۱۳۹۹ دی ۱۴, یکشنبه

جیاوازییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە نێوان دوو حزبی کۆماریخواز و دێموکراتدا

 شاهۆ حوسێنی

پوختە

ستراتێژی و پلانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دەورەی دوو حیزبی کۆماریخواز و دێمۆکرات‌دا بێ‌گومان جیاوازی هەیە، هەرچەند مەبەست و کاکڵی گەوهەری هەر دوو حیزب وەدەست هێنانی لانی‌زۆری بەرژەوەندی، پەرە و پاراستنی هێژمۆنی ئەمریکایە، بەڵام شێواز و مێتۆدەکانی ئەو دوو حیزبە کە هەر کام نوێنەری پارداێمێکین جیاوازیی هەیە. کۆماریخوازەکان نوێنەری پارادایمی رێئالیسمن، بەگشتی دوو توخمی سەرەکی ڕیئالیسم لە پێوەندیکانی نێونەتەوەیی‌دا بریتین لە: دەوڵەت تەوەرەیی و دەسەڵات تەوەرەیی، گرینگیی دەسەڵات تا ئەو جێیەیە کە ڕیئالیستەکان دەسەڵات بە بنەمای سەرەکی پێوەندێکانی کۆمەڵایەتی پێناسەدەکەن. ئەوە لەکاتێک‌دایە کە دیمۆکراتەکان نوینەری پارادایمی ئیدەئالیسمن، بنەمای سەرەکی ئەو پارادایمە ئاشتەوایی و باوەڕ بە دەوری کۆر و کۆمەڵە ناحکوومی و مەدەنێکانە لەپێوەندیکانی نێونەتەوەییدا. بەو پێیەش دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ دوو رەهەندی سەرەکی ستراتژی سیاسەتی دەرەوەی دێمۆکراتەکانە، کە بۆ کورد وەک نەتەوەیەکی بێ‌دەوڵەت کە کوڕگێرێکی حقوقی نیزامی نێونەتەوەیی نیە دەتوانێ جێگای سرنج بێت.

سەرچاوە و درێژری بابەت
 
‪https://govartishk.com/wp-content/uploads/2021/01/ژمارە-٥٧.pdf‬

توافق تعلیقی؛ صلحی که قرار نیست اتفاق بیفتد

  شاهو حسینی در ادبیات رسمی دیپلماسی، هر مذاکره‌ای به‌طور پیش‌فرض با هدف رسیدن به توافقی تعریف می‌شود؛ اما تجربه‌ی روابط پرتنش میان ایران ...