۱۴۰۵ مهر ۹, پنجشنبه

گتو وبێژێک لەتەک کوردکاناڵ

 

 

لەم گتووبێژەدا تیشکم خستۆتە سەر ئەم خاڵانە:

1- بە باوەڕی من، ئەم نامەیە نابێت تەنیا وەک لێدوانێکی پڕوپاگەندەیی سەیر بکرێت؛ بەڵکو بەشێکە لە هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ملمڵانێکە لە مەیدانی سەربازییەوە بۆ مەیدانی ڕای گشتی و سیاسەتی ناوخۆی ئەمریکا. خودی وتەبێژی سپا ڕایگەیاندووە کە نامەکە بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵوێست و ڕیوایەتی ئێران بۆ کۆمەڵگەی ئەمریکا ئامادە کراوە. هەروەها نامەکە پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی ئەمریکا، داوا لە دەنگدەران دەکات سیاسەتەکانی ترەمپ ڕەت بکەنەوە. گرنگتر لە ناوەڕۆکی نامەکە، ئەوەیە کێ نامەکەی نووسیوە. کاتێک دامەزراوەیەکی سەربازی بە شێوەی ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی وڵاتێکی بەرامبەر دەکات و پێشنیاری پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەخاتەڕوو، سنووری نێوان ئامرازی سەربازی و دیپلۆماسیی گشتی تێکەڵ دەبێت. ئەمە دەتوانرێت وەک نیشانەی ئەوە بخوێندرێتەوە کە سپا تەنیا بە هێزی سەربازی پشت نابەستێت و هەوڵ دەدات لەسەر ژینگەی سیاسیی بەرامبەرەکەش کاریگەری دابنێت. بەڵام بەڵگەی بەردەست بە تەنیا کافی نییە بۆ ئەوەی بڵێین ئەمە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ستراتیژی سپایە؛ دەکرێت تاکتیکێکی نوێ لەناو هەمان ستراتیژی فشاردا بێت.

 



2- خودی سپا دان بە سنووری کاریگەریی نامەکەدا دەنێت. حوسێن موحیبی وتوویەتی چاوەڕێ ناکات نامەکە هەڵوێستی ئیدارەی ئەمریکا بگۆڕێت، بەڵام هیوادارە پەیامەکە بگاتە دەنگدەرانی ئەمریکا. ئەمە کلیلی تێگەیشتن لە ئامانجی نامەکەیە: مخاطەبی سەرەکی کۆشکی سپی نییە؛ ڕای گشتیی ئەمریکایە. میکانیزمەکەش ڕاستەوخۆ نییە. سپا ناتوانێت بە نامەیەک سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ بگۆڕێت؛ بەڵام هەوڵ دەدات تێچووی سیاسیی بەردەوامبوونی ملمڵانێکە لە ناوخۆی ئەمریکا بەرز بکاتەوە. بە واتایەکی تر، پەیامەکە ئەوەیە: ئەگەر جەنگ درێژە بکێشێت و کاریگەری لەسەر ئابووری، وزە و ژیانی ڕۆژانەی ئەمریکاییەکان هەبێت، دەنگدەر دەتوانێت ئەو نارضایەتییە بگوازێتەوە بۆ سندوقی دەنگدان. نامەکە هەوڵ دەدات ئەم زنجیرەیە دروست بکات: جەنگ ← تێچووی ناوخۆیی ← ناڕەزایەتیی کۆمەڵگا ← فشار لەسەر سیاسەتمەدار. ئەوەی ئەم هەوڵە تا چەند سەرکەوتوو دەبێت، بابەتێکی جیاوازە و هێشتا بەڵگەیەک نییە کە نامەکە خۆی کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دەنگدەران دروست کردبێت.

 

3- بوونی دوو زمان لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە خۆی بەڵگەی بوونی دوو سیاسەتی تەواو جیاواز نییە. دەکرێت دابەشکردنی کار بێت: دیپلۆماسی لە ڕێگەی دانوستاندن و نێوەندگیرەکانەوە کار بکات و سپا لە ڕێگەی بازدارندگی و فشارەوە. بەڵام پرسیاری بنەڕەتی لە کاتی بڕیاری کۆتایی دەردەکەوێت. ئەگەر فشارە سەربازییەکان خزمەت بە دانوستاندن بکەن، دەتوانین باسی دابەشکردنی کار بکەین؛ بەڵام ئەگەر هەڵسەنگاندنی سپا لە مەترسی و قازانجی ڕێککەوتن لەگەڵ هەڵسەنگاندنی دەزگای دیپلۆماسی بکەوێتە ناکۆکییەوە، ئیدی مەسەلەکە تەنها جیاوازیی زمان نییە، بەڵکو دەبێتە پرسیاری کێ دەسەڵاتی دیاریکردنی سیاسەتی کۆتایی هەیە؟ بۆیە لە ئێستادا باشترە لە دوو میکانیزمی جیاوازی کاریگەری قسە بکەین، نە بە دڵنیایی لە دوو ناوەندی سەربەخۆی بڕیاردان.

 

4- هەڵسەنگاندنی ستراتیژی ئەمنییەتی سپا پێویستی بە جیاکردنەوەی دوو شت هەیە: توانای دروستکردنی تێچوو بۆ بەرامبەر و توانای گەیشتن بە ئامانجی سیاسی. ئەمانە یەک شت نین. سپا هێشتا هورمز و توانای تێکدانی جووڵەی وزە وەک کارتێکی فشار بەکار دەهێنێت؛ خودی وتەبێژی سپاش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەمریکا نەیتوانیوە کۆنترۆڵی ئێران لە هورمز لاببات. بەڵام داتای کپلەر کە لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە، نیشان دەدات هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هورموز گەڕاوەتەوە نزیکەی ١٠ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە هێشتا نزیکەی نیوەی ئاستی پێش جەنگە. کەواتە، ستراتیژی فشار توانای دروستکردنی تێچووی هەیە، بەڵام هەمان ئامراز دەتوانێت تێچووی گەورە بۆ خودی ئێرانیش دروست بکات. ئەگەر بازدارندگی نەبێتە هۆی گەیشتن بە سازشێکی سیاسی و بەردەوامبوونی ملمڵانێکە ببێتە هۆی سنوورداربوونی هەناردە، فشار لەسەر ئابووری و زیادبوونی تێچووی سەربازی، ئەوا ئامرازی بازدارندگی دەکرێت بەشێک لە دیلەمای ستراتیژیک بێت: هەمان ئامرازێک کە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی چانه‌زەنی بەکاردێت، تێچووی بەردەوامبوونی قەیرانیش زیاد دەکات.

 

5- گەیشتن بە ڕێککەوتن یەک شتە، توانای جێبەجێکردن و گەرەنتیکردنی شتێکی دیکەیە. دانوستاندنەکان دەتوانن لەلایەن دیپلۆماتەکانەوە بەڕێوەبچن، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتنەکە پەیوەندی بە پرسی سەربازی، هورمز، بەرنامەی ئەتۆمی، هێزە ناوچەییەکان یان سیاسەتی ئەمنییەتی هەبێت، جێبەجێکردنی لە کردەوەدا پێویستی بە هاوئاهەنگیی دامەزراوە جیاوازەکانی دەسەڵات هەیە.بۆیە مەسەلە تەنها ئەوە نییە کە وەزارەتی دەرەوە بتوانێت بەڵگەنامەیەک واژۆ بکات. پرسیاری گرنگتر ئەوەیە کە ئایا لەناو سیستەمی دەسەڵاتدا مەکۆیەک هەیە کە بتوانێت ڕێککەوتنەکە بگوازێتەوە لە دانوستاندن بۆ جێبەجێکردن؟ ئەگەر هەڵسەنگاندنی دیپلۆماسی و ئەمنییەتی لە یەکتر دوور بکەونەوە، ئەو ناکۆکییە دەتوانێت جێبەجێکردنی هەر ڕێککەوتنێک ئاڵۆز بکات. بەڵام لە بەڵگەکانی ئێستا ناتوانرێت بە دڵنیایی بگوترێت کە ئەم دووبەرەکییە هەیە؛ ئەوەی دەتوانرێت بگوترێت ئەوەیە کە یەکگرتوویی بڕیار و توانای جێبەجێکردن، بۆ هەر ڕێککەوتنێکی بەردەوام گرنگە.

۱۴۰۵ مهر ۵, یکشنبه

٢٥ی ئەیلوول؛ لە ئۆبژەی سیاسەتەوە بۆ سووژەی مێژوو

 








 (ئەو ڕۆژەی کوردستان ویستی لە "بابەتی بڕیار"ەوە ببێتە "خاوەنی بڕیار")

 شاهۆ حوسێنی

ئایا دەکرێت ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ تەنیا وەک ڕۆژێک لە مێژووی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا بخوێندرێتەوە؟: ئەو ڕۆژەی ڕیفراندۆمێک بەڕێوەچوو و زۆرینەیەکی زۆری بەشداربووان دەنگیان بە "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی دا؟. ئەگەر لە ئاستی دەرئەنجامی دەنگدان تێپەڕین و بپرسین لە هەناوی کرداری دەنگداندا چی ڕوویدا؟، دەکرێت ٢٥ی ئەیلوول واتایەکی فەلسەفیی جیاواز تیا بدۆزرێتەوە. ڕاستییەکەی پرسیاری بنەڕەتی ئەمە نییە: ئایا کوردستان لەو ڕۆژەدا سەربەخۆ بوو؟ چونکە وەڵامی ئەو پرسیارە لە ئاستی یاسایی و دامەزراوەییدا ڕوونە: دەنگدان بەخۆی نەبوو بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێ.

لێرەدا پرسیاری ڕادیکاڵتر ئەمەیە: لەو ساتەدا کێ خۆی بە خاوەنی مافی بڕیاردان لەسەر داهاتووی سیاسیی کوردستان پێناسە کرد؟ لەوێوە ڕیفراندۆم لە "پرسی سەربەخۆیی سیاسی" دەگوازرێتەوە بۆ پرسی سووژەڤانی. واتە پرسیار لەوە کە ئایا کورد دەیەوێ کوردستان ببێتە دەوڵەت یان نا؟ دەگوازرێتەوە بۆ ئەوەی: کێ مافی ئەوەی هەیە بڵێت کوردستان چییە، لە کوێدایە و دەبێت چۆن هەبێت؟

-        کورد وەک ئۆبژەی سیاسەت

بۆ تێگەیشتن لە گرینگیی ئەم پرسیارە، دەبێ جیاوازیی نێوان ئۆبژە و سووژە لەبەرچاو بگرین. ئۆبژە ئەوەیە کە بیری لێ دەکرێتەوە، بڕیاری لەسەر دەدرێت، پێناسە دەکرێت و دەخرێتە ناو سیستەمێکی واتایی و مانایی کە خۆی بە هیچ شیوەیەک و لە هیچ ئاستێکدا خاوەندارێتی لەم سیستەمە ناکات. بەڵام، سووژە بە پێچەوانەوە، تەنیا "هەبوو" نییە؛ بەڵکوو خۆی دەبێتە بکەری ناسکار؛ دەبێتە سەرچاوەی بڕیاردان و ئەندازیاری کردار. ئەگەر ئەم جیاوازییە بگوازینەوە بۆ پرسی کورد، پرسیارێکی گرینگ و بنەڕيتی دروست دەبێت: لە مێژووی سیاسیی سەدەی بیستەمدا، کورد تا چەند خاوەنی بڕیار لەسەر شێوەی بوونی سیاسیی خۆی بووە؟

سنوورەکان کێشراون؛ دەوڵەتەکان دامەزراون؛ سیستەمی حاکمییەت دروست کراوە؛ کوردستان لە ناو چەند دەوڵەتێکدا دابەش بووە و هەر بەشێکی خراوەتە ژێر سیستەمێکی یاسایی و سیاسیی جیاواز و هەر کامەش بڕیارێکی سیاسی- ئایدۆلۆژیکی لەسەر کورد داوە. لەم دۆخەدا کورد دیارە نەبووە؛ بە پێچەوانەوە، بەردەوام بابەتی سیاسەت بووە. بەڵام "بابەتی سیاسەت بوون" بەڵام هیچ کات "سووژەی سیاسی" نەبووە، واتە خۆی لە لایەک سەربەخۆیانە پێناسەکەری پڕۆبلمە سیاسییەکانی نەبووە و لە لایەکی‌تریش خۆی چارەسەری بۆ پرۆبلمەکانی نەدۆزیوەتەوە. واتە دەکرێت بەردەوام لەسەر مرۆڤ قسە بکرێت، بڕیار بدرێت، یاسای بۆ دابنرێت، تەنانەت مافیشی پێ بدرێت، بەڵام هێشتا خۆی سەربەخۆیانە دیاری‌کەری ئەو پرسیارە نەبێت کە: من خۆم دەمهەوێت چۆن هەبم؟ بێ‌گومان ئەمە خاڵی دەستپێکی تراژیدیای سیاسیی سووژەی بێدەوڵەتە.

-       جیاوازیی نێوان "بوون" و "مافی دیاریکردنی چۆنیەتیی بوون"

کورد پێش ٢٥ی ئەیلوول هەبوو، کوردستانیش پێش ٢٥ی ئەیلوول هەبوو. هەروەها زمان، بیرەوەری، خاک، کولتوور، ناسنامە، دامەزراوە و شێوە جیاوازەکانی خۆبەڕێوەبردنیش هەبوون. کەواتە ناشێ بگوترێ لە ٢٥ی ئەیلوولدا کورد "دەرکەوت". ئەمە هەم لە ڕووی مێژوویی و هەم لە ڕووی فەلسەفییەوە نادروستە. ئەوەی جێگەی بیرکردنەوەیە ڕەهەندێکی وردترە: ٢٥ی ئەیلوول دەتوانرێت وەک ساتێک بخوێندرێتەوە کە بەشێکی زۆر لە کۆمەڵگەی کوردستان بە کرداری دەنگدان داوای خاوەندارێتیی مافی دیاریکردنی شێوەی بوونی سیاسیی خۆیان کرد. لێرەدا جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان: "من هەم" و "من خۆم دیاری دەکەم چۆن هەبم" هەیە.

یەکەم، ڕاگەیاندنی بوونە. دووەم، داواکاریی سووژەڤانییە. لە یەکەمدا تۆ داوای ناسین دەکەیت. لە دووەمدا داوا دەکەیت کە خۆت ببیتە سەرچاوەی بڕیار لەسەر چۆنیەتیی بوونەکەت.

-        ڕیفراندۆم وەک کرداری سوبژێکتیڤبوون

لەو ڕوانگەیەوە، واتای فەلسەفیی ڕیفراندۆم تەنیا لە ناو سندووقی دەنگداندا نییە. سندووق تەنیا ئامرازە. واتای قووڵتر لە گۆڕینی شوێنی قسەکەردایە. تا ئەو کاتەی پرسیار ئەوە بێت: "بەغدا چ مافێک بە کورد دەدات؟"، "دەوڵەتانی ناوچەکە چۆن لە کورد دەڕوانن؟"، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چی بۆ کورد بە ڕەوا دەزانێت؟" کورد لە ناو ڕستەکەدا بە گشتی بەرکارە نە بکەر. چونکە کەسێکی تر دەبینێت، کەسێکی تر دەناسێنێت، کەسێکی تر ماف دەدات و کەسێکی تر سنوور دادەنێت.

بەڵام لە کاتی ڕیفراندۆمدا ڕێزمانی پرسیارەکە دەگۆڕدرێت: ئێمە چیمان دەوێت؟ ئەم گۆڕانە بچووک نییە. چونکە سووژەڤانی لە فەلسەفەدا تەنیا بە مانای "هەبوونی تاکێک" نییە؛ بەڵکوو بە مانای توانای ئەوەیە کە خۆت ببیتە سەرچاوەی کردار، مانا، بڕیار و خۆت ئەندازیاری شێوازی بوونت بی. لەو مانایەدا، دەنگدان تەنیا هەڵبژاردنی "بەڵێ" یان "نەخێر" نییە. خۆی ئەوەی کە کۆمەڵگەیەک بپرسێت: "ئێمە دەمانەوێت چی بین؟" دەشێ وەک دەستپێک و حەول بۆ سووبژێکتیڤ بوون پێناسە بکرێت.

-        پارادۆکسی گەورە: سووژە کێیە؟

لێرەدا کێشەیەکی زۆر قووڵ دەست پێدەکات. کاتێک دەڵێین: «گەلی کوردستان بڕیار دەدات»، پرسیارێکی فەلسەفی پێش هەموو شتێک دەبێت بپرسین: ئەم "گەل"ە کێیە؟ یاسا دەڵێت کێ مافی دەنگدانی هەیە؟ بەڵام کێ یاساکە دادەنێت؟ کێ سنووری کوردستان دیاری دەکات؟ ئەگەر سنوور پێشتر لە لایەن سیستەمێکی سیاسییەوە دانرابێت، چۆن گەلێک کە دەیەوێت ئەو سیستەمە بگۆڕێت، دەبێت لەناو هەمان سنوور و یاسادا خۆی بناسێنێت؟

ئەمە پارادۆکسی دەسەڵاتی دامەزرێنەرە. هەموو دەستوورێک دەڵێت: دەسەڵات لە گەلەوە سەرچاوە دەگرێت. بەڵام پێش ئەوەی دەستوور هەبێت، کێ دیاری دەکات "گەل" کێیە؟ یاسا؟ ئەگەر یاسا گەل دروست بکات، ئەوا یاسا پێش گەلە. ئەگەر گەل یاسا دروست بکات، ئەوا گەل پێش یاسایە. ئەم پارادۆکسە لە ناو هەر کردارێکی دامەزراندنی سیاسیی نوێدا هەیە. ڕیفراندۆمی کوردستانیش ئەم پارادۆکسەی خستە ڕوو: ئايا سووژەیەک پێویستی بە مۆڵەتی سیستەمێکی‌تر هەیە بۆ ئەوەی خۆی وەک سووژە ڕابگەیەنێت؟

-        لە سیاسەتەوە بۆ "ئەمری سیاسی"

لێرەدا جیاوازیی نێوان سیاسەت و "ئەمری سیاسی" گرینگ دەبێت. سیاسەت دەتوانێت بریتی بێت لە هەڵبژاردن، پەرلەمان، حکوومەت، بودجە، حزب و بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان؛ بەڵام، "ئەمری سیاسی" لە ئاستێکی قووڵتردا پرسیار دەکات: کێ خاوەنی دەسەڵاتی دیاریکردنی خودی چوارچێوەکەیە؟ تۆ دەتوانیت لە ناو سیستەمێکدا هەڵبژاردن بکەیت، بەڵام نەتوانیت لەسەر خودی سیستەمەکە بڕیار بدەیت. دەتوانیت حکوومەت هەڵبژێریت، بەڵام نەتوانیت بپرسیت من بۆچی دەبێ بەشێک بم لەم یەکە سیاسییە؟ دەتوانیت نوێنەر بنێریتە پەرلەمان، بەڵام سنووری ئەو پەرلەمانە لە لایەن تۆوە دیاری نەکرابێت.

لێرەدایە كە ڕیفراندۆم لە هەڵبژاردنێکی ئاسایی جیا دەبێتەوە. لە هەڵبژاردندا دەپرسیت: کێ دەبێت لە ناو ئەم سیستەمەدا حوکم بکات؟ لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا پرسیار دەتوانێت قووڵتر بێت: خودی ئەو سیستەمەی کە لە ناویدا حوکم دەکرێین، دەبێت چی بێت؟ یەکەم پرسیاری بەڕێوەبردنە. دووەم پرسیاری بوونی سیاسییە.

-        دەوڵەتبوون یەکسان نییە بە سووژەبوون

لێرەدا دەبێ جیاوازییەکی زۆر گرینگ دابنێین: سووژەبوون یەکسان نییە لەگەڵ دەوڵەتبوون. ئەگەر ئەم دووانە وەک یەک ببینین، ئەوا پێویستە بڵێین هەر گەلێک کە دەوڵەتی نییە سووژەی سیاسی نییە؛ ئەم قسەیە نە قسەیەکی مێژووییە و نە فەلسەفی. دەوڵەت دامەزراوەیە. سووژەڤانی پەیوەندییەکە بە خۆ، کردار و توانای بڕیاردان. لەبەر ئەوە دەکرێت کۆمەڵگەیەک دەوڵەتی نەبێت، بەڵام خۆی وەک سووژەی سیاسی ببینێت. هەروەها دەکرێت تاکێک پاسپۆرتی دەوڵەتێکی هەبێت، بەڵام لە زۆر بواردا خۆی تەنها وەک ئۆبژەی بڕیاری دەسەڵات ببینێت. لەو ڕوانگەیەوە، گرینگیی ٢٥ی ئەیلوول لەوەدا نییە کە لە بەیانیی ٢٦ی ئەیلوول دەوڵەتێکی نوێ دروست بوو یان نەبوو. گرینگیی فەلسەفییەکەی دەتوانێت لە شوێنێکی تر بێت: لەوەدا کە گەلێک بە کرداری سیاسی ڕایگەیاند کە پرسی چۆنیەتیی بوونی سیاسییان دەبێت بڕیاری سەربەخۆیانەی خۆیان بێت.

-       ناسین یان خۆناسین؟

ئێستا دەگەینە کێشەیەکی تر: ئەرێ سووژە بۆ سووژەبوون پێویستی بە ناسینی ئەوی‌تر هەیە؟ ئەمە یەکێکە لە قووڵترین پرسیارەکانی فەلسەفەی سیاسی. دەوڵەتێک بەبێ ناسینی نێودەوڵەتی لە کردەوەدا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەستی سنووربەندی دەبێتەوە. بەڵام ئایا نەناسینی دەرەکی دەتوانێت خودی سووژەڤانیی ناوخۆیی هەڵبوەشێنێتەوە؟ لێرەدا دوو جۆر "ناسین" لە یەکتر جیا دەبنەوە: ناسینی دەرەکی؛ واتە ئەوی‌تر تۆ چۆن دەناسێت و پێناسەت دەکات، و خۆناسینی سیاسی؛ واتە تۆ خۆت چۆن دەناسیت و پێناسە دەکەێت و چ مافێک بۆ خۆت دیاری دەکەێت.

کێشە لەوێوە دەست پێدەکات کە ئەم دوو ناسینە لە یەکتر جیا دەبنەوە. سووژە دەڵێت: "من خاوەنی مافی بڕیاردانم." بەڵام سیستەمی دەرەکی دەڵێت: "من ئەو خاوەندارێتییە بە فەرمی ناناسم." ئەم کەلێن و قەڵشە یەکێکە لە بنەڕەتیترین تراژیدیاکانی سووژەی بێدەوڵەت.

-        ئایا ئەنجام نەدان بە مانای شکستی ڕووداوە؟

دوای ٢٥ی ئەیلوول دەکرێت لە ڕووی سیاسی، ستراتیژی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە ڕەخنەی جیاواز لە ڕیفراندۆم بگیرێت و هەڵسەنگاندنی جیاوازی بۆ بکرێت. بەڵام فەلسەفە پرسیارێکی جیاواز دەخاتە ڕوو: ئاخۆ ئەگەر ڕووداوێک بە ئەنجامی دامەزراوەییی خۆ نەگات، واتای ئەوەیە هیچ شتێکی نەگۆڕیوە؟ بێ‌گومان پێویستی بە وڵامی "بەڵێ" نییە. چونکە هەندێک ڕووداو کاریگەرییان تەنیا لەوەدا نییە کە چی دروست دەکەن؛ بەڵکە لەوەشدا هەیە کە چی دەکەنە پرسیار؟ چ پڕۆبلمێك دەخوڵقێنن و مەسەلەکان چۆن پرۆبلماتیزە دەکەن؟. ڕووداو دەتوانێت دەوڵەت دروست نەکات، بەڵام پرسیارگەلێک دروست بکات و پرۆبلم گەلێک بخوڵقێنێت کە دوای ئەو ئیتر نەتوانرێت بە ئاسانی بسڕدرێتەوە. ٢٥ی ئەیلوول، لەم خوێندنەوەیەدا، پرسیارێکی هێنایە ناو گۆڕەپانی سیاسی: کێ خاوەنی مافی کۆتایی بڕیاردانە لەسەر شێوەی بوونی سیاسیی کوردستان؟ دەکرێت وەڵامەکان جیاواز بن؛ بەڵام خودی هاتنەئارای ئەم پرسیارە گرینگە.

-        لە ڕووداوەوە بۆ مێژوو

لێرەدا دەتوانین جیاوازییەکی تر لە نێوان ڕووداو و مێژوو دابنێین. هەر ڕەوت و ڕەهەندێک کە لە ڕابردوودا ڕوویداوە، بەو مانایەی لێرە مەبەستمانە "مێژوو" نییە. ڕووداو کاتێک دەبێتە مێژوو کە بتوانێت شێوەی تێگەیشتنی ئێمە لە خۆمان، لە جیهان و لە ئیمکانەکانمان بگۆڕێت. بەم پێیە، پرسیار لەسەر ٢٥ی ئەیلوول ئەمە نییە کە: "لە ٢٠١٧دا ڕیفراندۆمێک کرا؟"؛ ئەمە فاکتێکی ڕابردووە. بەڵکە پرسیاری مێژوویی ئەمەیە: ئایا ٢٥ی ئەیلوول شێوەی پرسیارکردن لە بوونی سیاسیی کوردی گۆڕی؟ ئەگەر گۆڕیبێتی کە گۆڕیویەتی، ئەوا ٢٥ی ئەیلوول تەنیا لە ڕابردوودا نەماوەتەوە. چونکە مێژوو ئەوە نییە کە "بووە". مێژوو ئەوەیە کە بووە و هێشتا لە شێوەی بیرکردنەوەماندا دەور دەگێڕێت و بەستێنی سەیروورەتمانە.

-        گرینگترین پرسیار: ئاخۆ سووژە دەتوانرێت بکرێتەوە بە ئۆبژە؟

لێرەدا دەگەینە قووڵترین پرسیاری ئەم وتارە. ئەگەر لە ساتێکدا کۆمەڵگەیەک خۆی وەک خاوەنی مافی بڕیاردان لەسەر چۆنیەتیی بوونی سیاسیی خۆی پێناسە بکات، ئایا دەتوانرێت بە تەواوی بگەڕێندرێتەوە بۆ دۆخی پێش ئەو ساتە؟ واتە: ئایا سووژەیەک کە جارێک گوتوویەتی "من بڕیار دەدەم"، دەتوانرێت دیسان بە تەواوی بکرێتەوە بە "ئەوەی بڕیاری لەسەر دەدرێت"؟

ئەمە بێ‌گومان بنەڕەتیترین میراتی فەلسەفیی ٢٥ی ئەیلوول دەبێت. نە ئەوەی کە دەوڵەتێک دروست بوو، نە ئەوەی کە هەموو ناکۆکییەکان چارەسەر بوون، نە تەنانەت ئەوەی کە داهاتووی سیاسیی کوردستان یەکلایی بووەوە؛ بەڵکوو لەبەر ئەوەی کە پرسیاری خاوەندارێتی بەسەر بوونی سیاسی بە شێوەیەکی گشتی خراوەتە بەردەم کۆمەڵگە وەک نەتەوە.

-       کۆتایی پەیڤ

لە مێژووی سیاسیی کورددا زۆرجار حزب، ڕێکخراو، سەرکردە و بزووتنەوە سیاسییەکان بە ناوی «مافی کورد» قسەیان کردووە. لەم دۆخەدا، هەمیشە پرسیارێک دەمێنێتەوە: ئەوەی قسە دەکات کێیە؟ حیزبە، یان گەل؟ نوێنەرە، یان ئەو کۆمەڵگەیەی کە نوێنەرایەتیی دەکرێت؟

تایبەتمەندیی ٢٥ی ئەیلوول لەوەدا بوو کە، لە ڕێگەی ڕیفراندۆمەوە، داواکاریی سیاسی لە زمانی نوێنەرەوە گوازرایەوە بۆ دەنگی دەنگدەر. لەو کاتەدا حزب دەتوانێت بانگەشە بکات، ڕێکخستن بکات و هەوڵی کاریگەرانە بدات؛ بەڵام ئەوەی دەنگەکە دەخاتە ناو سندووق، گەل و نەتەوەی دەنگدەرە. لەبەر ئەوە، لە خوێندنەوەیەکی فەلسەفیدا، ڕیفراندۆم دەتوانێت وەک هەوڵێک بۆ دەرچوونی "گەل" لە پشت نوێنەرایەتی بخوێندرێتەوە.

ئەمە خاڵێکی بنەڕەتییە: جیاوازی لە نێوان ئەوەی حزبێک بڵێت "گەلی کورد ئەمەی دەوێت" و ئەوەی پرسیارەکە ڕاستەوخۆ بخرێتە بەردەم دەنگدەران هەیە. لە یەکەمدا، گەل لە ڕێگەی نوێنەرەوە دەدوێت؛ لە دووەمدا، لانیکەم لە ئایدیای ڕیفراندۆمدا، دەنگدەر دێتە بەرەی پێشەوەی بڕیار و خۆی دەبێتە خاوەنی "بەڵێ" یان "نەخێر". لەو ڕوانگەیەوە، گەوهەری ٢٥ی ئەیلوول تەنیا لە پرسی سەربەخۆییدا نییە؛ لە گۆڕانی شوێنی خاوەنی بڕیاردایە. پرسیار تەنیا ئەوە نەبوو کە کوردستان چی دەبێت؛ پرسیاری بنەڕەتیتر ئەوە بوو: کێ مافی ئەوەی هەیە بڕیار بدات کوردستان چی دەوێت؟

ئەگەر حزب بڕیار بدات، هێشتا دەتوانرێت بپرسین: بە کام مافەوە بە ناوی نەتەوە قسە دەکات؟ ئەگەر دەوڵەتێکی دەرەکی بڕیار بدات، کورد دەبێتە ئۆبژەی بڕیاری ئەوی‌تر. بەڵام ڕیفراندۆم، لانیکەم لە لۆژیک و فۆڕمی خۆیدا، هەوڵێک بوو بۆ ئەوەی سەرچاوەی ڕەوایی بڕیار بگەڕێتەوە بۆ خودی گەل وەک بڕیاردەر.

لێرەدایە ٢٥ی ئەیلوول دەتوانێت لە ڕووداوێکی سیاسییەوە بگوازرێتەوە بۆ پرسیارێکی فەلسەفی دەربارەی سووژەڤانی: نەتەوە کەی لە بابەتی پەیڤی ئەوانی تر دەردەچێت و دەبێتە پەیڤدەری سەربەخۆ لەمەڕ خۆی؟ لەو ساتەدا، "کورد" تەنیا ناوی ئەو کۆمەڵگەیە نەبوو کە حزبەکان بە ناویانەوە قسە بکەن؛ دەنگدەرانی کوردستان خۆیان چوونە ناو کردارێک کە دەیویست بڵێت: لەسەر چۆنیەتیی بوونی سیاسیی ئێمە، دەنگی ئێمە دەبێت بەشێک لە سەرچاوەی بڕیار بێت.

لەبەر ئەوە، ڕەنگە گەوهەری فەلسەفیی ٢٥ی ئەیلوول نە لە "بەڵێ"دا بێت، یان نە تەنیا لە "سەربەخۆیی"دا؛ بەڵکوو لەو "ئێمە"یەدایە کە هەوڵی دا خۆی لە بابەتی بڕیارەوە بکاتە خاوەنی بڕیار. ئەو ڕووداو ئیتر لێرەوە دەست دەکات بە مێژوویی‌بوون: کاتێک نەتەوە تەنیا ئەوە نییە کە لەسەری قسە دەکرێت؛ بەڵکوو خۆی دەچێتە ناو مەیدانی قسەکردن و بڕیاردان. لێرەوەش‌ڕایە کە سەرکردەیەک دەبێتە نەتەوەیی و دەبێتە رووح و ڕایەڵی نەتەوەیەک.

 

سەرچاوە: ڕۆژنامەی خەبات

۱۴۰۵ شهریور ۱۲, پنجشنبه

استعمار امر اندیشیدنی؛ روشنفکر کورد و اسارت در اپیستمه سلطه

 









شاهو حسینی

سلطه همیشه از جایی آغاز نمی‌شود که قدرت دهان را می‌بندد؛ گاه پیش‌تر، در نقطه‌ای آغاز شده است که سلطە تعیین می‌کند با چه مفاهیمی می‌توان  سخن گفت، چه چیزهایی می‌توانند موضوع اندیشه قرار بگیرند و حتی چه چیزی اساسا "مسئله" تلقی شود. قدرت در پیچیده‌ترین صورت خود دیگر فقط فرمان نمی‌دهد و سرکوب نمی‌کند؛ جهان  را پیشاپیش مفهوم‌پردازی، نام‌گذاری‌و طبقه‌بندی می‌کند، بەعبارتی دستگاهی از امر  بدیهی می‌سازد که درون آن، سوژه پیش از سخن گفتن قواعد سخن گفتن درباره خویشتن را پذیرفته است. این وضعیت را در این نوشتار "استعمار امر اندیشیدنی" می‌نامم: در واقع تصرف نه فقط سرزمین‌و سیاست، بلکه قلمرو امکان اندیشیدن‌است. پرسش رادیکال در اینجا این نیست که چه کسی حکومت  می‌کند؛ بلکه این است که چه کسی مفاهیمی را ساخته است، تا ما به‌وسیله آنها بەخودمان بیاندیشیم؟ این پرسش، مسئله روشنفکر کورد در روژهلات کردستان را از سطح موضع‌گیری‌وتحلیل‌سیاسی به سطح معرفت‌شناختی منتقل می‌کند. روشنفکر ممکن است مخالف حکومت باشد، از حقوق  کوردها سخن بگوید و حتی هزینه سیاسی پرداخته باشد؛ اما هیچ‌یک از اینها تضمین نمی‌کند ،که او از دستگاه معرفتی قدرت خارج شده باشد، بەعبارتی بهتر ممکن است کە او از دستگاه عینی حکومت فاصلەداشتە باشد، اما درون دستگاه‌مفهومی، سیستم‌آگاهی و نظم‌معرفت‌شناختی بە فهم و ادراک بپردازد کە توسط حکومت پرداختەشدە. بنابراین فاصله گرفتن از قدرت سیاسی الزاما به معنای فاصله گرفتن از اپیستمه قدرت نیست. از همین‌جاست که مفهوم روشنفکر درون‌ماندگار سلطه معنا پیدا می‌کند: کسی که از کردستان سخن می‌گوید، اما با مقولاتی می‌اندیشد که بیرون از تجربه تاریخی کوردستان ساخته شده‌اند. او ممکن است با مرکز اختلاف سیاسی داشته  باشد، اما مرکز هنوز در زبان، پرسش‌ها و بداهت‌هایش حضور داشته باشد. مسئله این مقاله  نه وابستگی سازمانی، بلکه وابستگی اپیستمیک است: استقلال در موضع و اسارت در مفهوم.

-       از سلطه بر سرزمین تا سلطه بر امکان اندیشیدن

 قدرت در شکل کلاسیک خود قابل مشاهده است: دولت، ارتش، زندان، قانون، مرز، ممنوعیت، سانسور و سرکوب. اما شکل پیچیده‌تر آن درست زمانی  آغاز می‌شود که دیگر به صورت قدرت ظاهر نمی‌شود. قدرت از نهاد به مفهوم، از فرمان به  بداهت و از اجبار بیرونی به ساختمان درونی اندیشه منتقل می‌شود. در این مرحله، پرسش  اصلی دیگر این نیست که "چه چیزی ممنوع شده است؟" بلکه این است که "چه چیزی اصلا قابل  تصور شده است؟" استعمار امر اندیشیدنی تصرف ذهن به معنای ساده آن نیست. مسئله این نیست که مجموعه‌ای از باورهای دروغین در ذهن سوژه گذاشته شده باشد و بتوان با چند گزاره صحیح آنها را اصلاح کرد. مسئله بنیادی‌تر است: قدرت در دستگاه تولید پرسش، مفهوم، معنا و حقیقت رسوب کرده است. بعضی پرسش‌ها عقلانی، برخی افراطی،  بعضی هویت‌ها طبیعی، برخی ساختگی، بعضی مطالبات مشروع و برخی دیگر امنیتی یا خطرناک  تعریف می‌شوند. در نتیجه، پیش از آنکه سوژه وارد میدان استدلال شود، معماری میدان استدلال از قبل ساخته شده است. در این وضعیت، استعمارشده حتی هنگامی که علیه  سلطه سخن می‌گوید ممکن است هنوز با دستور زبان سلطه بیندیشد. او پاسخ‌های مخالف می‌دهد،  اما پرسش‌هایش همان پرسش‌های قدرت است. او دیگر نیم‌تواندنتیجه را تغییر می‌دهد، زیرا مفروضات و مقدمات را دست‌نخورده  نگه می‌دارد. درست در همین نقطه، نقد سیاسی نمی‌تواند به نقد معرفتی تبدیل شود[1].

-       روشنفکر منتقد یا سوژه معرفتی مرکز؟

 در معنای رایج، روشنفکر مستقل کسی است که در برابر قدرت می‌ایستد. اما اگر قدرت را تنها به دولت و دستگاه سرکوب تقلیل ندهیم، این  تعریف کافی نیست. روشنفکر می‌تواند مخالف حکومت باشد، به زندان برود، علیه سرکوب سخن  بگوید و در عین حال در سطحی عمیق‌تر همچنان درون نظام معرفتی‌ای بیندیشد که قدرت تاریخی  تولید کرده است. از همین رو باید میان استقلال سیاسی و استقلال  اپیستمیک تمایز گذاشت. استقلال سیاسی به موضع روشنفکر در برابر حکومت مربوط است؛ استقلال  اپیستمیک به مکان اندیشیدن او. اولی می‌پرسد: "در برابر چه کسی ایستاده‌ای؟" دومی می‌پرسد: از کجا می‌اندیشی؟ این دو الزاما بر یکدیگر منطبق نیستند. ممکن است روشنفکری شدیدترین انتقادات را متوجه جمهوری اسلامی کند، اما هنگامی که به کردستان می‌رسد، ناگهان مجموعه‌ای از مفاهیم تاریخی‌مرکز(ایرانستی یا اسلامیستی) یا مراکز غیرکوردستانی(ارتودوکسی‌و دینی) را همچون بدیهیات بی‌طرف به کار گیرد. "ملت" از قبل تعریف شده است؛ "تمامیت ارضی" از قبل مقدس شده است؛ مرکز و حاشیه جای خود را یافته‌اند؛ زبان رسمی و زبان غێررسمی در  یک سلسله‌مراتب نشسته‌اند؛ و کورد نیز پیشاپیش در قالب "اقلیت"، "قوم"، "منطقه"، یا  "مسئله" جای داده شده است. اینجا پرسش تعیین‌کننده دیگر این نیست که روشنفکر  چه پاسخی می‌دهد. باید یک مرحله عقب‌تر رفت و پرسید: چه کسی پرسش را ساخته است؟ چه کسی تعیین کرده که کورد باید درباره "جایگاه خود در ایران" توضیح بدهد، اما خود ایران کمتر موظف است درباره چگونگی ساخته‌شدن این نسبت تاریخی توضیح دهد؟ چرا یکی در مقام امر بدیهی قرار می‌گیرد و دیگری در مقام امر نیازمند توضیح؟ همین عدم تقارن یکی از  نخستین نشانه‌های استعمار امر اندیشیدنی است[2].

-       "ایران" به مثابه امر پرسش‌ناپذیر

 یکی از سازوکارهای بنیادین هر اپیستمه مسلط،  تولید امر پرسش‌ناپذیر است. در بخشی از صورت‌بندی‌های روشنفکری ایرانی، "ایران" نه همچون یک پدیده تاریخی که باید درباره چگونگی شکل‌گیری دولت، ساخت مرکز، روابط قدرت درونی، زبان رسمی و نسبت حاشیه‌ها با آن تحقیق کرد، بلکه همچون نقطه آغاز تفکر ظاهر می‌شود. ایران در اینجا موضوع پرسش نیست؛ شرط پرسش است. در مقابل، کورد باید دائما توضیح داده شود: کورد کیست؟ چه می‌خواهد؟ چرا ناراضی است؟ حدود مطالباتش چیست؟ آیا تجزیه‌طلب است؟ آیا  با منافع ملی ناسازگار است؟ ساختار خود این پرسش‌ها گویای رابطه قدرت است. یک طرف در جایگاه داور قرار دارد و طرف دیگر در موقعیت متهمی که باید بی‌خطری، عقلانیت و مشروعیت  خویش را ثابت کند. نقد اپیستمیک با معکوس کردن جهت پرسش آغاز می‌شود:  منافع ملی چگونه ساخته شده است؟ چه کسی "ملی" را تعریف کرده است؟ چرا یک حافظه تاریخی در مقام تاریخ عمومی ظاهر می‌شود و حافظه‌ای دیگر به "تاریخ محلی" تقلیل می‌یابد؟ چرا  یک زبان بدون صفت، "زبان" است و زبان دیگری نیازمند صفت "قومی" یا "محلی"؟ چرا میل  سیاسی مرکز سیاست نامیده می‌شود، اما میل سیاسی حاشیه باید نخست از دادگاه امنیت عبور کند؟ این پرسش‌ها لزوما پاسخ سیاسی واحدی تولید  نمی‌کنند. اهمیت آنها در شکستن انحصار مرکز بر حق صورت‌بندی پرسش است[3].

-       سه جریان و تکثیر یک وضعیت استعمار

 امر اندیشیدنی را نباید صرفا محصول مستقیم دولت دانست. هنگامی که یک نظم معرفتی تثبیت شد، می‌تواند از طریق نیروهایی تکثیر شود که حتی خود را بیرون از دستگاه رسمی قدرت تعریف می‌کنند. در روژهلات کردستان می‌توان در کنار جریانات چپ ارتودوکسی، و باقی جریانات دیگر دینی،  بەلحاظ انسجام تئوریکی و هژمونی ایدئولوژیک سه جریان متفاوت را در این فرایند برجسته کرد: اصلاح‌طلبی حکومتی، اسلام‌گرایی متأثر از اخوان‌المسلمین و جریان فکری متأثر از پ.ک.ک. این سه جریان متحد یکدیگر نیستند، از یک تبار فکری نمی‌آیند و تعریف یکسانی از سیاست، جامعه و آزادی ندارند. اولی از درون منطق اصلاح‌ساختار سیاسی ایران سخن می‌گوید؛ دومی امر سیاسی را در افق فراملی امت اسلامی بازصورت‌بندی می‌کند؛ و سومی، به‌ویژه در تحول نظری متأخر خود، دولت‌ـ‌ملت و ناسیونالیسم را درون  نقد گسترده‌تری از دولت‌گرایی و مدرنیته قرار می‌دهد. با این همه، از منظر بحث حاضر نقطه تلاقی مهمی میان آنها وجود دارد: هر سه، با سه زبان متفاوت، ناسیونالیسم کوردی را به‌عنوان افقی مستقل برای صورت‌بندی سوژگی سیاسی کورد مورد تردید، تحدید یا نفی قرار می‌دهند. یکی آن را در "ایران" محدود می‌کند، دیگری در "امت" مستحیل می‌سازد و سومی از افق "ملت  دموکراتیک" و عبور از دولت‌ـ‌ملت به نقد آن می‌رسد. این شباهت به معنای یکی دانستن آنها نیست. درست برعکس، اهمیت تحلیلی مسئله در آن است که سه دستگاه ناهمگون، از سه مسیر متفاوت، می‌توانند، در یک نتیجه مشترک به هم برسند: چالش‌مند کردن حق کورد برای تولید یک افق مستقل اپیستمیک بر پایه تجربه تاریخی خود[4].

الف: اصلاح‌طلبی حکومتی؛

مدیریت هویت، درون یک کل ازپیش‌موجود اصلاح‌طلبی حکومتی شاید از حیث اپیستمیک یکی  از مهم‌ترین نمونه‌ها باشد؛ زیرا ظاهرا با زبان حقوق، جامعه مدنی، شهروندی، دموکراسی  و تکثر وارد میدان می‌شود. در این گفتمان، کورد می‌تواند حقوق فرهنگی داشته باشد، زبانش  مورد احترام قرار گیرد، تبعیض علیه او نقد شود و حتی درباره توسعه‌نیافتگی مناطق کوردستان  سخن گفته شود؛ اما یک چیز اغلب پیشاپیش از حوزه پرسش خارج می‌شود: خود چارچوب ایران  به‌مثابه واحد نهایی امر سیاسی. بدین‌ترتیب، مسئله دیگر انکار کورد نیست؛ مسئله  تعیین پیشینی حدودی است که کورد درون آنها حق دارد خودش باشد. او می‌تواند متفاوت باشد،  مشروط بر آنکه تفاوتش به پرسش از بنیان‌های اپیستمیک کل منجر نشود. می‌تواند زبان داشته باشد، اما زبانش نباید به سرچشمه‌ای برای بازاندیشی نسبت قدرت تبدیل شود. می‌تواند هویت داشته باشد، اما این هویت باید زیر سقف هویتی بزرگ‌تری معنا پیدا کند که پیش از ورود او به گفت‌وگو اعتبارش مفروض گرفته شده است. اینجا استعمار امر اندیشیدنی نه با نفی هویت،  بلکه با مدیریت هویت عمل می‌کند. کورد حذف نمی‌شود؛ مکان‌یابی می‌شود. به او گفته نمی‌شود وجود نداری؛ گفته می‌شود: وجود داری، اما جای تو از قبل معلوم است» در چنین دستگاهی، بخشی از روشنفکری کورد نیز به تدریج نقش مترجم را بر عهده می‌گیرد. تجربه تاریخی کردستان به زبان "حقوق اقوام"، "توسعه مناطق مرزی"، "حقوق شهروندی" و "تنوع فرهنگی" ترجمه می‌شود. این مفاهیم فی‌نفسه بی‌اعتبار نیستند؛ پرسش این است که در فرایند ترجمه چه چیزی حذف می‌شود. ممکن است یک  مسئله تاریخی قدرت به مسئله تبعیض فروکاسته شود؛ یک مسئله معرفتی به مسئله فرهنگی؛ و  یک سوژه جمعی به مجموعه‌ای از شهروندان دارای حقوق فردی. کردستان در این صورت از یک  مسئله سیاسی به یک پرونده اصلاحی تبدیل می‌شود[5].

ب‌.   اخوان‌گرایی؛

 انحلال ملت در امت مسیر دوم از جایی متفاوت آغاز می‌شود. در اسلام‌گرایی متأثر از اخوان‌المسلمین، مسئله دیگر تقدم ایران نیست؛ تقدم امت است. اگر اصلاح‌طلبی‌می‌گوید: کورد پیش از هر چیز شهروند یک کل سیاسی به نام ایران است، اسلام‌گرایی اخوانی می‌تواند بگوید مسلمان پیش از آنکه کورد، فارس، عرب یا ترک باشد، عضوی از امت اسلامی است. در نگاه نخست، این گزاره حتی می‌تواند ضدمرکزگرایانه به نظر برسد، زیرا مرزهای دولت‌ـ‌ملت ایران را نیز مطلق نمی‌کند. اما در سطحی دیگر  همان سازوکار انحلال دوباره ظاهر می‌شود: سوژگی خاص کورد باید در یک کلیت فراگیرتر  حل شود. این بار نه ملت ایران، بلکه امت اسلامی جایگاه امر کلی را اشغال می‌کند.از این منظر، ناسیونالیسم کوردی می‌تواند به  صورت عصبیت، تفرقه یا اولویت دادن امر قومی بر اخوت اسلامی صورت‌بندی شود. تضاد تاریخی کورد و دولت مرکزی نیز ممکن است از یک رابطه نامتقارن قدرت به اختلافی میان مسلمانان تبدیل شود که باید از طریق بازگشت به برادری دینی بر آن غلبه کنند. نتیجه می‌تواند  نوعی غیرسیاسی‌کردن امر سیاسی باشد. در این دستگاه، کورد می‌تواند کورد باقی بماند،  اما کوردبودن نباید به سرچشمه‌ای مستقل برای تولید اراده سیاسی تبدیل شود. هویت پذیرفته می‌شود؛ سوژگی سیاسی هویت مسئله‌مند می‌شود. این تمایز بسیار مهم است، زیرا یک نظم  الزاما نیاز ندارد هویت دیگری را نابود کند؛ کافی است آن را از امکان تبدیل‌شدن به  اراده سیاسی جدا سازد. بنابراین اخوانی کورد ممکن است در سطح نظری از "امت اسلامی" فراتر از مرزهای دولت‌ـ‌ملت سخن بگوید، اما در روژهلات، این جهان‌شمولی درون میدانی عمل می‌کند که جمهوری اسلامی از پیش آن را با مفاهیمی چون "امت اسلامی"، "وحدت اسلامی" و تقدم تعلق اسلامی بر تمایزات ملی صورت‌بندی کرده است. بنابراین، حتی اگر تعریف اخوانی از امت با تعریف رسمی جمهوری اسلامی یکسان نباشد، کارکرد سیاسی آن دو می‌تواند در نقطه‌ای مشخص هم‌پوشان شود: خنثی‌کردن امکان تبدیل کوردبودن از هویت فرهنگی به سوژگی مستقل سیاسی[6].

 

پ. جریان متأثر از پ.ک.ک؛

پارادوکس عبور از ملت در جریان سوم پیچیده‌تر است، زیرا برخلاف دو جریان نخست، خود از درون تاریخ مبارزه کوردی برخاسته است. پ.ک.ک در مراحل اولیه تاریخی خود عناصر روشن رهایی ملی و دولت‌محوری داشت، اما در تحول نظری بعدی، به‌ویژه در اندیشه عبدالله اوجالان، نقد دولت‌ـ‌ملت، ناسیونالیسم و دولت‌گرایی برجسته شد و مفاهیمی چون کنفدرالیسم دموکراتیک، خودگردانی و ملت دموکراتیک اهمیت یافتند. از همین رو، یکسان‌سازی ساده این جریان با اصلاح‌طلبی ایرانی یا اسلام‌گرایی خطاست. اما پرسش این مقاله چیز دیگری است: این چرخش نظری هنگامی که وارد روژهلات می‌شود، چه تأثیری بر امکان صورت‌بندی ناسیونالیسم کوردی به‌عنوان یک پروژه مستقل سیاسی می‌گذارد؟ اینجا با پارادوکسی مهم روبه‌رو می‌شویم. جنبشی که خود محصول یکی از شدیدترین اشکال انکار هویت کوردی بوده، در مرحله‌ای از تحول نظری خویش به نقد ناسیونالیسم و دولت‌ـ‌ملت می‌رسد. ملت دیگر الزاما افق نهایی رهایی نیست و دولت مستقل ضرورتا مقصد مبارزه تلقی نمی‌شود. به جای آن، شبکه‌ای از خودگردانی‌ها و اجتماعات دموکراتیک تصور می‌شود. این پروژه می‌تواند از منظر نقد تمرکز قدرت، دولت‌گرایی،مردسالاری و یکسان‌سازی ملی ظرفیت‌های نظری مهمی داشته باشد. اما پرسش انتقادی این است: هنگامی که نقد ناسیونالیسم به‌طور نامتقارن بر جامعه‌ای فاقد دولت اعمال شود، چه اتفاقی می‌افتد؟ آیا نقد ناسیونالیسم یک ملت صاحب دولت و نقد ناسیونالیسم یک ملت فاقد دولت، در مناسبات واقعی قدرت معنای یکسانی دارد؟ اگر دولت‌های مسلط همچنان با ارتش، آموزش رسمی، زبان ملی، بوروکراسی و دستگاه بازتولید هویت ملی عمل می‌کنند، دعوت یک‌جانبه کورد به عبور از ناسیونالیسم» می‌تواند وضعیتی نامتقارن ایجاد کند. این پرسش به معنای رد کنفدرالیسم دموکراتیک نیست؛ بلکه مطالبه بررسی انتقادی شرایط مادی و تاریخی آن است[7].

 

-       ایران، امت، ملت دموکراتیک؛

سه امر کلی، ‌اکنون می‌توان ساختار مشترک سه گفتمان را روشن‌تر دید. اصلاح‌طلبی می‌گوید: کورد هستی، اما درون ایران. اسلام‌گرایی اخوانی می‌گوید:  کورد هستی، اما درون امت. و گفتمان متأثر از پ.ک.ک می‌تواند بگوید: کورد هستی، اما از ملت‌ـ‌دولت عبور کن و خود را در افق ملت دموکراتیک بازتعریف کن. سه گزاره متفاوت‌اند، اما در هر سه یک پرسش قابل طرح است: چرا سوژگی سیاسی کورد باید همواره برای مشروعیت یافتن از درون یک امر کلی دیگر عبور کند؟ چرا کورد نمی‌تواند پیش از هر چیز خودش تولیدکننده صورت‌بندی سیاسی خویش باشد و سپس درباره شکل رابطه‌اش با ایران، امت، منطقه یا هر صورت فراملی دیگری تصمیم بگیرد؟مسئله دقیقا همین تقدم است. استعمار امر اندیشیدنی هنگامی رخ می‌دهد که نتیجه پیش از پرسش تعیین شده باشد. اگر سوژه پیش از آنکه امکان تعریف خود را پیدا کند ناچار باشد خود را درون یک کل ازپیش‌موجود جا دهد، استقلال مفهومی او از همان آغاز محدود شده است. این بدان معنا نیست که هر امر کلی لزوما سلطه‌گر  است. مسئله آن لحظه‌ای است که امر کلی خود را از پرسش معاف می‌کند و از دیگری می‌خواهد  برای ورود به عرصه مشروعیت، نخست خود را به زبان آن ترجمه کند.

-       سه تیپ شبه‌روشنفکر کورد

 از دل این سه جریان می‌توان سه تیپ ایدئال از  شبه‌روشنفکر کورد را تشخیص داد.  

نخست، روشنفکر ادغام‌گرا؛ کسی که مسئله کورد را به مسئله دموکراتیزاسیون ایران تقلیل می‌دهد و گویی فرض می‌کند با دموکراتیک‌شدن مرکز، مسئله نسبت قدرت میان مرکز و کردستان خودبه‌خود حل خواهد شد.

دوم، روشنفکر امت‌گرا؛ کسی که تضادهای ملی را  اموری ثانوی در برابر وحدت دینی می‌بیند و در نتیجه مسئله قدرت ملی را در اخلاق برادری اسلامی مستحیل می‌کند. او می‌تواند با تبعیض مخالف باشد، اما نسبت خاص ملت، سرزمین و قدرت را به سطحی فرعی منتقل می‌کند.

سوم، روشنفکر پساناسیونالیست؛ کسی که پیش از تحقق شرایط برابر برای عبور همگانی از ملت، از کورد می‌خواهد از ناسیونالیسم خود عبور کند. او ممکن است با نیت رهایی‌بخش سخن بگوید، اما اگر عدم تقارن تاریخی میان ملت صاحب دولت و ملت فاقد دولت را نادیده بگیرد، نقد انتزاعی او می‌تواند در عمل به نفع همان عدم تقارن تمام شود.

این سه تیپ با یکدیگر اختلاف دارند، اما می‌توانند در یک نقطه نتیجه‌ای مشابه تولید کنند: تعلیق حق کورد برای صورت‌بندی خویشتن به‌مثابه یک سوژه مستقل سیاسی. یکی این حق را تا دموکراتیزاسیون ایران به تعویق می‌اندازد، دیگری‌تا تحقق امت و سومی تا استقرار افقی پساناسیونالیستی. کورد در هر سه وضعیت با نوعی هنوز نه مواجه می‌شود.

-        مسئله دفاع مقدس از ناسیونالیسم نیست؛

مسئله نقد تولید افق در این سه جریان نباید به تقدیس ناسیونالیسم کوردی منجر شود. ناسیونالیسم کوردی نیز باید قابل نقد باشد. می‌تواند اقتدارگرا شود، دیگری را حذف کند، مردسالار، یکسان‌ساز یا دولت‌پرست شود و حتی از درون خود سلسله‌مراتب تازه‌ای بسازد. هیچ ایدئولوژی‌ای نباید از نقد مصون باشد.اما تفاوت بنیادی میان نقد ناسیونالیسم کوردی  از درون سوژگی آزاد کورد و نفی پیشینی آن از طریق دستگاه مفهومی دیگری وجود دارد. جامعه باید بتواند حتی از ناسیونالیسم خود عبور کند؛ اما عبور هنگامی معنا دارد که امکان ماندن، بازسازی و انتخاب نیز وجود داشته باشد.اگر دیگری از پیش تعیین کرده باشد که کدام افق برای تو مشروع نیست، دیگر با "عبور" مواجه نیستیم؛ با تعیین مرزهای امر اندیشیدنی مواجهیم. از همین رو مسئله اصلی این مقاله دفاع جزمی از یک ایدئولوژی نیست؛ مسئله حق تولید افق است: حق یک جامعه برای اینکه خود تعیین کند با چه مفاهیمی گذشته‌اش را بفهمد، اکنونش را توضیح دهد و آینده‌اش را تصور کند .رهایی اپیستمیک نه جایگزینی یک حقیقت مقدس با حقیقت مقدس دیگری، بلکه بازپس‌گیری حق پرسش کردن است؛ حتی پرسش از مفاهیمی که برای خود ما عزیز و هویت‌بخش‌اند.

-       روشنفکر رهایی‌بخش؛

 تولیدکننده امکان پرسش‌از این منظر می‌توان تعریف دیگری از روشنفکر پیشنهاد کرد. روشنفکر صرفا کسی نیست که پاسخ‌های متفاوتی می‌دهد؛ روشنفکر کسی است که امکان پرسش‌های متفاوت را تولید می‌کند. وظیفه او تنها نقد پاسخ‌های قدرت نیست؛ باید پرسش‌هایی را که قدرت ساخته است نیز مورد بازجویی قرار دهد. اگر قدرت می‌پرسد "چگونه مسئله کورد را حل کنیم؟"، روشنفکر می‌تواند بپرسد: چه کسی کورد را مسئله کرده است؟ اگر پرسیده می‌شود "حد مطالبات  قومی کجاست؟"، روشنفکر می‌تواند بپرسد: چه تاریخی به یک سوژه حق تعیین حدود دیگری را  داده است؟ اگر از او خواسته می‌شود وفاداری خود را به یک تعریف از ملت اثبات کند، می‌تواند  خود تعریف ملت را موضوع تحقیق قرار دهد.روشنفکر رهایی‌بخش نه الزاما ناسیونالیست است، نه ضدناسیونالیست؛ نه صرفا مذهبی است، نه سکولار؛ نه با یک برچسب چپ یا لیبرال تعریف می‌شود. مسئله پیش از همه این تقسیم‌بندی‌هاست. او کسی است که اجازه نمی‌دهد هیچ مفهوم کلانی ــ ایران، امت، ملت، طبقه، دولت، دموکراسی، کنفدرالیسم یا حتی خود کردستان ــ از پرسش مصون بماند .اما همزمان نسبت قدرت میان مفاهیم را نیز فراموش نمی‌کند. اومی‌فهمد که نقد هویت صاحب دولت و نقد هویت فاقد دولت لزوما از یک موقعیت تاریخی صورت نمی‌گیرد. دعوت دو سوژه نامتقارن به عبور همزمان از ابزارهای هویتی‌شانممکن است در سطح انتزاعی برابر و در سطح مادی عمیقا نابرابر باشد[8].

 

-       حق تولید مفهوم و خروج از زندان بی‌دیوار

 شاید یکی از بنیادی‌ترین حقوق یک جامعه، حقی باشد که کمتر در اعلامیه‌ها دیده می‌شود: حق تولید مفهوم درباره خویشتن. حق اینکه تجربه  خود را نام‌گذاری کند؛ حافظه خود را صورت‌بندی کند؛ پرسش‌های خودش را بسازد؛ و برای  توضیح وجود خود دائما در برابر دادگاهی مفهومی حاضر نشود که دیگری ساخته است. این حق به معنای مصونیت از نقد نیست. برعکس،  تولید مفهوم تنها زمانی زنده می‌ماند که دائما در معرض نقد باشد. هدف جایگزین کردن یک حقیقت مقدس کوردی با حقیقت مقدس مرکزی نیست. اگر چنین شود، فقط زندان عوض شده است.  رهایی واقعی زمانی آغاز می‌شود که هیچ دستگاه مفهومی از حق پرسش شدن مصون نباشد؛ نه  دستگاه مرکز و نه دستگاه حاشیه. زندان سیاسی دیوار دارد، اما زندان اپیستمیک  نه. در زندان سیاسی، زندانی معمولا می‌داند زندانی است. دیوار را می‌بیند و آزادی را در آن سوی آن تصور می‌کند. اما زندان مفهومی دقیقا به این دلیل قدرتمند است که دیوارهایش به شکل دیوار ظاهر نمی‌شوند. نامشان "بدیهی"، "واقعیت"، "عقلانیت"، "منافع  ملی"، "ضرورت تاریخی" یا "چیزی که همه می‌دانند" است. نخستین وظیفه روشنفکر شاید همین باشد: مرئی کردن دیوارهای نامرئی. نشان دادن اینکه آنچه طبیعی تصور می‌شد تاریخی است؛ آنچه بی‌طرف  جلوه می‌کرد ممکن است حامل نسبت قدرت باشد؛ و آنچه ناممکن تلقی می‌شد شاید فقط بیرون  از مرزهای دستگاه مفهومی مسلط قرار گرفته باشد[9].

 

کلام پایانی؛

 استعمار امر اندیشیدنی زمانی رخ می‌دهد که قدرت  از حکومت بر بدن‌ها و سرزمین‌ها فراتر می‌رود و وارد قلمرو تولید معنا می‌شود. در این سطح، دیگر لازم نیست سوژه ساکت شود؛ حتی می‌تواند فراوان سخن بگوید، به شرط آنکه معماری سخن گفتن طراحی شدە توسط حکومت دست‌نخورده باقی بماند. از همین رو باید میان آزادی بیان و آزادی اندیشیدن  تمایز گذاشت. سه جریان مورد بحث ــ اصلاح‌طلبی حکومتی، اسلام‌گرایی متأثر از اخوان‌المسلمین و جریان فکری متأثر از پ.ک.ک ــ یکسان نیستند و از یک منطق سیاسی پیروی نمی‌کنند. نقطه بحث، همگرایی محدود اما مهم آنها در تضعیف یا مسئله‌مند کردن ناسیونالیسم کوردی به مثابه افق مستقل سوژگی سیاسی است: یکی به نام ایران، یکی به نام امت و دیگری به نام عبور از دولت‌ـ‌ملت. نقد این وضعیت برای مقدس کردن ناسیونالیسم نیست، بلکه برای دفاع از حق کورد در تولید آزادانه افق‌های سیاسی و مفهومی خویش است. رهایی اپیستمیک نه بازگشت به یک ذات خالص و  نه بریدن از جهان است؛ شکستن انحصار بر تولید امر اندیشیدنی است. روشنفکر در چنین افقی باید از هر مفهوم بپرسد: از کجا آمده‌ای؟ چه تاریخی در تو پنهان است؟ چه رابطه قدرتی تو را بدیهی کرده است؟ چه چیزی را مرئی و چه چیزی را نامرئی می‌کنی؟شاید رادیکال‌ترین مقاومت آن لحظه نباشد که  به قدرت بگوییم "پاسخ تو غلط است"، بلکه آن لحظه باشد که بپرسیم: "چرا باید پرسش تو، پرسش من باشد؟" درست در همین لحظه، کسی که موضوع تعریف دیگری بوده است حق تعریف، پرسش و مفهوم‌سازی را بازپس می‌گیرد. آخرین قلمرویی که سلطه تصرف می‌کند سرزمین نیست؛ مرزهای آن چیزی است که می‌توان تصور کرد. و رهایی، شاید دقیقا از همان‌جا آغاز شود: از استعمارزدایی امر اندیشیدنی



[1]. Patricia Purtschert, Postkolonialismus und intellektuelle Dekolonisation، Bundeszentrale für politische Bildung (bpb)، 2017.

[2] . Bernhard Schär, «Wissenschaft und Kolonialismus»، Bundeszentrale für politische Bildung (bpb)، 2016

[3] . Vielvölkerstaat Iran: Das Misstrauen der Regierung»، Bundeszentrale für politische Bildung (bpb)، 2020

[4] . Günter Seufert, «Kurdenkonflikt»، Bundeszentrale für politische Bildung (bpb)، 2024

٥.  کار، مهرانگیز. «مروری بر "اصلاحات" از منظر حقوقی». ۲۴ دی ۱۳۸۱، بنیاد عبدالرحمن برومند.

٦. میشل، ریچارد.. تاریخ جمعیت اخوان‌المسلمین از آغاز تا امروز (ترجمه س. ه. خسروشاهی). تهران: دفتر نشر فرهنگ اسلامی. ١٣٩٠

[7] . Brauns, N., & Kiechle, B. PKK – Perspektiven des kurdischen Freiheitskampfes: Zwischen Selbstbestimmung, EU und Islam. Schmetterling Verlag.2010

[8] . Nadja El Kassar, Was ist Wissen?»، Bundeszentrale für politische Bildung (bpb)، 2021

[9] . Patricia Purtschert, «Postkolonialismus und intellektuelle Dekolonisation»، Bundeszentrale für politische Bildung (bpb)، 2017.



سەرچاوە: استعمار امر اندیشیدنی؛ روشنفکر کورد و اسارت در اپیستمه سلطه