۱۳۹۹ آبان ۲۶, دوشنبه

دیمانەی ڕووداو

 قسە و باسێکی کورت لەمەر پێکهێنانی هەیئەتێکی هاوبەشی حیزبە کوردێکان بۆ پرسی دێپڵۆماسی. لەو مەجالە کورتەدا ئەو خاڵانەم بەگرینگ زانی:

١- سیاسەت لە خۆگری دوو ڕەهەندی ناوخۆیی و دەرەکیە، کورد بە درێژایی  چوار دەیەی ڕابڕدوو تەنیا ڕەهەندی ناوخۆیی بەشێوەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەهێز کردوە و لە سیاسەتی دەرەوە لاواز بوە.

٢- کورد بۆ ئەکتیو بوون و کارتێکەر بوون لە دێپلۆماسی، پێویستی بە گوتارێکی نەتەوەیی هەیە کە لە چوراچێوەی ئەو ڕا پێناسەیەک لەخۆی و لە ئەوی تر بکات و حەول بۆ بەرژەوەندێکانی بدات.

٣- پێکهێنانی ئەو هەیئەتە هەنگاوێکی لازم و زەرووریە بەڵام کافی نیە.

٤- دەوڵەتەکەی بایدێن هەرچەند ڕایگەیاندوە کە دەگەڕێتەوە بەرجام و ڕەنگە لەئێرانیش بە نیسبەت دەسەڵاتەکەی تڕامپ نزیکتر بێتەوە، بەڵام ئەوان لەسەر مەسەلەی مافی مرۆڤ بێ گومان گوشار دەخەنە سەر دەسەڵاتە پاوانخوزەکان.

٥- کورد ئەگەر بتوانێ کێشەی نەتەوەیی خۆی لە ناو چوارچێوەی مافی مرۆڤ دا تێئۆرێزە بکات. دەتوانێ کارتێکەری هەبێت.










۱۳۹۹ مهر ۲۷, یکشنبه

دیمانە لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو

 ١- لێکەوتەی لاچوونی ئابلۆقەی کڕین و فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی لەسەر ئێران.

٢- کارکردی فاشێڵی بەڕیوبەرایەتی لە پارێزگای سنە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هۆکار و لێکەوتەکانی








۱۳۹۹ مرداد ۳, جمعه

دیمانە لەگەڵ کورد کاناڵ

ئانتۆلۆژی شۆڕش چیە؟ ئاسۆ و ئامانجەکانی ئاڵوگۆڕی لەئێران دەبێ بەرەو کوێ بێت؟ بۆچی هەتائێستا لەئێرانی کۆماری ئیسلامی دا شۆڕشێک ڕووی نەداوە؟ بەستێنەکانی دەرکەوتنی ئاڵوگۆڕی چیەو فۆڕمی ئەو ئاڵوگۆریە دەبێت چلۆن بێت؟ ئەو پرسیارانەمان خستۆتە بەرباس و شرۆڤە لە کاناڵی ئاسمانی کورد کاناڵ.

۱۳۹۹ تیر ۳۰, دوشنبه

بەرنامەی ڕۆژەڤ، کاناڵی ئاسمانی تیشک

بەشداریم لە بەرنامەی ڕۆژەڤی کاناڵی ئاسمانی تیشک لەسەر ڕێکەوتنی نێوان ئێران و چین، هۆکار و لێکەوتەکانی و دوایین ناڕزایەتێکانی شەقامی سیاسی ئێران لێکەوتە و دەرئەنجامەکانی.

۱۳۹۹ تیر ۲۴, سه‌شنبه

وتوو وێژێک لەتەک ڕووداو

 

لەقسە و باسێکی کوورت لەگەڵ کاناڵی ئاسمانی ڕوودا دوو خاڵی گرینگم لەسەر  دەور و نەخشی هزری قاسملوو لەسەر خەباتی نەتەوەخوازی کورد و خەسارەکانی غیابی ئەو باس کرد:

١- گرینگترین ڕەهەندی کەسایەتی دکتۆر قاسملووی شەهید، ڕەهەندی هزری و مەعریفی بوو، دکتۆر قەسملوو مێعماری ئەندێشەی سیاسی لەناو بزاڤی نەتەوەخوازی کورد دا بوو، ئەو مێعماری گوتاری ناسیونالیستی کورد لەسەردەمێک دا بوو کە ئایدۆلۆژی لێنینیستی و کلتووری ئۆرتۆدوکسی لە ئێران و ڕۆژهەڵات هێژمۆن بوو، دکتۆر قاسملوو مێعماری فۆرمێک لە گوتاری ناسیونالیستی لەسەر سێ بنەمای عداڵەت، دێمۆکراسی و خودموختاری بوو.

٢- لەلایەک چۆار مانگ پاش تێرۆری دکتۆر قاسملوو دیواری بێرلین دەڕووخێت و دوو ساڵ پاش تێرۆری ئەو یەکێتی سۆڤییەت و جیهانی دوو جەمسەری لەناو دەچن و شەڕی سارد کۆتایی پێ دێت، لەلایەکی تر شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق کۆتایی پێ دێت، کورد لەباشوور لە درێژەدا  دەبێتە خاوەنی هەرێمێکی دۆفاکتۆ، غیابی دکتۆر قەسملوو وەک بیرمەندێک و داهێنەری فۆرمێک ئەندێشە لەناو بزاڤی نەتەوەخوازی کوردی دا لەوەها دۆخێک دا بێ گومان خەسارێکی گەورە بوو.



۱۳۹۹ تیر ۲۲, یکشنبه

"قاسملوو: ئەو ڕێبەرەی لە شەڕاب بۆ کتێب دەگوزەرا"

شاهۆ حوسێنی



ئەگەر شەڕاب هێما و سێمبولی لەزەت و سەرخۆشی کاتی و گوزەرا‌بێت، سێمبۆل و هێمای خۆشی و لەزەتتێکی فۆڕمالیتە، کاتی و ڕواڵەتی، ئەوا کتێب هێما و سێمبولی سەیروورەت، نوێ بوونەوە و ئەندێشەیە، هێمای داهێنانێکی بیرمەندانە، ژیرانە و تێگەیشتوانەی ناوەرۆک تەوەرە. ئەو کەسەی کە لە سەرخۆشی و لەزەتی کاتی، ڕواڵەتی، نێو و کەسایەتی فۆڕمالیتە، بۆ ئەندێشە و سەیروورەت و نوێ بوونەوە دەگوزەرێت. بیرمەند، داهێنەرێکی تێگەیشتوو و بوونێکی کەلەسەیروورەتی بەردەوامی مەعریفی دایە دەتوانێ گونجاوترین پێناسە و شووناسی ڕیبازی بێت، دیارە هەر بەو پێیەش بۆ کەسایەتی دکتۆر قاسملوو. کتێب وە ک سەرچاوە، کانگای ئەندێشە و سەیرورەت، ئەو بەستێنەیە کە لە دکتۆرقاسملوو داهێنەرێکی مەعریفی و کردەوەیی بەرهەم هێناوە، قاسملوویەکی بەر لەوە کە بە  ئەکت و کردەوەی ڕواڵەتی بناسرێت، بەر لەوە کە پێناسەیەک لە بوونی ڕواڵەتی ئەو بخرێتە ڕوو ، سەر لە ئاسمانی ئەندێشە دەسوێت(دیاردەیەکی کە لەپاش تێرۆری قاسملوو لە شەقامی سیاسی کوردی دا کوێر بۆتەوە). بێ گومان ئەو توانایە مەعریفیەی کە بەرهەمی گوزەران لە شەڕاب( لەفۆڕم، ڕواڵەت و سەرمەستی خۆشی کاتی و پۆپۆلیستانە) بۆ کتێب( ناوەرۆک، ئەندێشە و جیهانێک لە لۆژیک و زانست) و هاونشینی لەگەڵ کتێب بوو، سەییالییەت و سەیروورەت دەبەخشێتە ئەندێشە و ڕوانگەکانی دکتۆر قاسملوو، قاسملوویەکی ئەندامی حیزبی تودە، حیزبێکی پەسیڤی کۆنسێروات کە هیچی لەخەبات و بەربەرەکانی جگە لەگوێ ڕایەڵی سۆڤییەت لەباران دا نەبوو، دەگوازێتەوە بەرەو سۆسیالیسمی‌دێمۆکراتیک لەئەندێشەدا، خەباتگێڕ و تێکۆشەر لە کردەوەدا وە بەرەو دێمۆکراسیخوازیەک کە بە درووستی دەگاتە ئەو باوەڕە کە ڕێگای عداڵەت( لەهەموو بوارەکانی کلتووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری) لە کاناڵی دێمۆکراسی و پلۆرالیزم‌را دەگوزەرێت. باوەڕ بە عەداڵەت وەک بەستێنک بۆ دەرکەوتنی سوژەیەکی مۆدێڕنی کوردی، خودێکی سەربەخۆ لەدەروەی گوشاری ئایدۆلۆژی پان‌ئێرانی وەک سەرەتا و دەس‌پێکی هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی هەڵێنانەوە.

 زێدە لەسی ساڵ لەپاش تێرۆری قاسملوو ئەو ڕێچکە و ڕێبازە( ڕێبازی نوێ بوونەوە، سەیروورەت و داهێنان لە ئەندێشەدا) کە تەنیا میراتی ڕاستەقینەی قاسملوویە وەک ڕێباز، وەجاخێکی ساردەوەبوویە.