وتوو وێژێک لەتەک کوردکاناڵ
#نەورۆز
#کورد
#کوردستان
#ژینا
۱۴۰۳ فروردین ۶, دوشنبه
نەورۆزی کوردستان، نەورۆزی جامانەکان، ڕەشبەڵەکی کوردستان
۱۴۰۲ اسفند ۲۲, سهشنبه
رووخان: چارەنووسی کۆماری ئیسلامی یان کۆمەڵگا؟
شاهۆ حوسێنی
شۆڕشی گەلانیئێران ئەگەرچی شۆڕشێک
بەدژ پاوانخوازیتی دەسەڵاتی سەڕەڕۆی پاشایەتی لەئێران بوو، واتە شۆڕشێك بۆ ئازادی،
مافی مرۆڤ و پەرەی مرۆڤایەتی لە کۆمەڵگادا بوو، بەڵام هەر زوو لەلایەن ئایینخوازەکانەوە
دەسەتی بەسەردا گیرا و بە کۆدەتای ئاخوونەدەکان، دەسەڵاتی کۆمەاری ئیسلامی بە
تایبەتمەندی ئاخووندتەوەرەیی دەرکەوت. یەکەم چەخماخەی ڕووخاندنی کۆمەڵگا و ملکەچی
ئەمری دینیکردنی تاک و کۆمەڵگا دوو حەوتە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و لە ڕۆژی حەوتی
مانگی ڕەشەممەی ساڵی ٥٧ بە هەڵوێستی خوومەینی لەمەر هەڵوەشاندنەوەی یاسای پشتگیری
لە بنەماڵە و ئیجباری کردنی حیجاب لێدرا. ڕۆژێک بەر لە دەستپێکردنی
ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانی ژن، خوومەینی لە لێدوانێكدا لە قوتابخانەی ڕفاە
ڕایگەیاند لە لەمەودوا ژنان پێویستە بە حیجابی ئیسلامێوە لەسەر کارەکانیان دەوام
بکەن. بەدژ ئەم هەڵوێستەی خومەینی نزیکەی هەشت هەزار ژن لەبەردەم زانستگای تاران
خۆپێشاندانیان کرد. ساڵی دوایی دەسەڵاتی ئاخووندی و دەست و پێوەندێکانی بە هێرش
کردنە سەر مافخوازی ژنان لەلایەک و مافخوازی و ئازادی خوازی گەلی کورد حەولەکانیان
بۆ ڕووخاندنی کۆمەڵگا بەربڵاوتر و بەرفراوانتر کردەوە، دەیەی شێستی هەتاوی هێرش بۆ
سەر هەموو هێز و ڕیکخراوە دژبەرەکانی دەسەڵاتی ئاخووندی بەربڵاوتر، ڕادیکاڵتر و
خوێناویتر بوو، لە کوردستان ڕژێم لەهیچ جینایەتێک خۆی نەدەپاراست بۆ سەرکووتی
کوردستان و لەناوەندیش بەربڵاوی گرتن و لەسێدارەدان چاوەڕوان نەکراوبوو.
حەولەکان بۆ وێڕان کردنی کۆمەڵگا بەدرێژایی
تەمەنی کۆماری ئیسلامی دەوامی هەبوو و بە شیوەگەلی جۆراوجۆر ڕەچاو دەکرا،
لەسێداردەانی بەهەزاران زیندانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا، قەتڵەکانی
زنجیرەیی لەناوخۆ و دەرەوە، تێرۆر و تۆقاندنی دژبەران لە دەرەوە و لەناو کۆمەڵگا،
ئیسلامیکردنی ناوەرۆکی وانەکانی زانکۆ و قوتابخانەکان، هەمووی ئەمانە بەمەبستی وێرانی
کردنی کۆمەڵگا بۆ سەپاندنی حوکم و پاوانخوازێتی دەسەڵاتی ئایدۆلۆژیک تەنیا بەیەک
مەبەست بەڕێوە دەچوو، ئەویش پێشگرتن لە رووخنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی. کۆماری
ئیسلامی بەبەردەوامی شەرعییەت و مەقبووڵییەتی حەتتا لەناو لایەنگرانی ڕدیکاڵی خۆی
لە دەستدەدا و ئەمەش مەترسێکی گەورە بوو بۆ بەرەو ڕووخان و هەڵدێر چوونی دەسەڵاتی
کۆماری ئیسلامی، بە کورتی دەشێ بگوترێ لەناو ژێئۆپۆلەتیکی ئێراندا یان دەبێ
دەسەڵات بڕووخێت یان کۆمەڵگا، دەسەڵاتی پەهلەوی نەیتوانی کۆمەڵگا بڕوخێنێت و
لەئیاکامدا خۆی ڕووخا.
کۆماری ئیسلامی ئەگەرچی زێدە لەچل
ساڵە حەولی ڕووخاندنی کۆمەڵگا دەدات، بەڵام بە دوو هۆکار نەیتوانیوە: یەکەم
بەرتەسک بوونەوەی بەردەوامی جەغزی لایەنگران و کۆڕگێڕانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی.
دووهەم بەربەرەکانی و خەباتی بەردەوام و بەربڵاوی کۆمەڵگا کە دوو لە دیارترین تیری
کە لە جەرگی کۆماری ئیسلامی کەوت لەم یەک ڕابڕدوو دا شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و تەواوکەری
فڕێدانە ناو زبڵدانی بێشەرعحیەتی دەسەڵات لە هەڵبژاردنی فەشەڵی ڕەشەممەی ئەم ساڵ
بوو، کە پارڵمانی ئێران بوو بە نوێنەری ژێر دەلەسەدی کۆمەڵگا و لەزۆر شوێنان دەنگی
باتڵ دوو و سێ بەرامبەری دەنگی بەربژێرانی وەدەست هێنا، بەم شێوەیە ئەوەی تا ئێستا
ڕوونە ئیئرادەی کۆمەڵگا بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیە، پرۆسەی
بەربەرەکانی بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بەبەردەوامی پەرە دەستێنێت و بەهێزتر و
بەربڵاوتر دەبێت و پڕۆژەی دەسەڵات بۆ ڕووخاندنی کۆمەڵگا رۆژ دەگەڵ ڕۆژ لاوازتر،
سیزتر و بێهێزتر دەبێت.
۱۴۰۲ بهمن ۲۲, یکشنبه
دەرکەوتنی بناژوێخوازی ئایینی لەپاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران
وتوو وێژێک لەتەک کوردکاناڵ
شۆڕشی گەلانی ئێرانی ئەگەرچی
لەسەرتادا، شۆڕسێک بۆ ئازادی، دیمکراسی و مافی مرۆڤ بوو، بەڵام هەر زوو
ئاخووندەکان و بناژوێخوازە ئایینێکان توانیان دەستی بەرسەردابگرین بەم هۆکارانە:
1- دەور و نەخشی ئایین دەور و نەخشێکی پیشینیە، بەجۆرێ کە ئایین وەک ئێپیستمە
بنەمای هەرجۆرە ئایدە و ئەندێشەیەکە لەهەناوی تاکی ئیرانیدا
2- دەسەڵاتی پەهلەوی ئەگەرچی حەولی بەڕواڵەت مۆدێڕنکردنی ئیرانی دەدا بەڵام
بەهیچ شێوەیەک ئەمە بەمانای سێکۆلاریزەکردن و حەول بۆ پەرەی سێکۆلاریزم نەبوو،
بەهۆی ئەوەکە حەمەڕەزاشا بەردەوام پێداگری لەسەر ئایین، دەور و نەخشی ئایین و بەهێزکردنی
کارکردەکانی ئایینی دەکرد، بە دژ چەپەکان
3- لەپێشنووسی یەکەمی یاسای بنەڕەتی ئێران، ئایین و ئاخووند بەهیچ شێوەیەک
ئەوەندە هێژمۆن و خاوەن دەسەڵات نەبوون، ئیبراهیمی یەزدی وەک کەسێکی ئایینی
بناژوێخواز بۆ لەمەیدان بەدەرکردنی چەپەکان، دێمۆکراتەکان و دژە ئایینێکان،
خومەینی هێناوە ناو کایەی سیاسی و لە پێش نووسی دووهمەدا ویلایەتی فەقیه و ئاخووند
دەور و نەخشێکی گرینگیان پەیدا کرد.
۱۴۰۲ بهمن ۱۵, یکشنبه
تقابل عمق استراتژیک کردستان و ایران
(بازخوانی زمینهای استراتژیک کشتار و سرکوب
ملت کرد)
شاهو حسینی
محدودیتها و ضعفهای ژئوپلیتیک ایران که برآیند فقدان
عقلانیت استراتژیک، تمامیتخواهی سیاسی، ناکارآمدی سیاسی، فاشیسم ملی و دینی در
ایران میباشد، وضعیت شکنندە و آسیبزایی را برای حاکمیتسیاسی در ایران رقم زدە
است، در واقع نادیدە گرفتن و چشم بستن بر تکثر ملل، ادیان، فرهنگها و ..... در
ایران موجب شدە کە ژیوپلیتیک ایران بە تهدیدی جدی برای حاکمیت سیاسی تبدیل شود. تلاش
برای انکار و استحالە هویتهای ملی در هویت دیگری شاید بزرگترین عامل در شکلگیری
شکاف هویتی و ملی در ایران در تقابل با حاکمیت شبەملی ایرانی باشد. بدون شک تداوم
تاکید و ابرام حاکمیت بر اشتباهات یک سدە گذشتە، چشمپوسیدن بر تناقضات، تدوام
ناآگاهی سیاسی، پافشاری بر سنتگرایی و دشمنی با نگاه مدرن به پدیدارهای موجود در
جغرافیای سیاسی موجبات تداوم تنش سیاسی در داخل ایران، خسران سیاسی و تهدیدات مکرر
ژئوپلیتیکی برای ایران بە همراە داشتە است. این وضعیت حاکمیت در ایران را از نعمت
مشروعیت و مقبولیت مردمی محروم کردە و در واقع مستحکمترین رکن عمق استراتژیک را
از حاکمیت در ایران گرفتە است، تداوم تقابلات با غرب و تحریمهای ویرانگر، نابودی
اقتصاد داخلی، تضعیف توان تولیدی و توقف پیشرفت صنعتی در ایران، هم موجبات انزاوی
بینالمللی را فراهم کردە، هم توان معیشتی و رفاهی مردم را بە شدت آسیبپذیر کردە،
بنابراین حاکمیت در ایران از دومین رکن مهم برای داشتن عمق استراتژیک کارآمد نیز
محروم شدە است.
عمق استراتژیک ایران:
جمهوری اسلامی حاکمیتی است با ویژگیهای تمامیتخواهی در
حوزە سیاسی، اقتصادی، فرهنگی و اجتماعی، انسداد تمامی حوزەها و هژمونی مطلق و
بلامنازع در تمامی حوزەها، نظامی ایدئولوژیک کە جهان مفهومی، معنایی و ذهنی خود را
حق مطلق پنداشتە و گسترش جهانی آن را وظیفە و آرمان خود میپندارد. این نظام هم در
داخل در تقابل با جامعە و طبقات و اقشار اجتماعی است، هم در خارج در تقابل با
قدرتهای جهانی و منطقەای است. جمهوری اسلامی حکومتی است با خصلت مافیایی کە منافع
ملی را بە منافع گروهی تقلیل دادە، بەهمین دلیل از پشتبانی مردمی و اجتماعی بیبهرە
است، عمق استراتژیک آن بەجای اینکە پژواک منافع ملی و مردمی باشد، در خدمت تثبیت
قدرت حکومتی و گارانتی تداوم جمهوری اسلامی است. مولفەهای عمق استراتژیک ایران
عموما محصول توهم خودبرتربینی و خودبزرگبینی صاحبان قدرت در ایران است، برای
نمونە آنها در توهم خود ایران را از نظر فرهنگی، اعتقادی و دینی در مرکز جهان
اسلام میبینند، آنها در توهم خویش با تکیە بر فرهنگ اسلامی خود معتقدند که ایران
پیوند عمیقی نەتنها با کشورهای اسلامی خاورمیانە دارد، کە عمق ارتباط انها بە
آفریقا هم کشیدە شدە. در واقع چارچوب عمق استراژیک ایران بر اساس این توهمات بنیان
نهادە شدە و در آن بە مورد زیر تاکید شدە: اول در بعد داخلی بەدلیل وسعت جغرافیایی
ایران و عدم مشروعیت و مقبولیت حکومت، اهمیت ضرورت برخورداری از پدافند عامل
گستردە و قوی برای سرکوب هرگونە نارضایتی و اعتراضی بەشدت افزایش دادە، بەهمین
دلیل است کە جمهوری اسلامی بزرگترین سرامیەگذاریها را در توسعە نیروهای نظامی و
شبەنظامی، تجهیز گروههای شبەنظامی وابستە بە سپاە کردە، تا در مواقع ضروری برای
حفظ نظام بە میدان آوردە شوند. دوم در بعد خارجی جمهوری اسلامی از یک سو ایران را
محل تلاقی اروپا و آسیا میپندارد و از سوی دیگر شاهراە دسترسی کشورهای آسیای
میانە و قفقاز بە آبها آزاد و بر اساس همین توهم نیز خود را در بطن تحولات و
ارتباطات جهانی میبیند. اما در عمل آنچکە بر وضعیت سیاست خارجی جمهوری اسلامی
حکمفرماست، ترس از شدت توسعە در کشورهای عرب حاشیە خلیج فارس، اقتدار اسرائیل،
ترکیە و جهش قدرت نظامی و سیاسی آذربایجان است، ایران در خاورمیانە ساختار طرح عمق
استراتژیک خود را بر توسعە و گسترش گروههای نیابتی و تروریستی در سراسر خاورمیانە
و ایجاد تهدیدات امنتی برای کشورهای منطقە و کشورهای فرامنطقەای از طریق تهدید
تجارت جهانی از طریق آبهای خلیج فارس، دریای عمان و تنگە بابالمندب بنیان نهادە
است. ایران در کشورهای عراق، سوریە و لبنان از طریق گروههای نیابتی درصدد ایجاد
امنیت پایدار برای خود است، در واقع جمهوری اسلامی در توهمات خود با بەآتش کشیدن
منطقە درصدد ایجاد حاشیە امن برای خود است.
عمق استراتژیک کردستان
کردستان بەسان یک مفهوم، یک اندیشە و بخشی از ذهن کردی
فرم دهندە بە ناسیونالیسم کردی هیچگاه طی یکصدسال گذشتە در هویت برساختە ایرانی
جذب نشدە و تبدیل بەبخشی از این هویت فارسی نشدە. در واقع کردها طی بیش از یکصدسال
گذشتە بزرگترین مانع در شکلگیری فرمی برساختە با عنوان ملت ایرانی بودەاند، این
ممانعت در واقع منجر بە خنثی شدن آرمان و آرزوهای حکومت در ایران برای فرم دادن بە
ملتی مطیع و گوش بە فرمان بە عنوان ستونی مستحکم و اساسی برای گسترش عمق استراتژیک
خود در داخل شدە است. کردستان و کورد نە تنها هیچگاه بخشی از پلان عمق استراتژیک
ایران برای گسترش هژمونی دیکتاتوری خود در داخل و در منطقە نبودە بلکە هموارە در
تقابل با آن با تمسک بر ملیگرایی کردی، دمکراسیخواهی و آزادیخواهی با تعیین
فضای عمق استراتژیکی کردی بە تقابل با عمق استراتژیک ایرانی برخواستە است. کردستان
اگرچە در ظهار بخشی از ژئوپولیتیک ایران بودە و هست، اما هیچگها بخشی از هویت و
ذهن ایرانی نبودە و طی بیش از یکصدسال گذشتە مبارزە برای حق تعیین سرنوست، تبیین و
تعیین مسقتلانە هویت و بودگی خود کردی، پلان عمق استراتژیک ایرانی را بە چالش
کشیدە، اگرچە ایران امروز داعیە نفوذ و هژمونی مطلق در خاورمیانە را دارد، اما در
کردستان، جایی کە از نظڕ ژیوپولیتیک بخشی از مرزهای جغرافیایی ایران تشکیل میدهد
عمق استراتژیکش بە مانع بزرگ و سترگی با نام ناسیونالیسم کردی، جنبش دمکراسیخواهی
و آزادیخواهانە کردستان برخورد کردە و بەگل نشستە است.
مولفەهای عمق استراتژیک کردی همچون تلاش برای بروز سوژە
کردی، خوبنیادی هویت کردی، تاکید بر پلورالیزم سوژەها در ایران، تقابل با استبداد
و دیکتاتوری، تلاش برای دمکراتیزاسیون، هویت زدایی از شبە ملت برساختە ایرانی،
تقابل با سنتگرایی و تاکید بر مدرنیتە سیاسی، فرهنگی، اجتماعی و اقتصادی دقیقا در
نقطەمقابل مولفەهای عمق استراتژیک جمهوری اسلامی قرار میگیرند. بنابراین آنچە
میان کردها و ایران در حال رخ دادن است تقابل عمقهای استراتژیکی است، کە یکی درصدد
فرم دادن بە جامعەای سنتی، مطیع و برساختە است و آن دیگری درصدد فرم دادن بە فرد
بە مثابە سوژە، پلورالیزم، دمکراسی، آزادی و برابری در جامعە است. به همین دلیل
است شاید که کردستان برخلاف بسیاری از دیگر ژیوپلیتیکهای خاورمیانه نە تنها هنوز
تبدیل به بخشی از عمق استراتژیک ایران نشدە، بلکە بە تقابل با آن برخواستە و خود
دارای عمقی استراتژیک میباشد.
منبع: روزنامە کوردستان شمارە ٨٦٤
۱۴۰۲ بهمن ۲, دوشنبه
ئەرک و کارکردەکانی ڕۆژنامە و میدیا لە کۆماری کوردستاندا
ئەساسەن ڕۆژنامەو میدیا لە هەر
کۆمەڵگایەکدا و لەهەر چاخ و سەردەمێکی مێژوییدا ڕۆڵ و ئەرکی جیاواز دەگێڕێت. لە
کۆمەڵگا دێمۆکراتیکەکان بە کۆڵەکەی چوارەمی دێمۆکراسی پێناسەدەکرێت، بەشیکە لە
حەوزەی گشتی و ئۆرگانی کۆمەڵگای مەدەنیە، لەکۆمەڵگا دیکتاتۆڕەکاندا دەسەڵاتە
دیکتاتۆڕەکان وەک کەرەسەیەک بۆ کۆمەڵگرکردنی کۆمەڵگا لەناو ئایدە و فامی حاکمییەتدا
کەڵکی لێ وەردەگیرێت. دژبەرانی دەسەڵاتە دیکتاتۆڕەکان وەک کەرەسەیەک بۆ بەرهەمهێنانی
فام و ئاگایەک دژبە حاکمییەتی دیکتاتۆڕ کەڵکی لێوەردەگرن.
ڕۆژنامەی کوردستان لە کوردستانی
سەردەمی کۆماری کوردستاندا چەند ئەرکی گرینگی هەبوە:
یەکەم: دەرخستنی هزر و ئەندێشەی
گشتی
دووهەم: گوتارسازی، واتە بەرهەمهێنانی
گوتارێکی کوردانە و نەتەوەییانە بە دژ گوتاری ئێرانیستی
سێهەم: پەرەپێدانی گوتاری نەتەوەیی
لە کۆمەڵگادا و لەناو تاکی کوردا
چوارەم: کۆمەڵگرکردنی تاکی کورد
لەناو زەین و گوتاری کوریدا
بەگشتی دەشێ بگوترێ کە ڕۆژنامەی
کوردستان لەتەنیشت دیاردەکانیتری ناو کۆماری کوردستان ئەرکی نەتەوەسازی لەئەستۆ
بوو.
۱۴۰۲ دی ۲۸, پنجشنبه
دژایەتی ژیئۆپۆلیتیکی وەک قووڵایی ستراتیژیک لە نێوان تاران و هەولێر
شاهۆ حوسێنی – فرانکفۆڕت
قووڵایی ستراتیژیک چەمکێکی ئەدەبیاتی
نیزامییە کە بە مەبەستی دیاری کردنی سنوور و مەودای نێوان بەرەی پێشەوەی شەڕ و شوێنە
سەرەکی و گرینگەکانی ناو وڵاتێک داهێنراوە کە ناوچە پیشەییەکان، ناوەندە سەرەکییەکانی
نیزامی و حەشیمەتی و پێتەختی وڵاتێک دەگرێتەوە. بنەما و فەلسەفەی سەرەکی داهێنانی
ئەم چەمکە دیاری کردنی ڕێژەی خەسارگری و هەڕەشەگەلێکە کە لە ئەگەری هێرشی ڕاستەوخۆی
دوژمن لەوانەیە تووشی وڵاتێک بێت.
قووڵایی ستراتیژیک جوغرافیایەک پێناسە
دەکات کە وەک کەرەستە و ئامرازێک بۆ پێشگرتن لە هەموو جۆرە هەڕەشەیەک بۆسەر وڵاتێک
بەکار دەبرێت و چاوی لێدەکرێت. لە ستراتیژی نیزامیدا قووڵایی ستراتیژیک زەوی یان
جوغرافیایەکە کە بە مەبەستی کڕینەوەی کات و دەستەبەرکردنی مەودای زەمانی بۆ خۆڕیکخستنەوە
و سەرلەنوێ خۆ تەیارکردنەوە کەلکی لێوەردەگیرێت. قووڵایی ستراتیژیک بە پێوەرەی
پانتایی و قووڵایی بەرگری دوژمن پێوانە دەکرێت، ئامانجیش ئەوەیە کە دوژمن هاوکات لە
هەموو پانتایی و قووڵایی ناوچەیەک تووشی تێکهەڵچوون بکات، ئەمەش دەبێتە بەربەستێک
بۆ یەکپارچەبوون و ڕێکخستنەوەی هێزەکان بۆ بەربەرەکانی لە بەرانبەر هێرشی سەرەکی و
دەبێتە هۆی پەرتەوازەیی و لاوازبوونی هێزی وڵاتێک. گرینگترین گریمانە بۆ دەستنیشان
کردنی قووڵایی ستراتیژیک دیاریکردنی ڕێژەی توانای بەرگێڕەوەیی و بەرگرتنی قووڵایی
ستراتیژیکە لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشیکی خێرا و چاوەڕوان نەکراودا.
قووڵایی ستراتیژیکی سیاسی، ئابووری
و نیزامیی ئێران بەپێی پێناسەی ئەم چەمکە، دەکرێ دیاری کردنی قووڵایی ستراتیژیکی ئێران
لە دوو ئاستی ناوخۆیی و دەرەکیدا شرۆڤە بکرێت:
* لە ئاستی ناوخۆییدا، قووڵایی ستراتیژیکی
هەر نیزام و حکوومەتێک بریتییە لە مەشرووعییەت و مەقبوولەییەتی دەسەڵات لە ناو چین
و توێژەکانی کۆمەڵگەدا. واتە، پشتیوانی زۆرینەی کۆمەڵگە لە حکوومەت و سیاسەتەکانی
حکوومەت. قووڵایی ستراتیژیکی سیاسی لە ئاستی ناوخۆییدا لە ناو سیستەم و پێکهاتە دیمۆکراتیکەکاندا
بەرفراوان و بەهێزە چونکە لەوێدا حکوومەتەکان بەرهەمی ئیرادەی ئازادی کۆمەڵانی خەڵک
و چین و توێژە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگەن. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی ناوخۆییدا
بێپشتیوانیترین دۆخی حکوومیی خۆی بەڕێ دەکات و کۆمەڵگەکەی خۆی لێی بەرییە. ئەوان
وەک دەسەڵاتێکی فۆندامێنتاڵی ئایین، پاوانخواز و دیکتاتۆر نەیانتوانی زۆرینەی خەڵک
بۆلای خۆیان ڕابکێشن و لە ڕووی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەوە ڕۆژ بە ڕۆژ دادەڕووخێت.
بەتایبەتی، جگە لە ڕووتانەوەی ئایدۆلۆژیا دۆگمەکەیان و دۆخە ئابوورییە تێک شکاوەکەیان،
بە دەرکەوتنی «شۆڕشی ژیان» قەڵش و کەلێنی نێوان حکوومەت و کۆمەڵگە زۆر لە جاران
فراوانتر و قووڵتر بۆتەوە. هەروەها لە ناو دەسەڵات بەدەستانی ڕژێمیش کێشەی ناوخۆیی
لە سەر دەسەڵات قووڵ بۆتەوە و ئەم کێشەیە بە ڕووداوی تر خۆی دەردەخات. بەم شێوەیە
لە ئاستی ناوخۆییدا کۆماری ئیسلامی خاوەنی کەمترین ئاستی قووڵایی ستراتیژیکە.
* لە ئاستی دەرکیدا، سیاسەتەکانی کۆماری
ئیسلامیی ئێران بۆتە هۆی پەراوێزکەوتنی ئێران لە جیهان و ناوچەکەدا. لە ئاستی جیهانیدا
ئەو ڕژێمە وەک ڕژێمێکی تێرۆریست و تێرۆریستپەروەر دەناسرێت و بە هۆی بەرنامە نیزامی
و ناوەکییەکانی کەوتۆتە بەر ئابلۆقەی جیاوازی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی. بە تایبەت پەیوەندییە
دیپڵۆماسێکانی وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و یەکێتیی ئەڕووپا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی
هەر یەکەی بە شێوەیەک تا ئاستێکی بەرچاو دابەزیوە. لە ناو ڕیکخراوە ناونەتەوەییەکانیشدا
بە بەردەوامی بڕیارگەلێک لە دژ کۆماری ئیسلامی دراون و ئەو بڕیارە دژبەرانە توانیویانە
بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەنگ وەدەست بێنێت.
جگە لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆماری
ئیسلامی لە چەند مەیدانی تریشدا، کە پەیوەندییان بە داکشانی ئەو دوو ئاستەوە هەیە،
تووشی دۆڕانێکی مێژوویی بووە:
* لە واری ئابووریدا هەڵکشانی بەردەوامی
هەڵاوسان نرخی کاڵا و شمەکی لە ئێران بەرز کردۆتەوە و ڕۆژبەڕۆژ ڕێژەی هەژاری و بێکاری
لەو وڵاتەدا لە هەڵکشان دایە. لەناوچوونی سیستەمی ئابووری، پەرەگرتنی بێ پەروا و بەرفروانی
دزی و گەندەڵی لە ناو بەرپرسان و پلەدارانی حکوومی و نیزامی، دەستبردنە ناو گیرفانی
خەڵک بۆ دابینکردنی تێچووی سیاسەتەکانی تێرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئابلۆقە بەرفراوانە
دەرکییەکانی سەر ئێران، کە بۆتە هۆی کەوتنی ئابووریی دەرەکی لەو وڵاتە، حکوومەتی کۆماری
ئیسلامی خستۆتە لاوازترین دۆخی دەسەڵات.
* لە باری نیزامییەوە ئێران بۆتە گەورەترین
بەرهەمهێنی چەک و تەقەمەنی لە ناوچەکەدا و بەم شیوەیە نە تەنیا بەربەست و کێشەی و
گەورەی ئەمنی بۆ خۆی خوڵقاندوە، بەڵکوو بەردەوام وەک هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئەهوەنیی
دراوسێکان و ناوچەکە و جیهانیش سەیر دەکرێت. پلانی قووڵایی ستراتیژیکی ئێران لە
ئاستی نیزامی و ئەمنیدا لەخۆگری سیاسەتی پەرەی ڕێکخراوە تێرۆریستییە نیابەتییەکانە
لە ئەفغانستان، سعوودیا، سووریا، لوبنان، فەلەستین، عێراق، یەمەن و وڵاتانی کەنداو،
ئەو لە ڕێی بڵاوکردنەوەی تێرۆر، تێکدانی ئاسایش و ئەهوەنی ناوچەکە دەیەوێ هەڕەشە ئەمنییەکان
بۆ سەرخۆی کەم بکاتەوە و لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی لەناکاو و چاوەڕوان کراو
بتوانێت کۆی ناوچەکە تووشی شەڕ و سووتان بکات.
هەرێمی کوردستان وەک بەربەستێکی گرینگ
عێراق و هەرێمی کوردستان وەک هاوسێی ئێران لە سەر وشکایی، بەشێکی ئەو قووڵاییە
ستراتیژیکەیە بۆ ئێران. بە تایبەتی ڕووخانی دەسەڵاتی سەدام بۆ کۆماری ئیسلامی لەخۆگری
دوو دیاردەی گرینگ بوو:
یەکەم: لەناوچوونی سەدام وەک هەڕەشەیەکی
گەورە و بەربەستێکی گرینگ کە لەمپەری خستبوە ژیئۆپۆلیتیکی بەرەی موقاوەمەتی ئێران،
سووریا و حیزبوڵڵا و دەرفەتی پەرەی قووڵایی ستراتیژیکی بە ئێران نەدەدا.
دووەم: هاتنی هێزەکانی ئەمریکا بۆ
پاڵ سنوورەکانی ئێران بە مەترسی و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ ئێران هەژمار دەکرا، بەڵام
کۆتایی دەسەڵاتی کۆماریخوازەکان لە کۆشکی سپی و هاتنە سەرکاری دێمۆکراتەکان هەلی هەناسە
و ئۆخژنێکی بە ئێرانییەکان بەخشی. لەو دەرفەتەدا ئێران لە ڕێی ڕێکخراوە شیعەکان، کە
نوێنەرایەتی زۆرینەی عێراقیان دەکرد، توانی بەرەبەرە هێژمۆنیی خۆی بەسەر عێراقدا
بسەپێنێت و بەم شێوەیە پەرە بە قووڵایی ستراتیژیکی خۆی لە عێراق بدات و پلانەکانی
بۆ بەستنەوەی ژیئۆپۆلیتیکی عێراق بە ژیئۆپۆلیتیکی موقاوەمەت بەرەبەرە بەهێز بکات.
بەڵام لەوناوەدا دەرکەوتنی هەرێمی کوردستان وەک بەربەستێک بەشێکی گرینگی ئەم هاوکێشەیەی
تێکدا. بە جۆرێک کە دەرکەوتنی هەرێمی کوردستان لەو چەند ئاستەی خوارەوە بووە کێشەیەکی
سەرەکی بۆ کۆماری ئیسلامی.
یەکەم: دەرکەوتنی هەرێمی کوردستان،
کە وەک فۆڕماسیونێکی کوردی لەخۆگری فۆڕمێکی شووناسی کوردانە، هیچ کات بەلای ئێرانەوە
هەزم نەکراوە. هەرێمی کوردستان وەک فۆڕماسیونی ڕواڵەتی نەتەوەخوازی کوردی و خەونی
نەتەوەخوازە کوردەکان تەعبیری خەونی سەدەیەک خەباتی نەتەوەخوازی کوردە. ئەم چرۆیە
هەستی نەتەوەخوازانەی لەو دیوی کوردستانیش پەرەپێداوە و ئەو جۆش و خرۆشەی بە گڕ و
تینتر کرد. ئەمە ڕێک ئەم دیاردە نەخوازراوە بوو بەلای کۆماری ئیسلامی، لەبەر ئەوەی
کۆماری ئیسلامی لە ماوەی پتر لە چڵ ساڵ دەسەڵاتی خۆی بە هەموو شێوەیەک و لە ڕێی هێرشی
سەربازی بۆ سەر کوردستان، گرتن، ئێعدام، پاشخستنی کوردستان، تاڵانی سەرچاوە
ئابووری و سەرمایەکانی کوردستان، پەرەدانی شەڕی ئایینی و… حەولی دامرکاندنەوەی بڵێسەی نەتەوەخوازی
کوردی دەدا، بەڵام لەم کاتەدا هەرێمی کوردستان دەپشکوێت و ڕیسی ئێران دەکاتەوە
خوری.
دووهەم: ئێران لە پاش دەسەڵاتی سەدام
و هێژمۆنی شیعە و دەستوپێوەندەکانی لە عێراق ویستوویەتی ژیئۆپۆلیتیکی عێراق بەبێ
کەموکوڕی بکاتە قووڵایی ئیستراتیژیکی خۆی. ئەو سەرەتا موجاهدینی خەلقی لە عێراق دەرپەڕاند،
بەڵام لە سڕینەوەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات ناکام مایەوە و بەم شێوەیە نەیتوانی
پلانی دەست بە سەر عێراق داگرتن وەک قووڵایی ستراتیژیکی خۆی سەربخات. بۆیە هەولێر
وەک سیمبولی ئەو شکستە لەلایەن ئیرانەوە پێناسە دەکرێت. ئێران توانیوێتی باشووری عێراق
هەتا باشووری هەرێمی کوردستانیش، کە وەک زۆنی سەوز دەناسرێت، بخاتە سەر قووڵایی
ستراتیژیکی خۆی، بەڵام لە ملکەچکردن و گوێڕایەڵکردنی باکووری هەریمی کوردستان،
بە هۆی دەسەڵاتی پارتی دێموکراتی کوردستان، شکستخواردوو بووە و جارناجارێک بە بیانوویەک
گوشارێک بۆسەر ئەم پارچەیەی کوردستان دێنێت و بە هێرشی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ، لەلایەن
دەستوپێوەندەکانی وەک حەشد و ڕێکخراوە تێررۆریستەکانیتری، هەڕەشە دەخاتە سەر
باکووری هەرێمی کوردستان کە دەشێ لە ئینتما و شووناسدا وەک هەرێمی “کوردستان” پێناسە
بکرێت. هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە ژیئۆپۆلیتیکی نوێ، کە ئێران بە هەموو شێوەیەک
دەیەوێ وەک قووڵایی ستراتیژیکی خۆی وەسەر عێراق و سووریا و لوبنانی بخات تا بەم شێوەیە
هەڕەشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل چڕتر بکاتەوە، بەربەستێکی ستراتیژیک بووە و پلانەکانی
ئێرانی گەیاندۆتە شکست. هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی هەولێر، وەک سێمبول و پایتەختی
زەینی و شوناسی ئەم هەرێمە کوردییە بە تەنیا لەبەرانبەر کۆماری ئیسلامیدا وەستاوە
و کۆماری ئیسلامی وەک مارێکی بریندار هەرجارە و بە هێرشێک بۆ سەر هەولێر و ناوچەکانی
دیکەی هەرێم تاوانێک دەخوڵقێنێت، بەڵام هەرێمی کوردستان هەر بەپێوەن.
سێهەم: هەرێمی کوردستان وەک جێ
متمانەترین هاوپەیمانی ڕۆژئاواییەکان، بە تایبەت ئەمریکییەکان، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی
ناویندا وەک هێزێکی ژیئۆپۆلیتیکی نوێ پێناسە دەکرێت. ئەو هەرێمە هەرچەند لەباری یاسایی،
ئابووری، دەراو و سیاسەتی دەرەوە پێویستە ڕەچاوی سیاسەتەکانی ناوند و بەغدا بکات،
کە بەشی هەرە زۆری ئەم سیاسەتانە لە تاران داڕێژراون و دادەڕێژرین، بەڵام ئەو هەرێمە
ژیئۆپۆلیتیکییە تا ڕادەیەکی زۆر بە پاراستنی هاوسەنگیی هێز لە هەولێر وەک پایتەختی
کوردستان توانیویەتی پەرە بە سەربەخۆیی بڕیاردان لە هەولێر بدات، بێگومان ئەمەش بەلای
ئێرانییەکانەوە قبووڵکراو نیە و ئێران حەول دەدات ئەم سەربەخۆییە لە ناو بەرێت و هەرێم
بەگشتی بخاتە ناو بازنەی سیاسەتەکانی ناوچەیی خۆی.
بە کورتی، کێشەی نێوان ئێران و
کوردستان تێکهەڵچوونی قووڵایی ستراتژیکە. قووڵایی ستراتژیکی هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر
قووڵایی ستراتژیکی ئێراندا، پەیوەندیی نێوان خەڵک و حکوومەتی کوردستانە. هەروەها
قووڵایی ستراتیژیکی هەرێمی کوردستان پەرەی پێوەندی ڕووحی نەتەوەیی لە نێوان نەتەوەخوازانی
هەردوو پارچە و پارچەکانیتری کوردستانە، ئەمە بەمانای بازدان بەسەر ئەم سنوورە دەسکردانەیە
کە ژیئۆپۆلیتیکی دەسەڵاتی ئێران و وڵاتانیترە و کوردەکانی پارچە پارچە کردووە. لەئاستی
دەرەکیدا هەرێمی کوردستان هاوتەریبی ژێئۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوینە. ئەگەر هەرێم هێڵی
ژێئۆپۆلیتیکی خۆی بپارێزێت براوەی مەیدان دەبێت. لە کاتێکدا ئێران دژی ئەم ژیئۆپۆلیتیکەیە
و لە ڕێی دەستتێوەردانی ناوخۆیی حەولی لاوازکردن و لەناو بردنی دەدات، بۆ وێنە لە
لوبنان، فەلەستین، یەمەن، سعوودیا، عێراق، بەحرەین و… . ئەمەی تا ئێرە سەرکەوتوو بووە هەولێری
کوردانە و ئەوەی ڕۆژبەڕۆژ تا ئێرە پاش کەوتووە تارانە. بە واتایەک، شکستی پڕۆژەی
قووڵایی ستراتیژیکی ئێران لە عێراق لەسەر دەستی کورد بە ڕوونی دەبینرێت بۆیە دەبێ
دوور بڕوانین و ئاسۆیەکی گەش ببینین.
۱۴۰۲ دی ۲۷, چهارشنبه
هەولێر بەربەستێک بۆ هێژمۆنی ڕەهای ئێران لە عێڕاق
شاهۆ حوسێنی
دەرکەوتنی هەرێمی کوردستان وەک فۆڕماسیونێکی
کوردی لەخۆگری فۆڕمێک شووناسی کوردانە، هیچکات بەلای ئێرانەوە هەزم نەکراوە، ئێران
لەپاش دەسەڵاتی سەدام و هێژمۆنی شیعە و دەستوپێوەندێکانی لەعێراق حەولیداوە ژێئۆپۆلەتیکی
عێڕاق بەبێ کەموکوڕی بکاتە قوڵایی ئیستراتژیکی خۆی، ئەو سەرەتا موجاهدینی لەعێڕاق
دەڕپەڕاند بەڵام لە سڕینەوەی هێزەکوردێکانی ڕۆژهەڵات ناکام مایەوە و بەمشێوەیە نەیتوانی
پلانی دەست بە عێڕاق داگرتن وەک قوڵایی ستراتژیکی خۆی سەربخات، لەڕاستیدا هەولێر
وەک سیمبۆلی ئەو شکەستە لەلایەن ئیرانەوە پێناسە دەکرێت، ئێران توانیوێتی لەباشووری
عێڕاق هەتا باشووری هەرێمی کوردستانیش کە وەک زۆنی کەسک دەناسرێت بخاتە سەر قوڵایی
ستراتژیکی خۆی، بەڵام لەملکەچکردن و گوێڕایەڵکردنی باکووری هەریمی کوردستان شکەستخواردوو
بوە و جارناجارێک بە بیانوویەک حەولی گوشار بۆسەر ئەم بەشە دێنێت و بەهێرشی ڕاستەوخۆ
و ناڕاستەخۆ لەلایەن دەستوپێوەندێکانی وەک حەشد و ڕێکخراوە تێررۆریستەکانیتری هەڕەشە بخاتە سەر باکووری هەرێمی کوردستان کە دەشێ
لە ئینتما و شووناسدا وەک هەرێمی کوردستان پێناسەبکرێت. هەرێمی کوردستان وەک بەشێک
لە ژێئۆپۆلەتیکی عێڕاق کە ئێران بەهەموو شێوەیەک حەول دەدات وەسەر سووریا و
لووبنانی بخات وەک قوڵاتیی ستراتژیکی خۆی تا بەم شێوەیە هەڕەشەکانی بۆ سەرئیسرائیل
چڕتر بکات، بەربەستێکی ستراتژیک بوە و پلانەکانی ئێرانی گەیاندۆتە شکەست. هەرێمی
کوردستان و هەولێر وەک سێمبۆل و پێتەختی زەینی و شووناسی ئەم هەرێمە کوردیە بەتەنیا
لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا وەستاوە و کۆماری ئیسلامی وەک مارێکی بریندار هەرجارە
و بەهێرش بۆسەر هەولێر و هەرێم جینایەتێک دەخوڵقێنێت، بەڵام هەولێر و هەرێم هەر بەپێوەن.




