ئیسلامی سیاسی، قسەوباسێک لەتەگ کاناڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵات تی ڤی
۱۳۹۵ مرداد ۱, جمعه
۱۳۹۵ تیر ۲۵, جمعه
مصاحبە با روژهەڵات تی ڤی
دیمەنەیەک لەتەگ بەرنامەی پێگەی کاناڵی ئاسمانی ڕۆژهەڵات تی ڤی لەمەر بەرانمەی ئەتۆمی ئێران
۱۳۹۵ تیر ۱۲, شنبه
جیاییخوازی لە ئەنگەوە بۆ ئەکت و کردەوەیەکی مەشرووع
شاهۆ حوسێنی
جیاییخوازی یان خواستی بەشکردن لەفەلسەفەی سیاسیدا بە کردوەیەک
دەگوترێ کە پێکهاتەیەک، بەشێک، چینێک، حیزبێک یان ئۆرگانێک خوازیاری لادان لە فۆرم
و قەوارەیەکی پێشتر پێکهاتوویە، شرۆڤەی جیاییخوازی گوزارش لەوەدەکات کە
دەرکەوتەیەک بەناوی جیایی تەواوکەر و درێژەی رەوتی ئاوێتەکردن و تێکەڵ کردنە، بە
واتایەکی تر جیاییخوازی ئاکام و نەتیجەی مەشرووع و چاوەروان کراوی رەوتی تێکەڵ
کردن و ئاوێتەکردنە، نەک دژکردەوە.
گومان لەوەدا نییە کە ئاوێتە و تێکەڵ کردن لەگەڵ
جیاییخوازی و دابەشکردن دوانەی دژ بەیەک نین واتە لەبەرامبەری یەکتر و دژ بەیەکتر
راناوەستن، بەڵکو بە زەروورەت و بەحەتم جیاییخوازی و خواستی دابەشبوون و دابەشکردن
ئاکام و نەتیجەی ئاوێتە کردن و تێکەڵ کردنە، شرۆڤەی ئانتۆلۆژی جیایی وەک
دەرکەوتەیەکی تاک و تەنیا بەبێ ئانتۆلۆژی ئاوێتەکردن و تێکەلکردن نە زانستییە و نە
درووست، بە هۆی ئەوە کە هەر جۆرە باس کردنێک لە جیاییخوازی و حەول بۆ بەشکردن و
بەشخوازی لە زات و هەناوی خۆیدا و وەک پێشەنگدان دانپێدانانێکە بە تیکەڵکردن و
ئاوێتەبوون، واتە کە باس لە جیاییخوازی و دابەشکردن دەکرێ، بە روونی ئیعتراف دەکرێ
بە رەوتی تێکەڵکردن، چون هەتا تێکەڵکردن و ئاوێتەبوونێک وەک ئەکت و کردەوە بوونی
نەبێ جیایی و جیاییخوازیش وەک ئەکت و کردوە هیچ مانایەک نادات، واتە دەبێ
تێکەڵبوون و ئاوێتەبوونێک بووبێ هەتا جیایی و دابەشکردنێک بێتە ئاراوە.
ئێپیستمۆلۆژی جیاییخوازی و ناسیاوی پەیداکردن بە جیاییخوازی وەک
دەرکەوتەیەک بەبێ ناسیاوی پەیدا کردن بە ئاوێتەبوون و تێکەڵ بوون ئەساسەن موومکین
نییە، واتە جیایی خوازی وەک سەیروورەت لە درێژەی رەوتی ئاوێتەبوون و تێکەلبوون
دێتە ئاراوە و چما تێکەڵبوون و ئاوێتەبوونێک نەبێ، جیاییخوازی و دابەشبوونیش وەک
دەرکەوتەیەک بوون و مانا پەیدا ناکات.
تێکەڵبوون و ئاوێتەکردن لە ئاستی سیاسیدا ئەساسەن بە دوو شێوە
مومکین و مسۆگەر دەبێ، یان بە شێوەی بریاری و بە ئیختیار یان بە شیوەی کەڵک
وەرگرتن لە زۆر، بۆ وینە بۆ ئاوێتەبوونی ئیختیاری و بە شێوەی بریاری دەتوانین
ئاماژە بە بریاری سکۆتەلەند و ئینگلستان بکەین لە سەرەتای سەدەی هەژدەهەم کە بوو
بەهۆی سەرهەڵدانی بریتانیای گەورە، یان دەتوانین ئاماژە بە ساز بوونی سوئیس بکەین
لە سەدەی سێزدەهەم کە بە هۆی بریاری سێ دەسەڵاتی لۆکاڵی دەسەڵاتێکی کۆنفێدراڵیان
ساز کرد. بۆ ئاوێتە بوونی بە زۆری و بەکەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتیش دەتوانین
ئاوێتەبوون و تێکەڵکردنی بە زۆری کورد بکەین لە چوار پارچەی ئێران، تورکیا، عێراق
و سووریا.
ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە ئاوێتە بوون و تێکەلکردن چ بە ئیرادە و
ئیختیار بێت بە هۆی بریار، چ بە زۆرە ملی بێ بە هۆی دەسەڵات، جیا بوونەوە و
جیاییخوازی لە هەناوی خۆێدا لەگەڵە وەک ئەکتێکی مەشرووع، واتە ئەگەر ئاوێتەبوون
بەرهەمی بریاریک بێ بە ئیختیار و ئیرادە، لە هەناوی خۆێدا هەڵگری شەرعییەتی جیایی
و جیاییخوازێ، هەروەک لە بریتانیا دیتمان رێفراندۆم کرا بۆ جیا بوونەوەی سکۆتەلەند
و ئەوە لە سووئیسش مسۆگەرە وەک رێکارێکی یاسایی، هەروەها ئەگەر ئاوێتەبوون بە زۆر
و بە کەلک وەرگرتن لە دەسەڵاتیش بێ بە هۆی ئەوەکە ئەو ئاوێتەبوونە بە ئیختیار و
ئیرادەی لایەنی تێکەڵ کراو نەبوە، نامەشرووعە و بە هۆی نامەشرووعبوونی لە هەناو و
زاتی خوێدا شەرعییەتی جیاییخوازی و جیابوونەوەی لەگەڵ دایە، کە وابێ جیاییخوازی و
خواستی جیابوونەوە نەک ئەنگێک، گوناهێک و خەتایەک نێ کە ویست و خواستێکی مەشرووع و
خاوەن شەرعییەتی عەقڵی ویاساییە.
سەرچاوە: http://www.rojikurd.net/jiyaeixwazi-shaho-huseni02568596/
۱۳۹۵ خرداد ۵, چهارشنبه
خەبات لە شێوەی درەختێوه بۆ شێوەی رایزۆماتیک(Rhizomatic)
(پێوەند ناسی کۆرگێر لە خەباتی کورددا بە کەڵک وەرگرتن لە چەمکی
رایزۆمی ژیل دولوز)
شاهۆ حوسێنی
سەرەتا:
چەمکی رایزۆم (Rhizome) بۆ یەکەم جار لە لایەن ژیل دولوز له بایولۆژێوە(زیندەوەر ناسی)
هێنرایە ناو فەلسەفە، دولوز بەهێنانی ئەو چەمکە بۆ ناو فەلسەفە، بوو بە داهێنەری
جۆرێ لە هزر و فۆرم لە پێوەندی کۆرگێرەکان لەناو پیکهاتەکاندا کە ئەمرۆکە بە هزر و
فۆرمی رایزۆماتیک دەناسرێ، تا بەر لە داهێنانی دولوز تەنیا هزر و فۆرمی پێناسە
کردن و پێوەندی ناسی نێوان کۆرگێرەکان لەناو پێکهاتەکاندا، فۆرمی درەختی یان
کۆڵەکەیی بوو، بە بۆچوونی دولوز هزر و فۆرمی درەختی خاوەنی ئەو تایبەت مەندیانەیە:
گوێ لەمست بوون، سالنترالیست، پێوەنددارێتی، چەق بەستوو و مۆنۆلگ، لە ئاستی خەباتی
سیاسیدا هزر و فۆرمی درەختی لەخۆ گری هەموو ئەو خەبات و شۆرشە کلاسیک و مۆدێرنانەیە
کە خاوەنی فۆرمێکی پێکهاتەیی رەق، رێبەری و شێوەی پێوەندی کۆڵەکەیی واتە لە سەرێ
را بۆ خۆراێن. بۆ وێنە خەباتی کورد لە چاخی سەردەمدا لەخۆ گری
پێکهاتەی حیزبی، رێبەری و کۆرگێرانێک کە ملکەچی ئەمر و دەستووراتی رێبەرن، وەها
هزر و فۆرمێک لە خەبات، حەول دەدا کە هەموو هێز و وزەی کۆمەڵگا کانالیزە بکاتە ناو
کاناڵی حیزبی و حیزب خۆی بە تاکە ستراتژی و سیاسەت دارێژەر دەزانێ
پێوەندناسی کۆرگێر لە هزر و فۆرمی رایزۆمیدا:
بەپێچەوانەی هزر و فۆرمی درەختی، هزر و فۆرمی رایزۆماتیک به چەشنی
روویی(level) پەرە دەستێنێ
و بڵاو دەبێتەوە، رایزۆمە سیاسی، کلتووری و کۆمەڵایەتێکان هەموو ریشەیان لە
کۆمەڵگا دایە و هەر کامە نوێنەری بەشیک لە ویست و خواستەکانی کۆمەڵگان و هاوتەراز
شوێنکەوتووی پێداویستێکانی کۆمەڵگاکان بەڵام بە چەشنی روویی و هاوتەراز، تایبەت
مەندی ئەو شێوە پێوەندێ لەوەدایە کە لە شێوەی درەختی بە شکان یان لەناو چوونی ریشە
و جەستە، درەخت تووشی وێشکان یان وەستانی کردەوەیی دەبێ، بە هۆی ئەوەکە لە شێوەی
رایزۆماتیک جەستەکان و چڵەکانی خەبات لەناو خاک واتە کۆمەڵگا دایە و بەدەرەوە نێ،
شکان یان ویشک بوونی لقەکان نابێتە هۆی وەستان و چەوت تێکەوتنی کردەوەیی، چوونکە
توولەکان لە زووترین زەمانی موومکین دیسانەوە سەر لە خاک واتە کۆمەڵگا دێننەوەدەر
و لە رووبەردا بڵاو دەبنەوە و پەرە دەستێنن، تایبەت مەندی تری خەباتی
رایزۆماتیک لەوەدایە کە ئەگەر لە جێیەک بەربەستیشی بۆ ساز بێ، نافەوتێ و لەناو
ناچێ، چوونکە لە لایەکی دیکەوە سەر دێنێتە دەر و دەرووێتەوە واتە سەر دەکێشێتە
هەموو سووچ و کەلێنیک.
لە باری هزرێەوە، هزری شێوە رایزۆماتیک لەخۆگری پێوەندی
کۆرگێر لە هەموو بۆشایەکان دایە و نیشان دەری پێوەندێکی فرەچەشن و فرە رەهەندە،
ئەوە لە کاتێکدایە کە هزری درەختی نیشاندەری پێوەندی کۆڵەکەیی و خەتێ، هزری شێوە
رایزۆماتیک پلۆرال، دینامیک و بزۆزە، بەڵام هزری درەختی مۆنۆلۆگ و دامرکاوە، هزری
رایزۆماتیک دژی هەرجۆرە سانترالیسمێکە بەڵام هزری درەختی بە هۆی فۆرمی پێکهاتەیی
لە خۆگری سانترالیسمە.
دولوز لەسەر ئەو باوەرەیە کە هزری رایزۆماتیک سێمبولی روودانە(become)، بەڵا
هزری درەختی سیمبولی بوونە(be)، بۆیە ئەساسەن بۆ هزری رایزۆماتیک زەمانێکی
کۆتایی تەسەوور ناکرێ و ناتوانن بۆ دەسپێکی ئەو هزرە کۆتاییەک تەسەوور بکەن چوون
بە دائیم لە سووچ، روو و بە ئاراستەی جوارو جۆرا خەریکی سەردەرهێنان، پەرە
ئەستاندە، واتە له حاڵی ررودانی دایمی دایە و هیچ بەربەستێک ناتوانێ بەر بە پەرە و
روانەوەی بگرێ، فۆرمی رایزۆماتیک بە پێجەوانەی فۆرمی درەختی لە خۆگری ناوەندێکی
تایبەت و ریزبەندی نێ، بە گشتی فۆرمی رایزۆماتیک لە بێمەکانی دا سەیر دەکات، دەشێ
بگوترێ کە هزر و فۆرمی رایزۆماتیک هاوشێوەی، شۆرشی پێوەندێ له نێوان مرۆڤەکان که
بە هۆی هاتنە ئارای ئینتێرنێتەوە هەموو سنوورە دەسکردەکانی مرۆیی بەزاند، هەر بەو
جۆرەی کە لە دونیای مەجازیدا هەموو شوێنێک ئێرەیە و ئێرە هەموو شوێنێکە.
هزری رایزۆماتیک بە هۆی تایبەت مەندی دسانترالیستی کە هەیەتی
دەتوانێ لەخۆ گر و لێک کۆکەرەوەی زۆر هزر و گووتاری جیاواز و ناهاوچەشن بێ و لە
هەمان کاتیشدا ببێتە مەکۆی بەدی هێنانی هزر و فکری تازە. ئەو هزر و فۆرمە بە هۆی
بەهادان بە پلۆرالیزم لە سووچ، روو، فۆرم و گوتاردا، هەروەها سرینەوەی چەق
بەستوویی لە سنوور و سنوور سەر لەنوێ دارشتنەوەی بەردەوام، دەتوانێ کەرەسە و
فۆرمێکی زۆر بەکەڵک بێ بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە هەڵگری کلتووری سیاسی، هزری و
کردەوەیی جیاواز و دژ بەیەکن. واتە ئەو کۆمەڵگایانەی لەخۆ گری پلۆرالیزمی قەڵەشتی
کۆمەڵایەتی ئەکتیون، بۆ نموونە کوردستان
ئکام:
لە کاتێکدا خەباتی درەختی یان کۆڵەکەیی خەباتێکی سنووردەرا و لە
یەک ریشەرا سەرچاوە دەگرێ و بە یەک جەستەدا هەڵدەگەرێتە ناو لق و پۆپەکانی، دولوز
لەسەر ئەو باوەرەیە کە خەباتی رایزۆماتیک خەباتێکی بێ سنوورە چوونکە ریشە تەنیا لە
یەک جێگای دامرکاو و جێگیر نێ کە بە لەناو بردنی ئەو، لەشی دار و لق و پۆپەکانی
ویشک بن و لەناو بچن، بەڵکە ریشەی خەبات لە مۆدێلی رایزۆمیکدا بە پانتایی هەموو
خاک واتە کۆمەڵگادا بڵاو دەبێتەوە، بە واتایەکی تر لە فۆرمی رایزۆماتیکدا، خەبات
خاوەنی دەیان و سەدان ریشە، دەیان و سەدان جەستە و هەزاران لق و پۆپە. هەروەها بە
پێچەوانەی شێوەی درەختی کە هیرارشیکە، مێتۆدی رایزۆماتیکی دژە هەر جۆرە هیراشییەکە
لە فۆرم و هزردا. ئەو دیاردانە خەبات دەکەنە خاوەن چەند تایبەتمەندی دەگمەن:
خەبات دوور دەکەن لەهەر جۆرە ئالوودە بوونێک بە دیکتاتۆریەت و سەرەرۆیی تاک، فۆرم
و هزر، پێش دەگرێ بە چەق بەستوو بوونی خەبات، بەردەگرێ بە فەوتان و لەناوچوونی
خەبات، خەبات لە رەوتێکی بەرۆژ بوونەوەی بەردەوامدا درێژە بە ژیانی خۆی دەدا،
خەبات گشتگیرترین فۆرم و حاڵەت بە خۆیەوە دەگرێ
۱۳۹۵ خرداد ۲, یکشنبه
خوێندنەوەیەک بۆ لێدوانێکی بەڕێز "خالید عەزیزی"، سکرتێری حیزبی دێموکراتی کورستان
شاهۆ حوسێنی
سەرەتا:
سەرەتا:
گومان لەوەدا نییه کە خەباتی هاوچەرخی سیاسی، شوناسخوازنە و مافخوازنەی کورد لە رۆژهەڵات کارتێکردنی بەرەی چەپی بەسەرەوە دیارە؛ هەرله دەسپێکی خەبات بە حیزبایەتییهوە بگرە، هەتا خەباتی چەکداری و زۆر تایبەت مەدنیتری روانگەیی. یەک لەو روانگانەی کە لە ژێر کارتێکردنی بیری چەپی لێنینیستی لەنییهو خابەتی کورددا بەرچاو دەکەوێ، باوەرمەندی بە خەباتی حیزبێکی شورشگێری پێکهاتوو لە شۆرشگێران و کانالیزەکردنی هێز و وزەی کۆمەڵگا بۆ ناو کاناڵی حیزبی و تاک نوێنەر و تەک مێتۆد فەرز کردنی خەبات بوو. دیارە ئەمەش بە هۆی دووجەمسەری بوونی سیاسەت لە ئاستی جیهانیدا، چ لە ئاستی پێوەندێکانی نییهونەتەوەیی و چ لە ئاستی نییهوخۆییدا کاری کردبووە ناو خەباتی بەشی هەر زۆری کۆمەڵگاکان. یەک لەوان خەباتی کورد لە رۆژهەڵات و حیزبی دێمۆکرات، هەڵبەت کە ئامانجی ئەم دێرانە رەخنە و شرۆڤەی ئەو رەوتە نییه ، بەڵام ئەوەی مەبەستی ئەو دیرانەیە، دەرکەوتنی جار بە جاری هێندێ دیاردە و نیشانەی پۆزێتیوە کە ئاماژە بەوە دەکات لەوە دەچێ رەهەند و رەوتێک لە ئارادبێ کە بە تەمایە ئەو رەوتە مێژوییە بگۆرێ و رەوتێکی ئەزموون کراو و بە رۆژ لە جیاتی دابنییه، "ئێمە لەو باوەڕەداین باشترین رێگای فشار بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئەوەیە لە جیاتی فەڕزەن دەیان و سەدان و هەزاران پێشمەرگە، بە میلیۆنان خەڵک لە نێخۆی وڵات، لە ئوستانەکانی کوردستانی ئێران لە بوارەکانی جۆراوجۆردا، بە شێوەی مەدەنی و قانوونی بێنە گۆڕی، کوردایەتیی خۆیان بکەن، حکومەتی تاران بە چالش بکێشن". ئەوە ئەو نیشانە و ئاماژە گرینگەیە کە بەرێزعەزیزی لە دوایین لێدوانیدا بۆ رووداو خستوویەتییه روو، بۆ نووسەری ئەو دێرانە ئەوەی گرینگە شرۆڤەی سەرچاوەی نەزەری و هزری ئەو بۆچوونە و دەرئەنجامەکانی گشتی ئەو هزرە لە زۆربەی وڵاتانی خاوەن پێشینەی دیکتاتۆرییه. مێتۆدەکانی خەبات بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ چاوخشاندنییهکی ورد بەسەر هزر و تێئۆرییهکانی سیاسی و ئەو ئاڵوگۆریانەی کە لەو کۆمەڵگایانەدا ساز بوون، دەریدەخات کە ساز بوونی ئاڵوگۆری لە کۆمەڵگا نادێموکراتیکەکان لە سەدەی رابردووەوه هەتا ئەمرۆ، لە سێ شێوەی گشتی کەڵکیان وەرگرتووە: یەکەم شێوە و مێتۆدی شۆرشگێرانە و دووهەم مێتۆدی رێفۆرمیستانە. مێتۆدی شۆرشگێرانە بە سێ شێوە کەڵکی لێ وەرگیراوە، یەکەم بە شێوەی شۆرشی جەماوەری و رێکخستنی پۆپۆلیستی، دووهەم بە کەڵکوەرگرتن لە حیزبێک یان بەرەیەکی سیاسی چەکدار کە ئەو رەوتە لە جیهانی پاش هاتنە ئارای یەکێتی سۆڤییەت و بە ئایدۆلۆژی کردنی ئەندێشەی مارکسیستی پەرەی ستاند، سێهەم بە کەڵک وەرگرتن لە خەباتی چەکداری و شۆرشی جەماوەری.
مێتۆدی رێفۆرمخوازنە:
باوەرمەندانی بەو مێتۆدە، لەسەر ئەو باوەرەن کە بۆ سەرکەوتنی رەوتی دێموکراتیزاسیون لەناو کۆمەڵگا دیکتاتۆرەکان و گەیشتن بە مافەکانی مرۆیی و ئێتنیکی، ئەو مێتۆدە گونجاوترین و خاوەنی زۆرترین دەسکەوت و کەمترین تێچوویە، ئەوان لەسەر ئەو باوەرەن کە بۆ سەرکەوتنی رەوتی دێموکراتیزاسیون پیویستە کە ئۆرگانەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەهێز بکرێن و پەرەیان پێ بدرێ، ئینجا لە رەوتێکی ئارام و هەنگاو بە هەنگاو ئاڵوگۆری بەسەر سیستمی سیاسی و پیکهاتەی دەسەڵاتدا بێنن. مێتۆدی تێکەڵاو: بەڵام مێتۆدێکی کە بەرای من بەرێزعەزیزی لەو لێدوانەدا خەریکی راڤەکردن و باس کردنییهتی لەراستیدا هەم لەخۆ گری مێتۆدی رێفۆرمیستانەیە (بێگومان سەرچاوەی نەزەری و ئەندێشەیی ئەو مێتۆدە دەگەرێتەوە بۆ نووسراوەکانی هانتینگتۆن و جین شارپ) و هەم شۆرشگێرانە. ئەو مێتۆدە چەند رەوت لە خۆ دەگرێ
رەوتی یەکەم:
لادان لەو فۆرم و رەوتەیە کە لەژێر هزر و بیری چەپدا لەناو حیزبی دیموکراتی کوردستاندا لەئارادابوە، ئەویش تاک فۆرم و حیزب تەوەرە فەرز کردنی خەبات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانە، بەم لێدوانە بەرێز عەزیزی کۆمەڵگا بە گشتی و کۆمەڵگای مەدەنی دێنێهتەوە نێو کایەی سیاسی و حەول دەدا بە کەڵک وەرگرتنی هاوزەمان لە وشەی مەدەنی و قانونی کەشو هەوای زەینی برەخسێنی بۆ سرینەوەی هەر جۆرە ئاوەڵناو و ئەنگێکی نەشیاو لە چالاکی مەدەنی و ئەو چالاکانەی که لە چوارچێوەی یاسای بنەرەتی کۆماری ئیسلامی خەریکی چالاکین، بە ئاگادار بوون لەوە کە کۆماری ئیسلامی خۆی باوەری بەیاسای خۆی نییه و زۆر جار خۆی یاسای خۆی ناپارێزێ.
رەوتی دووهەم:
ئەگەر بزاڤی کوردی لە ژێر کارتێکردنی بەرەی چەپ، حیزب دەکاتە پێشەنگ و کۆمەڵگا دەبێتە پاشەنگ، بەڵام لەو لێدوانەی بەرێز عەزیزی را دەردەکەوێ کە ئەوە کۆمەڵگایە دەبێتەوە پێشەنگ و ئەرک و پێگەی کۆمەڵگا لە خەباتدا بە کۆمەڵگا دەبەخشرێتەوە. ئەوەش حەولێکە بۆ ئەکتیو کردن و چالاک کردنی زیاتری کۆمەڵگا بۆ وەیکە ئیتر کۆمەڵگا و خەباتی مافخوازانەی کورد وەک دوانەی دژ بەیەک سەیر نەکرێت و کۆمەڵگا بە گشتی و بە عام ببنە بەرپرسی چارەنووسی خەباتی خۆیان. رەوتێک کە لە کۆمەڵگا دیموکراتیکان و هەموو ئەو کۆمەڵگایانەی رەوتی دیمۆکراتیزاسیونیان سەرکەوتوانە بریوە، بنەما و ئەساس بووە.
رەوتی سیهەم:
بە هێنانە گورێی خەباتی مەدەنی و قانونی لە تەنیشت خەباتی چەکداری لە راستیدا بەرێز عەزیزی دوو مێتۆدی شورشگێرانە و رێفۆرمخوازانە لێک گرێ دەداتەوە. مێتۆدێک کە لە باکوور پەیرەو دەکرێ. رەوتی چوارم: بە راکێشانی مێتۆدی مەدەنی بۆ ناو بازنەی خەباتی سیاسی، لە راستیدا بەرێز عەزیزی ئیبتکاری لێکدابراندنی ناو ماڵ و چالاکانی کورد لە کۆماری ئیسلامی دەستێنییهتەوە، بە جۆرێ ئەگەر پێشتر لە عەقڵییەت و ئەندێشە حیزبی کوردیدا تەنیا مێتۆدی شۆرشگێرانەی چەکداری، شێوەی مەشروع و درووستی خەبات بوو و بەم هۆیەوە بەشێکی زۆر لە چالاکانی کە باوەرمەند بە خەباتی چەکداری نەبوون لە دەرەوەی جەغزی خەباتی مافخوازانە راگیرا بوون و زۆر جاریش ناو و ئاوڵناویان دەخرایە پاڵ، ئەمجارە هەموو چالاکان و خەمخۆرانی چارنووسی کورد خۆیان لە بازنەی بزاڤ و شۆرشی کوردیدا دەبیننەوە و ئیتر نابنە کەرەسەی تەبلیغاتی کۆماری ئیسلامی. ئەزموونێکی کە لە باکوور توانیویهتی وڵامی باش وەربگرێتەوە ئەگەر چی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی باکور و رۆژهەڵات لە زۆر بوارانەوە جیاوازن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییه کە ناکرێ ئەو مێتۆدە بە تایبەتمەندیی سیاسی و کۆمەڵایەتی رۆژهەڵات دابرێژرێتەوە. ئاکام: بێگومان لە ماوەی رابردوودا بەرێز عەزیزی لێدوانی زۆری داوه کە خوێندنەوە و روانگەی زۆر جار دژ بەیەک هێناوەتەوە ئاراوە، ئەوەی لەو دێرانەدا باسیان لێوەکرا تەنیا شرۆڤەی نەزەری و دەرکەوتەی دوارۆژی ئەو بیرۆکەیەیە کە بەرێز عەزیزی خستوویەتییه روو وە ئەوەش بەو مانایە نییه کە ئیتر بە لێدوان ئاڵوگۆری بەسەر شێوازی خەباتی کورد لە رۆژهەڵات دادێ. بەڵکە لە غیابی گوتارێکی فرە رەهەندی بەربڵاو کە کۆمەڵگا بتوانێت خوی تێدا پێناسە بکات و پلاتفۆرمێکی گشتگیر بۆ ئاشتەوایی نیێوان ئۆپۆزیسیونی لێکدابراو، ئاسۆی هەرجۆرە ئاڵوگۆرێکی بەرۆژ و پۆزێتیڤ ناروونە، بەڵام ئەوەمان نابێ لەبیر بچێ کە ئەو جورە لێدوانانە بەو جۆرە پێکهاتە هزریانە، دەتوانێ کەش و هەوای زەینی برەخسێنێت بۆ ئاڵوگۆری.
۱۳۹۵ اردیبهشت ۳۱, جمعه
بۆچی کورد لە سایکس – پیکۆدا جارێکیتر پارچە کراوە
شاهۆ حوسێنی
سەرەتا:
رەنگە هەتا
ئەمرۆ زۆر بابەت و نووسراوە لەسەر دەور و رۆڵی سایکس-پیکۆ و نەخشی بریتانیا و
فەرانسا له پارچە پارچە بوونی کورد نووسراوە، تایبەتمەندی ولاوازی گشتی ئەو
نووسراوە و بەرهەمانە تاک رەهەندی بوونیانە و هەموو پێ داگرن لە زوڵم و غەدرێکی کە
زلهێزەکان لە کوردیان کردوە، بەڵام هیچ نووسراوەیەک بە جەسارەتەوە باسی لەوە
نەکردوە کە چ کردوە و کردارێک لە کۆردەکان دیترا کە زلهێزەکان کوردستانیان وەک
ئیمپراتوری عوسمانی بە فەرمی پارچە پارچە کرد، هەرچەند کورد پێشتر پارچە پارچە ببو
و مێژووی لێکدابرانی کورد دەگەرێتەوە بۆ زۆر کونتر. بێ گومان تەنیا وێک چووی کورد
و عوسمانی پارچە پارچە بوونی نیە، بەڵکە کردار و کردوەیەک لە کوردەکان دیترا کە زلهێزەکانی
لە کوردەکان بە رق دابرد.
پرسیاری
سەرەکی ئەو وتارە ئەوەیە کە : بۆچی زلهێزەکان کوردیان لەناو ئەو وڵاتانەدا کە لە
پارچە پارچە بوونی عوسمانی بەدی هاتن بڵاو کردەوە؟
کورد
و شەری یەکەمی جیهانی:
شەری یەکەمی
جیهانی لە مانگی ئەگوستی ساڵی ١٩١٤ سەری هەڵدا و لە ماوەیەکی کەمدا زۆر وڵات و
ناوچەی جیهانی لەخۆ گرت، شەرێک کە لەودا چوار ئیمپراتوری لەناو چوون، ئیمپراتوری
ئاڵمان لەناو چوو و کۆماری ئاڵمان بوو بە جێگرەوەی، ئیمپراتۆری ئۆتریش-مەجارستان
لەناو چوو، ئیمپراتوری تێزارەکانی رووسیەش رووخا و بۆلشوویکەکان بە دەسەڵات گەیشتن
و هەرەوەها ئیمپراتۆری عوسمانیش لێک بڵاو وبەشیهەرە زۆری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی
کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی بریتانیا و فەرانسا، هەر پارچەیەی بوو بە حکوومەتێکی تازه به
شووناسی عەرەبی. لەو ناوەدا کورد کە بەر لە شەری یەکەمی جیهانی جارێک لە نێوان
ئێران و عوسمانیدا دابەش ببوو، ئەمجارە دوو پارچەی تریشی لێ بۆوە و بوە چوار بەش،
بەڵام ئەوە حاشا هەڵنەگرە کە کورد هەر لە پاش رووخانی دەسەڵاتی میدێکان هیچ کات
یەکپارچە و یەکگرتوو نەبوو، بەڵکە لە نێوان خێڵ و عەشیرەتە جیاوازەکاندا
دابەش ببوو، بە جۆرێ کە هیچ هۆکارێکی عەینی و زەینی نەیتوانی ئەو خێڵ و
عەشێرەتانە لێک نزیک بکاتەوە، لێکیان گرێ بدات و یەکپارچەیان بکات لە چوارچێوەی
شووناسێکی نەتەوەییدا بە ناوی کورد.
ئیمپراتوری
عوسمانی لەماوەی شەش سەدە، دەسەڵاتێکی مەترسیدار و زۆر جار هێژمۆن لەناو جەرگەی
ئوروپا دابوو کە خۆیان وەک شووناسێکی مەسیحی پێناسە دەکرد، دەسەڵاتێک بە شووناس و
ئینتیمای ئایینی کە خۆیان بە خەلیفە و جێگرەوەی پێغەمبەر دەزانی و بەلای
خۆیانەوەشەرعییەتی ئایینیان هەبوو بۆ شەر و غەزا لەگەڵ کافرەکان واتە مەسیحێکان،
بۆیە بە درێژایی مێژوو ئاوات و گەڵاڵەی ئوروپێکان لەناو بردنی ئەو شووناس ئایینێ و
دوور کردنەوەی بوو کە ببوە جیرانیان، ئارەزوویەک کە لە شەری یەکەمی جیهانی بۆ
ئوروپیکان هاتە دی، ئەفسەران و مەئموورانی دەزگا هەواڵگرێکانی ئوروپی هەرلەزۆوە و
زۆر بەر لە شەری یەکەمی جیهانی لەناوچەکە خەریکی توێژینەوە لە دانیشتوانی ناوچەکە
و دۆزینەوە هاوپەیمان و لایەنگر بوون، لەو ناوەدا ئەوان توانیبویان لەگەڵ بنەماڵەی
مەلیک حوسێن حاکمی حیجاز رێکبکەون کە ئەگەر ئەوان لەگەڵ عوسمانی بکەونە شەر و
بەربەرەکانی، ئەوا بریتانیا پشتیوانی دەکات لە پێکهاتنی حکوومەتیکی عەرەبی
سەربەخۆ، ئەگەر چی مەلیک حوسێن خەونی بە ئیمپراتورێکی ئیسلامی گەور بە پێتەختی
مەککەوە دەدیت کە هەموو ناوچە عەرەب نشینەکانی رۆژهەڵاتی ناوین لەخۆبگرێ، بەڵام
بریتانیا ئەو خەونەی مەلیک حوسێنی وەدی نەهێنا و ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێر
دەسەڵاتی عوسمانی دابوون دابەش کران بەسەر چەند حکوومەتی عەرەبی، بەڵام بۆ بەشی
هەرە زۆریان هەر لە بنەماڵەی مەلیک حوسین پاشای بۆ دانان، ئوروپێکان لە رۆژهەڵاتی
ناوین توانیبویان دۆست و لایەنگرێکی باش کە مەلیک حوسێن بوو ببینەوە، مەلیک حوسین
بۆوان لە چەند بواردا گرینگ بوو، یەکەم ئەوەکه عەرەبی موسڵمان بوو. دوهەم ئەوەکە
حاکمی حیجاز و لەروانگەی موسڵمانان خزمەتگوزاری دوو حەرەمی شەریفی مەککە و مەدینە
بوو، سێهەم ئەوەکە ژێئۆلەتیکی عەرەبستان یەکجار دوور بوو لە سنوورەکانی ئورووپا،
کەوابێ هەم زۆر بە ئاسانی دەتوانن ژێئۆپۆلەتیکی خەلافەتی ئیسلامی لە جیرانەتی
ئورووپاوە راگوێزن بۆ عەرەبستان و هەم ئەوەیکە ئەوان بە هۆی عەرەب بوون لە لای
موسڵمانان رەواییان زیاترە، کەوابێ هیچ کێشەیەک ساز ناکات. لە کاتێک دا کە
عەرەبەکانی رۆژهەڵاتی ناوین خەریکی رێککەوتن لەگەڵ بریتانیا و فەرانسا بوون بۆ
بەدی هێنانی دەسەڵاتێکی ئیسلامی – عەرەبی، بەداخەوە کورد خەریکی پشتیوانی کردن لە
دەسەڵاتی نەخۆش و لەحاڵی تێکقرمانی عوسمانی دابوو. کۆمەڵگای کوردی بە گشتی لەو
سەردەمەدا کۆمەڵگایەکی ئایینی و ئیسلامی بوو، کۆمەڵگای کوردی لەگەڵ ئەوەدا کەمترین
عیلاقەی بە کورد بوون و ساز کردنی پێوەندی نەتەوەیی نیشان دەدا، زۆرترین نیشان و
عیلاقەی ئایینی لە خۆی نیشان دەدا، ئەگەر لە دەرباری هەر پاشایەکی فارس و تورک بە
دەیان و سەدان شاعیر بوونیان هەبوو کە پارێزەری زمان و کلتوری نەتەوەیی بوون، ئەوا
لە هەر دیوەخان و لەناو هەر خێڵ و عەشیرەیەکی کوردا چەندین مەلا و شێخ لە ناز و
نێعمەت دا دەژیان، ئەوە سیمای راستەقینەی کلتووری کوردی بوو لەو سەردەمدا، هەر ئەو
شووناس و هەستەش کە بەتاڵەو دوورە لە هەر جۆرە شعور و عەقڵییەتێکی بەرژەوەندی
خوازانە، کورد رادێکێشت بۆ پشتیوانی کردن لە حکوومەتی موسڵمانی خەلیفەکانی عوسمانی
کە لەو پەری نەزاری و بێ حاڵی خۆیدا دوایین هەناسەکانی خۆی هەڵدەکێشا، دیارە ئەگەر
عەرەبەکان خەریکی رێککەوتن و نزیکایەتی لەگەڵ ئوروپێکان بوون ئەوا بۆ وێنە لە
مەهاباد، پیاوماقوڵان و شێخ و مەلاکان بە شانازێوە خەڵکیان هان دەدا بە کۆڵەوەژ و
شەنە بچنە غەزای کافران و ئەو کاتەی کەلەسەری کۆنسوڵی رووس لە مەهاباد لە ژێر پێ
مناڵان کایەی پێ دەکرا و پیاوماقوڵانی مەهابادی ئافەرین و بارەقەڵایان دەکێشا بۆ
ئەو کردوە دزێوە، نەیان دەزانی کە زلهێزەکان خەریکن چ چارەنووسێکی تاڵ و ئاڵۆز بۆ
کورد دادەرێژن. کە وابێ وێک چوویەکی گرینگی کورد عووسمانێکان کە کوردی وەک عوسمانی
لێک بڵاو کرد شووناس و ئینتیمای ئایینی- ئیسلامی بوو.
ئاکام:
گومان لەوە
دانێ کە خوێندنەوەی سایکس-پیکۆ وەک دەرکەوتەیەکی سیاسی بەبێ لەبەر چاو گرتنی دەور
و کرداری کۆمەڵگای کوردەواری خویندنەوەیەکی یەک رەهەندی دەبێت و ناتوانێ تیشک
بخاتە هەموو کەلێن و سووچەکانی ئەو دەرکەوتەیە، بۆ وەیکە لە ژێر تیشک و رووناکایی
شرۆڤەیەکی هەمە لایەنە بتوانین دەرس لە رابردوو وەربگرین و گەڵاڵەی گونجاو و بەرۆژ
بۆ ئەمرۆ و داهاتوو دابرێژێن، خۆ بواردن لە هەر جۆرە رەخنەگرتنێک لە خۆ،
خۆمەحاکمە کردنێک و خۆ بە توانبار زانێنێک، نیشانی داوە کە تەنیا و تەنیا لە دژی
بەرژەوەندێکانی خۆمان دایە، سایکس-پیکۆ وەک دەرکەوتیەک بەر لە هەموو کەس و هەموو
لایەنێک ئێمەی کوردی تیا خەتابارە و بەرهەمی لێک بڵاوی، شپرزەیی و بێ ستراتژی
بوونی ئێمەی کورد بوو بە هەر هۆکارێک.
۱۳۹۵ اردیبهشت ۲۷, دوشنبه
فرهنگ چندپاره سیاسی و تاثیر آن بر روند دمکراتیزاسیون (بررسی موردی ایران بعد از انقلاب)
شاهو حسینی:
مقدمه:
فرهنگ سیاسی«Political culture» دربرگیرنده مجموعهای از نگرشها، باورها و
احساسات اکثریت جامعه نسبت به سیاست و حکومت است. به عبارتی دیگر فرهنگ سیاسی شامل
اعتقادات جامعه نسبت به مبانی نظری و رفتار نظام سیاسی و نشاندهنده درک ذهنی
جامعه از ابعاد سیاست است. بدون تردید فرهنگ سیاسی برآمده از خرد و اندیشه در هر
جامعهای، از عوامل مهم و اساسی شکل دهنده بهکنش و رفتارهایسیاسی افراد جامعه
است. زیرا فرهنگ سیاسی با شکلدادن به ارزشها و الگوهای مطلوب جامعه، رفتارو کنشهای
افراد به عنوان بازیگران اصلی جامعه را کنترل و هدایت میکند. شناخت فرهنگ سیاسی
هر جامعهای محصول فرایند تاریخی - اجتماعی و متاثر از موقعیت جغرافیایی است، به
همین دلیل فرهنگ سیاسی هر جامعه ضمن اینکه از پیچید گی خاصی برخوردار است، خصوصیات
خاصی نیز نسبت به دیگر جوامع به خود میگیرد. فرهنگ سیاسی در هرجامعهای از طریق
ارزشها، هنجارها و اعتقادات منجر به وحدت رویه و در نتیجه شکلگیری کنش سیاسی
واحدی میشود و چنانچه در جامعهای فرهنگهای سیاسی متعارضی وجود داشته باشد، این
تعارض منجر به تعارض رویهها خواهد شد و درنهایت تاثیر منفی بر فرایند توسعه میگذارد.
سطوح بررسی فرهنگ سیاسی:
بررسی فرهنگ سیاسی معمولا میتواند در جوامع
توسعه نیافته در دو سطحمورد بررسی قرار بگیرد.
سطح اول:
بررسی فرهنگ سیاسی حاکمیت است، درهرعصری طبقات
حاکم ساختارهای عینی خود را ازلی و ابدی مینمایند و درصدد تثبیت و تحکیم فرهنگ
سیاسی خود برای تداوم و تثبیت حاکمیت خویش میباشند، بنابرایندر چنین حکومتهایی
مجموعهای از ارزشها، هنجارها و ایستارها بوسیله حاکمیت خلق و درراستای شکلدادن
به جامعهای مطیع بر جامعه تحمیل میگردند. معمولا هم مشروعیت و تداوم اقتدار
حکومت در چنین جوامعی بستگی به پذیرش فرهنگ سیاسی حاکمیت از طرف جامعه دارد.
سطح دوم:
بررسی فرهنگ سیاسی جامعه است، در جوامع توسعه
نیافته تا زمانیکه فرهنگ سیاسی حکومتی با ارزشها، ایستارها و هنجارهای جامعه در
تقابل نباشد و جامعه از آن پیروی کنند، نوعی وحدت رویه و ثبات بر جامعه و حکومت
حاکم است، زیرا ثبات سیاسی جوامعه محصول تعامل و هماهنگی میان فرهنگ سیاسی و نظام
سیاسی است. اما زمانیکه میان فرهنگ سیاسی حاکم و فرهنگ سیاسی جامعه گسلی شکل بگیرد
و مردم با فرهنگ سیاسی حاکم دچار تعارض شوند، به سوی تقابل با هژمونی فرهنگ سیاسی
حاکم حرکت خواهند کرد و شروع به خلق فرهنگ سیاسی متعارض با حاکمیت خواهند کرد و
این سرآغاز تغییر و حرکت به سوی تغییر خواهد بود.
فرهنگ چندپاره سیاسی در ایران ماهیت استبدادی
حکومت در طول تاریخ سیاسی ایران و ظهور حکومتهای فرد محور، منجر به شکلگیری
حکومتهایی پاتریمونیال در ایران گردید، حکومتهایی که صدر طبقات اجتماعی، قانون،
سیاست و .... مبتنی بر انحصار حکومت با مشخصههای مالکیت، اقتدار نظامی و دیوانی
شدید بودند و این با تکثرات گوناگون موجود در جامعه ایران در تعارض بود. بدون
تردید ایران کشوری با تنوع فرهنگی است که در دوره پهلوی بجای تلاش برای پرورش
فرهنگ ملی با استفاده از فرهنگهای متنوع داخلی، با هژمون کردن ارزشها و ایستارهای
حکومتی در جهت استحاله و از میان برداشتن سایر فرهنگها گام برداشته شد، به همین
دلیل گسلهای منازعه فعالگوناگونی در جامعه شکل گرفت و حول محور هر کدام از گسلها
یک فرهنگ سیاسی خاصی شکل گرفت، اما در نهایت در کنار عوامل مختلفی که منجر به
تغییر نظام سیاسی و شکلگیری انقلاب در سال ١٣٥٧ در ایران گردید، هژمون شدن فرهنگ
سیاسی متعارض با فرهنگ سیاسی حکومت و شکلگیری وحدت رویه حول گفتمانی مشخص با
مرکزیت دال دمکراسی در جامعه منجر به تغییر رژیم سیاسی گردید. اگر چه صبغه مذهبی
این گفتمان در شهرهاو مناطق پیرامونی کلانشهرها غلیظتر بود، اما این فرهنگ سیاسی
رنگین کمانی از مطالبات اتنیکی، طبقاتی، دینی و سیاسی بود. انتظار میرفت نظام
جدید سیاسی با توجه به ویژگیهای خاص ایران رویههای دمکراتیک جهت همگرازایی و
واگرازدایی درپیش بگیرد، اما قبضه خونبار و خشن قدرت توسط نگرشی خاص از انقلابیون
منجر به شکلگیری استبدادی دینی با ویژگی پاتریمونیال، در ظاهری جدید گردید.
بنابراین با روی کار آمدن جمهوری اسلامی نه تنها هیچ کدام از مطالبات اقشار و
طبقات اجتماعی برآورده نشد، که گسلهای منازعه جدیدتری نیز در جامعه شکلگرفت، میتوان
گفت که جامعه ایران به دلیل تنوع اتنیکی و به تبع آن فرهنگی در دوره جمهوری اسلامی
به کلکسیونی از گسلهای منازعه تبدیل شد، که حول هر کدام از این گسلها ارزشها و
ایستارهایی در تقابل با ارزشها و ایستارهای حاکمیت شکل گرفت. در سویی گسل منازعه اتنیکی
قرار دارد که حول آن، ناسیونالیسم کرد، ترک و عرب قرار دارد، در سویی دیگر، گسل
منازعه دین قرار دارد، که حول آن ادیان مسیحیت، بهائیت، تسنن و دیگر ادیان قرار
دارند، در سویی دیگر گسل منازعه ایدئولوژیک میان لیبرالیسم و سوسیالیم قراردارد و
در سویی دیگر گسل منازعه میان اندیشههای رفرمیستی و انقلابی فعال است. اما تا
کنون تقابل و تعارض فرهنگهای متعارض با حاکمیت منتهی به نتیجه نشدهو چشمانداز
رسیدن به افقی روشن نیز با این رویه روشن نیست، نگاهی به تحول و گذارهای دمکراتیک
در کشورهای گوناگون و موفقیت روند دمکراتیزاسیون در جوامع گوناگون موئید این
واقعیت است، که تا زمانیکه یک گفتمان واحد با مرکزیت دال دمکراسی در جامعه شکل
نگیرد و همه گروههای جامعه حول آن به وحدت نرسند، فرایند دمکراتیزاسیون و رسیدن به
حقوقو مطالبات عملا غیر ممکن است. بە عبارتی بهتر اگر چه اکنون در جامعه ایران
شاهد بحرانهای اقتصادی و سیاسی هستیم، اما بحرانهای اقتصادی و اداری-سیاسی منجر بە
تغییر در فرماسیون ساختار اقتدارگرای قدرت نخواهد شد، بلکە عامل اصلی فروپاشی نظم
اجتماعی، بحران مشروعیت است کە بە هویت و همبستگی اجتماعی مربوط میشود، و زمانی
بحران مشروعیت منجر به فروپاشی نظم اجتماعی میگردد که جمع خود را درهویتی جدید و
مشترک اجتماعی همبسته کند و تلاش کند برای از بین بردن ساخت و منطق سلطه، چیزی که
در جامعه امروز ایران غایب است، به همین دلیل فروپاشی نظم اجتماعی موجود افق روشنی
ندارد تا زمانیکه هویتی مشترکو جدید خارج از چارچوب هویت تحمیل شده حکومتی منجر
به همبستگی اجتماعی گردد نتیجه: فرآیند کنش خردمندانە انسان در هر زمانی با پیروی
از فرهنگ سیاسی مطلوب خود از طریق جنبشی درونی، پوستە جهان شیئ شدە و فورماسیون
فرهنگ سیاسی حاکم را درهم میشکند. و از درون خرابەهای آن جهان، جهان دیگری سربرمی
آورد. اگرچه درهر عصری طبقات حاکم فرهنگ سیاسی خود را ازلی و ابدی مینمایند، اما
این ساختارها پوستەای بیش نیستند، زیرا درزیر آنها کنش خردمندانە انسانی جاری است
بە عنوان مادە اصلی تشکیل دهندە کل پدیدهای اجتماعی، بنابراین تاریخ جوامع، عرصە
کنش خردمندانە، مبارزە و تخریب متوالی ساختارهاست. بدون تردید فاصلە، شیوە و نتیجە
پوست اندازی هر اجتماعی و ظهور فورماسیون جدید بە فرهنگ سیاسی، شدت، وسعت و
اثربخشی جنبش خردمندانە جاری در زیر پوستە ساختارهای عینی حاکم بستگی دارد.
اشتراک در:
پستها (Atom)