۱۴۰۰ بهمن ۱۳, چهارشنبه

Voice of America-Interview mit Shahoo Hosseini

ڕوانگە: پێگە و هەڵوێستی ئێران لە وتووێژەکانی ناوکیدا
لە کاتێکدا ئێران ئەگەری ڕێکەوتنی کاتی ناوکی کە لە لایەن ڕووسیاوە پێشنیار کراوە، پەسندی نەکردووە، کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە گوتی کە ڕێبەرانی ئێران دەبێت، "بڕیارێکی گەلێک سەختی سیاسی" بدەن کە ئایا دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی ٢٠١٥ یاخود نا
.

 بەرنامەی ڕوانگە بۆ تاوتوێکردنی هەڵوێستی ئێران و پێگەی لە وتووێژەکاندا میوانداری ڕۆژنامەنووس شاهۆ حوسێنی کردووە، حوسێنی پێی وایە ئەگەرچی ویست و داخوازییەکانی ڕۆژئاواییەکان، ڕوون و شەفافە و هیچ شتێکی شاراوەی تێدا نیە و لە بنەڕەتدا هیچ شتێکی لە دەرەوەی ڕێکەوتنی ناوکی ٢٠١٥ی تێیدا نیە، بەڵام ئێران بەهۆی پابەند نەبوونی بە ڕێککەوتنەکە و دۆخی پڕ گرفتی نێوخۆیی وای کردووە کە کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی ڕوون لە گەڵ رۆژئاوادا هەڵسو کەوت نەکات.

 حوسێنی ئاماژەش بەوە دەکات کە هەر بە ماوەیەکی کەم پاش ڕێکەوتنی ناوکی ئێران لە ساڵی ٢٠١٥، رۆژئاواییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئێران بە نهێنی خەریکی پەرەپێدانی بەرنامەی ناوکییەکەیەتی.

 هەروەها جەخت لە ڕۆڵی ڕووسیا دەکاتەوە لە وتووێژەکاندا کە هەر لە سەرەتاوە لایەنێکی نەرێنی هەبووە و لە ڕاستیدا وەک خۆی پێش بینی دەکات "رووسیا بە هیچ شێوەیەک پێی خۆش نییە کە ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ رۆژئاواییەکان ئاسایی بکاتەوە."

https://www.dengiamerika.com/a/6423107.html#hathalyoum

۱۴۰۰ دی ۳۰, پنجشنبه

وتووێژ لەتەک کاناڵ ئاسمانی ڕووداو

 




هۆکارەکانی زۆربوونی حەزی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ئێران چییە؟

هۆکارەکانی زۆربوونی حەزی گۆڕانکاری بنەڕەتی لە ئێران چییە؟...

۱۴۰۰ دی ۴, شنبه

Voice of America-Interview mit Shahoo Hosseini

ڕوانگە: هەڵکەوتی جوغرافیای سیاسیی ئێران و ئاستەنگەکانی بەردەم حکومەتی ئێران

بە لەبەرچاوگرتنی هەڵکەوتی جوغرافیای سیاسیی ئێران لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا، داخوا حکومەتی ئێران لە تواناییدا بووە کە رێز بۆ کەمینەکانی نەتەوەیی نێوخۆی وڵات دابنێت و هەروەها پەیوەندییەکی دۆستانەی لە گەڵ دراوسێیەکانیدا هەبێت.

میوانی بەرنامەی ڕوانگە، شاهۆ حوسێنی، تۆژەری سیاسی لە ئاڵمان دەڵێت، ئەوە ڕاستییەکە کە ئێران هەڵکەوتێکی هەستیاری جوغرافیایی سیاسی هەیە بەڵام نەیتوانیوە دامەزراوێکی پتەوی سیاسی لە وڵاتدا هەبێت. هەروەها سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بە هۆی ئەو دۆخە تایبەتییەی کە هەیەتی هەمان درێژەی سیاسەتی دەرەوەی سەردەمی حکومەتی پێشوو واتا شایە کە لە ناوچەی کەنداو و لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەڕەبی گرتبوویە بەر. حوسێنی شیدەکاتەوە کە ئێران ئەزموونی شەڕێکی هەشت ساڵەی لە گەڵ عێڕاق هەیە، لە هەمان کاتدا، ناکۆکی لە گەڵ تورکیا هەیە. ئەو دەڵێت، هەر چەند ئێران پەیوەندی دیپلۆماتی ئاسایی لە گەڵ تورکیا هەیە، بەڵام وێناچێت کە ئەو دو وڵاتە دۆستێکی ستراتژیکی یەکتر بن، چونکە بە شێوەیەکی زۆر ساکار بەرژەوەندییەکانیان لە هەریمەکەدا دژایەتی لە گەڵ یەکتر هەیە. نموونەیەکی بەرچاو لە شەری نێوان ئازەربایجان وئەرمنستان دا، ئێران پشتیوانی لە ئەرمنییەکان و تورکیاش پشتیوانی لە ئازەربایجان کرد.

گوێ بدەنە بابەتەکە


۱۴۰۰ آذر ۱۴, یکشنبه

وتوو وێژێکی کوورت لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو

ئاکامەکانی حەوتەمەین خولی دانیشنەکانی ڤییەن لە قسەوباسێکدا لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو:

١- شکەستی دانووستانەکانی ڤییەن لەباری ئابوورێوە نەتەنیا بە مانای مانەوەی ئابلۆقەکانی سەردەمی ئیدارەی تڕامپە کە بە مانای قوورس تر کردن و بەربڵاوتر کردنی ئابلۆقەکانە هەم لەلایەن ئیدارە جۆبایدێن و هەمیش لەلایەن ئوڕووپێکانەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران ساڵانە ١١ میلیارد دۆلار زەرەی نەوتی وێدەکەوێت لەلایەن چینێکانەوە و ناچار بوە باجێکی ئابووری زۆریش بە ڕووسەکان بدات.

٢- ئێران دوو پێش نووسی داوە بە ڕۆژئاواییەکان کە یەکیان لە پێوەندی لەگەڵ لابردنی هەموو ئابلۆقەکانی ئەمریکایە و بەهۆی ئەوەکە بەشێکی زۆری ئابلۆقەکان هیچ پێوەندێکیان بە بەرجام نیە و کێشەی تێرۆریستی و سەرەڕۆیی سیاسی ئێران دەگرێتەوە لەلایەن ڕۆژئاواییەکانەوە ڕەد کراوەتەوە. پێش نووسی دووهەم لەسەر مەسەلەی ناوەکیە کە هێشتا ناوەرۆکەکی نەهاتۆتەدەر بەڵام ڕۆژئاواییەکان ڕایانگەیاندوە کەئەویش هیچ پێوەندێکی دەگەڵ بەرجام نیە و ئێران بابەت و مەسەلەی جیاوازی هێناوەتە گۆڕێ بۆیە ئەویش ڕەد کراوەتەوە.

٣- ئێران لەڕاستی دا بە عەقڵییەتی سەردەمی ئەحمەدی نژاد بۆ کات بەسەر بردن و ڕێک نەکەوتن چۆتە ڤییەن، ئێران پێی وایە دەتوانێ بگاتە ئاستێک کە دەستی بە چەکی ناوەکی بگات.

٤- ئێران لای وایە کە چەکی ناوەکی دەتوانێ دەسەڵاتەکەی بپارێزێت.

٥- دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، پشت بەستوو بە شەرعییەتی نەتەوەیی و گەلی نیە، واتە دەسەڵاتی گەل سالار نیە، بۆیە بۆ مانەوەشی پشتیوانی گەلی لەگەڵ دا نیە، ئەو هەڵگری عەقڵییەتێکی دوگم و ئایدۆلۆژیکە کە بۆ مانەوەی ڕوو لە تووند و تیژی دەکات.