۱۳۹۶ آذر ۱۹, یکشنبه

پێوەندناسی نێوان فۆرماسیوەنەکان و زەمان لە کۆمەڵگای کوردی


"
خوێندنەوەیەک بەکەڵک وەرگرتن لەپارادایمی دابرانی ئێروین پانۆفسکی"

شاهۆ حوسێنی

بێگومان فۆرم‌و پێکهاتەکان وەک کەرەسەیەک لەخزمەت مرۆڤ‌دا بۆ گەیشتن بەئامانجەکان بەرهەمی پێوەندی نێوان ئایدەکانی مرۆڤ‌و دۆخی کۆمەڵگایە، واتە مرۆڤ‌و کۆمەڵگا بەپێی توانایی‌و دۆخی مەعریفی‌و رواڵەتی خۆیان فۆرماسیونەکان بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان بەخزمەت دەگرن، ئەوەی لەوناوەدا زۆر جێگای سرنجە، پێوەندی فۆرماسیونەکان لەگەڵ دۆخی هاوچەرخ‌و ئەو زەمانە مەعریفی‌و کلتوریەیە کە کۆمەڵگا تێا دەژی.
فۆرماسیونەکان تەنیا کەرەسەیەکی ویشکی رواڵەتی‌و سەخت نین، بەڵکە هەر فۆرماسیونێک لەهەناوی خۆێدا هەڵگری جەوهەرو زاتێکی مەعریفی و دەلالەتێکی کلتوری‌و هزریە کە مرۆڤ‌و کۆمەڵگا لەگەڵ زەمان گرێ دەداتەوە. پێوەندناسی نێوان فۆرماسیون‌و تاک، فۆرماسیون‌و کۆمەڵگا لەراستی‌دا حەولێکە بۆ ناسینی گونجاوێتی فۆرماسیونەکان لەگەڵ هزر و ئەندێشە، لەگەڵ ئاسۆو ئامانجکەن‌و لەگەڵ زەمان‌و سەردەم.
بەهەر رێژەیەک هەناوو دەروونی فۆرماسیونەکان لەگەڵ هزرو عەقڵییەتی بەرۆژو سەردەم رێکبخرێتەوەو ئەو رێکخستنەوەیە لەسەیرورەتێکی بەردەواما بێت، ئەوا ئاسۆی ئامانجەکان رونترو تاک‌و کۆمەلگاکان لەبەرەو پێش چوون دان.
پانۆفسکی لەسەر ئەو باوەرەیە کە بەخزمەت گرتنی فۆرمی کۆن‌و ماوە بەسەرچوی رواڵەتی‌و مانایی‌و پێ‌داگری لەسەر ئەوە کە ئەو فۆرمانە هەڵگری پەیام‌و دەلالەتی هاوچەرخن، دەبێتە هۆی پنگ خواردن لەمێژو دابران لەئەمرۆو داهاتوو، پانۆفسکی لەسەر ئەو باوەرەیە کە ئەو رەوتە دەبێتە هۆی کەلێنێکی مێژوی‌و هەڵەیەکی مێژوویی، چون نە ئەمرۆ رابردووەو نەرابردو ئەمرۆکەیە، بەڵکە پێویستە مێژو وەک گشتێکی هەرچەند کارتێکەر بەڵام دابراو لەمرۆکە فەرزبکرێت‌و پێویستە لەدەلاقەی عەقڵییەتی مێژۆیی خۆی پێناسە بکرێت‌و خوێندنەوەی بۆ بکرێت، لەهەمان کاتیشه‌دا پێویستە ئەمرۆکە بەعەقڵییەتی هاوچەرخ پێناسە بکرێت‌و خوێندنەوەی بۆ بکرێت، ئەو رەوتە بەباوەری پانۆفسکی دەبێتە هۆی ئەوەکە لەجیات پەرەی نۆستالۆژی‌و فەخرێکی روت بەمێژو بۆ سەرپۆش دانان لەسەر کەمایەسێکانی ئەمرۆ، فۆرمێکی بەرۆژی گەورە لەگوێن فۆرمی مێژوویی بەلەخۆ گرتنی کاکڵ‌و بنەما رواڵەتی‌و ماناییەکانی سازبوونی ئەمرۆ و داهاتوویەکی فەخری ساز بکرێتەوە.
بەردەوامی کورد لەسەر بەخزمەت گرتنی فۆرماسیونی عەقڵی، کلتووری، کردەوەیی‌و رواڵەتی چەپی ئۆرتۆدۆکسی کە بەرهەمی جیرانێتی، دۆخی ستراتژیکی کورد لەژێۆپۆلەتیکی جیهانی‌و ناوچەیی، ئاراستەی سیاسەتی ئەو دەسەڵاتانەی کە کورد لەگەڵیان لەتێکهەڵچون‌و بەربەرەکانی دابوە، لەتەنیشت دۆخی کۆمەڵایەتی کۆمەلگای کوردی بوەو ئەوی خستۆتە بەرەی چەپ، بەلەبەر چاوگرتنی ئەوەیکە کە ئیتر چەپی ئۆرتۆدۆکسی چ وەک پیکهاتەو فۆرماسیونیکی حکومی‌و چ وەک فۆرماسیونیکی هزری‌و مانایی ئیتر تەنیا لەکتێبە مێژوییەکان دا ناویان دێت، دەشی بگوترێت کە بەمانای دابران لەئەمرۆو لەجیهانی هاوچەرخە، بۆیە کورد پێویستە کە لەفۆرماسیونە کۆنەکان داببرێت و روو لە فۆرماسیوۆنێکی هاوچەرخ بکات، فۆرماسیونێکی کە بەربەرە بەکەمرەنگ کردنەوەی چەک‌و رەهەندی نیزامی و پررەنگتر کردنەوەی رەهەندی سیاسی رو لەقوڵایی ستراتژیکی کۆمەڵگا بکات.
* فۆرماسیون لێرە هەم مەبەست فۆرماسیونی سەخت‌و رواڵەتیە هەم مەبەست فۆرماسیونی هزری‌و مانائیە.




۱۳۹۶ آذر ۳, جمعه

گذار از ناسیونالیسم اثبات‌گرا به ناسیونالیسم کلیت‌پذیر

 






شاهو حسینی

اگر مدرنیته در غرب منجر به اعتلای فرد و فردیت، ظهور فرد خودمختار و سوژه، آزادیهای فردی، افسون زدایی از جهان، تکیه و تاکید بر علم، عقلانیت و عقل باوری گردید و بر بستر این مبانی فرهنگی و اجتماعی مدرنیته سیاسی به صورت ظهور دولت مدرن و در ادامه دولت مدرن دمکراتیک در کنار مفهومی مدرن از دموکراسی و حقوق شهروندی شکل گرفت. در ایران اما مدرنیته معلول هجوم نظامی خارجی و شکستهای نظامی و سیاسی بود. شکستهای نظامی ایران سنتی و غافل از پیشرفت و عقب مانده از روسیه مجهز به سلاحهای نوین در دوره قاجار برای اولین بار ایران را با ضرورت تماس و دریافت مدرنیته روبه‌رو کرد، اما مدرنیته مورد نظر ایرانیها در آن روزگار در قالب ابزار و ادوات نظامی نمود پیدا می‌کرد، بنابراین می‌توان گفت که نگاه و خوانش ایران از مدرنیته نگاهی پوزیتوسیتی و اثبات گرایانه بود، به طبع این نگاه پوزیتویستی به مدرنیته در مدرنیته سیاسی و ناسیونالیسم به عنوان جزئی از مدرنیته سیاسی نیز رسوخ کرده بود، به طوریکه ناسیونالیسم ایرانی با تاکید بر هویت قومی، زبانی و تاریخی معرف انگارهای پوزیتویستی از ناسیونالیسم بود.

 

ستونهای مدرنیته:

کانت و هگل ذهنیت و کلیت را دو ستون مدرنیته معرفی می‌کنند. منظور از ذهنیت نه نوع نگرش و طرز تفکر که به معنای خصوصیت انسان به معنای یک کنشگر خودمختار، آگاه و سوژه می‌باشد. منظور از کلیت نیز بازشناسی متقابل انسانها به مثابه ذهنیت از سوی دیگر افراد و ذهنیتهای دیگر است، در واقع این روند شامل پذیرش انسان به مثابه سوژه است و از سوی دیگر به معنای پذیرش تکثر سوژهها در قالب بازشناسی یکدیگر است. یکی از مهمترین نتایج ذهنیت و کلیت در مدرنیته سیاسی تولد و مشروعیت جامعه مدنی، ظهور حقوق و آزادیهای سیاسی و مدنی است. در واقع مدرنیته با جدا کردن عرصه‌های عمومی، اجتماعی و ذهنی از متافیزیک، مشروعیت بخش سوژگی فرد و خودمختاری انسان گردید، در حوزه سیاسی نیز مبانی مشروعیت ماورایی حکومت تبدیل به مشروعیت اجتماعی گردید.

 

 

ناسیونالیسم ایرانی (ناسیونالیسم اثبات‌گرا)

اثبات‌گرایی اصطلاحی فلسفی است که معتقد است، جبری تاریخی بشریت را به سمتی خواهد برد که نگرش دینی و فلسفی از بین رفته و تنها شکل از اندیشه که باقی می‌ماند متعلق به اندیشه قطعی (positive) و تجربی علم است. مطابق این دیدگاه داده‌های برگرفته شده از «تجربه حسی » و حواس انسانی تنها منبع همه معرفت‌های معتبر هستند. ناسیونالیسم ایران به دلیل تاکید و اهمیت دادن بر عناصر عینی همچون زبان، هویت قومی و تاریخی انسانها که از طریق حواس انسانی قابل دریافت و ارزیابی هستند، با عنوان ناسیونالیسم اثبات‌گرا شناخته می‌شود، این ناسیونالیسم به دلیل تاکید بر مشخصات بیرونی منجر به شکل‌گیری دوگانه خودی و غیر خودی شده که با استفاده از زور، هژمونی سیاسی و نظامی در صدد استحاله و از میان برداشتن دیگری و همرنگ کردن اجباری غیریتها با خود در جهت یکی کردن و یکدست کردن جامعه و از میان برداشتن کانونهای بحران بود.

در واقع تاکید ایران بر ساختارهای ظاهری در تماس با مدرنیته که به دلیل شکستهای نظامی در جنگ با روسیه بود و برای جبران آن بجای تاکید بر مبانی معرفتی و نرم‌افزاری مدرنیته با تاکید بر سخت افزار درصدد ایجاد کارخانه توپ، تفنگ و مدرسه نوین بود، در حوزه سیاسی نیز بجای اهمیت دادن به مبانی نظری شکل‌گیری دولت مدرن با تاکید بر ساختارهای عینی همچون قانون، پارلمان، انتخابات و حزب سیاسی معرف انگارهای پوزیتویستی از مدرنیته سیاسی شد، که در ناسیونالیسم نیز خود را به صورت تاکید بر عوامل عینی و صفات خارجی فرد نشان داد.                              

 

ناسیونالیسم کلیت‌پذیر:

ناسیونالیسم کلیت پذیر بر حق حاکمیت مردم در محدوده دولت_ملت و بر امکان تحول دمکراتیک و از میان رفتن بستر و زمینه‌های شکل‌گیری دوگانه خودی و غیرخودی و تلاشهای زورمندانه و ستمگرانه برای یکدست کردن جامعه تاکید دارد و مبتنی است، این ناسیونالیسم که امتداد کلیت در مدرنیته به صورت شناسایی و مشروعیت سوژه بودن انسان و تاکید بر آگاهی و خودمختاری فرد است که نتیجه‌اش قبول پلورالیزم و تکثر در هویتهاست در مدرنیته سیاسی به صورت ظهور دولت مدرن دمکراتیک با تاکید بر ملتی برآمده از حس یگانگی و تعلق خاطر اختیاری و آگاهانه به دور از هر گونه فشار و زرو می‌باشد. چنین انگارهای از ناسیونالیسم با پذیرش پلورالیزم هویتها در عرصه اجتماعی، زمینه و بستر مشروعیت بخشی به پلورالیزم در حوزه سیاسی را فراهم کرده و در نتیجه با به رسمیت شانختن شکافها، پیش بینی سازوکارهای دمکراتیک، ظهور شهروند و حقوق شهروندی و زمینی بودن مبانی مشروعیت راه را بر شکل‌گیری هر گونه دوگانه خودی و غیرخودی بسته و بجای سرکوب برای از میان برداشتن کانونهای بحران، با پذیرش تکثر و ایجاد زمینه و بستر برای ظهور هویت‌ها و اندیشههای گوناگون با مدیریت کانونهای بحران از آسیب‌زایی آنها کاسته و بر ثبات زایی آنها می‌افزاید.

 

نتیجه‌:

تداوم خوانش اثبات‌گرایانه از ناسیونالیسم در ایران بهغیر از عمیق‌تر کردن و بهتر کردن زمینه برای تقویت نیروی واگرایی و از بین رفتن هر گونه مجال همزیستی انسانی و آزاد در میان اقلیتهای ملی موجود در ایران راه را برای انشقاق بازتر می‌گرداند، در یک چنین محیطی به دلیل تثکر هویت‌ها و فرهنگها تاکید بر ناسیونالیسم کلیت‌پذیر و شناسایی سوژگی انسان و خودمختاری انسانها و جوامع در ارائه تصویر و تعریفی از هویت خویش، زمینه و بستر را برای تدوام همزیستی آزاد و دمکراتیک فراهم می‌نماید.

 

 

 

 

 

منابع:

وحدت، فرزین، رویارویی فکری ایران با مدرنیت، ترجمه مهدی حقیقت‌خواه، ققنوس، تهران، ١٣٨٢

ت‍وس‍ل‍ی، غ‍لام‌ع‍ب‍اس، ن‍ظری‍ه‌ه‍ای ج‍ام‍ع‍ه‌ش‍ن‍اس‍ی‌، ت‍ه‍ران: س‍ازم‍ان م‍طال‍ع‍ه و ت‍دوی‍ن ک‍ت‍ب ع‍ل‍وم ان‍س‍ان‍ی دان‍ش‍گ‍اه‍‌‌ه‍ا (س‍م‍ت)‫، ۱۳۶۹

سیف زاده، حسین، مدرنیته و نظریه های جدید علم سیاست، بنیاد حقوقی میزان، ۱٣٨٨

 

 

منبع مقالە: http://www.akhbar-rooz.com/article.jsp?essayId=83283

۱۳۹۶ آبان ۲۹, دوشنبه

حەڵقەی ونی کۆمەڵگای مەدەنی کوردی وەک مێنتالیتە

شاهۆ حوسێنی

بوومەلەرزەی بیست و یەکی خەزەڵوەری کرماشان لەتەنیشت مووسیبەت و داغی کۆچی ئەزیزان و ماڵوێرانی، دەرکەوتەیەکی گرینگی هەبوو، ئەویش نیشان دانی هێزی جەماوەری و قوڵایی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵات بوو.
ئەگەر قەبووڵ بکەین کە کۆمەڵگای مەدەنی لەخۆ گری چوار تایبەت مەندی: عەقڵی گشتی، خواستی گشتی، کرداری گشتی و هەواهەنگی گشتیە، ئەوا لە رۆژهەڵات هەم عەقڵی گشتی، هەم خواستی گشتی و هەم کرداری گشتێکە دیتران. هەر ئەوەش وەهای کرد کە لە زووترین کات و هەر لەیەکەم ساتەکانی بوومە لەرزەکەدا، بیر و رای گشتی و مەدەنی کوردستان بە هۆی تێلێگرام و باقی رایەڵە گشتێکان، بەخێراییەکی زۆر ئاگاداری دۆخەکە کرا و حەول و جموومۆڵە خۆ رێکخراوەکان هەم لەلایەن ئێن جی ئۆکان و هەم لەلایەن کۆر و کۆمەڵە مەدەنیە خۆبەخشەکان دەستی پێ کرد، بەڵام هەمووی ئەو تایبەت مەندیانە لە غیابی هەواهەنگی گشتی و رێککەوتنێکی سەراسەری لەنێوان ناوەندە جۆراوجۆرەکانی مەدەنی کۆمەڵگای کوردی، جۆرێک نارێک و پێکی لەگەیاندن و دابەش کردنی پێداویستێکانی خەڵکی بوومەلەڕزە لێدراوی لێکەوتەوە، لەوەها بۆشاییەکەیش دابوو کە سووپای پاسداران و ئاستانی قوودسی رەزەوی بە داگیرکردنی یارمەتێ مەدەنێکان بەشێک لەوانی بەناوی خۆی و لە بەرژەوەندی دەسەڵاتا بڵاو کردوە. بێ گوومان هەموو تایبەت مەندێکانی پەرەی کۆمەڵگایەکی مەدەنی بەهێز لە رۆژهەڵات بوونی هەیە، بەڵام هێشتا رێککەوتن و هەواهەنگی لەناو ئۆرگانەکان و پێکهاتەکانی مەدەنی دا غایبە، ئەو بۆشاییە بەربەستێکی گرینگە بۆ سەر هەڵدان و پەرەی مێنتالیتەی کۆمەڵگایەکی مەدەنی کوردی.

دیارە لێر مەبەست لە مێنتالیتە مانا و دەرکەوتە مۆدێرنەکەیەتی، بێ گومان کورد و کوردستان لەبەردەم ئەزموون و تەجرووبەیەکی گرینگی مێژوویی دایە کە لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەستی پێ کردوە، ئەم ئەزموونە شتێک نیە جگە لە رووبەروو بوونەوەیەکی درووست و ناوەرۆک تەوەرە (نەک هەر بەتەنیا رۆاڵەت تەوەرە ئەو جۆرەی کە کورد تا ئەمرۆکە لەگەڵی رووبەروو بۆتەوە) لەگەڵ مۆدێرنیتەیە. کورد بۆ زاڵ بوون بەسەر کێشە ناوخۆیی و دەرەکێکانی‌دا چارەیەکی نیە جگە لە رووبەروو بوونەوە لەگەڵ مۆدێرنیتە.
بێ گومان یەکێک لەکۆڵەکە گرینگەکان و بنەما سەرەکێکانی مۆدێڕنیتە زەینییەت یان مێنتالیتەیە، مێنتالیتە نەک بەمانی نەریتێکەی کە بریتیە لە شێوەی بیرکردنەوە یان جۆری هزر و ئەندێشە، بەڵکە بەمانای کەڵکە بوونی ئەزموون گەلێکی مێژوویی لەهەناوی کورد و بوون بە هێزێکی کۆڕگێر و کارتێکەر، واتە هێزێکی مەعریفی و هزری لە رەوتی ژیانی کردەوەیی و زەینی تاکی کورد کە هێز و ئیرادەیەک بە تاک دەبخشێت بۆ کارتێکەر بوون لەسەر رەوتی ئاڵوگۆرێکان، دەرکەوتن وەک هێزیکی ئاڵوگۆری خوڵقێن، بوون بە کۆرگێڕێکی زانستمەند و پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی ڕابردوویەکی مێژوویی هەم لە ئاستی مەعریفی، هەم لە ئاستی رواڵەتی و هەم لە ئاستی کردەوەیی‌دا، مێنتالیتەی مۆدێرن بە مانای بەهێز بوونی تاک لەبەرامبەر دەسەڵات و هەرجۆرە ناوەندێکی دەسەڵات سەپێنە، واتە بەهێزی بوونی تاک لەسەر بنەمای هزری شاروومەندی و پێوەندێکی موازی نەک هیرارشیک و توولی. بەواتایەکی تر مێنتالیتە لەخۆگری تایبەت مەندی گەلێکی تاکەکانە، تایبەت مەندی گەلێکی وەک سووژ بوون، ئاگایی و سەربەخۆ بوون لەخۆ پێناسە کردن و خۆ ناساندن.
ئەو مێنتالیتەیە دەبێتە هۆی سەرچاە بوون، سووژە بوون، کۆرگێر بوون و زاڵ بوون بەسەر ئەو کەرەسانەی کە خۆی خۆڵقاندوویەتی بۆ خزمەت بەخۆی کە بریتین هەم لە پێکهاتە ماناییەکانی وەک هزر و ئایدۆلۆژی و هەم پێکهاتە رواڵەتێکانی وەک دەوڵەت و حکوومت.
لەوەها دۆخێک دا کۆمەڵگای مەدەنی وەک مێنتالیتە کە پێکهاتوە لە تاکی سەربەخۆ و سووژە، دەبێتە پێکهاتەیەکی گشتگیر، دەسەڵات رەمێن و سووژە کە پەرە پێ‌دەری عەقڵی گشتی، خواستی گشتی، کرداری گشتی و هەواهەنگی گشتیە، واتە کۆمەلگای مەدەنی وەک مێنتالیتە دەبێە کەسایەتیکی گشتی سەربەخۆ کە پێکهاتوە لە مێنتالیتەی تاکی کورد و درێژەی رەوتی مێنتالیتەی تاکی کوردە بۆ بەهێزتر کردن و پاراستنی لە هەرجۆرە دەسەڵاتێکی هێژمۆنی سیاسی و نامەدەنی.


دەشێ بگوترێت کە ئەگەر مێنتالیتە بەمانای تاکی سەربەخۆ، خۆپێناسەکەر و وریا دێتە ئەژمار ئەوا گشتێتی بەمانای ناسینەوە و بەفەرمی ناسین و قەبوڵی کردنی مێنتالیتەکان لەلایەن یەکترەوە لە پێکهاتەی کۆمەڵگای مەدەنی‌دا وەدی دێت، واتە کۆمەڵگای مەدەنی وەک مێنتالیتە، مەکۆ و بەستێنی بەفەرمی ناسین و قەبوڵی تاکەکان وەک مێنتالیتە و ئاستی پێشکەوت و گەشەی زیاتری تاک، پشتیوانی‌کەری تاک و مسۆگەرتر کردنی شووناسی تاکەی سەربەخۆ و پێناسە کەرە، ئەو رەوتە لەراستی‌دا تەواوکەری رەوتی بە مەبەست گەیشتنی تاکە کە لە رەوتی مێژوویی خۆی‌دا بۆ گەیشتن بە ئامانج، لە قۆناغی سرووشتی‌دا، دەوڵەت و سیاسەتی بنیاد نا و پێی نایە قۆناغی سیاسی و لەپاش قۆناغی سیاسی بە بنیادنانی کۆمەڵگای مەدەنی دەگاتە قۆناغی مەدەنی.

۱۳۹۶ مرداد ۱۴, شنبه

لەدێموکراسێکی رادیکاڵەوە بەرەو سۆسیالیسمی دیموکراتیک


( سەرچاوە مەعریفێکانی هزری دکتۆر قاسملوو)
شاهۆ حوسێنی
پێشەکی:
دێموکراسی رادیکاڵ بەرهەمی هزری ئێرنێست لاکلائۆ و شانتاڵ مۆفەیە، لاکلائۆ بیرمەندێک بوو کە لەتافی لاوەتیدا لە هزر و ئەندێشەکانی لێنین لای‌دا رووی لە ستالێنینیسم کرد، بەڵام هاتنی لاکلائۆ بۆ بریتانیا دەسپیکی ئەزموونیکی تازە لە ناسین و رووبەروو بوون لەگەڵ چەپ بوو، لاکلائۆ بەچاوی خۆی ئاوا بوونی هزری مارکسیستی لە ئووروپای کۆتاییەکانی دەیەی هەشتای دیت و ئەزموونی کرد، هەر بۆیە بە هاوکاری شانتاڵ موفە روویان لە خوێندنەوەی روانگەکانی گرامشی کرد، ئەوان بەکەڵک وەرگرتن لە هزری گرامشی رەخنەیان لە رەوتەکانی بیری مارکسیستی گرت بە هۆی ئەوەکە لەسەر ئەو باوەرە بوون کە بەربەرەکانی سیاسی لە هزری مارکسیستی‌دا بە بەستنەوەی بە رەهەندی ئابووری دابەزاوەتە کێشەی چینایەتی، لەکاتێک‌دا تەنیا چینی کرێکار سووژەی ناوەندی موبارەزەی سۆسیالیستی نیە، واتە بە پێچەوانەی هزری مارکسیستی کە لەسەر ئەو باوەرە بوو کە بزاڤە کۆمەڵایەتێکان لەبەرامبەر کێشە و موبارەزی چینایەتی دەور و نەقشێکی پەراوێزیان هەیە، لەسەر ئەو باوەرە بوون کە هەموو بزاڤە کۆمەڵایەتێکان دەور و نەقشی تایبەتی خۆیان هەیە و گرینگی خۆیان دەبێت پێ‌بدرێت. بۆیە ئەوان بە پێچەوانەی هزری مارکسیستی کە شێوەی بەرهەمهێنانی بە دیاریکەر و یەکلاییکەرەوە دەزانی، لەسەر ئەو باوەرە بوون بەربەرەکانی بۆ سۆسیالیسم بەمانای بەربەرەکانی بۆ دێموکراسی رادیکاڵە.
گرینگایەتی دێموکراسی:
لە دێموکراسی رادیکاڵی لاکلائۆ و مۆفەدا، هەڵبژاردن و دێموکراسی نوێنەرایەتی لەناو ناچێت و رەد ناکرێتەوە بەڵکە وەک چوراچیوەی پێناسەی شاروومەندان لە ژینگەی سیاسی‌دا دەردەکەوێتەوە، پێ‌داگری وان لەسەر هەڵبژاردن و دێموکراسی نوێنەرایەتی و گرینگی‌دان بە پرۆسەی دێموکراتیک بەو هۆکارە بوو کە وەک زەروورەتێک بۆ گوزار لە عەقڵی پۆپۆلیستی بەرەو عەقڵی سیاسی پیناسەیان دەکرد. بەگشتی دەشیت بگوترێ کە دێموکراسی رادیکاڵ بەمانای حەول و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە دێموکراسی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و ئابووریە بەرێگایەک‌دا لەدەرەوەی هزری لێبرالی و کۆنسێرواتی سەرمایەداری، لاکلائۆ و موفە لەسەر ئەو باوەرەن کە دیموکراسی رادیکاڵ بە پێچەوانەی دێموکراسی لیبراڵ کە حەول دەدات دێموکراسی لە دەلاقەی لیبرالیستێوە “کە خۆی بنیادنەری زوڵم و هەڵاواردنە” مسۆگەر بکات، حەول دەدات دێموکراسی لە دەلاقەی سۆسیالیسمەوە کە لەسەر سێ کووچکەی بەرابەری سیاسی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و بەرابەری ئابووری بنیادنراوە، مسۆگەر بکات. بۆیەش ئەو دێموکراسیە رادیکاڵە، چوون حەول دەدات لەبنەرەترا و لە ریشەرا ئەو هەڵاواردنانە چارە سەر بکات.
پێوەندی رادیکاڵ دیموکراسی و سۆسیالیسمی دێموکراتیک:
بێ‌گومان سۆسیالیسم ئەگەر دیموکراتیک نەبێت، بەجۆرێ کە زۆرینەی کۆمەڵگا ئازادنە قەبوڵی نەکات، ئەوا نیزامی سیاسی دەبێتە نیزامێکی سەرکوتت‌کەر، واتە سەرەتا پێویستە بەشیوەیەکی ئازاد و دیموکراتیک دەسەڵاتێکی سۆسیالیستی بێتە سەرکار و ئەو دەسەڵاتەش حەول بۆ سۆسیالیزە کردنی کۆمەڵگا بدات، ئەگینا کەمینەیەکی رادیکاڵی کە بە زۆر دێتە سەرکار و هزر و ئەندێشەی خۆی بەسەر کۆمەڵگادا حاکم‌دەکات. ئیتر مەجال بە دەرکەوتنی زۆرینەنادات و ئەزموونی چەپە رادیکاڵەکان نیشانی داوە کە نەیانتوانیوە عەداڵەتێکی کۆمەڵایەتی مسۆگەر و پەرەئەستاندوو بەدی بێنن.
دێموکراسی رادیکاڵ بۆ مسۆگەر کردنی سۆسیالیسمی دێموکراتیک پێویستە حەول بۆ پەرەی کۆمەڵگایەک بدات کە خاوەنی سێ‌کووچکەی گرینگە، پەرەی ئابووری، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و دێموکراسی سیاسی، لکلائۆ و مۆفە لەسەر ئەو باوەرە بوون کە سەرمایەداری بەهۆی گرینگایەتی‌دان بە عەداڵەتی سیاسی و بەرین‌تر کردنەوەی ناعەداڵەتی ئابووری عاجزە لە بەدی هێنان و پەرەی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، لەبەرامبەریش‌دا چەپی رادیکاڵ بەهۆی گرینگایەتی دان بە ئابووری و بەرین‌کردنەوەی ناعەداڵەتی سیاسی عاجزە لە بەدی هێنانی عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، بەڵام رادیکاڵ دێموکراسی بەهۆی باوەرمەدنی بە پەرە و عەداڵەتی سیاسی و ئابووری بەڵام نە لەرەنگی سەرمایەداری و نە لەرەنگی چەپی رادیکاڵ کە لە رەنگی سۆسیالیستێکەی و حەول بۆ ئاڵوگۆری رادیکاڵ لە پێوەندێکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا مزگێنی بەخشی عەداڵەتێکی کۆمەڵایەتی پەرەئەستاندوویە بۆ قوڵایی کۆمەڵگا.
ئاکام:
دکتۆر قاسملوو بە درووستی دوو کێشە و قەیرانی قوڵی لە ئێران و کوردستان دەرک کردبوو، ئەو لە کوردستان هەژاری و دوا کەوتووی دەدیت کە نە بەرهەمی بێ ئیماکاناتی و جەبری ژینگەیی کە بەرهەمی دیکتاتۆرییەتی دەسەڵاتی ناوەندی بوو، بۆیە ئەو دەبا هاوکات لە دوو بەرەدا خەباتی کردبا، بەرەیەک بۆ لەناو بردنی دەسەڵاتی دیکتاتۆری (خەبات بۆ عەداڵەتی سیاسی)کە سەرچاوەی هەژاری کوردستان بوو، بەرەیەک حەول بۆ نەهێشتن و لەاو بردنی هەژاری بوو(خەبات بۆ عەداڵەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی)، ئەزموونی ژیان هەم لە جیهانی کۆمۆنیستی (باوەرمەند بە عەداڵەتی ئابووری لە غیابی عەداڵەتی سیاسی) و هەم لە جیهانی سەرمایەداری(باوەرمەند بە عەداڵەتی سیاسی لە غیابی عەداڵەتی ئابووری) هزر و بیری دکتۆر قاسملووی بیرمەندی بەجوانی ئامادە کردبوو، بۆیە بە پەیرەو کردنی سۆسیالیسمی دێموکراتیک خەباتی خستە گەر بۆ دێموکراتیزە کردنی ئێران و هاتنە سەرکاری دەسەڵاتێکی دێموکراتیک و حەول بەمەبەستی سۆسیالیزە کردنی کۆمەلگای ئێران و کوردستان بۆ لەناو بردن و نەهێشتنی هەژاری و دواکەوتوویی بە شیوەیەکی ریشەیی و رادیکاڵ نەک رووتین و رواڵەتی. واتە ئەو بە پەیرەو کردنی سۆسیالیسمی دێموکراتیک دوو ئامانجی دەپێکا، یەکەم لە ئاستی سەراسەری‌دا دەسەڵاتێکی دیموکراتیک دەهاتە سەرکار و بەو شیوەیە سەرچاوی هەڵاواردن و ناعەداڵەتی سیاسی لە ئاستی سەراسەری‌دا لەناو دەچوو، هەمیش بەلەناو چوونی دیکتاتۆرییەتی ناوەندی سەرچاوەی هەژاری و هەڵاواردنی ئابووری کوردستان لەناو دەچوو.


۱۳۹۶ خرداد ۱, دوشنبه

رەهەندی سێهەم ( کۆمەڵناسی جیاوزی روانگەی نێوان کۆمەڵگا و ئۆپۆزیسیون)

شاهۆ حوسینی
پێشەکی:
بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خولی دوازدەهەم لە ئێران بوو بەهۆی زەق بوونەوەی هەرچی زیاتری کەلێن و قەڵشی نێوان روانگەی کۆمەڵگا لەناوخۆ و ئۆپۆزیسیونی کورد لە دەرەوەی کوردستان، کەلێن و قەڵشێک کە ئەگەر خوێندنەوە و خەسارناسێ نەکرێت لە درێژەدا دەتوانێ ئەو قەڵش و دابرانە قوڵتر و قەیراناوی‌تر بکاتەوە، دیارە ئەو دەرکەوتەیە دەکرێ لەزۆر لایەن و بوعدەوە ئاوری لێ بدرێتەوە و تیشکی بخرێتە سەر، بەڵام ئەو نووسراوەیە هەوڵ دەدا بە کەڵک وەرگرتن لە چەمکی ” دابرانی بەرەکان”* وەک یەکێک لەگرینگترین و ئەکتیوترین کەلێنەکانی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگادا، بەجەخت کردن لەسەر رەهەندی بەرەی میژوویی مانهایم ، تیشک بخاتە سەر ئەو جیاوازەیە. مانهایم لە رەهەندی بەرەی مێژویی‌دا لەسەر ئەو باوەرەیە کەلێنی نێوان بەرەکان و دابرانی بەرەکان ئاکامی حەتمی ئەزموونی جیاوازی بەرەکانە لە رەوتی مێژویی‌دا, ئەگەرچی توێژینەوەی کۆمەڵناسانە بەکەڵک وەرگرتن لەو چمکە زۆر کۆن نیە، بەڵام توانیوێتی ببێتە بنەمای توێژینەوەگەلێکی زانستی کە دەرئەنجام و ئاکامی باشیان لێ کەوتۆتەوە.
دابرانی بەرەکان:
دابرانی بەرەکان وەک چەمکێک نیشان دەر و ئاماژەیەکە بۆ جیاوازی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و جیاوازیکی مانادار لە هزر و باوەرەگەلی تاک کە رێگا پێشاندەر و نەقشە رێگای کردوەی تاکەکانە، خاوەن رایان لەسەر ئەو باوەرەن کە ئاڵوگۆری بەربڵاو و خێرا لەناو کۆمەڵگاکان و پێوەندی بەربەرین و بەردەوامی نێوان کۆمەڵگاکان بەتایبەتی لەپاش شۆرشی سەنعەتی و لەدرێژەدا شۆرشی تێکنۆلۆژیکی، دابرانی نێوان بەرەکان وەک قەڵش و کەلێنێکی کۆمەڵایەتی زەقتر و گرینگتر کردوە، ئەگەر لە کۆمەڵگا نەریتێکان‌دا ئەوا نەریتە کۆمەڵایەتێکانی سەرچاوە گرتوو لە پێوەندی هێرارشیکی بنەماڵەیی، گەورەسالاری و عەقڵانییەتی زەروورەتی ملەکەچ بوون بە نەریت و نۆرمەکان ئەرک و رۆڵی کۆمەڵ‌گر کردنی چین و بەرە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگای لەئەستۆ بوو، ئەوا ئاڵوگۆری لە سیستمی پەروەردە و بارهێنان، پەرەی زانستگا و زانستی مۆدێرن، هاتنە ئارای کەرەسە و ئامێر گەلی تێکنۆلۆژیکی مۆدێرن، دەور و نەقشی گەورەکان و بنەماڵەی لە کۆمەڵ‌گر کردنی بەرەکان کەم‌رنگتر کردوە، بە جۆرێ کە پێکهاتەی پیوەندی مانایی و رواڵەتی تاکەکانی لەگەڵ بنەماڵە و کۆمەڵگا گوری و لەجیات عەقڵانییەتی ملکەچ کردن بۆ نۆرم و بەها کۆمەڵایەتێکان، عەقڵییەتی شک لە بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتێکان و روانگە گەلی جوارجۆر و جیاوازی لەمەر ئانتۆلۆژی و ئیپیستمۆلۆژی بەها و نۆرمە کۆمەڵایەتێکان هێنایە ئاراوە. ئەو رەوتەش بێ‌گومان دەگەرێتەوە بۆ پەرەی زانیاری و زانست بەتایبەتی لەپاش پەرەی تۆری ئینترنێت، رایەڵەگشتێکان، سۆشیال میدیا و کەرەسەکانی تری راگەیاند کە وەک شۆرشی زانیاری پیناسە کراوە. ئەو ئاڵوگۆریانە بوونە هۆی جیاوازی لە فام، خوێندنەوە، بۆچوون و کردوەی نێوان بەرەکان لەبەرامبەر دەرکەوتەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری و ئابووری‌دا.
مانهایم لە رەهەندی بەرەی مێژوویی‌دا تیشک دەخاتە سەر ئەو دەرکەوتە گرینگە مێژووییانەی کە لە بازنەی جوغرافیایەک‌دا و لە دەورەیەکی مێژوویی دا هەل و دەرفەت دەرەخسێنن هەتا تاکەکان بەیەکەوە و لە تەعامول لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ دەسەڵات، ئەزموون و تەجرەبەیەکی هزری و مەعریفی جیاوازیان دەست بکەوێت، بۆ وێنە لە پێکهاتەی نەزمی جیهانی‌دا دەتوانرێت ئاماژە بە رووخانی سیستمی دوو جەمسەری و عەقڵییەتی چەپی ئۆرتۆدۆکسی، پەرەی خەباتی مەدەنی و سەرکەوتنی رەوتی رێفۆرمخوازانەی دێموکراتیزسیون لە وڵاتانی جۆراوجۆر بکرین و لەناوخۆش ئێمە دەتوانین باس لە دەور و نەقشی خاتەمی بکەین کە لە ساڵی ٧٦ را هەتا ٨٤ وەک سەرۆک کۆمار، بە لابردنی سیستمی گوزینیش لە زانکۆکان مەجال و دەرفەتی رەخساند کە بەشیوەیەکی بەرین خوێندکاری کورد لە بەشەکانی زانستی سیاسی، فەلسەفە، یاسا، کۆمەڵناسی و لە ئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا وەربگیرێن، لەهەمان کات‌دا بەستێن و زەمینەی رەخساند کە بڵاڤۆکە گشتێکانی وەک رۆژنامە، گۆڤار، حەوتەنامە، دووحەوتەنامە و بڵاڤۆکە خوێندکارێکان بەشیوەیەکی بەرین دەربچن، هەروەها مەجالی چاپ و بڵاو بوونەوەی رێژەیەکی زۆری کتێب رەخساند کە پێشتر هێڵی سوور و بڤە بوون، ئەو رەوتە لەناو کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و لەناو کۆمەڵگای کوردی بە تایبەتی بوو بە هۆی بەرهەم هاتنی بەرەیەکی جیاواز لەگەڵ ئەو بەرەیەی کە هەڵگری عەقڵییەتی شۆرش و شەر و بەرخۆدان بوون، بە جۆرێک کە بەرەی تازە هەڵگری عەقڵییەتیک و فامێکی جیاواز بوون. ئەو بەرەیە ئەگەرچی دردوونگ و شل بوو لە پێوەندی و هەواهەنگی لەگەڵ هاوبەرەکانی تری لەناو زۆرینە، بەڵام وردە وردە بە تێکەڵاو بوونی نووخبەکان لەگەڵ بەرەی نوخبەی زۆرینە بەرە بەرە لێک نزیک بوونەوە، دیارە ئەو لێک نزیک بوونەوەیە بەمانای هاوئامانجی و هاو خواستی لە بیدایەتی خۆی‌دا نیە، بەڵام بە پێی سیگناڵەکانی پەرەی ئەو عەقڵییەتەیە، رێگای دەرباز بوون لە قەیرانی داپڵۆساندن و سرینەوە، سەرکەوتنی دێموکراسی لە کۆمەلگادایە و ئەو دێموکراسیەش بەرهەمی رەوتێکی هەنگاو بەهەنگاو لەلایەن کۆمەڵگای مەدەنی و ئۆرگانەکانێتی.
ئاکام:
مانهایم بەگشتی لە تێئۆری بەرەی مێژویی‌دا پێ‌داگری لە سەر چەند خاڵ دەکات:
یەکەم: روودانی ئاڵوگۆری کۆمەڵایەتی، سیاسی و مێژوویی لە کۆمەلگادا، ئاڵوگۆریکی کە بتوانێ هێژمۆنی عەقلییەت و گوتاری کەمینەیەکی زاڵ لەرزۆک بکات و گوتارە پەراوێز خراوەکان بێنێتەوە ناو کۆمەڵگا.
دووهەم: ئەزموون کردنی ئەو ئاڵوگۆریانە لەنێوان تاکەکانی هاوپۆل و هاو تەمەن، بەجۆرێ کە ببێتە ئەزموونیکی کۆمەڵایەتی هاوبەشی بەرەیی.
سێهەم: بەدی هاتنی عەقڵییەتێک و زەینییەتێکی هاوبەش کە جۆریک مەعریفەت، دەرک و فامی هاوبەش ساز بکات.
چوارەم: کارتێکردنی ئەو زەینییەت و مەعریفەتە لە سەر کردەوە و هەڵسووکەوتی بەرە.
بەو پێیەش دەرکەوتی ئەو رەوتە دەبێتە هۆی ئەوەکە ئاڵوگۆری لە بنەمای باوەری تاکەکان‌دا ساز ببێت، ئاڵوگۆری لە پێوەرەکانی ئەرزشی و مۆراڵی تاکەکان دا ساز ببێت، ئاڵوگۆری لە خواست و ویستەکانی تاکەکان‌دا ساز ببێت، ئالوگۆری لە شیوەی رووبەروو بوونەوە لەگەڵ رووداوەکان لە هەناو و زەینی تاکەکان‌دا ساز ببێت.
ئاوردانەوەیەک لە مێژووی سەرهەڵدانی ئۆپۆزیسیونی کوردی دەرخەری ئەو راستێیە کە کاكڵی هزری و پێکهاتەیی ئەو ئۆپۆزیسیونە لەژێر هێژمۆنی چەپی ئۆرتۆدۆکس و نەزمی دووجەمسەری‌دا ساز بوە، هەر بەو پێیەش کردوە و خواست و ویستی ئەو ئۆپۆزیسیونەی کە لەخۆگری بەرەیەکی هزریە، سەرچاوە گرتووی ئەو سەردەمە میژوویەیە، دەکری ئەوە رەوتە وەک رەهەندی یەکەمی بزاڤی کۆمەڵگای کوردی چاوی لێ‌بکرێت. بەڵام لە درێژەدا و گۆرانی کەش و هەوای سیاسی، کۆمەڵایەتی و کلتووری هەم لە پیکهاتەی نەزمی جیهانی‌دا و هەم لەناوخۆ بەستێن و زەمینەی رەخساند بۆ سەرهەڵدانی بەرەیەکی تر کە هەم لە هزر و عەقڵییەت‌دا و هەم لە کردوەدا جیاواز لە رەهەندی یەکەم دەرکەوتوون، دەکرێت ئەمەش وەک رەهەندی دووهەمی بزاڤی کوردی پیناسە بکرێت.
باوەری نووسەری ئەو دێرانە ئەوەیە کە هیچ کام لەو بەرانە نەکۆڵیان لێ ناکرێت و ناشتوانرێت کە نەبیندرێت، هەر جۆرە حەولێک بۆ نەدیتن و پشت‌گوێ خستنی ئەو دوو رەهەندە ئاکامی پێچەوانەی هەیە، کەوابێ لێک تێگەیشتن و لێک نزیک بوونەوە بۆ زیاتر کارتێکەر بوون و زۆرتر دەسکەوت وەدەست خستن زەروورەتێکی حاشا هەڵنەگرە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کۆمەڵگای کوردی پێ‌داگری لەسەر گوتارێکی نەتەوەیی بکات کە داللی ناوەندی ئەو گوتارە دیموکراسی بێت و رەهەندی درەختی خەبات وەک مێتۆدیکی کۆن جێگای خۆی بداتە رەهەندی رایزۆماتیکی خەبات وەک مێتۆدیکی نوێی خەبات.


۱۳۹۵ آذر ۲۳, سه‌شنبه

" کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر لە ئانارشیسمەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان"

شاهۆ حوسێنی

پێشه‌کی:

ئەگەر لەپلەی یەکەمی شوێن‌دانەرترین کۆرگێرانی بەستێنی سیاسی، حکوومەت و دەسەڵاتی سیاسی جێی‌گرتبێت، ئەوا بێ‌شک بیرمەندانی سیاسی، خاوەن فکران و رووناکبیرانی رەخنەگر لە حکوومەت و دەسەڵاتی سیاسی لە پلەی دووهەم‌دا دێن، لەراستی‌دا حکوومەتەکان و دەسەڵاتەکانی سیاسی هەموو کات لەلایەن خاوەن فکران و بیرمەندانی سیاسی‌را زۆرترین هەرەشەیان لەسەر بوە و قوڵترین کێشە و قەیرانیشیان هەر لەلایەن ئەم چینەوە بۆ ساز بوە، واتە لەگەڵ سەرهەڵدانی حکوومەت و دەسەڵاتی سیاسی لە کۆمەڵگای بەشەر، هزر و ئەندێشەی رەخنەگرانەش بۆ سنووردار کردن وە یان لەناو بردنی دەسەڵاتی حاکم سەری هەڵداوە، بێ‌گومان یەک لەو هزر و بیرە رەخنەگرانەی کە لەپاش گەشە و پەرەی دەوڵەتی موتڵەقی مۆدێرن سەری هەڵداوە ئانارشیسمە، کە دەسەڵات و حکوومەت بە هۆکاری سەرەکی کێشە و قەیرانی کۆمەڵگە پێناسە دەکات و هەر بەو هۆکارەش لەسەر بنەمای دژایەتی دەسەڵات و دەسەڵات ستیزی، خوازیاری لەبار بردنی یاسا، دەسەڵاتی حکوومەتی و حکوومەتە. لەراستی‌دا ئانارشیسم یەک لەو هزر و ئایدۆلۆژی سیاسی و کۆمەڵایەتیانەیە کە لەگەڵ  دارمانی مێژوویی، هەمووکات لەرواڵەتێکی نوێ و لە کۆمەلگەیەک‌دا سەری هەڵداوەتەوە و سەرهەڵدەداتەوە.

خۆسەری دموکراتیک بەدیلیک بۆ کۆمەڵگای بێ دەوڵەت:

باکۆنین وەک ئانارشیستێکی دژە دەسەڵاتی ناوەندی و حکوومەت، لەسەر ئەو باوەرە بوو کە گەشە و پەرەی ئازادی و رزگاری تاک لە سیستمییکی کۆمەڵایەتی خۆسەر دایە کە بەشیوەیەکی ئیجابی، خۆرسک و بە دوور لە هەر جۆرە دەسەڵاتێکی حکوومەتی، لەلایەن چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە لەسەر ئەساسی فرەیی چێینەکان و بە دوور لەدەسەڵاتێکی نەزم دەر بەو فرە سیستمانە پێک دێت، لەراستی‌دا پێکهێنانی کۆمەڵگەی فێدراڵی و خۆسەر لە ئەندێشەکانی باکۆنین را هاتەناو ئانارشیسم، ئەوان باوەریان بە کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی بوو کە لەخۆارێ(کۆمەڵگا) را بۆ سەرێ رێکدەخرێ نەک لەسەرێ را بۆ خوارێ، چوون لەسەر ئەو باوەرە بوون کە رێک‌خستنی کۆمەڵگاکان لەسەرێ را بۆ خوارێ بەرهەمی عەقڵانییەت و هزری سەرمایەداری و لە خزمەت بەرژەوەندێکانی سەرمایەداری دایە، و دەوڵەت-نەتەوەش وەک بەرهەمی عەینی، هزر و عەقڵانییەتی سەرمایەداری نەتەنیا ناتوانێ پێکهاتەیەک بۆ پاراستن و گەشەی ئازادی راستەقینەی تاک و کۆمەڵگا بێ کە تەواو لە خزمەت بەرژەوەندی سەرمایەداری دایە، خۆسەری دیموکراتیک وەک پرۆژەیەکی دژە دەوڵەت، سەرمایەداری و خوازیاری ئازادی و عەداڵەت لە باکۆنینەوە گەیشتە عەبدوڵڵا ئۆجەلان

خۆسەری دیموکراتیک لە کوردستان:

پاش کەوتویی و هەژاری باکور بە هۆی دەسەڵاتێکی فاشیست، سەرمایەدار و پێوەندی دار بە رۆژئاوا، وەک بەستێن دەتوانێ لەخۆ گری هەوێنی بزاڤێکی رادیکالی چەپی لێنینستی بێ کە وەک هزر و ئەندێشەیەکی هێژمۆنی دژە سەرمایەداری لە جیهان‌دا بوونی هەبوو( لێرە مەبەست تەنیا ئاماژەیە بە زەمینە و بەستێن، ئیتر باسی گونجاو بوون یان نەبوونی ئەو بژاردەیە ناکرێ)، بۆیەش لە دەیەکانی حەفتادا بەدامەزارانی پارتی کرێکاکارانی کوردستان، بنەمای بزاڤیکی لێنینیستی پێک دێت، بەڵام زۆری ناخایەنێ کە ئەو بزاڤە لە گەرمەی شۆرش بە دژ دەسەڵاتێکی فاشیستی سەرمایەداردا شاهیدی تێکقرمان و دارمانی ناوەندی هزری و عەینی ئامانجەکانی واتە یەکێتی سۆڤییەت دەبێ، بەڵام ئەو دارمانە هیچ شتێک لە رەوا بوونی دژایەتی و شۆرش بە دژ سەرمایەداری و دەرکەوتەکانی لە ئەندێشەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان‌دا ناگۆرێ، ئەو دۆخە دەبێتە سەرەتای وەرچەرخانی هزری عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە لێنینیسم وەک کەرەسەیەک بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نەتەوەی کورد، لەراستی‌دا ئۆجەلان لەگەڵ ئەو وەرچەرخانە ماڵئاوایی لە ناسیونالیسم و چارەسەری کێشەی نەتەوەیی کورد دەکات، چوونکە ئانارشیسم بە هێنانە ئارای فێدرالیسمی دێموکراتیک  و خۆسەر بنەمای هزری ئازادی کۆمەڵگا و تاک لەدەرەوەی نەتەوە دەدات، واتە ئەوەی لەو بەشەدا گرینگە، خەبات بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتێە بە هۆی مرۆڤ بوون نەک بە هۆی پێناسە کردنی لە چوراچیوەی پێکهاتەیەک‌دا بەناوی نەتەوە، بەڵام ئۆجەلان لەو وەرچەرخانەش‌دا هەر لە لایەن و بەرەی سۆسیالیستەکان‌دا دەمێنێتەوە و ئەم جارە هەول‌دەدات وەک ئیدئۆلۆگێک لەژێر کارتێکردنی ئانارشیسمی باکۆنین و مۆری بۆکچین‌دا نەک شوێن کەوتوویەکی موریدانە بێ، کە هزر و ئەندێشەی ئانارشیستە کۆمەڵ خوازەکانی وەک باکۆنین و بۆکچین لەگەڵ واقعییەتەکانی کۆمەڵگای کوردی گرێ بداتەوە.

 

ئاکام:

ئەوەی راستی بێت بنەما و کاکڵی سەرەکی هزری خۆسەری دێموکراتیک لە ئەندێشەی باکۆنین‌دا پێ‌داگری لەسەر خۆرسک بوونی بوو، واتە رەوتێک کە بە هۆی ئاگایی و هەست بە زەروورەت کردنی لەلایەن ئەندامانی کۆمەلگاوە سەرهەڵدەدات، نەک بەهۆی دەسەڵاتێکی حکوومی یان حیزبی، سووکە ئاورێک لە ئەندێشە و هزری باکۆنین و بۆکچین دەرخەری ئەو راستێیە کە حیزبیکی سیاسی شۆرشگێری چەکدار و شۆرشگێرانی حیرفەیی هیچ باسێکیان لە ئەندێشەکانی باکۆنین و بۆکچین دا نیە، بەڵام دەبینین کە ئەوەی ئەمرۆکە لە رۆژئاوای کوردستان سەری هەڵداوە نەک بەرهەمی خۆرسک بوون و گەیشتنی زەینی کۆمەڵگا بەو قەناعەت و ئاگاییە کە بەرهەمی دەسەڵاتی حیزبیکی سیاسی و شۆرشگێرە، دەشێ بگوترێ لەو بەشەدا عەبدوڵڵا ئۆجەلان رەنگە لەژێر تەئسیری کاری لێنین بووبێ، (بە جۆرێ کە لەگەڵ ئەوەدا مارکس هزر و ئەندێشەی مارکسیسمی بۆ رۆژئاوا و جیهانی پەرەئەستاندوو گەڵاڵە کردبوو، کە بەشێوەی سەربەخۆ و بە هۆی گەیشتنی کۆمەڵگا بە ئاگایی لەخۆراێ را بۆسەرێ کۆمەڵگا تووشی ئاڵوگۆری دەکات، بەڵام لینین بە دامەزراندنی حیزبیکی شۆرشگیر و بە پاساوی رێنونی کردنی کۆمەڵگا بە هۆی حیزبێکی شۆرشگێر و لەلایەن شۆرشگێرانی حیرفەییەوە، بەستێن و زەمینە بۆ گوزار بەرەوە کۆمۆنیسم لەسەرێ را بۆ خوارێ دەرەخسێنێ) واتە لەگەڵ ئەوەدا هیچ بەستێنیکی هزری، زانستی و کۆمەڵایەتی خۆسەری دێموکراتی لە باکور و رۆژئاوای کوردستان‌دا بوونی نەبوو، (چوونکە ئەساسەن باکۆنین خۆسەری دێموکراتیک بۆ رۆژئاوای سەنعەتی و پەرەئەستاندووگەڵاڵە و پێشنیار کردبوو)بەڵام لەلایەن حیزبێکی شۆرشگێری هێژمۆنی نیزامی-هزری وەک مۆدێلێک دادەمەزرێ، ئۆجەلان رەنگە بەو قەناعەتە گەیشتبێت کە بەکەڵک وەرگرتن لە حزیبێکی سیاسی و شۆرشگێر دەکرێ کۆمەڵگا رێنوێنی بکەن بەرەوە ئەو ئاگایی و زەروورەتە و بەشێوەی باز(جهش) بگەنە ئامانجەکانیان. بۆیە لە رۆژئاوا حیزبێکی سیاسی خاوەن دەسەڵات و هێژمۆن  پێکهێنەر وپەرە پێدەری ئەو فۆرمەیە، لە کاتێک دا لە هزری باکۆنین وئانارشیستەکاندا بە هیچ شێوەیەک ئاماژە بە زەروورەتی بوونی حیزبێکی شۆرشگێر نەکراوە، ئەوان لەسەر ئەو باوەرە بوون کە حیزبێکی کرێکاری دەبێتە هۆی بەلارێ دا چوونی بزاڤی ئانارشیستی و پێکهاتنی فۆرمێکی تازەی حکوومەت دەبێ، واتە لە ئانارشیسم دا باس لە تاکتیکی تەبلیغ کراوە، بۆ پێگەیاندن و بەئاگا کردنی کۆمەڵگا، ئامانجی سەرەکی ئانارشیستەکان لە پێکهێنانی کۆمەڵگای فێدراڵی خۆسەر سرینەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لەسەر کۆمەڵگایە، بەڵام دەبینین کە لە رۆژئاوا بەهۆی خاوەن دەسەڵات بوونی حیزب و هێژمۆن بوونی حیزب، حیزب لە جێگای دەوڵەت دادەنیشێ و دەسەڵاتی خۆی بەسەر کۆمەڵگادا دەسەپێنێ. لە راستی‌دا ئەو رەوتە لەژێر کاریگەری هزری لێنینیستی دا هاتۆتە ئاراوە، لێنین لەسەر ئەو باوەرە بوو کە هیچ کات بەربەرەکانی ئابووری رێکخراوەکانی کرێکاری ناتوانێ لەغیابی رێبەری حیزبێکی شۆرشگێردا ببێتە بزاڤێکی سیاسی تەواو، بۆیە ئەوانیش بەو قەناعەتە گەیشتن کە بەهۆی پاش کەوتوویی کۆمەڵگا و هەژاری باری زانستی و ئاگایی کۆمەڵگا، پێویستە حێزبێکی شۆرشگێر، پشتیوانی هزری و کردەوەیی بۆ کۆمەڵگا برەخسێنێ تا کۆمەڵگایەکی فێدرالی خۆسەر بەدی بێت. ئەوەی جێگای رەخنەیە ئەوەیە کە بەپێی یاسای ئاسنینی ئۆلیگارشی رۆبێرت میخێلێز، بەرەبەرە کە دەسەڵات سەقامگیر دەبێ و بەرژەوەندێکانی ئابووری و سیاسی سیمایەکی جیددی تر و روونتر بەخۆوە دەگرن، رێبەران و پلەدارانی باڵای دەسەڵات بەرژەوەندی هاوبەش پەیدا دەکەن و بەرژەوەندێکانیان لەگەڵ بەرژەوەندی چین و توێژەکانی خواروو دەکەوێتە دژایەتی و بەو شێوەیە رەوتی پاوانخوازێتی دەگرنە بەر و دەبنە دیکتاتۆر. ئاخۆ ئەو رەوتەی ئێستا لە رۆژئاوای کوردستان هاتۆتە ئاراوە دەبێتە ئیستسنا و لە یاسای ئاسنینی ئۆلیگارشی میخێلێز لادەدات، یان ئەویش بەرەبەرە و لەگەڵ سەقامگیرتر بوونی بەهەمان شەقام و ئاراستەدا دەروات؟ ئەزموونی ئەو ئەو جۆرە ئاڵوگۆریانەی کە لە سەرەوەرا و بەشیوەی دەسەڵاتێکی حکوومی یان حیزبی پێک‌هاتوون ئەزموونیکی سەرکەوتوو نەبوون، ئاخۆ خۆسەری دیموکراتیکی رۆژئاوا دەبێتە نموونەیەکی ئیستیسنا؟

سەرچاوە: http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=70659

۱۳۹۵ آبان ۱۵, شنبه

دەوری ئاڵوگۆڕی سیاسیی نێوخۆیی و دەرەکی لەسەر هزری دوکتور قاسملوو ( رەچەڵەک‌ناسی هزر و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو)

شاهۆ حوسێنی

سەرەتا:
 بێ‌گومان مرۆڤ بەرهەمی ئەو چاخ و کۆمه‌ڵگه‌یە کە تێیدا دەژی و ناتوانێ خۆ لە هێژمۆنی تایبەتمەندی‌یه‌کانی چاخی و کۆمەڵایەتی دەرباوێ، چاخ و کۆمه‌ڵگه‌ لەرێی بە کۆمەڵایەتی کردنی تاک لە تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی خۆی‌دا کار دەکاتە سەر مرۆڤ، دوکتور قاسملووش وەک تاکێک بێ‌گومان لەو رەوتە بەدەر نیه‌ و ئاڵوگۆڕه‌ سیاسی‌یه‌کانی دەرەوە و نێوخۆی ئیران کاری تێ کردوە و بەپێی زەرفییەتی هزری و دەروونی ئاڵوگۆڕی تێدا ساز کردوە. یەکێک لەو رەوتانەی کە دوکتور قاسملووی خستۆتە ژێر کاریگەری خۆی ریفۆرمخوازیە؛ ریفۆرمخوازی وەک هزر و گوتار بە مانای باوەڕمەندی بە زەروورەتی گۆرینی بنه‌ڕه‌تیی هەنگاو بە هەنگاوی پێکهاتەی سیاسی و ئابووریی کۆمه‌ڵگه‌ لەرێی دامەزراندنی پێکهاتەیەکی سیاسیی دێموکرات و نیزامێکی ئابووریی عادڵانە بەدژ سۆسیالیزمی شۆڕشگێر (کە لەو باوه‌ڕەدا بوو بۆ مسۆگەر کردنی عەداڵەت و یەکسانی پێویستە پرۆڵتێرەکان بە شێوەیەکی‌ شۆڕشگێرانە و لەرێی وەدەست‌گرتنی دەسەڵاتی ‌سیاسی حەول بدەن بۆ دامەزراندنی دیکتاتۆری پروڵتاریا و لەنێو بردنی چەوساندنەوەی زۆرینەی پرۆڵتێر بە دەست کەمینەی سەرمایەدار) سەری هەڵدا. ئەو شێوە لە ریفۆرمخوازی لەگەڵ ریفۆرمی پڕاگماتیک کە حەول بۆ پاراستنی پێکهاتە و نەزمی ئارایی لە بەرامبەر هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتی دەدا، جیاوازە. ریفۆرمخوازی بە مانای سۆسیالیزمێکی خاوکراو لە قوتابخانەی فکری ئێدوارد بێرنشتاین‌دا، پێ‌داگر بوو لەسەر ریفۆرمی کۆمەڵایەتی، ئاشتیخوازی و رێککەوتن لەگەڵ حیزب و رێکخراوە بورژواکان بۆ دامەزراندنی سیستمێکی دێموکرات و ئابووری‌یه‌کی عادڵانە. ریفۆرمخوازی وەک شێوەیەکی دێموکراتیک لە سۆسیالیزم زۆرترین دژایەتی لەگەڵ هەڵوێستی شەڕخوازانەی مارکسیزم_لێنینیزم هەبوو.
هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نیه‌ کە پێشتر ریفۆرم لە هێندێک دیاردەی کۆمەڵایەتی وەک ئایین نەبووبێ، واتە خاوەنی مێژینه‌ نەبووبێ، بەڵام بێرنێشتاین یەکەم کەس بوو کە چوارچێوەیەکی مەعریفی بۆ دانا و پەرەی پێ‌دا. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە بەتەنیا بەدەست گرتنی پێگەی دەسەڵات و حکوومه‌ت ناتوانێ ژێرخانی سەرمایەداری و کاپیتالیزم بە جۆرێک لەنێو ببات کە ئیتر سەرهەڵنەداتەوە، بەڵکە پێویستە کە بنەماکانی هزری، کلتووری و کۆمەڵایەتیی.
سەرمایەداری بەرله بنەمای سیاسی و حکوومی برووخێ و لەنێو ببردرێ. بێرنێشتاین باوەڕێکی قووڵی بە دەور و پێگەی نووسەران، رۆژنامەوانان، هونەرمەندان و رووناکبیران هەبوو بۆ سڕینەوەی زەینی و دەروونی سەرمایەداری لەنێو زەینی تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا‌، واتە ئازادی بەیان و مافی بیروڕای ئازاد. بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەتا داهاتی ئابووریی کۆمه‌ڵگه‌ بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو کۆمه‌ڵگه‌دا دابەش نەبێ و چین و توێژەکانی هەژار و دەست‌کورتی کۆمه‌ڵگه‌ دڵەراوکێی دابین کردنی داهاتیان هەبێ سەرمایەداری وەک نیزامێکی پەرەپێ‌دەری ناعەداڵەتی لەنێو ناچێ و نیزامێکی سۆسیالیستی راستەقینەی پەرەپێ‌دەری عەداڵەت لە هەموو بوارەکان‌دا سەقام‌گیر نابێ. بە گشتی بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە پێویستە کۆمه‌ڵگه‌ ببێتە خاوەن نیزامێکی حیزبی پلۆڕاڵ، سیستمێکی هەڵبژاردنی ئازاد، دابەش کردنی داهاتی ئابووری بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمه‌ڵگه‌دا؛ واتە بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە مافی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ تەنیا و تەنیا لە سیستمێکی دێموکرات‌دا مسۆگەر و دابین دەبێ، ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە شۆڕشێکی پرۆڵتێری تەنیا و تەنیا دەبێتە هۆی لەنێو چوون و رووخانی کۆمه‌ڵگه‌. هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نیه‌ کە پێشتر ریفۆرم لە هێندێک دیاردەی کۆمەڵایەتی وەک ئایین نەبووبێ، واتە خاوەنی مێژینه‌ نەبووبێ، بەڵام بێرنێشتاین یەکەم کەس بوو کە چوارچێوەیەکی مەعریفی بۆ دانا و پەرەی پێ‌دا. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە بەتەنیا بەدەست گرتنی پێگەی دەسەڵات و حکوومه‌ت ناتوانێ ژێرخانی سەرمایەداری و کاپیتالیزم بە جۆرێک لەنێو ببات کە ئیتر سەرهەڵنەداتەوە، بەڵکە پێویستە کە بنەماکانی هزری، کلتووری و کۆمەڵایەتیی سەرمایەداری بەرله بنەمای سیاسی و حکوومی برووخێ و لەنێو ببردرێ. بێرنێشتاین باوەڕێکی قووڵی بە دەور و پێگەی نووسەران، رۆژنامەوانان، هونەرمەندان و رووناکبیران هەبوو بۆ سڕینەوەی زەینی و دەروونی سەرمایەداری لەنێو زەینی تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا‌، واتە ئازادی بەیان و مافی بیروڕای ئازاد. بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەتا داهاتی ئابووریی کۆمه‌ڵگه‌ بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو کۆمه‌ڵگه‌دا دابەش نەبێ و چین و توێژەکانی هەژار و دەست‌کورتی کۆمه‌ڵگه‌ دڵەراوکێی دابین کردنی داهاتیان هەبێ سەرمایەداری وەک نیزامێکی پەرەپێ‌دەری ناعەداڵەتی لەنێو ناچێ و نیزامێکی سۆسیالیستی راستەقینەی پەرەپێ‌دەری عەداڵەت لە هەموو بوارەکان‌دا سەقام‌گیر نابێ. بە گشتی بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە پێویستە کۆمه‌ڵگه‌ ببێتە خاوەن نیزامێکی حیزبی پلۆڕاڵ، سیستمێکی هەڵبژاردنی ئازاد، دابەش کردنی داهاتی ئابووری بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمه‌ڵگه‌دا؛ واتە بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە مافی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ تەنیا و تەنیا لە سیستمێکی دێموکرات‌دا مسۆگەر و دابین دەبێ، ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە شۆڕشێکی پرۆڵتێری تەنیا و تەنیا دەبێتە هۆی لەنێو چوون و رووخانی کۆمه‌ڵگه‌. هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نیه‌ کە پێشتر ریفۆرم لە هێندێک دیاردەی کۆمەڵایەتی وەک ئایین نەبووبێ، واتە خاوەنی مێژینه‌ نەبووبێ، بەڵام بێرنێشتاین یەکەم کەس بوو کە چوارچێوەیەکی مەعریفی بۆ دانا و پەرەی پێ‌دا. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە بەتەنیا بەدەست گرتنی پێگەی دەسەڵات و حکوومه‌ت ناتوانێ ژێرخانی سەرمایەداری و کاپیتالیزم بە جۆرێک لەنێو ببات کە ئیتر سەرهەڵنەداتەوە، بەڵکە پێویستە کە بنەماکانی هزری، کلتووری و کۆمەڵایەتیی سەرمایەداری بەرله بنەمای سیاسی و حکوومی برووخێ و لەنێو ببردرێ. بێرنێشتاین باوەڕێکی قووڵی بە دەور و پێگەی نووسەران، رۆژنامەوانان، هونەرمەندان و رووناکبیران هەبوو بۆ سڕینەوەی زەینی و دەروونی سەرمایەداری لەنێو زەینی تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا‌، واتە ئازادی بەیان و مافی بیروڕای ئازاد. بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەتا داهاتی ئابووریی کۆمه‌ڵگه‌ بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو کۆمه‌ڵگه‌دا دابەش نەبێ و چین و توێژەکانی هەژار و دەست‌کورتی کۆمه‌ڵگه‌ دڵەراوکێی دابین کردنی داهاتیان هەبێ سەرمایەداری وەک نیزامێکی پەرەپێ‌دەری ناعەداڵەتی لەنێو ناچێ و نیزامێکی سۆسیالیستی راستەقینەی پەرەپێ‌دەری عەداڵەت لە هەموو بوارەکان‌دا سەقام‌گیر نابێ. بە گشتی بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە پێویستە کۆمه‌ڵگه‌ ببێتە خاوەن نیزامێکی حیزبی پلۆڕاڵ، سیستمێکی هەڵبژاردنی ئازاد، دابەش کردنی داهاتی ئابووری بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمه‌ڵگه‌دا؛ واتە بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە مافی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ تەنیا و تەنیا لە سیستمێکی دێموکرات‌دا مسۆگەر و دابین دەبێ، ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە شۆڕشێکی پرۆڵتێری تەنیا و تەنیا دەبێتە هۆی لەنێو چوون و رووخانی کۆمه‌ڵگه‌. هەڵبەت ئەوە بەو مانایە نیه‌ کە پێشتر ریفۆرم لە هێندێک دیاردەی کۆمەڵایەتی وەک ئایین نەبووبێ، واتە خاوەنی مێژینه‌ نەبووبێ، بەڵام بێرنێشتاین یەکەم کەس بوو کە چوارچێوەیەکی مەعریفی بۆ دانا و پەرەی پێ‌دا. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە بەتەنیا بەدەست گرتنی پێگەی دەسەڵات و حکوومه‌ت ناتوانێ ژێرخانی سەرمایەداری و کاپیتالیزم بە جۆرێک لەنێو ببات کە ئیتر سەرهەڵنەداتەوە، بەڵکە پێویستە کە بنەماکانی هزری، کلتووری و کۆمەڵایەتیی سەرمایەداری بەرله بنەمای سیاسی و حکوومی برووخێ و لەنێو ببردرێ. بێرنێشتاین باوەڕێکی قووڵی بە دەور و پێگەی نووسەران، رۆژنامەوانان، هونەرمەندان و رووناکبیران هەبوو بۆ سڕینەوەی زەینی و دەروونی سەرمایەداری لەنێو زەینی تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا‌، واتە ئازادی بەیان و مافی بیروڕای ئازاد. بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەتا داهاتی ئابووریی کۆمه‌ڵگه‌ بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو کۆمه‌ڵگه‌دا دابەش نەبێ و چین و توێژەکانی هەژار و دەست‌کورتی کۆمه‌ڵگه‌ دڵەراوکێی دابین کردنی داهاتیان هەبێ سەرمایەداری وەک نیزامێکی پەرەپێ‌دەری ناعەداڵەتی لەنێو ناچێ و نیزامێکی سۆسیالیستی راستەقینەی پەرەپێ‌دەری عەداڵەت لە هەموو بوارەکان‌دا سەقام‌گیر نابێ. بە گشتی بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە پێویستە کۆمه‌ڵگه‌ ببێتە خاوەن نیزامێکی حیزبی پلۆڕاڵ، سیستمێکی هەڵبژاردنی ئازاد، دابەش کردنی داهاتی ئابووری بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمه‌ڵگه‌دا؛ واتە بێرنێشتاین لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە مافی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ تەنیا و تەنیا لە سیستمێکی دێموکرات‌دا مسۆگەر و دابین دەبێ، ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە شۆڕشێکی پرۆڵتێری تەنیا و تەنیا دەبێتە هۆی لەنێو چوون و رووخانی کۆمه‌ڵگه‌.دوکتور قاسملوو و ریفۆرم لە هزر و ئەندێشەدا بێ‌گومان هەر هزر و گوتارێکی زیندوو خاوەنی پێش‌مێژوویەکی تایبەت بە خۆیەتی کە لە ناو ‌و‌ نیشانی هزر و گوتارەکە مێژوویی‌ترە؛ بۆ وێنە ئەگەرچی ئەگۆست کۆنت وەک دەسپێکی پۆزیتویزم دەناسرێ بەڵام دەکرێ باس لە تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی پۆزیتویزم بەرلە کۆنت بکرێ، بەڵام کاتێ زەینێکی هەڵکەوتەی وەک کۆنت ئەو تایبەتمەندی‌یه‌ لێک‌بڵاوانە کۆ دەکاتەوە، وەک گشتێکی یەکگرتوویان دەردەهێنێ و دەیکاتە دەرکەوتەیەکی کلتووریی نوێ، ئیتر دەبێتە دەسپێکی پۆزیتویزم. بەداخەوە ئەوەی کە بەگشتی لە ئێرانی قاجارەوە هەتا سەردەمی کۆماری ئیسلامی وەک ریفۆرمخواز سەری هەڵداوە، هەموو بەگشتی دەچنە چوارچێوەی ریفۆرمی پڕاگماتیکەوە، واتە هەموو بەگشتی خوازیاری پاراستنی پێکهاتە و نەزمی ئارایی بوون، بەڵام لە هێندیک بواردا هەستیان بە زەروورەتی ئاڵوگۆڕ کردوە. دوکتور قاسملوو “کوردیکی سۆسیال دێموکرات” بوو، ئەوە تەنیا بەو مانایە نیە کە دوکتور قاسملو بە رەگەز کورد بووە، واتە تورک، فارس، یان سەر بە نەتەوەیەکی‌تر نەبووە، هەروەها سۆسیال دێموکرات تەنیا ئاماژەیەک بە باوەڕی هزریی دوکتور قاسملوو نیە، بەڵکە بەو مانایەیە کە دوکتور قاسملوو وەک دەرکەوتەیه‌ک لەژێر رۆشنایی و تیشکی ئەو واقعییەتە شرۆڤە بکرێ، شرۆڤەیەکی هەڵقوڵاوی تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی هزری، ئابووری، سیاسی، کلتووری و کۆمەڵایەتی لە چاخ و دەورەیەکی مێژوویی‌دا. بێ‌گومان باس کردن لە ریفۆرمخوازی لە هزر و ئەندێشەی دوکتور قاسملوودا لە غیابی بنەما و بەستێنی مێژوویی کلتووری چەپ، کورد، ئورووپا و ئێران، بەلار‌ێ‌دا بردنی شرۆڤەیە. بە واتایەکی‌تر پساندنی هزر و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو لەگەڵ مێژووی ژیان و ئەزموونە مێژووییەکانی خۆی، دوورمان دەکاتەوە لە خوێندنەوەیەکی دروست لە دوکتور قاسملوو. دوکتور قاسملوو وەک کەسایەتی‌یه‌کی سیاسی سەره‌تا خۆی لە هزر و ئەندێشەی مارکسیزم_لێنینیزم‌دا دیتەوە، ئەندێشەیەک کە حیزبی توودە پەرەپێ‌دەری بوو و لەسەر ئەساس و بنەمای ئەو ئایدۆلۆژی‌یه‌ دامەزاربوو. دوکتور قاسملوو وەک کەسایەتی‌یه‌کی سیاسیی چەپ و لەژێر کارتێکردنی هزری مارکسیزم- لێنینیزم روو لە پڕاگ پێتەختی وڵاتی چیکوسڵاواکی دەکا و دەست بە خوێندنی زانستگایی دەکا. ژیان لە ئووروپا بوو بە هۆی دیتن و ئەزموون کردنی موسیبەتی مارکسیزم-لێنینیزم بۆ رۆژهەڵاتی ئووروپا کە دەسەڵات‌گەلێکی دیکتاتۆر و خوێنڕێژی بەسەر کۆمه‌ڵگه‌دا حاکم کردبوو، لە هەمان کاتیش‌دا لە بواری ئابووری‌دا کۆمه‌ڵگه‌یەکی پاشکەوتووی بەرهەم هێنابوو. ئەوە لە کاتێک‌دا بوو کە رۆژئاوای ئورووپا هەم خاوەنی سیتمیکی ئاواڵاو و دێموکرات بوو و هەمیش لە باری ئابووری و پێشکەوتنەوە لە ئاستێکی بەرزدا بوو. بێ‌گومان ئەو دیاردانە و ئەو نیشانانە بۆ دوکتور قاسملووی بیرمەند و ژیر لە هەناوی خۆی‌دا هەڵگری زۆر پەیامی روون و ئاشکرا بوو، ئەویش ئەوە بوو کە مارکسیزم- لێنینیزم و ئەساسەن هیچ رەهەندیکی چەپی شۆڕشگێر ناتوانێ دامەزرێنەر و پەرەپێ‌دەری عەداڵەت ‌و مافی تاک‌ و کۆمه‌ڵگه‌ بێ، چونکە بنیادنەری سیستمێکی دیکتاتۆرین و دیکتاتۆریش لە هەناوی خۆی‌دا دژی هەر جۆرە عەداڵەتێک، مافی تاک و کۆمه‌ڵگه‌یە. لە نێوخۆش دوکتور قاسملوو لەپاش ئەوەی‌کە دەگەرێتەوە بۆ ئێران، شاهیدی کوودتای حەمەڕەزاشا بەدژی دوکتور موسەدیق دەبێ، ئەو کوودتایەش بێ‌گومان هزر و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو زیاتر دەخاتە رەوتی ئاڵوگۆڕ و وەرچەرخان، بە جۆرێک کە وێدەچی زەروورەتی بنیادنانی سیستمێکی دێموکرات و کارکردە پۆزێتیڤەکانی وەها سیستمێک هەر لەو سەردەمەڕا خزابێتە هەناو و مێشکی دوکتور قاسملوو. دوکتور قاسملوو لەپاش کوودتا بەدژی دوکتور موسەدیق و پاش ماوەیەک ژیان لە عێراق، بۆ درێژەدانی خوێندن دەگەرێتەوە پڕاگ و کارناسی باڵا و دوکتوراکەی هەر لەوێ تەواو دەکا. لەپاش تەواو کردنی دوکتوراکەی هەر لە زانستگای پڕاگ دەست دەکا بە وانەگوتنەوە، دوکتور قاسملوو لەو دەورەیەدا بەهاری پڕاگ و هێرشی تانکەکانی یەکێتی سۆڤیەت بۆ پڕاگ و رووخاندنی دەسەڵاتی ریفۆرمخوازەکانی ئەو وڵاتە دەبینێ. بێ‌گومان ئەو روداوە وەک کارەساتێکی گەورە ئیتر بە تەواوی هزر و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو لە مارکسیزم- لێنینیزم وەردەگێڕێ و روو لە سۆسیال دێموکراسی دەکا، وەک رەوتێکی ریفۆرمخوازنە لەنێو هزر و ئەندێشەی چەپ‌دا. دوکتور قاسملوو باوه‌ڕیکی قوڵی بە دێموکراسی هەبوو، ئەو لەسەر ئەو باوه‌ڕە بوو لە غیابی ئابووری‌یه‌کی سۆسیالیستی کە داهاتی ئابووری لە سیستمێکی ئابووریی سالم و گەلی‌دا بە شێوەیەکی عادڵانە لەنێو هەموو چین و توێژەکانی کۆمه‌ڵگه‌دا دابەش ببێ، هەرەها لە غیابی سیستمێکی سیاسیی دێموکرات و پلۆڕاڵ‌دا هیچ‌کات عەداڵەت و مافی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ مسۆگەر نابێ. ئەو باوه‌ڕەی کە بێرنشتاینی لە مارکسیزمی شۆڕشگێرانە جیا کردەوە، هەر بۆیە لەسەر ئەو باوه‌ڕە بوو کە مافی کورد وەک مرۆڤ و مافی هەموو چین و توێژەکانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران لە سیستمێکی دیموکرات‌ڕا سەرچاوە دەگرێ، ئەو باش لە دەوری بیرورای ئازاد، هەڵبژاردنی ئازاد، سیستمی حیزبی پلۆڕاڵ، رووناکبیری سەربەخۆ، رۆژنامەوانی ئازاد گەیشتبوو بۆ سڕینەوەی هێژمۆنی دیکتاتۆرییەت لە هەناو و دەروونی تاک و کۆمه‌ڵگه‌دا. ئیتر ئەوە دەورەیەکە کە دوکتور قاسملوو بە تەواوی لەگەڵ هزر و بیری مارکسیزم- لینینیزم ماڵئاوایی کردوە و هەنگاوی ناوەتە نێو جیهانی هزری سۆسیال دێموکراتەکان و بەرهەمی ریفۆرمخوازانەی هزری بێرنشتاین. دوکتور قاسملوو هەر لەبەر رۆشنایی ئەو هزرە باوه‌ڕی بە دیالۆگ و دیتنەوەی رێگاچارەی ئاشتیانە لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندیی ئێران لەپاش شۆڕشی ٥٧ هەبوو. ئەوە لە کاتێک‌دا بوو کە ئەو موتەهەم بە سازشکاری دەکرا، باوه‌ڕی قووڵی ئەو ئینسانە مەزنە بە رێگا چارەی ئاشتیانە و حەرەکەتی هەنگاو بە هەنگاو بۆ مسۆگەر کردنی مافی کورد، چین و توێژەکانی هەموو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران تا ئەو جیگایە بوو کە لەسەر میزی وتوووێژ شەهید کرا.

سەرچاوەکان:
ئەلف: ماڵپەرەکان

1_http://isj.org.uk/left-reformism-the-state-and-the-problem-of-socialist-politics-today/
2_http://anthropology.ir/node/29526
3_  https://fa.wikipedia.org/wiki
ب: کتێبەکان:

١_بشیریه، حسین: تاریخ اندیشەهای سیاسی در قرن بیستم، اندیشەهای مارکسیستی، نی تهران ١٣٧٦
٢_بشیریه، حسین: جامعه‌شناسی سیاسی، نقش نیروهای اجتماعی در زندگی سیاسی، نی، تهران، ١٣٧٤
٣_بشیریه، حسین: دولت عقل، ده گفتار در فلسفه و جامعەشناسی سیاسی، علوم نوین، تهران، ١٣٧٤
٤٤_ کولاکوفسکی، لشک: جریانهای اصلی در مارکسیسم، برآمدن، گسترش و فروپاشی، ترجمە عباس میلانی، آگاه، تهران، ١٣٨٦.
لە ژماره‌ ٦٩١ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه