مهمانان:
سیاوش محمدی، فعال سیاسی
شاهو حسینی، محقق
شاهۆ حوسێنی
مێتاپاڕادایم چەمکێکە بۆ پێناسەکردنیپاڕادایمێک کە سووژەی توێژینەوەکانی ئەو پاڕادایمێکیتر یان کۆگشتیەک لە پاڕادایمەکانیترە. واتە
مێتاپاڕادایم خۆی پاڕادایمێکە کە شرۆڤەی کۆگشتی پاڕادایمە مومکینەکان دەکات. مێتاپاڕادایم
مەجالی کردنەوەی دەلاقە بۆ توێژینەوەی جیاواز و نوێ لەمەر سووژەکان و دیاردەکان
دەڕەخسێنێت، بۆشاییەکان دەردەخات و شێوازێکی نوێ شرۆڤە و تیشک خستنە سەر کێشە و
چالشەکان دەردەخات. گرنیگترین جیاوازی مێتاپاڕادایم وەک پاڕادایم لەگەڵ
پاڕادایمکان لەوەدایە کە شرۆڤەیەکی بێلایەن لە دیاردەکان و پاڕدایمەکان
دەخاتەڕوو. مێتاپاڕدایم لەڕاستیدا بە پێچەوانەی پاڕادایمەکانیتر کە دیاردەکان،
کێشەکان و سووژەکان پاژەکی دەبینن، پاژەکی پێناسە و شرۆڤەیان دەکەن، ئەوا
مێتاپاڕادایم بەشێوەیەکی بەربڵاو و گشتگیر دیاردەکان و سووژەکان دەبینێت، پێناسە و
شرۆڤەیان دەکات. ئەم کێشەیەی پاڕادایمەکان گریگنترین هۆکار و بەستێنە بۆ لێکدابڕاوی
پاڕدایمەکان، قوڵتربوونەوەی کەلێن و قەڵشی نێوان پاڕادایمەکان و لە ئاکامدا
کەلێنی کۆمەڵایەتی و لێکدابڕاوی کۆمەڵگا، چین و توێژەکان.
پاڕادایمەکانی نەتەوەیی لە کوردستان:
پاڕادایمەکانی نەتەوەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەگشتی
دەشێ دابەش بکرێن بەسەر سێڕوانگەی گشتیدا کە ئەگەرچی ئەم ڕوانگانە لە ڕواڵەتی
نەتەوەیی بووندا هاوبەشن بەڵام لە بەرە، لا و ئاسۆی مەبەستدا جیاوازیان هەیە و
بەم شێوەیە دەشێ باس لە باڵی ڕاست بە تایبەتمەندی گرینگیدان بە زمان، ڕواڵەتەکانی
کلتووری وەک بەرگ، کلتوور، بەها و نۆڕمە لۆکاڵیکان، باڵی چەپ بە گرینگیدان بە
دیاردە گشتگیرە جیهانبێکان بەتایبەتی دیاردەی ئابووری و دیاردە زەینێکانی وەک
عەداڵەت و بەرابەری و هەروەها باڵی ئایینی بە پێداگری لەسەر دیاردەی هاوبەشی
ئایینی بکرێت.
باڵی ڕاستی نەتەوەخواز: دەرکەوتنی ڕەوتە کلتووری و کۆمەڵایەتییەکان
لە باکوور لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم کارتێکەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش
دانا، بەجۆرێ کە یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لە ڕۆژهەڵات لە لایەن سمکۆوە دەرکرا و بەم شێوەیە
حەولەکان بۆ پەرەی هەستی نەتەوەیی دەستی پێکرد، ئەم ڕەوتە لە کۆمەڵەی ژ-کدا دەگاتە
لووتکە، کۆمەڵەی ژ-ک بەرهەمی ئاڵوگۆری سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووری ڕادیکاڵ لە ئێران
بوو کە ڕەزاشا بەرهەمی هێنابوو، بۆیەش دەشێ بگوترێ کە کۆمەڵە سەرەتای حەولی نەتەوەخوازی
سوبژێکتیڤیستانە و رووناکبیرانە لە ڕۆژهەڵات بوو بە مەبەستی پەرەی ئاگایی و وشیاری
نەتەوەیی کە لە تەنیشت فۆڕماسیونێکی کۆمەڵایەتی، بڵاڤۆکێکی بە ناوی نیشتیمان هەبوو،
بەم شێوەیە یەکەم حەولی ڕوناکبیرانە لە ڕۆژهەڵات ڕەوتێکی نەتەوەخوازنەی هەبوو، ئەندامانی
کۆمەڵەی ژ-ک هەڵقوڵاوی چینی مامناوەندی کۆمەڵگا، خاوەنی هزر و ئەندێشەی نەتەویی و
خوازیاری پەرەی کۆمەڵگای کوردی بوون. لە ڕاستیدا کۆمەڵەی ژ-ک دەژکردەوەیەکی نەتەوەخوازانە
و مەدەنیانە بوو بە مەبەستی پەرەی وشیاری نەتەوەیی، بەربەرەکانی لەگەڵ هێژمۆنی پانئێرانیزم
و تواندنەوەیی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات.
باڵی چەپی نەتەوەخواز: چەمکی چەپ لەخۆگری ڕوانگە و مانای
جیاوازە، بەربڵاوترین مانای چەپ دژایەتی لەگەڵ کۆنسێرڤاتیسم و نەزمی مەوجوودی پەسیوە،
لەهەمان کاتدا سۆسیالیستەکان، لێنینیستەکان، ترۆتێسکیستەکان و بە گشتی ڕەوتە جیاوازەکانی
کە سەرچاوەی ڕوانگەکانیان لە ئەندێشەی مارکسڕا ئاوی دەخواردەوە خۆیان وەک چەپ پێناسە
دەکرد. مەبەست لە چەپ لە ڕۆژهەڵات دیارە بە گشتی خوێندنەوە و مانای دووهەمە کە هێژمۆنترین
ئایدلۆژی لەو ناوەدا لێنینیسم و مائۆئیسم بوو. چەپ لە ڕۆژهەڵات لە ژێر کارتێکەرتی
چەپی ئێرانیدا و بەگشتی وەک بەشێکی پێکهاتەیی لە چەپی ئێرانی دەرکەوت. تێکچوونی
کۆماری کوردستان، غیابی نەتەوەخوازێکی بیرمەندانە و مەعریفیانە لە کوردستان، پەرەی
چینی مامناوەندی، پەرەی خوێندکارە کوردەکان لە زانکۆکانی ئێران و هێژمۆنی چەپ لە
ئێراندا بەگشتی، بەستێنەکانی لاوازبوونی نەتەوەخوازی ڕاستیان لە ڕۆژهەڵات خوڵقاند
و بەم شێوەیە چینێکی خوێندکاری لاوی زانکۆکان دەرکەوتن کە لە ژێر کارتێکەری ئەم
فاکتەرە ناوخۆییانە و هێندێک فاکتەری دەرەکی وەک شکستی ئەمریکا لە ڤیەتنام، سەرکەوتنەکانی
چەپ لە ئەمریکای لاتین و... کەوتنە ژێرکارتێکەری ئەو فۆڕم لە فام و ئاگاییە. ئەوان
وەک بەشێک لە بەدەنەی نەزەری و پێکهاتەیی چەپ بە تایبەتی حیزبی تودە و چریکەکانی فەدائیانی
خەڵق کەوتنە ژێر ڕکێفی ئایدۆلۆژیای مارکسیسم-لێنینیسم کە ئایدۆلۆژێکی دەسەڵاتخواز
و دەرەکی بوو. لە ڕاستیدا ئەم ڕەوتە لەپاش ڕووخانی کۆماری کوردستان و کەوتنە ژێر ڕکێفی
ڕواڵەتی حیزبی دێمۆکرات بۆ خۆسازکردنەوە و خۆتەیارکردنەوە لەلایەک و پارێزراوبوون
لە هێرشەکانی دەسەڵاتی محەمەدڕەزاشای پەهلەوی لە ڕۆژهەڵات لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا
و بەتایبەت لە ناو خوێندکاراندا پەرەی ئەستاند، دیارە حیزبی تودە ئەو کات حیزبێکی
خاوەن هێژمۆنی سەراسەری و بەربڵاو لە ناو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران بوو. لە
پاش پەسیوبوونی حیزبی تودە و دەرکەوتنی ڕوانگە فۆندامێنتاڵ و ڕادیکاڵەکان لە ناو
لاوانی چەپ لە ئیران و دەرکەوتنی چریکەکانی فەدائیانی خەلق کە بەپێچەوانەی حیزبی
تودە دەستیان بۆ چەک و بەربەرەکانی چەکداری لە دژی ڕژێمی پەهلەوی برد، بەشێکی زیاتری
خوێندکارانی لاوی کورد تێکەڵاوی بیرۆکەی چەپ بەگشتی بوون. دیارە لەناو حیزبی دێمۆکراتیشدا لەژێر
خوێندنەوەی جیاوازی دکتۆر قاسملوو ڕوانگەی چەپ دیاردەیەکی تەواو جیاوازی بەخۆیەوە
بینی، قاسملوو لەژێر کارتێکەری ڕەهەند و دیاردە مۆدێڕنەکانی چەپی ڕۆژئاوایی، بەرەی
کلتووری هزری خۆی لەگەڵ چەپی ئۆرتۆدۆکسی ئێرانی جیا کردەوە و چەپی وەک جیهانێکی
زەینی پێشڕەو لە خزمەت نەتەوەخوازی کوردی بە مەبەستی تەیارترکردن، کۆکتر کردن و
گشتگیرکردنی نەتەوەخوازی کوردی تێکەڵاوی بزاڤی نەتەوەخوازی کوردی کرد.
نەتەوەخوازی ئایینی: بێگومان ئایینی بوون تایبەتمەندیەکی
گرینگی کۆمەڵگای کوردییە و ئایینخوازی و کلتووری ئایینی لەناو کوردستاندا ڕەوت و
دیاردەیەکی جێگرتوو بووە. بەڵام ئایینی ئایدۆلۆژیک و سیاسی وەک ناوەرۆکی بزاوتێکی
سیاسی بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتێک و بەشداری لە دەسەڵاتی تازە سەقامگرتوو ڕەنگە مێژووەکەی
زۆر کۆن نەبێت و ڕەنگە هێژمۆنترین ناو لەو ناوەدا ئەحمەدی موفتیزادە بێت، ڕەوتی
ئایینی لە ڕۆژهەڵات تا بەر لە سەر کەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ژێر کارتێکەری ڕەوتی
ناسیونالیستی و چەپدا کاریگەری و نفوزێکی ئەوتۆی نەبوو، بەڵام سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی
ئێران و مسۆگەر بوونی دەسەڵاتێکی فۆندامێنتالی ئایینی بۆ دژایەتی و سەرکووتی ڕەوتی
نەتەوەخواز و چەپ بەستێنەکانی بۆ پەرەی ڕەوتی ئایینی لە خزمەت بەرژەوەندی دەسەڵاتی
ئایینی تازە پێگەیشتوو لە تاران لەبارتر کرد. مەکتەب قورئان و ڕەوتی ئیخوان (جەماعەتی
دەعوەت و ئیسلاح) دەشێ وەک دوو بەرەی بەهێز و هێژمۆنی ئایینی لە کوردستان ئاماژەیان
پێ بکرێت. ڕەوتی نەتەوەخوازی ئایینی تا ڕادەیەکی زۆر لە ڕووی مەعریفییەوە لە ژێر
کارتێکەری ڕەوتێکی هێژمۆنی ناوخۆیی کە ناوەند و تەوەرەی مەعریفییەکەی عەلی شەریعەتییە
و ڕەوتێکی دەرەکی کە ناوەند و تەوەرە مەعریفییەکەی سەیید قوتبە، دەرکەوتوون. گرینگترین
دیاردەی مەکتب قورئان وەک ڕەوتێکی ئایینی لایەنگری مەکتب قورئان له بەشداری
چالاکانەی سیاسی بە مەبەستی پشتیوانی لە نەزمی سیاسی تازە دەرکەوتووی ئیسلامی و بەشداربوون
لە دەسەڵاتی سیاسی بوو. لەکاتێکدا گرینگترین دیاردەی ئیخوانیەکان پێگەیاندنی
کلتووری، ئایینی و هزری بوو، ئەگەر چی لەپاش دەرکەوتنی ڕەوتی ڕێفۆرمخواز لە ئێران
حەولیان دا بە چوونە ژێر باڵی سیاسی ئەم ڕەوتە بگەنە ناوەندەکانی سیاسی وەک پاڕلمان
و بەشداری سیاسیش بن، بەم شێوەیە دووهەم جیاوازی گرینگی ئەم دوو ڕەوتە ئایینیە لە
کوردستان لایەنگری مەکتەب قورئان لە شێوازی شۆڕشگێڕانە بوو بۆ ئاڵوگؤری، بەجۆرێ کە
گەوهەرێکی ئایدۆلۆژیکی بەهێز لە ناو ڕوانگەکانیاندا هەبوو، بەڵام ئیخوانییەکان ڕێفۆمخواز
دەرکەوتن و حەولیاندا لەڕێی ناوەندەکانی حکوومی خواستەکانیان بەرەو پێش بەرن.
دیارە تەنیا دیاردەی نەتەوەیی لەنێو رەوتی ئایینیدا بەرگی کوردی، زمانی کوردی و
هێندێک دیاردەی کلتووری کوردیە، واتە ڕوانگەیەکی ئۆبژێکتیڤیستانەیان لەمەر خود وەک
کورد هەیە، ئەوان بەهۆی هێژمۆنی باوەڕی ئایینی و ئیسلامی بەسەریاندا و کەوتنە
ژێرڕکێفی ڕوانگەی ئیسلامی هیچکات توانایی دەرکەوتنیان وەک بوونێکی هزری و مەعریفی
جیاواز لە تاران وەک مێترۆپۆلی دەسەڵاتی شیعە و ژێئۆپۆلەتیکی عەڕەبی وەک مێترۆپۆلی
نەزەری سووننە نەبوە. بۆیەش نەتەوەخوازی ئایینی لە کوردستان تەنیا لە فۆڕم و
ڕواڵەتدا ماوە و نەیتوانی بەرهەمهێنی ڕوانگەیەکی سۆبژێکتیڤیستانەی لەخۆگری
دیاردە هزری و مەعریفێکانی هەڵقوڵاوی ژینگی کۆمەڵایەتی و کلتووری کوردستان بێت،
ئەوان هەموو کات هەڵگری کلتووری ئایینی و هزری ئیسلامی بەرهەم هاتووی دەرەوەی
سنوورەکانی کوردستان بوون، بۆیەش هیچکات نەیانتوانی خزمەت بەنەتەوەخوازی کوردی
وەک بوونێکی هزری، شووناسی و ڕوانگەیی جیاواز بکەن. بەواتایەکیتر ئاگایی و وشیاری
ئەوان بەرهەمی ژینگەیەکی دەرەکی و دژبەری کوردستان بوو، بۆیەش کورد، کوردستان و
کوردایەتیان وەک کلتوور و کۆمەڵگایان وەک کەرەسەیەک بۆ خزمەت بەو وشیاری و ئاگای
دەرەکی دەکار دەکرد.
وێکچووی ئەم سێ
روانگەیە دەشێ بگوترێ بە سیاسی کردنی نەتەوەخوازی، نەتەوە و پاڕادایمەکانی
نەتەوەییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئاسۆی مەبەستی ئەم سێ پاڕادایمە دەست بە دەسەڵات
ڕاگەیشتن لەڕێی پاڵنان بە هەستی نەتەوەیی و دەستەبەر کردنی دەسەڵات لەلایەن
لایەنێکی کوردستانیە بە مەبەستی پشکواندنی کورد و کوردستان وەک بوونێکی جیاواز
لەوەیتری کوردی.
ژینگە پاڕادایمێک بان پاڕادایمەکانیتر:
ژینگە وەک پاڕادایم بێگومان جیاوازە لەگەڵ ژینگە وەک
ناسێنەری شوێن، لەڕاستیدا ژینگە وەک پاڕادایم ئاماژە بە بوونێکی هزری و مەعریفی
خاوەن پێوەندی هۆدارە لەگەڵ مرۆڤ. ئەگەر ژینگەی ئۆبژێکتیڤ وەک شوین، جێگە و مەکان،
بەستێنێکە بۆ دەرکەوتنی، پەرە و دەوامی ژیانی بوونەوەرەکان و یەک لەوان مرۆڤ بە
مانای بوونەوەرێک لە جیهانی تاکێتیدا، ئەوا ژینگە وەک پاڕادایم بوونێکی سوبژێکتیڤە
بە مانای بەستێنێکی زەینی و مەعریفی هەڵگری مانا، سیمبۆل و هێما گشتێکان بۆ دەرکەوتن،
پەرە و دەوامی ژیانی مانایی و سێمبۆلێکی مرۆڤەکان بەمانای بوونەوەرگەلێک لێکگرێدراو
و لێکهاڵاو. ژینگە وەک پاڕادایم ئاماژە بە کۆگشتیەک یان سیستمێکی ڕوانگەییە بۆ
کارتێکەری لەسەر زەینەکان و بگرە سەردەمێکی مێژوویی بەشێوەیەکی ئاگایانە. دەوری ژینگە
وەک بەستێن و بوونێکی ئۆبژێکتیڤ لە ژینگەدا وەک پاڕادایم، دەوری ڕیکخەری ئاگایی و
بەستێنی خوڵقاندنی مانای گشتی و نەتەوەییە. ژینگە وەک پاڕادایم لەڕاستیدا بە مانای
چوارچێوەیەکی مانایی و سەمبۆلیکە کە ڕەوایەتگێڕەوەی هاوبەشێکان، خواستەکان، ڕایەڵەکان
و ئارەزۆکانی کۆمەڵگایەکی مرۆییە بە مەبەستی کارتێکەری لەسەر پێکهاتەی زەین بۆ وەدەستگرتنی
کۆنتڕۆڵو وشیاری نەتەوەیی.
ئەگەر پاڕادایمەکانیتری نەتەوەیی لە کوردستان
ڕەنگدانەوەی ژینگەی کلتووری و کۆمەڵایەتین، لێکەوتەی فۆڕمێک ئاگایی و تێگەیشتووین،
ئەوا ژینگە وەک مێتاپاڕادایم فۆنداسیون، چەق و تەوەرەی ژیانی مرۆڤەکانە، ژیان بەبێ
ئازادی، بەبێ ڕوانگەیک لەمەر بەهەست و جەهەننەم، بەبێ عەداڵەتی کۆمەڵایەتیش درێژە
پەیدا دەکات، بەڵام ژیان بەبێ ژینگە، بەبێ شووێنێک بۆ لێککۆبوونەوە و دەرکەوتنی
ڕوانگەکان لەمەر ئازادی، خوا و بەرابەری غەیری موومکینە، لەناو چوونی ژینگە، بە
مانای لەناو چوونی هەموو لۆژیکە مەعریفێکانە بۆ لێک کۆبوونەوە، پێکەوە ژیان و
بیرکردنەوە لە ئازادی، خوا و بەرابەری، ئا لێرەیە کە ژینگە دەبێتە مێتاپارادایم و
بان هەموو پاڕادایمەکانی کە مرۆڤی کەرت کردوە، لێکدابڕاندوە و قەڵش و کەلێنی
خستۆتە نێوانیان، دەبێتە پرد، دەبێتە ڕایەڵ و لێکیان گرێ دەداتەوە، لەدەوری یەکیان
کۆدەکاتەوە، جیاوازێ هزری و مەعریفێکان کاڵ دەکاتەوە، کوردستان لەناو ژینگەدا
دەبێتە یەک کوردستان، لە هەناوی ژینگەڕا کوردستانێک دەردەکەوێت، لەناو ژینگەدا
کوردێک، کوردایەتیەک دەردەکەوێت، کە بان ڕوانگە جیاوازەکانە لەمەر کورد و
کوردایەتی، کاتێ ژینگە دەبێتە چوراچێوەیەکی مەعریفی، هزری و تەوەرەی مێنتالیتەی
مرۆڤی کوردی، بۆ هۆی ئەوەکە ژینگە یەک خوێندنەوە، یەک مانا و یەک شووناس پەیدا
دەکات بۆ مرۆڤی کورد، ئەوا کوردایەتیەک، نەتەوەخوازیەک و کوردستانێکی جیاواز لە
پاڕادایمەکانیتر دەردەکەوێت. کێشەی ژینگە کێشەیەکی بان چینایەتی، ئایینی و روانگەییە،
کێشەیەکی بان مرۆیی و کۆمەڵایەتیە، ژینگە هەموو جیهانی زەینی و ڕواڵەتی مرۆڤە،
ژینگە یانی هەموو یان هیچی ژیانی مرۆڤ، بۆیەش تا ئەو رادیە هێز و ئاوز بەرهەم
دەهێنێت کە بە تووندی لێکمان گرێ بداتەوە. کوردستان وەک ژینگە و ژینگە وەک
مێتاپاڕادایم بان هەموو پاژەکێکان وەک گشت و کەلان بوونێک، کورد لێک گرێ دەداتەوە،
ئەوەیە ڕەمزی ئاگری ژینگە، یەکگرتوویی تاکی کورد و پاراستنی ژینگە وەک کوردستان.
سەرچاوەی وێنە: ماڵپەڕی کوردستانو کورد
شاهۆ حوسێنی
پلاتفۆرم وشەیەکی ئینگلیزیە، بەهۆی ئەوەکە مەکۆ و شوێنی
دانیشتن، جێگرتن و دابەزینە دەشێ پێی بگوترێ "سەکۆ"، ڕەنگە ریک مانای
پلاتفۆرمیش نەگەیەنێت، بەڵام ئەمە لەبەر چاوبگرن کە بڕیارە شتێک لەسەر ئەم سەکۆیە دەربخرێت،
دابنیشێت یان جێبگرێت. دیارە پلاتفۆرم بەتەنیا سەکۆیەکی ویشک و ڕواڵەتی بۆ
دانیشتن یان جێگرتن نیە، بەڵکە سەکۆیەکی زیندوو و یاریدە دەریشە کە توانایی
وەگەڕکەوتن، پشکووتن و دەرکەوتن بەو پڕۆگرامانە دەدات کە لەسەر ئەم سەکۆیە
دادەنیشن و جێدەگرن.
لەزانستی کامپیوتێردا پلاتفۆرم یان بنپێکهاتە کە دەشێ
وەک بەستێنو توێش پێناسە بکرێت، خاوەنی بنەمایەکی هاوچەشنە بۆ دابەزاندن، پەرە و
نواندنی پڕۆگڕامگەلێکی دابەزاو و بەکاربراو. لەڕاستیدا پلاتفۆرم لەنێوان دوو
بەشی سیستمی کۆمپیوتێر واتە ڕەق ئامێر یان سازەی کۆمپیوتێر و پڕۆگرامەکان یان
نەرمئامێرەکاندا خانەخوێیە، پلاتفۆرم ئەم بەشەیە کە مەجالی ئەمە دەڕەخسێنێت تا
هەر پڕۆگرامێک بەشێوەیەکی ڕێکوپێک، کەڵک لە کۆگشتیەک ڕێسایکار بە مەبەستی تایبەت
و گەیشتن بە ئامانج وەربگرێت. کەوابێ پلاتفۆرم لەم ڕەوتەدا بنەمایەک دەڕەخسێنێت تا
ئامانج سەرکەوتوانە دەستەبەر بکرێت. لەزانستی کۆمپیوتێردا هێندێک لە نەرمئامێرەکان تەنیا بۆ یەک پلەتفۆرم داڕێژراون، بۆ وینە
پڕۆگرام گەلێک هەن کە تەنیا لە سەر پلاتفۆرمی ویندۆز یان مەک دەشێ دابەزێندرێن و
دەکار بکرێن. هێندێ پڕۆگرام و نەرمئامیریش هەن کە چەند پلاتفۆڕمین cross-platform))، واتە دەشێ
لەسەر پلاتفۆڕمگەلێکی جیاواز داببەزێندرێن.
نەتەوەخوازی لەگوێنەی مێتانەرمئامێر:
نەرمئامێر کۆگشتیەک لە پڕۆگرامەکان لەخۆدەگرێت، کە
دیاری دەکات سیستمێکی لەژێر کۆنتڕۆڵ و چاوەدەێریدا چکارێک بکات، چلۆن کاربکات و
چلۆن ڕێکوپێکی و پێوەندی لە نێوان ڕەقئامێرەکانی ئەو سیستمە بەرقەرار بێت. دەشێ
بگوترێ کە هەر سیستمێک بە مانای کۆگشتیەک لەڕەقئامێرەکان پێویستیان بە نەرمئامێرەکان
هەیە بۆ وەرگەڕکەوتن، زیندووبوون و دەرکەوتن. نەرمئامێرەکان کۆگشتیەک لە داتاکان
و ڕیسایکارەکان لەخۆدەگرن کە ئەرک و وەزیفەی ڕەقئامێرەکان هەژمار دەکرێن.
ئەگەر کۆمەڵگا و ئەم پێکهاتەی کە تاکەکان تیا لە دەوری
یەک کۆ دەبنەوە وەک سیستمێک لە رەقئامێرەکان بە مانای پێکهاتە ڕواڵەتێکان
لەبەرچاو بگرین، دەشێ گوتار، ئایین، ئایدۆلۆژی، فەلسەفە و ئەندێشە گشتگیرەکانی
کۆمەڵگا وەک نەرمئامێر لەبەرچاو بگیرین کە لەخۆگری داتاگەلێک وریساگەلێکی
ڕاپەڕاندنی ئەرک و وەزیفەن بۆ بەردەوامبوون، پەرەئەستاندن و زیندوومانەوەی
کۆمەڵگا وەک سیستم. ئەمەی ئەم پڕۆگرامانە وەک نەرمئامێر لەگەڵ کۆمەڵگا وەک سیستم
و ڕەقئامێر لێکگرێدەداتەوە و ئەم بەستێنە دەڕەخسێنێت تا نەرمئامێر توانای
وەگەڕکەوتنی هەبێت لەناو سیستمدا پلاتفۆڕمە، واتە پڵاتفۆڕم ئەم ناوبژیوانەیە کە نێوندگیری
دەکات لەنێوان پڕۆگرامەکان و سیستمدا بۆ وەگەڕکەوتن، ئاییسان و جێبەجێ بوونی
پڕۆگرامەکان و لەئاکامدا ئییسان و دەوامی پراکتیک و راپەڕاندنی ئەرکە دیاریکراوەکانی
سیستم. کەواتە دەشێ بگوترێ کە لەغیابی پلاتفۆرم نە سیستم زیندوە و نە پڕۆگرامەکان،
یانی پلاتفۆرم ئەو سەکۆ، بەستێن و بنپێکهاتەیە کە لەنێوان سیستم و نەرمئامێردا
مەجالی وەگەڕکەوتنی داتاکانی نەرم ئامێر دەڕەخسێنێت تا سیستم مەبەست و
ئامانجەکانی بپێکێت.
کلتوور،بەها و نۆرمە گشتگیرەکان لەڕاستیدا لەناو هەر
کۆمەڵگایەک دەشێ وەک پلاتفۆرم لەبەرچاو بگیرین و چاویان لێ بکرێت، ئەوان بەستێن،
سەکۆ و بن پێکهاتەیەکن کە وەک ناوبژیوان لەنێوان کۆمەڵگا وەک سیستم و ئایین،
فەلسەفە و ئەندێشەکان وەک نەرمئامێر پردی پێوەندین و مەجالی نواندنی ئەرک و
وەزیفە دەدەن و گەیشتن بە ئامانج و مەبەست دەرەخسێنن.
نەتەوەخوازی وەک کۆگشتیەک لە داتاکانی وەک ئایین،
ئایدۆلۆژی، فەلسەفە و ئەندێشە گشتگیرەکانی کۆمەڵگا دەشێ وەک مێتانەرمئامیر سەیری
بکرێت کە لەسەر کلتوور، بەها و نۆرمەکان وەک سەکۆ، بنپێکهاتە یان پلاتفۆرمدا
دەردەکەوێت و مەجالی وەگەڕکەوتنی بۆ دەڕەخسێت، بە هەر ڕێژیەک کۆمەڵگا بتوانێ
سەربەخۆ بێت لە بەرهەمهێنانی پلاتفۆرمدا و پلاتفۆرمەکانی ئەوەندە بەرفراوان بن
بۆ لەخۆگرتنی پڕۆگرام و نەرمئامێری جیاواز و دژبەیەک بە هەمان ڕێژەش نەتەوەخوازی
لەم کۆمەڵگایەدا دەتوانێ سەربەخۆتر، بەرفراوانتر، پلۆڕاڵتر و خاوەنی
جوغرافیایەکی بەربەرینتر بێت و لەئاکامدا یەکگرتووی زیاتر بەرهەم بهێنێت.
نەتەوەخوازی
لەغیابی پلاتفۆرم لە کوردستان
داگیرکراوی کوردستان هەم وەک ژێئۆپۆلەتیک و هەم وەک
کۆمەڵگا لەلایەک بەستێن و مەجالەکانی دەرکەوتنی زمان، کلتوور، بەها، نۆرم و
ئەندێشەی کوردانەی لە کۆمەڵگا زەوت کردوە و لەلایەکی تر زمان، بەها، نۆڕم و
ئەندێشەی ئەویتری بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندوە، ئەم ڕەوتە گرینگترین و بنەماییترین
دیاردە و هۆکارە لەمەر غیابی پلاتفۆڕمێکی کوردانە بۆ دەرکەوتن، جێگرتن و پشکووتنی
نەرمئامیرە کوردانەکانی وەک ئایین، فەلسەفە و ئەندێشە گشتگیرکان، بەجۆرێ کە کورد
لەلایەک لەژێر ڕکێفی پلاتفۆرمی داگیرکەری فارس، تورک و عەڕەبدا بوە و لەلایەکیتر
نەرمئامێرەکانی وەک ئایینی ئیسلامی، پانئێڕانیزم، پانعەڕەبیزم و پانتورکیزم
لەناو سیستمی کۆمەڵگادا ئەکتیڤ کراون، دابەزاون و کاریان پێکراوە. ئەمە ئەم ڕەوتە
بوە کە نەتەنیا کورد نەیتوانیوە ئامانجەکانی بپێکێت، کە حەتتا دەشێ ڕادیکاڵتر باس
لەوە بکرێت، کە ئامانجەکانیشمان کوردانە نین و ئامانجگەلێکی داسەپاوی بەرهەمی
پلاتفۆڕم و نەرمئامیری داگیرکەرن. مێژوو، کۆمەڵناسی، فەلسەفە و ئایدەکان لەمەر
مرۆڤ، کۆمەڵگا و تاک بەجەسارەتەوە دەشێ بگوترێ کە هیچ بەرهەمی ژینگەی کلتووری و
کۆمەڵایەتی کوردستان نین، دەرەکین و هاوردە کراون، بۆیەش ئێمە نەمانتوانیوە لە
غیابی پلاتفۆڕمێکی کوردانە جیاوازی ئایینی، کلتووری، ڕوانگەیی، زاراوەیی و.....
لەدەوری یەک کۆ بکەینەوە و پردێک بەسەر دابڕاوێکان و جیاوازێکاندا لێبدەین.
لەغیابی پلاتفۆڕمێکی کوردانە دژوازەییەکان، جیاوازێکان، دژبەرێکان قەڵش و کەلێنی
قەرەبوو نەکراوەی لە کۆمەڵگای کوردیدا ساز کردوە، لەغیابی پلاتفۆڕمێکی کوردانە،
نەرمئامێرەکان نەیان توانیوە ئێمە بە ئامانج و مەبەستی گشتی کوردی بگەیەنن.
گرینگترین هۆکاری تری دەرنەکەوتنی پلاتفۆڕمێکی کوردانە،
بە سیاسی کردنی هەموو پرسە کۆمەڵایەتی، کلتووری و مرۆییەکانی ناو کۆمەڵگایە.
نەتەوەخوازی بەر لەوەکە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ بەرهەمهێنانی پێکهاتەیەکی
کۆمەڵایەتی یەکگرتوو بێت، وەک ئایدۆلۆژێکی سیاسی و کەرەسەیی سەیری کراوە بە
مەبەستی دەستەبەرکردنی دەسەڵات، هێژمۆنی سیاسی و بەشخوازی سیاسی. نەتەوەخوازی
بەرلەوەکە لە ئاستی ئەندێشە، ئایدە و گوتاردا بپشکوێت، لەداوێنی شەڕی سیاسیدا بە
مەبەستی دەسەڵاتی سیاسی دەرکەوتوە.
ئەگەر کورد نەتوانێ نەتەوەخوازی بکاتە سووژەیەکی ئاکادیمیک،
لەدەرەوەی گوتار، ڕوانگەو ئایدۆلۆژی سیاسیدا، لەناو بازنەی فەلسەفە و کۆمەڵناسیدا
توێژنەوەی زانستی بۆ بکاتو وەک سووژەیەکی کۆمەڵایەتی پەروەردەی بکات، ئەوە
نەتەوەخوازی کوردی لە غیابی پلاتفۆڕمێکی کوردانە، لەخزمەت بەرژەوەندی ئەویتری
کورد کورد وەک کەرەسە دەکار دەکات، دەیکاتە سووتەمەنی بەرژەوەندی و هێژمۆنی ئەویتری
دژە کورد. بێگومان نەتەوەخوازێکی کە لەسەر پلاتفۆڕمی کوردانەدا دابەزابێت، ئەکتیڤ
کرابێت و وەرگەڕخرابێت، دەتوانێ مەبەست و ئامانجەکانی نەتەوەیی کورد بپێکێت. کورد
لە باشترین حاڵەتدا دەکارکەری پلاتفۆڕمی ئیسلامی، فارسی، عەڕەبی، توورکی و چەپی
ئۆڕتۆدۆکسیە کە هیچ دیاردەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ دیاردەی نەتەوەیی کورد نیە.
(با هەڵەکان ببیندرێن)
شاهۆ حوسێنی
هەموو دیاردەیەکی ئایینی ناشێ وەک بۆنەیەکی ئایینی گشتی
سەیر بکرێت، بەهۆی ئەوەکە بۆنە ئایینێ گشتێکان ئیجماعیان لەسەر و هەموو بەهەر
جیاوازیەکی ڕوانگەیی لەسەری کۆکن، بۆ وێنە دەشێ لەدایک بوونی موحەممەد پێغەمبەری
موسوڵمانان، جێژنی قوربانو جێژنی ڕەمەزان ئاماژەیان پێ بکرێت کە موسوڵمانی شیعە و
سووننە بەر هەر جیاوازیەک لەسەری کۆکن و ئیجماعیان لەسەری هەیە کە هاوبەشن ڕایەڵی
لێک گرێدەرەوەن، بەڵام هێندێک دیاردە هەیە کە ناشێ وەک بۆنەی ئایینی گشتی سەریر
بکرێت، بۆ وێنە کووژارانی عومەری کوری خەتتاب، عوسمانی کوڕی عەففان، عەلی کوڕی
ئەبوو تالیب یان حەسەن و حوسێن کورەکانی عەلی، بەهۆی ئەوەکە هەرکام لەم بۆنانە لای
لایەنگرانیان واتە سوونە یان شیعە گرینگایەتی هەیە و بۆیەکی گستی موسوڵمانان نیە.
عاشوڕا بۆنەیەکی ئایدۆلۆژیک
عاشووڕا دەرکەوتەکی مێژوویی نیە، بەڵکە دیاردەیەکی
ئایدۆلۆژیکی ئایینیە کە بە مەبەستی شەرعییەتی شەڕ و بەرەنگاری بە مەبەستی دەست بە
دەسەڵات ڕاگەیشتن داهێنراوە. بە وتەی بەشێکی زۆری عالمانی شیعە حوسێن بۆ دەسەڵات و
بە مەبەستی گەیشتن بە خەلافگەتی موسوڵمانان بە دژ یەزیدی کوڕی موعاویە دەستی بە
جمووجۆڵ کرد و هەر لەسەر ئەم هەڵسووکەوتەش کوژرا، ئەمە بوو بە بنەمایەکی
ئایدۆلۆژیکی و دابڕانێکی قوڵ لە نێوان موسوڵمانان واتە لەنێوان ئەو بەشە کە خۆیان
بە سوننە دەزانی وق ئەو بەشەی کە خۆیان بە شیعە پێناسە دەکرد و لەسەر ئەساسی ئەم
ئایدۆلۆژیەش دەیان و سەدان شەڕ سەری هەڵدا و بە هەزاران مرۆڤ بە شەرعییەتی ئەم
ڕوانگە ئایدۆلۆژیکیە لە هەر دوولا کوژران و تێداچوون، کۆماری ئیسلامی وەک نوینەری
ڕاستەقینەی ئەم ئایدۆلۆژیە، پەرە پێدەر و هەڵگری ئەم ئایدۆلۆژیە بەرهەم هات.
لەڕاستیدا ئەم ئایدۆلۆژیە بەرهەم قەڵش و کەلێنێکی قوڵ و ئەکتیڤی کۆمەڵایەتی لەنێو
کۆمەڵگای ئیسلامی بوو کە بە هەزاران مرۆڤی بێتاوان لەسەر لێواری ئەم قەڵشەدا
کوژران.
هەڵەی پەیامەکەی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی
ئیران:
کێشەی سەرەکی ڕوانینی دەرکەری ئەم پەیامە لەوەدایە کە
ئەم دیاردەیە وەک بۆنەیەکی ئایینی سەیر کردوە لە حاڵێکدا ئەمە بۆنەیەکی ئایینی
ئیسلامی نیە و ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆژیکە کە بەرهەم هێنی قەڵش و دووژمنایەتی و
دابڕانێکی قوڵ لە ناو کۆمەڵگای موسوڵمانان دایە، حیزبێکی سێکۆلار- دێمۆکراتی
نەتەوەخواز رەنگە لەبەر ڕوانگەی گشتی کۆمەڵگای کوردی وەک کۆمەڵگایەکی موسوڵمان، هەست
بە بەرپرسیارێتی بکات لەحاند بۆنە گشتێکان و لێکگرێدەرەوەکان بۆ بەرهەم هێنانی
هەستی پێوەندی نەتەوەیی و لێکگرێدانەوەی گشتی کۆمەڵگا، بەڵام بەهیچ شێوەیەک
پاساو هەڵگر نیە کە بۆنە ئایدۆلۆژیکەکانی دەرەوەی بۆنە گشتێکان کە بەرهەم هێنی لێکدابڕاویی
و چەند بەرەکیە بە لێدوانێک یان دەرکردنی بەیاننامەیەک شەرعییەتی پێبدات،
ڕاگەیەندراوەکەی سکرتێری حدکا لەڕاستیدا شەرعییەت دەدات بە قەڵشی کۆمەڵگای کوردی
لەنێوان شیعە و سوونە، شەرعییەت دەدا بە ئایدۆلۆژێکی بەرهەم هێنی شەڕ و ناتەبایی،
بەهۆی ئەوەکە حوسێنی کورێ عەلی وەک شەهید ناودەبات و ڕەوایەت و گێڕانەوەی
ئایدۆلۆژیکی دەسەڵاتخوازانەی بەشیک لە شیعەکان بەشەرعی دەزانێت. ئەمە ئەم
مەترسێیە کە لەبەر چاو نەگیراوە، ئەوە لەکاتێک دایە کە حدکا دەبا پردی بەسەر هەموو
جیاوازێ ڕوانگەیەکانی ئایینیدا لێدابا و تاکی کوردی وەک بەشێک لە جەستەی گشتی
نەتەوەی کورد بە دەر لە هەر ڕوانگەیەکی
جیاوازی ئایینی و غەیرە ئایینی لێکگرێداباوە.
در این مصاحبە تلاش کردم با گریزی بر مبانی نظری شکلگیری احزاب سیاسی بە بررسی کارکردها و کارویژەهای احزاب سیاسی در ایران و کردستان بپردازم
شاهو حسینی
بدون تردید تنها نسبت و نقطە اتصال
دیکتاتوری و آزادی خون هست، اما این اتصال نه برای تجمیع، ادغام یا استحالە یکیدر
دیگری کە برای انفصالاز یکدیگر، برای گذار از یکی به دیگری است. دیکتاتورها خون
میگیرند، خون میریزند و خون میستانند برای تداوم استثمار، استحمار و استعمار
انسانها، اما در نقطه مقابل آزادی خون میگیرد برای رهایی، برای گسست از بردگی و
مطیع بودن. دیکتاتوری در این روند بود است، خون نابود و آزادی نتیجە، اینجا دیگر
ادغامی شکلنمیگیرد، بلکە نتیجەای از این تضاد و گسست حاصل میشود. در ایران
دیکتاتوری جمهوری اسلامی از همان فردای شکلگیری و مصادرە انقلاب مردم، دست بە خون
مردم و جوانان بردە و آغازین این دستبرد از کردستان شروع شد.
کردستان، آزادی و نفی دیگر بودگی
کردستان نە بەمثابە یک جغرافیا و
ژئوپلتیک کە بە مثابە یک اندیشە، ذهن و منتالیتە محصول دو روند دگردیسی بودە، ابتدا
دگردیسی سلبی کە آن بودی نیستم کە تو من را در آن فرم دادەای و دیگری ایجابی کە من
آن بودی هستم کە خودم بەدان فرم دادەام، این دو دگردیسی در واقع نتیجەاش چیزی جز
آزادی و آزادیخواهی در کردستان نیست. بە همی دلیل است، کە جمهوری اسلامی ر کردستان
مماشاتی با آزادیخواهی، جان جوانان و خون جوانان ندارد. جمهوری اسلامی بانی
ایدئولوژی ابژە پرور، فرم دهندە بە انسان بە مثابە موجودی مطیع، رام و دستپروردە
میباشد کە هدفش برساختن انسانی مطیع و گوش بە فرمان اوامر و فرامین باشد، هیچگونە
اعتمادی بە عقل انسانی ندارد و هیچگونە مشروعیتی برای تعقل، تدبر عقلانی و در
نتیجە انسانی مستقل از آنچە کە او طراحی کردە قائل نیست، در نقطەمقابل این
ایدئولوژی اما گفتمان ناسیونالیسم کردی قرار دارد کە گفتمانی آزادیخواە است و حول
دال مرکزی آزادی، انسان بە مثابە فاعلشناسا و وجودی مستقل فرم گرفتە، این تقابل
بدون تردید تقابلی خونین است، یکی خون میستاند برای رام پروری و دیگری خون میگیرد
برای رهایی.
بدون تردید شهدای خیزش ژینا در
کردستان، شورشیان ملیگرایی هستند کە در تقابل با دیکتاتوری و گردن نهادن بە
فرامین و اوامر ضد بشری جمهوری اسلامی، خواهان آزادی و رهایی هستند. نفی مهمترین
حلقە اتصال جوانان بە انقلاب ژیناست. نفی دیگربودگی، اسارت، حقارت و جذب آزادی،
رهایی و استقلال بودن.
در این گفتگو در مورد اندیشه دکتر قاسملو این نکات را مورد تاکید قراردادەام:
١- دکتر قاسملو برآیند محیط اجتماعی و تاریخی خود است
٢- چپ برای دکتر قاسملو نە در چارچوج لنینیسم یا مائوئیسم کە بازگشت بە سرچشمە اصلی آن یعنی اندیسەهای مارکس است
٣- ملیگرایی و ناسیونالیسم کردی برای دکتر قاسملو امتداد عدالت و انسانگرایی است و در تضاد و تناقض با آن نیست
٤_ از نظر دکتر قاسملو مسالە عدالت و انسانگرایی در ایران بدون حل مسالە ملیکرد غیرقابل تحقق است
٥_ اندیشەهای دکتر قاسملو ترمیدور دکتاتوری و استبداد بە مثابە ایدئولوژی و گفتمان است
٦_ مرکزاگرایان ایرانی بە شدت مخالف اندیسەهای دکتر قاسملو هستند، زیرا مخالف آزادی، دموکراسی برآمدە از مدرنیتە هستند.