڕنەکان لەکوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ‌نۆزدەی ‌زایینی‌و سەرەتاکانی دەرکەوتنی کۆڕوکۆمەڵە کوردێکان، ئەمە بەو مانایە نیە کەسیاسەت لەناو کوردا نەبوە، چما باوەڕمان بەمە هەبێت کە سیاسەت زانستی دەسەڵات و حکوومەتە، ئەوا حەول بۆ بنیادنانی دەسەڵاتی کوردی و کوردسەروەری حەتتا بەر لە دەرکەوتنی نەتەوەخوازی وەک دەرکەوتەیەکی مۆدێڕن لەناو کوردستانا هەبوە و مێژۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێشووتر، بەڵام سیاسەت بە شێوەیەکی‌مۆدێڕن کە لەخۆگری دەرکەوتنی شووناسی‌کوردی وەک پاڕادایمێکی بەرهەمی پێوەندی تاکی کورد لەگەڵ ژینگەی کۆمەڵایەتی و کلتووری خۆی، زەینی کوردی وەک وێنا، فام و تێگەیشتنێکی سەربەخۆیان لەخۆی‌و جیهانی دەوروبەری، نەتەوە وەک فۆڕمێکی‌کۆمەڵگایی نوێ و هەستی پێوەندی بان بنەماڵەیی، عەشیرەیی و ئایینی، دەرگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەرکەوتنی کۆڕ‌وکۆمەڵە کوردێکان سەرەتا لە باکوور و دوایی لە باشوور و لەپاشان لە ڕۆژهەڵات. واتە دەشێ بگوترێ کە مۆدێڕنیتەی سیاسی بە دەرکەوتنی کۆڕوکۆمەڵە کوردێکان لە کوردستان دەستی پێ‌کرد.

 

ئەرکی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە کوردستان:

بێ‌گومان مۆدێڕنیتەی سیاسی وەک ڕەوت و دەرکەوتیەک کە لەسەر بنەمای تایبەت‌مەندی و ئاڵوگۆڕی‌گەلێکی تایبەتی هزری، کلتووری و کۆمەڵایەتی بەرهەم هاتوە، لە کوردستان جیاوازی زۆری هەبوە لەگەڵ رۆژئاوا، لەڕاستی‌دا وێکچووی دەسکەوتەکانی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە کوردستان‌جیاواز بوە لەڕۆژئاوا. مەبەستی مۆدێرنیتەی‌سیاسی لە کوردستان ڕەوتێک بۆ دێمۆکراتیزاسیون و مۆدێڕنیزاسیونی دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵگای سیاسی ئەم جۆرەی لە ڕۆژئاوا سەری هەڵداوە نەبوە، بەڵکە ڕەوتێک و دەرکەوتەیەک بوە بۆ ڕووبەروو بوونەوە، بەگژداچوون و بەربەرەکانی دەگەڵ کلۆنیالیزمی نەتەوەی باڵادەستی حاکم کە لەڕێی هێزی سیاسی، نیزامی، ئابووری، کلتووری و کۆمەڵایەتی حەولی ئاسمیلەکردنی کورد و کوردستانی داوە. واتە مۆدێڕنیتەی‌سیاسی دەرفەتێک‌بوە بۆ ڕزگاری، ئازادیخوازی‌و سەربەخۆیی. لەڕاستی‌دا مۆدێڕنیتەی سیاسی بۆ کورد ڕێ‌وشوێنێک لەژیانی سیاسی‌دا بوە کە لەسەر بنەمای سەربەخۆیی، بنیادی ژینگەیەکی‌سیاسی و داڕشتنی جیهانێکی‌سیاسی کوردانە لەناو ژێئۆپۆلەتیکی کوردستان‌دا بەرهەم بهێنێت، تا بەم شێوەیە زنجیرەکانی دەسەڵاتی ئەوی‌تری داسەپاو بەسەر کوردا بپسێنیت، ئەم ڕەوتە ڕێک لەوکاتەوە دەست پێ‌دەکات کە مرۆڤی کوردی دەرک و تێ‌گەیشتنی لە خۆی وەک کورد دەگۆڕدرێت، بەجۆرێ کە سەرچاوەی ئاگایی و تێ‌گەیشتن لەخۆی و جیهان لە سەرچاوەگەلێکی ئایینی‌ڕا کە لە دەرەوەی کۆمەڵگای کوردی‌ڕا داسەپاون دەگۆڕدرێت و حەول دەدرێت لەناوخۆی کۆمەڵگا، ژینگەی کۆمەڵایەتی و مێژووی کوردا سەرچاوەی بۆ بدۆزرێتەوە.

بەواتەیەکی‌تر دەشی بگوترێ کورد لەڕێی مۆدێڕنیتەی سیاسی حەولی چارەسەری دوو پڕۆبلماتیک دەدات،  یەکەم پڕۆبلماتیکی مەعرفەت‌ناسی لەرێی دەرچوون لەبازنەی فام و تێگەیشتوویی دەرکی‌و ناکوردانە و گەران بەشوێن سەرچاوە ناوخۆییەکان‌دا، دووهەم پڕۆبلماتیکی سیاسی، لەڕێی داڕشتنەوەی یاساکانی ژیانی نەتەوەیی و گشتگیری تاکی کورد لەناو کۆمەڵگای کوردستان‌دا. بەکورتی مۆدێڕنیتەی‌سیاسی لە کوردستان بە مانای وڵامەکانی سوبژەی کوردی بە پڕۆبلماتیکی سیاسی و نەتەوەییە

 

دەرکەوتنی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە ڕۆژهەڵات

ئاگایی نەتەوەیی، هەستی دەروەست بوون بە کۆمەڵەیەکی‌بان بنەماڵە و عەشیرە لە رۆژهەڵات بەناوی نەتەوەی کورد، زۆر درەنگ‌تر لە نەتەوەخوازی فارس و مۆدێڕنیتەی ئێرانی دەرکەوت، ئەگەر مۆدێڕنیتەی ئێرانی دەژکردەوەیەک بۆ دەستبەرکردنەوەی سەربەخۆیی و دەرچوون لەژێر تەنگەژەی دەست‌تێوەردانەکانی ڕووس و بەریتانیا لە کاروباری حکوومەتی ناوەندی دابوون، ئەوا نەتەوەخوازی کوردی و مۆدێڕنیتەی سیاسی سەرەتاکەی هەست بەژانی جیایی نەتەوەیی کورد، دابەش بوونیان لەنێوان چوار وڵات، ئیستبداد و گوشارەکانی نەتەوەخوازی و مۆدێڕنیتەی فارس لە ئێران بوو. حەولەکان بۆ ئاسیملە کردنی کورد لەناو ئەو شووناس و پێکهاتەیەدا کە کورد هەستی بە هاوبەشێتی نەدەکرد لەگەڵیا. بە کورتی دەشێ بگوترێ کە مۆدێڕنیتەی سیاسی لە ڕۆژهەڵات بە مەبەستی پێکانی چەند ئامانجی سەرەکی دەرکەوت: بەزاندنی سنوورە دەسکردەکانی کە کوردیان پارچە کردبوو، خۆ دەرخستن و خۆبنیادنانەوە لە ڕۆژهەڵات و دەرچوون لەژێر تەنگەژە و گوشارەکانی شۆڤێنیسمی فارس لە ئێران.

دەرکەوتنی سمکۆی شکاک و حەولی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کوردی یەکەم حەولی پراکتیستانە بوو بۆ سەربەخۆیی کوردی کە ڕاستەوخۆ دژکردەوەیەک بوو بە دژ دەسەڵاتی سەرەرۆی شۆڤێنیسمی فارس. بەڵام دەرکەوتنی کۆمەڵەی ژ-ک یەکەم هەنگاوی پێکهاتەخوازانە و شووناس‌خوازانە بوو کە لەڕێی گۆرێنی دیمۆگرافی زەینی بێگانە لەناو تاکی کورددا و داڕشتنەوەی زەینێکی کوردانە لەناو تاک و کۆمەڵگای کوردی دا حەولی داڕشتنەوەی مەعریفیانەی کورد و کوردستانی دەدا، کۆمەڵەی ژ-ک بەر لەوەکە هەنگاوێکی پراکتیستانە بۆ بنیادنانی دەسەڵاتێکی کوردی بێت، حەولێکی ڕادیکاڵ بۆ دامەزراندنی فۆنداسیونێکی زەینی کوردانە بوو، لەڕاستی‌دا دەشێ بگوترێ کە کۆمەڵەی‌ژ-ک دەس‌پێکی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە کوردستان و نەتەوەخوازی سوبژێکتیڤیستانە لە ڕۆژهەڵات بوو، لەو ڕۆوە کە ئامانجی کۆمەڵە دەرخستنی سوبژەیەک و بوونێکی سەربەخۆ لە تاکی کورد بوو ڕەوتێکی مۆدێڕن بوو و بەو هۆیەوە کە ئامانجی دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆی لەسەر ئەساسی سوبژەی کوردی بوو، حەولێک و کۆششێک لەناو چوارچێوەی مۆدێڕنیتەی سیاسی‌دا بوو.

لەپاش هەرەسی کۆماری کوردستان و دەرکەوتنی فۆڕمێکی نوێی خەباتی سیاسی لە ڕۆژهەڵات کە بە ئەکتیوکردنەوەی حیزبی دیمۆکرات دەستی پێ‌کردەوە، حیزبی سیاسی بوو بە چوارچێوەی خەبات و بەستێنی بەربەرەکانی بۆ پارێزگاری لە مافی نەتەوەیی کورد، بەڵام ئەم ڕەوتە خەسارگەلێکی لەهەناوی خۆی‌دا هەڵگرتوە، بۆ تێگەیشتن لەم خەسارانە پێویستە لە دەلاقەی کۆمەڵ‌ناسی حیزبی سیاسی‌ڕا تیشک بخرێتە سەر دەرکەوتنی حزیبی سیاسی، ئەرک و کارکردەکانی.

 

 

 

کۆمەڵناسی حیزبی سیاسی

ئەلف: حیزبی سیاسی لە رۆژئاوا

حیزبی سیاسی وەک پێکهاتە و فۆڕمێکی سیاسی نوێ بەرهەمی مۆدێڕنیتەی سیاسی، دەرکەوتنی دەوڵەتی مۆدێڕن، سەرکەوتنی دیمۆکراتیزاسیون و سێکۆلاریسم لە ڕۆژئاوایە. لە ئاستی کۆمەڵایەتی‌دا لێکەوتەکانی دەرکەوتنی بۆرژوازی، جێ‌هێشتنی دەروەستی بە بنەماڵەی گەورە، عەشیرە و تایفە بەرەوە دەروەستی بە چین و توێژی کۆمەڵایەتی کە بەرهەمی پەرەی ئابووری و دەرکەوتنی کۆمەڵگای پیشەیی بوو. ئەم ڕەوتە سیاسیە وەک زەروورەت بەرهەم‌هێنی حیزبی سیاسی بوو، پێکهاتە گەلێک کە لەسەر قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان هەم بە مانای شەرعییەتی دابڕان و قەڵشەکان و هەمیش شەرعییەتی نوێنەرایەتی ئەم قەڵش و کەلێنانە دەرکەوتن. لەڕاستی‌دا دەرکەوتنی حیزبی سیاسی هەم شەرعییەتی دا بە قەڵش و کەلێنەکان و هەمیش خۆیان بوونە نوێنەری قەڵش و کەلێنەکان لە بەستێنی کێ‌بڕکێ بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات و نوێنەرایەتی چین‌و توێژەکانی کۆمەڵگا. گومان لەوەدانیە کە هەر ئەم قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتیانە بەرهەمی جیاوازی نەزەری و ئاوێنەی باڵانوێنی ئەندێشەی جیاواز لە کۆمەڵگا و بە کورتی پلۆرالیزم لە هەموو بوارەکان‌دایە، بە واتەیەکی‌تر بۆیە حیزبی سیاسی وەک چەرخ‌دەندەی دیمۆکراسی پێناسە دەکرێت، چوون هەم بەرهەمی جیاوازی و فەرەییەکانی ناو کۆمەڵگایە، هەم نوێنەرایەتی فرەییەکان دەکات و هەم پارێزەری فرەییەکانی ناو کۆمەڵگایە. ئەم ڕەوتە ڕەنگدانەوەی ئاڵوگۆڕی و کێشەکانی کۆمەڵگایەکە کە مسۆگەر بوە و پێویستی بە ئاڵوگۆڕی هەیە بۆ پێشکەوت و خۆ رێکخستن لەگەڵ ڕەوتی ئاڵوگۆڕیکان.

1-    فۆڕماسیونی کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی: سەرتا نەتەوە فۆڕمی گرتوە و وەک بازنەیەک پارێزەری فرەییەکانە و پێش دەگرێت بە پاڕجە بوونی کۆمەڵگا. لەپاشان چین و توێژەکان دەرکەوتوون و حیزبی سیاسی شەرعییەتی پلۆرالیزمی فرەییەکان شەرعییەت دەبەخشێت و نوێنەرایەتیشان دەکات

 


 

2-   فۆرمی کۆمەڵگای کوردستان: لە غیابی دەرکەوتنی جەغزی نەتەوە وەک کۆگشتیەک کە چین و توێژەکان لە هەناوی ئەودا دەرکەون و پێش بگرێت بە پارچە بوونی کۆمەڵگا، قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان ئەکتیڤ کراون و کۆمەڵگا پارچە بوە

 

 

 


ب: حیزبی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان

 بەپێچەوانە کۆمەڵگای کوردی و کوردستان پێویستی بەدەرکەوتن، مسۆگەربوون و هەر بەو پێیەش یەکگرتوویی هەیە، واتە کێشەی نەتەوەیی بە مانای شەرعییەتی دەرکەوتنی کورد و کوردستان وەک کۆمەڵگایەکی نەتەوەیی، مسۆگەر بوونی وەک کوردستان، سنووربەندی سەربەخۆیانە لەگەڵ ئەوی‌تر سەرەکی‌ترین و بنەڕەتی‌ترین کیشەی کوردستانە، جا کە کوردستان وەک فۆڕماسیونێکی سوبژێکتیڤ دەرکەوت ئینجا لەناو جەغزی ئەم فۆرماسیونە نەتەوەییەدا بۆ دیمۆکراتیزاسیون و پاراستنی فرەیی و پلۆرالیزم دەشی قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان شەرعییەت پەیدا بکەن و لەسەر ئەساسی ئەوان پێکهاتەگەلێکی سیاسی بۆ نوێنەرایەتی سەرهەڵبدەن. ئەوە لەکاتێک‌دایە کە بەر لە مسۆگەر بوونی فۆرماسیونی نەتەوەیی حیزب‌گەلێکی سیاسی لە رۆژهەڵات کە هەرکام نوێنەرایەتی ڕەوتێک دەکات لەسەر لێواری قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان دەرکەوتوون و دابڕاوەکۆمەڵایەتێکانیان ئەکتیڤ کردوە، لە کاتێکا کورد پێویستی بە یەکگرتوویی و یەکپارەچەیی بۆ مسۆگەر بوونی وەک کورد و کوردستان هەیە. گرینگ‌ترین خەساری ئەم ڕەوتە ئەمەیە کە حیزبی سیاسی وەک مەکینەیەکی گەورەی سیاسی بە ئارامی کەوتۆتە ژێر ڕکێفی چینی پڕۆفێشناڵی پراگماتیسم کە بەرەبەرە بۆ مسۆگەرکردن و پەرەی هێژمۆنی خۆیان هەڵکەوتەکانی هزری‌و بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەکتیڤی حیزبی بەشێوازگەلێکی جیاواز وەلا دەنێن. ئەم چینە لەڕیی ئەزموون و ئاگابوونی بە شێوازەکانی ناوخۆیی حیزب و لێهاتوویەکانی لە یاسا و ڕیساکانی بۆرۆکراتیکی حیزبی، سنوورێکی لە زەمانەت و گەڕانتی بۆ مانەوەی خۆی بە دەوری خۆی‌دا دەکێشێت و پایەکانی دەسەڵات و هێژمۆنی خۆی قایم دەکات، ئەم چینە دەگاتە ئاستی ئاڵۆگۆرهەڵنەگری دائیمی و دەسەڵاتی رەها لەناو حیزب‌دا، بەجۆرێ کە تاکە ڕێگای بۆ جێگرتنەوەی ئەم چینە پیری و چوونە سەری تەمەن و مەرگە. خەساری گرینگی‌تر ئەمەیە کە ئاڵوگۆڕی بەرەیی زۆر بە دەگەمن روودەدات، هەر بۆیەش هەرجۆرە نوێ‌خوازیەک، نوێ‌بوونەوەیەک‌و هەرجۆرە ئاڵوگۆڕیەکی هزری و مەعریفی مەجالی دەرکەوتنی نیە. سانترالیزم و داخراوی برۆکراتیک پێش بەهەرجۆرە هەڵگەڕانێک لەخوارێ‌را بۆ سەرێ دەگرێت. لەئاکام‌دا مەجالی هەرجۆرە نوێ‌بوونەوەیەک ناڕەخسێت، بەشداری گشتگیر لە ئەمری ڕێبەڕی ڕوونادات، و حیزبی شۆڕشگێڕ تووشی برۆکراتیزم و گنخان دەبێت.

لەڕاستی‌دا بەهۆی دابەزاندنی نەتەوەخوازی وەک بەشێک لە ڕەوتی مۆدێڕنیزاسیون لە ئاستی سیاسی‌دا بۆ مسۆگەرکردن و دەستەبەرکردنی دەسەڵات، پێگەی حیزبی سیاسی لە کەرەسەیەک بۆ بەرهەم‌هێنانی ئاڵووێری ڕادیکاڵ دەبێتە پاشکۆی ڕەوتێکی دەوڵەتی و بەرەوە بەشداری لە دەسەڵاتی مسۆگەری ئێستا یان داهاتوو.

 

 

 


۱۴۰۲ آذر ۱, چهارشنبه

توهم دشمن، تثبیت قدرت و گسترش هژمونی

 






(توافق حماس و اسرائیل کوتاەمدت‌و شکنندە)

شاهو حسینی

نظامهای ایدئولوژیک اساسا بر اساس نوعی آگاهی کاذب، متوهم و فرضی استوار هستند. چنین نظامهای با خصوصیت شیزوفرنیک رهبرانشان عموما در نوعی توهم از دشمن فرضی خود را ملزم بە تقابل، تخاصم و تضاد می‌دانند، زیرا توهم دشمن و احساس دشمن فرضی هم از نظر آنها موجد آمادگی دائمی جهت دفاع می‌شود و هم یکی از ارکان اساسی تثبیت قدرت چنین حکومتهایی از طریق خلق اطاعت، تسلیم و رضا در جامعە می‌باشد. در واقع حکومتهای ایدئولوژیک از طریق ایدئولوژی رسمی حکومتی جامعەرا به صورت خطی سازمان دادە، کنترل کردە و کنش افراد را در مسیر دلخواه، بە صورت‌هماهنگ‌ و منسجم فرم می‌دهند. جمهوری اسلامی از آن جمله حکومتهای ایدئولوژیک مذهبی است که هموارە با تصور دشمن فرضی و در نتیجە تقابلی ایدئولوژیک که محضول توهم و شخصیت شیزوفرنیک رهبرانش می‌باشد، در داخل هموارە در راستای سرکوب مخالفان و دگراندیشان حکومت کردە و در خارج از طریق جذب و ایجاد ساختارهای موازی و همسو با سیاستهای خود به تقابل با دشمن فرضی و خیالی پرداختە است.




 

توافق با حماس توافقی‌مقطعی و کوتاەمدت

حماس بە مثابە یک ساختار شبەنظامی و ایدئولوژیک خود را ملزم بە نبرد در دو جبهە می‌بیند، جبهەاول تقابل درون اجتماعی برای تثبیت قدرت و هژمونی خود در جامعە فلسطین است، او در یک نبرد سرنوشت‌ساز با فتح و کودتایی سرنوشت‌ساز توانست سیطرە و اقتدار خود را بر غزە تحمیل نماید. جبهە دوم نبرد با اسرائیل است، حماس در ابتدا به مثابە یک سازمان مدنی و خیرییە درصدد جذب کمک و توزیع آن در جامحە فلسطینی بودە، اما پتانسیل بالای آن خیلی زود توسط جمهوری اسلامی کشف و باتوجە بە طمع و حرص قدرت و تمایل رهبران آن به کسب قدرت سیاسی، خیلی زود از اخوان‌المسلمین مصر جدا و به جمهوری اسلامی پیوست. به این ترتیب به بخشی از نگاه ایدئولوژیک جمهوری اسلامی تبدیل گشتە و بە صورت ابزار پیشبرد سیاستها و اهداف استراتژیک جمهوری اسلامی در آن منطقە تبدیل شد. اما چرا ایران بە ایجاد گروههای نیابتی و استفادە ابزاری از آنها پرداخت؟

جمهوری اسلامی هموارە غرب را دشمن و تهدید امنیتی برای بقای خود دانستە، زیرا پرداختن غرب بە مسائل عمدە از جملە نقض حقوق بشر در ایران، تلاشهای ایران برای گسترش تسلیحات کشتار جمعی، برانمەهای تهدیدزای موشکی و هستەای ایران، از نظر جمهوری اسلامی دخالت در امور داخلی ایران و تهدیدی حلیه موجودیت جمهوری اسلامی تلقی شدە. بنابراین در کنار تقویت بنیە نڤامی خود از طڕیق پیشبرد برانمەهای متعدد نظامی به ایجاد گروههای نیابتی هم پرداختە، زیرا جمهوری اسلامی می‌داند کە توان پرداختن به جنگ در یک جبهەمستقیم با غرب را ندارد، و البته غرب هم جنگ مستقیم با ایران را در برنامە استراتژیک خود ندارد، بنابراین جمهوری اسلامی از طریق گروههای نیابتی و از جملە حماس تلاش می‌کند با ایجاد جنگهای کم‌دامنە و کوتاه مدت، از تهدید علیەخود پیشگیری کردە و تضمینات لازم برای بقای خود را فراهم نماید. بنابراین حملات حماس، تحرکات و تهاجمات حماس نوعی تحرکات کم‌دامنە و محدود در جهت سیاستهای پیشگیرانە و بازادارندگی جمهوری اسلامی می‌باشد. هر بار کە حماس با اسرائیل درگیر شدە، دستگاە دیپلماسی جمهوری اسلامی کە تا سطح تدارکات‌چی گروههای نیابتیش تنزل پیدا کردە، شروع بە تحرکات منطقەای کردە برای پیشگیری از نابودیش توسط اسرائیل و با توافقی محدود و کم‌دامنە حماس توانستە جان سالم بەدر ببرد، این بار نیز حماس بە توافقی با اسرائیل نزدیک است، اگرچە صدمات شدید و خردکنندەای از اسرائیل خوردە، اما بە احتمال زیاد در قبال ماندن در غزە و نسپردن غزە بە فتح عقب‌نشینی گستردەای خواهد کرد و توافقی محدود و کم‌دامنە دیگری همچون گذشتە با اسرائیل خواهد کرد. این تهاجم و تسلیم حماس در واقع دو هدف عمدە جمهوری اسلامی را براووردە می‌کند: اولا تخاصم با دشمن فرضی توهم را حقیقی جلوە خواهد داد، دوم با نجات حماس ابزار تحرکات بعدی را هموارە حفظ خواهد کرد.

آنچەکە در این میان هیچ مرهمی برایش نیست، بخشیدن جان و زندگی هزاران انسان از کودک، زن و پیر گرفتە تا سرزمینی کە ویران شدە و با خون دل باید ساختە شود، بە قیمت سیاستهای تجارمابانە حماس و جنگ‌افروزانە جمهوری اسلامی.