۱۴۰۰ شهریور ۲۸, یکشنبه

دیمانەیەک لەتەک ڕووداو: هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور


لە قسەوباسێکی کوورت دا لەتەک کاناڵی ئاسمانی ڕووداو تیشکم خستۆتە سەر ئەو دیاردانە:

١- کێشەی کورد و کۆماری ئیسلامی بۆ تایبەت مەندیە جیاوازەکانی ئەم دوو لایەنە دەگەڕێتەوە، بزاڤی کورد خاوەنی سێ تایبەت مەندی ئازادیخوازی، مافخوازی و شووناس خوازیە و تایبەمەندێکانی کۆماری ئیسلامیش پاوانخوازێتی، نەریتخوازی و دیکتاتۆڕیە، ئەم تایبەتمەندیانە دژبەیەکن و ئاساییە هەڵگرانی ئەم تایبەت مەندیانە لەیەک خانە و چوارچێوەدا ناگونجێن و تووشی کێشە و تێکهەڵچوون دەبن، بۆیەش کورد زێدە لە چل ساڵە بەدژ کۆماری ئیسلامی خەبات دەکات.

٢- کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی ئایدۆلۆژیک و پاوانخوازە و بۆ هێژمۆنی و مسۆگەرکردنی دەسەڵاتی ڕەهای خۆی لە هیچ کردەوە، دژکردەوە و جینایەتێک ناپرینگێتەوە.

٣- کێشەی کۆماری ئیسلامی حیزبی کوردی نیە، بگرە بەگشتی بزاڤی شووناسخوازانە و مافخوازانەی کوردە و حەولی هێرش و لەناو بردنی هەرجۆرە دژکردەوەیەک دەدات کە کورد بە دژ تواندنەوە و لەناوبردنی خۆی دەیدات.

٤- کۆماری ئیسلامی خەریکە دەوارنێکی گوزار دەپێویت و لەناوخۆ خەریکە ئاڵوگۆڕی ڕوودەدات و بەستێن دەڕەخسێت بۆ دەرکەوتن و جێگرەوەی ڕێبەڕی داهاتوو، کۆماری ئیسلامی حەولی گوزارێکی بێ کێشە و قیران دەدات، کوردەکان کۆڕگێڕێک و بکەرێکی خاوەن قورسایی و ئەزموونن و دەتوانن لەئەگەری هەرجۆرە ئاڵوگۆڕیەک دەور و نەخشێکی گرینگیان هەبێت.









 

توافق تعلیقی؛ صلحی که قرار نیست اتفاق بیفتد

  شاهو حسینی در ادبیات رسمی دیپلماسی، هر مذاکره‌ای به‌طور پیش‌فرض با هدف رسیدن به توافقی تعریف می‌شود؛ اما تجربه‌ی روابط پرتنش میان ایران ...