ئەوبزاڤەی لەشەقامەکانیئێران لەئارادایە پۆتانسیەلو وزەی هزری
لەوە لاوازترە بتوانێت مەودایەکی زەمانی درێژخایەن ببڕێتو ببێت بە شۆرشێک.
بناژۆخوازەکان و بەیتی رێبەری لەوەدەچێت چاوەرێ بن کە برێکی تر زەمان بخایەنێت هەم
بۆ وەیکە پاساوی بەهێزتریان هەبێت بۆ دژکردوە تووندەکانی دوایی هەم و هەمیش ئەو بزاڤە لە هێز و وزە بکەوێت. بە لەبەر چاوگرتنی
وەیکە ئەو بزاڤە خاوەنی پشتیوانێکی گوتاری بەهێز و رێنوومایەکی بەهێز و کاریزما
نیە کە بتوانێت بەرەو ئاسۆیەکی دیاری کراوی بەرێت، زۆر بەسادەیی لەبزاڤێکیکۆمەڵایەتینارازی بەرەو بزاڤێکی تێکدەروسووتێنەر گواستراوەتەوە، ئەوە دەتوانێت
هەم دەستی باڵێکی رژێمی تێدا بێتو هەمیش بەرهەمی بێ ئاسۆییو نەبوونی بەرچاو
روونی بکەرانوکۆرگێران بێت، بەڵام هەرچێکیبێت لەدرێژەدا لەوەدەچیت لەبەرژەوەندیبناژۆخوازنوهێزە سەرکووتکەرەکانی نیزامی دا بێت.
۱۳۹۶ دی ۱۰, یکشنبه
۱۳۹۶ دی ۸, جمعه
غیابی ئەڵترناتیڤێکی گوتاری و عەینی
شاهۆ حوسینی
ئەوەی لەشەقامەکانی ئێران دەگوزەرێت، ئەگەرچی حکوومەت حەول دەدا وای نیشان
بدات کە بەدژ دەوڵەتە، واتە بەدژ کۆماری ئیسلامیە نەک شۆرشی ئیسلامی بە واتایەکی
روونتر بە دژ دەسەڵاتی حەسەنی رۆحانیە، کە بێ گومان سیاسەتەکانی ریازەتی ئابووری
حەسەنی رۆحانی و دابەزاندنی هێزی کریاری خەڵک بە هۆی کەم کردنەوەی پارەی نەغد
لەناو بازاداردا بە بیانووی کۆنترۆڵ کردنی ئاوسان هۆکارێکی گرینگی ئەو
خۆپێشاندانەیە، بەڵام بەگشتی ئەو خۆپێشاندانانە بەرهەمی فەشەڵی سیستمی حکوومەتی
ئایینی لەئێران، دیکتاتۆرییەت و زوڵم و زۆریکی لەرادە بەدەر و گەندەڵی بەرفراوانە،
گومان لەوەدا نیە کە ئەو خۆپێشاندانانە دەتوانێت بنەمای شۆرش و بزاڤێکی کۆمەڵایەتی
گشتگیر بێت و دەتوانێت ببێتە شۆرشێکی بەربەرین، بەڵام سرنجێک بە درووشمەکانی خۆپێشاندەران
بە روونی ئاماژەیەکە بە سەرگەردانی ئەو نارزایەتیانە، درووشم بۆ نان و به دژ گرانی
ناتوانێت بەرهەم هێنی شۆرشێکی گشتگیر و داڕمێن بێت، ئەوەش بەهۆی غیابی ئۆپۆزیسیونێکی
بەهێزە هەم لە ئاستی گوتاری دا هەم لە
ئاستی رواڵەتی دا ، ئۆپۆزیسیونیکی کە بەرهەم هێنی گوتاریکی ئالترناتیو بێت و
پاشەکشە بە هێژمۆنی گوتاری حکوومەتی بکات و بەو هۆیەشەوە ببێتە ئەڵترناتیوی
رواڵەتی لە زەین و فکری کۆمەڵگادا، بەجۆرێک کە کۆمەڵگا بتوانێت پشتی پێ ببەستێت و
وەک مەرجەع و ئەڵتراناتیو رێنوێنی لێ وەرگرێت لەو کاتە حەساس و گرینگەدا، بۆیەش شیمانەی
بێ ئاکام بوونی ئەو خۆپێشاندانانە زۆر بەهێزە بە هۆی ئەوەکە خۆپێشاندان گەلێک کە
نەتوانن ئاسۆیەکی گوتاری و رواڵەتی کۆنکرێتیان هەبێت و بەرەو ئەو ئاسۆیە
هەڵسووکەوت و کردەوەکانیان رێکبخەن، ئەوا لەدرێژەدا تووشی سەرگەردانی و
سەرلێشیواوی دەبێت و زۆر زوو لەلایەن دەسەڵاتەوە بەلارێ دا دەبردرێت.
ئێران بەرەو شۆرش؟ شۆرش بەرەو کوێ؟
شاهۆ حوسێنی
درووشمی خۆپێشاندەران لە ئێران کە سەرەتا دەوڵەتی حەسەنی رۆحانی کردبوە
ئامانج، لەوەدەچیت کە رادیکاڵتر بێتەوە و ئەگەر دەسەڵات نەتوانێت ئاراستەکەی لە
بەرژەوەندی خۆی بگۆرێت و بەلارێیدا بەرێت، رەنگە رێک روو لە لووتکەی دەسەڵاتی
سیاسی واتە رێبەری و نیزام بەگشتی بکات. بەڵام ئەوەی لەو نارەزایەتیانە گرینگترە
ئەوەیە کە:
١_ لەغیابی گوتارێکیریکخەروئاسۆیەکیسیاسیو
نیزامیکیسیاسیئەڵترناتیو
٢_ رێبەرێکی کاریزماتیک کە هێما و سیمای مەرجەعییەتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بێت
٢_ رێبەرێکی کاریزماتیک کە هێما و سیمای مەرجەعییەتی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بێت
شۆرشیکی سیاسی لە
ئێران چەندە چاوەروان کراوە کە سەربەکەوێت و لە ئەگەری سەرکەوتنیدا چەندە
چاوەروان کراوە کە دەسەڵاتێکی دێموکراتیک و گەلی بێتە سەرکارە و لە هەموو ئەوانەش
گرینگتر دەسکەوتی کورد چی دەبێت؟
مێژووی نارەزایەتێکانی کۆمەڵگا لەسەردەمی
کۆماری ئیسلامیدا کە بەربڵاوترینیان بزاڤی سەوز بوو، نیشانی داوە کە بەستێن و
بنەماکانی شۆرشێکی گشتگیر لە ئێران لە غیابی گوتارێکی رێکخەری گشتگیر کە بتوانێت
هەموو چین و توێژەکان لە دەروی یەک کۆبکاتەوە غایبە، لە هەمان کاتدا مەرجەعیکی
کاریزما و رێکخەر کە بتوانێت وەک رێبەر جا چ کەسیک بێت یان رەوت و ریکخراوەیەکی
سیاسی عەمەلەن غایبە و بۆشاییەکەی بەرچاوە، لەوەش نابێت غافڵ بین کە ئێران هێزیکی
نیزامی و ئەرتەشێکی زەخیرەی بەربڵاوی بۆ لایەنگری لە ناو شیعەکانی ناوچەدا هەیە کە
بۆ پارە و بە پاساوی ئایینی هەموو جینایەتێک دەکەن و هەروەک لە رەوتی بزاڤی سەوزدا
دەرکەوت رێژەیەکی زۆری شیعەی لوبنانی، عێراقی بەشداری چالاکی سەرکووتی خەڵک بوون.
دیارە ئەوە حاشا هەڵنەگرە کە دۆخی ناوخۆیی ئێستای
ئێران لەگەڵ ساڵی ٨٨٨ ئاڵوگۆری بەسەرداهاتوە و دەسەڵاتی سیاسی ئێران لاوازتر و
نامەشرووعتر بوە لەناوخۆ، بەتایبەتی لەپاش دەست پێ کردنی دەوری دووهەمی سەرۆک
کۆماری حەسەنی رۆحانی کە بەگشتی نیشانی دا زەرفییەت و بەستێنەکانی ئاڵوگۆری و
رێفۆرم لە ئێران زۆر بەرتەسک بوونەتەوە و بەشیکی زۆری دەنگدەران بە حەسەنی رۆحانی
عەمەلەن پەشیمانن و پاشەکشەیان لیی کردوە.
ئەوەی راستی بێت لە ئەگەری هەرجۆرە ئاڵوگۆریکی
شۆرشگێرانە و سوور لە ئێران بە هۆی ئامادە نەبوونی بنەماکانی هزری و گوتاری،
رواڵەتی و عەینی، شیمانەیەکی زۆر بەهێزە کە ئێران دەسەڵاتێکی پاوانخواز و دیکتاتۆر
ئەزموون بکاتەوە، لەوەها دۆخێک دا ئەگەر کورد وەک کەمینە نەتوانێت دۆست و لایەنگری
سەراسەری دیموکرات بۆخۆی پەیدا بکات، ئەگەری زۆر جاریکی دیکە کورد ئەو ویستانەی کە
ئێستا وەک ماف دیاری کردوون دەستەبەر نەبێت.
۱۳۹۶ دی ۴, دوشنبه
ئیسلامی توندئاژوێ، ئەمریکا، رووسیا
شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
بێرژنێسکی راوێژکاری باڵای ئەهەوەنی نەتەوەیی کۆشکی سپی لەسەردەمی
سەرۆک کۆماری جیمی کارتێردا بوو. بەناوبانگترین پلان و ستراتژی بێرژنێسکی کەڵک
وەرگرتن لە ئیسلامی سیاسی و رێکخراوە ئیسلامێکان وەک کەرەسە بۆ رووبەروو بوونەوە
لەگەڵ هێژمۆنی یەکێتی سۆڤییەت لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین بوو، کە بەشیوەیەکی
بەربڵاو لەلایەن دەسەڵاتە چەپەکان لە عێراق، سووریا، میسر، یەمەن ئەو
هێژمۆنیە بەروپێش دەچوو، بێرژنێسکی بە هاوکاری عەرەبستان و پاکستان دوو لە وڵاتە
ئیسلامێ تووندئاژوێکان و ناوەندی هزری بەرهەم هێنی ئیسلامی سەلەفی و جەهادی ئەو
سەردەم، پلانی پرچەک کردنی ریکخراوە ئیسلامێکانی بە دژ حکوومەتی سەربە سۆڤییەتی
ئەفغانستانی دەست پی کرد. پاکستان لەو سەردەمدا لەژێر کۆنترۆڵی ئیسلامێ
بناژۆخوازەکاندا بوو کە بە کۆدەتای ژنراڵ موحەممەد زیائولحەق پەرەیان ئەستاندبوو،
ژێنراڵ زیائولحەق ساڵی ١٩٧٧ کۆدەتای لە زولفەقار عەلی بۆتۆ کرد و ئامانجی خۆی ئەتۆمی
کردنی پاکستان و پێکهێنانی وڵاتیکی ئیسلامی و حاکم کردنی ئیسلامی راستەقینە
راگەیاندبوو، دیارە عەرەبستانیش کە ناوەندی هزری و فکری سەلەفییەت و بناژۆخوازی
ئیسلامی بوو.
بناژۆخوازانی ئەفغانستانی:
ساڵی ١٩٧٨ نوورموحەممەد تەرەکی یەکێک لە رێبەرانی حیزبی دێموکراتیکی
گەلی ئەفغاسنتان بەهاوکاری ئەفسەرانی کۆمۆنیست بە کۆدەتایەکی سەربازی توانی
دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت و حکوومەتێکی چەپی سەر بە سۆڤییەت لە ئەفغاسنتان بێنێتە
سەرکار، لەپاش ئەو کۆدەتایە بزاڤێک بەدژ ئەو دەسەڵاتە کۆمۆنیستە سەری هەڵدا لەژێر
ناوی موجاهیدنی ئەفغانستان کە لەخۆگری هزر و شووناسیکی ئایینی ئیسلامی بوو، لەوەها
دۆخێکدا کە تازە لە ئێران بەهۆی شۆرش، دەسەڵاتێکی ئایینی هاتبوە سەرکار و
لەپاکستاینش هەر بەو شێوەیە بە هۆی کۆدەتای زیائولحەو دەسەڵاتێکی ئیسلامی لەسەر
کار بوو، ئەو دوو وڵاتە هانی موجاهدینی ئەفغانستانیان دەدا بۆ بەربەرکانی بەدژ
دەسەڵاتی کۆمۆنیستی حاکم بەسەر ئەفغانستاندا، لەوەها دۆخێک دا کە هێژمۆنی ئەمریکا
لە رۆژهەڵاتی ناوین هەم بە هۆی دەسەڵاتەکانی نزیک لە یەکێتی سۆڤییەت و هەمیش بە
هۆی کۆدەتای چەپەکان لە ئەفغانستان و لەدرێژەشدا بە هۆی دەسەڵاتی ئیسلامی تازە
پێگەیشتوو لە ئێران لەژێر هەرەشە و لەناو چوون دا بوو، بێرژنێسکی راوێژکاری باڵای
جیمی کارتێر گەڵاڵەی پرچەک کردنی رێکخراوە ئیسلامێکانی ئەفغانستان دەخاتە بەردەم
کۆشکی سپی و بەم شیوەیە، پشتیوانی بەربڵاوی ئەمریکا دەست پێدەکات و لە کۆتایی دا
ئەو رەوتە لەتەنیشت پلانەکانی تری ئەمریکا دەبنە هۆی لاواز بوونی یەکێتی سۆڤییەت و
لەدرێژەشدا لەگەڵ گەڵاڵەکانی گۆرباچۆف دوایین سەرۆک کۆماری یەکێتی سۆڤییەت بۆ
چاکسازی لە وڵاتەکەی، حکوومەت کۆمۆنیستی لە ئەفغانستان دەرووخێت و دکتۆر نەجیبوڵڵا
وەک دوایین سەرۆک کۆماری کۆمۆنیست دەسەڵاتەکەی دەرووخێت و دیارە یەکێتی سۆڤییەتیش
هەر لەناو دەچیت.
پەرەی هێژمنۆی رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوین و رۆژهەڵاتی ئورووپا:
لەپاش سەرهەڵدانی شۆرشەکانی بەناوی بەهاری عەرەبی لە رۆژهەڵاتی ناوین
و باکووری ئەفریقا، بەشیکی زۆر لەو دەسەڵاتانەی نزیک لە ئەمریکا بوون وەک تونس و
میسر تووشی بشیوەی و ئاڵوگۆری هاتن لەوەها دۆخیک دا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا
کەوتبۆە دەست دیموکراتەکان، ئەوان هیچ گەڵاڵە و پلانیکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوین
نەبوو، بەجۆرێ کە ئەو ناوچەیە بەگشتی تووشی بۆشایی دەسەڵات هاتبوو، دەسەڵاتێکی
نەزمدەر کە بتوانێت هاوسەنگی هێز و دەسەڵات بپارێزێت، لەو ناوەدا ئێران و رووسیا
رۆژ بە رۆژ هێژمۆنتر دەبوون و هەر لە درێژەی ئەو رەوتەشدا رووسیا توانی پێش بە
سەرکەوتنی شۆرشی گەلی لە سووریا بگرێت و بۆجاریکی دیکە دەسەڵاتی بەشارئەسەدی لە
سووریا حاکم کردەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ماوەیەکی زۆرە رووسیا خەریکە جێ
پێی خۆی لە سنوورەکانی رۆژئاوایی و باشوری وڵاتەکەی مسۆگەرترو بەرفراوانتر
دەکاتەوە، رووسیا توانی لەشەریکی نیزامی یەکلایەنە گورجستان و ئوکرایینی نزیک لە
رۆژئاوا و ئەمریکا بە چۆک دابنێنێت و هێژمۆنی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت، ئەوە لەکاتێکدایە
کە رووسیا ناراستەوخۆش خەریکی هەرەشە بۆسەر ژێئۆپۆلەتیکی ئیسکاندیناویە، بەجۆری کە
سەرۆکی چەکدارانی دەریای ئەمریکا لەو ناوچەیە لە لێدوانێکدا بۆ چەکدارانی
ئەمریکایی نۆروٶژ بەوانی راگەیاندوە کە خۆیان بۆشەریکی گەورە ئامادە بکەن.
لەوەها دۆخێکدا رێکخراوە تووندئاژۆکانی ناو ئەفغانستان خەریکن خۆ لە
سنوورەکانی تاجیسکستان بەهێز دەکەن و لە هەمان کاتیشدا خەریکی خۆرێکخستن لە
سنوورەکانی باشووری روسیان ئەوە لەکاتێک دایە کە بەشیکی زۆر لەو شەرکەرانەی ئێستا
لە سورریان لە ناوچە قەوقاز و ئەبخازیا و کۆمارە خودموختارەکانی باشووری رووسیاوە
هاتوون و شیمانەی وەی دەکرێت کە ئەمریکا پلانێکی تری هاوشیوەی پلانەکەی بێرژنێسکی
هەبێت بۆ بڵاوە پێ کردنی چەکدارانی گرووپە ئیسلامێکان لە سنوورەکانی باشووری
رووسیا و بەو شیوەیە رووسیا لە شەرێکی فەرسایشی لەگەڵ گرووپە بناژۆخوازە ئیسلامێکان
تێوەگەلێنێت، تا هەم بتوانێت لە هێژمۆنی رووسیا لە رۆژهەلاتی ناوین کەم
بکاتەوە، هەم هەرەشەیەک بۆسەر ئیران بێت و هەمیش پێش بگرێت بە زێدەرۆییەکانی روسیا
لە سنوورەکانی ئوکرائین و ژیئۆپۆلەتیکی ئیسکاندیناوی.
سەرچاوە: http://dengekan.ca/archives/5347
۱۳۹۶ دی ۳, یکشنبه
ئاڵمانی نوێ و رۆڵی ژنان.
شاهۆ حوسێنی
دەشی بە جەسارەتەوە بگوترێت کە مێژووی
کۆمەلایەتی، کلتووری و سیاسی ئاڵمان لەخۆگری دوو قۆناغ و سەردەمی زۆر روون و
ئاشکرایە، قۆناغی بەر لە شەری دووەمی جیهانی و قۆناغی پاش شەری دووهەمی جیهانی،
قۆناغی یەکەم ئالمان وەک هەموو ئورووپا و جیهان کۆمەلگایەکی پیاو سالار لە هەموو
بوارەکانی رواڵەتی و هزری دایە، رواڵەت و عەقلییەتێک کە پیاو بوونەوەریکی خاوەن
پلەی یەکەم و بەرپرس و ژن بوونەوەریکی خاوەن پلەی دووەم و وڵامدەر.
بەڵام کۆتایی شەری دووەمی جیهانی بە واتای وێرانی و لەناوچوونی ئاڵمان بوو، ئاڵمانی رواڵەتی، ئاڵمانی هزری و ئاڵمانی کۆمەڵایەتی، ئالمانی هزری بە واتای نازسیسم تووشی داڕمانێکی گەورە هات، ئاڵمانی رواڵەتی جگە لە ویرانیەکی گەورە و تێکڕماو هیچی لێ نەمابۆوە، ئاڵمانی کۆمەڵایەتی کۆمەلگایەکی تارادەیەکی زۆر بەتاڵ لە رەگەزی پیاو بوو، بەشی هەرە زۆری یان کوژرا بوون، یان بریندار و زامدار بوون، یان تووشی کەم ئەندامی ببوون وە یان لە زیندان دا بوو.
لەوەها دۆخیک دابوو کە ژن هاتە گۆرەپانی رۆڵگێران و بوو بە بەرپرسی یەکەمی بووژاندنەوە، ئاوەدان کردنەوە و پێشکەوتی کۆمەلگا، بەشی هەرە زۆری ئەو سەنگەرانەی کە پیاوسالاری لێی داگیر کردبوون، وەدەستیان هێناو و ئاڵمانیکیان ساز کرد، سەبوور، تێکۆشەر و بەدیسیپلین. ژنی ئاڵمانی لەپاش شەری دووەمی جیهانی هەم ئالمانی هزری، هەم رواڵەتی و هەم ئالمانی کلتووری ساز کردەوە، لە راستیدا دەتوانین بڵیین کە ئاڵمانی نوێ دەست و نەقشی ژنانە.
بەڵام بۆچی ئاڵمانی پاش شەری دووهەمی جیهانیش ئەگەرچی دەست و نەخشی ژنانەی بەئاشکرا پێوە دیارە، لە درێژەدا نەیتوانی ببێتە کۆمەڵگایەکی بەرابەر و بەرەبەرە ژن پاشەکەشی کرد و پیاو بوونەوە کۆرگێری یەکەم و گەرانەوە ریزی پێشیی کۆرگێری کۆمەڵگا، ئەگەرچی لە زۆر بواراندا ئاڵمانی پاش شەری دووەمی جیهانی نەگەراوە دۆخی پێش شەر و ژن وەک هزر، کلتوور و چین توانی پاشەکشە بە هێژمۆنی لەرادەبەدەربە پیاو وەک کلتوور، هزر و چین بکات، بەڵام لە درێژەدا نەیتوانی بنیادنەری کۆمەلگایەکی بەرابەر بێت؟
ئەوەی راستی بێت، ئەو ژنەی کە لە نائامادەیی پیاوی رواڵەتی لەپاش شەری دووەمی جیهانی توانی ئاڵمان بنیاد بنێتەوە، پەروەردەی کۆمەڵگایەکی پیاوسالارانەی هزری، کلتووری و کۆمەلایەتی بوو، واتە ژن لەسەر بنەمای هزری، فێرکاری و عەقڵی پلە دووهەم بوونیدا پەروەردە کرابوو، بۆیەش لە نائامادەیی پیاوی رواڵەتیدا بە هۆی بۆشایی هزری، بارهێنان و عەقڵانی لە چوارچیوەی پێکهاتەیەکی مەعریفی ژنانەدا، نەیتوانی لە درێژەدا بنیادنەری کۆمەلگایەکی بەرابەر بێت، بەواتایەکی تر ژنێکی کە لەسەر بنەمای هزری و مەعریفی پیاوانەدا پەروەردە بکرێت زۆربەی کات کۆرگێرێک دەبێت لە خزمەت پەرەی ئەو عەقڵانییەت و هزرەدا، واتە ئەو تەنیا لە بکەر بوون و کۆرگێر بووندا ئازادە نەک لە بنیادنانی هزر و مەعریفەیەکی ژنانەدا، واتە ئەگەر قەبوڵ بکەین کە هزر و عەقڵانییەت پێکهاتەیەکی ژێرخانین کە کردوە و پیکهاتە رواڵەتێکانیان وەک سەرخان لەسەر ساز دەکرێت، ئەوا، بە هۆی نائامادەیی ئەو ژێرخانە عەقڵی و مەعریفیە، ژن لە درێژەدا نەیتوانی ببێتە بنیانەری کۆمەلگایەکی ئازاد، هەرچەند لە زۆر بواراندا پێشکەوت و دەسکەوتی هەبوو.
سەرچاوە: http://www.emrro.com/almaniniweu.htm
۱۳۹۶ آذر ۳۰, پنجشنبه
ئانتۆلۆژی خەباتی مەدەنی، زەروورەتەکان، دەسکەوتەکان
شاهۆ حوسینی
پێشەکی:
بێ گومان بەشیکی هەرگرینگی مێژووی سیاسی
جیهان لەخۆگری ئەو دەغدەغەیە بوە کە چلۆن دەکرێت بەر بە پاوانخوازێتی دەسەڵات،
دیکتاتۆرییەت و سەرەرۆیی دەسەڵاتی حکوومی بگیرێت، بۆ ئەو ئامانجەش دوو رێگا رەچاو
کراوە، یەکەم بەربەرەکانی و شۆرشی سوور واتە کەلک وەگرتن لە تووند و تیژی و خەباتی
چەکداری، دووهەم خەباتی مەدەنی و دوورە پەررێزی لە تووند و تیژی و خەباتی چەکداری.
خەباتی مەدەنی شیوەیەک لە دەربرینی
نارەزایەتی و دژ کردەوە نیشان دانە بە دژ حکوومەت و سیسەتەکانی کە لەودا لە هەر
جۆرە تووند و تیژیەک دووری دەکرێت و کۆرگێران و بکەرانی خۆ لە هەرجۆرە تووند و
تیژیەک دەپارێزن، خەباتی مەدەنی وەک بەربەرەکانی دوور لە تووند وتیژی بەشێوەی
کردوە و دژکردەوە نواندنی بە دوور لە تووند و تیژی، نافەرمانی مەدەنی، بەشداری
نەکردن لە پرۆسەکانی ئابووری، سیاسی، کلتووری حکوومی رەچاو دەکرێت. ئەو شیوە لە
خەبات و بەربەرەکانیە لە وڵات گەلیکی وەک ویلایەتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا،
ئارژانتین، برازیل، کۆریای باشوور، فێنلاند، هیند، شیلی، بێرمە، یۆنان و لەپاش
کۆتایی شەری سارد و رووخانی یەکێتی سۆڤییەت جگە لە رۆمانی لە بەشی هەرە زۆری
وڵاتانی ئۆرۆپای رۆژهەڵاتی رەچاو کراوە و توانیوێتی سەرکەوتن وەدەست بێنێت. لە
رێبەرە بەناو بانگەکان و تێئۆریسیەنە بەناو بانگەکانی ئەو شیوە لە خەباتە دەکرێ
بەو رێبەر و کەسانە ئاماژە بکرێت: مەهاتما گاندی، مارتین لۆتێرکینگ، نێلسۆن
ماندێللا، مایکێل نێگلر، مۆبارەک عەواز، ئانگ سان سوچی، ئادام میلیچینک، لێئۆی
تۆلستۆی، ئاندرێ ساخارۆف، وسلاو هاول، جین شارپ، لێخ والێسا و .....هتد.
لێکۆڵەران مێژووی خەباتی مەدەنی و بەرخۆدانی
دوور لە تووند و تیژی دەگەرێننەوە بۆ سەدەی پێنجەمی بەر لە زایین لە وڵاتی چین و
باس لە قوتابخانەی فەلسەفی "مۆهیسم" دەکەن، مەکتەبێکی فەلسەفی دژ بە شەر
و تووند و تیژی کە لەگەڵ ئەوەدا لە سەردەمی سیاسەت کردن بە کەلک وەرگرتن لەشەر
وجەنگاوەریدا سەری هەڵدابوو، بەڵام دژایەتی دەکرد لەگەڵ شەر و زانست قەڵا ساز
کردن و خۆپاراستن و دوورە پەرێزی لەشەر پەرە پێدەدا.
هەروەها لێکۆڵەران باس لە خۆپێسان دان و
خەباتی دوور لە تووند و تیژە یەدۆهێکان دەکەن لە ئورشەلیم لە سەدەی یەکەمی بەر
زایین بۆ لەبەر چاو نەگرتن و جێ بەجێ نەکردنی یاسایکانی روومی.
بەگشتی توێژینەوەکان لەمەر خەباتی و
بەربەرەکانی مەدەنی لە مێژووی سیاسی جیهاندا دەرخەری ئەو راستێیە کە ئەو شیوە لە
خەباتە لە هەموو کەلێن و قوژنێکی ئەم جیهانە رەچاو کراوە و تاقی کراوەتەوە، بەڵام
سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی ئەو دەگرێتەوە بۆ هێندیک فاکتەری گرینگ کە عەول دەدرێت
تیشکی بخرێتە سەر.
زەروورەتەکان خەباتی مەدەنی:
بەستینی سیاسی جیهان لە سی، چل سالی رابردوو
شاهیدی رووخان و تێکچوونی بەشیکی زۆر لە دیکتاتۆرەکان بوە کە لەلایەن هیزی
جەماوەری خەڵک تێقرماون یان لەرزۆک بوون، بەشیکی زۆر لەو دیکتاتۆرانە بەرواڵەت
زۆریش بەهێز و خاوەن دەسەڵات بوون، بەڵام لە بەرامبەر بەرخۆدانی یەکگرتوانەی
کۆمەڵانی خەڵک بە دوور لە تووند و تیژیش تێکقرماون و تووشی نسکۆ هاتوون. لانیکەم
لە دەیەی هەشتای زایینێوە زێدە لە بیست شۆرشی مەدەنی لە سەراسەری جیهان توانیویانە
بەسەر دیکتاتۆرەکان دا زاڵ بن، ئەگەر چی بەشیکی تریش لەو شۆرشانە بەتەواوێتی بەسەر
دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکاندا نەیان توانی زاڵ ببن، بەڵام توانیان تا راددەیەکی زۆر
سیما و هەیمەنەی ئەوان بشکێنن. بۆ ئەو مەبەستەش زەرووری ترین هەنگاوەکانی کە بۆ
لەناو بردنی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر رەچاو کراون بریتی بوون لە:
١_ بەدەی هاتنی گوتاریکی ئەڵترناتیو لە بەرامبەر گوتاری زاڵ و هێژمۆنی
حکوومەت یان دەسەڵاتی سیاسی، کە بتوانێت پاشەکشە بە گوتاری زاڵی حاکمییەت بکات،
ئەوەش زەمانێک موومکینە ئەو گوتارەی سەری هەڵداوە و دەی هەوێت وەک ئەڵترناتیڤ لە
بەرامبەر گوتاری حکوومەتدا هێژمۆنی وەدەست بێنێت، لەخۆگری ویست و خواستی هەموو
چین و توێژەکان، کەمینەکانی ئایینی، کلتووری و نەتەوەیی بێت، واتە گوتارێک بێت کە
دالی ناوەندی ئەو جێگای متمانەی هەموو کۆمەڵگا بێت و بتوانێت ویست و خواستە
جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا وەک داڵی پەراوێز لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.
٢_ متمانە و باوەر بە سەرکەوتن لەناو کۆمەڵگای دژبەری دەسەڵاتی حاکمدا
بەدی بێت، بەجۆرێک کە مەهارەتەکانی بەربەرەکانی لەناو خەڵکدا پەرە بستێنێت.
٣_پێویستە رێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنێ سەربەخۆکان لەلایەن چین و
توێژە جیاوازەکانی کۆمەلگا لە دەوری گوتاری هاوبەش و لەخزمەت پەرەی ئەو گوتارە
هاوبەشە پێک بێت و بەرەبەرە ئەو ناوەندە سەربەخۆ مەدەنیانە هێزیکی ناوخۆیی
یەکگرتوو لەناو کۆمەڵگادا لەبەرامبەر هێزی نامەشرووعی دەسەڵاتی حاکم بەدی بێنن.
٤_ پێویستە لەژێر رێنماییەکانی گوتاری هاوبەش و بە کەڵک وەرگرتن لە
رێکخراوە مەدەنێ سەربەخۆکان، گەڵاڵەیەکی ستراتژیک بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی
حاکم بۆ وەدەست هینانی ئازادی و دێمۆکراتیزاسیون ئامادە بکەن و بیکەنە نەقشەی
رێگا. ئەگەر چی لەرابردوا بەربەرەکانی بەدژ دیکتاتۆرەکان زۆر جار لە غیابی گەڵالە
و پلانێکی ستراتژیک بەرێوە چوە، بەڵام حاشا هەڵنەگرە بە هۆی تایبەت مەندێکانی
جیاوازی دیکتاتۆرەکانی سەردەم لەگەڵ دەسەڵاتە پاوانخوازەکانی پێشوو، بوونی گەڵاڵە
و پلامی ستراتژیک زەروورەتێکی حاشا هەڵنەگرە، چوونکە هەرجۆرە پەلان و گەڵاڵەیەکی
کار بۆکراو و دەوڵەمەدن لەبواری زانستی بەو پێەی کە ئەمرۆکە پێوەرەکانی
هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی، عادەت و خوڵقی مرۆڤەکان، شیوەی روانین و کاردانەوەکانی
ئەو شیوە روانینانە تا رادەیەکی زۆر لەبەر دەست دایە، دەتوانێت شانسی سەرکەوتنی
خەبات بە دژ دیکتاتۆرییەت و رەوتی دیمۆکراتیزاسیون بەرێتە سەرێ.
خوێندنەوەی ئەو ئاڵوگۆریانەی کە توانیویانە
دێمۆکراتیزاسیون مسۆگەر بکەن دەری خستوە کە ئازاد بوون لە دەست دیکتاتۆرییەت، لە
غیابی هەموو چین و توێژەکان بەشیوەیەکی یەکگرتوو موومکین نیە، واتە ئەگەر چەپە
ئۆرتۆدۆکسەکان پەرە پێ دەری عەقڵییەتی درەختی لە خەبات بوون کە لەودا هەموو
کۆمەڵگا پێویستە شوێن گەڵالە و مێتۆدی کەمینەیەک شۆرشگێری حیرفەیی کەوێت، ئەوا
مۆدیلی رایزۆماتیکی دلوز لەسەر ئەو باوەرەیە کە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا
بەقەد زەرف و مەقدووراتی خۆیان دەبێت لە پرۆسەی دژایەتی لەگەڵ دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر
و بۆ سەرخستنی پرۆسەی دێمۆکراتیزاسیون کەڵکیان لێوەربگیرێت و هەموو بەشداری پرۆسەی
خەبات ببن و پەراوێز نەخرێن.
دەسکەوتەکانی خەباتی مەدەنی:
خەباتی مەدەنی کە لەخۆگری کۆی گشتی جموجۆڵی
ئەو بەشە لە کۆمەلگایە کە بەپێجەوانەی حیزب و ریکخراوە سیاسێکان کە ئامانجیان
گەیشتن بەدەسەڵاتە، ئامانجیان پاشەکشە بە دەسەڵات، سنووردارتر کردنی دەسەڵات و
سەپاندنی ویست و خواستەکانێتی بە دەسەڵات و حاکمییت، بۆیەش دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان
بەهیچ شیوەیەک خوازیاری گەشە و ۆەرەی ئەوجۆرە خەباتە نین، چوون بە بیانووی ئەو خەباتە
مەجالی بەربڵاوی تووند و تیژیان نیە و لەجێگایەکدا دەبێت دان بە ویست و
خواستەکانی ئەو بزاڤە هەر چەند لانێ کەمیش دابنێن، واتە یەکەم دەسکەوتی ئەو جۆرە
خەباتە دەستەوەستان کردنی دەسەڵاتی سیاسی لە رووبەروو بونەوە لەگەڵ ئەو بزاڤەیە،
لەهەمان عال دا لەدەرەوەی سنوورەکانی ئەو جوغرافیایەی کە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری
بەسەردا حاکمە بیر و رای گشتی پشتیوانی زیاتر و بەربەرین تر لەو جۆرە بزاڤانە
دەکەن.
خەباتی مەدەنی ئەگەر روویەکی روو لە
بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتێکی پاوانخوازە ئەوا روویەکی تری، رووی لە تەریبەت و پێگەیاندنی
تاک و کۆمەلگایە، پێهگەیاندنی تاک و کۆمەڵگایەکی بەرپرس و مەسئول لەبەرامبەر
چارەنووسی خۆێدا، ئەو تەربیتە ئەگەر یەکەم ئاکامی لە بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی
عاکمدا رەنگ دەداتەوە، لەپاش رووخان و نەمانی دەسەڵاتی دیکتاتۆر ئەوا هیچ کات
ئیزن نادەن و بەستێنێک پێک ناهێنن کە لەودا، بۆ جاریکی تر دەسەڵاتێکی تری دیکتاتۆر
سەرهەڵبداتەوە، واتە دەسکەوتی دووهەمی خەباتی مەدەنی پێشهگرتن بە دووپات بوونە و
سەرهەڵدانەوەی دەسەڵاتێکی تری دیکتاتۆر و پاوانخوازە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە مێژووی
ئالوگۆرێکانی سیاسی نیشانی داوە ئەو دەسەڵاتانەی بە شۆرش و تووند و تیژی رووخاوەن،
بەگشتی دەسەڵاتێکی تری دیکاتۆریان بەخۆیانەوە دیتۆتەوە.
ئاکام:
خەباتی مەدەنی بەگشتی لەو وڵاتانە توانیوێتی
کە سەر هەلبدات و بە ئاکام بگات کە بەشی هەرە زۆریان تاک نەتەوە، تاک کلتوور و تاک
زمانن، واتە لە یەک نەتەوە پێکهاتوە و لەوەها دۆخێکیشدا سەرهەڵدانی گوتارێک کە
بتوانێت کۆمەلگا لەدەوری خۆیدا کۆبکاتەوە مەجال و ئیحتمالی زۆرە، ئەوە لە کاتێکدایە
کە ئێران وڵاتێکی فرە نەتەوە، فرە کلتوور و فرە خواستە، بۆیەش هەر ئەو تایبەت
مەدنیە بۆتە هۆکاری سەرەکی لە پێکهاتنی گۆتاریکی هاوبەش کە هەموو کۆمەلگا لە
دەوری یەک کۆبکاتەوە، واتە بەستێن و زەمینە بۆ سەرهەڵدان و پەرەی کۆمەلگایەکی
مەدەنی مسۆگەر و پەرەئەستاندوو زۆر لەبار نیە، ئەگەر چی سەرهەڵدان و پەرەی
کۆمەلگای مەدەنیش نامومکین نیە، بەلام بە نیسبەت ئەو وڵاتانەی کە لەخۆگری یەک
نەتەوەیە، هێژمۆنی و دەسەڵاتی زۆر کەمترە، بۆیە لە وڵاتێکی وەک ئێران خەباتی
مەدەنی و بەربەرەکانی مەدەنی بەتەنیا لاوازتر لەوەیە کە بتوانێت پاشەکشە بە
دەسەڵاتی پاوانخواز و دیکتاتۆر بکات، بە تایبەت لەناو کۆمەڵگای کوردی کە لەئێران
کەمینەیە، بەڵام وەک باس کرا ئەوە غەیری موومکین نیە، بۆ ئەو مەبەستەش کورد
پێویستە کە لەگەڵ ئەو هزر و هێزانەی کە روانگەیەکی کراوە و دێموکراتیکیان بۆ
دوارۆژی ئێران هەیە لە ئەگەری هەر جۆرە ئاڵوگۆریەک، لێک نزیک ببنەوە و جۆرێک
هەواهەنگی و هاوکاریان هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کورد پێوەندیکانی لەگەڵ
هێزە دێمۆکراتە سەراسەرێکانی ناو ئێران نۆژەن بکاتەوە، چوون ئەزموونی ئێران،
عێراق، تورکیا و سووریا نیشانی داوە کە کورد وەک کەمینەیەکی نەتەوەیی لە ئەگەری
هەر ئاڵوگۆریەک بەتەنیای ئەو هێزە نیە کە بتوانێت لە بەستێنی سیاسیدا هێژمۆن و
کارتێکەر بێت، لە هەمان کاتیش دا کورد پێویستی بە هێزیکی چەکداری نەتەوەیی هەیە کە
بتوانێت هێزی چانەزەنی و دانووستانی کورد لە بەستێنی سیاسی ئێراندا بەرێتە سەر،
واتە ئەگەر نووکی پەیکانی سیاسەتی کوردی خەباتی مەدەنیە و لەلایەن حیزب و رێکخراوە
مەدەنێکان رێبەری دەکەرێت، بەڵام بە هۆی تایبەت مەدنەی ژینگەی کورد لە ئێران کە
هەم لەگەڵ نەتەوەی باڵادەست و هەمیش لەگەڵ کەمینەی ئازەری لەوانەیە تووشی کێشە
بێت، هێزێکی چەکداری نەتەوەیی دەتوانێت وەک پشتیوانی کۆمەلگای مەدەنی و خەباتی
مەدەنی بۆ پێش گرتن لە نسکۆی کۆمەلگای مەدەنی و رێکخراوە مەدەنێکان کارتێکەری
پۆزێتیڤی هەبێت.
گوڤاری تیشك، ژماره 45، پاییزی 1396ی ههتاوی
۱۳۹۶ آذر ۱۹, یکشنبه
"بۆچی ۱٦ سەرماوەز ناتوانێت رۆژی خوێندکار بێت"
ئەگەرچەپەکانومیللی-مەزهەبێکان رۆژی ۱٦
سەرماوەز بەرۆژی خوێندکاربزانن ئاساییە، بەڵام مووسیبەتە کۆمەڵگای
مەدەنی وکوردیش ئەورۆژە بەرۆژیخوێندکار بزانێت، بەڵام بۆچی ۱٦ سەرماوەز
ناتوانێت رۆژی خوێندکار بێت؟
١- بزاڤی خوێندکاری ژێرمەجمووعەی بزاڤی
کۆمەڵایەتیە، بەو پێیە بزاڤێکی مەدەنیە.
٢- مەدەنی بوونی بزاڤی خوێندکاری بەمانای سیاسی نەبوونی نیە، بەپێچەوانە هەڵسووکەوتی سیاسیشی هەیە.
٣- ئەو هزروئەندێشەیەی کە خوێندکاردەبزوێنێت بەرهەمی ناوخۆیی زانکۆوخوێندکارەکانە نەک حیزب و رێکخراوەی سیاسی.
٢- مەدەنی بوونی بزاڤی خوێندکاری بەمانای سیاسی نەبوونی نیە، بەپێچەوانە هەڵسووکەوتی سیاسیشی هەیە.
٣- ئەو هزروئەندێشەیەی کە خوێندکاردەبزوێنێت بەرهەمی ناوخۆیی زانکۆوخوێندکارەکانە نەک حیزب و رێکخراوەی سیاسی.
٤- بەوپێیە
بزاڤی خوێندکاری هەم لە ئاستی هزروهەم لە ئاستی پێکهاتە وکردەوە سەربەخۆیە.
٥- بەپێچەوانەی حیزب ورێکخراوەی سیاسی کە ئامانجیان وەدەست گرتنی دەسەڵات وگەیشتن بەناوەندکانی دەسەڵاتە، بزاڤی خوێندکاری بەهیچ شێوەیەک ئەڵترناتیڤی حکوومەت نیەو ئامانجی وەدەست گرتنی دەسەڵات نیە
٥- بەپێچەوانەی حیزب ورێکخراوەی سیاسی کە ئامانجیان وەدەست گرتنی دەسەڵات وگەیشتن بەناوەندکانی دەسەڵاتە، بزاڤی خوێندکاری بەهیچ شێوەیەک ئەڵترناتیڤی حکوومەت نیەو ئامانجی وەدەست گرتنی دەسەڵات نیە
٦- ئەو سێ خوێندکارەی رۆژی ۱٦سەرماوەز
لەتاران کووژران سەربەحیزی توودەوجیبهەیمیللی بوون، واتە شاخەی دانیشجویی حیزبی
توودەوجیبهەی میللی.
اشتراک در:
پستها (Atom)