۱۳۹۵ اردیبهشت ۳۱, جمعه

بۆچی کورد لە سایکس – پیکۆدا جارێکی‌تر پارچە کراوە

شاهۆ حوسێنی
سەرەتا: 
رەنگە هەتا ئەمرۆ زۆر بابەت و نووسراوە لەسەر دەور و رۆڵی سایکس-پیکۆ و نەخشی بریتانیا و فەرانسا له پارچە پارچە بوونی کورد نووسراوە، تایبەتمەندی ولاوازی گشتی ئەو نووسراوە و بەرهەمانە تاک رەهەندی بوونیانە و هەموو پێ داگرن لە زوڵم و غەدرێکی کە زلهێزەکان لە کوردیان کردوە، بەڵام هیچ نووسراوەیەک بە جەسارەتەوە باسی لەوە نەکردوە کە چ کردوە و کردارێک لە کۆردەکان دیترا کە زلهێزەکان کوردستانیان وەک ئیمپراتوری عوسمانی بە فەرمی پارچە پارچە کرد، هەرچەند کورد پێشتر پارچە پارچە ببو و مێژووی لێک‌دابرانی کورد دەگەرێتەوە بۆ زۆر کونتر. بێ گومان تەنیا وێک چووی کورد و عوسمانی پارچە پارچە بوونی نیە، بەڵکە کردار و کردوەیەک لە کوردەکان دیترا کە زلهێزەکانی لە کوردەکان بە رق دابرد.
پرسیاری سەرەکی ئەو وتارە ئەوەیە کە : بۆچی زلهێزەکان کوردیان لەناو ئەو وڵاتانەدا کە لە پارچە پارچە بوونی عوسمانی بەدی هاتن بڵاو کردەوە؟
کورد و شەری یەکەمی جیهانی:
شەری یەکەمی جیهانی لە مانگی ئەگوستی ساڵی ١٩١٤ سەری هەڵدا و لە ماوەیەکی کەم‌دا زۆر وڵات و ناوچەی جیهانی لەخۆ گرت، شەرێک کە لەودا چوار ئیمپراتوری لەناو چوون، ئیمپراتوری ئاڵمان لەناو چوو و کۆماری ئاڵمان بوو بە جێگرەوەی، ئیمپراتۆری ئۆتریش-مەجارستان لەناو چوو، ئیمپراتوری تێزارەکانی رووسیەش رووخا و بۆلشوویکەکان بە دەسەڵات گەیشتن و هەرەوەها ئیمپراتۆری عوسمانیش لێک بڵاو وبەشی‌هەرە زۆری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی بریتانیا و فەرانسا، هەر پارچەیەی بوو بە حکوومەتێکی تازه به شووناسی عەرەبی. لەو ناوەدا کورد کە بەر لە شەری یەکەمی جیهانی جارێک لە نێوان ئێران و عوسمانی‌دا دابەش ببوو، ئەمجارە دوو پارچەی تریشی لێ بۆوە و بوە چوار بەش، بەڵام ئەوە حاشا هەڵنەگرە کە کورد هەر لە پاش رووخانی دەسەڵاتی میدێکان هیچ کات یەکپارچە و یەکگرتوو نەبوو، بەڵکە  لە نێوان خێڵ و عەشیرەتە جیاوازەکان‌دا دابەش ببوو، بە جۆرێ کە هیچ  هۆکارێکی عەینی و زەینی نەیتوانی ئەو خێڵ و عەشێرەتانە لێک نزیک بکاتەوە، لێکیان گرێ بدات و یەک‌پارچەیان بکات لە چوارچێوەی شووناسێکی نەتەوەیی‌دا بە ناوی کورد.
ئیمپراتوری عوسمانی لەماوەی شەش سەدە، دەسەڵاتێکی مەترسیدار و زۆر جار هێژمۆن لەناو جەرگەی ئوروپا دابوو کە خۆیان وەک شووناسێکی مەسیحی پێناسە دەکرد، دەسەڵاتێک بە شووناس و ئینتیمای ئایینی کە خۆیان بە خەلیفە و جێگرەوەی پێغەمبەر دەزانی و بەلای خۆیانەوەشەرعییەتی ئایینیان هەبوو بۆ شەر و غەزا لەگەڵ کافرەکان واتە مەسیحێکان، بۆیە بە درێژایی مێژوو ئاوات و گەڵاڵەی ئوروپێکان لەناو بردنی ئەو شووناس ئایینێ و دوور کردنەوەی بوو کە ببوە جیرانیان، ئارەزوویەک کە لە شەری یەکەمی جیهانی بۆ ئوروپیکان هاتە دی، ئەفسەران و مەئموورانی دەزگا هەواڵگرێکانی ئوروپی هەرلەزۆوە و زۆر بەر لە شەری یەکەمی جیهانی لەناوچەکە خەریکی توێژینەوە لە دانیشتوانی ناوچەکە و دۆزینەوە هاوپەیمان و لایەنگر بوون، لەو ناوەدا ئەوان توانیبویان لەگەڵ بنەماڵەی مەلیک حوسێن حاکمی حیجاز رێک‌بکەون کە ئەگەر ئەوان لەگەڵ عوسمانی بکەونە شەر و بەربەرەکانی، ئەوا بریتانیا پشتیوانی دەکات لە پێکهاتنی حکوومەتیکی عەرەبی سەربەخۆ، ئەگەر چی مەلیک حوسێن خەونی بە ئیمپراتورێکی ئیسلامی گەور بە پێتەختی مەککەوە دەدیت کە هەموو ناوچە عەرەب نشینەکانی رۆژهەڵاتی ناوین لەخۆبگرێ، بەڵام بریتانیا ئەو خەونەی مەلیک حوسێنی وەدی نەهێنا و ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانی دابوون دابەش کران بەسەر چەند حکوومەتی عەرەبی، بەڵام بۆ بەشی هەرە زۆریان هەر لە بنەماڵەی مەلیک حوسین پاشای بۆ دانان، ئوروپێکان لە رۆژهەڵاتی ناوین توانیبویان دۆست و لایەنگرێکی باش کە مەلیک حوسێن بوو ببینەوە، مەلیک حوسین بۆوان لە چەند بواردا گرینگ بوو، یەکەم ئەوەکه عەرەبی موسڵمان بوو. دوهەم ئەوەکە حاکمی حیجاز و لەروانگەی موسڵمانان خزمەتگوزاری دوو حەرەمی شەریفی مەککە و مەدینە بوو، سێهەم ئەوەکە ژێئۆلەتیکی عەرەبستان یەکجار دوور بوو لە سنوورەکانی ئورووپا، کەوابێ هەم زۆر بە ئاسانی دەتوانن ژێئۆپۆلەتیکی خەلافەتی ئیسلامی لە جیرانەتی ئورووپاوە راگوێزن بۆ عەرەبستان و هەم ئەوەیکە ئەوان بە هۆی عەرەب بوون لە لای موسڵمانان رەواییان زیاترە، کەوابێ هیچ کێشەیەک ساز ناکات. لە کاتێک دا کە عەرەبەکانی رۆژهەڵاتی ناوین خەریکی رێککەوتن لەگەڵ بریتانیا و فەرانسا بوون بۆ بەدی هێنانی دەسەڵاتێکی ئیسلامی – عەرەبی، بەداخەوە کورد خەریکی پشتیوانی کردن لە دەسەڵاتی نەخۆش و لەحاڵی تێکقرمانی عوسمانی دابوو. کۆمەڵگای کوردی بە گشتی لەو سەردەمەدا کۆمەڵگایەکی ئایینی و ئیسلامی بوو، کۆمەڵگای کوردی لەگەڵ ئەوەدا کەمترین عیلاقەی بە کورد بوون و ساز کردنی پێوەندی نەتەوەیی نیشان‌ دەدا، زۆرترین نیشان و عیلاقەی ئایینی لە خۆی نیشان دەدا، ئەگەر لە دەرباری هەر پاشایەکی فارس و تورک بە دەیان و سەدان شاعیر بوونیان هەبوو کە پارێزەری زمان و کلتوری نەتەوەیی بوون، ئەوا لە هەر دیوەخان و لەناو هەر خێڵ و عەشیرەیەکی کوردا چەندین مەلا و شێخ لە ناز و نێعمەت دا دەژیان، ئەوە سیمای راستەقینەی کلتووری کوردی بوو لەو سەردەمدا، هەر ئەو شووناس و هەستەش کە بەتاڵەو دوورە لە هەر جۆرە شعور و عەقڵییەتێکی بەرژەوەندی خوازانە، کورد رادێکێشت بۆ پشتیوانی کردن لە حکوومەتی موسڵمانی خەلیفەکانی عوسمانی کە لەو پەری نەزاری و بێ حاڵی خۆیدا دوایین هەناسەکانی خۆی هەڵدەکێشا، دیارە ئەگەر عەرەبەکان خەریکی رێککەوتن و نزیکایەتی لەگەڵ ئوروپێکان بوون ئەوا بۆ وێنە لە مەهاباد، پیاوماقوڵان و شێخ و مەلاکان بە شانازێوە خەڵکیان هان دەدا بە کۆڵەوەژ و شەنە بچنە غەزای کافران و ئەو کاتەی کەلەسەری کۆنسوڵی رووس لە مەهاباد لە ژێر پێ مناڵان کایەی پێ دەکرا و پیاوماقوڵانی مەهابادی ئافەرین و بارەقەڵایان دەکێشا بۆ ئەو کردوە دزێوە، نەیان دەزانی کە زلهێزەکان خەریکن چ چارەنووسێکی تاڵ و ئاڵۆز بۆ کورد دادەرێژن. کە وابێ وێک چوویەکی گرینگی کورد عووسمانێکان کە کوردی وەک عوسمانی لێک بڵاو کرد شووناس و ئینتیمای ئایینی- ئیسلامی بوو.
ئاکام:
گومان لەوە دانێ کە خوێندنەوەی سایکس-پیکۆ وەک دەرکەوتەیەکی سیاسی بەبێ لەبەر چاو گرتنی دەور و کرداری کۆمەڵگای کوردەواری خویندنەوەیەکی یەک رەهەندی دەبێت و ناتوانێ تیشک بخاتە هەموو کەلێن و سووچەکانی ئەو دەرکەوتەیە، بۆ وەیکە لە ژێر تیشک و رووناکایی شرۆڤەیەکی هەمە لایەنە بتوانین دەرس لە رابردوو وەربگرین و گەڵاڵەی گونجاو و بەرۆژ بۆ ئەمرۆ و داهاتوو دابرێژێن، خۆ بواردن لە هەر جۆرە  رەخنەگرتنێک لە خۆ، خۆمەحاکمە کردنێک و خۆ بە توانبار زانێنێک، نیشانی داوە کە تەنیا و تەنیا لە دژی بەرژەوەندێکانی خۆمان دایە، سایکس-پیکۆ وەک دەرکەوتیەک بەر لە هەموو کەس و هەموو لایەنێک ئێمەی کوردی تیا خەتابارە و بەرهەمی لێک بڵاوی، شپرزەیی و بێ ستراتژی بوونی ئێمەی کورد بوو بە هەر هۆکارێک.


۱۳۹۵ اردیبهشت ۲۷, دوشنبه

فرهنگ چندپاره سیاسی و تاثیر آن بر روند دمکراتیزاسیون (بررسی موردی ایران بعد از انقلاب)

شاهو حسینی:
مقدمه:
فرهنگ ‌سیاسی«Political culture» دربرگیرنده مجموعه‌ای از نگرش‌ها، باورها و احساسات اکثریت جامعه نسبت به سیاست و حکومت است. به عبارتی دیگر فرهنگ سیاسی شامل اعتقادات جامعه نسبت به مبانی نظری و رفتار نظام سیاسی و نشان‌دهنده درک ذهنی جامعه از ابعاد سیاست است. بدون تردید فرهنگ سیاسی برآمده از خرد و اندیشه در هر جامعه‌ای، از عوامل مهم و اساسی شکل دهنده به‌کنش و رفتارهای‌سیاسی افراد جامعه است. زیرا فرهنگ سیاسی با شکل‌دادن به ارزش‌ها و الگوهای مطلوب جامعه، رفتارو کنش‌های افراد به عنوان بازیگران اصلی جامعه را کنترل و هدایت می‌کند. شناخت فرهنگ سیاسی هر جامعه‌ای محصول ‌فرایند تاریخی - اجتماعی و متاثر از موقعیت جغرافیایی است، به همین دلیل فرهنگ سیاسی هر جامعه ضمن اینکه از پیچید گی خاصی برخوردار است، خصوصیات خاصی نیز نسبت به دیگر جوامع به خود می‌گیرد. فرهنگ سیاسی در هرجامعه‌ای از طریق ارزشها، هنجارها و اعتقادات منجر به وحدت رویه و در نتیجه شکل‌گیری کنش سیاسی واحدی می‌شود و چنانچه در جامعه‌ای فرهنگهای سیاسی متعارضی وجود داشته باشد، این تعارض منجر به تعارض رویه‌ها خواهد شد و درنهایت تاثیر منفی بر فرایند توسعه می‌گذارد.
سطوح بررسی فرهنگ سیاسی:
بررسی فرهنگ سیاسی معمولا می‌تواند در جوامع توسعه نیافته در دو سطح‌مورد بررسی قرار بگیرد.
سطح اول:
بررسی فرهنگ سیاسی حاکمیت است، درهرعصری طبقات حاکم ساختارهای عینی خود را ازلی و ابدی مینمایند و درصدد تثبیت ‌و تحکیم فرهنگ سیاسی خود برای تداوم و تثبیت حاکمیت خویش می‌باشند، بنابراین‌در چنین حکومتهایی مجموعه‌ای از ارزشها، هنجارها و ایستارها بوسیله حاکمیت خلق و درراستای شکل‌دادن به جامعه‌ای مطیع بر جامعه تحمیل می‌گردند. معمولا هم مشروعیت و تداوم اقتدار حکومت در چنین جوامعی بستگی به پذیرش فرهنگ سیاسی حاکمیت از طرف جامعه دارد.
سطح دوم:
بررسی فرهنگ سیاسی جامعه است، در جوامع توسعه نیافته تا زمانیکه فرهنگ سیاسی حکومتی با ارزشها، ایستارها و هنجارهای جامعه در تقابل نباشد و جامعه از آن پیروی کنند، نوعی وحدت رویه و ثبات بر جامعه و حکومت حاکم است، زیرا ثبات سیاسی جوامعه محصول تعامل و هماهنگی میان فرهنگ سیاسی و نظام سیاسی است. اما زمانیکه میان فرهنگ سیاسی حاکم و فرهنگ سیاسی جامعه گسلی شکل بگیرد و مردم با فرهنگ سیاسی حاکم دچار تعارض شوند، به سوی تقابل با هژمونی فرهنگ سیاسی حاکم حرکت خواهند کرد و شروع به خلق فرهنگ سیاسی متعارض با حاکمیت خواهند کرد و این سرآغاز تغییر و حرکت به سوی تغییر خواهد بود.
فرهنگ چندپاره سیاسی در ایران ماهیت استبدادی حکومت در طول تاریخ سیاسی ایران و ظهور حکومت‌های فرد محور، منجر به شکل‌گیری حکومتهایی پاتریمونیال در ایران گردید، حکومتهایی که صدر طبقات اجتماعی، قانون، سیاست و .... مبتنی بر انحصار حکومت با مشخصه‌های مالکیت، اقتدار نظامی و دیوانی شدید بودند و این با تکثرات گوناگون موجود در جامعه ایران در تعارض بود. بدون تردید ایران کشوری با تنوع فرهنگی است که در دوره پهلوی بجای تلاش برای پرورش فرهنگ ملی با استفاده از فرهنگ‌های متنوع داخلی، با هژمون کردن ارزشها و ایستارهای حکومتی در جهت استحاله و از میان برداشتن سایر فرهنگها گام برداشته شد، به همین دلیل گسلهای منازعه فعال‌گوناگونی در جامعه شکل گرفت و حول محور هر کدام از گسلها یک فرهنگ سیاسی خاصی شکل گرفت، اما در نهایت در کنار عوامل مختلفی که منجر به تغییر نظام سیاسی و شکل‌گیری انقلاب در سال ١٣٥٧ در ایران گردید، هژمون شدن فرهنگ سیاسی متعارض با فرهنگ سیاسی حکومت و شکل‌گیری وحدت رویه حول گفتمانی مشخص با مرکزیت دال دمکراسی در جامعه منجر به تغییر رژیم سیاسی گردید. اگر چه صبغه مذهبی این گفتمان در شهرهاو مناطق پیرامونی کلانشهرها غلیظ‌تر بود، اما این فرهنگ سیاسی رنگین کمانی از مطالبات اتنیکی، طبقاتی، دینی و سیاسی بود. انتظار می‌رفت نظام جدید سیاسی با توجه به ویژگیهای خاص ایران رویه‌های دمکراتیک جهت همگرازایی و واگرازدایی درپیش بگیرد، اما قبضه خونبار و خشن قدرت توسط نگرشی خاص از انقلابیون منجر به شکل‌گیری استبدادی دینی با ویژگی پاتریمونیال، در ظاهری جدید گردید. بنابراین با روی کار آمدن جمهوری اسلامی نه تنها هیچ کدام از مطالبات اقشار و طبقات اجتماعی برآورده نشد، که گسلهای منازعه جدیدتری نیز در جامعه شکل‌گرفت، می‌توان گفت که جامعه ایران به دلیل تنوع اتنیکی و به تبع آن فرهنگی در دوره جمهوری اسلامی به کلکسیونی از گسلهای منازعه تبدیل شد، که حول هر کدام از این گسلها ارزشها و ایستارهایی در تقابل با ارزشها و ایستارهای حاکمیت شکل گرفت. در سویی گسل منازعه اتنیکی قرار دارد که حول آن، ناسیونالیسم کرد، ترک و عرب قرار دارد، در سویی دیگر، گسل منازعه دین قرار دارد، که حول آن ادیان مسیحیت، بهائیت، تسنن و دیگر ادیان قرار دارند، در سویی دیگر گسل منازعه ایدئولوژیک میان لیبرالیسم و سوسیالیم قراردارد و در سویی دیگر گسل منازعه میان اندیشه‌های رفرمیستی و انقلابی فعال است. اما تا کنون تقابل و تعارض فرهنگهای متعارض با حاکمیت منتهی به نتیجه نشده‌و چشم‌انداز رسیدن به افقی روشن نیز با این رویه روشن نیست، نگاهی به تحول و گذارهای دمکراتیک در کشورهای گوناگون و موفقیت روند دمکراتیزاسیون در جوامع گوناگون موئید این واقعیت است، که تا زمانیکه یک گفتمان واحد با مرکزیت دال دمکراسی در جامعه شکل نگیرد و همه گروههای جامعه حول آن به وحدت نرسند، فرایند دمکراتیزاسیون و رسیدن به حقوق‌و مطالبات عملا غیر ممکن است. بە عبارتی بهتر اگر چه اکنون در جامعه ایران شاهد بحرانهای اقتصادی و سیاسی هستیم، اما بحرانهای اقتصادی و اداری-سیاسی منجر بە تغییر در فرماسیون ساختار اقتدارگرای قدرت نخواهد شد، بلکە عامل اصلی فروپاشی نظم اجتماعی، بحران مشروعیت است کە بە هویت و همبستگی اجتماعی مربوط میشود، و زمانی بحران مشروعیت منجر به فروپاشی نظم اجتماعی میگردد که جمع خود را درهویتی جدید و مشترک اجتماعی همبسته کند و تلاش کند برای از بین بردن ساخت و منطق سلطه، چیزی که در جامعه امروز ایران غایب است، به همین دلیل فروپاشی نظم اجتماعی موجود افق روشنی ندارد تا زمانیکه هویتی مشترک‌و جدید خارج از چارچوب هویت تحمیل شده حکومتی منجر به همبستگی اجتماعی گردد نتیجه: فرآیند کنش خردمندانە انسان در هر زمانی با پیروی از فرهنگ سیاسی مطلوب خود از طریق جنبشی درونی، پوستە جهان شیئ شدە و فورماسیون فرهنگ سیاسی حاکم را درهم میشکند. و از درون خرابەهای آن جهان، جهان دیگری سربرمی آورد. اگرچه درهر عصری طبقات حاکم فرهنگ سیاسی خود را ازلی و ابدی مینمایند، اما این ساختارها پوستەای بیش نیستند، زیرا درزیر آنها کنش خردمندانە انسانی جاری است بە عنوان مادە اصلی تشکیل دهندە کل پدیدهای اجتماعی، بنابراین تاریخ جوامع، عرصە کنش خردمندانە، مبارزە و تخریب متوالی ساختارهاست. بدون تردید فاصلە، شیوە و نتیجە پوست اندازی هر اجتماعی و ظهور فورماسیون جدید بە فرهنگ سیاسی، شدت، وسعت و اثربخشی جنبش خردمندانە جاری در زیر پوستە ساختارهای عینی حاکم بستگی دارد.



۱۳۹۵ اردیبهشت ۲۲, چهارشنبه

عێراق فۆرماسیونێكی نەتەوەیی، حكوومی و جیۆگرافیایی مردوو

شاهۆ حوسێنی

كۆتای شەڕی ‌یەكەمی ‌جیهانی بوو بەهۆی گۆڕانی بنەرەتی لە فۆرماسیونی ‌كلاسیك‌ و كۆنی رۆژهەڵاتی ‌ناوین، ئەم ئاڵوگۆڕە بەرهەمی رێككەوتنێكی ‌نهێنی بوو لە ساڵی‌ دووەمی ‌شەڕی‌ یەكەمی‌ جیهانی (١٩١٦) لە نێوان‌ بەریتانیا و فڕەنسا، كە ‌بڕیاریان ‌دا بە ‌هێڵێكی ‌راست سنوورەكان دیاری بكەن، ئەوان لەسەر ئەو باوەڕە بوون كە دانیشتوانی ناوچەكە لە ژێر سایەی ‌دەسەڵاتی ‌زلهێزگەلی ‌ئەوروپایی باشتر دەتوانن ‌بژین، بەڵام كێشەی ‌سەرەكی‌ رێكخستنی جیۆپۆلەتیكی سایكس-پیكۆ، لەوەدا بوو كە ئەم ‌رێكخستنە ‌تازەیە بە هیچ شێوەیەك لە خۆگری ماف ‌و رەنگدانەوەی ئینتیمای واقیعی نەتەوەكانی ناو ناوچەكە بەتایبەتی لە ‌عێراق نەبوو. 
بۆ وێنە لە مادەی یەكەمی ئەم رێككەوتنەدا دەڵێ، فڕەنسا و بەریتانیا ئامادەن، لەهەر وڵاتێكی عەرەبی سەربەخۆ یان هاوپەیمانییەكی عەرەبی لەژێر سایەی دەسەڵاتی سەرۆكێكی عەرەب لە سووریا یان عێراق پشتوانی بكەن و بە فەرمی بیناسن، ئەوە لە راستیدا نیشاندەری ئەوەیە كە ئەوان بەبێ لەبەرچاوگرتنی ماف و خواستی نەتەوەكانی ‌تر لە عێراق و سووریا، ئەم دوو وڵاتە بە شووناسێكی عەرەبی پێناسە دەكەن، واتە دان بە ماف و بوونی‌ كورد و نەتەوەكانی ‌تر بەهیچ شێوەیەك نانێن، هەر ئەو رەوتە لە درێژەدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق‌ پێڕەو دەكرێ و بە درێژایی مێژوو كورد لە بەرامبەر ئەو چاواشەكاری و پێشێلكارییەدا دەوەستێتەوە و دان بە عێراق وەك فۆرماسیونێكی نەتەوەیی، حكوومی ‌و جیۆگرافیایی بە شوناسێكی عەرەبیدا نانێ، كەوابێ ئەوە حاشاهەڵنەگرە كە هەر جۆرە فۆرماسیونێكی زەینی وەك  نەتەوە، ئاشكرا و عەینی وەك وڵات بە ناوی عێراق بە شێوەی دڵخواز و بە بەشداری هەموو ئیتنیك و نەتەوەكانی ناو ئەو جیۆگرافیایە سەری هەڵنەداوە و ئەوەی بەدی هاتووە بەرهەمی خواست و ئیرادەی دەرەكی بە زۆری هێزی نیزامی و بەشێوەی سەركوت بۆ ملكەچكردنی كۆمەڵگە بووە.
چاوخشاندنێك بە مێژووی ‌سیاسی ‌هاوچەرخی ‌عێراق ‌و خەباتی ‌سیاسەی ‌كورد لەو جیۆگرافیا مردووە، دەرخەری ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەیە كە كورد بە درێژایی مێژوو هەوڵی سەقامگیركردنی دیموكراسی لەو وڵاتە داوە و هەموو هێز و وزەی ئەوە بووە لەو جیۆگرافیایەدا، رەوتی دیموكراتی سەر بخات و دەسەڵات بەو قەناعەتە بگەیەنێ كە دان بە بوون و مافی كوردا بنێ، بەڵام بەداخەوە هیچ كات هەوڵەكانی كورد سەری نەگرت بەهۆی ئەوەی كورد كەمینە بوو. 
لە ‌بەرامبەریشدا پۆزسیۆن ‌و ئۆپۆزسیۆنی سەربە ‌زۆرینەی عەرەب هیچ كات باوەڕی بە دیموكراسی نەبوو، تەنانەت پاش شەڕی یەكەمی كەنداو، لە حاڵێكدا باشووری كوردستان بەهۆی بوونی ناوچەی دژەفڕین بەشێوەیەكی دیفاكتۆ، ناوچەیەكی سەربەخۆی ئیداری و سیاسی بوو، لەگەڵ ئەوەدا گەورەترین رۆڵیان ‌هەبوو لە بنیاتنانەوەی عێراقی پاش رووخانی سەدام، بەڵام دیسان دەسەڵاتی ناوەندی دانی بە مافی كوردا نەنا و لە هیچ بیانوو و پیلانێك بۆ لاوازكردن و لەباربردنی دەسكەوتی ئیداری و سیاسیی هەرێم درێغی نەكرد. كەوابێ عەرەب وەك نەتەوە لە عێراق، دەسەڵات ‌و وڵات بەمافی خۆی دەزانێ و هیچ باوەڕێكی بەشێوەی وەگەڕخستنی دیموكراسییانەی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری لەناو ئەو جیۆگرافیایەدا نییە.
رەوتی رووداوەكانی ئەم دواییانە لە عێراق كە بە داگیركردنی بەشێكی زۆری لەلایەن داعەشەوە دەستی پێ كرد، لە درێژەدا بوو بەهۆی شڵەژانی دۆخی سیاسی و ئیداریی عێراق بەهۆی خۆپێشاندانەكانی بەغدا كە داگیركردنی پەرلەمان و لەناوچوونی حوكمی عەبادی لێ كەوتەوە، گەیشتە ئەو قۆناغەی لەسەر ئەرزی واقع نە عێراق وەك نەتەوە، نە وەك وڵات و نە وەك دەسەڵات بوونی نەماوە و هەموو هەوڵەكان بۆ ئاڵوگۆڕی دەسەڵات و شێوەی وەگەڕخستنی دەسەڵات لەو جۆگرافیا دەستكردەدا شكستی هێناوە، بۆیە رەوا نییە كورد تا رۆژی قیامەت شان بخاتە ژێر قورسایی بەرپرسیارێتی، دۆخی شڵەژاو و پێكهاتەیەك كە بەبێ رەوایی پێدانی كۆمەڵگە و بە مردوویی لە دایك بوو و بەهەمان شێوە بە بێ رەواییدانی كۆمەڵگە و بە مردوویش درێژە بە ژیان دەدا.




سەلەفییەت دژە کردەوەیەکی سیاسی، دژ بە عەقڵ

شاهۆ حوسێنی

سه‌له‌فییه‌ت به‌ر له‌وە‌ی‌ وه‌ک هزر و ئه‌ندێشه‌یه‌کی ئایینی‌ به شێوه‌یه‌کی ئیجابی سه‌ری‌هه‌ڵدابێ، وه‌ک دژەکرده‌ویه‌کی سیاسی به‌دژ هێژمۆنی ‌ده‌سه‌ڵاتی ‌مۆعته‌زێله سه‌ری‌هه‌ڵدا، مۆعته‌زێله له‌راستی‌دا نه پێکهاته‌یه‌کی ‌که‌لامی ‌بوو نه فێقهی، به‌ڵکو ‌ته‌واو پێکهاته‌یه‌کی ‌فه‌لسفی بوو له‌ژێر کارتێکردنی باوه‌رمه‌ندی به عه‌قڵی ئه‌ره‌ستوودا سه‌ری‌هه‌ڵدا، ئه‌وان هه‌ولیان ‌دا شه‌ریعه‌ت بەعه‌قڵانی بکه‌ن‌و عاقڵانه شه‌ریعه‌ت بپارێزن، موعته‌زێله تا ئه‌و جێیه چوونه ‌پێش که رایانگه‌یاند، پێوانه‌ی راست‌بوون‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ‌شه‌ریعه‌ت، عه‌قڵی‌مرۆڤه ‌و ئه‌رکی ‌شه‌ریعه‌ت پشت ‌راست کردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌یه که‌عه‌قڵ پێیان ده‌گات‌و بریاریان له‌سه‌ر ده‌دا، به‌ڵام ‌ئه‌وان له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا بنیادنه‌ر‌ی یه‌که‌م ره‌هه‌ندی ‌عه‌قڵی ‌و لۆژیکی عه‌قڵانی ‌بوون له ‌جیهانی ‌ئیسلام‌دا، بۆ مسۆگه‌رکردنی‌ عه‌قڵانییه‌تی‌ خۆیان مێتۆدێکی پاوانخوازانه‌و دیکتاتۆرانه‌یان گرته ‌به‌ر، ئه‌وان بۆ رووبه‌روو بوونه له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیان له ده‌وره‌یه‌کی ‌زه‌مانی‌دا که‌ڵکیان له‌هێز و ده‌سه‌ڵات وه‌رگرت، له‌راستی‌دا موعته‌زێله خاوه‌نی دوو تایبه‌ت‌مه‌ندی دژ به‌یه‌ک بوو، یه‌که‌م دانی بایخ به‌ عه‌قڵ و به ‌مه‌حه‌ک‌کردنی عه‌قڵ ‌بوو، دووهه‌م ره‌چاوکردنی مێتۆدی تووند و تیژی بۆ له‌ناوبردنی دژبه‌رانیان، هه‌ر ئه‌و کرده‌وه‌یه‌  لە‌راستیدا بوو به هۆی سەرهەڵدانی سەلەفییەت، واته سه‌رهه‌ڵدانی ‌سه‌له‌فییه‌ت دەگەرێتەوە بۆ پاوانخوازێتی‌ عەقڵی موعتەزێلە، ئەوان باوەریان بە ئازادی‌ و عەقڵ هەبوو، بەڵام ئازادی نه به‌مانای خوڵقاندن‌ و ئافراندنی کردوه و کردار، به‌ڵکه بەمانای ئازاد بوون بۆ رەچاو کردنی بیر و ئەندێشەی وان، ئەوان زۆر بە تووندی رووبەرووی دژبەرانیان بوونەوە، موعتەزێلە کەڵکی لە دەسەڵاتی حکوومەت وەرگرت بۆ پەرەی هزرو باوەری خۆی، کاتێ مەئموون خەلیفەی‌عەبباسی هزری موعتەزێلەی وەرگرت، رەچاو کردن و په‌یره‌و کردنی هزری‌ موعتەزێلەی واجب کرد و دژبەران بە تووندی سزا دران، هەر بۆیە دژبەران بۆ رزگاربوون لەو موسیبەتە، دەستە‌و داوێنی قورئان‌ و حەدیس بوون و وه‌ک دژکرده‌وه‌یه‌ک بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌قڵ ته‌وه‌ره‌یی موعته‌زێله، په‌نایان بۆ ده‌قی قورئان و حه‌دیس وه‌ک دوو سه‌رچاوه‌ی پاک و باوه‌رپێکراو برد و دژایه‌تیان کرد له‌گه‌ل هه‌رجۆره داهێنان و بیدعه‌تێک له ئایین‌دا، ئەوان ئه‌و رەهەندەیان بۆ دەربازبوون لە گووشاری موعتەزێلە هەڵبژارد و ئەزقەزاش وڵامی داوە، به جۆرێ که له‌پاش هاتنه سه‌رکاری مۆته‌وه‌ککیلی‌عه‌بباسی که دژبه‌ری ‌موعته‌زیله بوو، خۆری ‌به‌ختی موعته‌زیله و عه‌قڵ ته‌وه‌ره‌یی فه‌لسه‌فی بۆ هه‌میشه ئاوا بوو، واتە سەلەفییەت بەر لەوەکە رەهەندێکی‌ ئایینی ‌بێ، رەهەندێکی دژکرده‌وه‌یی بنازوێخوازانه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی تا ئێسقان کۆنسێروات بوو بۆ پێش‌گرتن به‌هێژمۆنی عه‌قڵ ‌ته‌وه‌ره‌یی و عه‌قڵییه‌تێکی که  دژبه‌ری ‌کلتووری سه‌قامگرتووی کۆمه‌ڵگا بوو. تێکهه‌ڵچوونی نیوان بناژوێخوازی ئایینی و ره‌هه‌ندی عه‌قڵ ته‌وه‌ره‌ له‌ رۆژئاواش سه‌ری هه‌ڵدا به‌ڵام له رۆژئاوا، ئه‌وه ره‌هه‌ندی بنازوێخوازی ئایینی بوو که به‌شێوه‌یه‌کی پاوانخوازانه رووبه‌رووی عه‌قڵ ‌ته‌وه‌ره‌یی بۆوه و بنه‌ماکانی سه‌قامگرتوویی و په‌ره‌ی‌ عه‌قڵ ته‌وه‌ره‌یی پێک هێنا، له ‌حاڵیکدا له رۆژهه‌ڵاتی ‌ناوین ئه‌وه پاوانخوازێتی عه‌قڵ ته‌وه‌ریی بوو که بنه‌ماکانی سه‌قامگرتوویی و په‌ره‌ی بناژوێخوازی ئایینی به‌دی هێنا.


۱۳۹۵ اردیبهشت ۲۱, سه‌شنبه

شکه‌ستی پرۆژه‌ی مۆدێرنیته‌ی سیاسی و په‌ره‌ی ئیسلامی سیاسی

شاهۆ حوسێنی
مۆدێرنیته‌ی سیاسی، درێژه‌ی پرۆسه‌ی مۆدێرنیته‌یه و وڵامێکی سیاسێ به‌و پرسیارە که مرۆڤی مۆدێرن کێه و ژیانی مۆدێرن چێ؟ به واتایه‌کی تر مۆدێرنیته‌ی سیاسی ره‌وتی به مۆدێرن کردن و له نه‌ریت دابراندنی پێکهاته‌ی سیاسی کۆمه‌ڵگایه هه‌م له ئاستی هزر و گوتاردا و هه‌م له ئاستی سیستم‌دا. مۆدێرنیته‌ی سیاسی وه‌ک درێژه و ده‌وامی مۆدیرنیته له خۆگری عه‌قڵ ته‌وه‌ریی له سیاسه‌ت، مرۆڤ ته‌وه‌ره‌یی، یه‌کسان‌خوازی، سیکۆلاریسم و پلۆرالیسمه.
سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ کورد خاڵی وه‌رچه‌رخانی خه‌باتی سیاسی بوو، سه‌ده‌یه‌ک که له‌و‌دا ناسیونالیستی عه‌ره‌ب په‌ره‌ی ستاند و بوو به ئایدۆلۆژی هێژمۆن له به‌شێکی زۆر له‌و وڵاتانه‌ی که عه‌ره‌ب  زۆرینه و باڵا ده‌ست بوون، وه‌ک عێراق، ره‌وتێک که له نه‌هایه‌ت‌دا حکوومه‌تێکی عه‌ره‌بی و کیانێکی عهره‌بی به ناوی عیراق لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌و حکوومه‌ته هیچ کات نه‌یتوانی ببێته ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌قام‌گرتوو و پێشکه‌وتوو، به‌ڵکه ته‌نیا توانی خۆی له فۆرماسیونێکی شێوه مۆدێرن به ناوه‌رۆکێکی نه‌ریتی و پاوانخوازنه‌دا ببێنێته‌وه، هه‌ر بۆیه به‌ دژ ئه‌و پاوانخوازێتی و حه‌ول بۆ تواندنه‌وه و له‌ناو بردنه‌دا، ناسیونالیسمی کورد وه‌ک دژ کرده‌وه‌یه‌کی سه‌لبی سه‌ری هه‌ڵدا، واته ناسیونالیسمی کوردی له عێراق؛ یه‌که‌م دژ کرده‌وه‌یه‌ک بوو به دژ ناسیونالیسمی عه‌ره‌بی و دووهه‌م به شێوه‌یه‌کی سه‌لبی بۆ خۆ دابراندن له‌وه‌یکه چ(عه‌ره‌ب) نێ سه‌ری هه‌ڵدا، که وابێ ده‌شی بگوترێ که خه‌باتی سیاسی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به ئامانجی دێموکراتیزه کردنی حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی پاوانخواز و ده‌ست هه‌ڵگرتن له تواندنه‌وه‌ی کورد و دان پێ‌دانان به کورد و مافه‌کانی سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌که ده‌سه‌‌ڵاتی دیکتاتۆر و پاوانخوازه حاکم به‌سه‌ر عێراق‌دا زۆر له‌وه‌ دووگم‌تر و تۆخ‌تر بوو که دان به مافی کوردا بنێ، به شێوه‌یه‌کی درندانه دژ کرده‌وه‌ی نیشان‌دا، به هه‌ر رێژه‌یه‌ک که ده‌سه‌ڵات دووگم‌تر و تووند‌تر ده‌بوو له به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کورد، خه‌باتی کوردیش تۆختر و دووگم‌تر و داخراوتر ده‌بۆوه، دیاره‌ده‌ی ئایدۆلۆژیکی خه‌ست‌تر و به‌ربڵاوتر ده‌بوو بۆ رێکخستنی زیاتری کۆمه‌ڵگا و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی زیاتری هێرشی دووژمن، درێژه‌ی ئه‌و ره‌وته له نه‌هایه‌ت‌دا دوو دیارده‌ی بۆ خه‌باتی کورد له‌سه‌ر ده‌می شاخ به دیاری هێنا ره‌ق‌تر بوون و مه‌حکه‌م‌تر بوونی پێکهاته‌ی ره‌ق ئامێری خه‌بات واته به‌ده‌نه‌ی رواڵه‌تی حیزب و رێکخراوه‌کان و دووگم‌تر بوون و ره‌ق‌تر بوونی زیاتری پیکهاته‌ی هزری و ئایدۆلۆژیکی که هه‌ر دووکیان زه‌رووره‌تی خه‌باتی شاخ و دژ کرده‌وه‌یه‌کی لۆژیکی به دژ پاوانخوازتر بوونی ده‌سه‌ڵاتی حاکم بوون، به‌ڵام موسیبه‌ت ئه‌و کاته‌ ده‌ستی پێ‌کرد که به‌ هه‌مان ئاراسه‌تی هزری و عه‌ینی حیزبی کوردی له شار ده‌ستی به حکوومه‌ت ساز کردن کرد و به هه‌مان روانگه‌ی خه‌باتی شاخ روانێ خه‌باتی سیاسی له شار، له‌وه به‌دوا حیزبی کوردی نه‌ته‌نیا پێشره‌وانه و روو له داهاتوو نه‌یتوانی ئاڵوگۆری له خۆێ‌دا پێک‌بێنی و بتوانێ دابین‌که‌ری مافی تاک و کۆمه‌ڵگا بێ، که له زۆر بواراندا پاشه‌کشه‌شی هه‌بوو، دژ کرده‌وه‌ی کۆمه‌لگا له‌و ده‌وره‌یه‌دا به هۆی سه‌قامگرتوویی حکوومه‌ت-حیزبی کوردی له باری ئه‌منی و نیزامی، ئه‌گه‌رچی هێندێ جار عه‌ینی بوو به شێوه‌ی خۆپێشاندان به‌لام به‌شێکی زۆری نادیار و ئارام بوو، ئه‌ویش روو له ئایین کردن و گه‌ران به دوای شووناس و مانا له ئایین‌دا بوو، ئه‌وه بوو که ورده ورده ده‌رکه‌وته‌ی ئیسلامی سیاسی به ناو سه‌له‌فییه‌ت په‌ره‌ی گرت، ئه‌گه‌ر له نه‌وه‌ده‌کانا ئیسلامی سیاسی له چوارچێوه‌ی پێکهاته‌ی نیزامی‌دا سه‌ری هه‌ڵداو شکستی هێنا، ئه‌وا ئه‌م جاره پرۆژه‌ی سیاسی سه‌له‌فییه‌ت به ئارامی و به دوور له هه‌ر جۆره تووند و تیژیه‌ک خه‌ریکی ته‌شه‌نه سه‌ندن و په‌ره‌گرتنه و به دڵنیایه‌وه چما رۆژێک بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که ببێته ئایدۆلۆژێکی هێژمۆن له هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌ک که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێ بۆ داگیر کردنی ده‌سه‌ڵات، مادام حیزب و رێکخراوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌توانێ ئاڵوگۆری هزری و کرده‌وه‌یی به شێوه‌ی باڵا ده‌ست کردنی کۆمه‌ڵگا و وڵامده‌ر بوون به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له خۆی‌دا به هێز نه‌کات

۱۳۹۵ اردیبهشت ۱۰, جمعه

گوشاری شه‌ڕی سارد و چاره‌نووسی خه‌باتی چه‌کداری ساڵه‌کانی ٤٦/٤٧ له رۆژهه‌ڵات

شاهۆ حوسێنی
پێشه‌کی:
ئه‌گه‌ر گرینگترین دیارده‌ی کۆتایی شه‌ری یه‌که‌می جه‌هانی گۆرانی جوغرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت گه‌لێکی تازه بوو، بێ‌گومان گرینگترین دیارده‌ی کۆتایی شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی گۆرانی سیستمی سیاسی و ده‌سه‌ڵات‌دارێتی له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دابوو که‌له‌پاش شه‌ری یه‌که‌می‌جه‌هانی سه‌ریان هه‌ڵدابوو. بۆ وێنه له میسر به هۆی کۆدتای ئه‌فسه‌رانی ئازاد، سیستمی پاشایه‌تی گۆرا بۆ کۆماری‌و له درێژه‌دا جه‌ماڵ‌عه‌بدولناسر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌گرت‌ و ‌رووی له به‌ره‌ی چه‌پ کرد، له‌عێراق، سیستمی پاشایه‌تی نزیک له بریتانیاو رۆژئاوا به‌هۆی کۆده‌تای ژێنراڵ عه‌بدولکه‌ریم قاسم گۆرا بۆ سیستمی کۆماری‌و نزیک له به‌ره‌ی چه‌پ به رێبه‌رایه‌تی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، سوریا که تا کۆتایی ساڵی ١٩٤٦ له‌ژێر قه‌یموومییه‌تی فه‌رانسا دابوو، به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشت‌و له‌درێژه‌دا له فتره‌یه‌کی زه‌مانی‌ له‌گه‌ل  میسر (که به هۆی کۆدتای سیستمی پاشایه‌تی گۆرابوو بۆ کۆماری و له ١٩٥٦ را جه‌ماڵ عه‌بولناسر ببو به سه‌رۆک کۆمار) به سه‌رۆکایه‌تی جه‌ماڵ عه‌بدولناسر، کۆماری یه‌کگرتووی عه‌ره‌بیان پێک‌هێنا وره‌وتی دووربوونه‌وه له رۆژئاوای ده‌ست‌پێ‌کردو رووی له به‌ره‌ی یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ت کرد، ئه‌وه‌ له‌کاتێک ‌دابوو که فۆرماسیونی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌م پیکهاته‌‌و فۆرمه، به‌رهه‌می بریارنامه‌ی سایکس – پیکۆ بوو، به‌ڵام ئاڵوگۆرێکانی پاش شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی به ئاراسته‌یه‌کدا ده‌رۆیی که جێ‌پێی بریتانیا و فه‌رانسه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین لێژ ده‌بوو. هۆکاری سه‌ره‌کی و گرینگی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ش بریتی بوون له:
یه‌که‌م: له‌پاش کۆتایی شه‌ری دوهه‌می‌جه‌هانی بریتانیا و فه‌رانسا وه‌ک دوو زلهێزی جه‌هانی تووشی وێرانێکی زۆر هاتن به جۆرێ که به‌شێکی زۆر له داهات‌و ئابووری ئه‌م دوو زلهێزه خه‌رجی شه‌رکرا، هه‌ربۆیه له پاش شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی و به‌تایبه‌ت له ده‌یه‌ی حه‌فتا را بریتانیا و فه‌رانسا به گشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین پاشه‌کشه‌یان کرد و ئه‌مریکا و سۆڤییه‌ت بوونه جێ‌گره‌وه‌ی وان
دووهه‌م: پشتیوانی به‌ربڵاوی رۆژئاواییه‌کان له پێک‌هاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و پشتیوانی له‌و ده‌وڵه‌ته له شه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بێکان هۆکارێکی گرینگی‌ تر بوو. هه‌ر بۆیه له ته‌نیشت برێ وڵاتی عه‌ره‌بی لاواز، ته‌نیا سێ ده‌وڵه‌تی گرینگی پاکستان، ئێران و تورکیا، نزیک له رۆژئاواییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌دا مابوون که له‌م ناوه‌دا ئێران و تورکیا رۆڵ و گرینگایه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌بوو به‌تایبه‌ت ئێران که ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوو له بریارنامه‌کانی سێنتۆ و به‌غدا بۆ پێشگرتن له هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌دا.

بێگومان ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له مێژوی سیاسی کوردی رۆژهه‌ڵات له‌ده‌لاقه‌ی پێوه‌ندیکانی نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه له‌و ده‌وره‌یه‌دا به‌بێ ئاماژه‌و گرینگی دان به رۆڵ و ده‌وری زل‌هێزه ‌جه‌هانی‌و ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک بریتانیا و له‌پاش ده‌یه‌یی‌حه‌فتا ئه‌مریکا، سۆڤییه‌ت، ئێران، تورکیا ومیسر ئاسۆیه‌کی روون ناخا‌ته به‌رچاوی تۆێه‌ژه‌رو لێکۆڵه‌ری سیاسی. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که خه‌باتی رۆژهه‌ڵات له‌ژێر قورسایی و کاریگه‌ری قه‌یرانی شه‌ری سارد له‌ناوچه‌که‌و به‌ربه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی نزیک له جه‌مسه‌ره‌کانی شه‌ری سارد دا بوو، په‌ره‌ساندنی شۆرشی باشور و سه‌رهه‌ڵدانی کۆمیتی ئینقلابی‌حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌یه‌یی شه‌ستی زایینی بێ گومان ئاراسته‌ی شه‌ری ساردی له ناوچه‌که گه‌یانده لووتکه به جۆرێ که سوله‌یمانی موعینی  له‌مانگی مه‌ی ساڵی ١٩٦٨ له‌لایه‌ن مسته‌فا بارزانییەوه به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق( یان وه‌رگرتنی هاوکاری له وان بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی خه‌باتێکی به‌ربڵاوی چه‌کداری) شه‌هید ده‌کرێ، بێ گوومان شه‌هید بوونی سوله‌یمان موعینی مانایه‌کی به‌ربڵاوتری هه‌یه له کۆژرانی تێکۆشه‌رێکی کورد به هۆی تێکۆشه‌رێکی تری کورد.

فه‌رزی سه‌ره‌کی ئه‌م نوسراوه‌یه ئه‌وه‌یه که به گشتی په‌ر‌ی شه‌ری سارد له ده‌یه‌یی شه‌ست له جه‌هان که شه‌ری ویتنام، قه‌یرانی دامه‌زراندنی پێگه‌ی موشه‌کی له کۆبا له‌لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، پشتیوانی به‌ربڵاو و راسته‌وخۆی ئێران‌و بریتانیا له شه‌ری زووفار به‌دژچریکه کۆمۆنیسته‌کانی به‌خۆیه‌وه بینی و به تایبه‌تی قه‌یرانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین که به کۆده‌تای ئه‌فسه‌ره‌انی ئازاد له میسر ده‌ستی پێ‌کردو له‌درێژه‌دا میسرو سوریای له رۆژئاوایه‌کان دوورکرده‌وه، هه‌روه‌ها کۆدتای عه‌بدولکه‌ریم قاسم له عێراق که بوو به هۆی له ناو چوونی بریارنامه‌ی به‌غدا وساز بوونی هه‌ره‌شه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاواییه‌کان له ناوچه، بوو به هۆی کاره‌ساتێک‌ که له‌ودا خه‌باتی‌‌باشوری به‌گژ خه‌باتی‌رۆژهه‌ڵات‌دا کردو له ئاکامیش‌دا خه‌باتی باشور و رۆژهه‌ڵاتیش له‌و سه‌رده‌م دا بوونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌مسه‌رێکی شه‌ری سارد. واته ئه‌مریکا.
شه‌ری سارد “Cold War”
شه‌ری سارد چه‌مکێکه بۆ پیناسه کردنی ده‌وره‌یه‌کی زمانی(١٩٤٠ – ١٩٩٠) پر له کێشه، قه‌یران و تێکهه‌ڵچونی ناراسته‌وخۆ له نێوان دو زلهێزی جه‌هانی که بریتی بوون له ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتۆکانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو وهاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌م دو زلهێزه. له‌م ده‌ورهزه‌مانیه‌دا رکابه‌رێتی‌و کێشه له‌نێوان ئه‌و دووجه‌مسه‌ره‌دا له‌هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، نیزامی، ئایدۆلۆژی، ئابووری، کلتووری و…… له ئارادا بوو، ئه‌گه‌رچی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ تێکهه‌ڵچوونیکی راسته‌وخۆی نیزامی له‌نێوان ئه‌و دووزلهێزه‌دا نه‌هاته‌ئاراوه، به‌ڵام تێکهه‌ڵچوونی‌نیوان وڵاتان‌و حکوومه‌ته‌کانی لایه‌نگری ئه‌و دوو زلهێزه تایبه‌تمه‌ندێکی گرینگی سه‌رده‌می شه‌ری سارد بوو. له راستی‌دا شه‌ری سارد ئه‌گه‌رچی باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی جیهان‌دا کێشابوو، به‌ڵام قورسایی به‌رچاوی ئه‌و شه‌ره له رۆژئاوای ئورووپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوین و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا زۆر به‌رچاوتر بوو. شه‌ری کۆریا(١٩٥٠ – ١٩٥٣) شه‌ری ڤیتنام(١٩٥٩ – ١٩٧٥) دیواری به‌رلین(١٩٦١ – ١٩٨٩) قه‌یرانی موشه‌کی کوبا(١٩٦٢) داگیر کردنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤیه‌ت(١٩٧٩ – ١٩٨٨) له‌و قه‌یرانه به‌رچاوانه بوون له سه‌رده‌می شه‌ری سارددا. توێژه‌رانی بواری ستراتژی و ستراتژیسته‌کانی ئه‌مریکا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ بوون که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به دوو هۆکار ده‌بێ پێش به په‌ره‌ی بگیرێ.
 یه‌که‌م: گرینگی ئایدۆلۆژی کۆمۆنیستی وه‌ک رکابه‌رێکی گرینگ له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری‌و دژبه‌رێکی به هێز بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگا پاش که‌وتۆکان و ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌مێک‌دا ژێرچه‌پۆکه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌دار بوون
 دووهه‌م: ئامانج و ستراتژیکی کۆنی رووسیا که له سه‌رده‌می پێتری گه‌وره گه‌ڵاڵه کرا، ئه‌و ستراتژێ به هۆی ئه‌و که رووسیا خاوه‌ن ژێئۆپۆلێتیکیکی سه‌خت بوو به جۆرێ که له باکور زه‌ریا گه‌لێک هه‌ڵکه‌وتبوون که له به‌شی هه‌ره زۆری ساڵ‌دا سه‌هۆڵ بوون و بێ که‌ڵک، له باشوریش به هۆی دراوسێکان رووسیا ده‌ستی به ئاوی زه‌ریا گه‌رمه‌کان رانه‌ده‌گه‌یشت، هه‌ر بۆیه پێتری‌گه‌وره جێگره‌وه‌کانی هاندا که به هه‌رجۆرێ‌بی‌ ده‌ست به ئاو و زه‌ریا گه‌رمه‌کان بگه‌یه‌نن و هه‌رئه‌مه‌ش بوو به بنه‌مای ستراتژی په‌ره‌ی جوغرافیایی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ته‌نیشت ئه‌مه‌شه‌وه به‌رگری کردن له مه‌سیحێ ئۆرتۆدۆکسه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئورووپا.[1]
هۆکاره‌کانی ده‌سپیکی شه‌ری سارد:
ساڵی ١٩٤٥ ئیگۆر گۆزێنکۆ که کارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بوو له کانادا، به نیشان دانی ١٠٩ به‌ڵگه له‌و به‌ڵگه‌نامه گرینگانه‌ی که ده‌یان سه‌لماند یه‌کێتی سۆڤییه‌ت خه‌ریکه له کانادا، بریتانیا و ئه‌مریکا جاسووسێ د‌ه‌کا، داوای  په‌نابه‌ری‌کرد له‌رۆژئاوا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه سیمای‌یه‌کێتی‌سۆڤییه‌تیان له سیمایه‌کی‌دۆستانه‌وه گۆری بۆ سیمای دووژمنێکی ناحه‌زو مه‌ترسیدار، ئه‌و ره‌ووته له‌درێژه‌دا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌که ساڵی ١٩٤٧ جۆرج‌کێنان دیپڵۆماتی ئه‌مریکی و مێعماری شه‌ری سارد، ستراتژی سه‌ره‌کی شه‌ری ساردی ئه‌مریکای به‌دژ یه‌کێتی‌سۆڤییه‌تی شی‌کرده‌وه ” سیاسه‌تی کۆنترۆڵ به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ رووسه‌کان به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هێزێکی به‌رابه‌ری‌پایه‌دار له‌هه‌رشوێنێ که نیشانه‌یه‌ک له‌هه‌ره‌شه و هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندێکانی جیهانی خوازیاری سوڵح و سه‌قام‌گرتوویی به‌دی بکرێ” ئه‌و سیاسه‌ته له راستی‌دا له هه‌موو بواره‌کاندا بوو به رێنوێنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ رکابه‌رێتی له‌گه‌ڵ رووسه‌کان بۆ ده‌ست‌‌راگه‌یشتن‌و ده‌ست‌داگرتن به سه‌رچاوه‌کانی زیاتر له ئورووپا، ئاسیا، ئافریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین. شه‌ری سارد له ئاکام‌دا به رووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ١٩٩١ کۆتایی پێ‌هات.[2]

ستراتژی به‌ربه‌ندی دزه “Containment”
کۆتایی شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی بوو به‌هۆی ئاڵوگۆری له سیستمی پێوه‌ندێکانی نێونه‌ته‌وه‌یی، به جۆری که سیستمی پێوه‌ندێکانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سیستمی هاوسه‌نگی هێزی فره‌جه‌مسه‌ره‌وه گۆرا بۆ سیستمی‌هاوسه‌نگی هێزی دوو جه‌مسه‌ری، هاتنه سه‌رکاری هه‌ری‌ترۆمن بووبه‌هۆی سه‌رسه‌خت‌تربوونی سیاسه‌تی‌به‌ربه‌ره‌کانی‌ئامریکا بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، ساڵی ١٩٤٦ جۆرج کێنان که‌سی دووهه‌می باڵوێزخانه‌ی ئامریکا له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت راپۆرتێکی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌رهه‌ره‌شه‌ی‌به‌هێزتر بوونی یه‌کێتی‌سۆڤییه‌تی بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی نووسی و له‌و راپۆرته‌دا به‌شێنه‌یی رێگاچاره‌ گه‌لێکی خستبوونه به‌رباس و پێشنیاری کردبوون. هه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی کێنان بوو به‌هۆی دارشتنی ستراتژی”به‌ربه‌ندی دزه” له لایه‌ن ئه‌مریکاوه و ده‌ست پێ‌کردنی شه‌ری سارد. کێنان له راپۆرته‌که‌ی دا له پاش شی‌کردنه‌وه‌ی شووناسی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ت باس له‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌گه‌ر به‌رگری نه‌کرێ له په‌ره‌ی به‌رده‌وامی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت ئه‌وا مه‌جال‌و ده‌رفه‌ت ره‌خساوه بۆپه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی‌یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ت له ناوه‌ندو رۆژئاوای ئورووپا، له‌و ناوچانه‌ی که ئه‌مریکا له‌وان‌دا تووشی بۆشایی ده‌سه‌ڵات بوه. ئه‌و له راپۆرته‌که‌ی‌دا ئاماژه به‌وه‌ ده‌کات که ئه‌مریکا دوو شه‌ری له سه‌ده‌ی‌بیسته‌م‌دا تێپه‌راندوه بۆ پێش‌گرتن له وه‌یکه ئورووپا بکه‌وێته ژێر رکێفی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت‌گه‌لێکی نیزامی‌و پاوانخواز. کێنان له راپۆرته‌که‌ی‌دا وشیاری‌ده‌داته ئه‌مریکێکان که‌ ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر ئورووپا به هۆی یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ته‌وه هه‌یه و پێویسته ئه‌مریکا پێشی پێ‌بگرێ.
جۆرج کێنان پێشنیار ده‌کا که پێویسته یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ت له ناو سنووره‌کانی خۆی‌دا قه‌تیس بکرێ، له پاش راپۆرته‌که‌ی کێنان سیاسه‌تی کۆنترۆڵ کردنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بوو به بنه‌مای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا، ئه‌وه له کاتێک‌دابوو که بیری مارکسیستی له جه‌هان به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئیستعماری رۆژئاواییه‌کان و پشتگیری‌وان له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان له به‌شێکی زۆر له جه‌هان خه‌ریک بوو په‌ره‌ی ده‌گرت و لایه‌نگری له سۆڤییه‌ت بۆ راکێشانی پشتگیری وی له ناو بزاڤه‌کان دا په‌ره‌ی ده‌ستاند. هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئامریکا به دارشتنی گه‌ڵاڵه گه‌لیکی ئابووری، نیزامی‌و سیاسی حه‌ولی پێش‌گرتن به هێژمۆن بوونی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی ده‌دا. بۆ وێنه دوو له گرینگترین گه‌ڵاڵه نیزامێکانی له ئاستی ناوچه‌یی، له ئوروپا ناتۆ و له رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش بریارنامه‌ی به‌غدا بوون، هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه ئابۆرێکانی بۆ ئوروپپا گه‌ڵاڵه‌ی یارمه‌تی ماڵی ناسارو به گه‌ڵاڵه‌ی مارشاڵ بوو و یه‌کیشیان بۆ وڵاته په‌ره‌نه‌ستاندۆکان، ناسروا به ئه‌سڵی چوار بوو.
بریارنامه‌ گرینگه‌کانی پێشگرتن له هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین:

یه‌کێک له گرینگترین بریارنامه‌کانی که له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌ی هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت هاته‌ ئاراوه، بریارنامه‌ی به‌غدا بوو، ئه‌و بریارنامه‌یه له ساڵی ١٩٥٥ له نێوان عێراق و تورکیا به‌سترا و هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵ‌دا بریتانیا، ئێران و پاکستان و ساڵی ١٩٥٧ نوێنه‌رانی ئه‌مریکاش چوونه ناو ئه‌و بریارنامه‌یه، ئه‌مریکا و بریتانیا ئه‌و بریارنامه‌یه‌یان وه‌ک به‌شێک له‌و سیاسه‌تانه‌ی رۆژئاوا دێنایه ئه‌ژمار که بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و هێژمۆنی ئه‌و له رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێک‌هاتوه. به‌ڵام کۆده‌تای ساڵی ١٩٥٨له عێراق و هاتنه‌ده‌ری له ١٩٥٩، بوو به هۆێ ئه‌وه‌که ناوه‌ندی ئه‌و بریارنامه‌یه له به‌غداوه بگوازرێته‌وه بۆ ئانکارا و ناوی سێنتۆی له‌سه‌ر دابندرێ.[3] له راستی‌دا ئه‌و بریارنامه‌یه جوغرافیای شه‌ری ساردی گه‌یانده رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی دژبه‌ری یه‌کێتی سۆڤییه‌ت خۆیان له‌و بریارنامه‌یه‌دا رێکخست، ئاسایی بوو که له پاش سه‌رکه‌وتنی کۆده‌تای ساڵی ١٩٥٨٨ له عێراق و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ری مافخوازانه‌ی کوردی باشور به دژ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ناوه‌ندی، کورد خۆی له به‌ره‌ی نزیک له رۆژئاوادا جێگیر بکات‌و موحه‌ممه‌دره‌زاشا وه‌ک نوێنه‌ری رۆژئاوا له ناوچه، بوو به پشتیوانی تاکتیکی کوردی باشور به دوو ئامانج، ئامانجی یه‌که‌م گووشار خستنه سه‌ر یه‌کێ له لایه‌نگرانی به‌ره‌ی نزیک له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت که عێراقی سه‌رده‌می قاسم بوو، دووهه‌م، پێشگرتن به سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌ر جۆره جواڵانه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری به هۆی کوردانی رۆژهه‌ڵات، هه‌ر بۆیه دژ کرده‌وه‌ی بارزانی به دژ شۆرشی چه‌کداری ساڵه‌کانی ١٣٤٦- ١٣٤٧، به‌شێکه له قه‌یرانی شه‌ری سارد و له ژێر کارتێکردنی رکابه‌رێتی هێزه‌ ناوچه‌ییه‌کانی رێکخراو له‌ناو لایه‌نگرانی دوو جه‌مسه‌ری زلهێزی جه‌هانی هاته ئاراوه، له راستی‌دا شۆرشی باشور که‌وتبوه به‌ره‌ی دژ به یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و شۆرشی رۆژهه‌ڵات به ئیجبار به هۆی پێوه‌ندی و نزیکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی موحه‌ممه‌ره‌زای په‌هله‌وی به رۆژئاواییه‌کان که‌وتبۆ به‌ره‌ی لایه‌نگرانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، ئه‌گه‌ر چی کومیته‌ی ئینقلابی حیزبی دێموکرات هیچ پێوه‌ندێکی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له باری پێکهاته‌یی و ئه‌ندێشه‌ییه‌و نه‌بوو به‌ڵام به‌ربه‌ره‌کانی وان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی پاشاییه‌تی ئێران که نوێنه‌ری ده‌ست رۆییشتوو و ژاندارمی رۆژئاواییه‌کان له ناوچه بوو، هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ری پێوه‌ندی به حکوومه‌تی به‌غدا یان حکوومه‌تێکی تری دژبه‌ری موحه‌ممه‌دره‌زا بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی، ئه‌وانی خستبۆ به‌ره‌ی دژبه‌ری رۆژئاواییه‌کان و له راستی‌دا به‌ر له‌وه‌ که هه‌ره‌شه‌یه‌ک بن به دژ ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و تووشی قه‌یران کردنی سیستمی پاشایه‌تی، بزاڤێک و هه‌ره‌شه‌یه‌ک بوو بۆ تووشی قه‌یران کردنی هێژمۆنی رۆژئاواییه‌کان و بریارنامه‌ی سێنتۆ و ستراتژی به‌ربه‌ندی دزه، کرده‌وه‌ی مه‌رحووم بارزانیش نه‌ک پێشگرتن له هه‌ره‌شه‌ی کۆمیته‌ی ئینقلابی به‌دژ شۆرشی باشور که کرده‌وه‌‌یه‌ک بوو له خزمه‌ت پاراستنی بریارنامه‌ی سێنتۆ، هه‌ره‌شه به دژ ئێران و‌هێژمۆنی رۆژئاواییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، هه‌ر بۆیه کاتێک له ده‌یه‌یی حه‌فتا ورده ورده حکوومه‌ته‌کانی ناوچه روویان له رۆژئاوا کرد، بۆ وێنه له پاش مه‌رگی جه‌ماڵ عه‌بدولناسر له میسر، ئه‌نوه‌رسادات له که‌مپ ده‌یوید له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێککەوت و رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا کرد، یان حکوومه‌تی عێراق رووی له رۆژئاوا کرد، هه‌ر وه‌ها به نێوانگیری حکومه‌تی ئه‌لجه‌زایر ئێران و عێراق رێککه‌وتن پشتی بارزانی و شۆرشی باشور چۆل کرا، واته له‌گه‌ڵ که‌م بوونه‌وه‌ی خه‌ستی شه‌‌ری سارد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئاسایی بوو که دۆستایه‌تی تاکتیکی زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ کورد مه‌ودای به‌سه‌ر چوو و کرایه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندێکانی ئه‌مریکا،که‌وابێ بزاڤی چه‌کداری ساڵه‌کانی ٤٦ – ٤٧ بوو به قوربانی په‌ره و گوشاری شه‌ری سارد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین.

شه‌ری سارد و گرینگایه‌تی ئێران له رۆژهه‌لاتی ناوین‌دا
ئێران یەک لەوحکوومه‌تانه بوو لە جیهان کە لە سەردەمی شەری دووهه‌می جه‌هانی گەورەترین خزمەتی بە بەرەی دژبه‌ری ئاڵمان، ئیتالیا و ژاپۆن کرد، به هۆی ئه‌وه‌که گه‌وره‌ رێی ستراتژیک بوو بۆ گه‌یاندنی هاوکاری بۆ سۆڤییه‌ت که له‌ژێر گووشاری هێرشی ئاڵمان دابوو، هه‌ر بۆیه له هه‌ر هه‌مووی بریارنامه‌کان‌دا پێ‌داگری له‌سه‌ر پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئێران کرابوو، به جۆرێ که باس له‌وه ده‌کرێ که له پاش کۆتایی شه‌ر سۆڤییه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنترۆڵی دابوو به‌ته‌مای چۆلکردنیان نه‌بوو، یه‌گه‌ر جێ باس له دیپڵۆماسی قه‌وام ده‌کرێ که کڵاوی له‌سه‌ر سۆڤییه‌ت نا، به‌ڵام به‌‌باوه‌رێک به‌هۆی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مریکا چۆلی کردن، بۆیه ئێران ناوچه‌یه‌کی ستراتژیک به‌لای رۆژئاواییه‌کانه‌وه بوو، که حازر بوون به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بی‌پارێزن، یه‌ک له‌و گه‌ڵاڵه گرینگانه‌ی که ئامریکا بۆ یارمه‌تی‌ئێران گه‌ڵاڵه‌ی کردبوو رێککه‌وتنی ئه‌سڵی‌چوار بوو.
ئه‌و رێککه‌وتنه له‌خۆگری هاوکاری ئابووری، بێهداشتی، فێرکاری و نیزامی به‌ربڵاوی ئامریکا بۆ ئێران بوو، که له ئۆکتۆبری ١٩٥٠ واژۆ کرا، بنه‌مای سه‌ره‌کی ئه‌و رێککه‌وتنه به‌هێز کردنی ئابووری و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی سیاسی ئێران بوو، بۆ وه‌یکه هێزی نیزامی‌و ئابووری ئێران بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له به‌رامبه‌ر سۆڤییه‌تدا به هێزتر بکه‌ن، براورد کراوه که له نێوانی ساڵه‌کانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٥٣ رێژه‌ی ١٦ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار هاوکاری نیزامی ئێران کراوه له لایه‌ن ئامریکاوه، وه له نێوان ساڵه‌کانی ١٩٥٣ تا ١٩٦١ ئه‌و رێژه‌یه به‌رز بۆته‌وه بۆ ٦١١ میلیۆن دۆلار.[4] گوومان له‌وه‌دانێ که ئێران له ده‌یه‌یی په‌نجاوه بۆ رۆژئاواییه‌کان گرینگایه‌تی تایبه‌تی هه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌که ئێران کۆڵه‌که‌ی پاراستنی هیژمۆنی له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ دابوو. هه‌ربۆیه هه‌رجۆره‌شۆرش و هه‌ره‌شه‌یه‌ک به تووندترین شێوه سه‌رکووت ده‌کراو رۆژئاواییه‌کانیش بێ ده‌نگه‌یان لێ را ده‌کرد، له وه‌ها هه‌لوومه‌رجیک‌دا خه‌باتی باشوور له پاش خیانه‌تی سۆڤییه‌ت به کۆماری کوردستان و ئه‌سیر بوونێکی نزیک به یه‌ک ده‌یه‌یی له سۆڤییه‌ت، ئه‌مجاره رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا کرد، ئه‌و روو وه‌رگێرانه‌ش له سۆڤییه‌ت دووهۆکاری هه‌بوو، یه‌که‌م ئه‌وه‌که به ئاشکرا سۆڤییه‌ت پشتی کوردی به‌ردا و مه‌رحوومی مه‌لا مسته‌فا بارزانی جوان تێ‌گه‌یشت‌بوو که سۆڤییه‌ت جێگای متمانه نێ، دووهه‌م، له پاش کۆده‌تای که‌ریم قاسم عێراق به فه‌رمی له به‌ره‌ی سۆڤییه‌ت دابوو، ئیتر هیچ چاره‌یه‌ک نه‌بوو، کورد ده‌با رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا و ئه‌مریکا کردبا، ئه‌گه‌رچی، ئه‌مریکا و ئیرانیش شۆرشی کوردیان ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌دا به‌کار هێنا و له ئاکامیش‌دا له پاش ئه‌وه‌ که شۆرشی‌رۆژهه‌ڵات که به‌هۆی کوومیته‌ی ئینقلابی هه‌ڵگیرسابۆوه، سه‌رکووت کرا، له‌پاش ریککه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر پشتی شۆرشی باشوریشیان چۆل کرد و شۆرش بۆ سالیانێک تووشی دارمان هات.
ئاکام:
بێ گوومان ژێئۆپۆله‌تیکی کوردستان به هۆی دابه‌ش بوون له نێوان چوار وڵات‌دا که هه‌رکامه تایبه‌ت‌مه‌ندی حکوومه‌تی‌و کلتوروری خۆیان‌هه‌یه، کارتێکردنێکی نێگه‌تیڤی کردۆته سه‌ر بزاڤه‌کانی کورد له‌هه‌ر چوارپارچه، ره‌نگ بێ ئه‌گه‌ر کورد له‌گه‌ڵ حکوومه‌تیک‌و ده‌سه‌ڵاتێک رووبه‌روو بایه، ئێستا ده‌یان ساڵ بوو که‌کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ببو، به‌لام ئه‌و دابه‌ش بوونه، هێز و وزه‌ی کوردی به‌ته‌واوی دابه‌ش کردوه، به‌جۆرێ‌که زۆرجارهێز و لایه‌نی پارچه‌یه‌ک، خه‌بات و هێزی به‌شیکی تری په‌سیڤ کردۆته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی که هیچ خزمه‌تیکی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی کردبێ، به‌ڵکه ته‌نیا له‌به‌ر هێژمۆنی و ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تێکی نزیک له خۆی که له‌گه‌ڵی له پێوه‌ندی دایه. شۆرشی ساڵه‌کانی ٤٦/٤٧ رۆژهه‌ڵاتیش بێ گوومان بوو به قوربانی شه‌ری سارد و قه‌یرانی نێوان سۆڤییه‌ت و ئه‌مریکا وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری زلهێزی جیهانی له‌و سه‌رده‌م‌دا
[1] – فرانک ال. شوئل ، ” آمریکا چگونه آمریکا شد؟ “، ابراهیم صدقیانی، انتشارات امیر کبیر، تهران ، ۱۳۸۳،  چاپ سوم.
[2] – تاریخ جنگ سرد ، آندره فونتن، ترجمه ی عبدالرضا هوشنگ مهدوی ، نشر نو .
[3] –  – آشوری، داریوش؛ دانشنامهٔ سیاسی، نشر مروارید، چاپ شانزدهم، ١٣٨٧.
[4] – فرانک ال. شوئل ، همان.



سەرچاوە: http://www.rojikurd.net/xebati-chekdari-46-47-shaho-huseni/

۱۳۹۵ اردیبهشت ۹, پنجشنبه

ره‌چه‌ڵه‌کناسیی فه‌لسه‌فیی دێموکراسی و دیکتاتۆریه‌ت

شاهۆ حوسینی

پێشه‌کی:
گومان له‌وه‌دانییه‌ که ناوه‌رۆکی ‌زه‌ینی ‌و ده‌روونیی ‌تاک کارده‌کاته‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و رێنوێنی کرده‌وه‌ی تاکه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا تاک بۆ رێکخستن و به‌رده‌وامکردنی کرده‌وه‌کانی پێوسیتی به پێکهاته‌یه‌ک هه‌یه که له‌م پیکهاته‌یه‌دا ناوه‌رۆکی زه‌ینیی خۆی به عه‌ینییه‌ت بگه‌یه‌نێ، هه‌ر به‌و پێیه‌ش تاکه‌کان له به‌ستێنێکی به‌رفراوانتردا به ناوی کۆمه‌ڵگه‌ لێک کۆ ده‌بنه‌وه و پێکهاته‌ زه‌ینییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌ک رێک ده‌خه‌ن و پێکهاته‌یه‌کی گه‌وره‌تری عه‌ینی هه‌واهه‌نگ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زه‌ینی، وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌، رێکخراوه‌ی سینفی ‌و سیاسی، حیزب ‌و حکوومه‌ت سازده‌که‌ن. ده‌شێ بگوترێ که پێکهاته‌ی زه‌ینی، رووح و هارمۆنیی تاکه‌کانه له‌ناو پێکهاته عه‌ینییه‌کان‌دا، هه‌رکات پیکهاته‌ی عه‌ینی هه‌واهه‌نگ نه‌بێ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زه‌ینی، یان ئه‌و روح و هارمۆنییه‌ تووشی له‌ناو چون و قه‌یران ببێ، ئه‌وا پێکهاته‌ی عه‌ینی تووشی دارمان و له‌ناو چوون ده‌بێ.
بنه‌مای  فه‌لسه‌فیی دێموکراسی: 
گومان له‌وه‌دانییه‌ که بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دێموکراسی و باوه‌ڕمه‌ندی به پلۆرالیزم و رێژه‌یی‌بوون (Relativity.) و رێژه‌یی خوازی (Relativismm)، خاوه‌ن‌ڕایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که مێژووی رێژه‌یی‌خوازی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سووفیسته‌کانی یۆنانی و باس له وته‌یه‌کی به‌ناو بانگی پێرۆتاگوراس ده‌که‌ن‌ که گوتوویه‌تی "مرۆڤ پیوانه‌ی هه‌موو شتێکه"، به‌و‌مانایه‌ی که مرۆڤ پێوانه و پێوه‌ره‌ی ناسین و مه‌عریفه‌ته، واته هه‌ر راڤه‌یه‌ک له‌مه‌ر راستی و ناراستییه‌وه شوێنکه‌وتووی روانگه‌ی مرۆڤه. 
"رێژه‌یی‌خوازی" وه‌ک هزر و بیرۆکه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی، له چوارچیوه‌ی مه‌عریفه‌تناسی‌دا Epistemology)) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ئه‌ساسه‌ن گه‌یشتن به راسته‌قینه به شێوه‌یه‌کی موتڵه‌ق‌ و گشتی ره‌خساو و لواو نییه‌، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ‌ده‌گا و تێی ‌ده‌گا، ته‌نیا به هۆی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی ‌و زه‌ینیی مرۆڤه، که‌وابێ هیچ گارانتییه‌ک نییه‌ که ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ‌ده‌گا و تێی ‌ده‌گا راسته‌قینه بێ، به‌ڵکه ده‌توانێ هه‌ڵه بێ. ئه‌و هزره فه‌لسه‌فییه‌، به پێچه‌وانه‌ی گه‌وهه‌ر‌خوازه‌کان essentialist)) باوه‌ریان به پیکهاته Structure)) و ده‌سکردخوازیy ‌کۆمه‌ڵایه‌تی social constructivism)) هه‌یه، که له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه، ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رکه‌وته‌گه‌لێکی مرۆیی و ده‌سکردی مرۆڤه‌کانن که له‌ درێژایی مێژوو و به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری سه‌ریان هه‌ڵداوه. ده‌سکردخوازانی ‌کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که راسته‌قینه به هۆی کۆمه‌لگه‌ و له ناو کۆمه‌لگه‌دا ساز ده‌کرێ و خاوه‌ن گه‌وهه‌ر و بوونێکی جیا له مرۆڤ نییه‌.
رێژ‌ه‌یی‌بوون وه‌ک هزرو ئه‌ندێشه هیچ باوه‌رێکی به موتڵه‌قبوون نییه‌، هیچ شتێک به پیرۆز نازانێ و رێز له بۆچوون و ئه‌ندێشه‌ی جیاواز ده‌گرێ، ئه‌و ره‌وته له راستی‌دا سه‌رچاوه‌ی پلۆرالیزم و دێموکراسی پێکهێناوه. واته رێژه‌ییخوازی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که مرۆڤ وه‌ک سوبژه به پێی هه‌لومه‌رج و ناوه‌رۆکی زه‌ینیی خۆی ئۆبژه‌کان پێناسه ده‌کات و به هۆی جیاوازیی نێوان هه‌ڵومه‌رج‌ و ناوه‌رۆکی ‌زه‌ینیی مرۆڤه‌کان، پێناسه‌ی ئۆبژه‌کان ده‌توانێ جیاواز بێ. وه‌ها فه‌لسه‌فه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد، پلۆرال و سیستمێکی دێموکراتیک به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دیکتاتۆریه‌ت: 
به پێچه‌وانه‌ی دێموکراسی، بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دیکتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر موتڵه‌ق‌بوون و موتڵه‌ق‌خوازی (absolutism)
 دامه‌زراوه، به‌و مانایه‌یی که هه‌موو حوکم، تێگه‌یشت و پێگه‌یشتنێک خاوه‌ن بایه‌خی ئه‌خلاقی، پیرۆز،  نه‌گۆر، گشتگیر و دائیمییه‌؛ به جۆرێک که پێویسته هه‌موو ره‌چاوی‌ بکه‌ن و ملکه‌چی ‌بن، موتڵه‌قخوازی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی‌ زه‌ینی، مه‌جال ‌و مه‌ودای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره جیاوازی و جیابیری، ره‌خنه و ره‌خنه گرتن و به گشتی باوه‌رمه‌ندی به مافی مرۆڤ له‌ناو ده‌با. ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌شێ بگوترێ که ریشه‌ی له بیرۆکه‌ی گه‌وهه‌رخوازی (essentialism) دایه، گه‌وهه‌رخوازی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌لمێنراو، نه‌گۆر و گشتگیرن. ئه‌و بیرۆکه‌یه له درێژه و ره‌وتی فه‌لسه‌فی و هزریی خۆی‌دا ده‌گاته مۆنیسم، مۆنیسمیک که ئاکامه‌که‌ی تێکه‌ڵکردن‌ و شڵه‌ژاندنی سنووره‌کانی پێکهاته‌ی مه‌عریفی و مانایی و هاوچه‌شن فه‌رزکردنی هه‌موو تێ‌گه‌یشتن و پێ‌گه‌یشتنه‌کانه، گه‌وهه‌رخوازی باوه‌رمه‌نده به یه‌کبوونی مه‌عریفه‌تناسی و یه‌کبوون و یه‌کپارچه‌بوونی مه‌عریفه‌تی ئینسانی به‌گشتی. له‌راستی‌دا گه‌وهه‌رخوازی ریشه‌ی له ئێپیستمۆلۆژی پۆزێتیڤیسمدایه که باوه‌ری به یه‌ک‌بوونی هه‌موو زانسته‌کان هه‌یه.

به‌هۆی ئه‌وه ‌که ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه وه‌ک پێکهاته‌یه‌تی‌ زه‌ینی ده‌گاته مۆنیسم و مه‌جالی پلۆرالیزم له جیهانی ئاشکرا و عه‌ینی دا له‌ناو ده‌با، به‌رهه‌م هێنی سیسته‌م و پێکهاته‌یه‌کی سیاسیی پاوانخواز و دیکتاتۆر


سەرچاوە: http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=60578