۱۴۰۱ خرداد ۲۱, شنبه
۱۴۰۱ خرداد ۱۶, دوشنبه
کۆنسێپتی (concept)نەتەوەیی و ئەمری سیاسی کوردی
شاهۆ حوسێنی
مرۆڤ بوونێکە کەتەنیا لەناو کۆمەڵگایەکی سیاسی دا دەتوانێ ژیانێکی کۆمڵایەتی، کلتووری و ئابووری شایستەی هەبێت. سیاسەت هەڵقووڵاوی سووژەبوونی مرۆڤ بە مانای بوونێکی سەربەخۆ، خۆبنیادنەر و مانابەخش بە جیهانە، ئەم سووژەیە سنوورێکی هەیە وەک خوود لەگەڵ سووژەکانی تر وەک ئەوی تر. ئەم سنوورە گەوهەری کێبڕکێ، جیاوازی و تێکهەڵچوونە لەنێوان سووژەکان، لەوەها دۆخێک دا سووژەکان بۆ نۆڕماڵیزەکردن، لۆژیکی کردن وڕێک و پێک کردنی ئەم کێشە و تێکهەڵچوونە لە پێوەندێکی ئینتێرسۆبژێکتیڤ دا حەولی شەرعییەتی بەخشین بە ئەوی تر دەدەن. ئاڵێرە ڕا سیاسەت دەخوڵقێت. سیاسەت بە مانای بەستێنی گەڕیانی دەسەڵاتی سووژەکان کەمەجالی پێکەوە ژیانی بە کۆمەڵ بۆ مرۆڤەکان دەڕەخسێنێت. لە ڕاستی دا ژیای سووژەکان لە ڕەوتی بەرەو پێش چوون دا سێ کووچکە بەخۆیەوە دەگرێت. یەکەم سیاسەت بە مانای بەستێنی شەرعییەتی سووژە جیاوازەکان، نەتەوە بە مانای کۆمەڵگایەکی خاوەن نۆرم، بەها و وێنایەکی هاوبەشی سووژە سەربەخۆکان و ئازادی بە مانای شەرعییەتی گڕیانی دەسەڵات لەنێوان سووژە سەربەخۆکان دا.
ئەمری سیاسی کوردی بەر لەوەکە ڕەخسێنەری ئەمری نەتەوەیی بێت و بەر لەوەکە خوڵقێنەری ئازادی بێت، خواست و حەولێکی دابەزیوە بۆ بەرهەم هێنانی پۆزەیتۆڤیستانەی پێکهاتەیەکی ڕواڵەتی لە دەسەڵات کە بەسەر مرۆڤی سووژە، شەرعییەتی جیاوازی سووژەکان و بەستێنی نەتەوەیی بە مانای کۆگشتی سووژە سەربەخۆکان دا باز دەدات. بۆیەش لە درێژەدا پێش دەگرێت بە دەرکەوتنی ئەم دیاردانە. بۆیە دەشێ بگوترێ کە ئەمری سیاسی کوردی دیاردەیەکی تەقلیل دراو و دابەزیوە بۆ ناو دەسەڵاتێکی ڕووت و موبتەزەل بە مانای توانایی ڕەهای سپاندنی ئیرادەی خۆم بە سەر ئەوی تر دا، سڕینەوەی سەربەخۆیی ئەوی تر و شەرعییەت سڕینەوە لە جیاوازێکان و لە کۆتایی دا خۆڵقاندنی بوون گەلێکی وێک چوو.
۱۴۰۱ خرداد ۱, یکشنبه
بنیادگرایی اسلامی
نویسندە: گریگور دیلوکس دفنە
ترجمە از آلمانی بە فارسی: شاهو
حسینی
پس از حملات تروریستی در آمریکا و اروپا، رویارویی جهان
اسلام - عرب و غرب ابعاد جدیدی به خود گرفته است. در واقع جهان عرب-اسلام برای
بسیاری تبدیل به دشمن شده.
·
اسلام گرایی چه می خواهد؟
·
مسلمانان و جهان غرب: برخورد تمدن ها؟
·
چرا اسلام گرایی در حال رونق است؟
اسلام گرایی چیست؟
مایکل لودرز، محقق اسلامی و کارشناس مسائل عربیمی گوید:
«چه بخواهیم و چه نخواهیم، بزرگترین چالش برای سیاست غرب در ده تا بیست سال آینده جهان عربی-اسلامی خواهد
بود». "ظاهرا، سیاست و جامعه نمی توانند بدون تصویری از دشمن، به ویژه در
زمان جنگ، از جمله جنگ ضد تروریسم سر کنند. در بخش بزرگی از تصور عمومی در غرب، اسلام همان چیزی است که کمونیسم قبلا
بود: یک دشمن خطرناک، غیرقابل پیش بینی، با هدف تسلط بر جهان». در واقع "یک
چیز مسلم است: همه مسلمانان تروریست نیستند. اما تقریبا بخش اعظم تروریست ها
مسلمان هستند." این نقل قول که در سال 2004 در مجله استرن منتشر شد، از
عبدالرحمن الرشید، مدیر شبکه تلویزیونی العربیه است. این نقل قول به وضوح تصویر
واقعیتی را که جهان غرب پس از حملات تروریستی در آغاز قرن بیست و یکم با آن مواجه
شد، توصیف می کند. البته مهم است که بین اسلام و اسلام گرایی تمایز قائل شویم.
اسلام دین وحیانی 1400 ساله است. از سوی دیگر، اسلام گرایی
یک ایدئولوژی سیاسی، یک تنگنای سیاسی و رادیکال اسلامی است. طرفداران این
ایدئولوژی(بنیادگرایان اسلامی)، حقوق اساسی، انسانی و آزادی مذهب را نادیده می
گیرند. آنها مخالف جدایی دولت از دین هستند و خود را مخالف دموکراسی می دانند.
اسلام گرایان قدرت خود را بە نقض ناپذیری قرآن ارجاع میدهند، و این بدین معناست
کە تفسیرشان از قرآن خدشهناپذیر است. به دلیل اینکه بنیادگرایان اسلامی هرگونه
انحراف از تفسیر خود از قرآن را انحراف از ایمان صحیح می دانند، دیگر نمی توان
مواضع اسلام گرایی را زیر سوال برد(بە عبارتی بهتر غیرقابل انتقاد است، یعنی باید
مطیع و منقاد بود). در واقع هرکس مخالف عقاید بنیادگرایان اسلامی باشد، منتقد
نیست، بلکه کافر و دشمن خیانت کننده به خدا محسوب می شود. منتقدان اغلب خطرناک زندگی
می کنند، مرعوب و تهدید می شوند. قتل وحشیانه تئو ون گوگ فیلمساز هلندی در نوامبر
2004 نشان داد که افراط گرایی اسلامی بخشی از واقعیت سیاسی در اروپا شده است.
اسلام گرایی بهدنبال چیست؟
اسلامگرایان، یا به عبارت دیگر: بنیادگرایان اسلامی در
ابتدا میخواهند جهان را با «غرب زدایی» مجداد سازماندهی کنند؛ آنها تلاش میکنند
جهانیسازی غربی-اروپایی را معکوس کنند. این نه تنها به معنای جایگزینی هژمونی
(سلطه) غرب با هژمونی اسلام است، بلکه و بالاتر از آنها جایگزینی هنجارها و ارزش
های اسلامی به جای هنجارهای غربی است. بسام تیبی، استاد مشهور روابط بینالملل، در
بولتن «بولتن اسلامگرایان دیاسپورا» در لندن میگوید، کەاسلامگرایان میخواهند
«سلطه جهانی اسلام» را ایجاد کنند. بنابراین: آنها به دنبال نه کثرت گرایی نیستند. دفتر صیانت از قانون اساسی اهداف جنبش های رادیکال
بنیادگرایی اسلامی را این گونه توصیف میکند: اسلام گرایان با تکیه بر اسلام اصیل
قرن هفتم خواهان «احیاینظام اسلامی» به عنوان تنها شکل مشروع هستند. که برای
جایگزینی سایر سیستم های وضع شدە در نظر گرفته شده است. در این «نظام اسلامی»، همه
عرصههای زندگی باید به گونهای طراحی شود که بهطور الزامآور توسط خداوند از
طریق قرآن و الگوی پیامبر و جامعه اولیه (سنت) تجویز شده باشد.
اسلام گرایان ستیزه جو بر این باورند که حق دارند «نظم
اسلامی» را با زور اجرا کنند. در انجام این کار، آنها به دعوت به «جهاد» مندرج در
قرآن (در واقع: تلاش، مبارزه درونی، همچنین: «جنگ مقدس») اشاره میکنند، آنها - بر
خلاف سایر مسلمانان - آن را وظیفه مقدسی برای جنگ مداوم علیه همه «دشمنان» اسلام
در کشورهای مسلمان و غیر اسلامی میبینند.
برخورد فرهنگ ها؟
اصطلاح «برخورد فرهنگ ها» از کتاب «برخورد تمدن ها» نوشته
ساموئل هانتینگتون، دانشمند علوم سیاسی آمریکایی، گرفته شده. هانتینگتون از این
نظریه دفاع می کند که در قرن بیست و یکم دیگر ملت ها و دولت ها به عنوان بازیگران
سیاسی ظاهر نمی شوند، بلکه فضاهای فرهنگی متفاوتی شکل می گیرند. در اوایل سال
1998، هانتینگتون درگیری های خشونت آمیز بین مسلمانان و غیر مسلمانان را در چارچوب
جهانی شدن پیش بینی کرد. در واقع، در غرب و همچنین در منطقه اسلامی - عربی، مخالفت
متقابل و پافشاری در تعصب نسبت به کسانی که دشمن تلقی می شوند وجود دارد. جامعه
غربی از جهان بینی قهقرایی از طریق اسلامی که در قرون وسطی شکل گرفته هراس دارد.
ارادە فردی برای زندگی، سطح بالای تحصیلات، رهایی زنان، آزادی جنسی، سکولاریزاسیون
(جدایی دولت از دین)، امنیت قانونی از طریق دموکراسی پارلمانی و اعتقاد به پیشرفت
از ارزشهای غربی محسوب میشوند که در دورەهایی مانند روشنگری و مدرنیته بە سختی
به دست آمدهاند. در مقابل برای بسیاری از مسلمانان، جهان غرب یا به عنوان دنیایی
دور از انتظار ایدەهای دست نیافتنی و جهان
مصرف کنندە بەنظر میرسد، یا جهانبینی
آزدایخواهانە غرب را تهدیدی میدانند که پایههای ایمان آنها را زیر سؤال میبرد.
آنها از انحطاط جهان غرب (بە زعم خودشان)ایراد میگیرند، ماتریالیسم و مصرف گرایی، تنهایی و آشفتگی درونی، فقدان انسجام در
خانواده و سایر شبکه های اجتماعی، فردگرایی اغراق آمیز، نگرش های بی روح، الحادی
آهانتبار به زندگی را محکوم می کنند.
مایکل لودرز، کارشناس خاورمیانه، نسبت به کم توجهی بیش از
حد در استفاده از الگوی "برخورد تمدن ها" هشدار می دهد. در عوض، لودرز
بنیادگرایان را در اردوگاههای سیاسی و فرهنگی میبیند: «از این رو تضاد بین
مدرنیستها و بنیادگرایان درگیری بر سر آرمانهای سبک زندگی و اصول نظم اجتماعی
است.
اگرچه بنیادگرایی یهودی و مسیحی نیز وجود دارد، مثلا در
صفوف جنبش شهرک نشینان اسرائیلی یا کلیساهای آزاد پروتستان در ایالات متحده
آمریکا، اما بنیادگرایی در جهان غرب عموما به عنوان یک پدیده کاملا اسلامی تلقی می
شود. البته که در تصور هم می گنجد: اسلام مساوی است با وحشت. جالب اینجاست که بنیادگرایان اسلامی و پیروان تز «برخورد تمدنها»
ساموئل هانتینگتون ادعا میکنند که اسلامگرایی با اسلام یکسان است، بنابراین
تفاوتی بین قرآن و دفاع مقدس وجود ندارد.
چرا اسلام گرایی در حال رونق است؟
کاهش روزافزون ارزش ها در جوامع غربی خلأ ارزشی ایجاد می کند.
مسلمانانی که به دنبال جهتگیری هستند، میخواهند با سنتهای خود با این از دست
دادن ارزشهای غربی مقابله کنند. بنابراین، تفسیر منحصر از دین نیز امروزه در میان
مسلمانان سکولار متاثر از غرب رونق گرفته است. بسیاری از گروههای مسلمان با حسرت
به دوران میان قرنهای هفتم و هفدهم مینگرند، زمانی که فرهنگ اسلامی قدرت هژمونیک
داشت و غرب را تحت تأثیر قرار میداد. شکاف عمیقی از تردید در جوامع اسلامی-عربی جریان دارد. عصر کنونی
تمدن اسلامی عقب مانده، آشفته و فروتر از توانایی فرهنگی غرب
تلقی می شود: مایکل لودرز اینگونه تحلیل میکند: « کە احساس ناتوانی سیاسی و فقدان
دیدگاه مستقل، همراه با اتهامات دروغگویی و ریاکاری به غرب: بستری است که
بنیادگرایی اسلامی و ترور جهادی در آن رشد میکند».
اعراب و مسلمانان اغلب خود را قربانی جهانی شدن و غرب میدانند،
به عنوان بازیچه تحولاتی که نه میتوانند آن را کنترل کنند و نه آن را درست میفهمند.
گذشتەای باشکوه، زمانی که اعراب یک امپراتوری جهانی را تأسیس کردند و معیارهایی را
در علم، هنر و فرهنگ تعیین کردند، به طور غیرقابل برگشتی به پایان رسیده است.
احساس تعلق به بازندگان تاریخ و همچنین جهانی شدن این تمایل را در میان بسیاری از
اعراب و مسلمانان تقویت می کند که به عنوان یک قربانی به دنبال سرنوشت خویش متاسف
باشند و در نتیجه این روند توجیه کننده یک مبارزه نامحدود و حتی تروریستی است.
جهان بینی اسلام گرا از این عدم قطعیت مکرر در جوامع اسلامی استفاده می کند و
تزهای زیر را تبلیغ می کند:
1-
ناتوانی اساسی در انتقاد از خود
در قرائت اسلام گرایانه، غرب شخصیتی شیطانی است و تنها عامل
مشکلات عربی-اسلامی است، که تنها به تضعیف و سقوط فرهنگ اسلامی علاقه مند است.
اسراییل را خار در گوشت میدانند، دلیلی بر دنائت و خطری که از غرب برمیخیزد
2-
مامنی در گذشته
در واقع تداعی کننده دوران هایی است که فرهنگ عربی بر فرهنگ
غربی برتری داشت.
3-
مغالطه در عقب ماندگی
چرا جوامع اسلامی بد عمل می کنند؟ زیرا آنان از نظر خداوند
منفور شدند. درباره آن چکار میتونید بکنید؟ برای آشتی مطلق با خدا از طریق تسلیم
بی قید و شرط و بدون انتقاد (اسلام) در برابر اراده او و دستورات قرآن (که در
قرائت مستقیم آن جامعه بادیه نشینی از 1400 سال پیش را هدف گرفته است) تلاش کنید.
۱۴۰۱ اردیبهشت ۲۹, پنجشنبه
۱۴۰۱ اردیبهشت ۸, پنجشنبه
وتووێژی لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو
لەبەرنامەی بەکاتی مەهەباد
۱۴۰۱ اردیبهشت ۳, شنبه
فێنۆمێنۆلۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی
شاهۆ حوسێنی
چەخماخەی ئاڵوگۆڕی و تێپەڕین لە جیهانی کۆن و کلاسیک بەرەو جیهانی مۆدێڕن و نوێ بەرهەمی گەڕانەوەی مرۆڤ بوو وەک تەوەرە بۆ ناو جیهان واتە دەرکەوتنی سۆبژکتیڤیسم بوو، مرۆڤێکی خۆبنیادنەری، جیهان پێناسەکەر و مانا بەخش بە ژیان کە لە جەغزی ملکەچی و کۆیلە بوونی ئایین ڕەخسی بوو. سۆبژێکتیڤیسم لەڕێی دەرکەوتنی تاکی سەربەخۆ دەگاتە کۆمەڵگای مەدەنی، چین و سینفی سەربەخۆ ولە درێژەدا نەتەوە وەک کۆگشتی تاک و چینی سەربەخۆ و دەسەڵاتی مۆدێڕنی دێمۆکراتیک. بۆ کورد بەڵام لە غیابی دەسەڵاتێکی پاڵنەر و پشتیوانی کەری ئاڵوگۆڕی و ڕەخسێنەری بەستێن بۆ دەرکەوتنی تاکی سەربەخۆ، "ڕۆژنامە" ڕەخسێنەری بەستێنی نەزەری سۆبژێکتیڤیسم بوو لە کوردستان. لە ڕاستی دا ڕۆژنامە تاکە کەرەسە و بەستێنی دەرکەوتنی کورد وەک سوبژەیەکی سەربەخۆ بوو، ڕۆژنامە پەرەپێدەری جیهانی زەینی کوردی و بەستێنی ئەکتی نەتەوەخوازی کوردی بوو لە غیابی دەسەڵاتێکی حکوومی و سیاسی. لە ڕاستی دا بە ڕۆژنامەگەری سۆبژێکتیڤیسم، ئەزموون و ئاگایی سەربەخۆیانە، واتە حەول بۆ دەرخستنی پێناسەیەکی کوردانە لە کورد دەستی پێ کرد، رۆژنامەگەری کوردی سەرەتای دەرکەوتنی فام و ئاگاییەکی کوردانە و سەربەخۆیانە لە خودی کوردی بوو بە دژ ئەو شووناس، ئاگایی و فامەی کە ئەوی تری داگیرکەری لە کورد و بۆ کوردی بەرهەم هێنابوو، بۆیەش دەشێ بگوترێ کە نەتەوەخوازی نەزەری بە مانای فام و ئاگاییەکی کوردانە و حەول بۆ دەرخستنی زەین و جیهانێکی زەینی کوردانە لە کورد لەڕێی ڕۆژنامەگەری کوردی لە تەنیشت نەتەوەخوازیی عەمەلی لەچوارچێوەی کۆڕ و کۆمەڵە کوردێکاندا، سنووربەندێکی شووناس خوازانە و بوون خوازانەی سازکرد. واتە ڕۆژنامەگەڕی کوردی دەست پێکی نەتەوەخوازی نەزەری و چەخماخەی تێپەڕین لە کوردێکی ئۆبژە بوو.
۱۴۰۰ اسفند ۱۶, دوشنبه
ڕووسیای پاش سۆڤییەت
(قەیرانی شووناس و لێکەوتەکانی)
شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
دەروونناسی سیاسی وەک لقێک لە زانستی دەروونناسی تیشک
دەخاتە سەر هەلوومەرجەکانی دەروونی ڕووداوە سیاسێکان. ئەم لقە لە دروونناسی وەک
زانستێکی نێوان ڕەشتەیی شرۆڤەی هۆکارەکانی شەخسی کردەوە و ڕەوتەکانی پاڵنەری کردەی
سیاسی تاک و گرووپەکان دەکات. لە هەمان کاتدا درەوونناسی سیاسی مودێڕن جگە لەم
ئەرکە گشتیە، وردتر تیشک دەخاتە سەر سیاسەتەکانی هەڵبژاردن، ڕێبەری، دەور و نەخشی
ڕێبەڕەکان، هەڵوێستگرتنی ڕێبەران و هەڵکەوتەکان، ئایدۆلۆژیە سیاسێکان، تووندوتیژی
سیاسیو شەڕەکان. لەڕاستیدا زۆر جار ئەم شێوازە وەک مێتۆدێکی شرۆڤە دەتوانێ بەستێنی
باشتر، واقعیتر و جێگای متمانەتر بۆ تێگەیشتن لە کێشە و قەیرانەکان بڕەخسێنێت.
دەشێ بگوترێ بەستێنێکە کە لەودا تایبەتمەندیە دەروونێکانی وەک کەسایەتی، فام، شووناس،
سۆز، ئەزموونە کەسێکان، ڕەوتەکانی پێوەندی و نەریتەکانی کلتووری کارتێکەر لەسەر
کردەوەی سیاسی تاک گرینگی پێ دەدرێت. ئامانجی ئەم زانستە، تێگەیشتن لە بەستێنەکانی
دەروونناسی پێوەندیدار بە بابەت، کردە و لێکەوتە سیاسێکانە بەمەبستی دەرخستنی
ڕیشە، ئاکام و لێکەوتەکانی کردەوەی سیاسی کۆمەڵانی خەڵک، ڕیبەڕان و سیاسەتوانان.
دەرکەوتنی ڕووسیا لەپاش یەکێتی سۆڤییەت:
لە دەستپێکی دەیەی ٨٠ زایینیدا، یەکێتی سۆڤییەت دۆخی
ئابووری بەڕێژەیەکی زۆر لە خراپی دابوو، بەهرەداری ئابووری بەڕێژەیەکی زۆر
دابەزیبوو، سۆڤییەت پێویستی بە هاتنی سەرمایە لە دەرەوەڕا هەبوو بەڵام
دیکتاتۆڕییەتی ئایدۆلۆژیک مەجالی نەدەدا، ڕێژەیەکی یەکجار زۆری داهاتی وڵات خەرجی
بەشی نیزامی دەکرا و سۆڤییەت لە کێبڕکێی قوڵی نیزامی لەگەڵ رۆژئاوا دابوو. ئەم
دۆخە سۆڤییەتی فەلەج کردبوو. ئەمانە هۆکارێکی گرینگ بوون کە بەستێنیان بۆ
دەرکەوتنی میخائیل گۆرباچۆف لە ١٩٨٥ ڕەخساند. گورباچۆف دەستی کرد بە بەدی هێنانی
هێندێک ڕیفۆڕم، ئەو بە مەبەستی چاکسازی ئابووری و پیشەیی و کردنەوەی دەرگا بەڕویی
سەرمایەدانانی دەرەکی پرۆستریکای ڕاگەیاند، بەڵام ئەم گەڵاڵەیە نە تەنیا دۆخەکەی
باشتر نەکرد کە بوو بەهۆی هەڵکشانی ئاوسان و بەم شێوەیە لە ١٩٨٩ سۆڤییەت لە
داڕمانی ئابووری نزیک ببۆوە.
گورباچۆف بە گەڵاڵەی گلاسنۆست بۆ یەکەم جار مەجالی باسی
ئازاد، ڕەخنەی ڕاشکاو لە ڕیبەری حیزبی کۆمۆنیست و بڕیارەکانی حیزبی ڕەخساند، لە
١٩٨٧ڕا بڵاڤۆکەکانی ئازاد وردە وردە دەرکەوتن، بەم شێوەیە بەرە بەرە ناڕزایەتێکان
لە دەسەڵاتی حیزبی کۆمۆنیست پەرەی ئەستاند، لەم سەردەمەدا بۆ یەکەمجار ڕیژەی جینایەتەکانی سەردەمی ئیستالین ئاشکرا کرا. ئەم
ڕەوتە بەخێرایی باسەکانی ناو شەقامی گشتی کۆمەڵگای بەرەوە فەساد لەناو حکوومەتی
تاک حیزبیدا ڕاکێشا. لێکەوتەی گرینگی گلاسنۆستیش دەشێ بگوترێ کە لە دەست چوونی
یەکجاری متمانە بە حکوومەت و حیزبی کۆمۆنیست بوو لەناو بیر و رای گشتی کۆمەڵگادا
بوو.
شۆڕشێکی ئایدۆلۆژیک کە لە ١٩١٧ ئیمپڕاتووری تێزارەکانی
لە ڕووسیا داڕماند، لە درێژەدا بە هۆی کەڵکە بوونی کۆگشتیەک لە قەیرانە سیاسێکانی:
مەشرووعییەت، بڕشت(penetration)، دابەشین(Distribution)، تێهەڵکێشان(Merger)، بەشداری(Participation) و شووناس(Identity) کە بوو بە
هۆی دابڕاندنی کۆمەلگا لە هەیئەتی حاکمە، لە تەنیشت شکەستی سیاسەتەکانی ئابووری،
کلتووری و کۆمەڵایەتی، نەیتوانی بەرهەمهێنی مەدینەیەکی فازلەی کۆمۆنیستی بێت.
کەڵکە بوونی قەیرانەکان لە سەردەمی سەرۆککۆماری میخائیل گورباچۆفدا بەرهەم هێنی
دوو گەڵاڵەی پرۆستریکا بە مانای ئاواڵەیی ئابووری و گلاسنۆست بە مانای ئاواڵەیی
سیاسی هەر چەند لانیکەمیش بوو کە لەلایەن گورباچۆفەوە خرایە ڕوو بە مەبەستی گەشی
ئابووری و گەشەی سیاسی. ئەم دوو گەڵاڵەیە بوو بەهۆی پەرەی نەتەوە خوازی لەناو
نەتەوەکانی بە زۆر کۆکراوە لەناو یەکێتی سۆڤییەتدا. گرینگترین قەیرانی ناوخۆیی
یەکێتی سۆڤییەت لە ١٩٩٠دا نەتەوەخوای لەناو کۆمارەکانی ئۆکراین، لیتوانی، لێتۆنی و
ئێستۆنیدا بوو کە لە ئاکامدا لە هەشتی مارسی ١٩٩١ ئەم کۆمارانە سەربەخۆ بوون و
٢٥ دێسامبەری ١٩٩١ یەکێتی سۆڤییەت بە فەرمی ڕووخا و بەم شیوەیە ڕووسیا بوو بە
جێگرەوەی یەکێتی سۆڤییەت.
بەرەو ڕووسیای نێئۆلیبرالی:
ڕووخانی یەکێتی سۆڤییەت هەم وەک ژێئۆپۆلەتیک و هەم وەک
ئایدۆلۆژی دژبەری ڕۆژئاوا هەم لە فۆڕمی ژێئۆپۆلەتیکدا هەم بە مانا کلتووری و
چەمکێکەی، هەموو بەربەستەکانی دەرکەوتنی شاڵاوی سێهەمی دیمۆکراسی لە ڕۆژهەڵاتی
ئەوڕووپا لەناو برد، بەم شێوەیە لە سەرەتاکانی دەیەی نەودی سەدەی بیستەمی زایینیڕا
ڕۆژئاوا وەک کلتووری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ژێئۆپۆلەتیک بەربڵاوێکی کەم وینەی
بەخۆیەوە بینی. ئەمەش لەم ڕۆوە بوو کە بەر بەستە نەزری و مەعریفێکەی کە ئایدۆلۆژی
مارکسیسم-لێنینیسم بوو لەناو چووبوو. چارەنووسی ڕووسیا بەڵام وەک مێترۆپۆلی
مەعریفی، کلتووری، نیزامی جیهانی دژبەری ڕۆژئاوا جیاوازتر بوو.
لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٠ گورباچۆف دەستی کرد بە ڕێفۆرم لەناو
یەکێتی سۆڤییەتدا شۆڕای عالی مەجالی دەرکەوتنی نیزامی فرە حیزبی و ئازادی ئایینی
لە سۆڤییەت ڕەخساند، بەڵام ئەمە بەلای کۆمۆنیستە ڕادیکاڵیستەکانەوە جێگای
ڕەزامەندی و قەبوڵ کردن نەبوو. گورباچۆف بە هەموو شێوەیەک حەولی پاراستنی سۆڤییەتی
دەدا، ئەو حەولی دا کە خودموختارێکی زیاتر بە کۆمارەکانی سۆڤییەت بدات، بەڵام
بوریس یەڵتیسنی دابڕاو لە حیزبی کۆمۆنیست بە دژ هەموو ئەو حەولانە هەڵوێستی گرت.
مانگی ئاگووستی ئەو ساڵە کۆدەتایەک وەڕێ کەوت کە یەڵتسین وەک قارەمانێکی نەتەوەیی
بە دژ کۆدەتاگەران دەرکەوت و خەڵکی هێنایە سەر شەقامەکان و توانی گەڵاڵەی کۆدەتا
پووچەڵ بکاتەوە. بەم شێوەیە کەوتە بەر سرنجی کۆمەڵانی خەڵک، لە ٢٤ مانگی ئاگووست
گورباچۆف لە سکرتێری حیزبی کۆمۆنیست لاچوو و چەند ڕۆژ دواتر حیزبی هەڵوەشاندوە.
یەڵتسین بە درووشمی دێمۆکراسی بوو بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا و تا ساڵی ١٩٩٩ وەک سەرۆککۆمار
دەوری گێڕا. دەرکەوتنی یەڵتسین دەستپێکی حەولەکان بۆ دەرکەوتنی نیزامێکی
نێئۆلیبڕاڵی لە ڕووسیا بوو. تایبەت مەندێکانی ئەم نیزامە نوێیە کە حەول دەدرا
جێگیربکرێت ڕێزگرتن لە خاوەندارێتی، ڕەخساندنی مەجالی دەرکەوتنی بورژوازی و
نیزامێکی کۆمەڵایەتی لە سەر ئەساسی چینایەتی بوو، واتە هەموو تایبەتمەندێکانی
ڕۆژئاوایی بەخۆیەوە دەدیت. بەڵام ئەمانە تەنیا لەسەر کاغەز بوون و هیچکات مەجالی
دەرکەوتنی بەخۆیەوە نەدیت، ڕووسیا وڵاتێکی پیشەیی پێشکەوتوو نەبوو، تەوەرەی سەرەکی
ئابووری ئەم وڵاتە نەوت و گاز بوو کە لە ژێر چاوەدێری و کۆنترؤلی دەوڵەتدابوو.
یەڵتسین ئەگەرچی یەکەم سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ڕووسیا بوو کە بەشێوەیەکی تا
ڕادەیەک دێمۆکراتیک هەڵبژێردرا بەڵام کۆتاییش بوو. لەڕاستیدا دەرکەوتنی وێلادیمیر
پۆتین بە مانای دەرکەوتنی سیستمیکی دێسپۆتیستی بوو کە بەشێوەی هێرارشیک دەستی بە
سەر هەموو جوومگەکانی سیاسی، ئابووری و نیزامی داگرت.
دەرکەوتنی پوتین لە ئاسۆی سیاسی ڕووسیادا:
ساڵی ١٩٩٩ کۆتایی دوو دەورە دەسەڵاتی یەڵتسین بوو و ئیتر
نەیدەتوانی بۆ سێهەم جار پاڵێوراوی سەرۆککۆماری بێت، شەڕی دەسەڵات بۆ جێگرەوەی
یەڵتسین لەو پەڕی خۆی دابوو. لەوەها دۆخێکدا دەست لەکارکێشانەوەیەکی مەسڵەحەتخوازانە
لەلایەن یەڵتسین بەستێنی دەرکەوتنی پوتینی سەرۆک وەزیرانی وەک جێگرەوەی کاتی
ڕەخساند. ئەم دەرفەتە لەبارترین دەرفەت بۆ پوتین بوو تا ژێرپێی خۆی لە دەسەڵات
قایم بکات، دەست و پێوەندێکانی نزیک لەخۆی لە ناو بازنەی دەسەڵاتدا کۆ بکاتەوە و
بەستێن بڕەخسینیت بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری داهاتوودا. لەڕاستیدا
ئەزموونی دوو شەڕی چیچان بەستێنەکانی بوروکراسێکی نیزامی لە ڕووسیا ڕەخساندبوو،
ئەم بوروکراسیە پشتیوانی کۆمەڵانی ناسیونالیستی ڕووسی لەناو کۆمەڵگادا لەگەڵ بوو،
دەوری پوتین لە هەڵگیرساندن و سەرکەوتن لە شەڕی دووهەمی چیچان گرینگ بوو، سەرکەوتن
لە شەڕی دووهەمدا حەتتا پشتیوانی ڕووناکبیرانی لیبرالیشی لێکەوتەوە. لەڕاستیدا
سەرکەوتنی تانکەکانی ڕووسی لە شەڕی دووهەمی چیچان ڕێگایان بۆ تانکەکانی دەسەڵاتی
پوتین بەرەو کرێملین خۆش کرد و کۆمەڵگای ڕووسیا بە یەکگرتووی زۆرینە پشتیوانی
پوتین بوون. پوتین توانی لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٩دا سەرکەوتن بەدەست بێنێت و
ئەمەش دەستپێکی سەردەمی پوتین بوو.
ڕووسیا و قەیرانی شووناس:
جیهانی زەینی سۆڤییەت کە ڕووسیا ئەساس و بنەمای ئەم
جیهانە بوو، ژینگەیەکی ئایدۆلۆژیک بوو کە وەک مارکسیسم-لێنینیسم پێناسە دەکرا، ئەم
ئایدۆلۆژیە لەخۆگری فۆرماسیونێکی مانایی لە خودی
سۆڤییەتی، ئەویتری ڕۆژئاوایی وەک دژبەری سۆڤییەتی بوو، ئەم خودە نوێنەری
چینی زۆرینەی پڕۆڵتیر بوو کە بە دژ کەمینەی بۆرژوای خاوەن دەسەڵات وەک ئەویتر
خەباتی دەکرد. بەگشتی تایبەتمەندیە گرینگەکانی ئەم ژینگە ئایدۆلۆژیکیە بریتیبوون
لە: حیزبی پێشەنگ، دەستداگرتنی دەسەڵاتی سیاسی بە سەر ئابووریدا،
ئەنترناسیونالیسم، دژایەتی دەگەڵ دێمۆکراسی بورژواییو دژایەتی سەرمایەداری. ئەم
جیهانە مەعریفیە ئەساسی پەروەردە و پێگەیاندنی مرۆڤی سۆڤییەتی بوو کە لە زەینی
ئەودا چوارچێوەیەکی مەعریفی بۆ پاساوی دژایەتی دەگەڵ ئەویتری ڕۆژئاوایی
داڕشترابوو، لەڕاستیدا ئایدۆلۆژی شووناسێکی زەینی و ڕواڵەتی بۆ مرۆڤی سۆڤییەتی
بەرهەمهێنابوو کە خاوەنی سنووربەندیەکی دیار و ئاشکرا دەگەڵ شووناسی ئەویتری
رۆژئاوایی هەبوو.
ساڵی ١٩٩١ سۆڤییەت دەرووخێت، ئەم ڕووخانە تەنیا ڕووخانی
رواڵەتی حکوومەتێک نیە، بەڵکە ڕووخانی ئایدۆلۆژیەک، شووناسێک و فۆرمێک خودە وەک
دژبەری ئەویتری رۆژئاوایی. واتە هەموو بنەماکانی مەعریفی و ڕواڵەتی شووناسێکی
دژبەری ڕۆژئاوایی وەک بەربەست و سنوور لەناوچوون. لەم ڕەوتەدا هەموو وڵاتانی
ڕۆژهەڵاتی ئەوڕووپا کە ڕۆژگارێک لەژێر هێژمۆنی ئەم ژینگە ئایدۆلۆژیکیەدا بوون و
خاوەنی ئەم شووناسە، تێکەڵ بە جیهانی ڕۆژئاوایی بوون و بوون بە بەشیک لە ڕۆژئاوای
زەینی و ژێئۆپۆلەتیکی، لەم ناوەدا تەنیا ڕووسیا هیچکات تێکەڵ بە جیهانی ڕۆژئاوایی
نەبوو. ڕووسیای پەسا سۆڤییەتی ئەگەرچی بەشێکی زۆری سنوورە زەینی و مەعەیفێکانی تێکەڵی
جیهانی ڕۆژئاوایی بوو، لەباری ژێئۆپۆلەتیکەوە بەشێک لە ئەوڕووپا بوو، بەڵام
ڕووسیای پەسا سۆڤییەتی پووتینی دیاردەی جیاواز بوون، دژبەر بوون و سنوور بەندی
دەگەڵ ڕۆژئاوای لە سۆڤییەت بە میرات هەڵگرت و کردیە ئەساسی ستراتژی سیاسەتی
دەرەوە و هەڵسووکەوتی ناوچەیی و جیهانی. ئەگەرچی جیهانی دوو جەمسەری ڕووخا بەڵام
لە زەینی پووتیندا سنوور بەندی دوو جەمسەری هەر مایەوە، بەڵام بەبێ پاساوێکی ئایدۆلۆژیک،
مەعریفی و بنیادنەری شووناسێکی جیاواز بۆ دژایەتی ڕۆژئاوا، واتە ئەگەر ڕۆژگارێک
ئایدۆلۆژی لێنینیسم ئەم ئەرکەی ڕادەپەڕاند، ئەوا لە غیابی ئەم وەک ئەساسی شووناسی
سۆڤییەتی، هیچ ژینگەیەکی مەعریفی نەیتوانی بەرهەمهێنی خودی ڕووسی بۆ ئەم دژایەتیە بێت، هەرچەند ناسیونالیسمی
ڕووسی بەهێز کرایەوە، بەڵام ئەم ناسیونالیسمە بەتەنیا بەس نەبوو بۆ بەرهەمهێنانی
شووناسێکی جیاواز لە رۆژئاوا. چوونکە ئەساسەن ئەم فۆرم لە ناسیونالیسمە خۆی بەشێک
لە ژینگەی جیهانی ڕۆژئاوایی بوو.
ئاکام:
پوتین، نە دوو شەری جیهانی، نە بۆمبارانی ئەتۆمی و نە
هۆلۆکاست، کە ڕووخانی سۆڤییەت بە فاجعەی سەدە ناو دەبات. ئەو وەک کۆنە ک.گ.بێی و
خاوەنی زەینێکی ئەمنییەتی بەهێزی دژبەری ڕۆژئاوایی باش دەزانێت کە سۆڤییەت تەنیا
فۆرمێکی ڕۆاڵەتی دەسەڵات و ئایدۆلۆژیەک نەبوو، بەڵکە جیهانێکی زەینی و ئەساسی
شووناسی تاکی سۆڤییەتی بوو، پاساوکەر، پاڵنەر و موتوڕی وەرگەڕخەری دژایەتی و
دژبەرایەتی ڕۆژئاوا بوو. ڕووخانی ئەم جیهانە لە راستیدا بە مانای ڕووخانی هەموو
بنەماکانی شووناس، لەناوچوونی پاساوەکان، پاڵنەرەکانی دژایەتی و دژبەرایەتی جیهان
ڕۆژئاوایی بوو. ئەو کە تەمەنێک بەم دژایەتی و دوژمنایەتیە فۆرم و خووی گرتبوو،
لەسەر ئەساسی ئەم مێنتالیتە و زەینە ڕاهێنرابوو و ڕاهاتبوو، ئیتر مەجالی ئاڵوگۆڕی
نەبوو، بۆیەش ئەم دوژمنایەتی، جیاوازی و مەودایەی پاراست بەڵام لەغیابی شووناسێکی
ڕاستەقینە، تەنیا بە پاڵنەری وەهمێکی ئەمنییەتی. لە کاتێكدا سۆڤیەت وەک هەموو
هۆکارەکانی دژایەتی ڕۆژئاواییەکان دەگەڵ ڕووسیا لەناو چوو بوون، ئەو بەڵام مەودا و
دوژمنایەتی دەگەڵ ڕۆژئاواییەکان پاراست، خۆی بە جەمسەری دژبەری ڕۆژئاوایی و بە
تایبەتی ئەمریکایی دەزانی و شێوەی هەڵسووکەوتی لە دەلاقەی هەمان شووناسی سۆڤییەتی
بوو دەگەڵ ئەوان. لە ڕاستیدا ڕووسیا هەرچەند لە پاش ڕووخانی سۆڤییەت و لە سەردەمی
دەسەڵاتی پوتیندا بوو بە بەشێک لە نیزامی جهانی و هاتە ناو ڕێزەی وڵاتانی خاوەن
تایبەتمەندی سەرمایەداری بەڵام هیچکات نەبوو بەبەشێک لە نیزامی ڕۆژئاوایی.
ڕووسیا وەک زلهێزێکی دابەزیو ئێستاش خۆی لە وەهمی زلهێزێکی
جیهانی دوو جەمسەریدا دەبینێت و پێیوایە کە دەبێت جیهان لە سەر ئەساسی ئەم ڕوانگەیە
هەڵسووکەوتی دەگەڵ بکەن، بەڵام جیهان و ئەمریکا بە تایبەتی، بە پێچەوانە ڕووسیا وەک
زلهێزێکی جیهانی دووجەمسەری نابینن، بەتایبەتی لەپاش هاتنە سەرکاری باراک ئۆباما و
گرینگایەتی چین لەپلانی ستراتژی دەرەوەی ئەمریکا.
چینی مائۆئیست وەک بەرەی دژبەری ڕۆژئاوا پێناسەکراوە، چینێک کە بەهێزەوە خەریکی پەرەی
ئابووری و پێشکەوتی پیشەییە، خاوەنی ئابووریکی بەهێز و هێژمۆنە لە بەشێک لە جیهان
و وەک دووهەم ئابووری جیهان لەپاش ئەمریکا دەناسرێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕووسیا
جگە لە نەوت و گاز و کەرەسەی نیزامی هیچ پیشەیەکی پێشکەوتوو و ئابوورێکی بەهێز
لەبەرامبەر چینی پیشەیی، زانستی و پێشکەوتوودا نیە. ئەم دیاردانە لە روانگەی
دەروون ناسەکانەوە دەتوانن ببنە بنەمای کێشە و قەیرانی هەڵسووکەوت لەناو مرۆڤدا،
پوتین لە قەیرانی شووناسدایە، ئەم قەیرانە بەرهەم هێنی وەهمی ئەمنییەتی، دژایەتی
و دژبەرایەتی ڕۆژئاوایە لە دەروونی ئەودا و لەتەنیشت هەڵسووکەوتی ڕۆژئاواییەکان
وەک پاڵنەر بنەمای شەڕ ئەنگێزی و شەڕفرۆشی پووتینە. ئەمەی کە پووتین پێوایە هاتنی
ناتۆ بۆ نزیک سنوورەکانی هەڕەشەیە لە سەر ڕووسیا هەڵقووڵاوی دوو دیاردەی گرینگە:
یەکیان وەهمی پیلانە و دووهمی وەهمی جەمسەری دژبەری ڕۆژئاوا بوونی سۆڤییەتە لە
غیابی بنەمای مەعریفێکانی ئەم شووناسە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستان ژمارە: ٨١٨
سەرچاوەکان:
-
Martin Malek,Martin ,Anna
Schor-Tschudnowskaja (2013): Der Zerfall der Sowjetunion. Ursachen –
Begleiterscheinungen – Hintergründe. Nomos Verlag, Baden-Baden.
-
Sabrow,Martin/ Susanne
Schattenberg (2018): Die letzten Generalsekretäre. Kommunistische Herrschaft im
Spätsozialismus. Links Verlag.
Berlin.
