۱۳۹۵ اردیبهشت ۱۰, جمعه

گوشاری شه‌ڕی سارد و چاره‌نووسی خه‌باتی چه‌کداری ساڵه‌کانی ٤٦/٤٧ له رۆژهه‌ڵات

شاهۆ حوسێنی
پێشه‌کی:
ئه‌گه‌ر گرینگترین دیارده‌ی کۆتایی شه‌ری یه‌که‌می جه‌هانی گۆرانی جوغرافیای رۆژهه‌ڵاتی ناوین و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت گه‌لێکی تازه بوو، بێ‌گومان گرینگترین دیارده‌ی کۆتایی شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی گۆرانی سیستمی سیاسی و ده‌سه‌ڵات‌دارێتی له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه دابوو که‌له‌پاش شه‌ری یه‌که‌می‌جه‌هانی سه‌ریان هه‌ڵدابوو. بۆ وێنه له میسر به هۆی کۆدتای ئه‌فسه‌رانی ئازاد، سیستمی پاشایه‌تی گۆرا بۆ کۆماری‌و له درێژه‌دا جه‌ماڵ‌عه‌بدولناسر ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌گرت‌ و ‌رووی له به‌ره‌ی چه‌پ کرد، له‌عێراق، سیستمی پاشایه‌تی نزیک له بریتانیاو رۆژئاوا به‌هۆی کۆده‌تای ژێنراڵ عه‌بدولکه‌ریم قاسم گۆرا بۆ سیستمی کۆماری‌و نزیک له به‌ره‌ی چه‌پ به رێبه‌رایه‌تی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، سوریا که تا کۆتایی ساڵی ١٩٤٦ له‌ژێر قه‌یموومییه‌تی فه‌رانسا دابوو، به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشت‌و له‌درێژه‌دا له فتره‌یه‌کی زه‌مانی‌ له‌گه‌ل  میسر (که به هۆی کۆدتای سیستمی پاشایه‌تی گۆرابوو بۆ کۆماری و له ١٩٥٦ را جه‌ماڵ عه‌بولناسر ببو به سه‌رۆک کۆمار) به سه‌رۆکایه‌تی جه‌ماڵ عه‌بدولناسر، کۆماری یه‌کگرتووی عه‌ره‌بیان پێک‌هێنا وره‌وتی دووربوونه‌وه له رۆژئاوای ده‌ست‌پێ‌کردو رووی له به‌ره‌ی یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ت کرد، ئه‌وه‌ له‌کاتێک ‌دابوو که فۆرماسیونی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌م پیکهاته‌‌و فۆرمه، به‌رهه‌می بریارنامه‌ی سایکس – پیکۆ بوو، به‌ڵام ئاڵوگۆرێکانی پاش شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی به ئاراسته‌یه‌کدا ده‌رۆیی که جێ‌پێی بریتانیا و فه‌رانسه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین لێژ ده‌بوو. هۆکاری سه‌ره‌کی و گرینگی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ش بریتی بوون له:
یه‌که‌م: له‌پاش کۆتایی شه‌ری دوهه‌می‌جه‌هانی بریتانیا و فه‌رانسا وه‌ک دوو زلهێزی جه‌هانی تووشی وێرانێکی زۆر هاتن به جۆرێ که به‌شێکی زۆر له داهات‌و ئابووری ئه‌م دوو زلهێزه خه‌رجی شه‌رکرا، هه‌ربۆیه له پاش شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی و به‌تایبه‌ت له ده‌یه‌ی حه‌فتا را بریتانیا و فه‌رانسا به گشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوین پاشه‌کشه‌یان کرد و ئه‌مریکا و سۆڤییه‌ت بوونه جێ‌گره‌وه‌ی وان
دووهه‌م: پشتیوانی به‌ربڵاوی رۆژئاواییه‌کان له پێک‌هاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و پشتیوانی له‌و ده‌وڵه‌ته له شه‌ر له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بێکان هۆکارێکی گرینگی‌ تر بوو. هه‌ر بۆیه له ته‌نیشت برێ وڵاتی عه‌ره‌بی لاواز، ته‌نیا سێ ده‌وڵه‌تی گرینگی پاکستان، ئێران و تورکیا، نزیک له رۆژئاواییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌دا مابوون که له‌م ناوه‌دا ئێران و تورکیا رۆڵ و گرینگایه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌بوو به‌تایبه‌ت ئێران که ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوو له بریارنامه‌کانی سێنتۆ و به‌غدا بۆ پێشگرتن له هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین‌دا.

بێگومان ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له مێژوی سیاسی کوردی رۆژهه‌ڵات له‌ده‌لاقه‌ی پێوه‌ندیکانی نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه له‌و ده‌وره‌یه‌دا به‌بێ ئاماژه‌و گرینگی دان به رۆڵ و ده‌وری زل‌هێزه ‌جه‌هانی‌و ناوچه‌ییه‌کانی وه‌ک بریتانیا و له‌پاش ده‌یه‌یی‌حه‌فتا ئه‌مریکا، سۆڤییه‌ت، ئێران، تورکیا ومیسر ئاسۆیه‌کی روون ناخا‌ته به‌رچاوی تۆێه‌ژه‌رو لێکۆڵه‌ری سیاسی. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که خه‌باتی رۆژهه‌ڵات له‌ژێر قورسایی و کاریگه‌ری قه‌یرانی شه‌ری سارد له‌ناوچه‌که‌و به‌ربه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی نزیک له جه‌مسه‌ره‌کانی شه‌ری سارد دا بوو، په‌ره‌ساندنی شۆرشی باشور و سه‌رهه‌ڵدانی کۆمیتی ئینقلابی‌حیزبی دێموکراتی کوردستان له ده‌یه‌یی شه‌ستی زایینی بێ گومان ئاراسته‌ی شه‌ری ساردی له ناوچه‌که گه‌یانده لووتکه به جۆرێ که سوله‌یمانی موعینی  له‌مانگی مه‌ی ساڵی ١٩٦٨ له‌لایه‌ن مسته‌فا بارزانییەوه به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق( یان وه‌رگرتنی هاوکاری له وان بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی خه‌باتێکی به‌ربڵاوی چه‌کداری) شه‌هید ده‌کرێ، بێ گوومان شه‌هید بوونی سوله‌یمان موعینی مانایه‌کی به‌ربڵاوتری هه‌یه له کۆژرانی تێکۆشه‌رێکی کورد به هۆی تێکۆشه‌رێکی تری کورد.

فه‌رزی سه‌ره‌کی ئه‌م نوسراوه‌یه ئه‌وه‌یه که به گشتی په‌ر‌ی شه‌ری سارد له ده‌یه‌یی شه‌ست له جه‌هان که شه‌ری ویتنام، قه‌یرانی دامه‌زراندنی پێگه‌ی موشه‌کی له کۆبا له‌لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، پشتیوانی به‌ربڵاو و راسته‌وخۆی ئێران‌و بریتانیا له شه‌ری زووفار به‌دژچریکه کۆمۆنیسته‌کانی به‌خۆیه‌وه بینی و به تایبه‌تی قه‌یرانه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین که به کۆده‌تای ئه‌فسه‌ره‌انی ئازاد له میسر ده‌ستی پێ‌کردو له‌درێژه‌دا میسرو سوریای له رۆژئاوایه‌کان دوورکرده‌وه، هه‌روه‌ها کۆدتای عه‌بدولکه‌ریم قاسم له عێراق که بوو به هۆی له ناو چوونی بریارنامه‌ی به‌غدا وساز بوونی هه‌ره‌شه بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی رۆژئاواییه‌کان له ناوچه، بوو به هۆی کاره‌ساتێک‌ که له‌ودا خه‌باتی‌‌باشوری به‌گژ خه‌باتی‌رۆژهه‌ڵات‌دا کردو له ئاکامیش‌دا خه‌باتی باشور و رۆژهه‌ڵاتیش له‌و سه‌رده‌م دا بوونه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌مسه‌رێکی شه‌ری سارد. واته ئه‌مریکا.
شه‌ری سارد “Cold War”
شه‌ری سارد چه‌مکێکه بۆ پیناسه کردنی ده‌وره‌یه‌کی زمانی(١٩٤٠ – ١٩٩٠) پر له کێشه، قه‌یران و تێکهه‌ڵچونی ناراسته‌وخۆ له نێوان دو زلهێزی جه‌هانی که بریتی بوون له ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتۆکانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی پێشوو وهاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌م دو زلهێزه. له‌م ده‌ورهزه‌مانیه‌دا رکابه‌رێتی‌و کێشه له‌نێوان ئه‌و دووجه‌مسه‌ره‌دا له‌هه‌موو بواره‌کانی سیاسی، نیزامی، ئایدۆلۆژی، ئابووری، کلتووری و…… له ئارادا بوو، ئه‌گه‌رچی له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ تێکهه‌ڵچوونیکی راسته‌وخۆی نیزامی له‌نێوان ئه‌و دووزلهێزه‌دا نه‌هاته‌ئاراوه، به‌ڵام تێکهه‌ڵچوونی‌نیوان وڵاتان‌و حکوومه‌ته‌کانی لایه‌نگری ئه‌و دوو زلهێزه تایبه‌تمه‌ندێکی گرینگی سه‌رده‌می شه‌ری سارد بوو. له راستی‌دا شه‌ری سارد ئه‌گه‌رچی باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی جیهان‌دا کێشابوو، به‌ڵام قورسایی به‌رچاوی ئه‌و شه‌ره له رۆژئاوای ئورووپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوین و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا زۆر به‌رچاوتر بوو. شه‌ری کۆریا(١٩٥٠ – ١٩٥٣) شه‌ری ڤیتنام(١٩٥٩ – ١٩٧٥) دیواری به‌رلین(١٩٦١ – ١٩٨٩) قه‌یرانی موشه‌کی کوبا(١٩٦٢) داگیر کردنی ئه‌فغانستان له لایه‌ن یه‌کێتی سۆڤیه‌ت(١٩٧٩ – ١٩٨٨) له‌و قه‌یرانه به‌رچاوانه بوون له سه‌رده‌می شه‌ری سارددا. توێژه‌رانی بواری ستراتژی و ستراتژیسته‌کانی ئه‌مریکا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ بوون که یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به دوو هۆکار ده‌بێ پێش به په‌ره‌ی بگیرێ.
 یه‌که‌م: گرینگی ئایدۆلۆژی کۆمۆنیستی وه‌ک رکابه‌رێکی گرینگ له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌ی سه‌رمایه‌داری‌و دژبه‌رێکی به هێز بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگا پاش که‌وتۆکان و ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌مێک‌دا ژێرچه‌پۆکه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌دار بوون
 دووهه‌م: ئامانج و ستراتژیکی کۆنی رووسیا که له سه‌رده‌می پێتری گه‌وره گه‌ڵاڵه کرا، ئه‌و ستراتژێ به هۆی ئه‌و که رووسیا خاوه‌ن ژێئۆپۆلێتیکیکی سه‌خت بوو به جۆرێ که له باکور زه‌ریا گه‌لێک هه‌ڵکه‌وتبوون که له به‌شی هه‌ره زۆری ساڵ‌دا سه‌هۆڵ بوون و بێ که‌ڵک، له باشوریش به هۆی دراوسێکان رووسیا ده‌ستی به ئاوی زه‌ریا گه‌رمه‌کان رانه‌ده‌گه‌یشت، هه‌ر بۆیه پێتری‌گه‌وره جێگره‌وه‌کانی هاندا که به هه‌رجۆرێ‌بی‌ ده‌ست به ئاو و زه‌ریا گه‌رمه‌کان بگه‌یه‌نن و هه‌رئه‌مه‌ش بوو به بنه‌مای ستراتژی په‌ره‌ی جوغرافیایی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ته‌نیشت ئه‌مه‌شه‌وه به‌رگری کردن له مه‌سیحێ ئۆرتۆدۆکسه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئورووپا.[1]
هۆکاره‌کانی ده‌سپیکی شه‌ری سارد:
ساڵی ١٩٤٥ ئیگۆر گۆزێنکۆ که کارمه‌ندی باڵوێزخانه‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بوو له کانادا، به نیشان دانی ١٠٩ به‌ڵگه له‌و به‌ڵگه‌نامه گرینگانه‌ی که ده‌یان سه‌لماند یه‌کێتی سۆڤییه‌ت خه‌ریکه له کانادا، بریتانیا و ئه‌مریکا جاسووسێ د‌ه‌کا، داوای  په‌نابه‌ری‌کرد له‌رۆژئاوا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه سیمای‌یه‌کێتی‌سۆڤییه‌تیان له سیمایه‌کی‌دۆستانه‌وه گۆری بۆ سیمای دووژمنێکی ناحه‌زو مه‌ترسیدار، ئه‌و ره‌ووته له‌درێژه‌دا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌که ساڵی ١٩٤٧ جۆرج‌کێنان دیپڵۆماتی ئه‌مریکی و مێعماری شه‌ری سارد، ستراتژی سه‌ره‌کی شه‌ری ساردی ئه‌مریکای به‌دژ یه‌کێتی‌سۆڤییه‌تی شی‌کرده‌وه ” سیاسه‌تی کۆنترۆڵ به مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ رووسه‌کان به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌هێزێکی به‌رابه‌ری‌پایه‌دار له‌هه‌رشوێنێ که نیشانه‌یه‌ک له‌هه‌ره‌شه و هێرش بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندێکانی جیهانی خوازیاری سوڵح و سه‌قام‌گرتوویی به‌دی بکرێ” ئه‌و سیاسه‌ته له راستی‌دا له هه‌موو بواره‌کاندا بوو به رێنوێنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ رکابه‌رێتی له‌گه‌ڵ رووسه‌کان بۆ ده‌ست‌‌راگه‌یشتن‌و ده‌ست‌داگرتن به سه‌رچاوه‌کانی زیاتر له ئورووپا، ئاسیا، ئافریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین. شه‌ری سارد له ئاکام‌دا به رووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ١٩٩١ کۆتایی پێ‌هات.[2]

ستراتژی به‌ربه‌ندی دزه “Containment”
کۆتایی شه‌ری دووهه‌می جه‌هانی بوو به‌هۆی ئاڵوگۆری له سیستمی پێوه‌ندێکانی نێونه‌ته‌وه‌یی، به جۆری که سیستمی پێوه‌ندێکانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سیستمی هاوسه‌نگی هێزی فره‌جه‌مسه‌ره‌وه گۆرا بۆ سیستمی‌هاوسه‌نگی هێزی دوو جه‌مسه‌ری، هاتنه سه‌رکاری هه‌ری‌ترۆمن بووبه‌هۆی سه‌رسه‌خت‌تربوونی سیاسه‌تی‌به‌ربه‌ره‌کانی‌ئامریکا بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، ساڵی ١٩٤٦ جۆرج کێنان که‌سی دووهه‌می باڵوێزخانه‌ی ئامریکا له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت راپۆرتێکی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌رهه‌ره‌شه‌ی‌به‌هێزتر بوونی یه‌کێتی‌سۆڤییه‌تی بۆ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکی نووسی و له‌و راپۆرته‌دا به‌شێنه‌یی رێگاچاره‌ گه‌لێکی خستبوونه به‌رباس و پێشنیاری کردبوون. هه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی کێنان بوو به‌هۆی دارشتنی ستراتژی”به‌ربه‌ندی دزه” له لایه‌ن ئه‌مریکاوه و ده‌ست پێ‌کردنی شه‌ری سارد. کێنان له راپۆرته‌که‌ی دا له پاش شی‌کردنه‌وه‌ی شووناسی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ت باس له‌وه‌ده‌کات که‌ئه‌گه‌ر به‌رگری نه‌کرێ له په‌ره‌ی به‌رده‌وامی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت ئه‌وا مه‌جال‌و ده‌رفه‌ت ره‌خساوه بۆپه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی‌یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ت له ناوه‌ندو رۆژئاوای ئورووپا، له‌و ناوچانه‌ی که ئه‌مریکا له‌وان‌دا تووشی بۆشایی ده‌سه‌ڵات بوه. ئه‌و له راپۆرته‌که‌ی‌دا ئاماژه به‌وه‌ ده‌کات که ئه‌مریکا دوو شه‌ری له سه‌ده‌ی‌بیسته‌م‌دا تێپه‌راندوه بۆ پێش‌گرتن له وه‌یکه ئورووپا بکه‌وێته ژێر رکێفی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت‌گه‌لێکی نیزامی‌و پاوانخواز. کێنان له راپۆرته‌که‌ی‌دا وشیاری‌ده‌داته ئه‌مریکێکان که‌ ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر ئورووپا به هۆی یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ته‌وه هه‌یه و پێویسته ئه‌مریکا پێشی پێ‌بگرێ.
جۆرج کێنان پێشنیار ده‌کا که پێویسته یه‌کێتی‌سۆڤییه‌ت له ناو سنووره‌کانی خۆی‌دا قه‌تیس بکرێ، له پاش راپۆرته‌که‌ی کێنان سیاسه‌تی کۆنترۆڵ کردنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بوو به بنه‌مای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا، ئه‌وه له کاتێک‌دابوو که بیری مارکسیستی له جه‌هان به هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئیستعماری رۆژئاواییه‌کان و پشتگیری‌وان له ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان له به‌شێکی زۆر له جه‌هان خه‌ریک بوو په‌ره‌ی ده‌گرت و لایه‌نگری له سۆڤییه‌ت بۆ راکێشانی پشتگیری وی له ناو بزاڤه‌کان دا په‌ره‌ی ده‌ستاند. هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئامریکا به دارشتنی گه‌ڵاڵه گه‌لیکی ئابووری، نیزامی‌و سیاسی حه‌ولی پێش‌گرتن به هێژمۆن بوونی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی ده‌دا. بۆ وێنه دوو له گرینگترین گه‌ڵاڵه نیزامێکانی له ئاستی ناوچه‌یی، له ئوروپا ناتۆ و له رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش بریارنامه‌ی به‌غدا بوون، هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه ئابۆرێکانی بۆ ئوروپپا گه‌ڵاڵه‌ی یارمه‌تی ماڵی ناسارو به گه‌ڵاڵه‌ی مارشاڵ بوو و یه‌کیشیان بۆ وڵاته په‌ره‌نه‌ستاندۆکان، ناسروا به ئه‌سڵی چوار بوو.
بریارنامه‌ گرینگه‌کانی پێشگرتن له هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین:

یه‌کێک له گرینگترین بریارنامه‌کانی که له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌ی هێژمۆنی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت هاته‌ ئاراوه، بریارنامه‌ی به‌غدا بوو، ئه‌و بریارنامه‌یه له ساڵی ١٩٥٥ له نێوان عێراق و تورکیا به‌سترا و هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵ‌دا بریتانیا، ئێران و پاکستان و ساڵی ١٩٥٧ نوێنه‌رانی ئه‌مریکاش چوونه ناو ئه‌و بریارنامه‌یه، ئه‌مریکا و بریتانیا ئه‌و بریارنامه‌یه‌یان وه‌ک به‌شێک له‌و سیاسه‌تانه‌ی رۆژئاوا دێنایه ئه‌ژمار که بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و هێژمۆنی ئه‌و له رۆژهه‌ڵاتی ناوین پێک‌هاتوه. به‌ڵام کۆده‌تای ساڵی ١٩٥٨له عێراق و هاتنه‌ده‌ری له ١٩٥٩، بوو به هۆێ ئه‌وه‌که ناوه‌ندی ئه‌و بریارنامه‌یه له به‌غداوه بگوازرێته‌وه بۆ ئانکارا و ناوی سێنتۆی له‌سه‌ر دابندرێ.[3] له راستی‌دا ئه‌و بریارنامه‌یه جوغرافیای شه‌ری ساردی گه‌یانده رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی دژبه‌ری یه‌کێتی سۆڤییه‌ت خۆیان له‌و بریارنامه‌یه‌دا رێکخست، ئاسایی بوو که له پاش سه‌رکه‌وتنی کۆده‌تای ساڵی ١٩٥٨٨ له عێراق و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ری مافخوازانه‌ی کوردی باشور به دژ ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ناوه‌ندی، کورد خۆی له به‌ره‌ی نزیک له رۆژئاوادا جێگیر بکات‌و موحه‌ممه‌دره‌زاشا وه‌ک نوێنه‌ری رۆژئاوا له ناوچه، بوو به پشتیوانی تاکتیکی کوردی باشور به دوو ئامانج، ئامانجی یه‌که‌م گووشار خستنه سه‌ر یه‌کێ له لایه‌نگرانی به‌ره‌ی نزیک له یه‌کێتی سۆڤییه‌ت که عێراقی سه‌رده‌می قاسم بوو، دووهه‌م، پێشگرتن به سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌ر جۆره جواڵانه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری به هۆی کوردانی رۆژهه‌ڵات، هه‌ر بۆیه دژ کرده‌وه‌ی بارزانی به دژ شۆرشی چه‌کداری ساڵه‌کانی ١٣٤٦- ١٣٤٧، به‌شێکه له قه‌یرانی شه‌ری سارد و له ژێر کارتێکردنی رکابه‌رێتی هێزه‌ ناوچه‌ییه‌کانی رێکخراو له‌ناو لایه‌نگرانی دوو جه‌مسه‌ری زلهێزی جه‌هانی هاته ئاراوه، له راستی‌دا شۆرشی باشور که‌وتبوه به‌ره‌ی دژ به یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و شۆرشی رۆژهه‌ڵات به ئیجبار به هۆی پێوه‌ندی و نزیکایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی موحه‌ممه‌ره‌زای په‌هله‌وی به رۆژئاواییه‌کان که‌وتبۆ به‌ره‌ی لایه‌نگرانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، ئه‌گه‌ر چی کومیته‌ی ئینقلابی حیزبی دێموکرات هیچ پێوه‌ندێکی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له باری پێکهاته‌یی و ئه‌ندێشه‌ییه‌و نه‌بوو به‌ڵام به‌ربه‌ره‌کانی وان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی پاشاییه‌تی ئێران که نوێنه‌ری ده‌ست رۆییشتوو و ژاندارمی رۆژئاواییه‌کان له ناوچه بوو، هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ری پێوه‌ندی به حکوومه‌تی به‌غدا یان حکوومه‌تێکی تری دژبه‌ری موحه‌ممه‌دره‌زا بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی، ئه‌وانی خستبۆ به‌ره‌ی دژبه‌ری رۆژئاواییه‌کان و له راستی‌دا به‌ر له‌وه‌ که هه‌ره‌شه‌یه‌ک بن به دژ ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و تووشی قه‌یران کردنی سیستمی پاشایه‌تی، بزاڤێک و هه‌ره‌شه‌یه‌ک بوو بۆ تووشی قه‌یران کردنی هێژمۆنی رۆژئاواییه‌کان و بریارنامه‌ی سێنتۆ و ستراتژی به‌ربه‌ندی دزه، کرده‌وه‌ی مه‌رحووم بارزانیش نه‌ک پێشگرتن له هه‌ره‌شه‌ی کۆمیته‌ی ئینقلابی به‌دژ شۆرشی باشور که کرده‌وه‌‌یه‌ک بوو له خزمه‌ت پاراستنی بریارنامه‌ی سێنتۆ، هه‌ره‌شه به دژ ئێران و‌هێژمۆنی رۆژئاواییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، هه‌ر بۆیه کاتێک له ده‌یه‌یی حه‌فتا ورده ورده حکوومه‌ته‌کانی ناوچه روویان له رۆژئاوا کرد، بۆ وێنه له پاش مه‌رگی جه‌ماڵ عه‌بدولناسر له میسر، ئه‌نوه‌رسادات له که‌مپ ده‌یوید له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێککەوت و رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا کرد، یان حکوومه‌تی عێراق رووی له رۆژئاوا کرد، هه‌ر وه‌ها به نێوانگیری حکومه‌تی ئه‌لجه‌زایر ئێران و عێراق رێککه‌وتن پشتی بارزانی و شۆرشی باشور چۆل کرا، واته له‌گه‌ڵ که‌م بوونه‌وه‌ی خه‌ستی شه‌‌ری سارد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئاسایی بوو که دۆستایه‌تی تاکتیکی زلهێزه‌کان له‌گه‌ڵ کورد مه‌ودای به‌سه‌ر چوو و کرایه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندێکانی ئه‌مریکا،که‌وابێ بزاڤی چه‌کداری ساڵه‌کانی ٤٦ – ٤٧ بوو به قوربانی په‌ره و گوشاری شه‌ری سارد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین.

شه‌ری سارد و گرینگایه‌تی ئێران له رۆژهه‌لاتی ناوین‌دا
ئێران یەک لەوحکوومه‌تانه بوو لە جیهان کە لە سەردەمی شەری دووهه‌می جه‌هانی گەورەترین خزمەتی بە بەرەی دژبه‌ری ئاڵمان، ئیتالیا و ژاپۆن کرد، به هۆی ئه‌وه‌که گه‌وره‌ رێی ستراتژیک بوو بۆ گه‌یاندنی هاوکاری بۆ سۆڤییه‌ت که له‌ژێر گووشاری هێرشی ئاڵمان دابوو، هه‌ر بۆیه له هه‌ر هه‌مووی بریارنامه‌کان‌دا پێ‌داگری له‌سه‌ر پاراستنی یه‌کپارچه‌یی ئێران کرابوو، به جۆرێ که باس له‌وه ده‌کرێ که له پاش کۆتایی شه‌ر سۆڤییه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنترۆڵی دابوو به‌ته‌مای چۆلکردنیان نه‌بوو، یه‌گه‌ر جێ باس له دیپڵۆماسی قه‌وام ده‌کرێ که کڵاوی له‌سه‌ر سۆڤییه‌ت نا، به‌ڵام به‌‌باوه‌رێک به‌هۆی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مریکا چۆلی کردن، بۆیه ئێران ناوچه‌یه‌کی ستراتژیک به‌لای رۆژئاواییه‌کانه‌وه بوو، که حازر بوون به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بی‌پارێزن، یه‌ک له‌و گه‌ڵاڵه گرینگانه‌ی که ئامریکا بۆ یارمه‌تی‌ئێران گه‌ڵاڵه‌ی کردبوو رێککه‌وتنی ئه‌سڵی‌چوار بوو.
ئه‌و رێککه‌وتنه له‌خۆگری هاوکاری ئابووری، بێهداشتی، فێرکاری و نیزامی به‌ربڵاوی ئامریکا بۆ ئێران بوو، که له ئۆکتۆبری ١٩٥٠ واژۆ کرا، بنه‌مای سه‌ره‌کی ئه‌و رێککه‌وتنه به‌هێز کردنی ئابووری و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی سیاسی ئێران بوو، بۆ وه‌یکه هێزی نیزامی‌و ئابووری ئێران بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له به‌رامبه‌ر سۆڤییه‌تدا به هێزتر بکه‌ن، براورد کراوه که له نێوانی ساڵه‌کانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٥٣ رێژه‌ی ١٦ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار هاوکاری نیزامی ئێران کراوه له لایه‌ن ئامریکاوه، وه له نێوان ساڵه‌کانی ١٩٥٣ تا ١٩٦١ ئه‌و رێژه‌یه به‌رز بۆته‌وه بۆ ٦١١ میلیۆن دۆلار.[4] گوومان له‌وه‌دانێ که ئێران له ده‌یه‌یی په‌نجاوه بۆ رۆژئاواییه‌کان گرینگایه‌تی تایبه‌تی هه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌که ئێران کۆڵه‌که‌ی پاراستنی هیژمۆنی له به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی چه‌پ دابوو. هه‌ربۆیه هه‌رجۆره‌شۆرش و هه‌ره‌شه‌یه‌ک به تووندترین شێوه سه‌رکووت ده‌کراو رۆژئاواییه‌کانیش بێ ده‌نگه‌یان لێ را ده‌کرد، له وه‌ها هه‌لوومه‌رجیک‌دا خه‌باتی باشوور له پاش خیانه‌تی سۆڤییه‌ت به کۆماری کوردستان و ئه‌سیر بوونێکی نزیک به یه‌ک ده‌یه‌یی له سۆڤییه‌ت، ئه‌مجاره رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا کرد، ئه‌و روو وه‌رگێرانه‌ش له سۆڤییه‌ت دووهۆکاری هه‌بوو، یه‌که‌م ئه‌وه‌که به ئاشکرا سۆڤییه‌ت پشتی کوردی به‌ردا و مه‌رحوومی مه‌لا مسته‌فا بارزانی جوان تێ‌گه‌یشت‌بوو که سۆڤییه‌ت جێگای متمانه نێ، دووهه‌م، له پاش کۆده‌تای که‌ریم قاسم عێراق به فه‌رمی له به‌ره‌ی سۆڤییه‌ت دابوو، ئیتر هیچ چاره‌یه‌ک نه‌بوو، کورد ده‌با رووی له به‌ره‌ی رۆژئاوا و ئه‌مریکا کردبا، ئه‌گه‌رچی، ئه‌مریکا و ئیرانیش شۆرشی کوردیان ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌دا به‌کار هێنا و له ئاکامیش‌دا له پاش ئه‌وه‌ که شۆرشی‌رۆژهه‌ڵات که به‌هۆی کوومیته‌ی ئینقلابی هه‌ڵگیرسابۆوه، سه‌رکووت کرا، له‌پاش ریککه‌وتننامه‌ی ئه‌لجه‌زایر پشتی شۆرشی باشوریشیان چۆل کرد و شۆرش بۆ سالیانێک تووشی دارمان هات.
ئاکام:
بێ گوومان ژێئۆپۆله‌تیکی کوردستان به هۆی دابه‌ش بوون له نێوان چوار وڵات‌دا که هه‌رکامه تایبه‌ت‌مه‌ندی حکوومه‌تی‌و کلتوروری خۆیان‌هه‌یه، کارتێکردنێکی نێگه‌تیڤی کردۆته سه‌ر بزاڤه‌کانی کورد له‌هه‌ر چوارپارچه، ره‌نگ بێ ئه‌گه‌ر کورد له‌گه‌ڵ حکوومه‌تیک‌و ده‌سه‌ڵاتێک رووبه‌روو بایه، ئێستا ده‌یان ساڵ بوو که‌کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ببو، به‌لام ئه‌و دابه‌ش بوونه، هێز و وزه‌ی کوردی به‌ته‌واوی دابه‌ش کردوه، به‌جۆرێ‌که زۆرجارهێز و لایه‌نی پارچه‌یه‌ک، خه‌بات و هێزی به‌شیکی تری په‌سیڤ کردۆته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی که هیچ خزمه‌تیکی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی کردبێ، به‌ڵکه ته‌نیا له‌به‌ر هێژمۆنی و ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تێکی نزیک له خۆی که له‌گه‌ڵی له پێوه‌ندی دایه. شۆرشی ساڵه‌کانی ٤٦/٤٧ رۆژهه‌ڵاتیش بێ گوومان بوو به قوربانی شه‌ری سارد و قه‌یرانی نێوان سۆڤییه‌ت و ئه‌مریکا وه‌ک دوو جه‌مسه‌ری زلهێزی جیهانی له‌و سه‌رده‌م‌دا
[1] – فرانک ال. شوئل ، ” آمریکا چگونه آمریکا شد؟ “، ابراهیم صدقیانی، انتشارات امیر کبیر، تهران ، ۱۳۸۳،  چاپ سوم.
[2] – تاریخ جنگ سرد ، آندره فونتن، ترجمه ی عبدالرضا هوشنگ مهدوی ، نشر نو .
[3] –  – آشوری، داریوش؛ دانشنامهٔ سیاسی، نشر مروارید، چاپ شانزدهم، ١٣٨٧.
[4] – فرانک ال. شوئل ، همان.



سەرچاوە: http://www.rojikurd.net/xebati-chekdari-46-47-shaho-huseni/

۱۳۹۵ اردیبهشت ۹, پنجشنبه

ره‌چه‌ڵه‌کناسیی فه‌لسه‌فیی دێموکراسی و دیکتاتۆریه‌ت

شاهۆ حوسینی

پێشه‌کی:
گومان له‌وه‌دانییه‌ که ناوه‌رۆکی ‌زه‌ینی ‌و ده‌روونیی ‌تاک کارده‌کاته‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و رێنوێنی کرده‌وه‌ی تاکه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا تاک بۆ رێکخستن و به‌رده‌وامکردنی کرده‌وه‌کانی پێوسیتی به پێکهاته‌یه‌ک هه‌یه که له‌م پیکهاته‌یه‌دا ناوه‌رۆکی زه‌ینیی خۆی به عه‌ینییه‌ت بگه‌یه‌نێ، هه‌ر به‌و پێیه‌ش تاکه‌کان له به‌ستێنێکی به‌رفراوانتردا به ناوی کۆمه‌ڵگه‌ لێک کۆ ده‌بنه‌وه و پێکهاته‌ زه‌ینییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌ک رێک ده‌خه‌ن و پێکهاته‌یه‌کی گه‌وره‌تری عه‌ینی هه‌واهه‌نگ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زه‌ینی، وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌، رێکخراوه‌ی سینفی ‌و سیاسی، حیزب ‌و حکوومه‌ت سازده‌که‌ن. ده‌شێ بگوترێ که پێکهاته‌ی زه‌ینی، رووح و هارمۆنیی تاکه‌کانه له‌ناو پێکهاته عه‌ینییه‌کان‌دا، هه‌رکات پیکهاته‌ی عه‌ینی هه‌واهه‌نگ نه‌بێ له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی زه‌ینی، یان ئه‌و روح و هارمۆنییه‌ تووشی له‌ناو چون و قه‌یران ببێ، ئه‌وا پێکهاته‌ی عه‌ینی تووشی دارمان و له‌ناو چوون ده‌بێ.
بنه‌مای  فه‌لسه‌فیی دێموکراسی: 
گومان له‌وه‌دانییه‌ که بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دێموکراسی و باوه‌ڕمه‌ندی به پلۆرالیزم و رێژه‌یی‌بوون (Relativity.) و رێژه‌یی خوازی (Relativismm)، خاوه‌ن‌ڕایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که مێژووی رێژه‌یی‌خوازی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سووفیسته‌کانی یۆنانی و باس له وته‌یه‌کی به‌ناو بانگی پێرۆتاگوراس ده‌که‌ن‌ که گوتوویه‌تی "مرۆڤ پیوانه‌ی هه‌موو شتێکه"، به‌و‌مانایه‌ی که مرۆڤ پێوانه و پێوه‌ره‌ی ناسین و مه‌عریفه‌ته، واته هه‌ر راڤه‌یه‌ک له‌مه‌ر راستی و ناراستییه‌وه شوێنکه‌وتووی روانگه‌ی مرۆڤه. 
"رێژه‌یی‌خوازی" وه‌ک هزر و بیرۆکه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی، له چوارچیوه‌ی مه‌عریفه‌تناسی‌دا Epistemology)) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ئه‌ساسه‌ن گه‌یشتن به راسته‌قینه به شێوه‌یه‌کی موتڵه‌ق‌ و گشتی ره‌خساو و لواو نییه‌، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ‌ده‌گا و تێی ‌ده‌گا، ته‌نیا به هۆی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی ‌و زه‌ینیی مرۆڤه، که‌وابێ هیچ گارانتییه‌ک نییه‌ که ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێی ‌ده‌گا و تێی ‌ده‌گا راسته‌قینه بێ، به‌ڵکه ده‌توانێ هه‌ڵه بێ. ئه‌و هزره فه‌لسه‌فییه‌، به پێچه‌وانه‌ی گه‌وهه‌ر‌خوازه‌کان essentialist)) باوه‌ریان به پیکهاته Structure)) و ده‌سکردخوازیy ‌کۆمه‌ڵایه‌تی social constructivism)) هه‌یه، که له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه، ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌رکه‌وته‌گه‌لێکی مرۆیی و ده‌سکردی مرۆڤه‌کانن که له‌ درێژایی مێژوو و به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری سه‌ریان هه‌ڵداوه. ده‌سکردخوازانی ‌کۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که راسته‌قینه به هۆی کۆمه‌لگه‌ و له ناو کۆمه‌لگه‌دا ساز ده‌کرێ و خاوه‌ن گه‌وهه‌ر و بوونێکی جیا له مرۆڤ نییه‌.
رێژ‌ه‌یی‌بوون وه‌ک هزرو ئه‌ندێشه هیچ باوه‌رێکی به موتڵه‌قبوون نییه‌، هیچ شتێک به پیرۆز نازانێ و رێز له بۆچوون و ئه‌ندێشه‌ی جیاواز ده‌گرێ، ئه‌و ره‌وته له راستی‌دا سه‌رچاوه‌ی پلۆرالیزم و دێموکراسی پێکهێناوه. واته رێژه‌ییخوازی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که مرۆڤ وه‌ک سوبژه به پێی هه‌لومه‌رج و ناوه‌رۆکی زه‌ینیی خۆی ئۆبژه‌کان پێناسه ده‌کات و به هۆی جیاوازیی نێوان هه‌ڵومه‌رج‌ و ناوه‌رۆکی ‌زه‌ینیی مرۆڤه‌کان، پێناسه‌ی ئۆبژه‌کان ده‌توانێ جیاواز بێ. وه‌ها فه‌لسه‌فه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد، پلۆرال و سیستمێکی دێموکراتیک به‌رهه‌م ده‌هێنێ.
بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دیکتاتۆریه‌ت: 
به پێچه‌وانه‌ی دێموکراسی، بنه‌مای فه‌لسه‌فیی دیکتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر موتڵه‌ق‌بوون و موتڵه‌ق‌خوازی (absolutism)
 دامه‌زراوه، به‌و مانایه‌یی که هه‌موو حوکم، تێگه‌یشت و پێگه‌یشتنێک خاوه‌ن بایه‌خی ئه‌خلاقی، پیرۆز،  نه‌گۆر، گشتگیر و دائیمییه‌؛ به جۆرێک که پێویسته هه‌موو ره‌چاوی‌ بکه‌ن و ملکه‌چی ‌بن، موتڵه‌قخوازی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی‌ زه‌ینی، مه‌جال ‌و مه‌ودای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره جیاوازی و جیابیری، ره‌خنه و ره‌خنه گرتن و به گشتی باوه‌رمه‌ندی به مافی مرۆڤ له‌ناو ده‌با. ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌شێ بگوترێ که ریشه‌ی له بیرۆکه‌ی گه‌وهه‌رخوازی (essentialism) دایه، گه‌وهه‌رخوازی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ده‌رکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌لمێنراو، نه‌گۆر و گشتگیرن. ئه‌و بیرۆکه‌یه له درێژه و ره‌وتی فه‌لسه‌فی و هزریی خۆی‌دا ده‌گاته مۆنیسم، مۆنیسمیک که ئاکامه‌که‌ی تێکه‌ڵکردن‌ و شڵه‌ژاندنی سنووره‌کانی پێکهاته‌ی مه‌عریفی و مانایی و هاوچه‌شن فه‌رزکردنی هه‌موو تێ‌گه‌یشتن و پێ‌گه‌یشتنه‌کانه، گه‌وهه‌رخوازی باوه‌رمه‌نده به یه‌کبوونی مه‌عریفه‌تناسی و یه‌کبوون و یه‌کپارچه‌بوونی مه‌عریفه‌تی ئینسانی به‌گشتی. له‌راستی‌دا گه‌وهه‌رخوازی ریشه‌ی له ئێپیستمۆلۆژی پۆزێتیڤیسمدایه که باوه‌ری به یه‌ک‌بوونی هه‌موو زانسته‌کان هه‌یه.

به‌هۆی ئه‌وه ‌که ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه وه‌ک پێکهاته‌یه‌تی‌ زه‌ینی ده‌گاته مۆنیسم و مه‌جالی پلۆرالیزم له جیهانی ئاشکرا و عه‌ینی دا له‌ناو ده‌با، به‌رهه‌م هێنی سیسته‌م و پێکهاته‌یه‌کی سیاسیی پاوانخواز و دیکتاتۆر


سەرچاوە: http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=60578

۱۳۹۵ فروردین ۲۹, یکشنبه

معرفت شناسی سلفیه به مثابه اندیشه

شاهو حسینی 
مقدمه: 
معرفت‌شناسی یا شناخت‌شناسی Epistemology) ) در گذشته قسمتی از فلسفه بود و درحال حاضر به علمی مستقل تبدیل شده‌، که ازآن به‌عنوان نظریهٔ چیستی معرفت یا شناخت‌و راههای دستیابی‌و کسب شناخت یادمی‌شود. درمعرفت شناسی پرسش اساسی این است که‌ما چگونه و با چه ‌روشی می‌توانیم شناخت پیداکنیم. اهمیت و ضرورت معرفت‌شناسی دراین است که پایه‍یعلوم بشری‌است؛ زیرا تمام‌علوم قبل از این که دست به هرگونه پژوهش‌و تحقیقی بزنند، ابتدا می پذیرند که واقعیتی وجود دارد و ساختار ادراک‌ انسانی قادر به شناخت آن است. معرفت‌شناسی درحوزه‌علوم و فلسفه به‌طورکلی دارای سه پارادیم است که‌عبارتنداز: معرفت‌شناسی‌اثباتگرا، معرفت‌شناسی تفسیری و معرفت‌شناسی هرمنوتیک.
معرفت‌شناسی دینی درواقع یکی‌از شاخه‌ها و زیرمجموعه‌های معرفت‌شناسی است که به‌بررسی شناخت‌دینی و راههای شناخت می‌پردازد، در واقع درمعرفت‏شناسی دینی، به ارزیابی و شناخت اساسی‏ترین اصول جهان بینی دینی و امکان شناخت فعل الهی در جهان و وحی الهی پرداخته می‌شود. معرفت شناسی دینی به‌طورکلی دارای دو پارادایم است که عبارتند از: معرفت نقلی و معرفت برهانی یا عقلی. 
معرفت شناسی سلفیه: 
سلف از نظر معناشناسی اشاره به معنای متنی، تفسیر ظاهری، نحوی و صوری لفظ است که در وضع مشخص، معین شده است، معنای ظاهری و قراردادی که پایه تحلیل و برداشت های بعدی قرارگرفته. 
سلفیه به مثابه اندیشه اشاره به اندیشه‌جمعی از اهل‌سنت دارد که درعمل‌و اعتقاد خود را پیرو سلف‌صالح می‌دانند. سلف در واقع به معنی پیشگامان درستکار و عادل است و این لقب به سه گروه اطلاق می‌شود که عبارتند از: صحابه، تابعین و تابعین تابعین . سلفی گری دو رکن اساسی دارد: یکی بازگشت به شیوهٔ زندگی سلف صالح که سنت حجاز و به خصوص سنت اهل مدینه در
۱۴۰۰ سال پیش است، دوم مبارزه با بدعت، یعنی هر چیزی که خلاف سنت حجاز و اهل مدینه در ١٤٠٠ سال پیش باشد. پیدایش سلفیه به لحاظ تاریخی به مثابه اندیشه ریشه در قرائتهای ارتدوکسی ادیان پیشا اسلامی و از جمله یهودیت و مسیحیت دارد، سلفیه در اسلام به مدد توجیهات فقهی - کلامی و با ایجاد شبکه‌های خاص معنایی درصدد بازگشت به سنت سلف صلاح، اسلام راستین دوران پیامبر از طریق نفی‌عقل، نفی‌مدرنیته، صنعت و تکنولوژی می باشند.   به عبارتی بهتر اسلام سلفی تفسیری ضدعقلی، ضد علم، ضد مدرنیته و ضد صنعت از اسلام است که از طریق بازگشت به سنت فقهی و کلامی احمد حنبل شکل گرفته. سلفی‌گری به مثابه اندیشه محصول دگرگونیهای ناشی از مناقشات فقهی و کلامی در طی قرون بوده، معرفت شناسی سلفیه ریشه در اندیشه‌ متکلمان اشعری دارد، اشاعره در نقطه مقابل معتزله معتقد به وجوب نقلی بودندو نقل‌گرا، بدین معنا که مهم‌ترین اصل معرفت‌شناسی سلفیه ترجیح نقل بر عقل و التزام به لوازم نقل‌گرایی است به مثابه روش. تقدم نقل بر عقل، اصل مهم معرفت شناختی در مکتب نقل گرایی است، درواقع معرفت شناسی سلفیه در نقطه مقابل معتزله است که معتقد به تقدم و وجوب عقلی هستند. راهکار سلفیها برای کسب شناخت و دستیابی به معرفت مراجعه مستقیم به نصوص دینی با معیار فهم سلف است. 
بررسی تطبیقی معرفت شناسی فلسفی و علمی با معرفت شناسی دینی: 
در معرفت شناسی پوزیتویستی بر اهمیت حواس در کسب معرفت و رسیدن به شناخت تاکید می‌شود، و معتقدند که هر شناخت و معرفتی که ما داریم از راه تجربه حسی و از راه حواس خود گرفته ایم. بنابراین معرفت ماهیتی بیرونی دارد. در معرفت شناسی سلفیه نیز تاکید بر حواس و ظاهر است برای شناخت، اما برخلاف پوزیتویسم که مقصد، غایت و آنچکه که قابل شناخت است، جهان مادی می‌داند، معتقدند که مقصد شناخت جهان بینی دینی و امکان شناخت فعل الهی در جهان و وحی الهی برای هدایت و رستگاری بشر جهت رسیدن به خیر و صلاح در جهان آخرت می‌‌باشد. در واقع معرفت شناسی دینی برخلاف معرفت شناسی پوزیتویسم که ماتریالیستی است، ماهیتی ماوارایی و فرا مادی دارد. 
معرفت شناسی تفسیری معتقد است که شناخت و معرفت نسبت به یک پدیده وابسته به ذهنیات فرد و دیدگاه‌هایش می‌باشد. به طوریکه شناخت یک پدیده بدون‌شناخت زمینه‌های ذهنی و دیدگاهها (Context) آن ممکن نیست، برخلاف پوزیتویستها که ذهن، دیدگاه‌و زمینه‌های‌ذهنی را در کسب شناخت بی اعتبار می‌دانند، اما معرفت شناسی تفسیری معتقد است که شناخت علمی پدیدها تنها به روش عینی‌و ازراه حواس قابل دستیابی نیست، بلکه توجه به ابعادذهنی و مدد گرفتن‌از عقل نیز ضرورت دارد. بنابراین معرفت ماهیتی درونی و بیرونی دارد. در حالکیه بر خلاف تفسیرگرایی، معرفت شناسی دینی نقل‌گرا است و به عقل بی اعتمادو بی اعتقاد، طرفه آنکه نقل‌گرایی برای اثبات اعتبار نقل‌گرایی و بی اعتباری عقل از استدلالات عقلی و منطقی بهره می‌گیرد. 
معرفت شناسی هرمنوتیک معتقد است که شناخت اساسا یک فراگرد درونی است و از طریق فهم امکانپذیر است نه از طریق دانش بیرونی و حواس انسانها، معرفت شناسی هرمنوتیک معتقد است که آفرینش‌های کنشگران با خود معانیی حمل و شناخت تنها از طریق تجربه کردن معناهایی که کنشگران با خود حمل می‌کنند میسر است، بنابراین معرفت ماهیتی دورنی دارد نه بیرونی. اما معرفت شانسی سلفیه معتقد است که آنچکه اصل و واقعیت می‌باشد، ظاهر و معنای ظاهری متن مقدس است و معتقد است جهت دریافتن معنا و مقصود متن باید به صورت ظاهری متن مراجعه کرد، در حالیکه معرفت شناسی هرمنوتیک معتقد به معنای درونی متن است و معتقد است که برای دریافت معنا و مقصود متن باید به درون متن توجه کرد نه به صورت ظاهری متن 
نتیجه‌گیری: 
تامل در معرفت شناسی سلفیه ما را به این نتیجه رهنمون می‌سازد که سلفیه به عنوان یک اندیشه دینی معتقد به ناتوانی انسان و عقل انسانی جهت شناخت و معرفت است و از سوی‌دیگر با عقل‌زدایی و طبیعت زدایی از پروسه شناخت به عنوان ابزار و مقصد شناخت و به دلیل اینکه ریشه در اعتقاد مطلق به وحدت، منولوگ بودن آبشخور نظری، فراذهنی و زمینی بودن سرچشمه دستورات، انقیاد مطلق در برابر دستورات مقدس و عدم اعتمادو اعتقاد به عقل دارد، با توسل به ایستانگاری، ظاهر شدن به صورت نظامی تام وفراگیر از سلطه و هماهنگ سازی، محیطی توتالیتر از نظر فکری و ارزشی ایجاد میکند و هرگونه زمینه نقد عقلانی و در نتیجه رهایی را از میان برده و منجر به جمود در تمام ابعاد زندگی فردی و اجتماعی میگردد. 


-------------------------------- 

۱ - هاملین، دیوید؛ تاریخ معرفت شناسی، شاپور اعتماد، تهران، پژوهشگاه علوم انسانی و مطالعات فرهنگی، چاپ اول، ١٣٧٤   
٢- مایکل پترسون و دیگران؛عقل و اعتقاد دینی، ترجمه‏ی احمد نراقی و ابراهیم سلطانی، تهران، طرح نو، ١٣٧٦ 
٣ - گولد، جولیدس؛ فرهنگ علوم اجتماعی، ترجمه محمد جواد زاهدی مازندرانی، تهران، مازیار، ١٣٧٦ 
۴- حمید عنایت، اندیشه سیاسی در اسلام معاصر، ترجمه: بهاءالدین خرمشاهی، تهران، خوارزمی، چاپ سوم، ١٣٧٢ 
۵- ابراهیمی دینانی، غلامحسین؛ ماجرای فکر فلسفی در جهان اسلام، تهران، طرح نو، ١٣٧٦ 
۶- کاپلستون، فردریک؛ تاریخ فلسفه، امیرجلال الدین اعلم، تهران، سروش، چاپ چهارم، ١٣٨٢ 
۷- سارخانی، باقر؛ درآمدی بر دایره‌المعارف علوم اجتماعی، تهران، کیهان، ١٣٧٠ 
٨-کوزر،لوئیس؛ زندگی و اندیشه بزرگان جامعه‌شناسی، محسن ثلاثی، تهران، علمی، ١٣٨٠



۱۳۹۵ فروردین ۲۸, شنبه

" دوانەی خەبات لەگەڵ رێژیم و خەبات لەناو رێژیمدا"

شاهۆ حوسێنی
بەربەرەكانی و شێوازەكانی بەرهەڵستی لەگەڵ رێژیمە دیكتاتۆر و پاوانخوازەكان لە دنیادا، بەپێی هەلومەرجی كۆمەڵگەكان و دەسەڵاتەكان جیاوازییان هەیە و بەگشتی دابەش دەبن بەسەر سێ شێواز و مێتۆددا.
یەكەم: خەبات و بەربەرەكانی لەگەڵ رێژیم بەشێوەی كەڵكوەرگرتن لە توندوتیژی و چەك بۆ رووخاندن و لەناوبردنی حكوومەتی دیكتاتۆری. ئەم شێوازە بەتایبەتی لە پاش پێكهاتنی یەكەم حزبی كۆمۆنیستی لە رووسیا و بە دەستەوەگرتنی دەسەڵات لەلایەن كۆمۆنیستەكانی رووسی پەرەی سەند، لە ئاستی نێودەوڵەتیش لەگەڵ بەكۆتاهاتنی شەڕی دووەمی جیهانی و هاتنە ‌ئارای سیستمی هاوسەنگی هێز و دەسەڵاتی دوو‌جەمسەری، جیهانی بوو.
دووەم: خەبات و بەرهەڵستی لەناو رێژیمدا. ئەم شێوازە كەڵك لە دۆخەكانی لایەنی‌ كەمی ناو رێژیمەكان وەردەگرێ و باوەڕی بە دوورگرتن لە توندوتیژی هەیە، بەشی زۆری وڵاتانی رەوتی سێیەمی بە دیموكراتبوونی كۆمەڵگەكان، رەوتی دیموكراتیزاسیونیان تێپەڕ‌اند لە ساڵەكانی حەفتا تا ئێستەیش سوودیان لەو مێتۆدە وەرگرتووە.
سێیەم: ئەم شێوازە تێكەڵاوێكە لە شێوازەی یەكەم و دووەم، لەم مێتۆدەدا چالاكان و خەباتكاران لەسەر ئەو باوەڕەن كە بۆ بەربەرەكانێ لەگەڵ دەسەڵاتی پاوانخواز، هەم دەبێ كەڵك لە دۆخی مەدەنی ناوخۆ وەربگیرێ و هەم دەبێ كەڵك لە خەباتی چەكداری، ئەم شێوازە دەكرێ سێ ئاراستە بەخۆیەوە ببینێ، یەكەم هەژموونی لایەنی چەكداری بەسەر لایەنی مەدەنیدا كە وەك نموونەی بەرچاو دەتوانین ئاماژه بە خەباتی باكور بكرێ، ئاراستەی دووەم هەژموونی لایەنی مەدەنی و ئاراستەی سێیەم بوونی هاوسەنگی لە نێوان لایەنی چالاك لە ناوخۆی رێژیم و لایەنی چالاك دژی رێژیم (ئاراستەی دووەم و سێیەم تەنیا بەراوردێكی تیۆرییە و رەنگە نموونەی بەرچاو نەبێ)

دوانەی خەبات:
دوانەی خەبات لەسەر بنەمای جیاوازی و تاكبوونی میتۆد و شێوازەكانی خەبات بۆ سازكردنی ئاڵوگۆڕی بەسەر دوو مانای خەبات لەناو رێژیمدا بەشێوەی پێڕەوكردنی چالاكی مەدەنی، پارادایمەكانی رێفۆرمخوازانە و بەهێزكردن و پەرەپێدانی ناوەند و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی وەك تاكە رێگەی گونجاو بۆ سازكردنی ئاڵوگۆڕی و سەرخستنی رەوتی دیموكراتی بەبێ بەهرە وەرگرتن لە پاڵەپەستۆی هێزی چەكدار و ئەویتریان بە مانای خەبات لەگەڵ رێژیمی سیاسی حاكم بەسەر كۆمەڵگەدا بە شێوەی پێڕەوكردنی بە تەنیای خەباتی چەكداری بۆ رووخاندنی راستەوخۆی رێژیم، بەبێ بەهرە وەرگرتن لە دەرفەتەكانی خەباتی مەدەنی هەڵەیە. ئەم دوانەیە لە ‌كۆمەڵگەی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان پێنج خەساری گرینگی لێ كەوتووەتەوە.
 یەكەم: بێبەریكردنی بەشێكی زۆر لە چالاكان، چ ئەوانەی باوەڕیان بە خەباتی مەدەنی هەیە و چ ئەوانەی باوەڕیان بە خەباتی چەكداری هەیە.
دووەم: درزخستنە نێو چالاكانی كۆمەڵگە و دابڕانی كۆمەڵگە.
 سێەم: لاوازبوونی بەرەی دژ بە دەسەڵاتی پاوانخواز بەهۆی دابڕانی چالاكان.
 چوارەم: پێشگرتن بە سەرهەڵدان و بەهێزكردنی گۆمەڵگەی مەدەنی كە پێشگیری دەكات لە سەرهەڵدانی دەسەڵاتێكی پاوانخوازی تر.
 پێنجەم: لاوازبوونی كورد وەك كەمینە لە بەرامبەر دەسەڵاتی ناوەندی و پاوانخوازێتی دەسەڵاتی ناوەندی لە غیابی هێزێكی چەكدار و بەرگیركاری كوردی.

ئاكام:
هەڵسەنگاندنی دۆخی خەباتی كورد و داڕشتنی هەر جۆرە گەڵاڵەیەك بۆ بەربەرەكانێ لەگەڵ دەسەڵاتی دیكتاتۆرەی حاكم بەسەر ئێراندا بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەكانی ئەو رێژیمەی لە ئێستە و لە داهاتوویشدا هەڵەیە، ئەگەر مێتۆدی بەرهەڵستی لەناو رێژیمدا و بەربەرەكانی لەگەڵ رێژیمدا وەك دووانە و دژ بەیەك چاو لێ بكرێ، بەڵكو دروست وایە ئەمانە وەك مێتۆدی گشتی خەبات و تەواوكەری یەكتر بەپێی هەلومەرج چاویان لێ بكرێ و كەڵكیان لێ وەربگیرێ. لە هە‌مان كاتدا نابێ لەبیر بكرێ لەناوبردنی ئەم دوانەیە هەر تەنیا لە فۆرم و رواڵەتدا نەیە، بەڵكو هەر جۆرە هەوڵێك بۆ لەناوبردنی ئەو دوانەیە بەبێ پێشگرتن لە هەژموونی لایەنێك بەسەر لایەنێكی تردا، دەتوانێ خەساری لێ بكەوێتەوە.


۱۳۹۳ اسفند ۱, جمعه