۱۳۹۷ شهریور ۶, سه‌شنبه

"کلتووری ئۆرتۆدۆکسی و خەسارەکانی"

شاهۆ حوسێنی
ئۆرتۆدۆکس وەک چەمک و ئایین سەرچاوەی یۆنانی هەیە بە مانای: "راست ئایین"، " ئایینی حەق" و " خاوەنی ئایینی درووست"، ئەو چەمکە بنیادنەری کلتوورێکی  سیاسی بناژۆخواز و ڕادیکاڵ بوە لە بەشیکی زۆری رۆژهەڵاتی ئوروپا، رووسیا و رۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت و لەناو کۆمەلگا و شەقامی سیاسی کوردیا بە تایبەتی. ئۆرتۆدۆکس نەتەنیا لەناو ئایین و کۆمەلگا مەسیحێکان‌دا کە لەناو ئایینی یەهودیشا بوونی هەیە و بە مانای کۆگشتیەکە کە هەڵگری نەریتە کۆن و قەدیمیکانن و بەتەواوی دژبەری یەهودێ مۆدێرن و رێفۆرمخوازەکانن. لە ئایینی ئیسلامیشا چەمکی ئۆرتۆدۆکسی بۆ سنووردانان لەنێوان باوەرمەندانی موعتەزلە وەک رەوتی باوەرمەندی بە عەقڵ و عەقڵ باوەران لەگەڵ دژبەرانیان کەڵکی لێ وەرگیراوە. لە دەلاقەی دەرەوەی ئایینیشا  چەمکی ئۆرتۆدۆکسی ئاماژە بە ڕەوت گەلێک دەکات کە مۆنۆلگن، خۆیان بە حەق دەزانن، خۆیان پێ پێوانە و مەحەکە.
دۆخی ژێئۆپۆلەتیکی کوردو جیرانەتی ئەو وڵاتانەی کە کوردی تیا پارچە کراوە لەگەڵ یەکێتی سۆڤییەت، نزیکایەتی حاکمانی خاوەن دەسەڵات لەگەڵ رۆژئاوا و سەرکووتی خوێنینی شۆرش و بزاڤە کوردێکان بەشێوەیەکی دڕندانە لەتەنیشت دیاردە نەریتێکانی کۆمەلگای کوردی، باشترین بەستێنی ڕەخساند بۆ پەرەی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی کە لە ئایدۆلۆژیای لێنینیستی‌دا بە بەربڵاوی تێئۆریزە کرابوو، ئەوە هەڵبەت بەو مانایەی نیە کە شەقامی سیاسی کوردی بەعام هەڵگر و ڕێڕەوی ئایدۆلۆژی لێنینیستیە، بەڵکە بەو مانایەیە کە کلتووری مۆنۆلۆگ بوون، خۆ بە حەق و محەکی موتڵەق زانین و شەرعییەت قایل نەبوون بە بوون و شوناسی ئەوی تر، خزایە ناو شەقامی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی، گەورەترین خەسار و دیاردەی دزێوی ئەو رەوتە سەرکوت کردن و حەول بۆ لەناو بردنی ڕەخنەگر، ئەوی تر و هەرجۆرە بوونێکی سەربەخۆ لەژێر ناو و ناتۆرەی جواروجۆر و بەشێوەیەکی پاوانخوازنە بوو. هێرش و بێ رێزی بێ بەزیانە و بێ سنوور بۆسەر ئەوی تر گەورەترین خەساری کلتووری ئۆرتۆدۆکسی بوو کە تەنیا مافی بوونی بۆ من وەک خودی حەق و مەحەک دەدا و هەموو غەیرتییەتێکی دەسڕێوە. ئاساییە لەوەها دۆخێک دا و لەدرێژەی ئەو کلتوورەدا و بەکەڵک وەرگرتن لەهەمان کلتوور دژکردەوەی رادیکاڵ سەرهەڵبدات و بتکاتە ئامانج، واتە خنکاندن و لەمەیدان بەدەر کردنی ڕەخنەگری سەربەخۆ و لۆژیکی لەئاکام‌دا دەبێتە هۆی رادیکاڵ بوونی فەزای رەخنە و رەخنەگر، واتە رەخنەگر دەبێتە هێرشکارێکی ناو و ناتۆرە فرۆشی وەک خۆتان و رەخنە دادەبەزێتە ئاستی شەرە قسە و قسەڵۆک، لەوەها دۆخێک دا ئەوەی سرنجی نەدرێتێ؛ پلۆرالیزم، ئەندێشە و گوتارە کە غیابی خەسارباری شەقامی سیاسی و کۆمەلایەتی کوردیە.
دەتوانین بڵیین کە ئەوجۆرە هێرشە تێکدەرانەیەی کە لەخۆگری جنێو و ناتۆرەی ناحەز و دوور لە پرەنسیپی گوتاری و هزریە، لەلایەک دەکرێت وەک دژکردوەی چاوەروان کراو بەدژ کردەوەی ئەو لایەن و حیزبانە چاوی لێ بکرێت کە بەهۆی جۆرێک لە جێگیر بوون لەناو ڕایەڵێکی گشتی لە پێوەندی دەسەڵات و ئایدۆلۆژیدا، پێناسە بۆ بوونەکان دەکەن، بوونەکان وەک سوژە و ئۆبژە سنووربەندی دەکەن و شەرعییەت بەهیچ بوونێک و پیناسەیەکی خۆبنیادنەر و سەربەخۆ نادەن و حەولی تواندنەوە و سڕینەوەیان داوە و دەدەن، لەلایەکی تر دەشکرێ وەک بەرهەمی پەرە و هێژمۆنی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی  لەناو لایەنی بەرامبەر واتە ڕەخنەگرانیشا چاوی لێ بکرێت.
بێ گومان ئەو رەوتە بەهەرمی هەرچیەک کەبێت، دەشێ بگوترێت کە پەرە و هێژمۆنی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی لەناو شەقامی سیاسی کوردیدا لەلایەک بنیادنەر و پەرەپێ دەری پاوانخوازێتی، مۆنۆلۆگ بوون و خۆ بە حەق و مەحەک زانینە و ئەمەش لەکاتێکا کورد خەباتێکی میللی-دێموکراتیکی لەپێش‌دایە و کاکڵ و ناوەرۆکی سەرکی ئەو خەباتەش زەروورەتی بوونی ئایدە و باوەری راستەقینە بە پلۆرالیزم و شەرعییەت دان بە بوونەکانی تر و حەولی مودارایە، بەرهەم هێنی دابڕان و چەند بەرەکی و قوڵ بوونەوەی کەلینە ناوخۆییەکانە کە لەئەگەری هەرجۆرە ئالوگۆریەک لە ئێرانی داهاتوو نەتەنیا بەرهەم هێنی دێموکراسی و ئازادی نابێت کە رێک بنیادنەری دەسەڵاتێکی پاوانخواز و پەرەی دژایەتی ناوخۆیی و چەند پات بوونەوەی شەری براکووژی و خوێن ڕشتنە نەک لزوومەن لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی کە لەپێناو بەرژەوەندی حیزبی و ریکخراوەیی‌دا کە وەک نموونە دەکرێ ئاماژە بە ئەزموونی باشور و رۆژئاوا بکرێت. لەلایەکی تریش ئەو رەوتە بەلارێ‌دابەری شێوازی ڕەخنەگرانەی سەربەخۆ و زانست تەورە دەبێت و بەرهەم هێنی بەرەیەک لە ڕەخنەگران دەبێت کە لەژێر کارتێکەری و هێژمۆنی کلتووری ئۆرتۆدۆکسی جگە لە بەگژ رواڵەت داچوون و رواڵەت رووخاندن هیچ گرینگیەک بەناوەرۆک و ئەندێشە نادەن و لەئاکامیشا خۆیان بنیادنەر و پەرەپێ دەری جۆرێک لە مۆنۆلگ بوون و پاونخوازێتی لەبەستێن و جوغرافیای ڕەخنەدا دەبن، واتە ئەگەر حیزب و ریکخراوە سیاسێکان لەژێر کارتێکەری ئەو کلتوورە حەولی سڕینەوەی هەرجۆرە غەیرییەتێک و ئەوی ترێک دەدات و بنیادنەری پاوانخوازێتی و دیکتاتۆرییەت دەبێت، ڕەخنەگرانیش لەژێر کارتێکەری ئەو کلتوور بەهەمان شێوە بنیادنەر و پەرە پێ‌دەری پاوانخوازێتی و دیکتاتۆرییەت لە ڕەخنەدا دەبن، ئەوە لەکاتێک دا کە جەوهەر و کاکڵی سەرەکی رەخنە شەرعییەت، باوەر و خەبات بۆ پلۆرالیزم و فەرەییە.

بە کورتی ئەوەی ئێستا چ لەفەزای سیاسی و چ لەفەزای رەخنەی کوردیدا دەگوزەرێت فۆرمێک لە دابەزاندن و تەقلیل‌گەراییە لەژێر کارتێکەری کلتووری ئۆرتۆدۆکسی، هەموو خواستەکانی وەک بەرژەوەندی نەتەوەیی، دێموکراسی، سەربەخۆیی، مافی گەلی، مافی مرۆڤ و .... لەوەها دۆخێکا بونەتە و دەبنە  هۆی کەلکی کەرەسەیی لەپێناو بەرژەوەندی لایەن و گرووپەکان.

"کورد؛ بوونێکی خێڵەکی"

شاهۆ حوسێنی
هەڵە نیە ئەگەر بگوترێت کە گرینگ ترین تایبەت مەندی سەردەم و ئەو چاخەی ئێمە تیا دەژین؛ سەیرەورەت و ئاڵوگۆری بەردەوام و خێرایە، بەجۆرێ کە دیاردەکان هەر بەو خێرایی کە سەرهەڵدەدەن و بەدی دێن، ئاڵوگۆریان بەسەردادێت و لەناو دەچن، ئەو دینامیسمە کۆمەڵایەتیە بێ گومان هەم زەین لەخۆدەگرێت و هەمیش رواڵەت، لەو دەلاقەیەرا دەشێ بگوترێت کە کۆمەڵگا پێش‌کەوتۆکان و سەرکەوتۆکان ئەو کۆمەڵگایانەن کە هەم ئاڵوگۆری زەینییان بەسەردا دێت و هەمیش ئاڵوگۆری رواڵەتی واتە هەم لەفۆرماسیونی هزری، مانایی و کردەوەیی واتە فۆرمی پێوەندی و پێناسەکردنی خۆد و ئەوی‌ترا ئاڵوگۆریان بەسەردا دێت و هەمیش ئەو ئاڵوگۆریە دەبێتە هۆی ئاڵوگۆری لە فۆرماسیونی رواڵەتی و پێکهاتەی رواڵەتی کۆمەڵگا.
دوو چەمک و دەستەواژەی کە لەو بوارەدا زۆر گرینگن و زۆریش بەکار دەبرێن بۆ پێناسەکردنی کۆمەڵگاکان، یەکیان نەریتیە و ئەوی تریان مۆدێرن. هەر کام لەو دوو چەمکە لەراستی‌دا لەخۆگری زۆردیاردەی جیاواز لەگەڵ یەکترن هەر لەدیاردەی مانایی، زەینی، کلتووری، ئابووری و کۆمەڵایەتی‌را بگرە هەتا دیاردەی سیاسی، لەراستی‌دا لەگەڵ ئاڵوگۆر بوونی پیکهاتە و فۆرماسیونی زەینی و مانایی مرۆڤ و کۆمەڵگا، بێ گومان فۆرمی پێوەندی و پێناسەکردنی خود و ئەوی تریش ئاڵوگۆری بەسەردادێت و ئەمانەش دەبنە هۆی ئاڵوگۆری لە سیستمی کۆمەڵایەتی- سیاسی، روانگەی مرۆڤ و کۆمەلگا بۆ مرۆڤ، کۆمەڵگا و سیاسەت و بەعام شیوازێکی تەواو جیاواز لەپێشووتر لە هەموو رەهەندەکانی پیوەندی دار بە ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵگا. یەکێک لەتایبەت مەندێکانی کۆمەڵگای نەریتی خێڵەکی بوونە، مەبەست لە خێڵەکی بێ گومان جۆری پێوەندی، مێنتالیتە و شێوەی پێناسەکردنە نەک لزوومەن فۆرماسیونی ڕۆاڵەتی، لێرە زۆرتر مەبەست ڕەچەڵەکناسی خێڵەکی بوونە، واتە دەرخستنی ئەوەیکە چلۆن مرۆڤەکان بەهۆی جێگیر بوون لەناو ڕایەڵێکی گشتی لە پێوەندی دەسەڵات و ئایدۆلۆژیدا، پێناسە بۆ بوونەکان دەکەن و بوونەکان وەک سوژە و ئۆبژە سنووربەندی دەکەن.

جاری وایە بیردەکەمەوە لە چارەنووسی خۆمان وەک کورد، خۆمان لەگەڵ ئەو نەتەوانەی بەسەربەستی گەیشتوون هەڵدەسەنگێنم، بەو ئاکامە دەگەم سەبەرستی بەمانای سەربەخۆیی و سەربەخۆیی بەمانای ئازادی لە و ئازادی بۆ، ڕێژەیەکی گونجاوی پێگەیشتوویی مەعریفی و شعووری، حەول و تێکۆشانی گونجاو و ئیرادەیەکی مەعتووف بە تێگەیشتوویی و پێ گەیشتوویی دەوێت کە لەناو ئیمەی تاکی کورد و کۆمەڵگای کوردی بەداخەوە غایبە، ئەمە هێشتاش خەێڵەکین، خێڵەکی نە لەمانای فۆرمی نەریتێکەی دا  وەک رواڵەت و فۆرمێک کە سەرۆک عەشیرەیەک و خێڵێکی موتیع و فەرمانبەر لەخۆدەگرێت، کە لەجۆری پێوەندی لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ کۆمەلگا و شێوازی روانین لەخود و ئەوی‌تر و کۆمەڵگا کە خۆی لە فۆرمی پێوەندێک و هارمۆنیکی سەرو و خوار، حاکم و مەحکوم و ئەرباب رەعیەتی‌دا دەبینێتەوە،  حەتتا پێکهاتە بەڕواڵەت مۆدێڕنەکانیشمان خێڵەکین، ڕەخنەگرەکانیشمان خێڵەکین، دیارە خێڵەکی نەبەمانەی فۆرمێکەی و پێکهاتەیەکی وەک جۆری پێناسەکردنی ڕۆاڵەتی مرۆڤەکان، کە بەمانای جۆری ڕوانینی زەینی بەنیسبەت ئەوی تر و داڕشتی جۆری پێوەندی لەدەلاقەی مێنتالیتە وجیهان بینیمانا، بەمانای ئەو هارمۆنیە و سنوورەی کە جیهانی زەینی مە لەدەلاقەی ڕوانینی مەعریفیانە بۆ خۆمان و ئەوی تری دادەڕێژێت. بۆ وینە هێشتا لەمنی تاک را بگرە هەتا بەشێکی زۆر لە پیکهاتە بەرواڵەت مۆدێرنەکان، بەشیکی زۆر لە رەخنەگران، لەدەلاقەی عەقڵییەتی هێرارشیکەوە وەک خود دەڕواننە ئەوی تر و لەدەلاقەی پێوەندی و کۆنتاکتێکی توولی دا حەولی داڕشتنی پیوەندێکان دەدەن. واتە لەناو رایەڵێکی بەرتەسکی ئایدۆلۆژیک‌را پێناسەیەک بۆخۆمان و ئەوی تر دەکەین و حەول دەدەین لەچوارچێوەی دەسەڵات و هێژمۆنی خۆمان را ئەو فۆرمە لە پیناسە و پێوەندیە لەخۆمان و لەوی تر، بەسەر ئەوی تردا بسەپێنن و ئەوی تر وادار بکەین لەناو ئەو جەغز و پێناسەیە کە ئیمە بۆی دیاری دەکەین کایە بکات و ئەو شێوازە و مێتۆدە پێوەندیەی کە ئێمە دیاریمان کردوە و بێ گومان پێوەندێکی تولی و هێرارشیکە قەبوڵ بکات. 

۱۳۹۷ مرداد ۲۴, چهارشنبه

ڕەچەڵەکناسی ناسیونالیزمی کوردی

شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
کۆتایی دەسەڵاتی سیاسی یەکێتی سۆڤییەت وەک مێترۆپۆلی لینینیسم، بوو بەهۆی دامرکانی کڵپەی ئایدیا و کلتووری لێنینیستی کە بنیادنەر و پراکتیزەکەری شۆرشی ئۆرتۆدۆکسی بوو,(Lenin,1913.L,3-9) هەڵبەت لێرە مەبەست لە شۆرش، هەم شۆرشی کردوەییە و هەم ئایدولۆژیک، بەڵام نەک لزوومەن شۆرشێکی فکری، لە شێوەی فکری فۆکۆیی بەمانای دابڕان لە رابردوو(Köppen.1974.L,20-21) کە بەمانای دابڕان لە هزر و مێنتالیتەی رۆژئاوایی بوو. دیارە فکری رۆژئاوایی بنیادنەر و پراکتیزەکەری رەوتێک بوو بەمانای زەروورەتی دابڕانی سووژە سەربەخۆ وخۆبنیادنەرەکان لە ئایدیا و مێنتالیتەی کلاسیک‌و ئێسکۆلاستیکی (Müller,2005.L,102)،]سەردەمێک کە دەسەڵات و زانستی ئایینی هەموو شتێک بە سەر مرۆڤەکانا دەسەپێنێت، سەردەمێک کە بەسەردەمی دابەزاندنی سووژەکان بۆ ئاستی ئۆبژە و سەردەمی خوڵقێنەری ئۆبژەکان پیناسەکراوە[(درفشی،١٣٩٦) بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆری هەنگاو بە هەنگاو لە هەناو و زەینی تاک و کۆمەڵگا بەرەو ئاگایی و مێنتالیتەی سووژە و عەقڵ‌تەوەرە. (Friedrich,2011.L,414,415) ئەو دامرکان و ئاڵوگۆریە زیاتر لە هەموو کات بەستێنی رەخساندوە بۆ شۆرشێک، بەڵام شۆرش نەک لە پێوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی رواڵەتی و بەمانای رووخاندنی رواڵەتی دەسەڵاتێک، یان پێکهێنانی دەسەڵاتێکی‌تر و بوون بە بەشێک لە دەسەڵاتی ئەڵترناتیو، کە بەمانای دابڕان و ئازاد بوون لە ئایدیا و مێنتالیتەی کلاسیک، بەمانای ئازاد بوون لە ئۆبژێکتویتە و سترۆکتۆراڵ بوون(حوسێنی،٢٠١٨)، بەمانای  بوون بە سووژە، بوون بە بکەرێکی ناسینەر و خۆبنیادنەر.
ڕەچەڵەکی ناسیونالیزمی کوردی:
ئەگەر سەرچاوەی ناسیونالیزم لە رۆژئاوا ]وەک سەرچاوەی مەعریفی و فکری ناسیونالیزم[، بوونی ئایدیا و مێنتالیتە لەمەر مرۆڤ، کۆمەڵگا و جیهان و لەخۆگری فۆرماسیونێک لەپێوەندی لەنێوان ئەو دیاردانەدا بوو، واتە بەرهەمی پێوەندی نێوان سوبژەکان(پێوەندی ئینترسۆبژێکتیڤ) ، پێوەندی هزری و سەربەخۆیانەی سووژەکان وەک بکەری ناسینەر و خوڵقینەری چەمک و مەعریفەکان بوو(Peter,2014.L,78)، ]جێگای ئاماژەیە کە سێ تایبەت مەندی مرۆڤی رۆژئاوایی بریتین لە:یەکەم:  مرۆڤ سرچاوەی پێناسە و مانایە(سوژە)، دووهەم: مرۆڤ خاوەن جەوهەرێکی نەگۆر نیە و لەگۆرانی بەردەوام دایە، سێهەم: مرۆڤ ئازادە و چۆنیەتی بوونی خۆی لەنێوان هەلومەرجە جیاوازەکان‌داسەربەخۆیانە هەڵدەبژێرێت[.]کوروز،١٣٧٩. ل،٣١،٣٢[ ئەوا ناسیونالیزمی کوردی هەم لەغیابی سووژەیەکی سەربەخۆ و هەم لە غیابی هەر جۆرە ئایدەیەک و مێنتالیتەیەکی کە بەرهەمی پیوەندی نێوان سووژەکان بێت، هەرجۆرە فۆرماسیونیکی هزری و مانایی لەمەر مرۆڤ، کۆمەڵگا و جەهان و لەخۆگری جۆرێک لە پێوەندی لەنێوان ئەو دیاردانە لەناو زەین و هزری سووژەیەکی کوردی دا وە پەرەگرتنی لەپێوەندیەکی ئینتێرسۆبژێکتیڤ‌دا سەری هەڵدا، ئەو رەوتە تەنیا خۆی لە فۆرم و قەبارەی هێندێک دروشم و رواڵەت‌دا دیتەوە، بۆیە دەکرێ وەک ناسیونالیزمێکی رواڵەتی و کڕچ و کاڵ پێناسە بکرێت و پێی بگوترێت ناسیونالیزمی رووتین، واتە ناسیونالیزمێکی کە لەسەر ئەساس و پایەی جیهان بینیەکی زەینی و دەروونی تاک لەمەر مرۆڤ، کۆمەڵگا، جیهان و باوەر بە فۆرماسیونێک لە پێوەندی لەنێوان ئەو دیاردانەدا بنیادنەندراوە.
واتە ئەگەر فۆرمی دەسەڵاتی رواڵەتی، بەرهەمی فۆرمی فکر و ئەندیشەی کۆمەڵگای رۆژئاوایی لەمەر مرۆڤ، کۆمەڵگا، جیهان و لەخۆگری فۆرماسیونیکی پیوەندی لەنێوان ئەو دیاردانەدایە و ئاڵوگۆری لە فۆرمی دەسەڵاتی رواڵەتی بەرهەمی ئاڵوگۆری لە فکر و ئەندێشەی تاکی رۆژئاوایی‌دا وەک رەوتێکی مێژۆویی بەردەوام گەیشتۆتە ئەو سەردەمە، ئەوا بێ گومان ئەساس و بنەماکەی فۆرماسیونێکی هزری و زەینیە لە دەروونی تاکی رۆژئاوایی‌دا وەک سووژەیەکی سەربەخۆ، واتە جیهان بینیەک کە وێناکەری مرۆڤ، کۆمەڵگا، جیهان و لەخۆگری فۆرماسیونێکی پێوەندی لەنێوان ئەو دیاردانەدایە، ئەوەش بەو مانایەیە کە لەغیابی ئەو فۆرماسیونە لە ئاگایی، هزر و زەینییەتە، ئەو جیهان بینیە، ئەساسەن هیچ فۆرماسیونێکی رواڵەتی و هیچ ئاڵوگۆریک بەرهەم نەدەهات (Anderson,1988.L,14-65).
فۆرماسیونی ناسیونالیزمی کوردی لەغیابی هەرجۆرە جیهان بینیەکی کوردانە و رەوتێکی مێژووی هزر و ئەندێشە لەهەناوی تاک و کۆمەڵگای کوردی‌دا سەری هەڵداوە، دیارە مەبەست لە کوردانە لێرەدا ئەوە نیە کە هەڵگری ئەو جیهان بینیە بە کوردی بدوێت، بەرگی کوردی لەبەر بکات و لەناو کوردان‌دا ژیان بکات، خۆبە فارس، تورک و عەرەب نەزانێت (Günter,1993.L,23-57)، بەڵکە کوردانە لێرە بەمانای زەین و مەعریفەیەکی تایبەت بە تاک و کۆمەڵگایەکە، کە بەرهەمی رەوتی ژیانی مێژوویی، تەعامولی مێژویی  و پێکەوە ژیانی زەینی و مەعریفی کۆگشتیەک لە مرۆڤەکانە لەگەڵ یەکتر، لەگەڵ سرووشت و لەگەڵ ئەوێکی‌تر.  واتە ناسیونالیسم وەک رواڵەت بەمانای دابڕان لە عەشیرەت و فۆرماسیونی کۆمەڵایەتی نەریتی، دابڕان لە پێوەندی بەرهەم هاتوو لەسەر ئەسڵ و نەسەب وخوێن، وەک هزر بە مانای دابڕان لە هەرجۆرە زەینییەت و شێوە روانینێکی ئایینی و ئایدۆلۆژیکیە،  بە کورتی ناسیونالیزم یانی هزر و مینتالیتەیەکی کە بەرهەم هاتوو بەهۆی پیوەندی ئینتێرسۆبژێکتیڤە، واتە بەرهەمی پێوەندی و تەعامولی سەربەخۆیانە و ئازادانەی زەینی و رواڵەتی سووژەکانە،  کە لەگەڵ ئەوەدا وەک حەڵقەیەکی زنجیر دەبێتە هۆکار بۆ لێک گرێ‌دانەوەی خودەکانی ناو ئەو کۆمەڵگایە، لەهەمان کاتیشا وەک سنوورێک جیاکەرەوەی خود لەگەڵ ئەوەێکی‌تردەبێت(دیارە هەم ئەوێکی‌تری زەینی و هەم رواڵەتی).
 بۆیە دەشێ بگوترێت کە ناسیونالیزمی کوردی جگە لە حەولێکی دەسەڵات خوازانە، بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات، یان بوون بەبەشێک لەدەسەڵات، لەخۆگری ناوەرۆکیکی مەعریفی و زەینی نیە،  واتە کورد بەر لەوەکە لە رواڵەت‌دا کۆلۆنیالیزە کرابێت، خۆی لە زەین و هەناوی خۆی‌دا کۆلۆنیالیزە بوە، واتە لەغیابی هەرجۆرە ناوەرۆکێکی لۆکاڵی و کوردانە کە سەرچاوەی سەربەخۆبوونە، بۆ بنیادنانی خودێکی سەربەخۆی کۆمەلایەتی و سیاسی کە ئەمیش بنیانەری دەسەڵاتێکی رواڵەتی کوردانەیە، کورد کەوتۆتە ژێر رکێفی دەسەڵات و هێژمۆنی ئەوی‌تری زەینی کە بۆ نموونە دەشێ ئاماژە بە ئیسلام(جەهادی، سەلەفی و ئسولگەرا) مارکسیسم(لێنینیسم، مائۆئیسم و..)، ئانارشیسم و...هتد بکرێت. بە کورتی سەرچاوەی کۆلۆنیالیزە بوونی رواڵەتی کورد لەلایەن ئەوی‌ترەوە، کۆلۆنیالیزە بوونی زەینی و مەعریفی کوردە لەغیابی هەرجۆرە جیهان بینیەکی لۆکاڵی. کە وابێ بەر لەوەکە باس لە دەرچوون لەکۆلۆنیالیزمی رواڵەت و پێکهێنانی دەسەڵاتێکی کوردی بکرێت، کە لەغیابی ناوەرۆکێکی زەینی و مەعریفی کوردانە مەحکوومی بەشکەستە، کورد پێویستە لە کۆلۆنیالیزمی زەینی و مەعریفی رزگاری بێت، واتە کورد بەر لەوەکە رووبەرووی دەسەڵاتی رواڵەتی شۆرش بکات و حەولی لەناو بردنی بدات، پێویستە بەدژ دەسەڵاتی زەینی و مەعریفی ئەوی‌تر کە لە دەروونی‌دا نەهادینە بوە شۆرش بکات، دیارە شۆرش بەدژ ئەوێکی‌تری زەینی و مەعریفی لە هەناو و دەروونی‌ کوردا مەیسرو موومکین نابێت، مەگەر خودێکی کوردانە وەک بەرهەمی زەین و مەعریفەی کوردانە بەرهەم هاتبێت و ببێتە نەخشە رێگای شۆرش بەدژ ئەوێکی‌تر لە دەروونی کوردا، ئینجا کە ئەو خودە زەینی و مەعریفیە بەرهەم هات، پێویستە بۆ مسۆگەر کردن و پەرەی ئەو لەکۆمەلگا‌دا تێ‌بکۆشرێت، دیارە مەبەست لە شۆرش و تێکۆشان و خەبات بەهیچ شیوەیەک وێناکردن و لەخۆگری فۆرماسیونی کلتووری لێنینیستی نیە، بەڵکە رێک مەبەست فۆرماسیونی مانایی و کردەوەیی رۆژئاواییە. واتە کورد ناتوانێت بە بەرهەم هێنانی فۆرماسیونیکی مانایی و هزری پاوانخوازنە بەگژ پاوانخوازێتی ئەوی‌تری پاوانخوازدا بچێت، بۆیەش کورد پیویستی بە فۆرماسیونیکی مانایی و هزری سووژە تەوەرە هەیە کە ئەساس و بنەمای پلۆرالیزمی هزری و رواڵەتیە.


ئاکام:
بە کورتی دەشی بگوترێت کە کورد پێویستی بە دابڕان و گوسەستێکی مێژویی هەیە لە ئایدیا و مینتالیتەی ئۆرتۆدۆکسی. ئەمرۆکە لەهەموو کاتێک زیاتر هەست بە زەروورەتی ئەو دابڕان و گوسەستە دەکرێت، دابڕان لە ناسیونالیزمی رووتین، دابڕان لە ئەوێکی‌تر، خەباتی رواڵەتی، خەبات بەدژ دەسەڵات، ئۆبژەسازی و ئۆبژە پەروەری. ئەوەش مومکین نابێت مەگەر بە رۆچوونیکی مەعریفیانە و بیرمەندانە بە ناخی  ناسیونالیزما، بە شێوەی باوەر بە سەرچاوەی مانا بوون و خوڵقینەری مانا بوونی مرۆڤ، واتە سووژە و ناسکار بوونی مرۆڤ، بنیادنانی خودێکی زەینی و مەعریفی سەربەخۆ بۆ دابڕان لە ئەوێکی‌تر ]دیارە مەبەست لەسەربەخۆ بوون، دوور بوون لەکارتێکەری دەرکەوتەکانی‌تر نیە، بەڵکە سەربەخۆ بوون بەمانای رەخساندنی بەستێن بۆ هاتنە ئارای مەجالی ئەزموون و تەجرووبەیەکی سرووشتی و بە دوور لە گوشار وهێژمۆنی ئایدۆلۆژیکانەیە لەنێوان سووژە و ئۆبژەدا کە بە هۆی هێژمۆنی ئایدۆلۆژی لەناوکۆمەڵگادا، ئەو مەجال و بەستێنە لەناوچوە و ئە رەوتە سرووشتیە لەناوچوە[، خەبات بەدژ فۆرماسیونی زەینی و هزری دەسەڵاتی پاوانخواز بۆ  کارتێکردن لە رواڵەتی دەسەڵات، بنیادنانی فۆرماسیونێکی نوێ و مۆدێرنی زەینی و مەعریفی بۆ لەناوچوونی رواڵەتی کۆن و کلاسیکی دەسەڵات.
بێ گومان دابڕان لە فۆرماسیونی عەقڵییەتی ئۆرتۆدۆکسی و لە فۆرماسیونی رواڵەتی و پێکهاتەی عەینی‌ئەو، کە وێناکەر و پێناسەکەری شێوەی پاوانخوازی دەسەڵاتە بە هۆی ئایدۆلۆژیک بوونی کە دەبێتە هۆی ئیستیزاحی سووژە ، بەبێ رۆچوون بەناخی ناوەرۆکی هزری و مەعریفی، دەسەڵات مسۆگەر نابێت، واتە لەغیابی جیهان بینی و روانگەیەکی هزری بەرۆژ و نوێ لەمەر مرۆڤ، کۆمەلگا و جیهان و باوەرمەندی بەجۆر یان فۆرماسیونێکی پێوەندی لەنێوان ئەو دیاردانەدا هەر جۆرە ئاڵوگۆریەک غەیری مومکینە، چوون ئەوە ناوەرۆکی هزری و مەعریفیە کە بنیادنەری فۆرماسیونی رۆاڵەتی دەسەڵاتە.
 هەر کۆمەڵگایەک هەتا نەبێتە خاوەی مرۆڤ لە فۆرمی سووژەی سەربەخۆدا، فۆرماسیونی هزری و مەعریفی نەتەوە خوڵقێن، نابێتە نەتەوە و ناتوانێ بنیادنەری دەسەڵاتێکی نەتەوەیی خۆسەروەر بێت، چون ئەگەر ئەو فۆرماسیونە بەرهەمی پێوەندی خودە زەینێکان نەبێت، ئەوا ئەو دەسەڵاتەی کە بنیادی دەنێت هیچ‌کات ناتوانێت خودی بێت و لەخزمەت نەتەوەدابێت و خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەیی بکات.




سەرچاوەکان:
کوردی
-1 حوسێنی، شاهۆ: کورد،بوونێکی سترۆکتوراڵ، ماڵپەری سیاسی، شیکاری بروسکە، ئاوریلی ٢٠١٨
فارسی
-2 درفشی، فرید: فوکو و تبارشناسی سوژە مدرن، روزنامەشرق، بخش اندیشە، ٢٧ تیرماه ١٣٩٦
-3 کوروز، موریس: فلسفە هایدگر، محمود نوالی، تهران، انتشارات حکمت، چاپ دوم، ١٣٧٩
ئاڵمانی
1-     Anderson,Benedict: Die Erfindung der Nation. Zur Karriere eines erfolgreichen Konzepts, Frankfurt. 1988
2-     Friedrich,Carl: geschichte Des Rationalismus Und Supernaturalismus Vornehmlich In Bezihung Auf Das Christenthum. Tyska. 2011
3-     Günter,Behrendt: Nationalismus in Kurdistan. Hamburg. 1993
4-     Köppen,Ulrich:Die Ordnung der Dinge”Eine Archäologie der Humanwissenschaften“. Michel Foucault . Frankfurt. 1966
5-     Müller, Gerhard Ludwing: Katolische Domatik für Studium und Praxis der Theologie, freuburg. 2005
6-     Lenin, werke:Drei Quellen und drei Bestanteile des Marxismus. Dietz Verlag Berlin. 1977
7-     Peter,Potthoff, Sabine Wollnil: Die Begegnung Der Subjekte. Psychosozial Verla . 2014










                   
سەرچاوە:  http://brwska.org/content-100.html



۱۳۹۷ تیر ۱۷, یکشنبه

ایران پلورال و متاگفتمان

شاهو حسینی
ایران کشوری است با تنوعات اتنیکی، زبانی و دینی، بەهمین دلیل با زیست بوم متکثر ذهنی و عینی در ایران روبەرو هستیم. در برخورد با این وضعیت میتوان از دو الگوی مشخص بهرە برد.
 الگویی کە بانی نظم و هماهنگی بەصورت هژمونی و سلطە اکثریت بر اقلیت باشد از طریق سلطە گفتمان اکثریت و با تحمیل سوژگی خود، دیگران را بەمثابە غیریت بە ابژەای تقلیل داد. تاریخ سیاسی معاصر ایران شاهد هژمونی این الگو بودە. این روش منجر بە فعال شدن گسلها و شکافهای منازعە درایران گردیدە و تداوم آن تخاصم را بەشکل بی سابقەای افزایش میدهد. این الگو تنش زا و امنیت زداست.
الگوی دیگر الگوی تلاش برای شکل دادن بەیک متاگفتمان است کە دربرگیرندە همە گفتمانهای موجود باشد، در واقع قبول سوژگی همە بودهای حاضر در زیست بوم ایران و سامان یافتن آنها در چارچوب یک متاگفتمان با محوریت دال دمکراسی برمبنای مشروعیت سوژگی انسانها در سطح فردی و تلاش برای ساختن یک ساختار اجتماعی برمبنای ارتباط انترسوبژکتیف(بین الاذهانی) در سطح اجتماعی و سامان دادن یک ساختار سیاسی بر همین اساس، این روند تنها ضامن مشروع گذار بە دمکراسی و تداوم همزیستی میان بودهای موجود در زیست بوم ایران است.

۱۳۹۷ تیر ۶, چهارشنبه

ضرورت‌گذار از مبارزە علیە کارگزار استبداد بە استبداد


شاهو حسینی
امروزە هرگاه سخن از استبداد می‌شود، نگاهها و فکرها ناخودآگاه معطوف به اشخاص، نهادهای حکومتی و ارگانهای نظامی و شبە نظامی می‌شود. بەعبارتی بی‌اختیار اولین تصاویری کە بە ذهن شنوندە یا مخاطب خطور می‌کند، تصویر خمینی، خامنەای، جمهوری اسلامی، قوەقضائیە، سپاەپاسداران، نهادهای امنیتی و .... می‌باشد. تصاویری دهشتناک از خشونت، سرکوب، جنایت کە همچون صحنەهایی از یک فیلم کە بر پردە ذهن آدمی رژە می‌روند. اما آیا بەراستی اشخاص، نهادهای حکومتی، ارگانهای نظامی و امنیتی ذکر شدە استبداد هستند؟ بدون تردید خیر.
 پس اگر آنها استبداد نیستند پس چە هستند؟ آنها عمال، عملە و کارگزار استبداد هستند، بەعبارتی در این میان، میان استبداد و کارگزار یا عملە استبداد خلط شدە.
اگرچە شناخت عملە و کارگزار استبداد نیز بەهمان اندازە استبداد مهم هستند، اما بدون تردید برای مبارزە، از میان برداشتن استبداد، پیش‌گیری از بازتولید آن و تحقق آزادی بە شناخت چیزی بیشتر از عمال و کارگزار استبداد نیازمندیم و آن بدون تردید خود استبداد است، غرض از استبداد اینجا نە تعریف و ارائە تصویری از فرماسیون و ساختار استبداد، کە آنتولوژی استبداداست، بەعبارتی شناخت چیستی استبداد. پرسش اصلی اینجا می‌تواند این باشد کە استبداد چیست؟
استبداد فرمی از تفکر و ذهنیت است، ساختاری معنایی، نوعی نگاه فکری بە انسان و جامعە است، بەعبارتی پاسخ این پرسش اساسی است کە انسان بە عنوان یک موجود چگونەو چەچیز می‌تواند باشد؟ بدون شک دو پاسخ کلی بە این پرسش دادە می‌شود، یک پاسخ این است کە انسان یک سوبژە مستقل، فاعل شناسای خودمختار و آگاە است کە این پاسخ منجر بە ظهور و شکل‌گیری نظامهای دمکراتیک می‌شود و اما پاسخ دوم این است کە انسان یک ابژە است، موجودی وابستە، غیرمسقل کە باید هدایت و راهبری شود، بدون تردید این تفکر و اندیشە پایە و اساس حکومتهای استبدادی است و این فرم از نگاه، این فرم از شعور و ذهنیت یعنی استبداد.
بنابراین ساختار و فورماسیون ظاهری استبدادی بەمثابە عملە و کارگزار برای بروز، گسترش و تداوم، نیازمند اندیشە و تفکر استبدادی است و تا زمانی‌کە این تفکر و اندیشە فراهم نشود، ساختارهای استبدادی نیز محقق نخواهند شد. بدون تردید از میان برداشتن ساختارهای عینی، عملە و کارگزاران استبداد بە تنهایی نخواهد توانست کە منجر بە از میان برداشتن استبداد گردد، و تضمینی برای شکل‌گرفتن و جایگزینی ساختارهای غیراستبدادی نمی‌تواند باشد. بەعبارتی تا زمینەهای نظری و فکری استبداد از میان برداشتە نشود، آنچکە از میان می‌رود و آنچکە جایگزین می‌شود تنها عملە و کارگزار استبداد هستند. برای نمونە آنچکە از میان برداشتە شدە حکومت پادشاهی پهلوی و در آیندە حکومت ولایی هستند کە اینها عملە و کارگزار استبداد بودە و هستند نە خود استبداد.
بەنظر می‌رسد کە پرسش مهم دیگری کە برای از میان برداشتن استبداد پس از شناخت آنتولوژیک استبداد مهم است این است: ریشەهای استبداد چیست؟ بدون تردید یکی از اساسی‌ترین ریشەهای فکری و نظری استبداد از جملە در ایران، خاورمیانە و بەطورکلی جوامع توسعە نیافتە و حتی کردستان این است: جهان‌بینی و نگرش دهنی و فکری جامعە نسبت بە چە بودن و چیستی انسان چیست؟ در جوامع مزبور عموما نگاه بە انسان نگاه ابژگی بە انسان است و بە دلیل سرشت و ماهیت مذهبی این جوامع و توسعە نیافتگی فکری، انسان ابژە مذهب، حکومت و قدرت است، ابزاری در خدمت توسعە، هژمونی و قوام ایدئولوژی حاکم بر جامعە،  بنابراین در این گونە جوامع فرد بە مثابە آنچکە هست و آنچکە خود می‌تواند بنمایاند بە هیچ عنوان بە رسمیت شناختە نمی‌شود، بلکە هموارە تلاش میشود کە از فرد یک ساختاری هویتی مطابق با منافع ایدئولوژی موجود و حاکم بر جامعە در راستای منافع حاکمیت ساختە شود، بنابراین انسان و فرددر یک‌چنین جوامعی بە مثابە برساختە حاکمیت، قدرت و ایدئولوژی حاکم ظهور می‌یابد. برای نمونە در اندیشە فرە ایزدی حاکم، ظل‌االهی سلطان، اندیشە ولایی و سایر اندیشەهای دینی و ایدئولوژیهای دیگر، انسان بە صورت تودەای وابستە، فاقد اختیار و رمەگونە باید بەسر منزل مقصود هدایت و رهنمون شود. انسان فاقد توانایی فکری و ارادی برای خودآگاهی و رابری خویش تصور می‌شود، در چنین جوامعی اساسا هرگونە هویت خواهی و تلاش برای بازسازی و برسازی خودهویتی با انگها و اتهاماتی سنگین نظیر خیانت، تجزیەطلبی، وطن فروشی و ... تفسیر می‌گردد.
بنابراین تا زمانی‌کە جهان ذهنی، اندیشەای و نوع نگاه بە انسان دچار تغییر و دگرگونی نگردد و این تحول ذهنی و درونی موجد تغییر در ساختارها و فورماسیونهای ظاهری و عینی نگردد هیچ گونە فضا و مجالی برای گذار از استبدادی و شکل‌گیری یک ساختار آزاد و دمکراتیک وجود نخواهد داشت.
نگاهی بە تاریخ قدرت در جوامع توسعە نیافتە بیانگر این واقعیت است کە هموارە قدرت و ایدئولوژی غالب تلاش کردە، کە ماهیت فرد را در راستای منافع خویش ترسیم نماید کە این تلاش بە سە صورت انجام پذیرفتە است:
١_ بازسازی و برسازی هویت فرد با زمینه‌های فرهنگی و هویتی قومی اکثریت غالب و هژمون
٢_ بازسازی و برسازی هویت فرد با زمینه‌های دینی اکثریت غالب و هژمون
٣_ بازسازی و برسازی هویت فرد با زمینه‌های ایدئولوژیکی و فکری اکثریت غالب و هژمون
در واقع در این سە روند تلاش می‌شود تا هویت فرد آنگونە کە خود می‌خواهد یا آنگونە کە هست زدودە شود. بنابراین اولین قدم در راستای از میان برداشتن استبداد، قبول هویت فرد آنگونە کە هست و آنگونە کە خود می‌خواهداست، بە عبارتی قبول سوژگی، استقلا و برابری انسانها، متاسفانە نگاهی بە تاریخ معاصر مبارزات سیاسی در کردستان،  ایران، خاورمیانە و بەطورکلی جوامع توسعە نیافتە موئید این واقعیت است کە هموارە نوک حملە مبارزە متوجەعملە، کارگزار و ساختارهای ظاهری بودە تا خود استبداد، بە همین دلیل نیز هموارە و با هر تحولی فرم ظاهر و فورماسیونهای ظاهری استبداد بازتولید شدە و می‌شود.
اگر قبول کنیم کە کە نمادهای ظاهری، کنشها، واکنشها و رفتارهای ما برآیند نهادهای ذهنی و تفکرات ماست، بە این نتیجە خواهیم رسید کە مشکل کنونی جامعە ما استبداد حاکم بر فضای ذهنی و جغرافیای اندیشە ماست، مهم نیست کە متعلق بە کدام قشر، طبقە و صنف هستیم، منادی چە مفهوم و اندیشەای هستیم بە ظاهر، بەجرات می‌توان گفت کە استبداد برفضای ذهنی سیاسیون، روزنامەنگاران، تحصیلکردگان، فرهنگیان، بی‌سوادان، بازاریان، نویسندەگان و ..... حاکم است و دلیل آن هم این است کە آبشخور ذهنی و فکری ما فرهنگ و اندیشە استبدادی است و تا این آبشخور دچار تغییر و تحول نگردد، جهان بینی و نگرش جامعە و فرد بە نسبت فرد و جامعە دچار تغییر و تحول نگردد، استبداد همچنان باقی، قدرتمند و هژمون است.

منابعی کە در نوشتن این اثر از آنها بهرەگرفتەام:

١_ سیف، احمد: ایران: استبداد ذهن و فرهنگ استبدادی، ٢٠١١

٢_ غنی‌نژاد، موسی: تجددطلبی توسعە در ایران معاصر، تهران، نشر مرکز، ١٣٧٧

٣_ قاضی مردای، حسن: در پیرامون خودمداری ایرانیان: رساله ای در روانشناسی اجتماعی مردم ایران، تهران، نشر اختران، چاپ هفتم، ١٣٩٢

٤_ ماهرویان، هوشنگ: تبار شناسی استبداد ایرانی ما، تهران، نشر بازتاب نگار،‌1381 

 




 


 منبع مقالە: http://www.akhbar-rooz.com/news.jsp?essayId=87320

۱۳۹۷ تیر ۴, دوشنبه

پایان ماەعسل تاریخی بازار و روحانیت؟

شاهو حسینی
بە جرات می‌توان گفت کە همگرایی و اتفاق میان بازار و روحانیت در  طی دو قرن سال گذشتە هموارە پابرجا و تاثیرگذار بودە در تحولات سیاسی ایران، هر چند طبقات گوناگونی نقش داشتەاند اما در تاریخ تحولات اجتماعی و سیاسی بازار وروحانیت مشخص ترین طبقە بودە بەطوریکە هموارە  بازار سنگر سنتی روحانیت بودە و  اتحاد میان این دو قشر سنتی و محافظەکار در طول تاریخ و مخصوصاً در تاریخ ۲۰۰ ساله معاصر ایران بیشترین نقش را در تاریخ تحولات ایران داشته, آنها با اتحاد با یکدیگر در جنبش تنباکو , انقلاب مشروطه , ملی شدن صنعت نفت و پیروزی انقلاب اسلامی نقش بسزایی داشته اند.
قدمت و پیشینە تاریخی بازار و تا حدودی استقلال مالی آن از حکومتها( برخلاف کارمندان) هموارە قدرت مانور و تاثیرگذاری بیشتری بە ان بخشیدە، در واقع در تاریخ معاصر پیشامشروطە و تا بعد از آن بازار هموارە در حرکتهای سیاسی و اجتماعی حضوری موثرداشتە بەطوریکە وقتی در میان مردم شهر و سایر طبقات و اقشار اجتامعی ساعی می‌گردید کە بازار بستە شدە، مردم ناخودآگاه می‌فهمیدند کە اعتراضی درحال وقع است.
تلاش سازمان یافته بازاریان برای تشکیل مجلس وکلای تجار ، مشارکت موثر بازاریان بالاخص کسبه و تجار در پیروزی نهضت تنباکو و جنبش مشروطیت ، حضور در مجلس مؤسسان و نقش سرنوشت ساز و سازمان یافته با روحانیون در سقوط احمد شاه و سلسه قاجار ، نقش کاسبکاران و پیشه وران در تولید امتعه عمومی و تقویت بورژوازی  در سالهای اخر سلطنت رضا شاه ، مشارکت بازاریان همراه با روحانیون در به قدرت رسیدن دکتر محمد مصدق و نهضت ملی کردن صنعت نفت ، عضویت فعال در سازمان ها و گروههای سیاسی چون نهضت مقاومت ملی ، جبهه ملی ، هیأت موتلفه اسلامی ، مشارکت همه جانبه بازاریان در قیام خرداد ۱۳۴۲ در حمایت از روحانیون و بالاخره نقش بسیار مؤثر بازاریان از طریق انتخابات عمومی در تهران و شهرستان ها علیه دستگاه حکومتی در سال های ۵۶ و ۵۷ که منجر به استقرار جمهوری اسلامی گردید خلاصه مهمترین فعالیتها و تأثیرگذاریهای بازار در بین دو انقلاب در ایران بوده است .
نمونەهایی از اقدامات اعتراضی بازار پیش از انقلاب سال ١٣٥٧ :
زمانی که اداره گمرکات ایران به بلژیکی ها سپره شد و تغییراتی که آنها انجام دادند موجب تأثیرمنفی بر بازرگانان شد به این معنی که سود بازرگانان بزرگ کاهش می یافت ، وارد کنندگان و صادر کنندگان بایه سود بازرگانی بیشتری پرداخت می کردند ، و نیز تعرفه های مختلفی برای معاملات داخلی و خارجی وضع شد . در واکنش به این اقدامات صرافان و بازاریان تهران مغازه های خود را تعطیل و در ۱۹ صفر سال ۱۳۲۲ هجری قمری ، در حدود یکسال قبل از انقلاب مشروطه در شاه عبدالعظیم بست نشستند و خواستار بیرون کردن نوز بلژیکی شدند . آنها خواستار رسیدگی به حق و حقوق خود بودند ، درگیریهای اصناف و بازاریان ادامه داشت تاجایکه حاکم تهران به بهانه تثبیت قیمت قند و شکر ، دو تن از بازاریان محترم را که تاجر شکر بودند به فلک بست . در این بین شاید دولت در جهت منافع عمومی عمل کرده بود اما واکنش مردم فرصتی بدست داد تا اصناف و بازاریان خواستارتاسیس عدالتخوانه شوند . اصناف و بازارها را تعطیل کردند و با اتحاد با علما در مسجد امام گرد هم آمدند آنها به سبب توهینی که به آنها شده بود، خواستارعزل علاء الدوله از حکومت تهران و تشکیل مجلس برای رسیدگی به عرایض متظلمان شدند . و در ادامه مخالفتها و فعالیت علما و مردم شاه حکم تشکیل مجلس را اعلام کرد ولی مشروط بر اینکه در تهران و تحت فرمان وی باشد . اما شاه در تکمیل دست خط خود پس از بیست روز تحصن بازاریان در صحن سفارتخانه تکشیل مجلس را مطابق میل علما تصویب کرد.
در فرمان مشروطیت مورخ ۱۴ مرداد ۱۲۸۵ مظفر الدین شاه طبقه متوسط سنتی و اقشار تشکیل دهنده آن یعنی روحانیون و بازاریان را به رسمیت شناخته و تشکیل مجلس شورای ملی را منوط به حضور آنان در مجلس می داند . در اولین نظامنامه انتخاباتی مجلس شورای ملی که یک نظامنامه صنفی است نیز بر این امر تأکید گردیده و برای شهر تهران ۶۰ نفر از ۱۵۶ نفر جمع نمایندگان کل کشور تعیین می نماید . از این ۶۰ نفر ، ۴ نفر روحانی ، ۱۰ نفر تاجر و ۳۲ نفر ( از هر صنفی یک نفر ) از اصناف می باشد . تعداد بسیار زیادی از نمایندگان مجلس اول شورای ملی را بازاریان تشکیل می دادند .
مبارزه علیه جمهوری رضاخان اما در سال ۱۳۰۰ شمسی که رضا خان در سمت نخست وزیری کوشید تا با کسب سلطنت قاجاریه ، نظام حکومتی را به جمهوری تبدیل کند ، بازاریان به پیروی از علما بخصوص سید حسن مدرس، ضد اقدامات رضاخان و جلوگیری از تاسیس نظام جمهوری در ایران دست بە تظاهرات زدند.
نهضت ملی شدن صنعت نفت وحمایت از مصدق پس از سقوط رضاخان و انتخابات دوره چهاردهم مجلس ، دکتر مصدق ، با حمایت بازاریان و ...... وارد مجلس شد . انعکاس کناره گیری مصدق از سمت نخست وزیری بخاطر در اختیار نداشتن وزارت جنگ مخالفتهای گسترده ای را به دنبال داشت .که بیشتر مغازه ها و بازار تهران به حال اعتراض تعطیل شد. در ادامه این اعتراض بازارهای آبادان ، کرمان ، شیراز ، تبریز ، اصفهان ، رشت ، قم ، کرمانشاه ، قزوین نیز به پشتیبانی از مصدق تعطیل شد .با نتیجه دادن این اعتراضات ، دکتر مصدق بار دیگر به زمامداری رسید و برای نخستین بار وزارت جنگ در اختیار دولت قرار گرفت . حمایت اکثریت قشرها بخصوص بازاریان را در اختیار داشت تا جائیکه بهنگام تحریم جهانی خرید نفت ایران ، اصناف و بازاریان با کوشش خوددر افزایش صادرات محصولات غیرنفتی از ۳۹۰/۴ میلیارد ریال در سال ۱۳۳۰ شمسی بر ۴۲۵/۸ میلیارد ریال در سال ۱۳۳۲ شمسی حمایت قاطعانه خود را از حکومت مصدق به اثبات رساندند .
در آن دوران همراه با روحانیون تعداد بسیار زیادی از معتبرترین و معروفترین بازاریان به پیروی از مصدق به جبهه ملی پیوستند و با اهدای کمکهای مالی و حضور سازمان یافته در جشن ملی کردن صنعت نفت نقش داشتند. رهبران رؤسا اصناف در سال ۱۳۳۰ برای حمایت از ملی کردن صنعت نفت و شخص مصدق ، جامعه بازرگانان و اضاف و پیشروران را به رهبری حاج محمد راسخ افشار که رئیس صنف کفش فروشان بود تشکیل دادند به نوشتۀ همایون کاتوزیان بخش اعظم هزینه های نهضت ملی کردن صنعت نفت را بازارهای تهران ، مشهد واصفهان تأمین کردند .در واقع طبقه متوسط سنتی یکی از تأثیر گذارترین و بزرگ ترین گروههای اجتماعی است که در تأسیس و فعالیت جبهه ملی و جنبش ملی کردن صنعت نفت مشارکت داشته .
نقش بازار در انقلاب سال ١٣٥٧:
اکثر جامعه شناسان و تاریخ نگارانی که در باب انقلاب اسلامی تحقیق کرده اند ، از جمله تدا اسکاچپل ، برواند آبراهامیان ، احمد اشرف ، علی بنو عریزی ، حبیب لاجوردی و به نحوی جان فوران بر  نقش بازاریان و آنها  با طبقه متوسط جدید را در پیروزی انقلاب اسلامی تأکید می‌کنند . در واقع انقلاب اسلامی بازار و مسجد را به تمام شئون اجتماعی اقتصادی ، سیاسی و فرهنگی جامعه مسلط کرد و به تلاش های رقابت گونه یک قرن اخیر تجدد گرایان با سنت گرایان به نفع گروه دوم خاتمه بخشید .بازاریان علاوه بر تعطیلی بازارها ، و حمایت از ائتلافهای ضد حکومتی و در اختیار گذاشتن محیط کسب و کار و داد و ستد خود بر انقلابیون ، بزرگترین پشتوانه مالی انقلاب بحساب می آمدند تا جائیکه حدود ۸۰% نیازهای مالی روحانیون را تأمین می کردند .بازاریان با گروهها و دستجات اسلامی نظیر فدائیان اسلام و هیأت های مؤتلفه در بحبوحۀ انقلاب یا رابطه نزدیک داشته یا خود از بنیانگذاران آن حرکتها بوده اند. بەطورخلاصە می‌توان گفت کە بازار بطور سنتی با تشکیلات مذهبی هموارە  پیوند های مالی ، سیاسی و ایدئولو‍ژیکی داشتە است .

گسترش موج اعتراضات ضد حکومتی بەبازار:
شکل‌گیری جمهوری اسلامی پس از انقلاب سال ٥٧ منجر بە ایجاد اختلال در روند شبەمدرنیزاسیون ایران گردید، روندی کە محمدرضا شاه برای تقابل با روحانیت و بازار جهت قوام و تداوم حکومت خویش بدان نیاز داشت، او با شکل‌دادن بە طبقە متوسط مدرن وابستە بە حکومت و تلاش برای اجاد بازار نوین و مدرن در ایران از نفوذ و اقتدار بازار سنتی و بە تبع روحانیون بکاهد، بە همین دلیل نیز پیروزی انقلاب در ایران و روی کارآمدن یک حکومت دینی محافظەکار بە معنای پایان مدرنیزاسیون در ایران و پیروزی طبقە متوسط سنتی بر طبقە متوسط مدرن بود، اما حکومت دینی شکل‌گرفتە خیلی زود فهمید کە باید بازار را کنترل کردە و استقلال آن را از میان بردارد زیرا درآیندە خواهد توانست برای حکومت دردسرساز شود، بە همین دلیل نیز بسیار از بازاریان مخالف و مقتدر را حذف و از میان برد. اما سیاستهای واپس‌گرایانە حکومت و شکست در مملکت‌داری بە دلیل فقدان هرگونە اندیشە و راهبرد استراتژیک برای مملکت‌داری در کنار اعمال سیاستهای سرکوبگرانە از همان اوان دستیابی بە قدرت منجر بە شکاف میان مردم و حکومت گردید و این شکاف بەخصوص در دورە هشت سالە محمود احمدی‌نژاد بەشدت تعمیق گردید و در در دورە دوم ریاست جمهوری حسن روحانی و بخصوص پس از خروج آمریکا از برجام و گسترش ناآرامیها در میان اقشار گوناگون بە مرحلە حاد و برگشت ناپذیری رسید.
بەدنبال افزایش افسارگسیختە قیمت ارز کە درکنار برخی عوامل داخلی بیشتر اما معلول سیاستهای جنگ‌طلبانە ایران در منطقە و حضور افسارگسیختە در جنگهای متعدد منطقەای است،  در این میان خروج آمریکا از برجام و اعمال تحریمهای جدید علیە ایران و در نتیجە انزوای بیشتر ایران نیز مزید بر علت شدە، این روند در نهایت منجر بە بستە شدن بازار و شروع اعتراضات سراسری بازار در تهران از روز ٢٤ ژوئن گردید روندی کە در اعتراض بە افزایش افسارگسیختە قیمت دلار و گرانی شروع شد و همچون همە اعتراضات دیگر با خشونت و درگیری رژیم بە تقابل با معترضان برخواستە، بەنظر می‌رسد کە ماه عسل بازار و روحانیت در ایران بە پایان تاریخی خود نزدیک می‌شود، روندی کە بدون تردید خواهد توانست بر تحولات آتی سیاسی و اجتماعی در ایران تاثیر قاطعی بگذارد.



۱ - از غندی - علی رضا –در آمدی بر جامعه شناسی سیاسی ایرانیان – ص ۱۳۶
۲ـ توکلی احمد – کامیابی ها ، ناکامی های بازار ، دولت – ص ۱۷
۳ـ ابراهامیان ، یرواند ، ایران بین دو انقلاب ص ۵۳
٤ـ بشریه – حسین – دیباچه ای بر جامعه شناسی سیاسی ایران ، ص ۲۰
٥ـ سلطان زاده ، حسین ، بازارهای ایرانی ، ص ۱۴
٦ـ منبع قبل – ۱۷و۱۸
٧ـ عقیق پور – محمد – نقش بازار و بازاری در انقلاب اسلامی ، ص ۷