۱۳۹۷ آبان ۱۹, شنبه

سۆبژێکتویتە، دێمۆکراسی و سەربەخۆیی



شاهۆ حوسێنی

باس لە دێمۆکراسی نەک وەک ڕوانینێکی فۆرمالیتانە و لەدەلاقەی فۆرمالیسمی ئۆرتۆدکسی را کە تەنیا بینەری فۆرم و ڕواڵتی پێکهاتەکانە، کە بەمانای مەعریفێکەی، لەڕاستی دا لەخۆگری سێ تایبەت مەندی و دیاردەی گرینگە:

۱- قەراردادێکی کۆمەڵایەتی، واتە بڕیار و قەراردادێکی کە مرۆڤەکان ئاگایانە و ئیرادی بەیەکەوە دەیبەستن، ئاگایانە بەو مانایەی کە هەموو کەلێن و کاژێری ئەو قراردادە ڕوون و ئاشکرایە و تاکەکانی بڕیاردەر بۆ ڕێکخستنی ئەو قرارداە بە زانست و زانایی لەسەر ئەو پێکهاتە و فۆرمەی کە بڕیارە پێکی بهێنن و ڕێکی بخەن بڕیار دەدەن، ئیرادیش ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ هێزێک و ئیرادەیەک لەدەرەوەی تاکەکان بەزۆر ئەو قرارداد و بڕیارە بەسەر تاکەکانا ناسەپێنێت و تاک سەربەخۆیانە بڕیاری لەسەر دەدات (ئاگایی و ئیرادە لێرە ئاماژەیەکە بە دوو تایبەت مەندی سەرەکی سووژە وەک بکەرێکی سەربەخۆ).

۲- ڕاسیونالیسم، بە مانای متمانە کردن بەعەقڵ و بەشێوەیەکی لۆژیکی بڕیاردانە( دیارە مەبەست لەعەقڵ و لۆژیک عەقڵ و لۆژیکێکی زانست مەند و تێگەیشتوو و پەروەردەکراو بە زانست و ڕیشەدار لە زانست دایە)، واتە تاکەکان بە عەقڵانییەتێکی کە بەرهەم هاتوو و هەڵقوڵاوی زانیارێکی زانست تەوەرەیە لەسەر ئەو قەراردادە بڕیار دەدەن و هیچ جەزم گەراییەک بەمانای شوێن کەوتنی کوێرکوێرانە و ئیمانێکی بێ بنەما و لەدەرەوەی زانست بوونی نیە(ڕاسیونالیسم بەمانای عەقڵانییەتێکی زانست تەوەرەش تووخم و بنەمای ئاگاییە وەک تایبەمەندێکی سەرەکی و گرینگی سوژەکان).

۳- شاروومەندی یان شاروومەند تەوەرەیی، بەمانای بوون و تاکێکی خاوەنی ئاگایی و ئیرادەیەکی سەربەخۆ، تاکێکی کە خۆی بنیادنەر و بەرپرسی کردە و کردارەکانێتی، واتە بوونێکی کە مورید، عەبد، دیل و ئۆبژەی هیچ سووژەیەکی هێژمۆنی باڵادەست نیە. لەڕاستی دا شاروومەندی تووخمی بنەڕەتی و سەرەکی ئازادی، بەرابەری و سەربەخۆییە(شاروومەندیش ئاماژە بەشەرعییەتی سووژەکان و مەجالی بەردەوام بوونی سۆبژکێتویتەیە لە حەوزەی سیاسی کۆمەڵگادا وەک حەوزەکانی تر).

٭٭ بەلەبەر چاوگرتنی ئەوەیکە دێمۆکراسی لە فۆرم و پێکهاتەدا بەمانای فۆرمێک لە دەوڵەت و دەسەڵاتە، هەرجۆرە حەۆلێک بۆ دێمۆکراسی و دێمۆکراتیزاسیونیش بەمانای بەرهەم هێنان و پێکهێنانی دەوڵەت و دەسەڵاتە، جا یان بەشێوەی گۆڕینی شووناس و هووییەتی دەسەڵاتێک کە ئەویش هەر بەمانای بنیادنانەوەی دەسەڵاتێکی تازەیە، یان بە مانای بنیادنانی دەسەڵاتێکی تازە(دێمۆکراسی خوازی نەتەنیا دژایەتی دەوڵەت خوازی و سەربەخۆیی خوازی نیە کە دوو ڕووی یەک دەرکەوتەن)، هەروەها هەرجۆرە حەولێک بۆ بەرهەم هێنانی فۆرمێک لە دەوڵەت و دەسەڵات وەک پێکهاتەیەکی ڕۆاڵەتی لەغیابی ئەندێشە و مەعریفە وەک پێکهاتە و فۆرمی زەینی غەیری موومکینە و هەرجۆرە حەولێکی زەینی و مەعریفیش بۆ بنیادنانی دەوڵەت و دەوڵەتێکی دێمۆکراتیک لە غیابی کۆرگێڕ بوون و بەرپرس بوونی تاک وەک سووژە و سووژەیەکی سەربەخۆ غەیری موومکینە.

٭٭٭بەکوورتی دەشێ بگوترێت کە سەربەخۆیی خوازی بەمانای بنیادنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لەلایەن سووژە سەربەخۆکان و دێمۆکراسی خوازی وەک حەولێکی مەعریفی مۆدێڕن و نەقشە ڕێگایەکی هزری بۆ بنیادنانی دەوڵەت، لە غیابی سۆبژێکتویتە ڕەوتێکی بێ ئاکام و عەقیمە، واتە سووبژێکتویتە و سووژە تەوەرەیی ئەو نەقشە ڕێگایەیە کە کۆمەڵگاکان بە سەربەخۆیی دەگەیەنێت، چوون لەغیابی تاکی سەربەخۆ کۆمەڵگای سەربەخۆ پێک نایەت.

٭٭٭٭ سەربەخۆیی مەبەست تەنیا فۆرمێک لە دەسڵات نیە کە لەودا دەسەڵاتێکی لۆکاڵی بە زۆری هێز دەسەڵات بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێت، بەڵکە سەربەخۆیی بەمانای سەربەخۆ بڕیاردانی تاکەکانە(سوژەکان) بۆ بنیادنانی کۆمەڵگایەک بەپێی قەراردادێکی کۆمەڵایەتیە و لەپاشان کۆمەڵگاش سەربەخۆیانە و بەبێ جەبری هێزێکی زۆردار و هێژمۆن بڕیاری بنیادنانی جۆرێک لە حکوومەت بدەن کە کۆرگێڕ و خزمەتگوزاری ئەو کۆمەڵگایە بێت.


۱۳۹۷ مهر ۴, چهارشنبه

مصاحبە

 مصاحبە با صدای آمریکا دربارە اعدم و پاسخ بە این سوال کە چرا حکم اعدام، حکمی عادلانە نیست.




۱۳۹۷ شهریور ۲۵, یکشنبه

تبارشناسی جنبشهای اجتماعی کردستان

شاهو حسینی
مقدمە:
جنبش های اجتماعی خواستگاه ومنشاء اجتماعی دارند. آنها بە این دلیل شکل می‌گیرند، زیرا گروههای مردم بر اساس شیوه زندگی و همچنین شرایط اجتماعی مشترک ازنظر اقتصادی، سیاسی و فرهنگی مطالباتی دارند وخواسته های خود را می خواهند. جنبش های اجتماعی، شکل های متفاوتی از تفسیر و عمل را شکل می دهند و به صورت تکاملی توسعه می یابند. آنها معمولا از حق تشکل اعتراض اجتماعی بهرە می‌گیرند. و برای رسیدن به هدف براساس توافق بر روی اهداف مشترک تشکل می‌یابند و سعی می کنند تا به دیگر گروه های اجتماعی و سیاسی به طور کلی نفوذ کنند و پیگیر منافع خاص خود باشند. جنبش های اجتماعی معمولا به دنبال تغییر در فضای عمومی، مناسبات و رویەهای سیاسی هستند، در واقع می‌توان گفت که جنبشهای اجتماعی نە یک حزب سیاسی در راستای دستیابی بە قدرت که واکنشهای رادیکال و اعتراضاتی هستند در مقابل  تبعیضها، بی عدالتیها و نابرابریهای اجتماعی، سیاسی، فرهنگی و اقتصادی( ٩-١٦ ل، ٢٠٠٢، Kolb)

جنبش مدنی نوین:
جنبشهای مدنی نوین در واقع برخلاف دیگر جنبشها کە اقتصادی، اخلاقی یا صنفی بودند، جنبشهایی هویت خواه می‌باشند( ٧٥،٧٦ ل,١٩٩٥Ahlemeyer,)، جنبشهایی شامل ترکیبی از خواسته های دموکراتیک رادیکال با هدف همبستگی، بهبود سبک زندگی و شرایط زندگی خود همراە با مطالبات اتنیکی، حقوق فردی ومدنی، حقوق بشر، رهایی زنان، محیط زیست، صلح و خلع سلاح، همچنین گرسنگی و عقب ماندگی در جهان سوم است. جنبشهایی که درصدد شکل بخشی بەخود بە مثابە سوژەای خودبنیاد و خودمختار هستند(٤٦-‌٤٩ ل,١٩٩٤،Roland) این جنبشها با سە ویژگی عمده در هدف از سایر جنبشهای اجتماعی متمایز می‌گردند، اول اینکه این جنبشها دگرگونی طلبند یعنی درصدد ایجاد تغییر در برخی رویەها، تبعیض‌ها و نابرابریها هستند، دوم اینکه این جنبشها در نقطه مقابل جنبشهای آرمانگرا وانقلابی، رفرمیست هستند از الگوی تغییر آرام و قدم بە قدم پیروی می‌کنند، سوم اینکە این جنبشها مدنی هستند نە سیاسی، البتە این بدان معنا نیست که تبعات و نتایج سیاسی بەبار نمی‌آورند، بلکه بدین معناست که بجای غلبه بر روابط سلطه، کسب قدرت و رسیدن بە مناسبت‌های قدرت سیاسی، منجر بە تغییراتی در نوع رابطه و شیوەهای اعمال سلطه باشند (نش، ١٣٨٠، ل ١٣١،١٣٢).
اهمیت جنبشهای اجتماعی:
امروزە مردمسالاری نه تنها بە معنای حضور احزاب در امور سیاسی و در راس قدرت سیاسی که بە معنای حضور و اعمال جنبشها، انجمنها و ابتکارات شهروندان برای اعمال نفوذ سیاسی در حوزە اجتماعی نیز می‌باشد. بدون تردید این نوع مشارکت سیاسی گاهی اوقات امیدوار کنندە بودەومنجر بە تغییرات اجتماعی می شود، در واقع اهمیت جنبشهای اجتماعی از این نقطه‌نظر است کە بەاین ذهنیت پایان دادند کە مشارکت صرفا با حضور در ساختارهای سیاسی و روابط قدرت میسر می‌گردد، بکلە مشارکت می‌تواند از طریق جنبشهای اجتماعی، ابتکارات شهروندان در عرصەهای گوناگون اجتماعی هم میسر شود، در واقع جنبشهای اجتماعی بە دلیل ورود تخصصی در حوزەهای گوناگون بە دلیل دانش و تجربە بالا در آن حوزە معمولا عملکردهایی بهتر از سیستم سیاسی دارند(٧ ل، ٢٠٠٢، Kolb). این جنبشهازمینەساز تحولات اجتماعی بودە و بە تغییرات اجتماعی سرعت می‌بخشند،  آنها بەدلیل نفوذ ویژه و توانایی بحث در مورد مشکلات عمومی و اجتماعی، عوامل موثری در موقعیت های مشکل در جوامع چندملیتی جامعه مدرن هستند، آنها به فرآیندهای اجتماعی ناخواسته و نامطلوب به طور انتقادی واکنش نشان می دهند. فعالیت های آنهااما محدود به بیان نقد و اعتراض نیستند. در عوض، آنها خواهان جذب مشکلات و خواستەها توسط سیستم سیاسی، پردازش آنها و قطع این فرآیندها در حوزە اجتماعی هستند(٧٣٩ ل، ٢٠١٠، Stegbaue, Häußlingr)
نقش جنبشهای اجتماعی در شکل‌گیری جامعە مدنی:
یکی از مهمترین و شاید مهمترین نقش و کارکرد جنبشهای اجتماعی در جوامعی کەحکومتهای اقتدارگرا و دیکتاتوری بر آنها حاکم است، شکل‌دادن بە جامعە مدنی و کمک بە تشکل جامعە مدنی است، وجود ابتکارات شهروندی، انجمن‌ها یا گروه‌های فعال اجتماعی وNGOها بە مثابە سمبل و خصلت غیر سیاسی_غیر حکومتی جامعە و افراد، نشانە ذهنیت پلورالیستی جامعە و فرد در تقابل با خصوصیت منولوگ حاکمیت و قدرت سیاسی در جامعە می‌باشد از یک سو و از سوی دیگر موجد گسترش و تحکیم پلورالیزم بە صورت ظهور ساختارهای عینی در جامعە می‌گردد. این نهادها اگر چە خود مستقیما درصدد کسب قدرت نیستند، اما با تلاش برای نفوذ و تاثیرگذاری بر سیستم سیاسی و نهاد قدرت سیاسی در جامعە در تلاش برای کسب منافع و تحمیل دیدگاههای خود می‌باشند و این آغاز روند عقب‌نشینی قدرت سیاسی از عرصەهای اجتماعی، اقتصادی، فرهنگی و در ادامە از عرصە سیاسی نیز می‌باشد(١٤٣-١٥٤ ل، ٢٠١٦، Crouch)
آنتولوژی جنبشهای اجتماعی:
بدون تردید دیدگاه مشخص، جامع و کامل یگانەای  جهت پاسخ بەچیستی جنبشهای اجتماعی وجود ندارد، و بەدلیل اینکە بستە بە محیط اجتماعی و زمانی گوناگون و با توجە بەاینکە جنبشهای اجتماعی پیرامون چە عامل یا مجموعە عواملی شکل‌می‌گیرند. رهیافتهای گوناگونی در رابطە با جنبشهای اجتماعی شکل گرفتەاند
الف: جنبش اجتماعی بە مثابەاقدامی جمعی و کنشی متقابل و اعتراضی، از این منظر می‌توان گفت کە جنبش اجتماعی عبارت است از تاسيس نظمي نوين در زندگي است. آنها ريشه در شرايط ناآرامي دارند و قدرت انگيزش خود را از يک سو، از نارضايتي از شکل جاري زندگي مي گيرند و از سوي ديگر، از آرزوها و اميدهايشان براي يک طرح يا نظام جديد زندگي (به نقل از مشيرزاده، 1381: 78)
ب: جنبش اجتماعی بە مثابەعملي عقلاني، هدفمند و سازمان يافته، از این منظر می‌توان گفت کە جنبش اجتماعي بطور خاص عبارت است از چالشي مداوم عليه صاحبان قدرت به نام جمعيتي که تحت حکومت آن صاحبان قدرت قرار دارد. [اين چالش] از طريق نمايش مکرر ارزشمندي، وحدت، تعداد و تعهد آن جمعيت در ملاء عام صورت مي گيرد (مشيرزاده، 1381: 151)
بنابراین در مجموع می‌توان برای جنبشهای اجتماعی این خصوصیت‌ها را برشمرد:
 کنشی جمعی، اعتراضی،هدفمند، مداوم و در تقابل با صاحبان قدرت (یعنی هیج برنامە و هدفی برای کسب قدرت ندارند، بکلە تنها درصدد تاثیرگذاری و نفوذ بر قدرت سیاسی می‌باشند)
جنبشهای اجتماعی معاصر در کردستان:
بدون تردید هرگونە تلاشی برای شناخت و تحلیل جنبشهای اجتماعی در کردستان بدون پرداختن و شناخت ماهیت حکومت و نوع حکومت در ایران غیرممکن می‌نماید. جنبشهای اجتماعی کردستان در دورە معاصر در واقع از هنگام شکل‌گیری دولت مطلقە شبە مدرن رضاشاهی در ایران شکل‌گرفتند، بنابراین بزرگترین وجە و مشخصە جنبش اجتماعی کردستان، هویت خواه،اعتراضی، تقابلی، چالشی در برابر قدرت مرکزی و هیات حاکمە و عموما معطوف بە کسب یا سهیم شدن درقدرت سیاسی بودەاند، کە آنهم از یک طرف بە دلیل تلاش برای استحالە توسط حاکمیت و از طرفی دیگر تلاش برای احیاء و تثبیت خود از طرف کردها بودە. با پیروزی انقلاب مردم ایران علیه دیکتاتوری محمدرضاپهلوی انتظارمی‌رفت کە حکومتی دمکراتیک با عقلانیت و خصلتی پلورالیستی در جامعە شکل بگیرد و در چارچوب این نظام معنایی و عینی، سوژە کردی بە رسمیت شناختە و مجال رشد و گسترش پیدا کند، اما خیلی زود با قبضە قدرت توسط روحانیت مرتجع و تمامیت‌خواه، تلاش برای شکل دادن بە ابژەای مطیع و فرمانبر در چارچوب هویت تحمیل شدە و ارائە شدە توسط حاکمیت شروع شد، تحرکات کردی در این دورە بیشتر در قالب احزاب سیاسی و در راستای سهیم شدن در قدرت و کسب سهم از قدرت سیاسی نمود پیدا کرد، بنابراین جنبش اجتماعی در این دورە بەدلیل هژمونی تحرکات سیاسی- نظامی احزاب ناسیونالیست و چپ‌گرای کردی ضعیف و کمتر تاثیرگذار بود، اما با پایان حضور و تقابل نظامی احزاب اپوزیسیون کردی با حکومت مرکزی و متعاقب آن روی کارآمدن دولت اصلاح‌طلب خاتمی تلاشهایی برای شکل‌دادن و متشکل کردن ارگانها و فعالیتهای مدنی در قالب انجمنهای ادبی، مطبوعات دانشجویی و غیردانشجویی، تشکلهای مدنی، کارگری و دانشجویی شروع شد، اگرچە روی کارآمدن محمود احمدی نژاد اندک فضای تنفس مدنی در جامعە را نیز بست، اما تجربە هشت سال اصلاح‌طلبان تجربەی گرانبهایی برای تداوم و شکل‌دادن بە جنبشهای اجتماعی در ادامە گردید، کە از بارورترین آنها می‌توان بە جنبش مدنی حفاظت از محیط زیست و متشکل کردن فعالیتهای حافظان محیط زیست جهت حفاظت از محیط زیست کردستان از آسیب‌ها و صدمات خواستە و ناخواستە اشارە کرد کە در این راستا نیز چهار فعال محیط زیست کە شریف باجور از شناختەترین آنها بود در جریان مهار آتش جانشان را از دست دادەاند.
از سوی دیگر نهادهای غیر حکومتی در جریان بلایا و مصیبتهای طبیعی و غیرطبیعی نیز بەشکل گستردە حضور یافتە و بە ارائە خدمات و کمک رسانی می‌پردازند کە نمونە برجستە آن حضور و کمک رسانی بە زلزلەزدگان سرپل ذهاب و دیگر مناطق روستایی زلزلەزدە استان کرمانشاه بود.
آخرین نمونە از حضور و نمود عینی جنبش اجتماعی در کردستان حضور گستردە در فراخوان اعتراض بە اعدام سە زندانی کرد رامین حسین پناهی، لقمان و زانیار مرادی و موشک باران قلعە حزب دمکرات در کوی سنجق بود. همە موراد ذکر شدە نشان از وجود یک جنبش اجتماعی در کردستان دارد، جنبش اجتماعی کردستان هویت خواه، عدالت خواه و دمکراتیک است، اما این جنبش تنها در قالب فرم و محدود بە زمانها و مناسبتهای ویژە و بەشکل فصلی و گاها تحت تاثیر هژمونی احزاب سیاسی نمود یافتە، بررسی جنبشهای اجتماعی تاثیرگذار در جوامع توسعە یافتە بیانگر این است، کە این جنبشها حامل فرمی از اندیشە و گفتمان در خود هستند کە این اندیشە و گفتمان بە ساختارهای عینی آنها فرم دادە، همچنین از نوعی مداومت و تداوم در فعالیتها برخوردارند و همین تداوم، ضریب موفقیت و نفوذ آنها را افزایش دادە و از سوی دیگر نە تنها تحت تاثیر هژمونی حکومت و احزاب سیاسی نیستند کە دارای قدرت نفوذ و تاثیرگذاری بر جریانات جغرافیای قدرت از جملە حکومتها و احزاب نیز می‌باشند، در واقع این موارد در جنبش اجتماعی کردستان برای آن آسیب‌زا بودە و عملا از تاثیرگذاری موثر آن بر حکومت و تصمیم‌گیریهایش بەشدت می‌کاهد، جنبش اجتماعی کردستان باید در حوزە اندیشە و گفتمان مستقل و قوی، در فرم و ساختار متکثر و گوناگون و در ساحت کنش از تداوم و مداومت برخوردار باشد، تا بتواند بر قدرت سیاسی نفوذ داشتە و تاثیرگذار باشد.










منابع:
_ مشیرزادە، حمیرا(١٣٨١):درآمدي نظري بر جنبش هاي اجتماعي، تهران.
_ نش، کیت(١٣٨٧): جامعەشناسی سیاسی معاصر، محمدتقی دلفروز،تهران، کویر.

 

 Ahlemeyer. Heinrich W(1995): Soziale Bewegungen als Kommunikationssystem(Einheit, Umweltverhältnis und Funktion eines sozialen Phänomens), VS Verlag für Sozialwissenschaften, Wiesbaden.

Crouch, Colin 2016: Neue Formen der Partizipation. Zivilgesellschaft, Rechtspopulismus und Postdemokratie. In: Forschungsjournal Soziale Bewegungen, 29. Jg., Heft 3: 143-153

 Kolb, Felix(2002): Soziale Bewegungen und politischer Wandel, Bonn

Roth, Roland(1994): Demokratie von unten. Neue soziale Bewegungen auf dem Wege zur politischen Institution

Stegbaue, Christian, Roger Häußling (2010): Handbuch Netzwerkforschung, Springer Fachmedien Wiesbaden GmbH

 

 منبع مقالە: http://brwska.org/content-113.html


۱۳۹۷ شهریور ۲۱, چهارشنبه

بۆچی "قەڵا" کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی

شاهۆ حوسێنی
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ سێپتامبر، هێرشیکی مووشەکی کرایە سەر "قەڵا"ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە شاری کۆیە، دیارە ئەو هێرشە لە زۆر رەهەند و دەلاقەی جوراوجۆرەوە خوێندنەوەی بۆ کراوە و ڕا و بۆچوونی لەسەر دەربراوە. ئەوەی نووسەری ئەو دێڕانە تیشکی دەخاتە سەر و ئەو دەلاقەیەیی کە بۆ تیشک خستنە سەر ئەو هێرشە هەڵبژێردراوە، دەلاقە و رەهەندێکی هێما ناسانەیە بە ناوەندێتی "قەڵا" وەک هێمایەکی ناوەندی بەربەرەکانی و دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کە بە هەڵکەوت لە موستەندێکش‌دا بە ناوی "کویسنجق" کۆماری ئیسلامی بەردەوام وشەی "قەڵا" دووپات دەکاتەوە و زەقی دەکاتەوە.
 بۆ ئەوەیکە باشتر کاکڵی باسەکە دەرکەوێت چەند پێش‌گریمانەیەک دێنمە گۆڕێ
١_ کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران زۆر باش دەزانن کە حیزبی دێمۆکرات بۆ دەتە دووبەش و "قەڵا" بە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانە.
٢_ لەماوەی یەک دوو ساڵی رابردوو زۆرترین تێکهەڵچوونی نیزامی  (لەروانگەی کار بەدەستانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی نیزامی) لەلایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی رووی‌داوە( ئەوە بەو مانایە نیە کە حیزبی دیمۆکرات کەمتر چالاکی بوە یان چالاکی نەبوە).
٣_ جیاوازی هێزی نیزامی و ڕێژەی هەڕەشەی نیزامی دوو باڵی دێموکرات ئەوەندە جیاواز نیە کە کۆماری ئیسلامی بەو قەناعەتە بگەیەنێت کە بۆ وینە حدک هەڕەشەی دەرەجە یەکە و حدکا هەڕەشەی دەرجە دوو یان دەرەجە سێیە.
٣_ هێزی مووشەکی و ئەزموونی بەکاربردنی مووشکەکانی ئێرانی چ لە لوبنان لەلایەن حیزبوڵلاوە، چ لە کەرتی غەزە لە لایەن حەماسەوە و چ لەلایەن حوسێکانەوە لە یەمەن بەدژ ئیسرائیل و عەرەبستان، ئەزموونیکی شکەست خواردو و فەشڵە.
٤_ بە بوونی سیستمی دژ مووشەکی پاتریوت و سیستمەکانی تری دژە مووشەک لە ئیسرائیل، عەرەبستان و وڵاتانی تری ناوچە، عەمەلەن سیستمی مووشەکی دەرەجە چوار و پێنجی ئێرانی کە مۆنتاژ و کۆپی مووشەکەکانی چینی و ڕووسین هیچ شانسێکی بۆ پێکانی ئامانجەکان و هەڕەشەی جیددی نیە.
پرسیاری سەرەکی ئەو نووسراوەیە ئەوەیە:
 بۆچی هێرشی مووشەکی کرایە سەر "قەڵا"؟
گریمانەی سەرەکی  ئەو دێڕانەش ئەوەیە:
 هێرشە مووشەکێکەی ئێران بۆ سەر "قەڵا" مەسرەفی ناوخۆیی هەبوو.
دیتنەوەی وڵامی ئەو پرسیارە لەراستی‌دا بەر لە هەموو شتێک لە شرۆڤەی دۆخی ناوخۆیی ئێران دایە، لەپاش هاتنە دەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوەکی کە بە مانای شکەست و فەشەڵ هێنانی هەموو دەس‌کەوتەکانی دەوڵەتی رێفۆرمخواز و بەگشتی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بوو، زنجیرەیەکی بەربڵاوی نارزایەتی و خۆپێشاندان و ڕووبەڕوو بوونەوە لەنێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و دەسەڵاتی سیاسی حاکم بەسەر ئێرانی لێ‌کەوتەوە، ئەو زنجیرە نارزایەتی و خۆپێشاندانانە بەر لەهەموو شتێک بەرهەمی گەندەڵی، فەشەڵی سیستمی دەسەڵات دارێتی و پاوانخوازێتی لەڕادە بەدەری دەسەڵاتی سیاسیە کە لە ماوەی نزیک بە چل ساڵ دەسەڵات‌دارێتی جگە لە درۆ، هەڕەشە و تراویلکە هیچ دەس‌کەوتێکی تری بۆ خەڵکی ئیران نەبوە و بە هیچ کام لە ئامانج و درووشمەکانی نەگەیشتوە. لەوەها دۆخێک دا کە دەسەڵاتی سیاسی حاکم بە سەر ئێران هەم لەناوخۆ و هەم لە دەرەوە بەرەو ڕوی هەڕەشەی زۆر تووند و جیدیی دەبێتەوە کە لەماوەی نزیک بە چل ساڵ دەسەڵات دارێتی بێ وێنە بوە بەجۆرێ کە سیستمی کلتووری، کۆمەڵایەتی و ئابووری کۆمەڵگا بە تەواوی وێران بوە، ئاساییە ئەو ڕەوتە حاکمانی ئێران بەو قەناعەتە بگەیەنێت کە مەترسی رووخان مەترسێکی زۆر جیدیە، یەکەم پرۆژەی پێشتری دەسەڵات بۆ دوور خستنەوەی بیر و رای گشتی لە کێشە و قەیرانەکانی ناوخۆیی، تێکهەڵچوونی راستەوخۆی نیزامی لە سووریا بوو بە بیانوی بەرگری لە حەرەم بەڵام لەراستی‌دا پشتیوانی لە مانەوە بەشار ئەسەد، چون نەمانی ئەسەد بە مانای پچڕانی شاڕێی پیونەدی ڕاستەوخۆی ئێران و حیزبوڵلای لوبنان بوو، بەڵام ماوەیەک لەپاش پەرەی گوشارەکانی ئابووری بۆسەر خەڵک، هەر زوو درووشمی " نەغزە نە لبنان" پەرەی گرت و هێرش بۆسەر سیاسەتەکانی پشتیوانی نیزامی و ئابووری ئێران لە رێکخراوە تێرۆریستێکانی وەک حیزبوڵڵا، حەماس، حوسیکان و .... پەرەیەکی بەربڵاوی ئەستاند بەو پاساوەی کە ئەوان هێزێکی دەرەکین و بۆچ دەبێت کە داهات و دارایی ئێران بۆ ئەو  ڕێکخراوانە خەرج بکرێت و بۆچ دەبێت ئێران خۆ لەکێشە و قەیرانێکی دەرەکی وەربدات،  ئەو ڕەوتە قەڵش و کەلێنی نێوان دەسەڵاتی ئێران و کۆمەڵگای قوڵتر کرد و ئەوەش گەورەترین هەڕەشە بوو بۆسەر دەسەڵاتی حاکم بەسەر ئێران کە بەرپرسانی باڵای حکوومی لە ساڵی ڕابردوو بەردەوام ئاماژەیان پێ کردوە، بۆیەش ئەمجارە کەوتنە بەرهەم هێنانی نومایەشیکی تر بۆ کەم کردنەوەی ئەو کەلێنە و ئەویش زە‌ق کردنەوەی بوونی نیزامی پێشمەرگە بوو(ئەوە لەکاتێک‌دا بوو کە بەردەوام هەر دوو لایەنی دیموکرات پێ‌داگریان لەسەر ئەوە دەکرد کە بوونی پێشمەرگە بە مەبەستی هێڕش بۆسەر  بنکە و پێگە نیزامێکانی ڕژێم نیە و تەنیا بە مەبەستی پێوەندی لەگەڵ لایەنگرانیانە)، لەوەها دۆخێک دا دەسەڵاتی سیاسی پیوێستی بە دژمن و مەترسێکی لویاتانی هەبوو کە بتوانێت لەسەر ئەساسی ئەو ترس و هەڕەشەیە نومایەشیکی سەربازی بۆ ڕێکخستنەوە و نزیک کردنەوەی کۆمەڵگا لە حکوومەت ڕێک بخات، ئەو هەڕەشە و مەترسیە دەبا حەتمەن چەند تایبەت مەندی هەبا
١_ هەڕەشە و مەترسێکی نیزامی با کە خاوەنی پێشێنەیەکی تێکهەڵچوونی نیزامی لەگەڵ حکوومەت هەبایە.
٢_ نەدەبا دەرەکی بایە، بەڵکە دەبا ناوخۆیی بایە، بۆ وەیکە ئەزموونی هێرش بۆسەر لایەن و هێزیکی دەرەکی لەناوخۆی ئێران و بۆخەڵک جێگای متمانە نەبوو.
٣_ هێمایەکی ئەوەندە گەورە بایە کە بکرێت مانووڕی لەسەر بدرێت بۆ قانع کردنی بیرو رای ناوخۆ.
بەو پێیەش "قەڵا"وەک هێمایەکی رواڵەتی و زەینی گەورە باشترین ئامانج بوو کە لەناو بیر و رای گشتی ناوخۆ دەکرا مانووری لەسەر بدات، سرنجێکی دەقیق لەسەر ئەو فلیمەی کە کۆماری ئیسلامی لە هێرشە مووشەکێکە بلاوی کردوە، زە‌ق کردنەوەی "قەڵا"ی زۆر بە ڕوونی پێوە دیار بوو، بۆیەش بە باوەری نووسەری ئەو دێڕانە هێرشی مووشەکی ئێران بۆسەر "قەڵا" تەنیا و تەنیا مەسرەفی ناوخۆیی هەبوو، بەپێچەوانەی زۆر لێدوان و شرۆڤەی تر، هیچ ‌هەڕەشەیەک نەبوو بۆ سەر ئیسرائیل، عەرەبستان یان ئەمریکا، بە هۆی ئەوەکە هەم ئیسرائیل و هەمیش عەرەبستان بەردەوام هێرشی موشەکیان لە ماوەی ڕابردوو عەمەلەن کراوەتە سەری و ئیتر هەڕەشەی چی؟
ئەوەش نابێت لە بیر بکرێت کە ئەوە هێڕشە بەرهەمی کۆدەنگی، هەواهەنگی دوو قۆڵی رێفۆرمخوازەکان و بناژۆخوازەکان بوو.


۱۳۹۷ شهریور ۱۴, چهارشنبه

ناسیونالیسمی کوردی ئایدۆلۆژی یان گوتار؟

شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
بێ گومان هیچ ئایدۆلۆژیکی سیاسی هێندی ناسیونالیسم لەپاش مۆدێرنیتەی سیاسی کارتێکەری لەسەر ئاڵوگۆری کۆمەڵگاکان نەبوە، گەلێک شەر و تێکهەڵچوونی گەوەرە کە بەپشتیوانی ئایدۆلۆژی ناسیونالیسم سەری هەڵداوە و چ خۆراگری گەلێک و لەخۆبردووی گەلێک کە پێش‌کەش بە ناسیونالیسم نەکراوە. گرینگ‌ترین پرسیاری کە لەو ناوەدا دێتە گۆرێ پرسیارێکی ئانتۆلۆژیکە، واتە پرسیار لە چی بوونی ناسیونالیسمە، ناسیونالیسم چیە؟ لە وڵامی ئەو پرسیارەدا گەلێک پارادایم و وڵامی جۆراوجۆر دراوەتەوە، بەلام بەعام دوو روانگە لەمەر ناسیونالیسم لەئارادایە: روانگەیەک کە ناسیونالیسم بە ئایدۆلۆژی دەناسێت و وەک ئایدۆلۆژی سیاسی پێناسەی دەکات، روانگەیەک کە ناسیونالیسم بە گوتار و دیسکۆرسێکی کۆمەڵایەتی پیناسە دەکات کە دەرکەوتە و ئاکامی سیاسیشی هەبوە.
ئایدۆلۆژی(تەعبود هزری):
سادەترین مانا و پێناسەی ئایدۆلۆژی بریتیە لە کۆگشتیەک، نیزامێک یان سیستمێک لە باوەرە و ئایدەگەلێک کە وەک سەرچاوەی پاساو بۆ کردار و کردەوەکانی تاک و کۆمەڵگا هەژمار دەکرێت و بەکار دەبرێت (پین،١٣٨٩، مدخل ایدئولوژی). کاتێک ئەو سیستمە یان نیزامە لە باوەر و ئایدەگەلە دەبێتە ناوەرۆکی هزری رێکخراوەیەکی سیاسی کە ئامانج و مەبەستی وەدەست هێنانی دەسەڵات و مسۆگەرکردنی دەسەڵاتی سیاسیە، ئیتر دەبێتە ئایدۆلۆژێکی سیاسی. گرنیگ‌ترین تایبەت مەندی ئایدۆلۆژێ سیاسیکان کە ئەوان لە ئەندیشە و فەلسەفەی سیاسی جیا دەکاتەوە بریتین لە:
١_ ئایدۆلۆژی سیاسی تەنیا لەخۆگر و باوەرمەند بە یەک گێڕانەوە و یەک مێتۆدە. واتە گێڕانەوەیەکی فەرمی و تاک رەهەندی ڕەچاو دەکات.
2_ ئایدۆلۆژێ سیاسێکان هەموو کات فامی خۆیان لە هەموو بوارەکان دا وەک فامی کۆتایی و موتڵەق فەرز دەکەن و لەهەموو کەرەسەیەک بۆ پارێزگاری لەو فامە و بەرەنگاری لەگەڵ فامەکانی تر کەڵک وەردەگرن.
3_ ئایدۆلۆژێ سیاسێکان بەرامبەر و ئەوی تر بە دووژمن دەناسن و بەچاوی وەهمەوە دەڕواننە ئەوی تر.
4_ ئایدۆلۆژێ سیاسێکان بەهۆی وەهمی کەماڵ و پێگەیشتوویی و تێگەیشتوویی موتڵەق، خۆیان بەدوور لەهەرجۆرە خەتا و هەڵەیەک دەبینن، واتە خاوەنی وەهمی کەماڵ و بێ نیازن (ایگلتون، ١٣٨١، ل: ١٩-٢٠)

گوتار( تەعامولی هزری):
سادەترین مانا و پێناسەی گوتار(دیسکۆرس) بریتیە لە کۆگشتیەک لە نیشانەکان کە  بەهۆی پرۆسەی جومگەبەستن‌دا(مفصل بندی) و لە رەوتی ئەو پرۆسەیەدا مانا بەرهەم دێنن(توحیدفام و صالحی، ١٣٨٩،ل: ٦). دەشێ بگوترێت کە گوتار کۆگشتیەک لە هزر، باوەرە جوراوجۆرەکان و بۆچونە جیاوازەکانە لەسەر بابەت یان مەسەلەیەک کە بەهۆی جومگەبەستن لێک گرێ دەدرێنەوە و مانا و پێناسیەکی نوێ بەرهەم دێنن. ئەو لێک گرێ دانەوەیە بەهۆێ دالی ناوەندی گوتار مومکین دەبێت، نیشانەیەکی گرینگ و سەرەکی کە هەموو هزر و پارادایمەکان لەسەری کۆکن و خاڵی هاوبەش و لێک گرێ دەرەوەی هزرەکانە، واتە دالی ناوەندی گوتار: ئامانج، قەیران، خاڵ یان ئاسۆیەکی هاوبەشە کە هزر، بۆچون و نیشانە جیاوازەکان دەتوانێ لێک کۆبکاتەوە(هوارث،١٣٧٧)، دەشێ بگوترێت کە ئەگەر تایبەت مەندی گرینگی ئایدۆلۆژێ سیاسێکان مۆنۆلۆگ بوون، خۆ بەمحەکی موتڵەق فەرز کردن، حەول بۆ بەرهەم هێنانی مرۆڤی ئۆبژە، حەول بۆ مسۆگەر کردنی دەسەڵات و بە شێوەی راستەوخۆ بەگژ دەسەڵات دا ڕۆچوونە، ئەوا تایبەت مەندی گرینگی گوتار:  پلۆرالیزم، شەرعییەت دان بە بوونەکانی تر و روو لەکۆمەڵگا هەڵسوکەوت کردن و بەفەرمی ناسینی سۆبژێکتویتەیە.

ئانتۆلۆژی ناسیونالیسمی کوردی:
ئەگەر ناسیونالیسم لە رۆژئاوا وەک سەرچاوە، وڵامێکی بنچینەیی بوو بە قەیرانی شووناس کە مرۆڤ و کۆمەلگاکان هاوکات لەگەڵ پەرەی مۆدێرنیتە و دابڕان لە جیهان، فۆرماسیونی کۆمەڵایەتی کلاسیک و پێش مۆدێڕن تووشی هاتبوون، واتە ناسیونالیسم وڵامێکی مۆدێڕن بوو بە پرسیار لە چی بوونی مرۆڤ و وڵامیک بوو بە پرسیار لە ئانتۆلۆژی مرۆڤی مۆدێرن، بەڵام لە کۆمەڵگا نەریتێکان و شیوە مۆدێڕنەکانی رۆژهەڵاتی ناوین و یەک لەوان ئێران ناسیونالیسم گێڕانەوەیەکی سیاسی لە ئایینی نەریتی بوو بە مەبەستی سازکردنی کۆگشتی، یەکگرتوویی و ڕێکخستنی تاکەکان لەخزمەت بەرژەوەندی دەسەڵاتی سیاسی و ئیتنیکی حاکم بەسەر کۆمەڵگادا، لەو رەوتەدا نەتەوە وەک‌فۆرمێکی ڕواڵەتی دەبێتە جێگرەوەی ئیزەد، پەیکەرەی کۆمەڵگا جێگرەوەی کلیسا و دەسەڵاتی حاکم جێگرەوەی خوا(دی اسمیت، ١٣٩، ل: ١٩١)، لەوەها دۆخ و کەش و هەوایەکی کۆمەڵایەتی، کلتووری و سیاسی‌دایە کە ناسیونالیسمی کورد لەدایک دەبێت وەک دژکردەوەیەک بە دژ ئەو ناسیونالیسمە هێرشکار و داگیرکەرە، ئەو سەرهەڵدانەش تووشی هێرش دەبێتەوە و ناسیونالیسمی هێرشکاریش تووشی بەرپەرچ دانەوە، لەوەها دۆخ و کەشێک دایە کە بەرگری دێتە ئاراوە و ناسیونالیسم دەبێتە هەوێنی هزری و هارمۆنی بەخشی تاکەکان بۆ بەگژ هێرش‌کاردا چوونەوە، بەو شێوەیە ناسیونالیسم وەک ئایدۆلۆژی سیاسی سەرهەڵدەدات، بەڵام لەدرێژەدا ئایدۆلۆژیک بوونی ناسیونالیسم لەناو کوردیشا هەمان خسلەت و تایبەت مەندی هێرشکارانە و پاوانخوازنەی ناسیونالیسمی هێرشکار بەخۆیەوە دەگرێت و حەولی داخستنی هەموو دەرگاکانی دیالۆگ و تەعاموول لەگەڵ ئەوانی تر دەدات و ئەوەش تایبەت مەندی حاشا هەڵنەگری هەموو ئایدۆلۆژێ سیاسێکانە، رەوتی پاوان کردن و مۆنۆلۆگ بوونە لە ئاکام‌دا دابڕان لەناو کۆمەڵگادا بەرهەم دێنێت و بەهەمان خسلەتی ئایینی کۆمەڵگا کە غەیرەکان و ئەوی‌تری تەکفیر دەکرد بەهۆی خۆ بەپیرۆزی موتڵەق زانین، دەست دەکات بە تەکفیر و سڕینەوەی ئەوانی تر. ئەگەر کۆمەلگای کوردی و هەڵکەوتەکانی وەک نۆرمی ئاسایی و سرووشتی هەموو گوتارەکان کە سەرچاوەکەیان کۆمەڵگا و هەڵکەوتەکانە نە حیزبەکان، حەولی بەرهەم هێنانی گوتاریکی ناسیونالیستی نەدەن کە ڕەنگدانەوە و ئاوێنەی باڵانوێنی هەموو بوونە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگا بێت، ئەوا درێژەی ناسیونالیسمی ئایدۆلۆژیک خەسارەکانی بەردەوام دەبێت.





سەرچاوەکان
-           ایگلتون، تری(١٣٨١)، درآمدی بر ایدئولوژی، اکبر معصوم بیگی، تهران، آگه، چاپ اول.
-            پین، مایکل(١٣٨٩)، فرهنگ اندیشه انتقادی، از روشنگری تا پسامدرنیته، پیام یزدانجو، تهران، مرکز، چاپ چهارم.
-    توحیدفام، محمد و فاطمه صالحی (1389)، «گفتمان‌های متناقض سیاست خارجی جمهوری اسلامی ایران   ونومحافظه‌کاران آمریکا (1384-1376) ،فصلنامه علوم سیاسی و روابط بین‌الملل.
-     دی اسمیت، آنتونی(١٣٩٤)، ناسیونالیسم و مدرنیسم: بررسی انتقادی نظریه های متاخر ملت و ملی گرایی، کاظم  فیروزمند، تهران، ابتکار نو.
-          هوارث،دیوید(١٣٧٧)، نظریە گفتمان، فصلنامه علوم سیاسی، ترجمە علی اصغر سلطانی، ش ٢



۱۳۹۷ شهریور ۶, سه‌شنبه

"کلتووری ئۆرتۆدۆکسی و خەسارەکانی"

شاهۆ حوسێنی
ئۆرتۆدۆکس وەک چەمک و ئایین سەرچاوەی یۆنانی هەیە بە مانای: "راست ئایین"، " ئایینی حەق" و " خاوەنی ئایینی درووست"، ئەو چەمکە بنیادنەری کلتوورێکی  سیاسی بناژۆخواز و ڕادیکاڵ بوە لە بەشیکی زۆری رۆژهەڵاتی ئوروپا، رووسیا و رۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت و لەناو کۆمەلگا و شەقامی سیاسی کوردیا بە تایبەتی. ئۆرتۆدۆکس نەتەنیا لەناو ئایین و کۆمەلگا مەسیحێکان‌دا کە لەناو ئایینی یەهودیشا بوونی هەیە و بە مانای کۆگشتیەکە کە هەڵگری نەریتە کۆن و قەدیمیکانن و بەتەواوی دژبەری یەهودێ مۆدێرن و رێفۆرمخوازەکانن. لە ئایینی ئیسلامیشا چەمکی ئۆرتۆدۆکسی بۆ سنووردانان لەنێوان باوەرمەندانی موعتەزلە وەک رەوتی باوەرمەندی بە عەقڵ و عەقڵ باوەران لەگەڵ دژبەرانیان کەڵکی لێ وەرگیراوە. لە دەلاقەی دەرەوەی ئایینیشا  چەمکی ئۆرتۆدۆکسی ئاماژە بە ڕەوت گەلێک دەکات کە مۆنۆلگن، خۆیان بە حەق دەزانن، خۆیان پێ پێوانە و مەحەکە.
دۆخی ژێئۆپۆلەتیکی کوردو جیرانەتی ئەو وڵاتانەی کە کوردی تیا پارچە کراوە لەگەڵ یەکێتی سۆڤییەت، نزیکایەتی حاکمانی خاوەن دەسەڵات لەگەڵ رۆژئاوا و سەرکووتی خوێنینی شۆرش و بزاڤە کوردێکان بەشێوەیەکی دڕندانە لەتەنیشت دیاردە نەریتێکانی کۆمەلگای کوردی، باشترین بەستێنی ڕەخساند بۆ پەرەی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی کە لە ئایدۆلۆژیای لێنینیستی‌دا بە بەربڵاوی تێئۆریزە کرابوو، ئەوە هەڵبەت بەو مانایەی نیە کە شەقامی سیاسی کوردی بەعام هەڵگر و ڕێڕەوی ئایدۆلۆژی لێنینیستیە، بەڵکە بەو مانایەیە کە کلتووری مۆنۆلۆگ بوون، خۆ بە حەق و محەکی موتڵەق زانین و شەرعییەت قایل نەبوون بە بوون و شوناسی ئەوی تر، خزایە ناو شەقامی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی، گەورەترین خەسار و دیاردەی دزێوی ئەو رەوتە سەرکوت کردن و حەول بۆ لەناو بردنی ڕەخنەگر، ئەوی تر و هەرجۆرە بوونێکی سەربەخۆ لەژێر ناو و ناتۆرەی جواروجۆر و بەشێوەیەکی پاوانخوازنە بوو. هێرش و بێ رێزی بێ بەزیانە و بێ سنوور بۆسەر ئەوی تر گەورەترین خەساری کلتووری ئۆرتۆدۆکسی بوو کە تەنیا مافی بوونی بۆ من وەک خودی حەق و مەحەک دەدا و هەموو غەیرتییەتێکی دەسڕێوە. ئاساییە لەوەها دۆخێک دا و لەدرێژەی ئەو کلتوورەدا و بەکەڵک وەرگرتن لەهەمان کلتوور دژکردەوەی رادیکاڵ سەرهەڵبدات و بتکاتە ئامانج، واتە خنکاندن و لەمەیدان بەدەر کردنی ڕەخنەگری سەربەخۆ و لۆژیکی لەئاکام‌دا دەبێتە هۆی رادیکاڵ بوونی فەزای رەخنە و رەخنەگر، واتە رەخنەگر دەبێتە هێرشکارێکی ناو و ناتۆرە فرۆشی وەک خۆتان و رەخنە دادەبەزێتە ئاستی شەرە قسە و قسەڵۆک، لەوەها دۆخێک دا ئەوەی سرنجی نەدرێتێ؛ پلۆرالیزم، ئەندێشە و گوتارە کە غیابی خەسارباری شەقامی سیاسی و کۆمەلایەتی کوردیە.
دەتوانین بڵیین کە ئەوجۆرە هێرشە تێکدەرانەیەی کە لەخۆگری جنێو و ناتۆرەی ناحەز و دوور لە پرەنسیپی گوتاری و هزریە، لەلایەک دەکرێت وەک دژکردوەی چاوەروان کراو بەدژ کردەوەی ئەو لایەن و حیزبانە چاوی لێ بکرێت کە بەهۆی جۆرێک لە جێگیر بوون لەناو ڕایەڵێکی گشتی لە پێوەندی دەسەڵات و ئایدۆلۆژیدا، پێناسە بۆ بوونەکان دەکەن، بوونەکان وەک سوژە و ئۆبژە سنووربەندی دەکەن و شەرعییەت بەهیچ بوونێک و پیناسەیەکی خۆبنیادنەر و سەربەخۆ نادەن و حەولی تواندنەوە و سڕینەوەیان داوە و دەدەن، لەلایەکی تر دەشکرێ وەک بەرهەمی پەرە و هێژمۆنی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی  لەناو لایەنی بەرامبەر واتە ڕەخنەگرانیشا چاوی لێ بکرێت.
بێ گومان ئەو رەوتە بەهەرمی هەرچیەک کەبێت، دەشێ بگوترێت کە پەرە و هێژمۆنی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی لەناو شەقامی سیاسی کوردیدا لەلایەک بنیادنەر و پەرەپێ دەری پاوانخوازێتی، مۆنۆلۆگ بوون و خۆ بە حەق و مەحەک زانینە و ئەمەش لەکاتێکا کورد خەباتێکی میللی-دێموکراتیکی لەپێش‌دایە و کاکڵ و ناوەرۆکی سەرکی ئەو خەباتەش زەروورەتی بوونی ئایدە و باوەری راستەقینە بە پلۆرالیزم و شەرعییەت دان بە بوونەکانی تر و حەولی مودارایە، بەرهەم هێنی دابڕان و چەند بەرەکی و قوڵ بوونەوەی کەلینە ناوخۆییەکانە کە لەئەگەری هەرجۆرە ئالوگۆریەک لە ئێرانی داهاتوو نەتەنیا بەرهەم هێنی دێموکراسی و ئازادی نابێت کە رێک بنیادنەری دەسەڵاتێکی پاوانخواز و پەرەی دژایەتی ناوخۆیی و چەند پات بوونەوەی شەری براکووژی و خوێن ڕشتنە نەک لزوومەن لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی کە لەپێناو بەرژەوەندی حیزبی و ریکخراوەیی‌دا کە وەک نموونە دەکرێ ئاماژە بە ئەزموونی باشور و رۆژئاوا بکرێت. لەلایەکی تریش ئەو رەوتە بەلارێ‌دابەری شێوازی ڕەخنەگرانەی سەربەخۆ و زانست تەورە دەبێت و بەرهەم هێنی بەرەیەک لە ڕەخنەگران دەبێت کە لەژێر کارتێکەری و هێژمۆنی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی جگە لە بەگژ رواڵەت داچوون و رواڵەت رووخاندن هیچ گرینگیەک بەناوەرۆک و ئەندێشە نادەن و لەئاکامیشا خۆیان بنیادنەر و پەرەپێ دەری جۆرێک لە مۆنۆلگ بوون و پاونخوازێتی لەبەستێن و جوغرافیای ڕەخنەدا دەبن، واتە ئەگەر حیزب و ریکخراوە سیاسێکان لەژێر کارتێکەری ئەو کلتوورە حەولی سڕینەوەی هەرجۆرە غەیرییەتێک و ئەوی ترێک دەدات و بنیادنەری پاوانخوازێتی و دیکتاتۆرییەت دەبێت، ڕەخنەگرانیش لەژێر کارتێکەری ئەو کلتوور بەهەمان شێوە بنیادنەر و پەرە پێ‌دەری پاوانخوازێتی و دیکتاتۆرییەت لە ڕەخنەدا دەبن، ئەوە لەکاتێک دا کە جەوهەر و کاکڵی سەرەکی رەخنە شەرعییەت، باوەر و خەبات بۆ پلۆرالیزم و فەرەییە.

بە کورتی ئەوەی ئێستا چ لەفەزای سیاسی و چ لەفەزای رەخنەی کوردیدا دەگوزەرێت فۆرمێک لە دابەزاندن و تەقلیل‌گەراییە لەژێر کارتێکەری کلتووری ئۆرتۆدۆکسی، هەموو خواستەکانی وەک بەرژەوەندی نەتەوەیی، دێموکراسی، سەربەخۆیی، مافی گەلی، مافی مرۆڤ و .... لەوەها دۆخێکا بونەتە و دەبنە  هۆی کەلکی کەرەسەیی لەپێناو بەرژەوەندی لایەن و گرووپەکان.

"کورد؛ بوونێکی خێڵەکی"

شاهۆ حوسێنی
هەڵە نیە ئەگەر بگوترێت کە گرینگ ترین تایبەت مەندی سەردەم و ئەو چاخەی ئێمە تیا دەژین؛ سەیرەورەت و ئاڵوگۆری بەردەوام و خێرایە، بەجۆرێ کە دیاردەکان هەر بەو خێرایی کە سەرهەڵدەدەن و بەدی دێن، ئاڵوگۆریان بەسەردادێت و لەناو دەچن، ئەو دینامیسمە کۆمەڵایەتیە بێ گومان هەم زەین لەخۆدەگرێت و هەمیش رواڵەت، لەو دەلاقەیەرا دەشێ بگوترێت کە کۆمەڵگا پێش‌کەوتۆکان و سەرکەوتۆکان ئەو کۆمەڵگایانەن کە هەم ئاڵوگۆری زەینییان بەسەردا دێت و هەمیش ئاڵوگۆری رواڵەتی واتە هەم لەفۆرماسیونی هزری، مانایی و کردەوەیی واتە فۆرمی پێوەندی و پێناسەکردنی خۆد و ئەوی‌ترا ئاڵوگۆریان بەسەردا دێت و هەمیش ئەو ئاڵوگۆریە دەبێتە هۆی ئاڵوگۆری لە فۆرماسیونی رواڵەتی و پێکهاتەی رواڵەتی کۆمەڵگا.
دوو چەمک و دەستەواژەی کە لەو بوارەدا زۆر گرینگن و زۆریش بەکار دەبرێن بۆ پێناسەکردنی کۆمەڵگاکان، یەکیان نەریتیە و ئەوی تریان مۆدێرن. هەر کام لەو دوو چەمکە لەراستی‌دا لەخۆگری زۆردیاردەی جیاواز لەگەڵ یەکترن هەر لەدیاردەی مانایی، زەینی، کلتووری، ئابووری و کۆمەڵایەتی‌را بگرە هەتا دیاردەی سیاسی، لەراستی‌دا لەگەڵ ئاڵوگۆر بوونی پیکهاتە و فۆرماسیونی زەینی و مانایی مرۆڤ و کۆمەڵگا، بێ گومان فۆرمی پێوەندی و پێناسەکردنی خود و ئەوی تریش ئاڵوگۆری بەسەردادێت و ئەمانەش دەبنە هۆی ئاڵوگۆری لە سیستمی کۆمەڵایەتی- سیاسی، روانگەی مرۆڤ و کۆمەلگا بۆ مرۆڤ، کۆمەڵگا و سیاسەت و بەعام شیوازێکی تەواو جیاواز لەپێشووتر لە هەموو رەهەندەکانی پیوەندی دار بە ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵگا. یەکێک لەتایبەت مەندێکانی کۆمەڵگای نەریتی خێڵەکی بوونە، مەبەست لە خێڵەکی بێ گومان جۆری پێوەندی، مێنتالیتە و شێوەی پێناسەکردنە نەک لزوومەن فۆرماسیونی ڕۆاڵەتی، لێرە زۆرتر مەبەست ڕەچەڵەکناسی خێڵەکی بوونە، واتە دەرخستنی ئەوەیکە چلۆن مرۆڤەکان بەهۆی جێگیر بوون لەناو ڕایەڵێکی گشتی لە پێوەندی دەسەڵات و ئایدۆلۆژیدا، پێناسە بۆ بوونەکان دەکەن و بوونەکان وەک سوژە و ئۆبژە سنووربەندی دەکەن.

جاری وایە بیردەکەمەوە لە چارەنووسی خۆمان وەک کورد، خۆمان لەگەڵ ئەو نەتەوانەی بەسەربەستی گەیشتوون هەڵدەسەنگێنم، بەو ئاکامە دەگەم سەبەرستی بەمانای سەربەخۆیی و سەربەخۆیی بەمانای ئازادی لە و ئازادی بۆ، ڕێژەیەکی گونجاوی پێگەیشتوویی مەعریفی و شعووری، حەول و تێکۆشانی گونجاو و ئیرادەیەکی مەعتووف بە تێگەیشتوویی و پێ گەیشتوویی دەوێت کە لەناو ئیمەی تاکی کورد و کۆمەڵگای کوردی بەداخەوە غایبە، ئەمە هێشتاش خەێڵەکین، خێڵەکی نە لەمانای فۆرمی نەریتێکەی دا  وەک رواڵەت و فۆرمێک کە سەرۆک عەشیرەیەک و خێڵێکی موتیع و فەرمانبەر لەخۆدەگرێت، کە لەجۆری پێوەندی لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ کۆمەلگا و شێوازی روانین لەخود و ئەوی‌تر و کۆمەڵگا کە خۆی لە فۆرمی پێوەندێک و هارمۆنیکی سەرو و خوار، حاکم و مەحکوم و ئەرباب رەعیەتی‌دا دەبینێتەوە،  حەتتا پێکهاتە بەڕواڵەت مۆدێڕنەکانیشمان خێڵەکین، ڕەخنەگرەکانیشمان خێڵەکین، دیارە خێڵەکی نەبەمانەی فۆرمێکەی و پێکهاتەیەکی وەک جۆری پێناسەکردنی ڕۆاڵەتی مرۆڤەکان، کە بەمانای جۆری ڕوانینی زەینی بەنیسبەت ئەوی تر و داڕشتی جۆری پێوەندی لەدەلاقەی مێنتالیتە وجیهان بینیمانا، بەمانای ئەو هارمۆنیە و سنوورەی کە جیهانی زەینی مە لەدەلاقەی ڕوانینی مەعریفیانە بۆ خۆمان و ئەوی تری دادەڕێژێت. بۆ وینە هێشتا لەمنی تاک را بگرە هەتا بەشێکی زۆر لە پیکهاتە بەرواڵەت مۆدێرنەکان، بەشیکی زۆر لە رەخنەگران، لەدەلاقەی عەقڵییەتی هێرارشیکەوە وەک خود دەڕواننە ئەوی تر و لەدەلاقەی پێوەندی و کۆنتاکتێکی توولی دا حەولی داڕشتنی پیوەندێکان دەدەن. واتە لەناو رایەڵێکی بەرتەسکی ئایدۆلۆژیک‌را پێناسەیەک بۆخۆمان و ئەوی تر دەکەین و حەول دەدەین لەچوارچێوەی دەسەڵات و هێژمۆنی خۆمان را ئەو فۆرمە لە پیناسە و پێوەندیە لەخۆمان و لەوی تر، بەسەر ئەوی تردا بسەپێنن و ئەوی تر وادار بکەین لەناو ئەو جەغز و پێناسەیە کە ئیمە بۆی دیاری دەکەین کایە بکات و ئەو شێوازە و مێتۆدە پێوەندیەی کە ئێمە دیاریمان کردوە و بێ گومان پێوەندێکی تولی و هێرارشیکە قەبوڵ بکات.