۱۴۰۲ مرداد ۸, یکشنبه

لە پەراوێزی ڕاگەیندراوەکەی کاک مستەفا هیجری بەبۆنەی عاشووڕا

 




(با هەڵەکان ببیندرێن)

شاهۆ حوسێنی

هەموو دیاردەیەکی ئایینی ناشێ وەک بۆنەیەکی ئایینی گشتی سەیر بکرێت، بەهۆی ئەوەکە بۆنە ئایینێ گشتێکان ئیجماعیان لەسەر و هەموو بەهەر جیاوازیەکی ڕوانگەیی لەسەری کۆکن، بۆ وێنە دەشێ لەدایک بوونی موحەممەد پێغەمبەری موسوڵمانان، جێژنی قوربان‌و جێژنی ڕەمەزان ئاماژەیان پێ بکرێت کە موسوڵمانی شیعە و سووننە بەر هەر جیاوازیەک لەسەری کۆکن و ئیجماعیان لەسەری هەیە کە هاوبەشن ڕایەڵی لێک گرێدەرەوەن، بەڵام هێندێک دیاردە هەیە کە ناشێ وەک بۆنەی ئایینی گشتی سەریر بکرێت، بۆ وێنە کووژارانی عومەری کوری خەتتاب، عوسمانی کوڕی عەففان، عەلی کوڕی ئەبوو تالیب یان حەسەن و حوسێن کورەکانی عەلی، بەهۆی ئەوەکە هەرکام لەم بۆنانە لای لایەنگرانیان واتە سوونە یان شیعە گرینگایەتی هەیە و بۆیەکی گستی موسوڵمانان نیە.

عاشوڕا بۆنەیەکی ئایدۆلۆژیک

عاشووڕا دەرکەوتەکی مێژوویی نیە، بەڵکە دیاردەیەکی ئایدۆلۆژیکی ئایینیە کە بە مەبەستی شەرعییەتی شەڕ و بەرەنگاری بە مەبەستی دەست بە دەسەڵات ڕاگەیشتن داهێنراوە. بە وتەی بەشێکی زۆری عالمانی شیعە حوسێن بۆ دەسەڵات و بە مەبەستی گەیشتن بە خەلافگەتی موسوڵمانان بە دژ یەزیدی کوڕی موعاویە دەستی بە جمووجۆڵ کرد و هەر لەسەر ئەم هەڵسووکەوتەش کوژرا، ئەمە بوو بە بنەمایەکی ئایدۆلۆژیکی و دابڕانێکی قوڵ لە نێوان موسوڵمانان واتە لەنێوان ئەو بەشە کە خۆیان بە سوننە دەزانی وق ئەو بەشەی کە خۆیان بە شیعە پێناسە دەکرد و لەسەر ئەساسی ئەم ئایدۆلۆژیەش دەیان و سەدان شەڕ سەری هەڵدا و بە هەزاران مرۆڤ بە شەرعییەتی ئەم ڕوانگە ئایدۆلۆژیکیە لە هەر دوولا کوژران و تێ‌داچوون، کۆماری ئیسلامی وەک نوینەری ڕاستەقینەی ئەم ئایدۆلۆژیە، پەرە پێ‌دەر و هەڵگری ئەم ئایدۆلۆژیە بەرهەم هات. لەڕاستی‌دا ئەم ئایدۆلۆژیە بەرهەم قەڵش و کەلێنێکی قوڵ و ئەکتیڤی کۆمەڵایەتی لەنێو کۆمەڵگای ئیسلامی بوو کە بە هەزاران مرۆڤی بێ‌تاوان لەسەر لێواری ئەم قەڵشەدا کوژران.

 

هەڵەی پەیامەکەی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران:

کێشەی سەرەکی ڕوانینی دەرکەری ئەم پەیامە لەوەدایە کە ئەم دیاردەیە وەک بۆنەیەکی ئایینی سەیر کردوە لە حاڵێک‌دا ئەمە بۆنەیەکی ئایینی ئیسلامی نیە و ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆژیکە کە بەرهەم هێنی قەڵش و دووژمنایەتی و دابڕانێکی قوڵ لە ناو کۆمەڵگای موسوڵمانان دایە، حیزبێکی سێکۆلار- دێمۆکراتی نەتەوەخواز رەنگە لەبەر ڕوانگەی گشتی کۆمەڵگای کوردی وەک کۆمەڵگایەکی موسوڵمان، هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لەحاند بۆنە گشتێکان و لێک‌گرێدەرەوەکان بۆ بەرهەم هێنانی هەستی پێوەندی نەتەوەیی و لێک‌گرێ‌دانەوەی گشتی کۆمەڵگا، بەڵام بەهیچ شێوەیەک پاساو هەڵگر نیە کە بۆنە ئایدۆلۆژیکەکانی دەرەوەی بۆنە گشتێکان کە بەرهەم هێنی لێک‌دابڕاویی و چەند بەرەکیە بە لێ‌دوانێک یان دەرکردنی بەیاننامەیەک شەرعییەتی پێ‌بدات، ڕاگەیەندراوەکەی سکرتێری حدکا لەڕاستی‌دا شەرعییەت دەدات بە قەڵشی کۆمەڵگای کوردی لەنێوان شیعە و سوونە، شەرعییەت دەدا بە ئایدۆلۆژێکی بەرهەم هێنی شەڕ و ناتەبایی، بەهۆی ئەوەکە حوسێنی کورێ عەلی وەک شەهید ناودەبات و ڕەوایەت و گێڕانەوەی ئایدۆلۆژیکی دەسەڵات‌خوازانەی بەشیک لە شیعەکان بەشەرعی دەزانێت. ئەمە ئەم مەترسێیە کە لەبەر چاو نەگیراوە، ئەوە لەکاتێک دایە کە حدکا دەبا پردی بەسەر هەموو جیاوازێ ڕوانگەیەکانی ئایینی‌دا لێ‌دابا و تاکی کوردی وەک بەشێک لە جەستەی گشتی نەتەوەی کورد  بە دەر لە هەر ڕوانگەیەکی جیاوازی ئایینی و غەیرە ئایینی لێک‌گرێ‌داباوە.

 

 

۱۴۰۲ مرداد ۶, جمعه

بحث روز: حزب سیاسی کارکردها و کارویژەها در ایران و کردستان

 در این مصاحبە تلاش کردم با گریزی بر مبانی نظری شکل‌گیری احزاب سیاسی بە بررسی کارکردها و کارویژەهای احزاب سیاسی در ایران و کردستان بپردازم



۱۴۰۲ تیر ۲۰, سه‌شنبه

دیکتاتوری، خون، آزادی

 

شاهو حسینی


 

بدون تردید تنها نسبت و نقطە اتصال دیکتاتوری و آزادی خون هست، اما این اتصال نه برای تجمیع، ادغام یا استحالە یکی‌در دیگری کە برای انفصال‌از یکدیگر، برای گذار از یکی به دیگری است. دیکتاتورها خون می‌گیرند، خون می‌ریزند و خون می‌ستانند برای تداوم استثمار، استحمار و استعمار انسانها، اما در نقطه مقابل آزادی خون می‌گیرد برای رهایی، برای گسست از بردگی و مطیع بودن. دیکتاتوری در این روند بود است، خون نابود و آزادی نتیجە، اینجا دیگر ادغامی شکل‌نمی‌گیرد، بلکە نتیجەای از این تضاد و گسست حاصل می‌شود. در ایران دیکتاتوری جمهوری اسلامی از همان فردای شکل‌گیری و مصادرە انقلاب مردم، دست بە خون مردم و جوانان بردە و آغازین این دست‌برد از کردستان شروع شد.

 

کردستان، آزادی و نفی دیگر بودگی

کردستان نە بەمثابە یک جغرافیا و ژئوپلتیک کە بە مثابە یک اندیشە، ذهن و منتالیتە محصول دو روند دگردیسی بودە، ابتدا دگردیسی سلبی کە آن بودی نیستم کە تو من را در آن فرم دادەای و دیگری ایجابی کە من آن بودی هستم کە خودم بەدان فرم دادەام، این دو دگردیسی در واقع نتیجەاش چیزی جز آزادی و آزادیخواهی در کردستان نیست. بە همی دلیل است، کە جمهوری اسلامی ر کردستان مماشاتی با آزادیخواهی، جان جوانان و خون جوانان ندارد. جمهوری اسلامی بانی ایدئولوژی ابژە پرور، فرم دهندە بە انسان بە مثابە موجودی مطیع، رام و دست‌پروردە می‌باشد کە هدفش برساختن انسانی مطیع و گوش بە فرمان اوامر و فرامین باشد، هیچ‌گونە اعتمادی بە عقل انسانی ندارد و هیچ‌گونە مشروعیتی برای تعقل، تدبر عقلانی و در نتیجە انسانی مستقل از آنچە کە او طراحی کردە قائل نیست، در نقطەمقابل این ایدئولوژی اما گفتمان ناسیونالیسم کردی قرار دارد کە گفتمانی آزادیخواە است و حول دال مرکزی آزادی، انسان بە مثابە فاعل‌شناسا و وجودی مستقل فرم گرفتە، این تقابل بدون تردید تقابلی خونین است، یکی خون می‌ستاند برای رام پروری و دیگری خون می‌گیرد برای رهایی.

بدون تردید شهدای خیزش ژینا در کردستان، شورشیان ملی‌گرایی هستند کە در تقابل با دیکتاتوری و گردن نهادن بە فرامین و اوامر ضد بشری جمهوری اسلامی، خواهان آزادی و رهایی هستند. نفی مهمترین حلقە اتصال جوانان بە انقلاب ژیناست. نفی دیگربودگی، اسارت، حقارت و جذب آزادی، رهایی و استقلال بودن.

۱۴۰۲ تیر ۱۳, سه‌شنبه

گفتوگوی ویژە _ مهمان برنامە: شاهو حسینی، روزنامەنگار

 در این گفتگو در مورد اندیشه دکتر قاسملو این نکات را مورد تاکید قراردادەام:

١- دکتر قاسملو برآیند محیط اجتماعی و تاریخی خود است

٢- چپ برای دکتر قاسملو نە در چارچوج لنینیسم یا مائوئیسم کە بازگشت بە سرچشمە اصلی آن یعنی اندیسەهای مارکس است

٣- ملی‌گرایی و ناسیونالیسم کردی برای دکتر قاسملو امتداد عدالت و انسان‌گرایی است و در تضاد و تناقض با آن نیست

٤_ از نظر دکتر قاسملو مسالە عدالت و انسان‌گرایی در ایران بدون حل مسالە ملی‌کرد غیرقابل تحقق است

٥_ اندیشەهای دکتر قاسملو ترمیدور دکتاتوری و استبداد بە مثابە ایدئولوژی و گفتمان است

٦_ مرکزاگرایان ایرانی بە شدت مخالف اندیسەهای دکتر قاسملو هستند، زیرا مخالف آزادی، دموکراسی برآمدە از مدرنیتە هستند.


۱۴۰۲ تیر ۱۲, دوشنبه

تبارشناسی اندیشه هایک






شاهو حسینی

درک‌و فهمیدن این حقیقت که ایدئولوژیها و گفتمانهای ارتدوکسی و بنیادگرا( از جمله جمهوری اسلامی)که برآیندشان حکومتهای دیکتاتور، تمامیت‌خواه و اقتدارگراست چرا دشمنی‌و شکاف چنین عمیقی با هایک دارند، ممکن نمی‌شود مگر مبانی اندیشه‌های هایک به عنوان یک فیلسوف و اندیشمند مدرن درک و فهم گردد، به دلیل اینکه هایک قبل از آنکه اندیشه‌هایش اقتصادی یا سیاسی باشند، فلسفی هستند و متاثر از فلسفه مدرن و مدرنیته هستند. هایک در فلسفه مشخصا متاثر از فلسفه کانت است، او به تلاشهای خلاقانه ذهن انسان اصالت می‌دهد و آن را اساس و محور شناخت، درک و فهم جهان می‌داند. در واقع هایک درک و فهم انسان از جهان را به مثابه یک نظم برآیند ذهن خلاق بشری می‌داند. او اما برخلاف دکارت معتقد بود که ذهن انسان هرگز نمی‌تواند به طور کامل خودش را درک کند و هرگز هم نمی‌تواند تحت فرمان هیچ نوع فرآیند تفکر آگاهانه باشد. زیرا انتقال همه قواعد حاکم بر اعمال ما، از جمله ارتباطات کلامی و گفته‌های روشنمان، محال است، این بدان معنا خواهد بود که دانش و شناخت آشکار ممکن ما حد و مرزی درونی و ذاتی دارد و خصوصا توضیح کامل ذهنی به پیچیدگی ذهن خود ما محال است. هایک با به کارگیری قضیه گئورگ کانتور در نظریه مجموعه ها و تعمیم قضیه گودل می‌گوید: در میان عوامل سبب‌ساز همه فرآیندهای آگاهانه خصوصا فرآیندهای عقلانی، همواره قواعدی باشند که نمی‌توان بیانشان کرد یا حتی از آنها آگاه بود. به این ترتیب اندیشه آگاهانه را بایستی تحت فرمان قواعدی در نظر گرفت که نمی‌توانند به نوبه خود آگاهانه باشند".[1] در واقع از نظر هایک فرد تحت تاثیر قواعدی می‌تواند باشد، که لزوما شناختی از آنها ندارد به همین دلیل نیز تدوین یک برنامه‌ریزی اجتماعی متمرکز محال است. به عبارتی دیگر هایک مخالف ساختن جامعه، فرم دادن به جامعه و برساختن جامعه از طریق مهندسی اجتماعی بود و معتقد بود این روند به استبداد، انسداد و فساد می‌انجامد. جمله مشهور هایک این است: ما باید این توهم را کنار بگذاریم که می‌توانیم آینده بشریت را بسازیم[2].



 

آزادی مفهم محوری اندیشه هایک

هایک اندیشمندی مدرن است و به مثابه فیلسوفی مدرن: فرد، اهمیت فرد و آزادی فرد در کانون اندیشه او قرار دارد، هایک مخالف جمع‌گرایی‌و کلان روایتهای بنیادگرا است که معتقدند می‌توانند نظمی آرمانی، فراگیر و مطلوب بدون نقش فرد به صورت تحمیل از بیرون بر او برسازنند. هایک با نقد آزادی دکارتی به مثابه برساخته و برآمده آگاهی و شناخت عقلی انسان معتقد است که آزادی امری خودانگیخته‌و تکاملی است، انسانها به دلیل اینکه مفید بودن آن را لمس کردەاند، پس بدان پافشاری می‌کنند، به عبارتی دیگر او مخالف قصد و عمد انسانی در بنیان نهادن آزادی است. بدون تردید فراتر از نگاه هایک به آزادی و انتقادش به دکارت، اصرار او بر آزادی، اهمیت آزادی، نقش فرد و اهمیت آزادی برای فرد و جامعه اهمیت زیادی دارد و به همین دلیل اندیشه‌ها و ایدئولوژیهای بنیادگرای دینی، چپ ارتدوکسی و راست رادیکال با او سرناسازگاری و دشمنی دارند. بەطور کلی می‌توان فلسفه سیاسی هایک را به مثابە کلی منسجمی به نام فلسفه آزادی شناسایی‌کرد. منظور وی از آزادی از نظر هایک در مرحله اول مراد آزادی فرد کە در جامعە مدنی تبلور می‌یابد، سپس آزادی سیاسی به مثابه نظمی خودجوش و در تداوم آزادی فرد می‌باشد. هایک مدافع آزادی منفی به مثابه آزادی‌های اساسی همچون آزادی حرکت، آزادی مذهب، آزادی بیان، تقابل با پدرسالاری در فرم عدم مداخله دولت است. از نظر او آزادی هدف عالی سیاست است، زیرا شرط لازم برای تحقق نظم خودجوش و تکامل در جامعه می‌باشد. اهمیت آزادی در اندیشه هایک از این روست که او تکامل فرهنگ را نتیجه تنازع و رقابت میان نهادها و سنت‌های مخالف و متعارض می‌داند، به عبارتی دیگر او ماتثر از دیالکتیک هگل ناهماهنگی و تعارض‌ها را سرچشمه تکامل می‌داند. هایک معتقد است کە انسانها بانی نهادهای اجتماعی همچون قانون، حکومت، قواعد اخلاقی و نهادهای اجتماعی هستند، به همین دلیل مشروعیت برچیدن آنها در صورت نارضایتی از آنها برای انسانها محفوظ است

 

تقابل جمهوری اسلامی با هایک

هایک با هرگونه رادیکالیسم، ایدئولوژیهای عام‌گرا و جهان‌گرا مخالف بود، زیرا آنها را نافی آزادی فرد، دمکراسی و حکومت قانون می‌دانست، ایدئولوژیهایی که در صدد نظم بخشی برنامه‌ریزی شده به جهان زیست اجتماعی انسانها بوده و هستند، به همین دلیل بنیادگرایان چپ، راست و مذهبی با اندیشه‌های هایک به شدت در تقابل و تضاد هستند، زیرا آنها در نقطه مقابل اندیشه فردگرایانه، آزادی‌خواهانه و عقل‌گرایانه هایک به شدت بر جمع‌گرایی، انقیاد، اطاعت و انضباط شدید و ضدیت با عقل‌گرایی در جهت نظم بخشی فراقانونی، حکومتی و آمرانه تاکید دارند. آنها از این طریق بانی دیکتاتوری، اقتدارگرایی، تقلیل‌گرایی و خلق جهانی وهمی، عدالتی وهمی هستند.

یکی از این ایدئولوژیها جمهوری اسلامی است، که با تاکید بر امت واحده اسلامی یا جمع‌گرایی، نفی‌و انکار گوناگونی از طریق برساختن یک هویت دینی برای تمام انسانها، با انکار فردگرایی، تقابل با عقل انسانی به دلیل اهمیت اطاعت از وجودی ماورایی و متافیزیکی، خود را در تقابل با هرگونه آزادیخواهی، دمکراسی و فردگرایی میبیند، قانون در نگاه بنیادگرایی اسلامی حاکم بر ایران، قانونی الهی است و به شدت در تقابل با قوانین موضوعه است، که توسط انسانهای آگاه، با تاکیه بر عقل مستقل خویش و براساس نیازهای فردی و اجتماعی خویش برای رفاه، پیشرفت و حمایت از آزادیهای فردی، سیاسی، اجتماعی و فرهنگی خویش وضع می‌شود. بخش دیگری از تقابل جمهوری اسلامی و هایک در مفهوم نظم‌خود جوش نهفته است، هایک  متاثر از ضمیرناخودآگاه فروید معتقد است که همه روندها لزوما محصول آگاهی انسان نیست بلکه بخشی از روندها برآیند جهان ناخودآگاه ذهن انسانی و خودجوش است در حالیکه بنیادگرایی اسلامی حاکم بر ایران معتقد به ساماندهی، سازماندهی و فرم دادن به همه روندهای جهان زیست اجتماعی انسان و جامعه است، بنابراین می‌توان گفت تقابل جمهوری اسلامی با هایک در این حوزەهاست: نفی آزادی فردی توسط جمهوری اسلامی، تاکید بر برنامەریزی و سازماندهی گستردە، مخالفت با آزادی و دمکراسی، انکار نقش و مشروعیت محوریت فرد و انسان در جامعه، سیاست و اقتصاد، تاکید جمهوری اسلامی بر مداخله گسترده حکومت در جامعه.

 



[1] - مسعود بُربُر، جای خالی فیلسوف آزادی در روزگار هجمه به لیبرالیسم، روزنامه دنیای اقتصاد، ش١٦٦٨، تاریخ چاپ: ۱۳۸٧/۰۸/۲۶

 

[2] - ایمون باتلر، اندیشه‌های سیاسی و اقتصادی هایک، فریدون تفضلی، نشر نی، تهران، ١٣٨٧

۱۴۰۲ خرداد ۳۰, سه‌شنبه

شیاو پێشەنگی و ئەرکی ڕێبەڕیی لێهاتوو

 



شاهۆ حوسێنی

زۆر دەمێکە توێژەران شێوازەکانی دەسەڵات‌دارێتی دابەش دەکەن بەسەر دوو شێوازی دێمۆکراسی و دیکتاتۆڕی‌دا. ئەوان دێمۆکراسی وەک تاکە شێوازی جێگای متمانە بۆ گەیشتن بە ئامانج، پەرە، پێشکەوت و پاراستنی سەروەری مافی تاک و کۆمەڵگا لە بەرامبەر دیکتاتۆرییەت‌دا دەناسێنن، دیارە دیکتاتۆڕییەت وەک شێوازی دەسەڵات‌دارێتی تاک بە سەر تاک و کۆمەڵگا‌دا، وەک دوژمن و بەر‌هەڵەست‌کاری پێشکەوت، پەرە و گەیشتن بە ئامانج پێناسەکراوە. بەڵام ئەمەی لەم ناوەدا گومانی خستۆتە سەر ئەم دابەش‌کاریە، دەرکەوتنی شێوازی سیاسی و دەسەڵات‌دارێتی وڵاتی چینە، کە وەک شێوازی شیاو پێشەنگ لەتەنیشت بەرتەسکێکانی دێمۆکراسی پێناسە کراوە. لەڕاستی‌دا چین ئێستاکە بۆتە مێترۆپۆلی دەرکەوتنی شێوازێکی‌نوێی‌حوکمرانی و سیستمێکی جیاوازی دەسەڵات‌دارێتی کە لەگەڵ ئەوەدا دێمۆکراسی تیا بەدی ناکرێت و مەجالی دەرکەوتنی نیە، بەڵام حوکمرانێکی شیاو پێشەنگە، ئەمەش بێ‌گومان لەژێر کارتێکەرێکانی ڕێبەڕێکی لێهاتوو هاتووتە دی.

 

شیاو پێشەنگی:

شیاوپێشەنگی لە ڕۆژهەڵات چەمکێکی‌سیاسی تا ڕادەیەک ڵێڵ‌و ئاڵۆزە کە ڕیشەی‌لە کلتووری ڕۆژهەڵاتی‌ئاسیا بەگشتی و بەتایبەت چین‌دا هەیە، شیاوپێشەنگی لەڕاستی‌دا وەک پارادایم باس لە پێکهاتەی ڕێبەڕی و شێوازی هەڵکشان و گەڕیانی هەڵکەوتە و شایستەکانی کۆمەڵگایەک دەکات لەناو بازنەی دەسەڵات‌دا. ئەگەر گریمانەی دەرکەوتن و گەڕیانی هەڵکەوتە و شایستەکان لەناو بازنەی دەسەڵات و حوکمڕانی لە وڵاتە دێمۆکراتیکەکان، دەرکەوتنی تاکی سوبژە، وریا و پێگەیشتووی کۆمەڵگایە، بەجۆرێ تاکی پێگەیشتوو و تێگەیشتوو لەڕەوتی هەڵبژاردنێکی ئازادا بەرپرسانی شایستە هەڵدەبژێرن و ئەوانیش مەجالەکانی پێشکەوت دەڕەخسێنن، ئەوا لە شێوازی چین‌دا ڕێبەڕێکی هەڵکەوتە کە بەرهەمی کۆنگرەی حیزبی کۆمۆنیستی ئەم وڵاتەیە بە ئەسپاردنی ئەرک و کارەکان بە هەڵکەوتە و شیاوەکانی کۆمەڵگا مەجال و بەستێنەکانی پێشکەوت و گەشەی چینی ڕەخساندوە، هەستێکی خەستی نەتەوەیی و نەتەوە پەرەستێکی قوڵ لە تەنیشت دیسیپلینێکی قایم پێش به هەر جۆرە گەندەڵی و فەسادێکی سیستماتیک دەگرێت. لەم مۆدێلەدا پێوەندێکی دیالێکتیکی لەنێوان ڕێبەڕ و هەڵکەتەدا هەیە، ڕیبەڕی تەنیا بەهۆی کارامەیی و لێهاتووی هەڵکەوتەکان دیاری دەکات و هەڵکەوتەکانیش بەمەبەستی‌خزمەت، پەرە و‌پێش‌کەوتی‌کۆمەڵگا خزمەت دەکەن. ئەم شێوازە لە شیاوپێشەنگی بەرهەمی کلتووری خۆبەخشینی تاک بە ئەرک، زەروورەت‌و بەرژەوەندێکانی‌کۆمەڵگایە، تاک خۆبەخشانە لەناو بەرژەوەندێکانی‌کۆمەڵگا ونەتەوەکەی‌دا دەتوێتەوە، بەرژەوەندی‌تاک لەناو بەرژەوەندی‌کۆمەڵگادا جێ‌دەگرێت‌و دیاردەیەکی جیا لە بەرژەوەندی گشتی و نەتەوەیی نیە.

 

دیکتاتۆرییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین

دیکتاتۆڕییەت وەک شێوازی دەسەڵات‌ دارێتی دوگم، دژە ئازادی، دژەتاک‌پێشەنگی، دژە شیاوپێشەنگی و بەستێنک بۆ دەرکەوتنی فەساد و گەندەڵی پیناسەکراوە و ئەمەش بەرهەمی ئەزموونی پێداچوونەوە بە ئەزموونی حوکمرانی لەبەشێکی زۆری ئەم جیهانە بوە، هەر لە ئەمریکای لاتین‌ ڕا بگرە هەتا بەشێکی بەرچاو لە ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ئەوڕووپا، ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، کە دەشی وەک دیکتاتۆڕییەتی نەشیاو و گەندەڵ پێشەنگ پێناسە بکرێت. بەو هۆکارەی لە جیات ئەوە کە ببێتە پاڵنەر، بەرهەم‌هێنەر و دەرخەری پێش‌کەوت و پەرە، هۆکار و پاڵنەری دواکەوتووی، وێرانی و پەرە نەستاندوویی بوە.

ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەگەرچی بەگشتی لەخۆگری ژێئۆپۆلەتیک‌گەلێکی یەک‌دەست لەباری کلتووری، ئایینی و وێژەمانی‌ نیە، بەڵام بەگشتی لەخۆگری دیکتاتۆڕییەتی گەندەڵ و نەشیاو پێشەنگە. غیابی کلتووری ڕیبەڕی پێشەنگ و شیاو ئەوجۆرەی لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە گشتی و لەچین بە تایبەت دەبیندرێت، وەهای کردوە کە دیکتاتۆڕییەت نە تەنیا هیچ مەجالێک بۆ پێشکەوت، پەرە و بەرژەوەندی نەتەوەیی نە ڕەخسێنێت، بەڵکە ڕێک دەبێتە بەربەست و لەمپەر لە بەردەم پێشکەوت و پەرەی کۆمەڵگا، ناوەند و تەوەری فەساد و گەندەڵی و نەشیاو پێشەنگی.

ئاڵوگۆڕێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەگەرچی بە مەبەستی مۆدێڕنیزاسیونی کۆمەڵگا، بەرهەم هێنانی ئازادی و پێشکەوت، پەرە ئەستاندووی ئابووری و سیاسی دەستی پێ‌کرد، بەڵام غیابی کلتوور و عەقڵانییەتی مۆدێڕن لە جیات بەرهەم هێنانی مۆدێڕنیتە، بەرهەم‌هێنی شێوە مۆدێڕنیسم بوو بە شێوەی لاسایی کردنەوەی ڕواڵەتی لە ڕێی گۆڕینی ڕواڵەتی دیاردە ڕواڵەتێکانی کۆمەڵگا. ژیانی سیاسی یەک سەدەی ڕابڕدوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەوەی سەلماندوە کە چ حەولەکانی بۆ مۆدێڕنیزاسیون بە شێوەی ڕۆژئاوایی و چ بە شێوە ڕووسێکەی یان لاسایی کردنەوەی مائۆئیسم نەیتوانیوە بەرهەم هێنی تێپەڕین لە کۆمەڵگایەکی نەریتی پاش کەوتوو بەرەو کۆمەڵگایەی مۆدێڕن و نوێی پێشکەوتوو بێت، ئەمەی لەم ناوەدا دووپات بۆتە پاوانخوازێتی نەشیاو پێشەنگ و شۆڕش بۆ گۆڕانی ڕواڵەتی دەسەڵات و جێگرتنەوەی لەلایەن دیکتاتۆڕێکی نەشێاوپێشەنگی‌تر بوە.

دیکتاتۆڕییەتی نەشێاوپێشەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرهەمی نادەروەستی خاوەندارانی دەسەڵات بە بەرژەوەندی نەتەوەیی، وەهمی شۆڕشگێڕی، کلتووری پۆپۆلیسم، ڕوانگەی کەرەسەیی لەمەر مرۆڤ، نەشیاوی ڕێبەڕانی خاوەن دەسەڵات، شەرعییەتی وەهمی و نەریتی لە جیات شەرعییەتی پراکتیکی و وێژەمانی، لاسایی کردنەوە و هێژمۆنی کلتووری لاسایی و تەقلید، بێگانە بوون لەگەڵ کلتوور و بنەما کلتوورێکانی کۆمەڵگا، غیابی تاکی سوبژە و دەروەست، غیابی ڕوانگەی مرۆڤ تەوەرە و نادەروەست بوون بە بەرژەوەندی نەتەوەییە. ڕیبەڕە دیکتاتۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە غیابی هەر جۆرە ڕوانگەیەکی لۆکاڵی تەوەرە و هەڵقوڵاوی دەرەوەست بوون بە خزمەت‌گوزار بوون، هەموو کات خۆیان بان تاک و کۆمەڵگا سەیر کردوە، تاک و کۆمەڵگایان بە کەرەسەی خواست و ویستە ڕواڵەتێکانی خۆیان زانیوە، خۆیان وەک بوونێکی بان تک و کۆمەڵگای پیرۆز سەیر کردوە کە ئەرکی هەموویان بەپیرۆزگرتنی ئەوان و شوێن‌کەوتنی وان بوە لە ڕاستی‌دا دوو کلتوور کە یەکیان سیاسیە و لەخۆگری پارادایمی نوێنەری خوا بوونی حاکم و پاشا بوە و ئەوی‌تریش کلتووری ئایینی موراد و موریدی وەهای کردوە کە حاکم هەست بە هیچ دەروەستێکی پڕاکتیکی نەکات بۆ شەرعییەتی دەسەڵات‌دارێتی و بەردەوامیش ئەمانەی لا گرینگ بوە کە مەدح و سەنیان کردوە، بە باڵا بەژنییان هەڵکتوە لە غیابی هەر جۆرە حەقیقەتێکی ڕوون و ئاشکرای پراکتیکی، هەر ئەمەش دابڕاویکی قوڵی لەنێوان تاکی شیاو و هەڵکەوتە لەگەڵ دەسەڵات ساز کردوە و ئەم دابڕاوەیە فۆڕمێک دوژمنایەتی لەنێوان دەسەڵات و هەڵکەوتەدا بەدی هێناو، دەسەڵات بەری گرتوە بە خزمەت کردنی هەڵکەوتە و هەڵکەوتە بۆتە بەڕهەڵست‌کاری دەسەڵاتی سیاسی و ئاکامەکەشی نەشیاوپێشەنگی، پەرە نەستاندوویی و گەندەڵی بوە.  دەشێ بە کورتی بگوترێ کە دابڕاوی هەڵکەوتەی سیاسی و هزری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی دەسەڵاتی بێ بەری کردوە لە هەرجۆرە عەقڵانییەت و ڕوانگەیەکی هزری و زانستی بۆ پەرە و پێشکەوت لەلایەک و هەڵکەوتی هزریشی بێ‌بەری کردوە لە هەر جۆرە دەسەڵاتێک بۆ مسۆگەر کردن و عەمەلایەتی‌کردنی هزر و ئەندێشەکانی لەمەر پیشکەوت، پەرە و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندی نەتەویی. مێژووی ئاڵوگۆڕێکانیش لەماوەی سەدساڵی ڕابڕدوو تەنیا دووپاتی ئەم دابڕاویە، جێ‌گوڕکێی نەشیاوپێشەنگی لەگەڵ فۆرماسیونێکی‌تری هزری نەشیاوپێشەنگی، بۆ وێنە لە ئێران دەسەڵاتی نەشیاوپێشەنگی قاجار جێی خۆی داوە بە دەسەڵاتی نەشیاو پێشەنگی پەهلەوی و ئەمیش جێگای خۆی داوە بە دەسەڵاتی نەشیاو پێشەنگی کۆماری ئیسلامی. فۆرماسیونی هزری قاجارەکان پارادایمی نوێنەری خوایی پاشاکان لە پەهلەوی‌دا بۆتە پان‌ئێرانیسم و نەتەوەخوازی ئێرانیستی و لە کۆماری ئیسلامیش‌دا بۆتە ئایین‌خوازی شیعە.

ئەگەرکۆمەڵگا خوازیاری پێشکەوت‌و پەرەئەستاندوویە، لەڕێی شیاو وهەڵکەوتە پێشەنگی لە تەنیشت بەرتەسک‌بوونەوەی کاتی و ماوەیی دێمۆکراسی و ئازادیش، دەکرێ ئەم خواستە بەم شیوەیە وەدی بێنێت. حەولەکانی سەدساڵی ڕابڕدوویی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەڕێی لاسایی کردنەوەی مۆدێڕنیتە، دێمۆکراسی، دەسەڵاتی مۆدێڕن کە تەنیا بەرهەم‌هێنی شێوە مۆدێڕنیتەیەکی سەقەت، شێوە دێمۆکراسیەکی وێران و دەسەڵاتێکی تا ملان پاوانخواز بوە، بێ‌گومان شکەستی هێناو و لەغیابی بنەماکانی مۆدێڕنیتە، ئازادی‌خوازی و مرۆڤی سوبژە دەشێ لەڕێی شیاوپێشەنگی و هەڵکەوتەپێشەنگی هەرچەند لە ڕەوتێكدا کە ئازادی و دێمۆکراسیش بەرتەسک کراوەتە ئامانجەکان هەنگاو بەهەنگاو وەدی بێت.

۱۴۰۲ خرداد ۳, چهارشنبه

ئازادی وەک ئەمری سیاسیی کوردی

 

شاهۆ حوسێنی


لەبڕی پێشەکی

ناڕەزایەتی، تێکهەڵچوونی‌ کۆمەڵایەتی و سیاسی، خواستی ئاڵوگۆڕی و گۆڕین، گرژی، توندوتیژی و هەموو دیاردەکانی‌ تری لەم شێوەیە ئاماژەیەکی ڕوونە بە هەبوونی قەیران، کێشە، کەلێن و دابڕان لەنێو کۆمەڵگەدا. بە مانای کارتێکەرنەبوون، شەرعییەت‌لەدەستدان، و نەمانی برەوی کولتووری کۆمەڵایەتی، سیاسی، بەها و نۆڕمەکانە. ئەوانە ئاماژەیەکن بە خواست بۆ گۆڕین و لادانی زۆر دیاردەی مسۆگەر، چەسپاو و داسەپاو.

 

ئەمەی لەو ناوەدا گرینگە ئەوەیە کە شێواز و ئاسۆی ئەم دیاردانە لە کۆمەڵگەیەک‌ ڕا بەرەو کۆمەڵگەیەکی‌ تر جیاوازیی هەیە. لە کۆمەڵگە دێموکراتیکەکاندا ئەمری ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری ڕەنگە بەرچاوترین بن و شێوازی مەدەنی و هێمنانە دیارترین شێواز. بەڵام لە کۆمەڵگە دیکتاتۆڕەکاندا بێگومان ئەمری سیاسی و ئازادی وەک ئەمری سیاسی گرینگترین دیاردەیە و شێوازی شۆڕش دیارترین شێوازی ئاڵوگۆڕیە. لە ئێران وەک کۆمەڵگەیەکی دیکتاتۆر چ لە ڕووی گوتاریەوە، چ لە ڕووی کولتووریە و؛ چ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، ئازادی وەک ئەمری سیاسی و، شۆڕش وەک شێواز بەرچاوترین دیاردەکانی مێژووی سیاسیی هاوچەرخی ئێران بوون لە ماوەی سەدساڵی ڕابڕدوودا؛ بەهۆی ئەوەکە هیچ مەجالێکی ڕێفۆرمخوازانە بۆ تێپەڕین لە دیکتاتۆڕییەت و پاوانخوازێتیی سیاسی لە ئێران هیچ‌کات نەڕەخساوە.

 

ئازادی و ئازادیخوازی:

 

کانت لەسەر ئەو باوەڕەیە ئازادی بە مانایی توانایی دەستپێکی کۆگشتییەک لە ڕووداوەکانە لەلایەن "خود". بەو پێیە دەشێ بگوترێ ئازادی بە مانای توانایی خود بۆ خۆدەرخستن، فام لەڕیی توانایی عەقڵی خۆی و توانایی خۆداڕشتن و خۆپێناسەکردن دیاردەیەکی مۆدێڕنە کە بە دێکارتەوە دەست‌ پێ ‌دەکات. بەڵام ئازادیخواز وەک ئەکت و کردە لە نووسراوەکانی ویلیام بێلشام‌ لە سەدەی ١٨‌دا دەرکەوت. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە جیاوازی هەیە لەنێوان ئازادی بەو مانایەی کە زەین پاڵنەرەکان هەڵدەبژێرێت و ئەو زەروورەتانەی کە پاڵنەرەکانی زەین دیاری دەکات. ئازادی سەلمێنەری شیاویی مرۆڤ و تاکە بۆ هەر جۆرە هەڵسوکەوتێک لە حەوزەی فام، پێناسە و تێگەیشتندا.

 

ئازادیخوازی باسی دیاردەی توانایی مرۆڤ دەکات لە بەرانبەر زۆرداری و زۆر بەسەرداسەپاندن، ئازادیخوازی لە ڕاستیدا زۆرداری و زۆر وەک دژبەری ئیرادەی ئازادی پێناسە دەکات. ئازادیخوازی لەسەر دوو بنەمای سەرەکی بنیات نراوە: یەکەم شەرعییەتی توانایی ڕاپەڕاندنی ئەرک بە شێوەیەکی جیاواز و دووهەم بەرپرسیاریەتیی کۆتایی. ئەم دوو بنەمایە یەکەم ئاماژەیەکە بە جیاوازبوونی هەڵبژاردنی بژاردەکان لەلایەن تاکەوە بەهۆی جیاوازیی کات و شوێنەکان و دووهەم بەرپرسیاریەتیی مرۆڤەکان لە ئازادی و ئیختیاردا، واتە مرۆڤ کاتێ بەرپرسیارە کە ئازادی هەڵبژاردنی هەبێت. بەگشتی ئازادیخوازی ئەسڵی هێرش‌نەکردنە بۆ سەر ئەوانی‌تر.

 

هەرزەیی چەمکەکان لە کولتووری ئێرانیدا:

 

بنەما و مەبەستی ئاڵوگۆڕەکان لە ڕۆژئاوا لەم شوێن و کاتەوە دەست پێ دەکات کە دێکارت بە دوو ڕەستە مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە نێو چەقی ژیان، کۆمەڵگە و مێژوو. یەکەم جار بە شککردن لە دیاردە زەینی و ڕوانگەکانیدا کە بەرهەمی ژیان لەنێو ژینگەیەکەی کۆمەڵایەتی و کولتووری و زەمانێکی تایبەتدا بوو. ئەو حەوڵ دەدات هەموو ئەم ئەندێشە، فام و ئاگاییانەی کە وەک ئەزموونی زەینی وەری گرتوون لە بێژنگیان بدات و وەردەیان بداتەوە. دواییش لەڕیی "من بیر دەکەمەوە" حەوڵ دەدات ئەندێشە و زەینی خۆی بکاتەوە بە چەقی فام و تێگەیشتوویی و بەم شێوەیە لە بوونێکی بەرکار، دەسکرد، ڕاهێنراو، ڕاهاتوو و دەستەموو بڕەخسێت، ئازاد بێت و سەربەخۆ بێت. واتە بوونێکی بکەر، خۆدەرخەر، خۆڕەخسێنەر و خۆبەرهەمهێن دەربخات. بەکورتی لە مرۆڤێکی یەخسیر بەرەو مرۆڤێکی ئازاد هەنگاو دەنێت. لە ڕاستیدا ئازادی سەرەتا و دەسپێکی جیهان، ئەندێشەی مۆدێڕن و دەرکەوتنی مۆدێڕنیتە، واتە گەڕانەوەی مرۆڤی بیرمەند، خاوەن ئەندێشە و سەربەخۆ بۆ نێو چەقی ژیان، جیهان و مێژوو بە مانای ئازادی و ڕەخسان لە کۆیلەیی و یەخسیریی سەرەتای دەرچوون لە جیهانی نەریتی و کلاسیک بەرەو جیهانی مۆدێڕنە.

 

ئاڵوگۆڕەکانی دوایی لە کۆمەڵگە، کولتوور، ئابووری و سیاسەت هەر لەسەر ئەساس و تەوەرەی ئازادیی مرۆڤ ڕووی‌ دا. بۆ وێنە دەرکەوتنی کۆمەڵگەی مەدەنی، لیبرالیزم، مرۆڤخوازی، عەداڵەت‌خوازی، دێموکراسی و دەوڵەتی دیمۆکراتیک هەموویان لەسەر ئەساس و تەوەربوونی ئازادیی تاک و بە مەبەستی پاراستن، پەرە و پەیڕەوی ئەم ئەندێشەیە دەرکەوتن و سەریان هەڵدا.

 

بەڵام ئەمەی لە ئێران دەرکەوت و سەری هەڵدا، ڕێک پێچەوانە و دژی ئەم ئاڵوگۆڕانە بوو کە لە ڕۆژئاوا وەک مۆدێڕنیتە دەرکەوت و سەری هەڵدا. ئێرانییەکان شێوە مۆدێڕنیتە، شێوە ئازادی، دەوڵەتی شێوە مۆدیڕن و دیاردە شێوە نوێیەکانیان بە مەبەستی سەرکوتی تاکی ئازادیخواز، بەرهەم‌هێنانی بوونی دەستەمۆ، دیل و بەرکار دەکار هێنا. ئەوان لە هەموو کەرەستەیەک کەڵکیان وەرگرت تا بەر بگرن بە دەرکەوتنی بوونی ئازاد، سەربەخۆ و خۆبنیاتنەر، بۆیەش بە بەرهەم‌هێنانی گوتار و ئایدۆلۆژیی گشتگیر و ڕادیکاڵ، بەرهەم‌هێنی داگیرکاری، پاوانخوازی و دیکتاتۆڕییەت بوون.

 

گرینگترین دیاردەی شێوە مۆدێڕن کە وەک بنەما لە ئێران دەرکەوت تا لەسەر ئەساسی ئەو، دیاردە سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان پەرە بستێنن. ناسیۆنالیزمی ئێرانی بوو کە بەپێچەوانەی ناسیۆنالیزمی نەتەوەتەورە کە درێژەی سوبژێکتیسمی دێکارتی بوو، و سوبژەی لە تاک‌ ڕا گواستەوە بۆ گشت، تاک و گشتی ئۆبژەی بەرهەم‌هێنایەوە بە مەبەستی پارستن، پەرە و بەڕبڵاویی دەسەڵاتی سیاسی. بەکورتی دەشێ بگوترێ کە ئاڵوگۆڕەکان لە ئێران بە هۆی ئەوە کە چەمکەکان بەردەوام لەلایەن دەسەڵاتەوە لە نێوەرۆکی نوێ و مۆدێڕنی خۆی بەتاڵ کرا و نێوئاخنی کردن بەدیاردە تەواو نەریتییەکان، بەگشتی چەمکە نوێ و مۆدێڕنەکان تووشی هەرزەیی بوون. ئەم هەرزەییە خۆی لە سێ ئاستی ئایدۆلۆژیکدا دەدیتەوە، نەتەوەخوازیی ڕەچەڵەکی کە ڕەزاشا و حەمەڕەزای پەهلەوی و سەڵتەنەتخوازەکانی ئێستا خۆیان تێدا پێناسە دەکرد و دەکەن. دووهەم ئایینخوازەکانی مەشرووتەخواز و لە کۆماری ئیسلامیدا ڕێخۆرمخواز. سێهەم چەپی ئۆرتۆدۆکسی کە خۆیان لە توودە، چریکەکانی فیدایی خەڵق و ئێستاش لایەنەکانی وەک حیکمەتیست و کۆمۆنیستی ‌کرێکاریدا دەبیننەوە.

 

وێکچوویی بنەڕەتی و سەرەکیی هەمووی ئەم لایەنانە دژایەتی لەگەڵ سوبژێکتیسم بە مانای سەربەخۆیی تاک وەک بنەمای پلۆرالیزم، کەلان‌ڕەوایەتی و مۆنۆلۆگ بوونە کە دەشێ بەگشتی وەک دژایەتی لەگەڵ مۆدێڕنیتە پێناسە بکرێت. هەربۆیەش بەهۆی ئەو نیزامە مەعریفەتناسە پاوانخواز و نەریتییە هیچ ڕەوتێکی دێمۆکراتیزاسیونی لە ئێران نە هاتۆتە ئاراوە، نە دێتە ئاراوە و نە دەردەکەوێت.

 

ئازادی ‌و ئازادیخوازی لە کوردستان:

 

ئەگەر کورد تا سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانی بوونیکی ئۆبژەیە و لە چوارچێوەی شوناسی ئەوی ‌تر دایە، بەجۆرێک کە لەڕیی ئایین‌خوازییەوە دەکەوێتە بەرەی عووسمانی و تووشی کوشتار و ژینۆساید دەبێت، ئەوا لە پاش شەڕی یەکەم حەوڵەکانی کۆڕ و کۆمەڵە کوردییەکان، ڕووناکبیرانی کورد و ڕۆژنامەنووسانی کورد بە مەبەستی دەرخستنی شوناسێکی کوردانە، سەربەخۆیانە و خۆسەروەرانە لە کورد، کۆششێکی مۆدێڕن، سوبژێکتیستانەیە و هەر بەو پێیەش ئازادیخوازنەیە بۆ دەرخستنی کورد لە کۆیلەیی، کۆتی شوناس، فۆڕمی زەینی و چوارچێوەی مەعریفی داهێنراوی ئەوی ‌تری کورد.

 

ئەم دۆخە دەستپێکی دەرچوون لە نیزامی مەعریفەتناسانەی داڕێژراوی ئەوی‌ تری کورد و هەنگاوێکە بۆ بنیاتنانی نیزامیکی مەعریفەت‌ناسانەی کوردی وەک ڕایەڵێک بۆ لێك‌گرێدانەوەی کورد وەک کۆگشتییەکی پارچەکراو، بۆیە دەشێ بگوترێ کە دەستپێکی ئازادیخوازیی کوردی وەک حەولێکی مۆدێڕن و سۆبژێکتیڤیستانە بە مەبەستی دەرکەوتنی وەک فۆڕمێکی سەربەخۆ و جیاواز لەوی ‌تر لە پاش شەڕی یەکەمی جیهانییە. دیارە بنەماکانی ئەم ڕەوتە هەر لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم‌ ڕا داندرابوو، بەڵام وەک ڕەوت لە پاش شەڕی یەکەم گشتگیر دەبێت و کوردایەتی وەک کۆششێکی سەربەخۆیانە لە فۆڕمی زەینیدا دەبێتە بنەمای شۆڕشەکانی کوردی. ئیتر لەمەو بەدوا خەبات بۆ ڕەخساندنی تاکی کورد و کۆمەڵگەی کوردی لە چوارچێوە مانایی و ڕواڵەتی داسەپاو لەلایەن ئەویتری خاوەن دەسەڵات، هێژمۆن و دژە کورد دەبێتە ئامانجی شۆڕشەکانی کوردی.

 

 ئەمری سیاسیی فارسی لەسەر بنەمای دۆست و دوژمن بنیات نراوە، ئەم دۆستە لە ئێرانخوازیی پەهلەویدا تاکی موستەحیلی بوو لەنێو شوناس و فۆرماسیونی ئێرانیدا بوو، لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا تاکی موستەحیل‌بوو لەنێو شوناس و فۆرماسیۆنی زەینی شیعەدایە. هەر بەو پێیە دەشێ بگوترێ کە گرینگترین تایبەتمەندیی ئەمری سیاسی فارسی دیکتاتۆری، پاوانخوازێتی و دوگماتیزمە. دوژمن هەموو تاک و کۆمەڵگەکان لەخۆ دەگرێت کە دژی شوناسی داسەپاوی ئێرانین، دژی کۆیلەیی، دەستەمۆیی و خوازیاری ئازادین. کە وابێ ئەمری سیاسیی دژبەری ئەمری سیاسی فارسی دەشێ لەسەر بنەمای دیکتاتۆڕییەت و ئازادی بنیات بندرێت، واتە وەک دژایەتی و بەرپەرچدانەوەی پاوانخوازێتی و نەریت‌خوازی ئەمری سیاسی فارسی کە دیکتاتۆڕییە، ئەمری سیاسی کوردی پێویستە ئازادی‌خواز بێت. ئازادی بە مانای شەرعییەتی دەرکەوتنی تاک و کۆمەڵگەی جیاواز، پێشگرتن بە هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر شوناس و جیهانی ‌زەینی کوردی، شیاوی و توانایی خۆدەرخستن، خۆڕێکخستن و خۆبنیاتنان.


سەرچاوە: ئازادی وەک ئەمری سیاسیی کوردی (kurdistanmedia.com)