۱۳۹۸ آذر ۴, دوشنبه

لە ناڕزایەتی دەربڕین بۆ گۆرینی دۆخ بەروە ناڕزایەتی دەبرین بەمەبەستی گۆرینی ڕژێم


شاهۆ حوسێنی
سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران لە ڕیبەندانی ساڵی ١٣٥٧ بەرهەمی هێژمۆنی و پەرەی عەقلییەتی زەروورەتی گۆرینی رژێمی پالەوی بوو کە لەناو کۆمەلگا و کۆمەڵانی خەڵکی ئێران‌دا بە هەموو کەمینەکانەوە پەرەی ئەستاند و مسۆگەر بوو، واتە لەپاش ئەوەکە دوو حەولی سەرەکی کە یەکیان لە دەیەی سی لەلایەن مووسەدیق و ئەوی‌تر لە دەیەی چل لەلایەن عەلی ئەمینی بۆ پاشەکشە بە دەسەڵاتی سەرە‌ ڕۆ و پاوانخوازی حەمەڕەزاشا حەتتا بەشێوەیەکی لانی‌کەمی شکەستی هێنا، لە دەیەی چل و سەرەتاکانی دەیەی پەنجا ڕیکخراوە ڕادیکاڵ و چەکدارەکانی کە ئامانجیان ڕووخاندنی حکوومەتی پاشایەتی بوو کەوتنە جمووجۆڵ و هێرش کردنە سەر دەسەڵات بە شێوەی جۆراوجۆر، ئەو عەقلییەتە واتە عەقلییەتی ڕووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی بەرەبەرە و لە نێوەراستی‌ دەیەی پەنجا را لەناو کۆمەڵگا هێژمۆنی پەیدا کرد و لە کۆتایی‌دا ساڵی ٥٧ بەڕژانە سەرشەقامەکانی خەڵک و بەردەوام بوونیان لەسەر ئیرادەی ڕووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی، کۆتاییان بەو دەسەڵاتە هێنا.
 لە ساڵی ٥٨ ڕیکخراوە تووندئاژوێکان توانیان بە کۆدەتایەکی پۆلۆیستی شۆرشی گەلانی ئێران کە شۆرش بەدژ دیکتاتۆرییەت و پاوانخوازێتی بوو، دەستی بەسەر‌دا بگرن و پاوانی بکەن، دیارە ئۆپۆزیسیونی کورد هەر لەسەرتاوە لەناوەرۆکی ئەو ڕژێمە گەیشتبوو بۆیەش دەنگی بە ڕێفراندۆمی کۆماری ئیسلامی نەدا و هەر زوو ڕەێچکەی خەباتی دیمۆکراتیکی هەڵبژارد.
لەگەڵ پەرەگرتن و مسۆگەرتر بوونی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و لەپاش کۆتایی شەر بەرە بەرە ناڕزایەتی و دەرکەوتنی کۆمەڵانی خەڵک بەدژ هێندێ لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەستی پێ‌کرد( هەلبەت ئەوە بەو مانایە نیە کە ڕیکخراوەکانی وەک موجاهیدن و چریک کەکان و بڕی ریکخراوەی تر خوازیاری ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی نەبوون، لێرە مەبەست کۆمەڵانی خەڵکە)، ئەم دەرکەوتنە ناڕزایەتیانەی کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەتی لە کۆتایی بەهاری ساڵی ١٣٧١ لە شارەکانی مەشهەد، ئەراک، مۆبارەکە و تاران یەکەم دەرکەوتنی بەرین بوو بەدژ  ئاوسانی سەرووی ٥٠ لەسەد لە سەردەمی هاشمی رەفسەنجانی و لەپاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی کە بەشێوەیەکی تووند سەرکووت کرا. ساڵەکانی ١٣٧٣ و ١٣٧٤ ناڕزایەتێ کۆمەلایەتێکان بە دژ دۆخی نالەباری ئابووری و بەمەبەستی ناڕزایەتی دەربین بە دۆخی خراپی ژیان لە قەزوێن و ئیسلام شار سەری هەلداوە. بەڵام بەرە بەرە کە بەرەو پێشتر دەێین دەردەکەوێت کە ناڕزایەتێکان لە نیوەی دووهەمی دەیە حەفتا ڕا ئیتر رەنگ و بۆی سیاسی تۆخ بەخۆیەوە دەگرێت لە ناو زۆرینە خاوەن دەسەڵات واتە فارسەکان‌دا( دیارە کوردەکان هەر لە ساڵی ٥٨ ڕا بوونە دژبەری کۆماری ئیسلامی) کە دەکرێ ئاماژە بە ناڕزایەتێکانی ساڵەکانی ٧٨ و ٨٨ بکریت کە ئەگەرچی سیاسیش بوون بەڵام ئامانجیان ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی نەبوو، بەڵکە ناڕزایەتی دەربرین بە دژ دۆخێک و گۆرینی ئەو دۆخە بوو.
بەڵام ناڕزایەتێکانی نیوەی دووهەمی دەیەی نەود بەرەبەرە ترووسکایی گوزار بەرەو عەقلییەتی گۆرینی دەسەڵات و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیان تیا دەرکەوت. بە تایبەت ناڕزایەتیکانی خەزەڵوەری ئەو ساڵ کە هەم لە بەرین بوونەوەی‌دا، هەم لە دەرکەوتنی کۆمەلگا دا و هەم لەشێوەی هەڵسووکەوت‌دا کە هێرش کرایە سەر حەوزەی پەروەردە کردنی ئاخوند، ماڵی ئیمام جوومعەکان کە نوێنەری خامنەیین و ناوەندەکانی پۆلیس و بسیج. بەم شێوەیە دەشێ بگوترێ کە ناڕزایەتێکان لە ئێران خەریکە بەرەو هیژمۆنی عەقڵییەت زەروورەتی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی دەچێت، ئەگەر چی لەغیابی ئۆپۆزیسیونیکی رێک‌وپێک و گوتارێکی گشتگیر ئەمجارەش ناڕزایەتێکان سەرکووت کران، بەڵام زۆر لەوەدەچیت کە هەر لەو بزاڤانەڕا گوتارێکی گشتگیر و فۆرمێکی ڕواڵەتی کە بتوانێ پێشەنگایەتێکی لانی‌زۆری کۆمەڵگا بگرێتە ئەستۆ دەربکەوێت، هەرچێکی هەیە ئێران لەبەر دەم ئاڵوگۆرێکی جیدی دایە کە بەستێنی کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسی و کلتووری ئێران دیاری کەری ئاسۆی ئەو ئاڵوگۆریە دەبێت.

۱۳۹۸ آبان ۲۶, یکشنبه

Shahoo Hosseini im Gespräch mit dem kurdischen TV-Sender Rudaw



 

وتووێژێکی کوورت لەگەڵ کاناڵی ئاسمانی ڕووداو لەسەر هۆکاری نیشان دانی توند و تیژی زیاتری کۆماری ئیسلامی لەگەڵ خۆپێشاندەرانی کورد لە ڕۆژهەڵات:

لەڕاستی دا من دەمویست باس لە دوو هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکەی بکەم:

ناوخۆیی: ئازادیخواز بوونی کورد و شۆرشگێڕ بوونی کورد و هەروەها لە ڕوانگەی حاکمییەت کە زۆربەی کوردسووننەن( ئەگەرچی کورد بەبێ جیاوازی ئایینی و لەبەر کورد بوونی دەچەوسێندرێتەوە)

دەرەکی: لاواز بوونی لابی گەری کورد لە دەرەوە و نەگیشتنی دەنگی کورد بەهۆی هێژمۆنی دەنگی فارس لەناوەندەکانی مافی مرۆیی.

وە لەبارەی درێژەکێشان یان سەرکووت کردنی خۆپێشاندانەکانەوە من لەسەر ەو باوەڕەم کە ئەگەر کۆدەنگێک لەنێوان ئۆپۆزیسیونی دژبەری کۆماری ئیسلامی دا سازببێت و بتوانن گوتارێکی یەکگرتووی دژبە کۆماری ئیسلامی ڕەچا وبکەن دەتوانن کارتێکەریان هەبێت و درێژەی هەبێت، ئەگینا سەرکووت دەکرێت.

٭ بەداخەوە مەجالەکە کەم بوو و نەکراوە باس لە هەمووی ئەوانەبکەم

۱۳۹۸ آبان ۱۹, یکشنبه

لە پرۆتێستانیزمەوە بەرەو ئازادی و دێمۆکراسی



شاهۆ حوسێنی
١٠ نوامبر ساڵرۆژی لەدایک بوونی مارتین لوترە، تێئۆلۆژیست، تیئۆریسیەنی ریفۆرمخوازی ئایینی و وەڕگێری ئینجیل بە ئاڵمانی.
لوتێر گەورە ڕێفۆرمخوازی ئالمانی، بنیادنەری پرۆتێستایزم، ڕۆژی ١٠ نوامبری ساڵی ١٤٨٣ لە ئەیالەتی زاکسن لە دایک بوو. ساڵی ١٥٠٥ خوێندنی لەزانکۆی ئێرفۆرت تەواو کرد. ساڵی ١٥٠٨ لەزانکۆی ویتێنبێرگ لێدوانێکی گرینگی دا و ساڵی ١٥١٢ دکتۆرای تێئۆلۆژی وەرگرت.
سەدی شازدەهەم بۆ ئوروپا دەست پیکی خاڵی وەرچەرخانی ئایینی، هزری، کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی بوو،رێنێسانس، پرۆتێستانیزم و دەرکەوتنی ماشینی چاپ گرنگتیرن بنەماکانی ئەو وەرچەرخانە مەعریفیە بوون کە بە دۆزینەوە ئەمریکا و وڵاتانی تری دەروەی ئورووپا کە داهات و زێر و زیوەرێکی زۆری نەسیبی ئورووپا کرد بوو بە هۆی ئاڵوگۆڕی لە ئابووری ئورووپادا.
لەڕاستی‌دا ڕێنێسانس و پرۆتێستانیزم وەک دوو سەرچاوەی گرنگی مەعریفی ئەو ئاڵوگۆریە بە بەرهەم هاتنی ماشینی چاپ ئاڵوگۆریکی قوڵی هزریان سازکرد. ماشێنی چاپ دوو لێکەوتەی گرینگی هەبوو یەکەم بەرفراوانتر کردنی مەجالی بڵاو بوونەوەی هزر و ئەندێشەکانی دژبەری کلیسای کاتۆلیک کە گرنگ‌ترین دیاردەی سۆبژێکتیڤی نەتەوە خوازی بوون و دووهەم پەرەی زمانەکانی تر لە دەرەوەی زمانی لاتین کە زمانی فەرمی کلیسا بوو. هەر ئەو زمانانەی کە دوایی بوونە زمانی نەتەوەکانی تری ئوروپا و گرنگ‌ترین دیاردەی ئۆبژێکتیڤی پەرەی ئەندێشەی نەتەوەیی و دەوڵەتی نەتەوەیی بوو.
دەرکەوتنی ڕینسانس و ئەندێشەکانی ماکیاوێلی بوو بەهۆی ئاڵوگۆری لە فۆرماسیونی کۆمەلایەتی-سیاسی ئوروپا بەجۆرێ کە فۆرمی دەسەڵاتی فیئۆدالیزمی گۆری بۆ دەسەڵاتی سانترالیستی پاشایەتی و دەسەڵاتی موتڵەقەی پاشاکان.
ئەندێشەکانی کلیسا هەموو دەلاقەکانی بەرووی کار و وەدەست هێنانی داهاتی ئابووری‌دا داخستبوو بەڵام بە دەرکەوتنی پرۆتێستانیزم ئەو مەجالە زەینی و مەعریفیە ڕەخسا تا جمووجۆڵیکی ئابووری وەڕێ کەوێ و جۆریک لە پەرەئەستاندووی ئابووری وەدی بێت کە هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی دەسەڵاتی سانترالیستی پاشاکان و ڕووخانی فۆرماسیونی کۆنسێروات و نەریتی فێئۆدالەکان، مەجالێک ڕەخسا هەتا چین و تویژە جیاوازەکان سەرهەڵبدەن.
دەشێ بگوترێ کە دەرکەوتنی چوار گۆشەی رێنێسانس لە ئەندێشە فەلسەفیکان‌دا، رێفۆرم لە ئەندێشەی ئایینی‌دا، مێرکانتلیسم لە ئابووری دا و سانترالیسم لە فۆرماسیونی سیاسی‌دا بنەمای ئوروپای پێشکەوتوو و دێمۆکراتیکی ئەمڕۆیە کە یەکێک لە کووچکەکانی پرۆتێستانیزمی مارتین لوتێرە کە ئەمرۆ ساڵرۆژی لەدایک بوونێتی.
ئاڵوگۆریکانی جیهانی مۆدێڕن، ئازاد و پێش‌کەوتوو سەلماندوویەتی کە لە غیابی ئاڵوگۆری هزری و مەعریفی‌دا هیچ ئاڵوگۆرێکی ڕواڵەتی و ئۆبژێکتیڤ کە ئاکامەکەی ئازادی، دیمۆکراسی و پێسکەوت بێت بەدی نایەت.