۱۴۰۲ آذر ۱۰, جمعه

کامە بڵاڤۆک کۆڵەکەی چوارەمی دێمۆکراسیە؟

 




شاهۆ حوسێنی

دیمۆکراسی بەرلەوەکە دیاردەیەکی ڕواڵەتی بێت بەمانای چالاکی چەند حیزبی سیاسی، هەڵبژاردن و مەجالی بەشداری کۆمەڵانی خەڵک وەک دەنگ‌دەر، دیاردەیەکی مەعریفی و زەینیە کە لەسەر بنەمای فەلەسەفەی‌سوبژێکتیڤیسم واتە باوەڕ و شەرعییەتی‌تاکی‌سوبژە بنیادنراوە، بەوپێیە دەشێ ‌بگوترێ کۆڵەکە زەینی و مەعریفێکانی دێمۆکراسی بریتین لە:

ئەلف: تەوەر بوونی تاک، بەمانای سەرچاوە بوونی مرۆڤ بۆ پێناسەکردن، شووناس بەخشین، ئاسۆ و خواست دیاریکردن لە دەرەوەی هەرجۆرە هێزیکی بان مرۆیی. تەوەرە بوونی تاک لەڕاستی‌دا لەهەناوی شەرعییەتی سەربەخۆبوونی تاک و متمانە بە عەقڵی مرۆڤە، وەک تاکە سەرچاوەی جێگای متمانە.

ب: بەرابەری، بەمانای شەرعییەتی مەجال و بەستێنی دەرکەوتنی تاکی جیاواز لە "من" بەپێی شەرعییەتی سەرچاوە بوونی مرۆڤ، واتە مەجالی بەرابەر بۆ دەرکەوتنی ئەوی‌تری "من" وەک تاک و مرۆڤ.

پ: ئازادی، بە مانای مەجالی دیاریکردنی خواست، دەرکەوتنی سەربەخۆیانەی تاک و خۆ پێناسەکردنی سەربەخۆیانەی تاک کە لە تەنیشت دوو کۆڵەکەکەی‌تر سێ‌کووچکەی نەزەری دیمۆکراسی بەرهەم دێنێت.

گرینگی ئەم سێ کۆڵەکەیە لەوەدایە کە سنووربەندێکی ڕوون و ئاشکرا دەردەخات لەنێوان ڕەوتە شێوە دێمۆکراتەکان کە لەڕێی دەرخستنی حیزبی دەسکرد، هەڵبژاردنی مۆهەندیسی‌کراو و پاوان‌کردنی دەرگا دیار و نادیارەکانی دەسەڵات و دەرخستنی ئاکامی دڵخوازی دەسەڵاتی حاکم لەگەڵ دێمۆکراسیە ڕاستەقینەکان کە تاک و کۆمەڵگا کۆڕگێڕی سەرەکی بەستێنی سیاسین.

 

 

دەسەڵاتە شێوە دێمۆکراتەکان

دێمۆکراسی تا ئەو ڕادەیە گرینگ‌و شوێن‌دانەرە کە حەتتا دەسەڵاتە دیکتاتۆر و پاوانخوازەکانیش حەول دەدەن خۆیان وەک دەسەڵاتێکی دێمۆکراتیک پێناسەبکەن و دەربخەن، ئەوان حەول دەدەن لەڕێی دەرخستنی حیزب و پێکاهتەی دەسکرد و بە ڕواڵەت جیاواز، هەڵبژرادنی شانۆیی و کۆنتڕۆڵ‌کراو کە پێش‌تر ئامانجەکەی و لێکەوتەکەی لەپشتی پەردەوە دیاری کراوە، کۆمەڵانی خەڵک بکێشنە ناو بەستێنی سیاسی داڕێژراو و بەمشێوەیە شەرعییەتی نەتەوەیی بۆخۆیان مسۆگەر بکەن، تا بەم شێوەیە نرخی پاوان‌کردنی دەسەڵات و دەرکەوتنی ناڕزایەتی کەم دابەزێنن. جگە لە حیزب و نیزامی حیزبی وەک یەکێک لە کۆڵەکە ڕواڵەتێکانی دێمۆکراسی لە سیستمە شیوە دێمۆکراتیکەکان‌دا یاسای بنەڕەتی وەک کۆڵەکەیەکی‌تر بەرهەمی ئیرادە، خواست و ئامانجی دەسەڵاتی حاکمە و لەڕێی هێزی حکوومەتی بەسەر کۆمەڵگادا سپێندراوە، یاسای بنەڕەتی لەوەها دەسەڵات گەلێك‌دا بەرلەوەکە نوێنەرەی ئیرادەسی سەربەخۆیانەی تاک و کۆمەڵگا، لەخۆگری خواست و بەرژەوەندێکانی تاک و کۆمەڵگا بێت، نوێنەری ئیرادەی دەسەڵاتی حاکم و زایەڵەی خواست و بەرژەوەندێکانی دەسەڵاتی حاکمە، دیارە هەڵبژاردنیش وەک ڕەوتێک بۆ دیاریکردنی پاڕلمان وەک کۆڵەکەیەکی‌تری دیمۆکراسی لە نیزامە شێوە دیمۆکراتیکەکان‌دا بەهۆی جەعلی بوون و دەسکرد بوونی کۆڵەکەکانی‌تر دەرکەوتەیەکی‌ سەربەخۆ نیە و لەژێر کارتێکەری دەسەڵاتی حاکم دایە. لەوەها دەسەڵات‌گەلێك‌دا بڵاڤۆک وەک کۆڵەکەی چوارەم بە هۆی غیابی کۆڵەکە نەزەرێکانی دێمۆکراسی(تاک‌تەوەرەیی، بەرابەری و ئازادی) تەنیا ئاوێنەی باڵانوێنی دەسەڵاتی حاکم و شێوە کۆڵەکەیەکە بۆ سەپاندنی ڕوانگە مەعریفێکانی دەسەڵاتی حاکم.

 

دەسەڵاتە دێمۆکراتیکەکان

ساکارترین مانای دێمۆکراسی بریتیە لە دەسەڵاتی گەلی، بەڵام ئەم ڕوانگەیە لەهەناوی خۆێ‌دا ئاڵۆزی و ڵێڵی زۆری هەڵگرتوە، بەهۆی ئەوەکە دەسەڵاتە شیوە دێمۆکراتیکەکانیش خۆیان وەک دەسەڵاتی گەلی، نوێنەری زۆرینەی گەل و هەڵقوڵاوی ناخی کۆمەڵگا پێناسە دەکەن. ئا ڕێک‌لێرەدا پرسیار دێتەگۆڕێ کە چلۆن دەکرێ دەسەڵاتی گەلی و ناگەلی لێك جیابکرێتەوە؟ ئاخۆ لەنێوان ئەم دوو دەسەڵاتە هیچ جیاوازیەک هەیە؟

وڵام ئەرێنیە، بێ‌گومان لەڕێی دیاردە نەزەری و زەینێکان‌ڕا دەکرێت دەسەڵاتی گەلی و ناگەلی لێک جیا بکرێتەوە و جیاوازێکانیان دەربخرێت. دەسەڵاتی گەلی لەڕاستی‌دا بەرهەمی ئیرادە، خواست‌و ئامانجەکانی تاکە، واتە تاکی سوبژە لە سوبژێکتیسم‌دا وەک ژێرخان‌و تەوەرەی جیهان، بەرهەم هێنی ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، کۆمەڵگا، کلتوور و...هتدە وەک ڕووخان. ئاسۆی دەسەڵات، شێوازی دەسەڵات، ئامانجی دەسەڵات و بەرژەوەندی دەسەڵات لەناو دەسەڵاتی گەل‌سالار و گەلی‌دا هەمووی لەخزمەت پەرەی بەرژەوەندی و خواستی تاک و کۆمەڵگای مرۆیی‌دایە، ئەوە لەکاتێک‌دایە کە لەدەسەڵات ناگەلێکان‌دا ئەوە دەسەڵاتی حاکم و مسۆگەر کە داڕێژەر، بەرهەم‌هێن و پێشبەری هەموو دیاردەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و کلتووریە و تاک و کۆمەڵگا ناچار و بە زۆرە ملی ملکەچ و گوێێ‌ڕایەڵی دیاردە حکوومێکانن. 

لە دەسەڵاتە دێمۆکراتیکەکان‌دا حیزبی سیاسی بەر لەوەکە سیاسی بێت، مەدەنیە بەهۆی ئەوەکە زایەڵی کۆمەڵگای مەدەنیە، هەڵبژاردن بەرلەوەکە سیاسی بێت بەمەبەستی دیاری‌کردنی کۆڕگێڕانی سیاسی، مەدەنیە بەهۆی ئەوەکە لە ئاکامەکەی زایەڵەی خواستی کۆمەڵگای مەدەنیە.



بڵاڤۆکەکان وەک گرنیگ‌ترین کەرەسەی مەدەنی و کۆڵەکەی چوارەم، لە خزمەت بەرژەوەندی تاک‌و کۆمەڵگای مەدەنی‌دایە، بڵاڤۆک زایەڵەی تاک‌تەوەرەیی، بەرابەری و ئازادیە لەلایەک و لەلایەکی‌تر بەستێن و کەرەسەی سیروورەتی بەردەوامی تاک‌تەوەرەیی، بەرابەری و ئازادیە، لەڕاستی‌دا دەشێ بگوترێ کەگرینگ‌ترین جیاوازی دەسەڵاتی گەلی و ناگەلی لە غیابی کۆڵەکە زەینی و مەعریفێکانی دێمۆکراسی‌دایە، واتە بوونی سوبژتکیڤیسم، بەرابەری و ئازادی لە دەسەڵاتە گەلێکان پێش دەگرێت بە سەرەڕۆیی، پاوانخوازێتی و پۆپۆلیسم، لەوەها کۆمەڵگایەک‌دا بڵاڤۆک وەک کۆڵەکەی چوارەمی دیمۆکراسی لە ڕاستی‌دا بەر لەوەکە لەتەنیشت حیزب، نیزامی حیزبی و پەڕڵمانیسم دابنیشێت، لەپاڵ سوبژێکتیڤیسم، بەرابەری و ئازادی دادەنیشێت و بەرهەم هێنی کۆڵەکەی چوارمی زەینی دێموکراسیە.

۱۴۰۲ آذر ۷, سه‌شنبه

هوونەرمەند لەگوێن ڕووحی‌نەتەوە

 




(بەبیانووی‌کۆچی‌دوایی هوونەرمەند تاهیرخەلیلی)

شاهۆ حوسینی

ڕووح لە جیهانی ئەندێشە و فەلسەفەدا جیاواز لە جیهانی تێئۆلۆژی بە مانای هزر، عەقڵ، هەست‌و.... هتد بەکار دەبرێت. لەڕاستی‌دا ڕووح وەک چەمک و فۆڕماسیونێکی مانایی لەخۆگری ڕەوتی هەڵگێڕانەوەی گیان، ڕواڵەت و بوونی مرۆڤە بە مەبەستی پەرە و پێشکەوتی مرۆڤ، کۆمەڵگا و نەتەوە لە ئەندێشەی هێگل‌دا. ڕووح خوڵقێنەر، بزوێنەر، پاڵنەر و داڕێژەرە لەجیهانی فەلەسەفەدا، مانابەخش بە ژیانی تاک و کۆمەڵگا، دەرخەری وێنایەکی زەینی و لەمەر مرۆڤگەلێکی جیاواز و لێک‌گرێدراوی جیهانی نەتەوەیە. ئەگەر بیرمەند، فەیلەسووف و ژیرمەندەکان جیهانی زەینی هەڵدەگێڕنەوە و فۆنداسیونی جیهانێکی زەینی نوێ دادەڕێژن، ئەوا هوونەرمەندیش داڕێژەر و خوڵقێنەری جیهانێکی لێک‌گرێدراو لە تاکی کۆمەڵگا بە ڕایەڵی هوونەرێکە کە زایەڵە و ڕەنگدانەوەی کۆلکەزێڕینەی بەها، نۆڕم و کلتووری کۆمەڵگایە.

 

ئەو هوونەرمەندانەی خوڵقاندیانم:

لە کوردستان بەدەر وەک جیهانێکی‌کلتووری، زمانی‌و زەینی هیچ‌شوێنێکی‌ترم نەدیبوو، هەتا ساڵی پەنجاو هەشت وەک بنەماڵە تەبعیدکراین و ڕوومان لە عەجەمووستان کرد وەک جیهانێکی کلتووری، زمانی و زەینی نەتەنیا جیاواز کە دژبە. جیهانێک‌کە هەم بە ئەشکەنجەی‌جەستەیی لەڕێی لێدان حەولی سڕینەوە و پەراوێز خستنیان دەداین، و هەم به ئەشکەنجەی ڕووحی لەڕیی داسەپاندنی بەها، نۆڕم‌و کلتوووری‌خۆیان نەتەنیا حەولی سڕینەوەیان دەداین کە حەولی داڕشتنەوەی سەرلەنوێی بوونیکی ئۆبژ و دەسکردیان لەمە دەدا، بووکەڵەیەک کە جەستیەکی ئاخندراوی بە جیهانێکی زەینی جیاواز هەیە.

ڕێک لەوەها دۆخێك‌دا کە ئێمە ئیزن و مەجالی گەڕانەوەمان نەبوو، و ژیان و جیهانێکی بێگانەمان بەسەردا سەپابوو، لەڕێی هوونەری گۆرانی و موزیکی کوردی من خوڵقام، سەرەتا وەک بوونێکی فیزیکی و جەستەیی لە دایک و باوکێکی بایولۆژیکی خوڵقابووم، بەڵام ئەم جارە لەڕێی هوونەر و موزیک وەک بوونێکی زەینی، نەتەوەیی و کوردانە خوڵقامەوە، موزیک بۆ من بوو بە ڕووحی بەرنگاری دژ بە هەموو هێرش و هەڕەشەکانی ئەو جیهانە داگیرکەرە کە حەولی بەکلۆنی‌کردن و داگیرکردنی منی دەدا، موزیکی کوردی و دەنگی مامۆستایان ماملێ، زیرەک، خالەقی، هۆمەر دزەیی، ساڵح دیلان و شارووخ و شێعرەکانی مامۆستایان هێمن، هەژار، گۆران و ....هتد منیان وەک بوونێکی کورد خوڵقاند، منیان گرێ‌داوە بەو جوغرافیایەی کە لێی تاراندرابووم، من ئەو نەیە بووم کە لە نەیستان دابڕابووم و ناڵەم تێکەڵی نەی موزیکی کوردی کردبوو و ئەم لێك‌گێردانەوە زەینیە، بەربەستێکی قایم و پۆڵایین بوو لە بەتاڵ بوون و توانەوەم لە ناو شووناس و بوونی ئەوی‌ترێکی‌کە بێگانە بۆ منی داڕشتبوو. ئەم سەردەمە لە هەناوم‌دا سنووربەندیەک لەنێوان من و ئەوی‌تردا دەرکەوتبوو، ئەم کەلێن و قەڵشە لەنێوان من و ئەوی‌تردا ئەکتیڤ ببو، بەڵام هێشتا نەکەوتبوومە بەرەی بەربەرەکانی، بەرخۆدان و دژکردوە بە دژ ئەوی‌تری داگیرکەر، ساڵی شەست‌ویەک گەڕاینەوە مەهاباد، ئەمجارە منی زەینی و ڕووحی تێکەڵ دەگەڵ ئەم ژینگەیە بوومەوە کە بە شێعر و گۆرانی خوڵقاندبویانم، دیارە گەڕانەوەم تەنیا تێکەڵ بوونەوەیەک نەبوو، بەڵکە سەیروورەتی خوڵقاندنی لە هەناوی منه‌دا پەرە پێ‌دا، من نەگەڕامەوە ئەو کوردستانەی کە بەجێم هێشتبوو، کوردستانی ئێستا مەیدانی خەبات، پێشمەرگە، چەک و فیشەک بوو بە دژ داگیرکەر، تێگەیشتن لەو فەزا و کەشەش بۆ من هەر لەڕێی موزیک و هوونەری گۆرانێوە بوو، دەنگەکانی شۆڕشی کوردستان: ڕەزازی، جەزا، نەجمەی غوڵامی و دواتریش تاهیر خەلیلی ئەم بوونە کوردانە داڕێژراوەری لە هەناوی منا لەگەڵ شۆڕشی کوردستان گرێ داوە. هوونەر بوو بە ئامرازی خوڵقاندنی من و جیهانێک پڕ لەشۆڕش و نەتەوە، بوو بە ڕایەڵی تێگەیشتن و فامی جیهانێک کە وەک جیهانی شۆڕش، خەبات‌و کوردایەتی پێناسەدەکرا و دەکرێت. لەڕاستی‌دا هوونەری گۆرانی و مۆزیک ببوونە ڕوحی‌نەتەوەیی، خوڵقینەری دێمۆگرافیەکی کۆمەڵایەتی بوون لە هەناوی تاکی کوردا کە سنووربەندێکی پۆڵایین و قایمی هەبوو لەگەڵ ئەم فۆڕماسیونە جەعلی‌و دەسکردەی‌کە ئەوی‌تری دژەکورد دایڕشتبوو، مۆزیک و گۆرانی کوردی ڕێک بەرگێڕەوە، هەڵگێڕەوە، ڕاپەڕێنەر بوو، بەری‌گرتبوو بە پەرە و سنووربەزاندن و داگیرکارێکانی ئەویهتری دژەکورد و تاکی کوردی هەڵگێڕابوە لە فۆڕمێکی دەسکرد بەرەو فۆڕمێکی لۆکاڵی و ڕاپەڕینەر بوو بە دژ ئەو داگیرکەرەی حەولی پێش‌گرتن بە دەرکەوتنی خودێکی سەربەخۆی کوردانەی دەدا.

بێ‌گومان هوونەری کوردانە و هوونەرمەندی کورد لەوەها کەش و هەوایەک‌دا بەمانای بوونێکی ناو ژینگەیەکی ڕواڵەتی کە بە زمانی کوردی وەک دیاردەیەکی ڕواڵەتی گۆرانی دەکووت نیە، بەڵکە هوونەری کوردانە یانی نەخشاندنی جەوهەر و ڕوحی ژینگەیەک کە وەک کوردستان سنووربەندی دەکرا و چڕینی مێلۆدی و شێعرگەلێک کە جوغرافیای وینا و ڕووحی کوردانەی تیا نەخشاوە. ئا ڕێک لەو کات و بەستێنە دایە کە هوونەر و هوونەرمەند دەبنە ڕووحی نەتەوە و لەگوێن ڕووحی نەتەوە دەردەکەون.

سەرچاوە: هونەرمەند لەگوێن ڕووحی نەتەوە (بەبیانووی کۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر خەلیلی) – ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ (mamle.net)

۱۴۰۲ آذر ۳, جمعه

مۆدێڕنیتەی‌سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان







 

(دەس‌پێک، تایبەت‌مەندی و ڕەوت‌ناسی)

شاهۆ حوسێنی

هاتنە ناو کایەی‌سیاسی بەشێوەیەکی ڕێکخراوەیی‌و بکەڵک وەرگرتن لە فۆڕماسیونی ڕێکخراوە مۆدێڕنەکان لەکوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی ‌نۆزدەی ‌زایینی‌و سەرەتاکانی دەرکەوتنی کۆڕوکۆمەڵە کوردێکان، ئەمە بەو مانایە نیە کەسیاسەت لەناو کوردا نەبوە، چما باوەڕمان بەمە هەبێت کە سیاسەت زانستی دەسەڵات و حکوومەتە، ئەوا حەول بۆ بنیادنانی دەسەڵاتی کوردی و کوردسەروەری حەتتا بەر لە دەرکەوتنی نەتەوەخوازی وەک دەرکەوتەیەکی مۆدێڕن لەناو کوردستانا هەبوە و مێژۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێشووتر، بەڵام سیاسەت بە شێوەیەکی‌مۆدێڕن کە لەخۆگری دەرکەوتنی شووناسی‌کوردی وەک پاڕادایمێکی بەرهەمی پێوەندی تاکی کورد لەگەڵ ژینگەی کۆمەڵایەتی و کلتووری خۆی، زەینی کوردی وەک وێنا، فام و تێگەیشتنێکی سەربەخۆیان لەخۆی‌و جیهانی دەوروبەری، نەتەوە وەک فۆڕمێکی‌کۆمەڵگایی نوێ و هەستی پێوەندی بان بنەماڵەیی، عەشیرەیی و ئایینی، دەرگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەرکەوتنی کۆڕ‌وکۆمەڵە کوردێکان سەرەتا لە باکوور و دوایی لە باشوور و لەپاشان لە ڕۆژهەڵات. واتە دەشێ بگوترێ کە مۆدێڕنیتەی سیاسی بە دەرکەوتنی کۆڕوکۆمەڵە کوردێکان لە کوردستان دەستی پێ‌کرد.

 

ئەرکی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە کوردستان:

بێ‌گومان مۆدێڕنیتەی سیاسی وەک ڕەوت و دەرکەوتیەک کە لەسەر بنەمای تایبەت‌مەندی و ئاڵوگۆڕی‌گەلێکی تایبەتی هزری، کلتووری و کۆمەڵایەتی بەرهەم هاتوە، لە کوردستان جیاوازی زۆری هەبوە لەگەڵ رۆژئاوا، لەڕاستی‌دا وێکچووی دەسکەوتەکانی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە کوردستان‌جیاواز بوە لەڕۆژئاوا. مەبەستی مۆدێرنیتەی‌سیاسی لە کوردستان ڕەوتێک بۆ دێمۆکراتیزاسیون و مۆدێڕنیزاسیونی دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵگای سیاسی ئەم جۆرەی لە ڕۆژئاوا سەری هەڵداوە نەبوە، بەڵکە ڕەوتێک و دەرکەوتەیەک بوە بۆ ڕووبەروو بوونەوە، بەگژداچوون و بەربەرەکانی دەگەڵ کلۆنیالیزمی نەتەوەی باڵادەستی حاکم کە لەڕێی هێزی سیاسی، نیزامی، ئابووری، کلتووری و کۆمەڵایەتی حەولی ئاسمیلەکردنی کورد و کوردستانی داوە. واتە مۆدێڕنیتەی‌سیاسی دەرفەتێک‌بوە بۆ ڕزگاری، ئازادیخوازی‌و سەربەخۆیی. لەڕاستی‌دا مۆدێڕنیتەی سیاسی بۆ کورد ڕێ‌وشوێنێک لەژیانی سیاسی‌دا بوە کە لەسەر بنەمای سەربەخۆیی، بنیادی ژینگەیەکی‌سیاسی و داڕشتنی جیهانێکی‌سیاسی کوردانە لەناو ژێئۆپۆلەتیکی کوردستان‌دا بەرهەم بهێنێت، تا بەم شێوەیە زنجیرەکانی دەسەڵاتی ئەوی‌تری داسەپاو بەسەر کوردا بپسێنیت، ئەم ڕەوتە ڕێک لەوکاتەوە دەست پێ‌دەکات کە مرۆڤی کوردی دەرک و تێ‌گەیشتنی لە خۆی وەک کورد دەگۆڕدرێت، بەجۆرێ کە سەرچاوەی ئاگایی و تێ‌گەیشتن لەخۆی و جیهان لە سەرچاوەگەلێکی ئایینی‌ڕا کە لە دەرەوەی کۆمەڵگای کوردی‌ڕا داسەپاون دەگۆڕدرێت و حەول دەدرێت لەناوخۆی کۆمەڵگا، ژینگەی کۆمەڵایەتی و مێژووی کوردا سەرچاوەی بۆ بدۆزرێتەوە.

بەواتەیەکی‌تر دەشی بگوترێ کورد لەڕێی مۆدێڕنیتەی سیاسی حەولی چارەسەری دوو پڕۆبلماتیک دەدات،  یەکەم پڕۆبلماتیکی مەعرفەت‌ناسی لەرێی دەرچوون لەبازنەی فام و تێگەیشتوویی دەرکی‌و ناکوردانە و گەران بەشوێن سەرچاوە ناوخۆییەکان‌دا، دووهەم پڕۆبلماتیکی سیاسی، لەڕێی داڕشتنەوەی یاساکانی ژیانی نەتەوەیی و گشتگیری تاکی کورد لەناو کۆمەڵگای کوردستان‌دا. بەکورتی مۆدێڕنیتەی‌سیاسی لە کوردستان بە مانای وڵامەکانی سوبژەی کوردی بە پڕۆبلماتیکی سیاسی و نەتەوەییە

 

دەرکەوتنی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە ڕۆژهەڵات

ئاگایی نەتەوەیی، هەستی دەروەست بوون بە کۆمەڵەیەکی‌بان بنەماڵە و عەشیرە لە رۆژهەڵات بەناوی نەتەوەی کورد، زۆر درەنگ‌تر لە نەتەوەخوازی فارس و مۆدێڕنیتەی ئێرانی دەرکەوت، ئەگەر مۆدێڕنیتەی ئێرانی دەژکردەوەیەک بۆ دەستبەرکردنەوەی سەربەخۆیی و دەرچوون لەژێر تەنگەژەی دەست‌تێوەردانەکانی ڕووس و بەریتانیا لە کاروباری حکوومەتی ناوەندی دابوون، ئەوا نەتەوەخوازی کوردی و مۆدێڕنیتەی سیاسی سەرەتاکەی هەست بەژانی جیایی نەتەوەیی کورد، دابەش بوونیان لەنێوان چوار وڵات، ئیستبداد و گوشارەکانی نەتەوەخوازی و مۆدێڕنیتەی فارس لە ئێران بوو. حەولەکان بۆ ئاسیملە کردنی کورد لەناو ئەو شووناس و پێکهاتەیەدا کە کورد هەستی بە هاوبەشێتی نەدەکرد لەگەڵیا. بە کورتی دەشێ بگوترێ کە مۆدێڕنیتەی سیاسی لە ڕۆژهەڵات بە مەبەستی پێکانی چەند ئامانجی سەرەکی دەرکەوت: بەزاندنی سنوورە دەسکردەکانی کە کوردیان پارچە کردبوو، خۆ دەرخستن و خۆبنیادنانەوە لە ڕۆژهەڵات و دەرچوون لەژێر تەنگەژە و گوشارەکانی شۆڤێنیسمی فارس لە ئێران.

دەرکەوتنی سمکۆی شکاک و حەولی دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کوردی یەکەم حەولی پراکتیستانە بوو بۆ سەربەخۆیی کوردی کە ڕاستەوخۆ دژکردەوەیەک بوو بە دژ دەسەڵاتی سەرەرۆی شۆڤێنیسمی فارس. بەڵام دەرکەوتنی کۆمەڵەی ژ-ک یەکەم هەنگاوی پێکهاتەخوازانە و شووناس‌خوازانە بوو کە لەڕێی گۆرێنی دیمۆگرافی زەینی بێگانە لەناو تاکی کورددا و داڕشتنەوەی زەینێکی کوردانە لەناو تاک و کۆمەڵگای کوردی دا حەولی داڕشتنەوەی مەعریفیانەی کورد و کوردستانی دەدا، کۆمەڵەی ژ-ک بەر لەوەکە هەنگاوێکی پراکتیستانە بۆ بنیادنانی دەسەڵاتێکی کوردی بێت، حەولێکی ڕادیکاڵ بۆ دامەزراندنی فۆنداسیونێکی زەینی کوردانە بوو، لەڕاستی‌دا دەشێ بگوترێ کە کۆمەڵەی‌ژ-ک دەس‌پێکی مۆدێڕنیتەی سیاسی لە کوردستان و نەتەوەخوازی سوبژێکتیڤیستانە لە ڕۆژهەڵات بوو، لەو ڕۆوە کە ئامانجی کۆمەڵە دەرخستنی سوبژەیەک و بوونێکی سەربەخۆ لە تاکی کورد بوو ڕەوتێکی مۆدێڕن بوو و بەو هۆیەوە کە ئامانجی دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆی لەسەر ئەساسی سوبژەی کوردی بوو، حەولێک و کۆششێک لەناو چوارچێوەی مۆدێڕنیتەی سیاسی‌دا بوو.

لەپاش هەرەسی کۆماری کوردستان و دەرکەوتنی فۆڕمێکی نوێی خەباتی سیاسی لە ڕۆژهەڵات کە بە ئەکتیوکردنەوەی حیزبی دیمۆکرات دەستی پێ‌کردەوە، حیزبی سیاسی بوو بە چوارچێوەی خەبات و بەستێنی بەربەرەکانی بۆ پارێزگاری لە مافی نەتەوەیی کورد، بەڵام ئەم ڕەوتە خەسارگەلێکی لەهەناوی خۆی‌دا هەڵگرتوە، بۆ تێگەیشتن لەم خەسارانە پێویستە لە دەلاقەی کۆمەڵ‌ناسی حیزبی سیاسی‌ڕا تیشک بخرێتە سەر دەرکەوتنی حزیبی سیاسی، ئەرک و کارکردەکانی.

 

 

 

کۆمەڵناسی حیزبی سیاسی

ئەلف: حیزبی سیاسی لە رۆژئاوا

حیزبی سیاسی وەک پێکهاتە و فۆڕمێکی سیاسی نوێ بەرهەمی مۆدێڕنیتەی سیاسی، دەرکەوتنی دەوڵەتی مۆدێڕن، سەرکەوتنی دیمۆکراتیزاسیون و سێکۆلاریسم لە ڕۆژئاوایە. لە ئاستی کۆمەڵایەتی‌دا لێکەوتەکانی دەرکەوتنی بۆرژوازی، جێ‌هێشتنی دەروەستی بە بنەماڵەی گەورە، عەشیرە و تایفە بەرەوە دەروەستی بە چین و توێژی کۆمەڵایەتی کە بەرهەمی پەرەی ئابووری و دەرکەوتنی کۆمەڵگای پیشەیی بوو. ئەم ڕەوتە سیاسیە وەک زەروورەت بەرهەم‌هێنی حیزبی سیاسی بوو، پێکهاتە گەلێک کە لەسەر قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان هەم بە مانای شەرعییەتی دابڕان و قەڵشەکان و هەمیش شەرعییەتی نوێنەرایەتی ئەم قەڵش و کەلێنانە دەرکەوتن. لەڕاستی‌دا دەرکەوتنی حیزبی سیاسی هەم شەرعییەتی دا بە قەڵش و کەلێنەکان و هەمیش خۆیان بوونە نوێنەری قەڵش و کەلێنەکان لە بەستێنی کێ‌بڕکێ بۆ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات و نوێنەرایەتی چین‌و توێژەکانی کۆمەڵگا. گومان لەوەدانیە کە هەر ئەم قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتیانە بەرهەمی جیاوازی نەزەری و ئاوێنەی باڵانوێنی ئەندێشەی جیاواز لە کۆمەڵگا و بە کورتی پلۆرالیزم لە هەموو بوارەکان‌دایە، بە واتەیەکی‌تر بۆیە حیزبی سیاسی وەک چەرخ‌دەندەی دیمۆکراسی پێناسە دەکرێت، چوون هەم بەرهەمی جیاوازی و فەرەییەکانی ناو کۆمەڵگایە، هەم نوێنەرایەتی فرەییەکان دەکات و هەم پارێزەری فرەییەکانی ناو کۆمەڵگایە. ئەم ڕەوتە ڕەنگدانەوەی ئاڵوگۆڕی و کێشەکانی کۆمەڵگایەکە کە مسۆگەر بوە و پێویستی بە ئاڵوگۆڕی هەیە بۆ پێشکەوت و خۆ رێکخستن لەگەڵ ڕەوتی ئاڵوگۆڕیکان.

1-    فۆڕماسیونی کۆمەڵگای ڕۆژئاوایی: سەرتا نەتەوە فۆڕمی گرتوە و وەک بازنەیەک پارێزەری فرەییەکانە و پێش دەگرێت بە پاڕجە بوونی کۆمەڵگا. لەپاشان چین و توێژەکان دەرکەوتوون و حیزبی سیاسی شەرعییەتی پلۆرالیزمی فرەییەکان شەرعییەت دەبەخشێت و نوێنەرایەتیشان دەکات

 


 

2-   فۆرمی کۆمەڵگای کوردستان: لە غیابی دەرکەوتنی جەغزی نەتەوە وەک کۆگشتیەک کە چین و توێژەکان لە هەناوی ئەودا دەرکەون و پێش بگرێت بە پارچە بوونی کۆمەڵگا، قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان ئەکتیڤ کراون و کۆمەڵگا پارچە بوە

 

 

 


ب: حیزبی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان

 بەپێچەوانە کۆمەڵگای کوردی و کوردستان پێویستی بەدەرکەوتن، مسۆگەربوون و هەر بەو پێیەش یەکگرتوویی هەیە، واتە کێشەی نەتەوەیی بە مانای شەرعییەتی دەرکەوتنی کورد و کوردستان وەک کۆمەڵگایەکی نەتەوەیی، مسۆگەر بوونی وەک کوردستان، سنووربەندی سەربەخۆیانە لەگەڵ ئەوی‌تر سەرەکی‌ترین و بنەڕەتی‌ترین کیشەی کوردستانە، جا کە کوردستان وەک فۆڕماسیونێکی سوبژێکتیڤ دەرکەوت ئینجا لەناو جەغزی ئەم فۆرماسیونە نەتەوەییەدا بۆ دیمۆکراتیزاسیون و پاراستنی فرەیی و پلۆرالیزم دەشی قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان شەرعییەت پەیدا بکەن و لەسەر ئەساسی ئەوان پێکهاتەگەلێکی سیاسی بۆ نوێنەرایەتی سەرهەڵبدەن. ئەوە لەکاتێک‌دایە کە بەر لە مسۆگەر بوونی فۆرماسیونی نەتەوەیی حیزب‌گەلێکی سیاسی لە رۆژهەڵات کە هەرکام نوێنەرایەتی ڕەوتێک دەکات لەسەر لێواری قەڵش و کەلێنە کۆمەڵایەتێکان دەرکەوتوون و دابڕاوەکۆمەڵایەتێکانیان ئەکتیڤ کردوە، لە کاتێکا کورد پێویستی بە یەکگرتوویی و یەکپارەچەیی بۆ مسۆگەر بوونی وەک کورد و کوردستان هەیە. گرینگ‌ترین خەساری ئەم ڕەوتە ئەمەیە کە حیزبی سیاسی وەک مەکینەیەکی گەورەی سیاسی بە ئارامی کەوتۆتە ژێر ڕکێفی چینی پڕۆفێشناڵی پراگماتیسم کە بەرەبەرە بۆ مسۆگەرکردن و پەرەی هێژمۆنی خۆیان هەڵکەوتەکانی هزری‌و بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەکتیڤی حیزبی بەشێوازگەلێکی جیاواز وەلا دەنێن. ئەم چینە لەڕیی ئەزموون و ئاگابوونی بە شێوازەکانی ناوخۆیی حیزب و لێهاتوویەکانی لە یاسا و ڕیساکانی بۆرۆکراتیکی حیزبی، سنوورێکی لە زەمانەت و گەڕانتی بۆ مانەوەی خۆی بە دەوری خۆی‌دا دەکێشێت و پایەکانی دەسەڵات و هێژمۆنی خۆی قایم دەکات، ئەم چینە دەگاتە ئاستی ئاڵۆگۆرهەڵنەگری دائیمی و دەسەڵاتی رەها لەناو حیزب‌دا، بەجۆرێ کە تاکە ڕێگای بۆ جێگرتنەوەی ئەم چینە پیری و چوونە سەری تەمەن و مەرگە. خەساری گرینگی‌تر ئەمەیە کە ئاڵوگۆڕی بەرەیی زۆر بە دەگەمن روودەدات، هەر بۆیەش هەرجۆرە نوێ‌خوازیەک، نوێ‌بوونەوەیەک‌و هەرجۆرە ئاڵوگۆڕیەکی هزری و مەعریفی مەجالی دەرکەوتنی نیە. سانترالیزم و داخراوی برۆکراتیک پێش بەهەرجۆرە هەڵگەڕانێک لەخوارێ‌را بۆ سەرێ دەگرێت. لەئاکام‌دا مەجالی هەرجۆرە نوێ‌بوونەوەیەک ناڕەخسێت، بەشداری گشتگیر لە ئەمری ڕێبەڕی ڕوونادات، و حیزبی شۆڕشگێڕ تووشی برۆکراتیزم و گنخان دەبێت.

لەڕاستی‌دا بەهۆی دابەزاندنی نەتەوەخوازی وەک بەشێک لە ڕەوتی مۆدێڕنیزاسیون لە ئاستی سیاسی‌دا بۆ مسۆگەرکردن و دەستەبەرکردنی دەسەڵات، پێگەی حیزبی سیاسی لە کەرەسەیەک بۆ بەرهەم‌هێنانی ئاڵووێری ڕادیکاڵ دەبێتە پاشکۆی ڕەوتێکی دەوڵەتی و بەرەوە بەشداری لە دەسەڵاتی مسۆگەری ئێستا یان داهاتوو.

 

 

 


۱۴۰۲ آذر ۱, چهارشنبه

توهم دشمن، تثبیت قدرت و گسترش هژمونی

 






(توافق حماس و اسرائیل کوتاەمدت‌و شکنندە)

شاهو حسینی

نظامهای ایدئولوژیک اساسا بر اساس نوعی آگاهی کاذب، متوهم و فرضی استوار هستند. چنین نظامهای با خصوصیت شیزوفرنیک رهبرانشان عموما در نوعی توهم از دشمن فرضی خود را ملزم بە تقابل، تخاصم و تضاد می‌دانند، زیرا توهم دشمن و احساس دشمن فرضی هم از نظر آنها موجد آمادگی دائمی جهت دفاع می‌شود و هم یکی از ارکان اساسی تثبیت قدرت چنین حکومتهایی از طریق خلق اطاعت، تسلیم و رضا در جامعە می‌باشد. در واقع حکومتهای ایدئولوژیک از طریق ایدئولوژی رسمی حکومتی جامعەرا به صورت خطی سازمان دادە، کنترل کردە و کنش افراد را در مسیر دلخواه، بە صورت‌هماهنگ‌ و منسجم فرم می‌دهند. جمهوری اسلامی از آن جمله حکومتهای ایدئولوژیک مذهبی است که هموارە با تصور دشمن فرضی و در نتیجە تقابلی ایدئولوژیک که محضول توهم و شخصیت شیزوفرنیک رهبرانش می‌باشد، در داخل هموارە در راستای سرکوب مخالفان و دگراندیشان حکومت کردە و در خارج از طریق جذب و ایجاد ساختارهای موازی و همسو با سیاستهای خود به تقابل با دشمن فرضی و خیالی پرداختە است.




 

توافق با حماس توافقی‌مقطعی و کوتاەمدت

حماس بە مثابە یک ساختار شبەنظامی و ایدئولوژیک خود را ملزم بە نبرد در دو جبهە می‌بیند، جبهەاول تقابل درون اجتماعی برای تثبیت قدرت و هژمونی خود در جامعە فلسطین است، او در یک نبرد سرنوشت‌ساز با فتح و کودتایی سرنوشت‌ساز توانست سیطرە و اقتدار خود را بر غزە تحمیل نماید. جبهە دوم نبرد با اسرائیل است، حماس در ابتدا به مثابە یک سازمان مدنی و خیرییە درصدد جذب کمک و توزیع آن در جامحە فلسطینی بودە، اما پتانسیل بالای آن خیلی زود توسط جمهوری اسلامی کشف و باتوجە بە طمع و حرص قدرت و تمایل رهبران آن به کسب قدرت سیاسی، خیلی زود از اخوان‌المسلمین مصر جدا و به جمهوری اسلامی پیوست. به این ترتیب به بخشی از نگاه ایدئولوژیک جمهوری اسلامی تبدیل گشتە و بە صورت ابزار پیشبرد سیاستها و اهداف استراتژیک جمهوری اسلامی در آن منطقە تبدیل شد. اما چرا ایران بە ایجاد گروههای نیابتی و استفادە ابزاری از آنها پرداخت؟

جمهوری اسلامی هموارە غرب را دشمن و تهدید امنیتی برای بقای خود دانستە، زیرا پرداختن غرب بە مسائل عمدە از جملە نقض حقوق بشر در ایران، تلاشهای ایران برای گسترش تسلیحات کشتار جمعی، برانمەهای تهدیدزای موشکی و هستەای ایران، از نظر جمهوری اسلامی دخالت در امور داخلی ایران و تهدیدی حلیه موجودیت جمهوری اسلامی تلقی شدە. بنابراین در کنار تقویت بنیە نڤامی خود از طڕیق پیشبرد برانمەهای متعدد نظامی به ایجاد گروههای نیابتی هم پرداختە، زیرا جمهوری اسلامی می‌داند کە توان پرداختن به جنگ در یک جبهەمستقیم با غرب را ندارد، و البته غرب هم جنگ مستقیم با ایران را در برنامە استراتژیک خود ندارد، بنابراین جمهوری اسلامی از طریق گروههای نیابتی و از جملە حماس تلاش می‌کند با ایجاد جنگهای کم‌دامنە و کوتاه مدت، از تهدید علیەخود پیشگیری کردە و تضمینات لازم برای بقای خود را فراهم نماید. بنابراین حملات حماس، تحرکات و تهاجمات حماس نوعی تحرکات کم‌دامنە و محدود در جهت سیاستهای پیشگیرانە و بازادارندگی جمهوری اسلامی می‌باشد. هر بار کە حماس با اسرائیل درگیر شدە، دستگاە دیپلماسی جمهوری اسلامی کە تا سطح تدارکات‌چی گروههای نیابتیش تنزل پیدا کردە، شروع بە تحرکات منطقەای کردە برای پیشگیری از نابودیش توسط اسرائیل و با توافقی محدود و کم‌دامنە حماس توانستە جان سالم بەدر ببرد، این بار نیز حماس بە توافقی با اسرائیل نزدیک است، اگرچە صدمات شدید و خردکنندەای از اسرائیل خوردە، اما بە احتمال زیاد در قبال ماندن در غزە و نسپردن غزە بە فتح عقب‌نشینی گستردەای خواهد کرد و توافقی محدود و کم‌دامنە دیگری همچون گذشتە با اسرائیل خواهد کرد. این تهاجم و تسلیم حماس در واقع دو هدف عمدە جمهوری اسلامی را براووردە می‌کند: اولا تخاصم با دشمن فرضی توهم را حقیقی جلوە خواهد داد، دوم با نجات حماس ابزار تحرکات بعدی را هموارە حفظ خواهد کرد.

آنچەکە در این میان هیچ مرهمی برایش نیست، بخشیدن جان و زندگی هزاران انسان از کودک، زن و پیر گرفتە تا سرزمینی کە ویران شدە و با خون دل باید ساختە شود، بە قیمت سیاستهای تجارمابانە حماس و جنگ‌افروزانە جمهوری اسلامی.

۱۴۰۲ آبان ۲۹, دوشنبه

زمینەهای ظهور بنیادگرایی اسلامی در خاورمیانه






شاهو حسینی

بەنظر می‌رسد, بنیادگرایی امروزه برزرگترین چالش و تهدید علیه مدرنیزاسیون، دمکراتیزاسیون و توسعه‌یافتگی در خاورمیانه باشد. جریانی که اساسی‌ترین و بارزترین مشخصه و ویژگیش بازگشت به سنت، ضدیت با مدرنیتەسیاسی(دولت مدرن دمکراتیک، عقلانیت‌وعقل‌گرایی، توسعەیافتگی اقتصادی)، ضدیت با سکولاریسم و سکولاریزاسیون و بەحاشیه‌راندن زنان می‌باشد. به نظر می‌رسد که بسترهای فرهنگی، اجتماعی خاورمیانه که در طول سدەهای امپراطوری عثمانی از طریق تقویت ارزشها و هنجارهای دینی را راستای تحکیم و گسترش هژمونی و اقتدار امپراطوری عثمانی به شدت مذهبی شده، پس از ظهور خاورمیانه نوین نیز دچار تغییر فرهنگی نشده و فرهنگ‌اسلام‌گرایی در راستای تقویت پایگاه عرب‌گرایی و ناسیونالیسم عربی بازتولید و تقویت‌گردیده. از سوی‌دیگر شکست شبەمدرنیته‌سیاسی و شبەمدرنیسم در خاورمیانە زمینەهای مناسب فرهنگی، اجتماعی و سیاسی را برای بازگشت، توقیت و گسترش بنیادگرایی اسلامی در خاورمیانە فراهم نمود، در کنار این دو عامل ظهور اسرائیل به مثابه نمایندە ناسیونالیسم یهودی‌و جمهوری اسلامی به‌مثابە برساختە بنیادگرایی شیعە زمینە تقویت و گسترش ضلع سوم بنیادگرایی کە همان بنیادگرایی سنی باشد را فراهم نمودند.

 

جنگ‌های پیشگیرانه در خاورمیانه

سقوط شوروی و تبعات گسترده آن در اروپای شرقی و خاورمیانه انکارناپذیر و گسترده بوده، غرب به دلیل هژمونی شوروی در خاورمیانه و نفوذ در ساختارهای قدرت خاورمیانه نوین پس از جنگ‌جهانی اول همواره تلاش می‌کرد تا از گروههای اسلامی و اسلام‌گرایی در راستای تقابل با شوروری و پیشگیری از هژمونی منطقەای و جهانی لنینیسم حمایت‌و پشتیبانی نماید، برآیند آن حمایت از اسلام‌گرایی در ایران علیە لنینیسم سازمان‌یافتە کە نمود بارز آنها حزب تودە و چریکهای فدائیان خلق بودند منجر بە هژمونی اسلام‌گرایی و سقوط حکومت پهلوی در ایران برای پیشگیری از یک انقلاب کمونیستی بود. در افغانستان همگراکردن اسلام‌گرایان برای جنگی فرسایشی با نیروهای شوروی و حکومت کمونیستی حاکم بر آن، بسترهای طالبانیسم را فراهم نمود. پس از سقوط شوروی، غرب در سیاست خارجی دچار نوعی چالش و خلاء گردید زیرا برای دەهها استراتژی سیاست خارجی خود را براساس تقابل با شوروری، پیشگیری از هژمونی شوروری و بازدارندگی قدرت شوروری طراحی می‌کرد، اما با فروپاشی شوروی که با آن سرعت بدون شک قابل پیش‌بینی نبود، غرب دچار نوعی چالش و خلاء شد، از سوی دیگر بنیادگرایان اسلامی کە تا قبل‌از این خود را در تقابل با شوروری می‌دیدند، با حذف شوروری و گسست و شکاف عمیق میان آنها و غرب، به یکباره خود را در تقابل با آمریکا یافتند. حملات یازدە سپتامبر پای غربیها را بە نوعی دیگر از اقدمات پیشگیرانە در خاورمیانە کشاند، تقابل با بنیادگرایی دینی و حامیانش، این حضور بانی دو جنگ در خاورمیانه بود، ساقط کردن طالبان و جنگ دوم علیه صدام حسین که منجر به سقوط صدام و خلاء قدرت در عراق و هرج‌ومرج در فضای خاورمیانه شد. این وضعیت تنها شاید یک برآیند داشت گسترش و هژمونی بنیادگرایی در خاورمیانه و تبدیل جمهوری اسلامی به پدر معنوی، حامی مالی و حامی نظامی بنیادگرایی در خاورمیانه.




 

بسترهای رشد بنیادگرایی در خاورمیانه

شاید مهمترین بستر رشد بنیادگرایی در خاورمیانه، بستر فرهنگی باشد، مبانی نظری دینی، ارزشهای و هنجارهای اسلامی که بزرگترین و برجستەترین فرم دهندە بە شالکە فرهنگی خاورمیانە می‌باشد، شاید بزرگترین سهم را در رشد بنیادگرایی در خاورمیانە داشتەاست. توسعە انسانی بە صورت افزایش بی‌رویە جمعیت و بالا بودن نرخ زاد و ولد در خاورمیانه، بدون تردید بانی یک ارتش بالقوە برای رشد و گسترش بنیادگرایی در خاورمیانە بودە و هست. وضعیت بد اقتصادی، گسترش فقرفزایندە و درنتیجە عدم توسعەیافتگی خاورمیانە دیگر بستر مهم رشد بنیادگرایی در خاورمیانە بود. از سوی دیگر تبدیل شدن خاورمیانە به بزرگترین انبار تجهیزات و تولیدات نظامی‌ و در نتیجە راحت‌تر شدن و تسریع دسترسی بە سلاح نقش و تاثیر غیرقابل انکاری در رشد و گسترش بنیادگرایی در خاورمیانه داشتە است. تضاد و تقابلاتی ایدئولوژیک و گفتمانی در خاورمیانە کە برآمدە از تنوع فرهنگی و زیست اجتماعی خاورمیانه می‌باشد نیز نقش غیرقابل انکاری داشتە است. حکومتهای دیکتاتور، منازعات ملی‌ملیتهای تحت ستم، منازعات‌دینی و تقابلات درون اجتماعی در خاورمیانه هم می‌توان گفت که نقشی مهم داشته. به‌طور خلاصه بنیادگرایی بەمثابە ساختار بحران‌ و دربرگیرندە چالش و بحران، برآیند و برآمدە محیط بحرانی و بحران‌زای خاورمیانه می‌باشد. کە درخلاء مدرنیته و درنتیجه فرهنگ تحمل، مدار و تساهل، در غیاب حکومتهای دمکراتیک و عقلانیت باورمند به پلورالیزم بانی تقابلات و جنگهای خونین بودە. امروزه جمهوری اسلامی بە مثابە بزرگترین حامی همەجانبە بنیادگرایی در خاورمیانه، هر جا کە خلاء قدرتی باشد نفوذ کردە و می‌توان گفت کل خاورمیانه عمق استراتژیک ایران بە حساب می‌آید. جمهوری اسلامی دو هدف عمده را از این روند دنبال می‌کند: اول تضمین بقای رژیم، حاکمیت و هژمونی خود در خاورمیانه و دوم بەچالش کشیدن نفوذ و هژمونی غرب در خاورمیانه است، ایران دورە پهلوی اگر ژاندارم منطقە در دورە جنگ سرد جهت حفاظت از هژمونی و نفوذ غرب بودە، ایران دورە جمهور اسلامی به ژاندارم منطقە در راستای حفاظت از مانفع روسیە و چین تبدیل شدە است.


۱۴۰۲ آبان ۲۶, جمعه

روان‌شناسی تروریسم حکومتی جمهوری اسلامی









(به بهانه ترور وکیل آزادی و وکیل‌مدافع حقوق آزادیخواهان سهراب رحمتی)

شاهو حسینی

ترور واکنشی خشمگینانه، عاجزانه، تمامیت‌خواهانه و ترسویانه به کنش، تقابل و به چالش کشیده شدن است، خشمی به‌دلیل ترس، عجز و ناتوانی در مهار دیگری از یک سو و از سوی دیگر ناتوانی نظری و معرفتی در پاسخ‌گویی به چالشهای نظری پیش‌رو. ترور در واقع نوعی استراتژی در جهت پیشگیری از هژمونی خودتوانمندسازی دیگری به‌دلیل ضعف در توانمندی و کمبود در امکانات مشروع جهت دفاع از خود می‌باشد. بنیادگرایی و تروریسم ژانوس جهان سیاسی در حکومتهای ایدئولوژیک هستند. بنیادگرایی مبانی نظری برای مشروعیت حذف دیگری و ترور بستر عملی برای حذف دیگری را در جغرافیای سیاسی حکومتهای ایدئولوژیک فراهم می‌کند. ترور در واقع در حکومتهای ایدئولوژیک بازتاب نگرانیها، مطلوب‌ها و بی‌تابی‌های غیرقابل کنترل حکمان در تقابل با روندهای مدرن‌خواهی، آزادیخواهی، سکولاریزم و دمکراتیزاسیون است.



تروریسم حکومتی در کردستان

جمهوری اسلامی به مثابه نظامی ایدئولوژیک به مشخصه‌های تمامیت‌خواهی، خودمطلق‌پنداری، خودحق‌پنداری و توهم مشروعیت الهی، به دلیل عدم باور به مشروعیت ارادی، اختیاری و آزاد انسانها، برای تدوام سلطه، حاکمیت،هژمونی و اقتدار خود همواره از ابزار زور، تهدید، زندان، اعدام و ترور نهایت استفاده را بردە است. جمهوری اسلامی به دلیل ماهیت دیکتاتوری خود حضور، وجود و بودن هیچ دیگری و غیریتی را برنمی‌تابد، به دلیل فقدان مبانی نظری برای توجیه و تشریح مشروعیت خود، ناتوانی در اقناع‌سازی جامعه و افراد هموراه نیازمند زور، تهدید و ترور است. کردستان به مثابه مهد مدرنیته در ایران به دلیل مبارزات سوبژکتیویستانه در جهت پیشگری از استحاله فرد کردی و کرد ملی در هویت تحمیلی حکومتی همواره متروپل ترور حکومتی بوده. تلاش برای فرم دادن به خود به مثابه سوبژه کردی، برساختن هویتی مستقل و خودبنیاد، انکار هویت تحمیلی حکومتی و تلاش برای بازیابی هویت تاریخی خود، کردها همواره با سرکوب، ارعاب، لشکرکشی و ترور مواجه بوده‌اند. تروریسم حکومتی در کردستان پس از جنبش ژینا اما تلاشهای مزبوحانه برای سرپوش گذاشتن بر شکستهای حکومتی در کردستان است، تلاش برای فرار از ترس، آزادی‌خواهی و مشڕوعیت روزافزون قیام ژینا به مثابه قیامی هویت‌خواهانه و آزادیخواهانه، قیامی در راستای احیای نقش ارزشمند و خردمندانه زن به مثابه بودی مستقل که تحت ستم و استثمار مردسالاری اسلامی قرار گرفته، اما در این جبش زنده بودن خود را به اثبات رساند. ترور اما نه تنها از اراده، غیرت، شهامت و کنش‌خردمندانه مبارزات کردستان از یک سو و از سوی دیگر ترس، عجز و حقارت حکومت نخواهد کاست، که جمهوری اسلامی و ماشین ترور آن در غزه، لبنان و عراق زیر حملات خردکننده و نابودگر جهان سکولار و آزادیخواه قرار گرفته است. آزادیخواهی پایدار و پویاتر خواهد شد و تروریسم و بنیادگرایی نابود.

منبع تصویر: ایران‌وایر

 

۱۴۰۲ آبان ۲۴, چهارشنبه

بحث روز - مهمان برنامە: شاهو حسینی، محقق

 


در این مصاحبه به این نکات پرداختەام:

1-  زمینەهای تاریخی و گفتمانی تقابل اسلام و یهودیت با نگاهی به آیات قرآنی و ناسیونالیسم یهودی

2-  خاورمیانە همچون متروپل تقابل بنیادگرایی دینی به این دلیل کە تقریبا تمام ادیانی کە داعیە الهی و آسمانی دارند در این ژئوپولتیک ظهورکردەاند.

3-  بررسی زمینهای ظهور حماس و نتایج ظهور بنیادگرایی در غزه: انجام خدمات عمومی به عنوان بخشی از فعالیتهای مدنی قبل از عمل سیاسی و اقدام برای کسب قدرت توسط حماس در واقع کلید آفرینش محبوبیت بود، حماس به عنوان یک سازمان شبه مدنی، امدادرسان و خیریه ابتدا در صدد هژمون کردن نام خویش در محیط جغرافیایی غزه بود. غزه به عنوان تکه شرقی فلسطین همجوار مصر است در حالیکه تکه غربی آن یعنی کرانه باختری همجوار اردن می‌باشد. این همجواری در واقع می‌تواند به شکل سمبلیکی معرف اندیشه و تاثیرگذاری نوعی تفکر بر همسایه کوچک باشد، در کرانه باختری که همجوار اردن است، تفکرات ناسیونالیستی، عربیسم، دولت‌مداری و اندیشه حاکمیت به سوی کرانه باختری جریان پیدا کرده، در حالیکه در غزه که همجوار مصر می‌باشد از دیرباز بنیادگرایی اسلامی، اخوانیسم نفوذ و هژمونی پیدا کرده است. وضعیت اقتصادی و معیشت مردم در هر دو بخش فلسطین وابسته به کمکهای مختلفی است که دریافت می‌کنند، اما در غزه به دلیل فعالیتهای مسلحانه حماس و محاصره اقتصادی آن به خصوص پس از کودتای حماس در سال ٢٠٠٧ فقر و بیکاری به شدت افزایش یافته، این وضعیت در کنار کمکهای حماس به مردم که عمدتا امروزه از جمهوری اسلامی دریافت می‌کند، توانسته بر گسترش هژمونی حماس تاثیرگذار باشد. در واقع حماس از طریق استفاده ابزاری از فعالیتهای مدنی توانسته هژمونی و محبوبیت کسب نماید.

 

 

 

حماس و استفاده ابزاری از غزه

 

برای حماس به مثابه یک سازمان بنیادگرای جهادی استفاده از هر ابزاری برای مقابله، کسب مشروعیت و محبوبیت و تقابل با دشمن قابل توجیه است، آنها از مساجد، زیرزمین کودکستانها، مدارس و بیمارستانها به عنوان انبار مهمات، نقطه‌ای برای موشک‌پرانی و حمله به اسرائیل استفاده می‌کنند، آنها با ایجاد تونلها در خاک غزه هیچ نقطه امنی برای پیشگیری از حمله اسرائیل باقی نگذاشته‌اند، آنها البته که نیک می‌دانند، اسرائیل به عنوان استراتژی مقابله به مثل به هر نقطه‌ای که با موشک‌پرانی و حمله مسلحانه به عنوان کانونی برای تهدید امنیت استفاده‌شود، حمله می‌کند و در این میان شهروندان مدنی از کودک، زن، پیر وبیمار عموما قربانی این حملات می‌شوند. این دقیقا بخشی از پلان و نقشه حماس است، حماس با این نقشه درصدد برساختن چهره‌ای مظلوم از مردم غزه به عنوان قربانیان حملات اسرائیل است در ظاهر و در باطن آفرینش محبوبیت برای خود از طریق ایفای نقش حامی و پشتیبان مردم، این در حالی است که اقدمات حماس هیچ تناسبی با خواستهای ملی مردم غزه نداشته و حماس عموما نقشه‌گردان سیاستهای جمهوری اسلامی است، آنها به مثابه سازمانی تجاری از طریق جذب سرمایه و کمکهای جمهوری اسلامی خود را فربه کرده‌اند، این در حالی است که مردم مدنی غزه قربانیان سیاست تجارت‌مابانه حماس گشته‌اند. نکته قابل تامل اینجاست که اساسا حماس به عنوان یک سازمان بنیادگرای سنی هیچ‌گونه خوانش و تفکر دینی مستقلی نداشته و آبشخور فکری آن تفکرات رادیکال سیدقطب و ایدئولوژی شبه انقلابی، پوپولیستی و مستبدانه جمهوری است.