نوێترین وتوووێژ لەتەگ کوردکاناڵ
۱۴۰۱ اسفند ۲۰, شنبه
۱۴۰۱ اسفند ۱۸, پنجشنبه
لێدوانیکی کورت بۆ کوردکانال
لێدوانێکی کورت بۆ کورد کاناڵ لەمەر ڕێکەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی
۱۴۰۱ بهمن ۲۲, شنبه
لە ڕێکەوتنی پۆزەتیڤ بەرەو ڕێکەوتنی نێگەتیڤ
(دەلاقەیەک بەرەو ڕێکەوتن و ئاسۆی سیاسی ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی)
شاهۆ حوسێنی
زێدە لە سەدساڵە خەبات و بەربەرەکانی بە دژ دەسەڵاتی پاوانخوازی حاکم بەسەر
ئێران دا لە ئارادایە، ئەمەی لەم سەدساڵە خەباتی بەدژ کراوە، دەسەڵاتێکی دیکتاتۆڕ
و پاوانخواز بوە و حەول دراوە لەڕێی ئاڵوگۆڕی رواڵەتی و فۆڕمالیتە لە دەسەڵات و جێ
گۆڕکێی حاکم ئاڵوگۆڕی بەدی بێت، بەڵام مەخابن ڕەچاوی هەمان نیزامی مەعریفەت ناسی نەریتی
و کۆن و نەگۆڕانی هیچ کات پاشەکشەی بە دیکتاتۆڕییەت وەک فۆڕمێک مەعریفەت ناسی و شێوازێک
کلتووری و شووناسی نەریتی نەکردوە. کۆماری ئیسلامی پاش زێدە لە چل ساڵ دەسەڵات کەوتۆتە
ئاویلکەی مردن و مافیاکانی دەسەڵاتخواز و خۆ بە ئەڵترناتیڤ زانی بەناو سیاسی و ڕێکخراوەگەلێکی
وەک کۆماریخواز، مەشرووتەخواز و سەڵتەنەتخواز شەڕە بەڕەی دەسەڵاتیان دەست پێ کردوە.
هەر کەسە و لەلایەک ڕا خەڕێکی ڕاکێشانی سرنج و لایەنگری کوردە چ وەک نەتەوەیەکی سیاسی
خاوەن عەقڵانییەتێکی کۆنکرێت و ڕێکخراو و چ وەک کلتوورێکی سیاسی پێشڕەو و دێمۆکرات. ئەوەی ئەساسی دانووستان و
دەلاقەیەک بۆ ڕوانینە لەناو ئۆپۆزیسیونی سەراسەری ئیران بە ڕاست، چەپ، ئایینخواز،
سیکۆلار، سەڵتەنتەخواز و مەسرووتەخواز، نیزامی مەعریفەتناسی ئێرانیستیە کە هیچ
مافێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووری وەک سوژە بۆ نەتەوەکانیتر قائیل نیە و خۆی بە
مەفای ڕەها دەزانێت و دەبینێت بۆ دەست بەسەر دەسەڵاتڕاگەیشتن لەلایەک و لەلایەکیتریش
خۆی بە چوارچێوەیەکی مەعریفی و شووناسی پێناسە دەکات، تا هەموو تاکێکی ئێرانی
بەدەر لە هەر شووناسێکی نەتەوەیی جیاواز خۆی لەم فۆڕم و قالبەدا بگونجێنێت ە
بیکاتە چوارچێوەی فام و پێناسەی خۆی
کورد بە دوو شێواز دەتوانێت دەور بگێڕێت:
یەکەم بە شێوەی نەریتی و لە ڕێی ڕێکەوتنی پۆزەتیڤ، واتە پێکهێنانی بەرەیەک
بۆ دەرکەوتنی دەسەڵاتێکی ناوەندی بەهێز، واتە هێژمۆنی بەرەیەک لە مێترۆپۆلی سیاسی،
ئەمە ئەو شێوازەیە کە بەداخەوە کورد ڕەچاوی
دەکات و پێی وایە لە دواڕۆژدا حیساب بۆ بەڵێن و ڕێکەوتنەکان دەکرێت لەلایەن دەسەڵاتی
مسۆگەری ناوەند، بەداخەوە هەر دەسەڵاتێک مسۆگەر ببێت هیچ حیسابێک بۆ ڕێکەوتن و مافی
کورد ناکرێت. بە هۆی ئەوەکە هیچ باوەرێکی زەینی و مەعریفی بوونی نیە تا ببێتە
بنەمای ڕێکەوتن لەگەڵ کورد و نەتەوەکانیتر
دووهەم بە شێوەازێکی نوێ و لەڕێی ڕێکەوتنی نێگەتیڤ، واتە پێکهێنانی بەرە و ڕێکەوتن
دەگەڵ لایەنێک بۆ پێشگرتن بە دەرکەوتنی دەسەڵاتێکی مسۆگەر و هێژمۆن لە ناوند، بەم
شێوەیە ناوەند لەگێژاوی شەڕی دەسەڵات و حەولی لایەنەکان بۆ هێژمۆنی دا نوقم دەبێت،
هێز و بڕستێک بۆ سەرکووتی کورد و نەتەوەکانی تری نامێنێت، ئا لێرەدایە کە پەراوێزەکان
بەرەبەرە بەهێز دەبن و دەبنە چەق و ناوەندی سیاسی لە دەرەوەی مێترۆپۆل و بەم شێوەیە
دەوری کارتێکەر و کاریگەر دەوانن بگێڕن و ناوەند بەناچار ملکەچی خواست و
مافەکانیان دەبێت.
۱۴۰۱ بهمن ۱, شنبه
جنبش فموناسیونال کردی
(بازخوانی انقلاب ژینا از دریچە خواسته به رسمیت شناسی و ارج گذاشتن به دیگری در اندیشە هگل)
شاهو حسینی
مقدمە:
زمینەها و علل انقلابها را میتوان
از دریچە جامعەشناسی بررسی کرد: جامعەشناسان انقلابها را از یک سو نتیجە فعال،متراکم و عمیقشدن
شکافهای اجتماعیو سیاسی بەوجود آمدە میان جامعە و حکومت میدانند، و از سوی دیگر
شکاف نسلی، گسست فرهنگی و ذهنی میان نسلها و عدم توجە بە هویت ذهنی و فرهنگی
نسلهای جدید منجر بە تقابل جامعە و حاکمیت میگردد. از نظر جامعەشناسان زمانیکە
دیگر حکومتها نمیتواند نمایندگی مطالبات، خواستها و نیازهای جامعە باشند، بە
عبارتی بهتر پژواک واقعیتهای اجتماعی یک جامعە باشند، مشروعیت و مقبولیت خود را از
دست دادە و جامعە بەدنبال جایگزین و آلترناتیوی دیگر میگردد. اقتصاددانان بە
بررسی پدیدەهای اقتصادی نظیر رکود، تورم، بیکاری، گسترش فقر، تسعەنیافتگی اقتصادی
و... در شکلگیری انقلابها میپردازند، از نظر آنها تحولات و علل اقتصادی در کنار
عوامل دیگر یکی از عوامل رویگردانی جامعە از حکومت و از دست رفتن مشروعیت و
مقبولیت یک حکومت میباشد، شکست سیاستهای اقتصادی، گسترش فقر، بیکاری و تورم عواملی
هستند کە مورد توجە اقتصاددانان قرار گرفتەاند. بر اساس نظریە فقر فزاینده، وخامت
روزافزون اوضاع اقتصادی
مردم یکی از پیشزمینەهای اصلی
وقوع انقلاب است. جیمز دیویس این نظریه را از کارل مارکس در مورد تضادهای جامعەسرمایهداری،
گسترش فقر و بیکاری فزایندە پرولتاریا گرفتەاست. در تحلیل گفتمانی انقلابها بە بررسی نقش، اهمیت و
کارکرد گفتمانها، تقابل گفتمانها و نبرد گفتمانها پرداختە میشود. در واقع در این
الگو برای بررسی انقلاب، بە گسست گفتمانی جامعە از گفتمان حکومتی و ظهور گفتمان
رقیب بە عنوان علت انقلاب پرداختە میشود. هر کدام از این نگرشها از دریچەای بە
انقلاب بە مثابە دگرگونی عمیق و رادیکال اجتماعی میپردازند. رویکردی که در این
نوشتار در مورد انقلاب بدان پرداختە خواهد شد: بررسی انقلاب ژینا در کردستان از
دریچە "بە رسمیت شناسی" در فلسفه هگل است، به عبارتی دیگر انقلاب ژینا
را میتوان به مثابە خواستەای برای به رسمیت شناسی و ارج گذاشتن به دیگری توسط
سوبژەهایی کە در مقابل اندیشە ابژە محور حاکمیت توتالیتر، فوندامنتال و رادیکال
مذهبی بە پاخواستەاند تفسیر کرد. اهمیت اندیشە هگل از این روی میباشد کە هگل بە
چنان عمق و غنایی در تحلیل و تبیین فلسفی دست یافته کە اندیشە او تبدیل بە الگویی
غالب و هژمون جهت تحلیل رویدادها و تحولات سیاسی و اجتماعی شدە است، دلیل این
اهمیت، استحکام و غنای اندیشە و فلسفە هگل هم از اینجا ناشی میشود کە فلسفە و
اندیشە هگل در کوران تحولات تاریخی نزج گرفتە و تکامل یافتە است.
به رسمیتشناسیو ارج گذاشتن به
دیگری
خودمختاری، خودشناسایی و محوریت
خود در هویتبخشی، معنابخشی و فرم بخشی به انسان اساس مدرنیته، جامعە مدرن و
مدرنیزاسیون در همە ابعاد اجتماعی، سیاسی، اقتصادی و فرهنگی در یک جامعە است. در
واقع بدون ظهور یک خود آگاه، آزاد و مستقل کە فرم میدهد بە جهان ذهنی و عینی خویش
هیچ زیست اجتماعی، سیاسی، اقتصادی و فرهنگی مدرنی ظهور نخواهد کرد. استارت این
روند با فرمولە کردن سوبژکتویسم توسط دکارت شروع شد. دکارت با رهانیدن انسان از
اسارت کلیسا و نگرش ابزاری بە انسان و تئوریزەکردن خودمختاری و استقلال ذهنی انسان
بە مثابە فاعلشناسا آغازگر فلسفی مدرنیته گشت. سوبژکتویسم دکارتی اما انسانها را
بە مثابە جزیرەهایی جدا از هم رها کرد. ظهور هگل در فلسفه بە مثابە معمار بهم
بافتن انسانها بە مثابە سوبژەهای مستقل و جدا از هم، شاید پس از دکارت از اتفاقات
مهم بود. هگل بە درستی بە این نکته مهم واقف گشت کە سوبژکتویسم محصول خواست و نیاز
انسان در بە رسمیت شناختە شدن توسط دیگری و مشروعیت بخشی بە این خودمختاری توسط
دیگری است، زیرا در غیر این صورت هیچ اجتماع مدرنی بە مثابە ملت نە شکلگرفتە و نە
دوام خواهد داشت. آنچکە هگل بە فلسفە مدرن در این بخش افزود در دو اصطلاح مهم قابل
توضیح است:
یکی دیالکتیک(Dialektik) بە مثابە قانون سیر تحولات و
اصالت بخشی به حقایق از طریق ماواری محسوسات(اندیشە و ذهن)، هگل دیالکتیک را از
اندیشە هراکلیتوس کسب کرد، هراکلیتوس معتقد بە به تغییر دائمی و عدم ثبات بود. از
نظر هراکلیتوس، در این جهان از بودن خبری نیست و هرچه هست در حال شدن است. به همین
دلیل دیالکتیک در اندیشه هگل به معنای حضور اضداد، سازش تناقضها و اضداد در وجود
اشیاء، ذهن و طبیعت است. به نظر هگل اضداد و تناقضها نە تنها تهدید و مانعی برای
تغییر و تکامل نیستند که وجود تضاد و تناقص شرط تکامل فکر و طبیعت است، او معتقد
بود که هموارە ضدی از ضد دیگری تولید میشود و بە این ترتیب چرخه تحول و تکامل به
صورت دائمی جلوی رکود، سکون و فساد را میگیرد.
دیگری رابطه بیناذهنی(Intersubjective) به
مثابه رابطە اعتباربخشی به استقلال و خودمختاری سوبژەها توسط یکدیگر است، این نوع
رابطه محصول ضرورت ایجاد الگویی منطقی از همکاری برای همیاری انسان های همزیست
است. بیناذهنیت مبین ذهنیت دو طرفەای است که پژواک رابطه میان ذهن با ذهن است. بنابراین
زندگی روزمره بدون بیناذهنیت نمی تواند قلمرو فعالیت های خودانگیختە، آزاد و مستقل
باشد، بە عبارتی دیگر فقدان بیناذهنیت بیانگر اعمال و مفاهیم تکرارپذیری است که
نشانگر استعمار زیست جهان توسط نظامی هژمون و تمامیتخواه است. هگل با وارد کردن
این نوع رابطه به اندیشە فلسفی خود در کنار دیالکتیک امکان نظری تعامل، همبستە شدن
و ظهور ملت را بە مثابە اجتماعی مدرن و برآمدە از سوژەهای مستقل فراهم کرد کە در
عین حفظ استقلال با بەرسمیت شناختن دیگری و بە رسمیت شناختە شدن توسط دیگری ملت را
شکل میدهند.
به جرات میتوان گفت که بە رسمیت
شناسی محور و کانون فلسفەو موضوعات جامعە مدرن است، چرا کە اساسا تقابلات و
کشاکشهای میان افراد، گروهها و جوامع در راستای و برای بە رسمیت شناختەشدن است،
بنابراین رشد و توسعەیافتگی در جوامع بە معنای سازماندهی، کاهش و نظمبخشی بە
منازعات و کشاکشها از پدیدەای واگرا بە پدیدەای همگرا و در راستای غنا بخشی بە رشد
و توسعەیافتگی جامعە محصول گسترش و تثبیت به رسمیتشناسی است. اهمیت بەرسمیتشناسی
در اندیشە هگل تا جایی است کە او میان بە رسمیتشناسی (کە دربگیرندە روندی در
مشروعیت فاعلشناسا بودن خود و دیگری است) و آزادی رابطه تنگاتنگی میبیند. به نظر
هگل بەرسمیتشناسی و ارجگذاری به دیگری از یک سو بە تصحیح مناسبات اجتماعی میان
سوبژەها منجر خواهد شد و از سوی دیگر بە تصحیح، تقلیل و مترفع شدن کشاکشها میانجامد.
روندی کە از نظر هگل هم بانی وحدت در کثرت و هم کثرت در وحدت است. نتیجە اجتماعی
این روند در اندیشە هگل ظهور ملت و نتیجە سیاسی آن آزادی سیاسی، پلورالیزم سیاسی و
دمکراسی است.
جنبش فموناسیونالیسم در کردستان:
هگل معتقد است که کليد مسير تاريخ را بايد در
موضوع «آزادی» جستوجو کرد. او بر این باور است که «تاريخ جهان نشان دهنده گسترش
آگاهشدن روح به آزادی و در نتيجه تحقق آن آزادی می باشد». ومعنای آزادی در اندیشه
هگل، چيزی بەغیر از آگاەشدن انسان به خود و شعور انسانی به خود نيست. آزادی مطلق و
آگاهی تام، غايت روح و در نتيجه غايت تاريخ عالم است. به نظر هگل انسان به دلیل
اینکه انسان است، پس آزاد است و از راە تحقق آزادی موجودی است تاريخی. دراندیشه و
فلسفه هگل، ملت از اهمیت و جایگاه بالایی برخوردار است. او معتقد است کە: اساس تکامل
تاریخ، روح ملی( Volksgeist) است. بە نظر او این ملتها
هستند که در هر عصری وظیفه گذراندن جهان از یک مرحله دیالکتیکی که بدان رسیده است
را بر عهده دارد.
تقسیم خاورمیانە پس از جنگ جهانی
اول و عدم توجە بە خواستهای ملی، سیاسی و اجتماعی کردها در شبهە دولت-ملتهای
برآمده از معاهدە سایکس-پیکو جرقە مبارزات رهایی بخش و آزادیخواهانە مدرن کردها
بود. بە عبارتی دیگر ناسیونالیسم مدرن کردی بە مثابە جنبشی سوبژکتیویستانە و محصول
خودآگاهی کردی (بەعنوان نتیجە و برآیند جهان ذهنی کردی و گسست ازجهان ذهنی دیگری)
بە مثابە یک ملت از نوع تلاشی در راستای تحقق آزادی در فلسفه هگل است. به عبارتی
دیگر ناسیونالیسم کردی تلاشی است برای رهانیدن فرد و جامعە کردی از اسارت و زنجیرەشدگی در هویتی جعلی و از ابژەای برساختە توسط دیگری
استعمارگر به خودی آزاد، رها و خودآگاه است. در واقع ناسیونالیسم کردی مبارزە برای
رهایی از دیگر بودگی و تلاش برای بەرسمیتشناسی و ارج گذاری دیگری بر استقلال
وجودی، آزادی خودهویت سازی کردی است.
اگر ناسیونالیسم غیر کردی در خاورمیانە(پان
ایرانیسم، پان ترکیسم و پان عربیسم) بە مثابە جنبشی امپریالیستی، غارتگر،
استعمارگر و تمامیتخواه با انکار و ذوب دیگری در خود بر ساحت اشغال شدە دیگری
بنیان نهادە شدند، ناسیونالیسم کردی با تکیە و تاکید بر آزادی بە مثابە روح حاکم
بر جهان تاریخی و ذهنی کردی در صدد استعمارزادیی از کرد و کردستان و بازیابی آزادی
تاریخی خود است. در این راستا از ابتدای قرن بیستم جنبشهایی گوناگون در کردستان
شکلگرفتند. تلاش برای آزادی، رهایی و بەرسمیتشناختە شدن بە مثابە سوژەای مستقل
در هر دورەای بە شکلی و ساختاری ادامە داشتە.
انقلاب ژینا و رهبریت زنان در شکلدادن،
تداوم و گسترش روح آزادیخواهی در این انقلاب نە تنها در تقابل با ناسیونالیسم کردی
نبودە کە بە مثابە جنبسی آزادیخواهانە و سوبژکتیویستانە در عرض جنبش ناسیونالیستی
کردی میباشد. در واقع جنبش ملیگرایی در کردستان بر خلاف جنبشهای ملیگرایی غیر
کردی در خاورمیانە کە عموما محافظەکار، دست راستی و مردگرا است، جنبشی فرا طبقاتی،
جنستی و مذهبی است، زنان نقشی اساسی در جنبشملی کردی ایفا میکنند، در ساختارهای
سیاسی، مدنی و اجتماعی، سهم و نقش داشتە و دارند. در ناسیونالیسم کردی از زنان خواستە
میشود تا به سپهر عمومی جامعه وارد شده و دنیای خود را خلق و گسترش دهند.
فموناسیونالیسم کردی برخلاف فموناسیونالیسم غیرکردی کە برساختە و برآمدە از ملیگرایی
مردسالارانە، محافظەکار عربی و اسلامی است، آزادیخواهانە، خودآگاهانە و خودانگیختە
است. اگر ناسیونالیسم غیرکردی در خاورمیانە در صدد استفادە ابزاری از زنان از طریق
تزریق آگاهی، خلق هویت و برساختن موجودی در راستای سیاستهای مردسالارانە است،
فموناسیونالیسم کردی در صدد رهایی از دیگر بودگی، آگاهیزایی مستقل و ساختن هویت
مستقل فردی و ملی است، فموناسیونالیسم کردی معتقد است که زنانگیو زن بودگی او
بخشی از روح ملیکردی است و در چارچوب ملیگرایی کردی قابل تعریف و تحقق است. جنبش
ژینا در کردستان از یک طڕف انقلابی است علیە مردسالاری ایرانی کە از یک سو بە
عنوان مردسالاری تهدیدی علیە زنان بە مثابە دیگری مردان است و از سوی دیگر ایرانی
بە مثابە ایدئولوژی فراگیرندە و هژمون منکر دیگریها است. از طرف دیگر جنبش ژینا در
کردستان انقلابی است علیە پدرسالاری دینی کە فراتر از جنسیت با اشغال وجودی انسان
به مثابە کودک، صغیر و نیازمند حمایت دائمی برآمدە از فوندامنتالیسم شیعە ایرانی
است.
در واقع جنبش ژینا با دو مشخصە
مبارزە علیە نگاه فوندامنتال دینی حاکم بر ایران و مبارزە علیە استحالە هویتی توسط
ملیگرایی مرکزگرا در کردستان، امروز به مثابە جنبشی فموناسیونال، تدوام مبارزەای
تاریخی برای بە رسمیتشناختە شدن و ارجگذاری توسط دیگری غیر کرد، کردستیز و
کردزدای حاکم بر ایران است.
منبع: روزنامە کوردستان شمارە ٨٣٩
۱۴۰۱ دی ۲۶, دوشنبه
مصاحبە با کورد کانال
مهمان برنامە: شاهو حسینی / کنشگر سیاسی
#ژن_ژیان_ئازادی
#کوردستان_کۆڵ_نادا
#کوردستان_تسلیمناپذیر
#شۆڕشی_ژینا
#انقلاب_ژینا
Media
۱۴۰۱ دی ۱۶, جمعه
کۆژیتۆی کوردی
(من کوردانە بیردەکەمەوە، کەوابێ هەم)
شاهۆ حوسێنی
لەبڕی پێشەکی:
کورد لە کوردستان وەک بوونێک
زۆربەی کات لەنێوان سێ بوونی کلۆنیالیستی ئیسلامی، لێنینیستی و کەماڵیستی،
ئێرانستی و عەرەبیسمدا گێژی خواردۆتەوە، واتە حەولی داوە بوونی خۆی، کێشە و
قەیرانەکانی و مسۆگەر بوونی لەڕێی ئەم زەینە کلۆنیالیستیانەدابخوێنێتەوە و
چارەسەریان بکات، ئەمە لەکاتێکدایە کە گرینگتیرین تایبەمەندی نیزامی ئێپیستمۆلۆژی(مەعرفەتناسی)
ئەم زەینانە، ڕوانینی ئۆبژێکتیڤیستیانە بە نیسبەت کورد، کێشەی کورد و بوونناسی
کوردە. ئەوان بە بەردەوامی حەولی سڕینەوەی کورد وەک بوون دەدەن لەڕێی تواندنەوەی
کورد لەناو ئەو شووناس و چوارچێوە زەینیەدا کە بوونێکی مەسخکراو لە کورد
دەردەخات. ئەم زەینە کلۆنیالانە حەول دەدەن لەڕێی بەرگرتن بە دەرکەوتنی کۆژیتۆی
کوردی و سەپاندنی کۆژیتۆی ئیسلامی، لێنینستی، کەمالیستی، ئێترانیستی و عەڕەبی
بوونێکی دەسکرد، دەستەمۆ و ملکەچ لە کورد بەرهەم بهێنن. واتە لەڕێی داگیرکردنی
زەینی و مەعریفی کورد، بەتاڵ کردنی کورد وەک بوون لە کۆژیتۆی کوردی و نێوئاخنکردنی
بە زەینێکی دەرەکی داگیرکەر، سەربەخۆیی لە کورد داماڵن و بەر بگرن بە دەرکەوتنی
بوونێکی سەربەخۆ لە کورد. واتە لەڕیی بەرگرتن بە دەرکەوتنی کورد وەک بیر، زەین و
فەلسەفە بە مانای ئەندێشەی لۆژیکی و پاساوکەری فۆرمێک لە بوون یان کۆژیتۆی کوردی بە مانای بوونێکی خۆپێناسەکەر،
خۆدەرخەر و خۆڕێکخەری سەربەخۆ، بەر دەگرن بە سەربەخۆیی کورد لەبوارەکانی تری
کۆمەڵایەتی، سیاسی، کلتووری و ئابووری. ئا لێرەڕایە کە گریگنایەتی کۆژیتۆی کوردی
دەردەکەوێت و پێویستە تیشکی بخرێتە سەر و شرۆڤە بکرێت.
کۆژیتۆ دەستپێکی سەربەخۆیی:
کۆژیتۆ دەستپێک، بنەما و ئەساسی
هەستیە، کە لەو ڕا مرۆڤ وەک تەنیا سوژەی ڕاستەقینە بەو هۆیەوە کە مرۆڤ بیردەکاتەوە
و لەڕیی بیرکردنەوە خۆی، ئەویتر و جیهان دەردەخات، دەردەکەوێت، واتە لەڕێی کۆژیتۆ
مرۆڤ دەگاتە ئەو پلە و بایەخە وەک سوژە کە هەموو بوونەکانیتر بوونایان دەروەست بە
بوونی مرۆڤە. کۆژیتۆ لەڕێی "من بیردەکەمەوە"ڕا دەردەکەوێت، ئەو ئەندێشە،
زەین و هزرەی کە پێ داگری دەکات لە ڕەسەنایەتی، هێز و حزووری مرۆڤ وەک تەوەرە و
ناوەندی جیهان بەگشتی.
لەڕاستیدا لەڕێی منی بیرمەند و منی
بیرکەرەوەڕایە کە هەم خۆم وەک جیسم و هەموو جیهانی دەرەوەی من مەجالی دەرکەوتن و
مسۆگەر بوون پەیدا دەکەن. بەگشتی دەشێ بگوترێ مرۆڤ بە بیرکردنەوە و بە
دەرکەوتنی"من بیردەکەمەوە" دەور و نەخشیکی تەوەرەیی لەناو هەموو بوونەکانیتردا
بۆخۆی مسۆگەر کرد و لەڕێی چەمکی "من بیردەکەمەوە کەوابێ هەم" سەرکەوتنی
منی مرۆڤ و پێگەی منی مرۆڤ کە لەخۆگری سەربەخۆیی منە بەسەر بوونەکانیتردا مسۆگەر
دەبێت. بێ گومان ئەو یەقینە بە بوونی خود و بە من وەک کۆژیتۆ لە شک و گومانەوە
دەست پێدەکات، مرۆڤ لەڕیی گومان خستنە سەر ئەو دیاردانەی کە ئەو لەخۆ دەگرن،
پێناسەی دەکەن و شووناسی بۆ ساز دەکەن، دەتوانێ بە خودی ڕاستەقینە و خۆبنیادنەری
بگات، مرۆڤ لە ڕێی گومان خستنە سەر ئەو شووناسە داسەپاوەی کە ئەویتری پاوانخواز،
داگیرکەر و داپڵۆسێنەر بە سەریدا سەپاندەوە دەگاتە خودی گەوهەری و ڕاستەقینە. بەو
پێیە دەشێ بگوترێ کە دەرکەوتنی من وەک کۆژیتۆ بە مانای منی خاوەن هزر و ئەندێشەی
سەربەخۆ وەک بەرهەمێکی لۆکاڵی منی ڕەخسیو لە جەغزی ئەویترە کە ڕێگا بۆ سەربەخۆیی
لە بوارەکانیتر دەڕەخسێنیت و بنەمای سەربەخۆییەکانیترە.
حەولە سەرەتاییەکان بۆ دەرکەوتنی
کۆژیتۆی کوردی:
کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدهەم کە هاوکاتە لەگەڵ دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان، لە
لایەن مێقداد مەدحەت بەدرخان، و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمی زایینی کە هاوکاتە لەگەڵ
دەرکەوتنی کۆڕ و کۆمەڵە کوردییەکان، دەشێ وەک دەستپێکی دەرکەوتنی ئاڵوگۆڕی
زەینی، حەول بۆ دەرخستنی ڕوانینێکی کوردانە لە کورد، بونیادنانی کوردبوونێکی
لۆکاڵی بەدەر لە ڕوانگەی داگیرکەران و یۆریانتالیستەکان، ئاڵوگۆڕی کۆمەڵایەتی و
کلتووری لە کۆمەڵگای کوردیدا پێناسەبکرێت. بەهۆی ئەوەی کە ئاڵوگۆڕی لە ئیمپراتووڕی
عووسمانی بەشێوەی ڕێفۆرمخوازی و بزاڤی لالە و درەکەوتنی کۆڕ و کۆمەڵە کۆمەڵایەتییەکان
کە بەرهەمی ئاڵوگۆری لە سیستمی فێرکاری، هاموشۆی کۆمەڵانی خوێندکار بۆ ڕۆژئاوای مۆدێڕن،
خوێندن لە خویندگا مۆدێرنەکانی ڕۆژئاوادا ئاڵوگۆڕی لە کلتووری کۆمەڵگا و ئەندێشەی
کۆمەڵگادا ساز کرد، لەوەها دۆخێک دابوو کە یەکەم کۆڕ و کۆمەڵە کوردییەکان دەرکەوتن.
کۆڕ و کۆمە ڵەکوردێکان دوو دیاردەی گرینگیان هەبوون، یەکەم ئەوەکە فۆرماسیونگەلێکی
ڕۆناکبیرانە بوون و دووهەم نەتەوەخواز بوون(دووادیاردەی کە وەک بنەما بۆ
دەرکەوتنی کۆگیتۆی کوردی دەوری سەرەکی دەگێرن). بنیادنەرانی ئەم کۆڕ و کۆمەڵانە کەسانی
خوێندکار و خاوەن هزر و ئەندێشەی نوێ بوون. ئەوان بە حەول و کۆشش بۆ پەرەپێدانی
هزر و ئایدیای نوێ لەڕاستیدا بەگژ بیر و ئایدیای نەریتی و کۆنی کۆمەڵگادا ڕۆچوون
و ڕەخنەگری کلتوور و ئایدیای نەریتی کۆمەڵگا بوون. هەروەها ئەوان بە بنیادنانی کۆڕ
و کۆمەڵی کوردی و بزاڤێکی کۆمەڵایەتی بە کردەوە تێکۆشاون و لە کۆمەڵگادا هەنگاویان
بۆ وەدیهێنانی ئاڵوگۆڕ هەڵێناوەتەوە. بە کورتی دەشێ بگوترێ کە ئەندێشەی نوێ، کردەوە
بۆ ئاڵوگۆڕی و کۆششی مەدەنیانە (ڕەوە و کۆمەڵگا خەبات کردن نەک حەول بۆ دەسەڵات) سێ
تایبەتمەندی گرینگی ڕووناکبیرانن کە لە ڕێکخەڕانی کۆڕ و کۆمەڵە کوردییەکاندا هەبوو.
ئەم ڕەوتە بە زۆر هۆکار و یەک لەوان دەرکەوتنی دەسەڵاتە ئیمپڕیالیتستیە
شێوە مۆدێڕنەکانی ڕەزاخانی لە ئێران، کەماڵیستی لە تورکیا، کمۆنیستی و لەپشان
بەعسی لە عێراق و سووریا لە تەنیشت پەرە و هێژمۆنی ئایدۆلۆژی، عەقڵانییەت و
دەسەڵاتی چەپی لێنینیستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و هێژمۆنی ئەو ئایدۆلۆژیە لەناو چینی
خوێندکار و شێوە ڕووناکبیری کورد، ناکام مایەوە و کۆتایی پێ هات، لەگەڵ ئەوەدا
ڕەوتی نەتەوەخوازی حەولی ڕێکخستنی کۆمەڵگا و بەدواچوونی بۆ مافەکانی کوردی دەکرد،
بەداخەوە هێژمۆنی پۆزەیتۆسیم لەناو نەتەوەخوازەکاندا هەموو حەول و کۆششەکانی
لەناو چوارچێوەی دەسەڵاتی سیاسیدا قەتیس کردبوە.
ئاڵوگۆڕی لەئاگایی تاکی کورددا:
دابڕانی کۆمەڵگای کوردی پاش شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئەندێشە و ڕوانگەی
نەریتی، دەشێ وەک یەکەم چرۆی فام و خۆئاگایی لەناو تاک و کۆمەڵگای کوردی ببیندرێت،
ئەم فام و خۆئاگاییە بەشی زۆری بەرهەمی ئاڵوگۆڕی لە ژینگەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و
کلتووری ئەم ژێئۆپۆلەتیکانە بوو کە لەپاش شەڕی یەکەمی جیهانی کوردیان تیا پارچەکرا
و خەونەکانی کورد بۆ دامەزراندنی کیانێکی سەربەخۆی کوردی تیا نێژرا. بێگومان ئەم
تێگەیشتن و فامە لەم دۆخە قەیراناویەش بەرهەمی پەرەی خوێندنی نوێ، ڕۆژنامەگەری
کوردی و دەرکەوتنی کۆڕ و کۆمەڵە کوردێکان بوو. تێگەیشتن لەوەکە کورد تورک، فارس و
عەڕەب نیە و ژینگەی ڕواڵەتی و زەینی ئەو جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەم سێ ژینگەیە
لەڕاستیدا یەکەم هەنگاوی دەرکەوتنی کۆژیتۆی کورد بوو. بەڵام بەشێکی زۆری
قەیرانەکە کە دەگەڕاوە سەر بنیادنانی زەین و کردنەوەی دەلاقەیەکی کوردانەی بەڕوی
کێشەکاندا هەر ماوەتەوە، کورد لەدرێژەدا لەگەڵ ئەوەدا حەولی دەرخستنی جیاوازی خۆی
لەگەڵ ئەویتری تورک، فارس و عەڕەب دەدا، بەڵام ڕێک لەناو جوگرافیای زەینی ئەویتردا
خوێندنەوەی بۆخۆی و ئەویتر دەکرد، واتە بەشێک لە نەتەوەخوازانی کورد، حەولی پاساوکردنی
نەتەوەخوازیان لە دەلاقەی ئایینڕا دەدا و بەم شێوەیە ئایینخوازی بوو بە
چوارچێوەیەک بۆ پەروەردەی نەتەوەخوازی کوردی. کێشەی گرینگی ئەم ڕەوتە لەوەدا بوو
کە ئایین وەک زەین و فۆڕمێک لە عەقڵانییەت، هاوردەیەکی عەڕەبی و ناکوردی بوو.
بەشێکیتری کۆمەڵگای کوردی لە دەلاقەی ئەندێشەکانی چەپ(لێنینیسم، مائۆئیسم و
ئانارشیسم) ڕا خوێندنەوەیان بۆ قەیرانەکانی کۆمەڵگای کوردی و یەک لەوان قەیرانی
نەتەوەیی دەکرد، ئەم بەشەش بوونە دوو تاقم: تاقمێکیان ئەساسەن نەکۆڵیان لە
نەتەوەخوازی دەکرد و وەک دیاردەیەکی بۆرژوازی و ئەمپریالیسمیان پێناسە دەکرد،
تاقمی دووهەمیش حەولیاندا چەپ وەک
چوارچێوەیەک بۆ پەرەی نەتەوەخوازی کوردی بەکار بێنن، کێشەی ئەم دیاردەیەش ئەمە
بوو، کە ئەساسەن چەپ وەک ئەندێشە و زەین هیچ تایبەتمەندێکی وێکچووی لەگەڵ
کۆمەڵگا، ژینگە و تاکی کورد نەبوو، واتە تاک و کۆمەڵگای کورد لە غیابی زەینێکی
کوردانە بەر لەوەکە وەک سوژەیەکی کوردی دەربکەون، بوونە ئۆبژە و کەرەسەی بیرۆکەی
چەپ.
بەشیکیتری کۆمەڵگای کوردی حەولیان دەدا نەتەوەخوازی کوردی لە دەلاقەی
زەین، فام و تێگەیشتنی نەتەوەی باڵادەستی تورک، فارس و عەڕەبڕا بخوێننەوە، واتە
نەتەوەخوازی تورکی، فارسی و عەڕەبی جیهانێکی مەعریفی و چوارچێوەیەک بوو کە لەودا
خەریکی پەروەردەی نەتەوەخوازی کوردی بوون، گرینگترین کێشەی ئەم ڕەوتەش لەوودا بوو
کە ئەساسەن ئەم سێ فۆڕم لە نەتەوەخوازیە هیچ باوەڕێکی بە کۆژیتۆی کورد نەبوو و
ئەساسەن ڕوانگەیەکی ئۆبژێکتیڤیستانەیان بە نیسبەت کورد و ئەویتری خۆیان هەبوو.
ئاکام:
بێگومان دەستپێکی سەربەخۆیی لە
ڕواڵەتی سیاسیدا بەرهەمی سەربەخۆیی زەینی، ئاگایی و سەربەخۆیی لە فام و تێگەیشتنە،
واتە دەلاقەیەکی مەعریفی بۆ ڕوانیین، شرۆڤە و فامی "خۆد"، "ئەویتر"
و جیهان کە بەرهەمی ژینگەی کۆمەڵایەتی "خود" بێت، واتە دەرکەوتنی "کۆژیتۆ"
سەرەتا و چەخماخەی هەر فۆڕم لە سەربەخۆییەکە، ئەم کۆژیتۆیە خاوەنی جیهانێکی زەینی
و مەعریفیە کە سنووربەندی هەیە لە فام و تیگەیشتن لەگەڵ ئەویتر و لە دەرەوەی
سنووری زەینی ئەیتردا کایە دەکات. کۆژیتۆ وەک خۆی بیردەکاتەوە و سەرەتا ژیئۆپۆلەتیکێکی
زەینی و مەعریفی بنیاد دەنێت و هەر ئەمەش دەبێتە نەخشە ڕێگای کردە و کردەوەکانی.
لە غیابی کۆژیتۆی کوردی"بوونێکی کە کوردانە بیر دەکاتەوە و لەژێر ڕێنمایی
بیری کوردانەیدا هەڵسو کەوت دەکات" مافی کورد وەک بوونێکی کورد کە نە
تورکە، نە فارسە و نە عەڕەب دەستەبەر نابێت.
۱۴۰۱ دی ۱۴, چهارشنبه
وتوو وێژێک لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو
١- ئەمە بە مانای گۆڕیای سیستمی سیاسی یان مۆدێلی حکوومەتی نیە
٢- ئەمە تەنیا بە مانای گۆڕینی شێوازی مودێریتی و بەڕێوە
بەریە
٣_ ئاڵوگۆری لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی دا بە مانای گۆران لە خزمەت کۆمەڵگادا نیە، بەڵکە مەبەست توودن وتوڵتر کردنی شێوازەکانی سەرکووتە وە هێندێک ڕوانگە و بابەتی تر کە باسی لێوەکراوە، سپاس بۆ هێژا کاک فوئاد ڕەحیم


