۱۴۰۲ آذر ۲۹, چهارشنبه

لێدوانێک لەسەر پەیماننامەی نوێێ ڕۆژئاوا

 شاهۆ حوسینی

ئەساسەن دەکڕی لەچەند دەلاقەڕا خوێندنەوە بۆ ئەم  دیاردەیە بکرێت: یەکەم ئەوەکە ئەم دیاردەیە کە لەژێر سەڕدێڕی " پەیماننامەی نوێی کۆمەڵایەتی" بڵاو کراوەتە ناشێ وەک پەیماننامە باسی لێوەبرکێت، بەهۆی ئەوەکە پەیماننامە لەخۆگری دوو دیاردەی گرینگە: یەکەم ئەوەکە لێک‌کۆکەرەوەی چەند ڕوانگە و بەرەی جیاوازە، واتە پلۆرالیزمێک کە لایەنەکان، دووهەم ئەوەکە بەرهمی ئیرادە و هەڵوێستی ئازادە، ئەمە لەکاتێک‌دایە کە ڕۆژائوا لەژێر هێژمۆنی چەکداری و سەربازی پەکەکە دایە و هیچ روانگە و لایەنێکی جیاواز مەجالی دەرکەوتن و بوونی نیە، کەوابێ لەم پەیماننامەیەدا هیچ لایەنێک جگە لە پەکەکە بوونی نیە، هەروەها ئەمە حوکمێکە کە لەلایەن سەردکردایەتی پەکەکەوە دراوە و لەخواڕێ پێویستە هەموو ڕەچاوی بکەن و قەبوڵی بکەن. بابەتی تر ئەمەیە کە پەکەکە هیچ باوەڕیکی بە نەتەوەخوازی کوردی نیە وب گرە بەهموو شێوەیەک دژبەرێتی و دژایەتی دەکات. هەربۆیەش ناسنامە و شووناسی کوردستانییەتی لێ سڕیوەتەوە.




قووڵایی ستراتیژی لە دەرەوەی سنوورەکان؛ پێگەی حیزبوڵڵا لە مێعماری ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیدا

  شاهۆ حوسێنی لە گوتاری فەرمیی کۆماری ئیسلامیدا، چەمکی ئاسایشی نەتەوەیی لە تێگەیشتنێکی کلاسیکیی سنووردارەوە بۆ تێگەیشتنێکی تۆڕیی(شبکەای) و...