۱۳۹۹ آذر ۱۳, پنجشنبه

ئانتۆلۆژی چالاکی سیاسی لەناو کۆمەڵگای کوردی‌دا

 

شاهۆ حوسێنی

بەگشتی لەناو کۆمەڵگای کوردی چوارفۆرم چالاکی سیاسی دەکرێ دەست‌نیشان بکرێت

١_ فۆڕمی سوقڕاتی: ئەو فۆڕمە لە چالاکانی سیاسی، هیچ عەلاقەیەکیان بە دەسەڵات نیە و حەول نادەن دەستیان بە دەسەڵات ڕابگات، ئەمانە زۆرتر ڕەخنەگرن و ڕەخنە لە دەسەڵات دەگرن، ئەوان بەو شێوەیە بەتەمان حەوسەلەی دەسەڵات بۆ بیستنی کەمایەسێکان بەرنە سەرێ.

٢_ فۆڕمی ئەفلاتوونی: ئەم فۆڕم لە چالاکانی سیاسی حەول دەدەن لەڕێی ڕەخنە لەدەسەڵات و حەول بۆ بەرهەم هێنانی ڕێفۆڕم لەدەسەڵات‌دا، بچنە ناو جەغزی دەسەڵات و دەسەڵات بەدەستەوە بگرن، دەشێ بگوترێ کە چالاکی مەدەنی بۆئەوان کاناڵیکە بۆ خزانە ناو دەسەڵات.

٣_ فۆڕمی ئەڕەستوویی: ئەگەر چالاکانی سیاسی سوقڕاتی تەنیا خەریکی بیردۆزی و پارادایم‌ داڕشتن بوون، ئەمانە لە تەنیشت ئەو دیاردەیە، حەول دەدەن ئەو ئەندێشە و هزرانەی بەرهەمیان دێنن، بیان‌خەنە بواری جێ‌بەجێ کردن و ڕەچاوی دەکەن، ئەوان بە نزیک بوونەوە لە دەسەڵات، حەولی پراکتیزەکردنی ئایدە و ئەندێشەکانیان دەدەن.

٤_ فۆڕمی ڕەواقی: چالاکانی سیاسی فۆڕمی ڕەواقی نە وەک فۆڕمی سوقڕاتی تەنیا بیر دۆز و پەرە پێ‌دەری ئایدە و ئەندێشەن، نە وەک ئەفلاتوونێکان ئامانجیان دەست بە دەسەڵات راگەیشتنە لەڕێی ئیسلاحی دەسەڵات و نەوەک ئەڕەستوویەکان حەول دەدەن لەڕێی نزیک بوونەوە لە دەسەڵات ئایدە و ئەندێشەکانیان پراکتیزە بکەن.  چالاکانی فۆڕمی رەواقی حەولی ڕاهێنانی شاروومەندان لەڕێی تێگەیاند و ئاشنا کردنی تاک و شاروومەند بە ماف و ئەرکەکانیان دەدەن. ئەوان لەسەر ئەو باوەڕەن کە تا کلتووری تاک نەگۆردرێت و نوێ نەبێتەوە، هیچ ئاڵوگۆڕیەک لە فۆرماسیونی کۆمەڵگا و حکوومەت‌دا بەدی نایەت و هیچ ڕەوتیکی دیمۆکراتیک سەرناکەوێت.

بەگشتی سێ فۆڕمی یەکەم، دەسەڵات تەوەرەن و ڕووی ڕەخنە و ئاڵوگۆڕیەکانیان دەسەڵات و لەدەسەڵات‌ڕایە. بەڵام بەپێچەوانە، فۆرمی رەواقی ڕووی لە تاک و کۆمەڵگادایە و سەرەتا و دەست‌پێکی ئاڵوگۆڕیش لە تاک و کۆمەڵگادا دەبینێت.

حەولەکانی سیاسی لەناو کۆمەڵگای کوردی‌دا بەگشتی ڕەچاوی فۆڕمی هەڵکەوتەخوازی ئاڵوگۆڕی کردوە، ئەو هەڵکەوتەخوازیە بەتایبەتی خۆی لەچوارچیوەی کلتووری لێنینیستی شۆڕشگێرانی پڕۆفێشناڵ‌دا دیتۆتەوە، تا هەڵکەوتەخوازی ڕۆژئاوایی.بێ گۆمان هەرجۆرە ئاڵوگۆڕیەکی بنەڕەتی بۆ دیمۆکراتیزاسیون و دەستەبەر کردنی مافە نەتەوەییەکان، پێویستی بە گۆڕینی ڕوانگە و روانینی دانە بە دانەی تاکی کۆمەڵگا هەیە، واتە گوزار لە کلتووری نەریتی بەرەو کلتووری مۆدیڕن و لە تاکی ئۆبژە بەرەو تاکی سوبژە. غیابی چالاکانی مەدەنی فۆڕمی ڕەواقی و چالاکی مەدەنی لەناو فۆرماسیونی عەقڵی رەواقی وەک کلتوورێکی کۆمەڵایەتی-سیاسی، تەوەر و خاڵی ناوەندی قەیرانی کلتووری و سیاسی کۆمەڵگای کوردیە.

 


۱۳۹۹ آبان ۲۶, دوشنبه

دیمانەی ڕووداو

 قسە و باسێکی کورت لەمەر پێکهێنانی هەیئەتێکی هاوبەشی حیزبە کوردێکان بۆ پرسی دێپڵۆماسی. لەو مەجالە کورتەدا ئەو خاڵانەم بەگرینگ زانی:

١- سیاسەت لە خۆگری دوو ڕەهەندی ناوخۆیی و دەرەکیە، کورد بە درێژایی  چوار دەیەی ڕابڕدوو تەنیا ڕەهەندی ناوخۆیی بەشێوەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەهێز کردوە و لە سیاسەتی دەرەوە لاواز بوە.

٢- کورد بۆ ئەکتیو بوون و کارتێکەر بوون لە دێپلۆماسی، پێویستی بە گوتارێکی نەتەوەیی هەیە کە لە چوراچێوەی ئەو ڕا پێناسەیەک لەخۆی و لە ئەوی تر بکات و حەول بۆ بەرژەوەندێکانی بدات.

٣- پێکهێنانی ئەو هەیئەتە هەنگاوێکی لازم و زەرووریە بەڵام کافی نیە.

٤- دەوڵەتەکەی بایدێن هەرچەند ڕایگەیاندوە کە دەگەڕێتەوە بەرجام و ڕەنگە لەئێرانیش بە نیسبەت دەسەڵاتەکەی تڕامپ نزیکتر بێتەوە، بەڵام ئەوان لەسەر مەسەلەی مافی مرۆڤ بێ گومان گوشار دەخەنە سەر دەسەڵاتە پاوانخوزەکان.

٥- کورد ئەگەر بتوانێ کێشەی نەتەوەیی خۆی لە ناو چوارچێوەی مافی مرۆڤ دا تێئۆرێزە بکات. دەتوانێ کارتێکەری هەبێت.










۱۳۹۹ مهر ۲۷, یکشنبه

دیمانە لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو

 ١- لێکەوتەی لاچوونی ئابلۆقەی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی لەسەر ئێران.

٢- کارکردی فاشێڵی بەڕیوبەرایەتی لە پارێزگای سنە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هۆکار و لێکەوتەکانی








۱۳۹۹ مرداد ۳, جمعه

دیمانە لەگەڵ کورد کاناڵ

ئانتۆلۆژی شۆڕش چیە؟ ئاسۆ و ئامانجەکانی ئاڵوگۆڕی لەئێران دەبێ بەرەو کوێ بێت؟ بۆچی هەتائێستا لەئێرانی کۆماری ئیسلامی دا شۆڕشێک ڕووی نەداوە؟ بەستێنەکانی دەرکەوتنی ئاڵوگۆڕی چیەو فۆڕمی ئەو ئاڵوگۆریە دەبێت چلۆن بێت؟ ئەو پرسیارانەمان خستۆتە بەرباس و شرۆڤە لە کاناڵی ئاسمانی کورد کاناڵ.

۱۳۹۹ تیر ۳۰, دوشنبه

بەرنامەی ڕۆژەڤ، کاناڵی ئاسمانی تیشک

بەشداریم لە بەرنامەی ڕۆژەڤی کاناڵی ئاسمانی تیشک لەسەر ڕێکەوتنی نێوان ئێران و چین، هۆکار و لێکەوتەکانی و دوایین ناڕزایەتێکانی شەقامی سیاسی ئێران لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی.

۱۳۹۹ تیر ۲۴, سه‌شنبه

وتوو وێژێک لەتەک ڕووداو

 

لەقسە و باسێکی کوورت لەگەڵ کاناڵی ئاسمانی ڕوودا دوو خاڵی گرینگم لەسەر  دەور و نەخشی هزری قاسملوو لەسەر خەباتی نەتەوەخوازی کورد و خەسارەکانی غیابی ئەو باس کرد:

١- گرینگترین ڕەهەندی کەسایەتی دکتۆر قاسملووی شەهید، ڕەهەندی هزری و مەعریفی بوو، دکتۆر قەسملوو مێعماری ئەندێشەی سیاسی لەناو بزاڤی نەتەوەخوازی کورد دا بوو، ئەو مێعماری گوتاری ناسیونالیستی کورد لەسەردەمێک دا بوو کە ئایدۆلۆژی لێنینیستی و کلتووری ئۆرتۆدوکسی لە ئێران و ڕۆژهەڵات هێژمۆن بوو، دکتۆر قاسملوو مێعماری فۆرمێک لە گوتاری ناسیونالیستی لەسەر سێ بنەمای عداڵەت، دێمۆکراسی و خودموختاری بوو.

٢- لەلایەک چۆار مانگ پاش تێرۆری دکتۆر قاسملوو دیواری بێرلین دەڕووخێت و دوو ساڵ پاش تێرۆری ئەو یەکێتی سۆڤییەت و جیهانی دوو جەمسەری لەناو دەچن و شەڕی سارد کۆتایی پێ دێت، لەلایەکی تر شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق کۆتایی پێ دێت، کورد لەباشوور لە درێژەدا  دەبێتە خاوەنی هەرێمێکی دۆفاکتۆ، غیابی دکتۆر قەسملوو وەک بیرمەندێک و داهێنەری فۆرمێک ئەندێشە لەناو بزاڤی نەتەوەخوازی کوردی دا لەوەها دۆخێک دا بێ گومان خەسارێکی گەورە بوو.