۱۳۹۷ خرداد ۱۰, پنجشنبه

پرۆبلێماتیزە کردنی فیکر


شاهۆ حوسێنی
یەکێک لە پرسیار و كه‌ڵكه‌ڵه‌ گرینگەکانی فۆکۆ ئەوە بوو کە ئاخۆ دەکرێت مێژووی فیکر جیاواز لە مێژووی ئایدیا و مێنتالیتە دەربخرێت؟ ئەوە بەو مانایەیە کە فۆکۆ جیاوازی دادەنێت لەنێوان مانای فیکر لەگەڵ مانای ئایدۆلۆژی(ئایدیاکان) و مێنتالیتە( سۆز و لایەنگری و کردەوە) ، بەباوەڕی ئەو تووخمێک لەناو فیکردایە کە وەک پرۆبلێم پێناسەی دەکات، بە واتایەکی روونتر پرۆبلێماتیزەی دەکا، بەلای فۆکۆوە ئەگەر ئایدیا و مێنتالیتە بەمانای روانگە، لایەنگری و سۆزی جیاواز بۆ ئایدیایەکە کە ژێرخانی کردەوەیە و ئامانج و شوێنی کردەوەکان دیاری دەکات بەرەو ئاسۆیەکی دیاری‌کراو، ئەوا فکر ئەو تووخمەیە کە مەجال و ئیزن دەدات بە مرۆڤ کە لەو جۆرە کردەوە و دژکردەوانەی کە ئایدیا و مێنتالیتە دەیخوڵقێنن داببڕێت. واتە فیکر بەلای فۆکۆوە بە هۆی ئەوەکە ئایدیا و مێنتالیتەکان بەرهەمی پێکهاتەی زەمانی، کۆمەڵایەتی و مانایی دەروەست بە زەمان و مەکانن، فیکر بەمانای دابڕان و گۆسەستە لەو رێگا و ئامانجانەی کە ئایدەکان و مێنتالیتەکان بۆ مرۆڤ دیاری دەکەن، کەوابێ، فیکر بەلای فۆکۆوە ئازادیە، مرۆڤ لەو کرده وانەی کە ئەنجامیان دەدات جیا دەبێتەوە و دادەبڕێت، لێیان دوور دەبێتەوە و لێیان دەڕوانێت، تێان دەفکرێت، دەیانکاتە ئۆبژەیەک و وەک پرۆبلمێک بیریان لێ‌دەکاتەوە. بەکورتی شرۆڤەی فیکر بۆ فۆکۆ شرۆڤەی ئازادیە، ئازاد بوون و دابڕان لەو کردەوە و سۆز و لایەنگریانەی کە ئاسایی و رواڵەتیی دەنوێنن.
بەباوەڕی فۆکۆ بۆ ئه‌وەیکە کردەوە و کردارەکانی مرۆڤ بێتە ناو چوارچێوەی فیکر، پیویستە کە بڕێ هۆکار ئەو کردەوە و کردارانە ڵێل بکەن و مه‌عریفه‌ی لێ بسڕنەوە، ئەو هۆکارانە دەتوانن کۆمەڵایەتی، سیاسی یان ئابووری بن، ئەو هۆکارانە لەراستیدا هاندەرێکی گرینگن بۆ پرۆبلماتیزە کردنی فیکر، چوون ئەو هۆکارانە گومان دەخنە سەر کردەوە و لایەنگرییه‌کانی مرۆڤ و مرۆڤ تووشی داڵغه‌ دەکەن‌و پاڵنەرێکن کە مرۆڤ مەودایان لێ‌بگرێت و به‌گومانه‌وه‌ لێیان بڕوانێت، ئەو گومانە بەستێن و مەجال دەڕەخسێنێت بۆ هاتنه‌ ئارای فیکر، واتە دەبێتە پاڵنەرێک کە مرۆڤ پاڵ بە فیکرەوە بدات، واتە خۆی لە زەمان، مەکان و پێکهاتی رواڵەتی ئایدیاکان دوور بکاتەوە و لێیان داببڕێت. بەو شێوەیە فیکر پرۆبلماتیزە دەبێت، واتە ئازادی پرۆبلماتیزە دەبێت. لای فۆکۆ مێژووی ئەو فیکرە، ئەو پرۆبلماتیزە بوونە گرینگەیه‌ و بەشوێنی‌دا دەگەڕێت، فۆکۆ لەمێژووی فیکردا بەشوێن ئەو ریشەیەدا دەگه ڕێت کە لەودا رێگاچارەی جۆراوجۆر بۆ پرۆبلمێک بەرهەم هاتووە. فۆکۆ بەگشتی لە مێژووی فیکردا بەشوێن ئەو بنەما و هۆکارانەدا دەگەڕێت کە دابڕان و گۆسەستیان بەرهەم هێناوە، لەئاکامدا مەبەستی فۆکۆ لەناسینی ئەو بەستێنە و هۆکارانەی کە رێگاچارەی جۆراوجۆریان بەرهەم هێناوە ئەوەیە کە چلۆن دەشێت و دەکرێت رێگاچارەی جۆراوجۆر بۆ پرۆبلمێک گەڵالە بکرێت. واتە دۆزینەوەی چلۆنایەتی بەرهەم هاتنی رێگاچارەی جۆراوجۆر بۆ پرس یان کێشەیەک.
فۆکۆ بە ئاشکرا پێمان دەڵێت کە کێشە و پرۆبلمەکان خۆیان بۆ مرۆڤەکان، کۆمەڵەکان و کۆمەڵگاکان جۆراوجۆر دەنوێنن و لەسەر قەیرانێک وەک بەستێن و بنەما دەشێت چەندین رێگاچارە و گەڵاڵە بەرهەم بێت. ئەوەی بۆ فۆکۆ گرینگە دابڕان و گۆسەستە، واتە ئازاد بوونە لەو فۆرماسیون و چوارچێوانه‌ کە ئایدیاکان، چەمکەکان و سۆزەکان بەسەر مرۆڤدا دەیسەپێنن، واتە سووژە بوونی مرۆڤ و ئۆبژە بوونی ئایدیا و سۆزەکانە، ئەو ئازادیە و ئەو پەنا بردنە بەر فیکر لەراستیدا ده‌رفه‌تی کایەی بەرفراوان، مانۆڕو ئازادی کردەوەیی دەدا بە مرۆڤەکان، مرۆڤەکان لەدەماری زەمان و مەکانە جیاوازەکان‌دا وەگەڕ دەخات.
بێ‌گومان یەکێک لەگرینگ‌ترین هەوڵەکانی کۆمەڵگای کوردی دەتوانێ پرۆبلماتیزە کردنی فیکر بێت، دابڕان، گۆسەست و ئازاد بوون لەو ئایدیا و سۆزانەی کە هی سەردەمانێکی مێژوویی، کۆمەڵایەتی، مانایی و سیاسی ماوە بەسەرچوون، ئەو ئایدیا و سۆزانەی کە بەرهەم هێنی کلتوورێکی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی تایبەت و کۆک لەگەڵ ئەو سەردەمان و فۆرماسیونە مانایی و رواڵەتییه‌کانی ئەو سەردەمە، ئەو گۆسەست و ئازاد بوونە مەجال دەدا بە کورد تا جارێکی تر خۆی لەناو فۆرماسیونێکی مانایی، کلتووری و رواڵەتی تازە و بەرۆژ و تایبەتی سەردەم‌دا رێک بخاتەوە و خۆی گەڵاڵە بکاتەوە.
بێ‌گومان مێژووی مرۆڤ و کۆمەڵگا پێشکەوتوو مرۆییەکان، مێژووی دابڕان و گۆسەستە مەعریفیکانە، مێژووی ئازادی و فیکرە. مرۆڤ و کۆمەڵگایەکی کە گۆسەست و دابڕانی مەعریفی تیا بدەی نەهاتبێت و بەدی نەیەت، مرۆڤ و کۆمەڵگایەکی یەخسیر و دیلە و ناتوانێت بەرەو ئازادی هەنگاو بنێت. به کورتی دەشێ بگوترێت کە بنەما و ئەساسی ئاڵوگۆڕ و پێشکەوتن، دابڕان و گۆسەستە، لە دابڕانە مەعریفیکان‌دایە کە پێشکەوتن و ئاڵوگۆڕ بەدی دێت. بەباوەڕی فۆکۆ کاتێ مرۆڤ و کۆمەڵگای رۆژئاوایی لە مەعریفە و هزری کلاسیک خۆیان ئازاد دەکەن و دادەبڕێن، دێنە ناو چوارچێوە و جیهانی رێنێسانس و دابڕان و گۆسەسەتی مەعریفیش لە رێنێسانس، مرۆڤ و کۆمەڵگای رۆژئاوایی دەخاتە ناو جیهانی مۆدێرن. بەکورتی دوو کێشەی سەرەکی کورد یەکەم تاک رەهەندی و تاک رێگاچارەیی فەرز کردنی کێشەو قەیرانەکانێتی و دووهەم دانەبڕانی مەعریفی و ئازاد نەبوون لە چوارچێوەیەکی مەعریفی و کلتووری سەردەم و چاخێکی کۆن و ماوە بەسەرچوویە.
کورد لەسەردەمێکی میژوویی و لەکەش و فەزایەکی تایبەتی ژیوپۆلێتیكی ناوچەیی‌دا، کلتوور و رەهەندێکی کردەوەیی هەڵبژاردوە کە بەرهەمی هێژمۆنی ئەو ئایدیا و کردەوەیە لەناو بیروڕای گشتی کۆمەڵگای کوردی ئەو سەردەم‌دا، بەڵام ئێستا هەم ئەو سەردەمە مێژووییە و هەم کەش و فەزای ژیوپۆلێتیكی ناوچە بە نەمانی ئەو مێترۆپۆلە هزریە، ئاڵوگۆڕی مەعریفی بەسەردا هاتووە. گەورەترین ئاڵوگۆڕی لەناوچوونی بەعسیسم، ناسریسم و کۆمۆنیسم وەک پێکهاتەیەکی رواڵەتی و فۆرماسیونێکی حکوومیە، شۆڕشی چەکداری و روو لەدەسەڵات بۆ مسۆگەر کردنی ئازادی و مافی تاک و کۆمەڵگا، کردەوەیەکە کە بەرهەمی کلتوورێکی تایبەتی سەردەمێکی مێژوویی، مانایی و ئایدیایی رابڕدوویە، کە ئیتر مێترۆپۆلی ئایدیایی، کلتووری و مانایی ئەو جۆرە کردەوەیە نەماوە، ئەوە بەمانای نەفی و نکۆڵی کردن نیە لە کرده وە و ئایدەیەک، بەڵکوو بەمانای دابڕان لە تاک رەهەندی و تاک کردەوەییە و رەخساندنی ده‌رفه‌ت بۆ دابڕان لەو فۆرماسیونە عەقڵانییەیه‌ کە هەموو دەرگاکانی لەسەرخۆ پێوەداوە و جەبرەن و مووتڵەقەن دەرگایەکی بەڕووی خۆیدا کردۆتەوە. هەر ئەو جۆرەی فۆکۆ باوەڕی هەبوو کە پێویستە مرۆڤ هەوڵ بدات تا بگەڕێتەوە خاڵی سفر، یانی زەمان و سەردەمانێک کە خوێندنەوەی مرۆڤ لە دەرکەوتەیەک هێشتا یەک دەست نەببوو، زەمانێک کە نێوان خود و ئەویدی سنووربەندی نەکرابوو، کورد پێویستە بگەڕێتەوه خاڵی سفر، سفر نە بەمانای پاشەکشە به‌ڵكوو بەمانای خاڵی دابڕان و سەرەتای دەست‌پێکردنەوەی رەوتێکی نوێ و تازە کە لەودا پلۆرالیزم بەمانای لەناو بردنی سنووری نێوان خود و ئەویدی مەجال بەهەموو بوونەکان بداتەوە تا بوونەکان خوڵقێنەری بوونێکی ئازاد و سەربەخۆ بن لەدەرەوەی سنووری ئایدیاکان و هاوسۆزییه‌كان.

سەرچاوە: http://brwska.org/content-83.html

.

.

۱۳۹۷ خرداد ۵, شنبه

الگوی جدید اعتراضات مدنی در ایران



شاهو حسینی


پیدایی و گسترش اعتراضات مدنی بە عنوان فورماسیونی از اعتراضات گسستە از خشونت و درصدد تاثیرگذاری بر تصمیمات حکومتی بجای سرنگونی حکومت بدون تردید محصول سوبژکتیویسم و مشروعیت سوژە مستقل و خودمختار است، اندیشەای کە فورماسیون معنایی جدیدی از انسان، فرد، جامعە و جهان و گونە جدیدی از ارتباط میان این هستی‌ها ارائە نمود. این مدل جدید از اعتراضات بدون تردید محصول تحولات گوناگونی در عرصەهای گوناگون جامعە غربی شامل انسان، فرد، جامعە و حکومت است. این شکل از اعترضات نە خود را آلترناتیو حکومت می‌داند و نە ابزار اپوزیسیونی کە درصدد سرنگونی حکومت است، بلکە درصدد تثبیت هویتی مستقل و آزاد از خود در راستای کنش‌گری در جهت منافع خویش است.

ایران پس از انقلاب تا بە امروز شاید بیشتر با آزمون و خطا درصدد پیدا کردن راهی برای تحدید حاکمیت، تغییر در مناسبات و روابط میان حکومت  و جامعە بودە، جنبشهای اعتراضی در ایران اما هموارە از نوعی گسست، عدم هماهنگی و محدودبودگی در یک محیط خاص جغرافیایی در رنج بودند، اما ظهور اعتراضات مدنی طی سالهای سال گذشتە از اعتراضات کارگران نیشکر هفت تپە گرفتە تا اعتراضات معلمان، بازاریان و کولبران بانە و دیگر شهرهای مرزی کردستان، مالباختگان موسسەهای قرض‌الحسنە، کارگران دیگر کارخانجات و بخشهای دولتی و اخیرا اعتصاب سراسری کامیون‌داران کە بەجرات می‌توان آن را موفق‌ترین اعتصاب از نڤر هماهنگی، یکرنگی و پشتیبانی نام نهاد، نوید ظهور الگویی جدید از اعتراضات و اعتصابات مدنی در ایران را می‌دهند، نوعی جدید از اعتراضات و اعتصابات کە برآمدە از نوع ساختار اجتماعی، فکری، حکومتی و اقتصادی ایران است، این الگو کە آرام آرام دارد فرم و محتوای خود را پیدا می‌کند بدون تردید خواهد توانست تاثیرات ماندگاری را در مناسبات میان حکومت و جامعە برجای بگذارد.

اعتصاب سراسری کامیون‌داران ایران


شاهو حسینی
بدون تردید جمهوری اسلامی بەمثابە نظامی توتالیتر و تمامیت‌خواه از فردای کودتا علیە انقلاب مردم ایران، با مقاومت‌ و تقابل روبەرو گردید، اگرچە جو و شور انقلابی مردم مانع از دیدە‌شدن آن اعتراضات گردید و تلاش شد کە آنها را در نطفە خفە کنند، اما آنچکە خفە و سرکوب شد نمود عینی اعتراضات بود و اعتراض بە مثابە گسستی در ذهنیت و گرایش بە جهوری اسلامی بە سوی تقابل و نفی آن در یک ارتباط بین‌الاذهانی بە امروز رسید. اعتراضات اگرچە تا بە امروز هموارە بر بستر آزمایش و خطا حرکتی نوسانی، گسستە و پارە پارە داشتە، اما با شروع اعترضات سراسری کامیون‌داران در یکم خرداد ١٣٧٩ بە صورت همزمان  در بم؛ اصفهان؛ خراسان شمالی؛ زرین شهر؛ کوآر؛ ارسنجان؛ مرودشت؛ بندرانزلی؛ بوکان و سبزوار در کوتاه‌ترین زمان بە سراسر ایران گسترش یافتەو تصاویری از رانندگان اعتصابی در سبزوار، مرودشت، ارسنجان، بوکان، ارگ جدید بم، اراک، شهرهای خراسان شمالی، سنندج، زرین شهر، کوآر، ارسنجان، تربت جام، مرودشت، تاکستان، قزوین، بندرانزلی، شهرضا، کاریز تایباد، شاهرود، دامغان، گرمسار، زنجان، دزفول، تبریز، اصفهان، شیراز، ارومیه، بوشهر، قم، نجف‌اباد، پاکدشت، تربت حیدریه، دهگلان، و یزد و .. منتشر شد.  اولین نمود این اعتراض بە صورت کمبود بنزین و گازوئیل در پمپ بنزینها نمایان گردید. شاید این اعتراضات گستردەترین، هماهنگ‌ترین و سراسری‌ترین اعتراضات در تاریخ جمهوری اسلامی باشد، کە بە سرعت تبعات آن نمایان گردید. این اعتصاب از چند نظر حائز اهمیت است، اول اینکە بە یک اجتماع مدنی تحت عنوان کامیون‌داران فرم و ساختار بخشید و این تجربە می‌تواند در دیگر موارد آزمایش شود، برای نمونە اعتصاب تاکسی‌داران، اتوبوس‌داران، نیسان‌داران و ......، دوم اینکە هماهنگ‌ شدن و بعد سراسری یافتن آن می‌تواند الگویی برای دیگر اقشار و معترضان دیگر همچون معلمان، بازاریان، کارگران، دانشجویان، مالباختگان، کشاورزان و ... باشد. سوم اینکە استفادە درست، دقیق و بجا از فناوری(گوشیهای هوشمند) و شبکە ارتباطات مجازی بە سرعت آن را فراگیر و جهانی کرد.

اما نباید فراموش کرد کە هنوز هم اعتراضات مدنی در ایران در غیاب گفتمان و ذهنیت مدنی بە مثابە عنصری هارمونی بخش و نظم‌دهندە بە دلیل فقدان اتحادیەهای صنفی چە در فرم ظاهری و چە در فرم اندیشەای، یک نیمە گمشدە دارد کە اگر بتوان آن را بەوجود آورد، آنگاه حرکات مدنی و اعتراضات مدنی بسیار اثر بخش‌تر و کارساز‌تر خواهند بود.

۱۳۹۷ اردیبهشت ۲۸, جمعه

گوتاری دیکتاتۆرییەت و سووژەی شۆرش


شاهۆ حوسینی

بێ گومان یەکێک لەگرینگ‌ترین چەمکەکانی هزر و ئەندێشەی فۆکۆ، چەمکی گوتارە، بەباوەری فۆکۆ گوتار کردوەگەلێکن کە بەشیوەیەکی سیستامتیک سووژە دەخوڵقێنن و خوڵقینەری سووژەکانن، بەباوەری فۆکۆ گوتار لەبارەی سووژەکان نادوێت‌و پێناسەیان ناکات، بەڵکە گوتار خوڵقینەری سووژەکانە، بۆیەش مانای گوتارەکان نەک لەهەناوی وشەکان کە لەهەناوی کردەوەکان لەناو بەستینی پێوەندێ سیاسی- کۆمەڵایەتێکانەوە دێتە دەر، بەو پێیەش دەتوانی بڵیین کە دیکتاتۆرییەتی دەسەڵات لەناو کۆمەڵگای ئێران وەک گوتار خوڵقێنەری شۆرشە و لەئاستیکی تریشا شۆرش وەک گوتار خوڵقینەری ئاڵوگۆری و دەست بەدەست کردنی دەسەڵاتە لەناو کۆمەڵگا داخراوەکانا.

ئەگەر باوەرمان بەوە هەبێت کە دەست بە دەست بوونی دەسەڵات و گەریانی دەسەڵات رەمزی مانەوە و بەردەوام بوونی دەسەڵات و جەوهەری دەسەڵاتە، ئەوا دەست بە دەست بوون و گەریانی دەسەڵات بە دوو شیوە رووی دەدات:

 یەکەم : گەریان و دەسەت بەدەست بوونی دەسەڵات بەشیوەیەکی دیموکراتیک و ئازاد لەناو کۆمەڵگادا، لە وەها کۆمەڵگاگەلێک‌دا، دێموکراسی وەک گوتار خوڵقینەری ژینگەیەکی سیاسی- کۆمەڵایەتیە بە دوو تایبەت مەندی رکابەرێتی و وێک‌هەڵکردن، لەراستی‌دا گوتاری دێموکراسی بەستێنێک دەخوڵقێنیت کە هەم هێز و لایەنەکان بتوانن تیا  کێبرکێ بکەن و هەمیش پێش دەگرێت لە لێک بڵاو بوون و کەلێن کەوتنە نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگا.

دووهەم: شۆرش، کاتێک لایەنێک دەسەڵات پاوان دەکات و دەست بەسەر دەسەڵاتا دادەگرێت و لایەنەکانی تری کۆمەڵگا بێ بەش دەکات لەدەسەڵات، لەراستی‌دا پێش دەگرێت بە گەریان و دەست بەدەست بوونی دەسەڵات و بەم شیوەیە نە تەنیا لەگەڵ کۆمەڵگا کە لەگەڵ جەوهەری دەسەڵات دەکەوێتە دژایەتی و بەوشێوەیە لەگەڵ دوو هێزی بەهێزی کۆمەڵگا و جەوهەری دەسەڵات دەکەوێتە دژایەتی و دووژمنایەتی و لەئاکام‌دا کۆمەڵگا بە شۆرش مەجالی دەست بەدەست بوون و گەریانی دەسەڵات دەخوڵقینێت، دیارە مەبەست لێرە چەندە بەڵک بوون یان چەندە بەسوود بوونی شۆرش نیە وەک پارادایمیک بۆ دەست بەدەست بوونی دەسەڵات، بەلکە لێرە دەرخستنی ئەو رووداوەیە کە رووی‌دەدات.

کۆماری ئیسلامی وەک دەسەڵاتیکی پاوانخواز و دیکتاتۆر هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکاری، دەستی کرد بە پاوان کردن و دەست بەسەر دەسەڵات داگرتن و بەو شێوەیە مەجالی گەریان و دەست بەدەست بوونی دەسەڵاتی گرت، ئەگەرچی شۆرشی سالی ٥٧ لە ئێران وەک سووژە خۆی لەلایەن دیکتاتۆرییەتی دەسەڵاتی حەمەرەزای پالەوەی خوڵقا، بەلام دوایی خۆی وەک گوتارێك خوڵقینەری سووژەی نارزایەتی و دژکردەوەی کۆمەڵگا بوو بەدژ پاوان کردنی دەسەڵات و پێش‌گرتن لە گەریان و دەست بەدەست بوونی دەسەڵات. ئەگەرچی هەر لەیەکم رۆژهەکانی کۆدەتای کۆماری ئیسلامی بەدژ شۆرشی گەلانی ئیران لەساڵی ٥٧، دژ کردەوە و نارزایەتی زۆر خوڵقا، بەلام بەهۆی هیژمۆنی و تازە نەفس بوونی دەسەڵاتی ئیسلامی بەگشتی هەموویان سەرکووت کران، بەڵام ئەو سەرکووتە بێ‌گومان رواڵەت و فۆرمالیتە بوو واتە ئەوەی سەرووکت کرا پێکهاتەی رواڵەتی و فۆرمی رواڵەتی نارزایەتێکان و دژکردەوەکان بوون، بەڵام نارزایەتی وەک گوتار ماوە و هەرجارە لەفۆرم و قەوارەیکی نوێ‌دا و بەدژ  هێندێک سیاسەتی کۆماری ئیسلامی وەک کردەوە دەردەکەون، جار هەیە وەک نارزایەتی بەدژ کۆدەتای هەڵبژاردن، جار هەیە وەک بایکۆتی هەلبژاردن، جار هەیە وەک نارزایەتی بەدژ کووشتنی کۆڵبەر و داخستنی سنوور، جار هەیە وەک نارزایەتی سینفی و ........هتد دەردەکەونەوە، ئەگەرچی بیانۆکان بەرواڵەت جیاوازن بەڵام سەرچاوەی هەموویان دیکتاتۆرییەت و پاوان کردنی دەسەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامێوەیە و لەهەناوی هەمووشیان‌دا دژایەتی و خواستی لەناو چوونی کۆماری ئیسلامی بوونی هەیە و بزوینەری سەرەکیە.

ماوە چەند رۆژیکە نارزایەتیکان لەشاری کازروونی پارێزگای فارس سەری هەلداوەتەوە و کووشتەو بریندارێکی زۆری لیکەوتۆتەوە، ئەگەرچی رواڵەتی ئەو نارزایەتیانە دژکردوەی کۆمەلگا بۆ جیانەکردنەوەی هێندێک بەشی ئەوشارە و دەرکەوتنیان وەک شارستانە، بەڵام لەپەشت ئەو گەڵاڵەیە، دەستی نوینەری ئەو شارەی تیایە کەکەسیکی نزیک لە دەسەڵاتە و بەتەمایە بەو کارە دەنگی خۆی بۆ خولی داهاتووی پارڵمانی ئێران بەرێتە سەر، ئەوش لەوەرا سەرچاوە دەگرێت کە لە کۆمەڵگای ئیران بەهۆی غیابی حیزب و ریکخراوەی سەربەخۆ و کۆمەلگای مەدەنی و لەئاکام‌دا نوینەری راستەقینەی کۆمەڵگا، کەسانی حکوومی و خزمەتگوازی حکوومی دەبنە پارڵمانتار و بۆ کۆکردنەوەی دەنگی کۆمەڵگا لەجیات پلان و گەڵالەی کۆمەلگا تەوەرە و خزمەت کردنی کۆمەلگا روو دەکەنە هێندێک کردەوە کە ئەساسەن هیچ پێوەندیکی بەخزمەت کردنی بە کۆمەڵگا نیە، بۆیەش لەئەساس را سەرچاوەی ئەو نارزایەتیانە دیکتاتۆرییەت و دەسەڵاتی پاوانخوازە کە مەجالی دەرکەوتنی نوینەری راستەقینە و خزمەت‌گوازی کۆمەلگا نادات و بەو شیوەیە ئەگەرچی بیانووی رواڵەتی نارزایەتێکان دژایەتی لەگەل دابەش کردنی شاری کازروونە بەڵام لەئەساس و سەرچاوە‌را دژایەتی لەگەڵ دیکتاتۆرییەت و دەسەڵاتی پاوانخوازە.






۱۳۹۷ اردیبهشت ۲۴, دوشنبه

برجام دو و نقش اصولگرایان


شاهو حسینی

هشت سال ریاست جمهوری محمود احمدی‌نژاد و دهن‌کجیهای نظام حاکم بر ایران به ابرقدرتهای جهان و قطعنامەهای فلج‌کنندە از یک سو و درگیر شدن ایران در یک نبرد و رویارویی منطقەای با قدرتهای ثروتمندی همچون کشورهای عربی خلیج‌فارس، اسرائیل و آمریکا از سوی دیگر منجر بە ویرانی سیستم اقتصادی ایران گردید، روندی کە درنهایت گسترش و عمیق‌تر شدن فقر را در جامعە نهادینە کرد. بدنبال شکست این سیاستها هم در داخل و هم در خارج کە با تقلب انتخاباتی، کودتا، کشتار، شکجنە، تجاوز با شعارش عدالت، مهرورزی و خدمت بە مردم برجامعە تحمیل شدەبود، اما عملا آنچە کە بر سر جامعە گذشت بی‌عدالتی، دزدی‌و خشونت بود. در نهایت ایران را برسر میز مذاکرە با شیطان بزرگ کشاند و نرمش قهرمانانە رهبر جام زهری گوارا بە او نوشاند و برجام عملی شد، اما برجام نە منجر بە اعتماد ایران بە غربیها و نە موجب اعتماد غربیها بە ایران گردید و بە این ترتیب آمریکا از برجام خارج شد.

اگر از مجموعەای عوام فریبهای مسئولان حکومتی در داخل بگذریم کە تنها مصرف داخلی و جنبە عوام فریبانە داشت، یک سخن از رهبر ایران و یک سخن از جان بولتون در کنار تاکید دونالدترامپ بر ضرورت پای میز مذاکرە آمدن ایران می‌تواند نقشە راهی در اختیارمان بگذارد تا بتوان بەآیندە خروج آمریکا از برجام و نمایش مضحک اصولگرایان پی برد. یک روز پس از خروج آمریکا از برجام رهبر ایران در میانە سخنانی اعلام کرد کە دولت در مذاکرە با اروپائیها باید "تضمین"‌های لازم را بگیرد، این سخن سربستە اما باز نشد کە منظور از "تضمین" چیست؟ پس از آن بود کە جان بولتون اعلام کرد کە بیرون آمدن آمریکا از برجام بە معنای تلاش برای سقوط نظام و جنگ با ایران نیست و پس از آن نیز دونالد ترامپ بر ضرورت مذاکرەای مجدد جهت رسیدن بە توافقی جدید تاکید کرد، و این روند همە در زمانی در حال رخ دادن است کە امریکا در حال مذاکرە با کرەشمالی برسر برنامە اتمی است، مذاکراتی کە کرەشمالی شرط آن را گرفتن "تضمین" جهت خودداری از هرگونە اقدام خصمانە توسط آمریکا علیه کرەشمالی اعلام کردە.

 یادمان نرفتە کە ایران و اروپائیها در دورە محمد خاتمی در آستانە یک توافق خوب بودند اما همە دل و قلوەهایی کە خاتمی با کلینتون دمکرات دادە و گرفتە بود توسط جمهوریخواهان بەهم خورد و اروپایی کە تضمینهای لازم را بە ایران دادە بود، از هرم مذاکرات پایین کشیدە شد و آمریکا حاضر بەدادن هیچ تضمینی نشد و نتیجەاش ظهور احمدی‌نژاد اصولگرا و دهن‌کجیهای ایران بە غریبها شد، اما این بار ایران توان و مجال شکل‌دادن بە احمدی نژاد و دهن‌کجیهای دیگری ندارد و ترامپ جمهوریخواه نیک می‌داند کە اصلاح‌طلبان کارکشتە‌تر و دیپلمات‌تر از اصولگرایان هستند، بنابراین با آنها نمی‌توان بە معاهدەای مطلوب دست یافت، بنابراین همە آن دل و قلوەای کە با اوبامای دمکرات دادە و گرفتە بودند بهم خورد، در داخل نیز اصولگرایان زخم‌خوردە از اصلا‌ح‌طلبان کە بابرجام هرآنچکە در هشت سال احمدی‌نژاد رشتە بودند، پنبە شدەبود، بسیار ممنون و مدیون تصمیم ترامپ هستند.

بدون شک وضعیت اقتصادی، اجتماعی، سیاسی و فرهنگی ایران آنچنان آشفتە است کە نظام را برلبە پرتگاه رساندە، درکنار تاکید همە پوزیسیون و اپوزیسیون سراسری بر از میان رفتن موجودیت ایران، یکپارچگی ایران و یوگسلاویزە شدن‌ در صورت تداوم این وضعیت،  حملات گستردە اسرائیل بە اهداف نظامی ایران در سوریە، مصادرە پترو دلارهای ایران کە جهت حمایت از هادی عامری بە عراق فرستادە شدە بود توسط حکومت حیدرعبادی، نزدیکی هرچە بیشتر آمریکا، اسرائیل و عربستان در منطقە خلیج فارس و گسترش نارضایتیها و اعتراضات در داخل، وضعیت را برای ایران هرچە بیشتر تهدید آمیز کردە، از سوی دیگر وزیر اقتصاد آلمان اعلام کردە کە در صورت گسترش تحریمهای وزارت خزانەداری آمریکا بە شرکتهای طرف قرارداد با ایران، آلمان نخواهد توانست اقدامی انجام دهد و این تلویحا بە معنای جا خالی دادن اروپائیها می‌تواند بە حساب بیاید، با این اوصاف می‌توان در آیندەای نەچندان دور شاهد دور جدید مذاکرات ایران با امریکا بود، مذاکراتی کە بەنظر می‌رسد بە مراتب جامع‌تر و فراگیرتر از برجام خواهد بود، اما در این میان ایران تنها دنبال یک "تضمین" جدی و سخت و سفت است و آن اینکە آمریکا دنبال تغییر رژیم در ایران نخواهد بود، آیا آمریکا این "تضمین" را خواهد داد؟ آیا ایران بە آمریکا اعتماد خواهد کرد؟ اگر ایران دنبال "تضمین" از قدرتهای بزرگ و از جملە امریکاست، آمریکا نیز خواستار و درصدد بازگرداندن ایران بە داخل مرزهای خویش و جلوگری از دست‌اندازی بە امنیت دیگر کشورهای منطقە است، این روند اجتناب‌ناپذیر دیالکتیک امنیت است کە اگر خواهان امنیت هستی باید امنیت دیگران را محفوظ بداری، آیا ایران با دشمن دیرینە و بهانە تداوم حکومت و دیکتاتوری خویش بر سر مجموعەای از اهداف بە نتیجەای خواهند رسید؟ بدون تردید همانگونە کە کرەشمالی پس از نزدیک بە هفت دهە دستان وزیرامورخارجە آمریکا را فشرد، ایران نیز می‌تواند با آمریکا بر سر مجموعەای از اهداف بە نتیجە برسد،  بەنظر می‌رسد اصل دینی تقیە این بهانە را برای حکومت فراهم خواهد کرد، اما افکار عمومی جامعە چگونە خواهد اندیشید؟ شاید افکار عمومی بەشدت مضطرب، ملتهب و نگران آیندە خود از هر حرکتی کە منجر بە گشایشی در وضعیت فعلی شود استقبال بکند. هر چە کە باشد بەنظر می‌رسد قهرمان دورآیندە برجام اصولگرایان خواهند بود، با توجە بە عدم مقبولیت و مشروعیت آنها و خوشحالی و پشتیبانی مردم از مذاکرات برجام در دورە حسن روحانی، آنها بە آن نیاز خواهند داشت برای بەدست گرفتن سکان هشت سالە قوە مجریە پس از حسن روحانی.

اما همە این روندها هیچ چیز را از تقابل مردم با نظام دیکتاتوری در ایران عوض نخواهد کرد، در هر شرایطی مردم خواهان دمکراتیزاسیون ایران هستند و خواهند بود. بازگشت ایران بە درون مرزهای خویش، گشایش در وضعیت معیشت و اقتصاد ایرانی کە دیگر همچون اوختاپوسی دارای دست و پاهایی فراوان و گسترش یافتە در منطقە نیست، اگرچە در کوتاە مدت خیال حکومت را از اعتراضات آسودە خواهد کرد، اما نباید فراموش کرد کە تحلیل تحولات ریشەای در اکثریت قریب بە اتفاق کشورهای توسعە و تغییر یافتە نشان می‌دهد کە تحولات در میزانی از رفاه و توسعە اقتصادی رخ دادە.


منبع: http://www.brwska.org/content-78.html

۱۳۹۷ اردیبهشت ۲۱, جمعه

"ام‌القری" نظریه‌ سیاست خارجی و تحلیل مرزهای قدرت در ایران


شاهو حسینی
اسلام بە مثابە یک ایدئولوژی انقلابی بدون تردید محصول تاثیر و نفوذ لینینیسم بە مثابە قرائتی انقلابی از اندیشە‌های مارکس بود، شکل‌گیری جمهوری سوسیالیستی شوروی در همسایگی ایران و نفوذ اندیشەهای اشتراکی از باکو بە تبریز بە عنوان پایتخت دوم ایران و شکل‌گیری جمهوری سوسیالیستی گیلان همە موئید نفوذ و تاثیر اندیشە سوسیالیستی بر جنبشهای سیاسی ایران بەخصوص از دورە رضاشاە بە بعد است، در این میان دو خوانش از انقلاب سوسیالیستی شوروری کە یکی معتقد بە انقلاب جهانی سوسیالیستی و دیگری معتقد بە انقلاب در یک کشور بود نیز بە ایدئولوژی انقلاب اسلامی ایران راە یافت بە طوریکە اندیشە و نظریە ام‌القری اسلامی و ضرورت صدور انقلاب اسلامی بە جهان بە عنوان بعد ایدئالیستی انقلاب اسلامی در کنار  نگاە رئالیستی بە انقلاب اسلامی کە بخصوص پس از پایان جنگ و با روی کارآمدن دولت هاشمی رفسنجانی کە سیاست تعامل با غرب و همسایگان خود را در پیش گرفت، دو خوانش و دیدگاە در درون هیات حاکمە ایران بودند، خوانش ایدئالیستی و ضرورت صدور انقلاب کە از همان آغاز انقلاب منجر بە شیطنتهای ایران در عراق و برافروختن جنگی هشت سالە با عراق شد و شکست سیاسی-نظامی ایران در صدور انقلاب و فتح کربلا و قدس منجر بە شکل‌گیری نگاە رئالیستی شد، البتە هیچ‌گاە نگاە رئالیستی نفی حضور نظامی ایران در منطقە و عدم آتش‌افروزی و تثبیت هژمونی ایران در منطقە نبود، بلکە این نگاە در چارچوب ظاهری اصول دیپلماتیک و هنجارهای بین‌المللی هیچ‌گاە همچون ایدئالیستها آشکارا و بی محابا مطرح نشد.
نظریهٔ ام‌القری، نظریه‌ای برای تبیین خط مشی سیاست خارجی و تحلیل مرزهای قدرت نظام جمهوری اسلامی ایران و موقعیت ایران در جهان اسلام است که در دهه ۱۳۶۰ از سوی محمدجواد لاریجانی مطرح شد. بر اساس این نظریه جهان اسلام یک امت واحد است و ملاک  وحدت امت رهبری آن است. اگر کشوری بتواند با تشکیل حکومت اسلامی سطح رهبری خود را از مرزهای سرزمینی‌اش فراتر برد، در موقعیت ام‌القرای جهان اسلام قرار می‌گیرد.
از نظر مبتکران این نظریه، ایران پس از انقلاب اسلامی در چنین جایگاهی قرار گرفته و خمینی با تأسیس حکومت مبتنی بر ولایت فقیه در دو شأن رهبر ایران و رهبر امت اسلام قرار گرفت. به این ترتیب حکومت ایران بایستی علاوە بر منافع ملی به منافع جهان اسلام نیز بپردازد و دیگر کشورها نیز موظفند از ایران به عنوان ام‌القرای جهان اسلام حمایت و دفاع کنند. در صورتی که میان منافع ام‌القرا و منافع امت تعارضی پیش آید منافع امت هموارە مقدم است مگر در حالتی که مسئله بر سر حفظ نظام اسلامی در ام‌القری باشد. بر اساس این نظریه حفظ ام القری بر هر چیز دیگر اولویت دارد و در صورت لزوم می‌توان احکام اولیه اسلامی را هم برای حفظ آن به تعویق انداخت.
نظریه ام‌القری در کنار نظریه ملی‌گرایی اسلامی و نظریه صدور انقلاب یکی از نظریات اصلی در تبیین جایگاه جمهوی اسلامی ایران در جهان اسلام است. ام‌القری در مقایسه با دو نظریه دیگر بیشتر بر مفهوم «حکومت اسلامی» و «مصلحت نظام» تأکید دارد در حالی‌که در ملی گرایی اسلامی؛ ملت اسلامی ایران با توجه مرزهای جغرافیایی کشور در چارچوب مفهوم دولت-ملت مدرن تحلیل می‌شود و در نظریه صدور انقلاب هم آرمان «استمرار انقلاب اسلامی» بیش از هر چیز اهمیت پیدا می‌کند.
برخی از اظهارات خمینی به عنوان شاهدی بر صحت نظریه ام‌القری مورد استناد قرار گرفته‌اند. برای مثال وی در جایی می‌گوید: «الآن چشم‌های همه مردم دنیا به ایران دوخته شدە... و اگر شکستی پیش آید خیال نکنید که این شکست برای ایران است بلکه برای همهٔ مستضعفان جهان واقع می‌شود». این اظهارات در واقع رابطه‌ای دیالکتیکی میان سرنوشت جمهوری اسلامی ایران و جهان اسلام برقرار می‌کند و از این نظر که مصالح ایران را به عنوان ابزار و مقدمه‌ای بر تامین مصالح جهان اسلام مطرح می‌کند به نظریه ام‌القری نزدیک است. (ویکی‌پدیا)
بدون تردید حضور نظامی مستقیم  بەصورت حضور مستقیم نیروهای سپاەقدس در سوریە و عراق و حضور غیر مستقیم در لبنان و یمن بە صورت جریان سازی و جنبش‌سازی و حمایت‌های مالی، لجستیکی و نظامی گستردە، بر اساس همین نظریە ام‌القرا بە عنوان نظریە سیاست خارجی ایران صورت می‌گیرد، اگرچە با پایان جنگ ایران و عراق و شکست ایران در دستیابی بە شعارها و ایدئالهایش کە شامل فتح کربلا و قدس می‌گردید در کنار حضور هشت سالە هاشمی رفسنجانی در راس قوە مجریە، منجر بە تغییراتی ظاهری در سیاست خارجی ایران گردید، اما بە هیچ عنوان صدور انقلاب و ام‌القری از اهداف و مبانی نظری سیاست خارجی حذف نشد، بلکە این‌بار ایران با کمک و مساعدت نیروهایی همچون حزب الله و در ادامە حماس، شیعیان عراق و حوثی‌ها همان راهبرد و سیاست را بە نوعی دیگر درپیش گرفت.
بەنظر می‌رسد با خروج آمریکا از برجام و حملات گستردە اسرائیل بە پایگاههای نظامی ایران در سوریە طی چند روز گذشتە، تلاش امریکا و اسرائیل این می‌باشد تا ایران را بە داخل مرزهای خود بازگرداندە و از فتنەپراکنی گستردە ایران در منطقە کە بخصوص پس از سقوط حکومت صدام و روی کارآمدن محموداحمدی نژاد بسیار گسترش یافتە جلوگری کنند، بەنظر می‌رسد سیاست امریکا و اتحادیە اروپا این خواهد بود، تا جمهوری اسلامی را محدود بە مرزهای جغرافیایی خود کنند، آنها با یک حکومت ایدئولوژیک در داخل مرزهای جغرافیای خود ممکن است هیچ مشکلی نداشتە باشند، همانگونە کە با چین ندارند، اما با یک حکومت ایدئولوژیک متخاصم و فتنەگر در سطح منطقەای چە ایران باشد یا کرە شمالی حتما مشکل دارند، آیا ایران از نظریە ام‌القری اسلامی و صدور انقلاب خداحافظی خواهد کرد و بە حکومت در مرزهای خود قناعت خواهد کرد؟  این وضعیت بدون تردید بەدلیل ماهیت دیکتاتوری حکومت، ایران را در برابر جنبشهای داخلی بسیار آسیب‌پذیرتر خواهد کرد.



۱۳۹۷ اردیبهشت ۱۹, چهارشنبه

خروج آمریکا از برجام

شاهو حسینی
بدنبال اعلام خروج آمریکا از برجام و امضای دستور بازگشت تحریمهای قبلی، دونالد ترامپ اعلام کرد کە تحریمهای بیشتر و سنگین‌تری نیز علیه ایران اعمال خواهد کرد، دونالد ترامپ در سخنرانی کوتاە امشب( هشتم ماە می دوهزار و هیجدە) با تاکید بر عدم پایبندی ایران بە مفاد برجام، انتقادات شدیدی نیز از حمایت ایران از گروههای تروریستی و توسعەطلبیهای ایران در منطقە نمود.

دستور بازگشت تحریمها قبلی و اعمال تحریمهای جدید در حالی صورت می‌گیرد کە علاوە بر حمایت و تجهیز حزب الله در طول سالیان سال،  از سال ٢٠١١ نیز ایران درگیر حمایت مستقیم از حکومت بشار اسد با عنوان دفاع از حرم، حضور مستقیم در عراق و تامین و تجهیز گروە شیعە حوثی در یمن، قسمت اعظم درآمد نفتی ایران را تبدیل بە جنگ و ویرانی منطقە و نابودی تمام عرصەهای زندگی داخلی ایران نمودە، اعتراضات ماههای گذشتە در ایران از سوی اقشار و طبقات مختلف و در شهرهای مختلف عملا نشانگر فشار بی‌امان اقتصادی بر مردم و گسترش دامنە فقر در جامعە ایران دارد، رواج خیابان خوابی، کارتن خوابی، گور خوابی، بی‌آر‌تی خوابی و بە طورکلی عمیق‌تر شدن بی‌خانمانی در ایران در کنار پایین آمدن سن فحشاء، پایین آمدن سن اعتیاد و کودک فروشی در کنا اعدام، کشتار و زندانی کردن فعالان سیاسی، فرهنگی و مطبوعاتی تنها اندکی از خوی دیکتاتوری و تبعات بی‌سیاستی و بی کفایتی حکومت جمهوری اسلامی در طی نزدیک بە چهار دهە می‌باشد، بدون تردید خروج آمریکا از برجام فشارها بر جمهوری اسلامی را افزایش خواهد داد، ویرانی و نابودی جامعە روند پرشتابتری را بە خود خواهد گرفت و این بدون تردید بر سیاستهای منطقەای ایران تاثیر خواهد گذاشت، بەنظر می‌رسد کە دولت دونالد ترامپ با اعمال تحریمها هوشمندانەتری درصدد قطع ید ایران از منطقە، جدا کردن و تضعیف  گروههای تروریستی تحت امر ایران از جملە حزب‌الله، حماس، حوثی‌ها و نابودیشان در یک دورە طولانی‌تری، خواهد بود، تا بدین وسیلە ایران را درچارچوب مرزهای خود محصور نماید، و بە این ترتیب این وضعیت بتواند منجر بە برچیدن کامل برنامە هستەای ایران بشود، اما این طرح و این استراتژی با وجود روسیە و چین چقدر امکان تحقق خواهد یافت؟ باید منتظر ماند.